یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 20
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 20
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقبهپێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 21/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدووهم: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ههرێمسێیهم: وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری ههرێمچوارهم: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ههرێمپێنجهم: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی ده‌رامه‌تی دارایی و ئابوورییه و، چاودێری گونجانی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی و وه‌دیهێنانی چاكترین به‌كارهێنانی ده‌كات و بنچینه‌و ئاراسته‌كانی پلاندانانی دارایی و ئابووری هه‌رێم داده‌نێت و چوارچێوه‌ی گشتی به‌رفراوانی ره‌گه‌زه‌كانی(العناصر) پلانی دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و پلانی گه‌شه‌پێدانی بۆ هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسی ئاڕاسته‌كردنی ئیشه‌كانێتی و، سه‌رپه‌رشتی و موراقه‌به‌ی چالاكییه‌كانی ده‌كات و، بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كان له هه‌ر شتێك‌دا پێوه‌ندیی به‌كاره‌كان و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستنه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێڕۆ و رێنمایی به‌ركاردا، هه‌مووی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت و، وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كانی، یان به‌و كه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بسپێرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عیراقدا له هه‌موو ئه‌و كارانه‌دا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌رێكخستن و نه‌خشه بۆ سیاسه‌تی نه‌قدی و بانكداری(الصیرفه) ده‌كێشێ و سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقی له هه‌رێمدا ده‌كات.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت. ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت و به‌رپرس ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی تۆماره‌كان و نامه و نامه‌كاریی تایبه‌ت به وه‌زیر و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و كاری چاودێری ناوخۆی وه‌زاره‌ته‌كه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی گزی(اختلاس) یان ده‌سكاریكردنی پاره‌ی گشتیدا كاری لێوردبوونه‌وه و پشكنینی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌جێ ده‌هێنی چاودێری و چۆنێتیی ده‌سكاریكردنیان ده‌كات. فه‌رمانبه‌رێكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ.سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته‌ی راوێژكاران: ده‌سته‌كه له‌م چوار راوێژكاری به ئه‌زموون و پسپۆڕ پێك دێت كه لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆییان له‌م پسپۆڕییانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست هێنا بێت:1ـ كاروباری كارگێری و دارایی2ـ كاروباری بانق3ـ كاروباری ئابووری و بازرگانی 4ـ راوێژكار له كاروباری یاساییماددهی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن:1- له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكده‌هێنرێت و، هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدا ده‌بن:أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێتب ـ راوێژكاره‌كان ئه‌ندام دهبنج ـ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام دهبند ـ هه‌ر پسپۆرێك له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وه‌زیر بیه‌وێ له كاتی پێویستدا داوای هاوكاری لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.2ـ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی و، به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سیاسه‌تی دارایی و ئابووری پێشنیاز ده‌كات و، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته خولاوخوله‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه ده‌كات كه رێگری له ره‌وتی كاره‌كانیدا ده‌كه‌ن و، چاره‌سه‌ری به‌كرداریان بۆ پێشنیاز ده‌كات و، له پڕۆژه‌ی یاسا و پێڕۆ و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ئیشه‌كانییه‌وه هه‌یه و رای خۆیشی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌دات كه پێش چاوی ده‌خرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و شاره‌زا و پسپۆر بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه:به‌رپرسیارێتی پلاندانان ده‌گرێته ئه‌ستۆو بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌كات و، له پێكهاته و قۆناغه‌كانی بودجه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رایی(الاولی)له‌سه‌ر هێزی كار(میلاك)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌دات و، پشتیوانه‌ی پاره‌ی پێویستیان بۆ زامن ده‌كات و، رای خۆی له‌سه‌ر یاسا جۆربه‌جۆره‌كانی دارایی ده‌رده‌بڕێت و توێژینه‌وه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری (التحلیلیه) له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و بودجه‌ی به‌رده‌ست(الجاریه) به‌پێی شێوازه‌كانی پلاندانان ئه‌نجام ده‌دات و، رێنمایی بۆ جێبه‌جێ كردنی بودجه ده‌رده‌چوێنێ و، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری گشتی:سه‌رپه‌رشتیی (السیوله)ی نه‌ختینه‌ی خه‌زینه‌ی گشتی و چۆنێتی ده‌سكاریكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه به‌شی به‌رده‌ست(الجاری)و به‌شی وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ژمێریاری گونجاو بۆ رێكخستنی لایه‌نی دارایی ئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، كۆنتڕۆڵی ژمێریاریه‌تی ده‌سكاریكردنی دارایی له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه جێبه‌جێكاره‌كان داده‌نێت و، روونكردنه‌وه‌كانی ژمێریاریه‌تی بۆ یه‌كه‌كانی كه‌رتی حكومی كه له مه‌ركه‌زه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، دیار ده‌كات و، ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی ئوسووڵی ژمێریاریه‌تی ده‌خاته به‌رچاو وسیسته‌مه‌كانی چاودێری ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌سكاریكردنی ئه‌موالی گشتی په‌ره‌پێده‌دات و پێداویسته‌كانی سه‌ركه‌وتنیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات چاودێری كردنی خه‌رجی رابوردوو و خه‌رجی پاش ئه‌ویشه‌وه. له‌و سه‌رپێچییه داراییانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه جێبه‌جێكردنیان به وه‌زاره‌ته‌كه ده‌سپێردرێت.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و عه‌قارات:ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی پێداویستییه‌كانی باج و وه‌دیهاتنی وه‌رگرتنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ژمێریاریه‌تییه‌كه‌ی رێك ده‌خات و به‌دواداچوون بۆ قه‌رزه‌كانی ده‌كات و قه‌رزه‌كانی و رێكار و بنه‌ماكانی وه‌رگرتنیان ده‌ست نیشان ده‌كات، هه‌روه‌ها مافی موڵكداریه‌تی عه‌قاری له هه‌رێم له باری جۆر‌و شوێنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و رێكی ده‌خات و تۆماری پێویستییه‌كانی دوور له (بمعزل)لایه‌نه پسپۆره‌كان ده‌گرێته ده‌ست و بڕیاره‌كانی ته‌رخان كردن و یاساكاری تایبه‌ت به فرۆشتن و به‌كریدانی خانووبه‌ره‌كانی موڵكی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات و، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌یاناتی ئه‌و خانوو وبه‌رانه‌ش جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردن و فرۆشتنیان به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سپێردرێ و به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت.مادده‌ی یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرك:جێبه‌جێ كردنی یاسا گومرگییه‌كان ئه‌و فه‌رمان وبڕیار و رێنمایی و به‌ندانه(الچوابگ) له ئه‌ستۆ ده‌گرێ كه ده‌زگا جۆربه جۆره‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به پسپۆرایه‌تییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌وه هه‌یه‌و، هه‌روه‌ها بنه‌ماو مه‌بده‌ئه پێویستییه‌كان بۆ ئاسانكردنی كرده‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنی و دانان و جێبه‌جێ كردنی پلانی پێویست بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی قاچاغ و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسا گومرگییه به‌ركاره‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات و، داده‌نێت، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و، لقی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگی هه‌رێمی پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی:یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات و خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات و، بنه‌ماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان(ما یستجد من امور) به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ش كه له كاتی جێبه‌جێ كردن‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمدا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمدا پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانیه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێن:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌لره‌شید2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ئه‌لرافیده‌ین3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی ههرێمماددهی چوارده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بانكه پسپۆره‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌لكێت:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكه‌كانی خانووبهرهماددهی پانزدهم:كۆمپانیای گشتی ته‌ئمین:كاری ته‌ئمین كردن له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ئه‌ئمین كردنی كه‌سه‌كانیشی(تأمینات الحیاه) له ئه‌ستۆ دایه. ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌و یاساكاریانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به‌ركارن.به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون شاره‌زاو پسپۆر بێت و لقه‌كانی كۆمپانیای له پارێزگاكان پێوه ده‌لكێ.مادده‌ی شازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی:لێكدانه‌وه‌ی حوكمه داراییه‌كان و یاسا به‌ركاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسا و، پێڕۆكان ده‌كات و، راو راوێژی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كاروباری خزمه‌تی مه‌ده‌نی و داراییه‌وه هه‌یه كه فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها شێوه‌ی یاسایی بۆ گرێبه‌ست و ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێڕۆ و رێنماییانه بۆ به‌رده‌م دادگاكان ئاماده ده‌كات كه پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: كار‌و پسپۆڕییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆیه‌ك دیار ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه بكاته‌وه یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه یان یه‌كیان بخات.