أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن. 2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.
ماده‌ی پێنجه‌م
ماده‌ی پێنجه‌م: أ-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی دووه‌ه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزاده‌درێت به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی.ب-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزا ده‌درێت به زیندانی كاتی.ج- هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، به به‌ندكردنی توند سزا ده‌درێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: خێزان: كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سروشتین، په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تیان تاكو پله‌ی چواره‌م هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه. سێیه‌م: توند و تیژی خێزانی: هه‌ر كردارێك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڕه‌شه یان پێ لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواره‌م بنیات نرابێ و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه ئه‌شێ له باری جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونییه‌وه زیانیان پێ بگه‌یه‌نی و ماف و ئازادییان له‌ده‌ست بدات. چواره‌م: دادگا: دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و تیژی خێزانی به پێی (یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم) ژماره (23)ی ساڵی 2007 پێكده‌هێنرێ. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ قوربانیانی توند و تیژی خێزانی دابین بكات. سێیه‌م: قوربانیانی توندوتیژی خێزانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه. چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و سه‌ر له‌نوێ شیاندن بۆ زیان پێكه‌وتووانی توندوتیژی خێزانی بكه‌نه‌وه. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی ده‌كات. شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه به‌شێكی تایبه‌ت له ناو پۆلیس بكاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پۆلیسی ئافره‌ت پێكهاتبێت و هه‌ڵس و كه‌وت له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن. حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته فه‌رمییه پسپۆڕه‌كانه ریكلام بۆ رۆشنبیریه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن.
مادەی پێنجەم
مادەی پێنجەم سەروەری سەر بە یاسایە، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەتیەتی، کە بە مافی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنی و گشتگیر و لە ڕێگەی دامەزراوە دەستوورییەکانیانەوە جێبەجێ دەکرێت.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: مافه داراییه‌كانی دانه‌ر شیاوی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان به ته‌واوی، چ به به‌رامبه‌ر بێت یان بێ به‌رامبه‌ر، وه ته‌نها دانه‌ر، یان جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی له دوای خۆیدا، مافی سوودمه‌ندی دارایی كاره‌كه‌ی هه‌یه، جا رێگه‌ی پیاده‌كردنی ئه‌م مافه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌م پێناوه‌شدا دانه‌ر بۆی هه‌یه مۆڵه‌ت بدات یان رێگه‌بگرێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: فرۆشتن یان دابه‌شكردن یان به‌كرێدان یان نیشاندانی كاره‌كه. دووه‌م: كۆپیكردن، چاپكردن، تۆماركردن و وێنه‌گرتنی كاره‌كه به گشت ئامرازه به‌رده‌سته‌كان. سێیه‌م: وه‌رگێرانی كاره‌كه بۆ سه‌ر زمانێكی تر یان لێوه‌رگرتنی یان هه‌مواركردنی یان ده‌ستكاریكردنی یان كورتكردنه‌وه‌ی یان گونجاندنی یان هه‌ر كارڕاییه‌كی تر. چواره‌م: هاورده‌كردنی دانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له ده‌ره‌وه، چ به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا، بڵاوكراوه‌ته‌وه. پێنجه‌م: به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه. شه‌شه‌م: گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به‌هه‌ر ئامرازێك بێت.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
سێیەم
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
یەكەم
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
یەكەم
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
سێیەم
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: دانه‌ری كاری هونه‌ره شێوه‌كارییه ڕه‌سه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنووسه مۆسیقی و ئه‌ده‌بیه ڕه‌سه‌نه‌كان، یان میراتگره‌كانی ئه‌م دانه‌ره، مافیان هه‌یه رێژه‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت كه له (10%)ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی فرۆشتنی ئه‌م كاره به مه‌زادی ئاشكرا، له دوای یه‌كه‌م ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی له لایه‌ن دانه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه‌متر نه‌بێت.