مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خێزان: كۆمه‌ڵه كه‌سێكی سروشتین، په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تیان تاكو پله‌ی چواره‌م هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه.
سێیه‌م: توند و تیژی خێزانی: هه‌ر كردارێك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڕه‌شه یان پێ لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌رگیری یان خزمایه‌تی تا پله‌ی چواره‌م بنیات نرابێ و ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا هاتوونه‌ته ناو خێزانه‌وه ئه‌شێ له باری جه‌سته‌یی و جنسی و ده‌روونییه‌وه زیانیان پێ بگه‌یه‌نی و ماف و ئازادییان له‌ده‌ست بدات.
چواره‌م: دادگا: دادگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
الموضوع: هه‌رێم,خێزان,توند و تیژی خێزانی,دادگا