مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند و تیژی خێزانی به پێی (یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم) ژماره (23)ی ساڵی 2007 پێكده‌هێنرێ.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ قوربانیانی توند و تیژی خێزانی دابین بكات.
سێیه‌م: قوربانیانی توندوتیژی خێزانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه.
چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و سه‌ر له‌نوێ شیاندن بۆ زیان پێكه‌وتووانی توندوتیژی خێزانی بكه‌نه‌وه.
پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی ده‌كات.
شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه به‌شێكی تایبه‌ت له ناو پۆلیس بكاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پۆلیسی ئافره‌ت پێكهاتبێت و هه‌ڵس و كه‌وت له كێشه‌كانی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن.
حه‌وته‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته فه‌رمییه پسپۆڕه‌كانه ریكلام بۆ رۆشنبیریه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بكه‌ن.
الموضوع: دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند,دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ قوربانیانی توند و تیژی خێزانی,بیانگرێت قوربانیانی توندوتیژی خێزانی,چاودێری ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر,ریكلام بۆ رۆشنبیریه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی