أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌و خه‌رجییه ته‌رخان كراوانه ده‌بڕدرێن كه بۆ دروست كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی تایبه‌ت به حزبه‌كان و پڕۆژه دووباره بووه‌كان ته‌رخان كراون و بۆ حیسابی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان ده‌گوازرێنه‌وه و له دابه‌ش كردنه‌كه‌شیدا ده‌بێ دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بكرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: بۆ گه‌یشتن به قه‌ره‌بوێكی دادوه‌رانه بۆ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) نیشان بدان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده جێبه‌جێ كاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره له لای دادگا به‌رای شوێنی عه‌قاره‌كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردبوون به بڕیاره‌كه‌وه، بڕیاری دادگاش بن بڕه، وه له‌سه‌ر دادگاكانیشه كه به په‌له سه‌یری ئه‌م لاری بوونانه بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌ندام له‌و كارانه‌ی خواره‌وه دوور كه‌وێته‌وه: یه‌كه‌م: پشتگوێ خستن یاخود كۆسپ خستنه به‌ر پیاده‌كردنی یاسا و پێره‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ندیكاكان و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی (المهنی) زه‌ره‌ردان له ناوبانگ و كه‌رامه‌تی پیشه‌كه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به پێی یاسا و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه و له 1/1/2009)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، مافی موڵكداربوونی موڵك و ماڵی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیشی هه‌یه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: نه‌قیب سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا له لای سه‌رچاوه تاایبه‌ته‌كان و ئیمزا كردن له‌سه‌ر ئه‌مر و بڕیار و رێنمایی و نووسراوه‌كاریه‌كاندا ده‌كا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به غه‌یری خۆی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بسپێرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كه به‌ناوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق داده‌مه‌زرێ و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1. مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیب و بریكار و سكرتێر و ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن و چاودێری كردنه‌وه، سێ ساڵ تێپه‌ری كردبێ به‌سه‌ر گه‌یشتنیان به پله‌ی به ئه‌زموونی (درجه التمرس).
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (الانضباط) ل سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ كاریان توێژینه‌وه و ده‌ستبه‌كار بوونه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆیان ده‌چێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت وئه‌وزه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی سرف، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1- له زه‌وی دێمی ( پشت ئاو) (1000) هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ی كه به هه‌موو جۆره به‌روبوومێك داده‌چێندرێ. 2- له‌زه‌وی به‌رئاو (200) دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاو ده‌درێن (150) دۆنمیش له‌و زه‌وییانه‌ی به‌بێ هۆ ئاو ده‌درێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاریی یاخود خاوه‌نی زه‌وی به موڵك كرا‌و مولكێكی سرفی له رێگه‌ی میراته‌وه ده‌ست كه‌وت ورووبه‌ره‌كه‌ی له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو كه له بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و رووبه‌ره زیاده‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی تۆمار ده‌كرێ. سێیه‌م : له‌كاتی گۆرینی رێگه‌ی ئاودانی زه‌وی، جا خاوه‌نه‌كه‌ی بیگۆڕێ یاخود ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا خاوه‌ن مافی ده‌ستكارییه‌كه یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌كه مافی وه‌رگرتنی ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یه كه له‌بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی شازده له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ و، زنجیره‌ی مادده‌كانی دوای ئه‌م مادده‌یه‌ش به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێن.