أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و داوایانه ده‌گرنه‌وه كه له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تیه‌كان به‌پێی یاسای سه‌ره‌وه بینراون و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌رنه‌چووه. دووه‌م: ڕاگرتنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌و داوایانه ده‌رچوونه كه یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008 ده‌یانگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی چۆڵ كردنیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌تا 15/7/2012.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی(دووه‌م) له مادده‌ی(سێیه‌م) له یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: گرێبه‌ستی به‌كرێدانی خانووبه‌ره‌ی بهكرێدراو جگه له مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون كه پێش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه به‌ستراوه دڕێژ ده‌بێته‌وه تاكو 15/7/2012 له رۆژی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2008ه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌كه‌وێته ژێر حوكمه‌كانی یاسای شارستانی ژماره(40)ی ساڵی1951ی هه‌مواركراوی كارپێكراو له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.