أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی سێیه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خۆینرێته‌وه: 2- خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به‌ڕیژه‌ی(20%) له كۆی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی كه به‌ناوی شاره‌وانی تۆمار ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی (عه‌ینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه وئه‌و رووبه‌ره‌ی كه پێی ده‌درێ به جیاكراوه داده‌نرێ به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ به‌كارهێنانه‌كانی بڕیاری بۆ دراوه ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی ناو سنووری شاره‌وانی ده‌گرنه‌وه كه بڕیاره‌كانیان پله‌ی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی وزار له‌ناو سنووری شاره‌وانیه‌كانی ژماره (3)ی ساڵی 1998 هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خۆینرێته‌وه: 2- خاوه‌ن مافی ته‌سه‌ڕوفی ئه‌و زه‌وی وزارانه به‌رێژه‌ی (12%) له كۆی رووبه‌ری زه‌وییه كوژێنراوهكه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه ووه‌ك موڵكی سرف به‌ناوی تۆمارده‌كرێ.