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ژماره(13)ی ساڵی 1992 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی نۆزده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك وه‌زاره‌تدا له ژێر ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت به ئه‌ركه‌كانی له رێكخستنی كاروباری دارایی و ئابووری هه‌ڵبستێ و چاودێری سه‌لامه‌تی ده‌ستكاری كردن به ماڵ و موڵكی گشتییه‌وه بكات و باشترین به‌كارهێنان بۆ ده‌رامه‌ته داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌دی بهێنێ ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 40مێژووی بڕیار 5/10/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجه‌مه‌نی نیشتمانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 2/ 10/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆمه‌له‌یه‌ك پێك دێت به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی)یه‌وه كه باره‌گا گشتی یه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق و له پارێكگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بكاته‌وه كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ و به ته‌نیا ئه‌و له‌و هه‌رێمه‌دا بوونی ده‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆمه‌ڵه نیشانه (شاره)یه‌كی ده‌بێ كه پێكدێ له هه‌یڤێكی سوور له‌سه‌ر ته‌ختێكی سپی.مادده‌ی سێ یه‌م:كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن:1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه.3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه.4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ.5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات.6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.مادده‌ی چواره‌م:كۆمه‌ڵه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا له پێناو به دیهێنانی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كاندا.2-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا له پێشكه‌شكردنی پاریده و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به هه‌رێم.3-كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان.4-كۆشش كردن بۆ یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌رانی راگواستی زۆره ملێ 5-په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن به هۆی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ چاككردنی باری ژیانیان و ئاسانكردنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان.6-په‌یوه‌ندی كردن به‌و دیلانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه كه له هه‌رێم دا به یاریده‌ی هه‌یڤی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و كۆشش كردن بۆ به‌ردان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته‌كانی سروشت.7-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه كورددستانی یه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شاره رووخێنراوه‌كانی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكان بۆ گه‌رانه‌وه بۆیان و مسۆگه‌ر كردنی پێویستی یه‌كانی ژیان بۆیان.8-په‌یدا كردنی دا‌و و ده‌رمان و پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ خه‌سته‌خانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤ و خاچی سوور و رێكخراوه خێرخوازه‌كانی تر.9-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێم دا و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی.10-یاریده‌دانی بریندارانی جه‌نگ به پێی رێكه‌وتننامه‌كانی جنێف و سووكردنی ئازاریان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له توانا دابێ ئه‌ویش به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان دا.11-دیده‌نی كردنی به‌ندیخانه‌و گرتوو خانه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ دابینكردنی پێویستی یه‌كانی دانیشتوانیان و چاككردنی باری ژیانیان.12-یاریده‌دانی كه‌م ئه‌ندامان به مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و راهێنان بۆ گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان.مادده‌ی پێنجه‌م:شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌ده‌ن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه.2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه.3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ.4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان.5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن.6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا.مادده‌ی شه‌شه‌م:دارایی له مانه پێك دێ:1-ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان.2-هیبه (به‌خشین) و پیتاك و وه‌سیه‌ت.3-به به‌رهه‌م خستن و مال و موڵكی گوازراوه‌ی كۆمه‌ڵه.4-قازانجی ئاهه‌نگ و پێشانگا و پێشبركێ.5-یارمه‌تی ی لایه‌نه حكومه‌تی یه‌كان.6-یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه نیشتمانی و بیانی یه‌كان.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقهۆیه پێویسستییهكانبه پێی پێویستییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و عێراق و مافه ره‌واكانی له بوونی رێكخراوه مرۆیی یه‌كانی تایبه‌ت به خۆی و لادانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی له ئامانجه‌كانی سه‌رپێچی كردنی له ده‌ستووری نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی مانگی سوور و خاچی سوور، جگه له‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێدا پێپه‌ر ده‌بێ له ئاكامی ئه‌و ئابڵوقه دوو لایه‌نه‌ی كه به‌سه‌ری دا سه‌پێنراوه و بۆ كه‌م كردنه‌وه موعاناتی رۆڵه‌كانی له هه‌ژاران و زیان لێ كه‌وتوان و نه‌داران و به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان بۆیان رێگه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێم به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێر خوازییه مرۆییه‌كانی تر، كه پێك هێنانی كۆمه‌ڵه‌كه پێویست ده‌كا بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به تایبه‌تی هه‌ژاران و نه‌داران بۆ رزگار كردنیان له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یان و كه‌م كردنه‌وه‌ی موعاناتیان بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا....
