مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت وئه‌وزه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی سرف، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:
1- له زه‌وی دێمی ( پشت ئاو) (1000) هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ی كه به هه‌موو جۆره به‌روبوومێك داده‌چێندرێ.
2- له‌زه‌وی به‌رئاو (200) دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاو ده‌درێن (150) دۆنمیش له‌و زه‌وییانه‌ی به‌بێ هۆ ئاو ده‌درێن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاریی یاخود خاوه‌نی زه‌وی به موڵك كرا‌و مولكێكی سرفی له رێگه‌ی میراته‌وه ده‌ست كه‌وت ورووبه‌ره‌كه‌ی له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو كه له بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و رووبه‌ره زیاده‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی تۆمار ده‌كرێ.
سێیه‌م : له‌كاتی گۆرینی رێگه‌ی ئاودانی زه‌وی، جا خاوه‌نه‌كه‌ی بیگۆڕێ یاخود ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا خاوه‌ن مافی ده‌ستكارییه‌كه یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌كه مافی وه‌رگرتنی ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یه كه له‌بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
الموضوع: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت,محدودیت در استفاده از زمین‌های کشاورزی بر اساس نوع آب و شرایط,اجازه انتقال مالکیت زمین‌های کشاورزی تحت شرایط خاص,حق تغییر کاربری زمین‌های کشاورزی