مادده‌ی چواره‌م

معرف المادة: 19151

رقم المادة : 570

مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ڕاده‌ی ئابووری موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی یا مافی ده‌سكاری كردنی تێیدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێ. 1- (25) بیست و پێنج دۆنم له‌ زه‌وی كشتوكاڵی دێمه‌كار. 2- (1،5) یه‌ك دۆنم و نیو له‌ باخه‌كان. 3- (2،5) دوو دۆنم و نیو له‌و زه‌ویانه‌ی به‌راون. 4- (5) پێنج دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاوده‌درێن. دووه‌م: ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه‌ له‌و رووبه‌ره‌ چه‌سپاوانه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون كه‌مترن، له‌ ره‌سمی دادوه‌ریی لابردنی (شیوع) ده‌بوردرێن.

الموضوع: ڕاده‌ی ئابووری موڵكایه‌تی زه‌وی كشتوكاڵی,ئه‌و رووبه‌رانه‌ی كه‌ له‌و رووبه‌ره‌ چه‌سپاوانه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون كه‌مترن