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان | 5
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان | 5
یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 16مێژووی بڕیار: 2/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:-(5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار.(8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار.(10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار.(15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار.(17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.(20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت.مادده‌ی دووه‌م:كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی چواره‌م:له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانبۆ سوك كردنی باج له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی كه موكولهفن باج له‌و داهاته بده‌ن له خانوو و به‌ره‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، وه بۆ ئه‌وه‌ی هان بدرێن بۆ وه‌به‌رهێنانه تازه‌كان كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه ئابووری و ئاوهدانكارییهی كه هه‌رێم پێیدا گوزه‌ر ده‌كا، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا، قۆناغی بونیاد نان و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویستمان، وه بۆ پته‌و كردنی پرنسیپی هاوكێشهكردن له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجینه‌و موكه‌له‌فه‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (7) ساڵی 1993یاسای یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان | 35
یاسای ژماره (7) ساڵی 1993یاسای یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان | 35
یاسای یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:17مێژووی بڕیار 8/3/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/3/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7) ساڵی 1993یاسای یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێ به ناوی لیژنه‌ی یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و جێگری بریكاری وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كشت‌وكال و ئاودێری و پیشه‌سازی وزه و ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی به پله یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:لێژنه‌كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و بۆی هه‌یه هه‌موو چالاكییه‌كی قانوونی بۆ بهدیهێاننی مه‌به‌سته‌كانی بنوێنێ و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌به‌رده‌می دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمییه‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری.مادده‌ی سێیه‌م:لیژنه‌كه خۆی جۆر و شێوه‌ی پلیتی یانسیبه‌كه و نرخی فرۆشتنی و رێكخستنی راكێشانی و رۆژه‌كه‌ی و چۆنێتی راكێشانه‌كه دیاری ده‌كا.مادده‌ی چواره‌م:لیژنه دوای وه‌رگرتنی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی خواستن (استعاره)ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ده‌شێ بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:لیژنه به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه بۆ دركردنی بڕیاری پێویست له باره‌ی ئه‌وه كێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به یانه‌سیبه‌كه‌وه هه‌یه.مادده‌ی شه‌شه‌م:لیژنه بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆك یا سێ له ئه‌ندامانی كه داواكه‌یان ده‌درێ به به سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به ده‌ره‌كی (استپنائی) بكا ئه‌میش ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له رۆژی وه‌رگرتنی داواكه‌وه لیژنه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه بانگ بكا.مادده‌ی حه‌وته‌م:كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه به ئاماده بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی له گه‌ڵیانداو سه‌رك و ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ناجێگیره‌كه‌ی ساز ده‌بن و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان ده‌درێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون ئه‌و لایه زال ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه.مادده‌ی هه‌شته‌م:لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی كۆبوونهكهوه بڕیاره‌كانی بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی پازده رۆژدا ناره‌زایی ده‌ر نه‌برن له رۆژی سپاردنیانه‌وه به ئه‌نجومه‌ن به سه‌لمێنراو داده‌نرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:لیژنه بووجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی داده‌نێ كه داهات و مه‌سره‌فی بۆ ماوه‌ی سالێكی ته‌واو كه له 1/كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كا و له 31/ كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتایی دێ دیاری ده‌كا و له دوا سه‌لماندنییه‌وه له لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه كاری پێده‌كرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ساڵی دارایی دواكه‌وت بووجه‌كه‌ی نه‌سه‌لمێنرا بوو بۆی هه‌یه تا كاتی سه‌لماندنی بووجه نوێیه‌كی به بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی كار به بووجه‌ی رابردوودا بكا.مادده‌ی یازده‌یه‌م:حیسابه ساڵانه‌ی لیژنه ده‌كه‌وێته ژێ ركێفی پشكنین و چاودێری داراییه‌وه به پێی یاسا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:لیژنه ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی كۆتایی هاتنی هه‌ر سالێكی داراییه‌وه راپۆرتی ئه‌و چاودێره ژمێریاریه بدا به وه‌زراه‌تی دارایی كه به حیسابی ئه‌و ساڵه‌دا چۆته‌وه له‌گه‌ڵ راپۆرتی ساڵانه‌ی له باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌وه له‌و ساڵه داراییه‌دا.