أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان وه‌زاره‌ت و هه‌ر لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی یان نیشتیمانیی، بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی، هه‌مان ئه‌و مه‌رج و رێكار‌و رێنماییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌سه‌ریدا پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته گشت چالاكیه‌كانی فێركردنی نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان رێك‌بخرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ره‌تكردنه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به بڕیاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت پاڵپشت به به‌ڵگه‌و پاساوی یاسایی.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. وه‌زیر، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و فرمانی دیاركراو، بۆی هه‌یه ده‌سته و لیژنه‌ی دایمی و كاته‌كی (ره‌فته‌نی) پێك بهێنێ. 2. وه‌زیر، به پێی پێویست، بۆی هه‌یه كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری وبه‌ش وهۆبه‌كان، ئه‌نجام بدات. 3. ئه‌رك وفرمان وده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوبه‌رییه گشتییه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رییه‌كانی ناویان و ده‌سته‌كانیش (الهیئات) به پێی پێرۆ دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، ئه‌وا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10.000.000) ده ملیۆن دیناری عێراقی كه‌متر نه‌بێت و له (150.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی شازده له یاساكه ئیلغا ده‌كرێ و، زنجیره‌ی مادده‌كانی دوای ئه‌م مادده‌یه‌ش به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێن.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه مۆڵه‌تدراوه‌كان، له ماوه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2013-2014 تێپه‌رنه‌كات، خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مافی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌و یه‌كسانكردنی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌رچوون له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت پارێزراوه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مافی قوتابیانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان وه‌ك مافی قوتابیانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی بیست و سێ، له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام پێك دێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێت.
مادده‌ی دوانزه‌م:
مادده‌ی دوانزه‌م: وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره) ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه: 5 – أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ. ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (27)ی هه‌موار ده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت: (هه‌یئه‌كه له كۆلیژه ته‌قه‌نیه‌كان و په‌یمانگه پسپۆڕه‌كانی بواری فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌ی پێك دێت و، شخسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، بۆشی هه‌یه راسپێرێ كۆلێژگه‌ل و په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی به‌پێی پێویست له تازه بكرێنه‌وه یان ئیلغا بكرێن یان بكرێنه‌وه یان تێكه‌ڵ بكرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (12)ی ساڵی (1993)دا ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌یئه‌ی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ئیه‌ی فێركردنی ته‌قه‌نی له هه‌رێمدا)ی له جێگه داده‌نرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن. دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی حه‌وته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی ماوه كورت تر دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی فێركردنن و له چوونه به‌رخوێندن له‌و قۆناغه (ته‌مه‌نی 10-18) ساڵی دواكه‌وتوون و ده‌شێ قوتابخانه‌كه به‌شێك له قۆناغی فێركردنه‌كه بگرێته‌وه به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاز پێگه‌یشتووه‌كان و باری ژینگه و پێویستییه‌كانی ئابووریی فێركرنه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه: 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده. 3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان. 6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.