أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئامانج ده‌گرێ:ـ یه‌كه‌م: كاربۆ به‌كارخستنی شاره‌زایی یاسادانه‌ری وفه‌رهه‌نگی وزانستی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ده‌كات بۆده‌ڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌و پێشنیازانه‌ی كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن وبه‌شداریش ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانی ئه‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمدا به‌ركارن. دووه‌م: ئاماده‌كاری ئه‌و توێژینه‌وه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. سێیه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموكراسی په‌رله‌مانی وسه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ. چواره‌م: كاربۆ چوونه پاڵی ئه‌و رێكخراوه‌و یه‌كێتیه نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كات كه ئامانجیان هاوشێوه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: كاربۆ به‌شداری كردن له بوار وچالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه ده‌كات كه به كاری په‌رله‌مانیه‌وه په‌یوه‌ندارن. شه‌شه‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو بواره نیشتمانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. حه‌وته‌م: داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئه‌ندامان وكاركردن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیه‌كان بۆیان. هه‌شته‌م: كاربۆ به‌گه‌ڕخستنی میكانزمه‌كانی داكۆكی له مافه ده‌ستوری ویاساییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: پووخته‌ی داهاتی لیژنه له یانسیبه‌كه و داهاته كانی تری به پێی، له پێشتری (الاولوبه) و پلان و نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م:
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: داوا له‌و مافانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه له‌م یاسایه‌دا ده‌ركه‌وتووه بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ری و بڕیاره‌كانیشی له‌م داوایانه‌دا قابیلی تانه لێدانن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی فراوان له دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی له دژی ده‌ركردووه له‌ماوه‌ی(30) سی رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاره‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه بنبڕه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: لیژنه له (15%) له سه‌دا پانزه‌ی پاره‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌ی پلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه گلده‌داته‌وه و وه‌ك داهاتێك بۆ لیژنه تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی به‌م پێیه زیاد ده‌كرێ: أ- كه‌س وكاری شه هیدان به ڕێژه‌ی (25%، 15%) به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1- له (400) هه‌زار دینار بۆ (600) هه‌زار دینار 25% . 2- له (700) هه‌زار دینار بۆ (1،032) ملیۆن دینار 15% . ب/ كه‌س وكاری شه‌هیدی (هاووڵاتی) به‌گوژمه‌یه‌كی بڕاوه كه (50) هه‌زار دیناره. ج/ خێزانی شه‌هیده ئه‌نفال كراوه‌كان به‌رێژه‌ی 50% . دووه‌م: أ- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (30) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (100) هه‌زار دینار. ب- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (50) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (150) هه‌زار دینار. ج- ئه‌و زیادانه‌ی كه له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له 1/1/2010 جێبه‌جێ ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: گوژمه‌ی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری حزبه‌كان و پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ و له‌م ته‌رخان كراوه‌ش به‌رێكارێكی كاتی خه‌رج ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پاره وه‌رگیراوه‌كان له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه‌كانه‌وه به‌پێی یاسای پشتگیری حزبه‌كان له دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم سه‌رجه‌م ژمێره مانگانه‌ییه‌كانیان (بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه) له ماوه‌یه‌ك له (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌رنه‌كات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاریی گشتی، بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی یه‌ك ده‌روازه بكات به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێنه‌وه و نابێ لێی بگوازرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تواناكانی خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێڕیانه‌ی كه بڕیار ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك بكرێنه‌وه و به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه بلكێندرێن و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رجكردندا بكات. سێیه‌م: ناشێ گواستنه‌وه له ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان پارێزگاكاندا بكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر ئاماده‌كردنی تاكه‌كانی میلاكاتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان–عێراق بۆ ساڵی دارایی 2010 ده‌گرێته ئه‌ستۆ و په‌سندی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی تێچووی مووچه‌كانی په‌سه‌ندكراوی نێو بودجه‌دا ده‌بێ.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م
مادده‌ی پانزده‌هه‌م: گوژمه‌ی (120) ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ سندوقی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان له حیسابی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كرنی كادیری پسپۆر له‌و بواره جیاجیانه‌ی كه هه‌رێم پێویستی پێی ده‌بێ. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی زه‌مالات و به‌عپات و توێژینه‌وه و خولی راهێنانه‌وه ده‌بێ كه له ژێر چاودێری ده‌سته‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگیره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندان) ده‌بێ و به‌پێی په‌یره‌وێك جێبه‌جێ ده‌كرێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به بڕی (15.257.849.000.000) پازده تریلیۆن و دوو سه‌دو په‌نجاو حه‌فت ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013 كه ده‌گاته (14.406.735.000.000) چوارده تریلیۆن و چوار سه‌دو شه‌ش ملیار‌و حه‌فت سه‌دو سی و پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: داهاتی خۆماڵی كه ده‌گاته (651.114.000.000) شه‌ش سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیار‌و سه‌دو چوارده ملیۆن دینار. سێیه‌م: بڕه پاره‌ی پترۆدۆلاری ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ به‌كارهێنراوه له نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم وپاڵاوته‌كراوی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنراوی گازی سروشتی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت: 1. (80.000.000.000) هه‌شتا ملیار دینار بۆ ساڵی دارایی 2013. 2. (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ شایسته‌كانی هه‌رێم له پترۆدۆلار بۆ ساڵه داراییه‌كانی نێوان ساڵی 2010 تاوه‌كو ساڵی 2012.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: لیژنه رێژه‌ی كۆمسیۆن (العموله) بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كا كه وه‌كاله‌تی فرۆشتنی بلیتی یانسیبه‌كه‌ی ده‌درێنێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری ئاوه‌دا كردنه‌وه ز گه‌شه پێدان بۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌كه به پێی تایبه‌تكاری خۆی رێنمایی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕاده‌ی ئابووری موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی یا مافی ده‌سكاری كردنی تێیدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ. 1- (25) بیست و پێنج دۆنم له زه‌وی كشتوكاڵی دێمه‌كار. 2- (1،5) یه‌ك دۆنم و نیو له باخه‌كان. 3- (2،5) دوو دۆنم و نیو له‌و زه‌ویانه‌ی به‌راون. 4- (5) پێنج دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاوده‌درێن. دووه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه له‌و رووبه‌ره چه‌سپاوانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون كه‌مترن، له ره‌سمی دادوه‌ریی لابردنی (شیوع) ده‌بوردرێن.
دووه‌م
دووه‌م: مافی به‌كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بڕیاری به موڵك كردنی ناوبراو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه، دووباره به ناوی خاوه‌نه‌كانی پێش ده‌رچوونی بڕیاری ناوبراو تۆمار ده‌كرێنه‌و، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌سمی تۆمار كردنه‌وه‌ی مافی به‌كار هێنانیان (تصرف) به ناو ده‌ربچێته‌وه لێ وه‌ربگیرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ست دانه پیشه‌ی دیاری كرا‌و له په‌یره‌وی ناوخۆدا.