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:پاره‌ی كاشی لیژنه ده‌خرێته یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێمه‌وه پاره لێراكێشانی به ئیمزای سه‌رۆكی لێژنه و فه‌رمانبه‌ری به‌رپرسیار له حیسابی ده‌بێ و لیژنه بۆی هه‌یه هه‌ندێ پاره‌كه له ده هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ له سندوقه‌كه‌یدا بۆ مه‌سره‌فی ده‌م و ده‌ست هه‌ڵبگرێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێ هه‌ندێ قه‌رزی درێژخایه‌ن به بێ سوودی یاسایی، (الفئده القانونیه)بدا به لیژنه بۆ هه‌ڵسووراندنی كاروباری به مه‌رجێ به پێی توانای لیژنه به قستی ساڵانه بیداته‌وه. مادده‌ی شازده‌یه‌م:داهاته‌كانی لیژنه ئه‌متنه ده‌بن:1-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی یه‌وه ده‌یدرێتێ.2-داهاتی راسته‌خۆ یانسیبه‌كه.3-سوودی سپێردراو (ودائع) و پاره كاشه‌كانی خۆی.4-ئه‌و پاره‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه له قازانجی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كرێ كه بلیتهكهی بۆ ده‌رچووه.5-هه‌ر داهاتیكی تر كه لیژنه دوای بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قبوولی ده‌كا.مادده‌ی شازده‌یه‌م:نابێ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ساڵێكی دارایی ته‌واو (50%) له سه‌دا په‌نجای نرخی بلیته فرۆشراوه‌كانی ئه‌و ساڵه.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:پووخته‌ی داهاتی لیژنه له یانسیبه‌كه و داهاته كانی تری به پێی، له پێشتری (الاولوبه) و پلان و نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:لیژنه به یاسایه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه چۆنێتی پاكۆ دانی ماڵ و موڵكی دیاری ده‌كا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی یانسیبه‌كه كه ده‌درێن به پلیت بۆ ده‌رچووه‌كه له گشت باجێك ده‌به‌خشرێن.مادده‌ی بیسته‌م:لیژنه له (15%) له سه‌دا پانزه‌ی پاره‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌ی پلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه گلده‌داته‌وه و وه‌ك داهاتێك بۆ لیژنه تۆمار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:لیژنه رێژه‌ی كۆمسیۆن (العموله) بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كا كه وه‌كاله‌تی فرۆشتنی بلیتی یانسیبه‌كه‌ی ده‌درێنێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری ئاوه‌دا كردنه‌وه ز گه‌شه پێدان بۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌كه به پێی تایبه‌تكاری خۆی رێنمایی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه)له‌به‌ر ئه‌و بارودرخهی كوردستان پێدا تێپه‌ریوه و كاولكردنی ژێرخانی له لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و تایبه‌تی رژێمی ئیستای به‌غداوه و پێویستی بوونی پاڵپشتێكی دارایی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و جێبه جێ كردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و له‌به‌ر باری سه‌ختی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (14/11/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ.چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.به‌ندی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ بۆ دادوه‌ران داده‌مه‌زرێت، پێیده‌گوترێ یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، بۆی هه‌یه، له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا، لقێك بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت.دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران.سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سهربهخۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوهریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن.پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت.شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ.حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپهروهریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی.هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری.نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران.ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی دهستوریو یاسایی هاووڵاتیان.یازدهم: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا.دوازدهم: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.به‌ندی دووهمیهكهم/ ئه‌ندامێتی و پابه‌ندییه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا:ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا.ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات.دووه‌م:ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌ندام، به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندده‌یێ:یه‌كه‌م:ئابوونه‌ی هاتنه‌ڕیزو هاوبه‌شی بدات.دووه‌م: پاراستنی هه‌یبه‌ت و پێگه‌وجێگه‌ی دادوهریو، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر ره‌فتارێ گومان له سه‌ر ڕاستییه‌كه‌ی بورووژێنێ.سێیه‌م: له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌شداربێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاماده‌بێو، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بێت و، بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆشش بكات.دووه‌م/ له‌ده‌ستدانی ئهندامێتیماددهی حه‌وته‌م:له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات.دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی.سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.