أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.
مادده‌ی چواردیە‌م
مادده‌ی چواردیە‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءة والمؤهلات و النزاهة)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دووەم
دووەم: دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رسومی نوێ لەسەر ئەو خزمەتانەی كە وەزارەت و دەزگاو دایەرەكانی هەرێم پێشكەشی دەكەن، ئیلغا بكات یا بسەپێنێ.
پێنجەم
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە تا 31/12/2002 دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
ماده‌ی دووه‌م:
ماده‌ی دووه‌م: ئه‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تیرۆركاری (تۆقاندن) داده‌ندرێن وسزایان له‌ناوبردنه (اعدام):1. دامه‌زراندن، رێكخستن، یان به‌رێوه‌بردنی رێكخراو،كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند،بنكه، یان كۆمه‌ڵێك، به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌یله‌م یاسایه‌دا هاتوون،2. تیرۆركردن بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی،ئایدیۆلۆجی، یان به‌كافردانان.3. به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه، سووتێنه‌ر، گڕگر، ئامیری دروستكراو بۆ تێكدان وڕووخاندن له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، یان به‌ئامێری له‌دوور ئاراسته‌كراو، مینرێژكردنی ماشێن، هه‌ر ئامێرێكی دیكه، چاندنی بۆمبی خاپووركار، به‌كارهێنانی چه‌كه جه‌نگیه‌كان به‌گشت جوره جیاجیاكانیه‌وه، پشتێنه‌ی خاپووركار، نامه‌ی مینرێژكراو، ماده، گازی ژه‌هراوی، میكرۆبی، یان تیشكده‌ر، به‌مه‌به‌ستی تیرۆركاری، ئه‌گه‌ر كاره‌كه مردنی كه‌سێك، یان پتری لێكه‌وته‌وه.4. به بارمته‌گرتنی كه‌سێك، یان كه‌سانێك بۆ كارتێكردن له داموده‌زگاكانی هه‌رێم، له‌و ده‌سته‌و رێكخراوه نیشمانی یان نێوده‌وله‌ته‌ییانه‌ی له هه‌رێمدا کارده‌كه‌ن بۆبه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر جۆره سوودێك یان كه‌لكێكَ، به ناچاكردنیان بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاركراو، یان نه‌كردنی، یان دروستكردنی بارێك له‌ترس وتۆقین.5. كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، یان كوشتنی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه وده‌سته ده‌بلۆماسی وكۆنسۆلگه‌ری ودامه‌زراوه وكۆمپانیای بیانی ورێكخراوه نێوده‌وه‌له‌تیه حكوومی و ناحكومیه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ن، وتاوانه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی تۆقاندن (تیرۆر) بێت. سزاكه‌شی ده‌بێته زیندانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌گه‌ر هێرش بردنه‌كه مردنی لێنه‌كه‌وته‌وه.6. چوونه ناو هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، ده‌سته، باند ( عصابه)، بنكه، یان كۆمه‌ڵێك كاری تۆقاندن ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ر كارمه‌ند بێ له هیزی ئاسایشی ناوخۆ، یان (پێشمه‌رگه) زێره‌ڤانیی هه‌رێم بوو، یان ئه‌گه‌ر تاوانكار مه‌شقی سه‌ربازی، یان هه‌واڵگری له‌یه‌كێك له‌م لایه‌نانه پێكرابوو.7. هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ وڵاتیكی بیانی، هه‌ر رێكخراو، كۆمه‌ڵه، باند، بنكه، یان كۆمه‌ڵێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قنووسكراوون ئه‌نجام بدات.8. ئاسانكاری هاتنه‌ژووره‌وه وچوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ تیرۆریستان، دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، شاردنه‌وه‌یان، حه‌شاردانیان، به‌خۆی، یان به‌كه‌سێكی دی، یارمه‌تیدانیان به هه‌واڵپێدان وپێشكه‌شكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌كاردێن بۆ پلاندانان، یان بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی تاوانی تیرۆركاری، به‌مه‌رجێك به‌كاره‌كه بزانێت.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: كرده‌وه‌ی تیرۆر به‌كارهێنانی توندوتیژی سازدراوه، هه‌ڕه‌شه‌پێكردنیه‌تی، هاندانه بۆی، یان پێهه‌ڵدانیه‌تی كه تاوانكار په‌نای بۆ ده‌بات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی تاوانكاری، كه‌سێك یان كه‌سانێك پێی هه‌ڵده‌ستن وتاكێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك ده‌كه‌نه ئامانج، یان هه‌ر به ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌نیازی نانه‌وه‌ی تۆقاندن وترس وشله‌ژان وئاژاوه‌نانه‌وه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی زیان به سیسته‌می گشتی بگات، ئارامی وئاسایش وسه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه وهه‌رێم، ژیانی تاكه‌كه‌سان، سه‌ربه‌خۆییان، پیرۆزییان، ئاسایشیان، بخرێته مه‌ترسیه‌وه، یان بۆ زیان پێگه‌یاندن به ژینگه، به یه‌كێك له سه‌رچاوه گشتیه‌كان، به ده‌سگا، سامانه گشتی، یان تایبه‌تیه‌كان، بۆ به‌دیهێنانی هه‌ندێ مه‌به‌ستی سیاسی، هزری، ئایینی، تایفه‌گه‌ری، یان ڕگه‌زی.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه. دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه: 1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوه.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: 1/ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆوبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بكرێ له‌م دووباره‌دا: أ/به‌بڕیارێكی هۆداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ب/به‌داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار، له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكرێ وئه‌نجوومه‌نیش ده‌بێ بانگهێشت ده‌ربكا و واده‌ی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاری یه‌كه دا ده‌سنیشان بكات. 2/نابێ له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، جگه له‌و كاروباره‌ی له خشته‌ی كاردا هاتووه و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كراوه باسی شتی تر بكرێت.