به‌ندی سێیهمپێكهاتهو ئه‌رك وفرمانیهكهم/ ده‌سته‌ی گشتیماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه داده‌نرێ و، له سه‌رجه‌م ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان پێك دێت كه پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێهێناوه،یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه، ده‌به‌ستێ بۆ ئیقراركردنی پێڕۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: یه‌كێتی، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێك، كۆنگره خول به‌خوله‌كانی خۆی دهبهستێو، رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، هه‌ڵبژاردن، پاش پازده رۆژ، له رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، له هه‌مان كات و هه‌مان شوێندا، ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی یاساییش، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، به‌ته‌واو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست:یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا.دووه‌م:دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان.سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه.چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م/ ئهنجومهنماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئهسڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دهبهسترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ.دووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست:پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان.په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه.ج- ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان.د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یهكێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان.ه- چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ.و- سه‌ر په‌رشتكردنی ئیش وكاری لقه‌كانی پارێزگاكان.ز- پاراستنی موڵك وماڵی یهكێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی.دووه‌م: ده‌شێ، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، تانه له بڕیاره زه‌بتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بدرێت. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕده بێت.مادده‌ی دوازدهم:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست:یه‌كه‌م: نۆینه رایهتی كردنی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا.دووه‌م: خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویست بۆ كاروباری یه‌كێتی، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی.سێیهملقهكانی پارێزگاكانماددهی سێزده‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی وئهندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.دووه‌م: لق، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی یه‌كێتی تێده‌كۆشێ كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه‌و، لیژنه‌ی لق، ساڵانه ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئیش وكاری لقه‌كه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.به‌ندی چوارهمدارایی یهكێتیماددهی چوارده‌م:دارایی یه‌كێتی پێك دێت له:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه.دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان.چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی پازده‌م:یه‌كێتی، له بوجه‌یه‌كی ساڵانه، دارایی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه به‌پێی سیسته‌می ژمێریاریی دایه‌ره فه‌رمیه‌كان رێكد ه‌خرێ و جێیه‌جێ ده‌كرێ‌و، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی، لێوردبوونه‌وه‌ی ریقابه‌ی دارایی له‌سه‌ر ده‌بێت.به‌ندی پێنجهمحوكمه گواستهنییهكانماددهی شازده‌م:ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپهڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ.ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراق ...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1998یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم | 17
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1998یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێم | 17
یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو ههرێمدابه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 18مێژووی بڕیار 3/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/12/1998 دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (7)ی ساڵی 1998یاسای ده‌رماڵه‌كانی شاند و سه‌فه‌ر كردن له ناو هه‌رێمدا(به‌شی یه‌كه‌م)ماده‌ی یه‌كه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان.دووه‌م: تێكرای كارمه‌ندانی ده‌ستگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پێی شه‌رع له‌سه‌ریه‌تی به‌خێویان بكا و حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه دووه‌م: مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن كه له خواره‌وه ناویان هاتووه:كرێ ی گواستنه‌وه: كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌سمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.مه‌سره‌فی شوێن گۆرین (نفقات التحویل): مه‌سره‌فی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له ده‌ره‌وه‌ی جێگای ئیشی خۆی به سه‌ری ده‌با له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ره‌سمی كه سوكنا و خواردن و مه‌سره‌فی گیرفان ده‌گرێته‌وه.ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه: ئه‌و بڕه پاره براوه‌ی مانگانه‌یه كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌درێ له به‌رامبه‌ر گه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی كاری ره‌سمی له ناو سنووری شاره‌وانیدا.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسای ده‌یان گرێته‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن:یه‌كه‌م- جۆری یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان.دووه‌م- جۆری دووه‌م: خودانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادوه‌ر و راوێژكاره‌كانی كارمه‌ند له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه به بریكاری به‌رێوه ده‌به‌ن.سێ یه‌م- جۆری سێ یه‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مانگانه (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو زیاتر مووچه وه‌رده‌گرت.چواره‌م- جۆری چواره‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو كه‌متره.(به‌شی دووه‌م)مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م- ئه‌و كه‌سه‌ی كه به وه‌فد ده‌نێردرێ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌م پێیه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌رف ده‌كرێ:جۆری یه‌كه‌م: گه‌نجینه هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ پشت به‌و به‌ڵگه نامانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كا به مه‌رجێ له لایه‌ن ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردوویه‌تی راستێندرابێت.جۆری دووه‌م- كرێ ته‌واوی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه به وه‌فد بۆی چووه‌و كرێ گه‌رانه‌وه‌ش.جۆری سێ یه‌م: كرێی سێ كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه.جۆری چواره‌م- كرێی دوو كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه.ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردراوه ده‌توانێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێ هه‌مان ئه‌و كرێیه‌ی پێ ده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێ خه‌رجی ده‌كه‌وێ بۆ گوێزانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن له كاتی ناردن به وه‌فدو له كاتی گه‌رانه‌وه‌دا.سێیه‌م- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا پێداویستی و شتی حكومه‌تی گوێزایه‌وه خه‌رجی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت.به‌شی سێه‌م(ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه)مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم خه‌رجی سوكنای پێ ده‌درێ هه‌ر وه‌ك له خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ: جۆر ئوتێلجۆری دووه‌م و سێیه‌م پله یه‌ك جۆری چواره‌م پله دووماددهی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له‌كاتی به وه‌فد چوونیدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌یدا به‌سه‌ری ده‌با بۆ ئه‌نجامدانی كاری ره‌سمی به گوێره‌ی ئه‌و پێوانه‌یه‌ی خواره‌وه: جۆر دهرماڵهدووهم (100) دینار بۆ خواردن (50) دینار بۆ گیرفان.سێیه‌م وچواره‌م (80) دینار بۆ خواردن (30) دینار بۆ گیرفان (سێیه‌م) (20) دینار بۆ گیرفان (چواره‌م)دووه‌م: ئه‌وه‌ی (تنسیب یان ئینتداب) كرابێ بۆ فه‌رمانێك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و شاره‌وانییه‌ی كه باره‌گای فه‌رمانه‌كه‌ی تێدایه ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ده‌كه‌وێ به‌گوێره‌ی به‌ندی یه‌كه‌م (اولا) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (60) رۆژ زیاتر نه‌بێ. سێیه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌كه‌وێ كه بۆ باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای سه‌عات شه‌شی ئێواره ئه‌گه‌ر له كاتی به وه‌فد ناردنیدا ته‌نیا شه‌وێكی به‌سه‌ر بردبێ.به‌شی چوارهمخهرجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)ی له‌م بارانه‌ی خواره‌دا ده‌كه‌وێ:یه‌كه‌م- له كاتی دامه‌زراندندا.دووه‌م- له كاتی گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.سێیه‌م- له كاتی به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی (ته‌نیا كاركه‌ناری (الاستقاله) نه‌بێ) به مه‌رجێك له شوێنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل بێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێ بۆ ئاكنجی بوون له ماوه‌یه‌ك كه له (9) نۆمانگ تێپه‌ر نه‌كات له مێژووی ترازانیه‌وه (انفكاك) له هه‌ر دووباری گوێزانه‌وه و به دوماهی هاتنی خزمه‌تدا.مادده‌ی هه‌شته‌م:خه‌رجی جێگۆركێ (التحویل) ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:یه‌كه‌م: كرێی سه‌فه‌ر به‌و هۆی گواستنه‌وه‌یه‌ی كه شیاویه‌تی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌روه‌ها كرێی سه‌فه‌ری خێزانه‌كه‌ی به هه‌مان ئه‌و پله‌یه‌ی كه موسته‌حه‌قه.دووه‌م: خه‌رجییه پێویسته‌كان بۆ گوێزانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له سوكناكهیهوه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن.سێیه‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی.چواره‌م: خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی كهلو په‌له‌كانی ماڵه‌وه و خه‌رجی پێچانه‌وه‌یان.پێنجه‌م: ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه (سوكناو خواردن و، ده‌رماڵه‌ی گیرفان) ته‌نیا بۆ خۆی به‌بێ خێزانه‌كه‌ی.به‌شی پێنجه‌م (حوكمه‌كانی دوماهی)مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌كرێ به وه‌فدچوو له غه‌یری ئه‌و ئوتێله دابه‌زێ كه بۆ جۆری ئه‌و ته‌رخان كراوه له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئیش (مجموعه العمل) كه ره‌وشه‌كه‌ی وا ده‌خوازێ له یه‌ك ئوتێلدا دابه‌زن به‌و هۆیانه‌ی كه وه‌زیر یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند یان ئه‌وه‌ی رایده‌سپێرن پێی قایل بن.مادده‌ی ده‌یه‌م:له كاتی به‌كارهێنای ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه له لایه‌ن به وه‌فدچووه‌وه ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێ.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی به وهفدچوونیدا تووشی پێشهاتێك بوو سوچ له‌و نه‌بوو، به مه‌رجێگ له لایه‌نێكی ره‌سمی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌مه بسه‌لمێنێ، ته‌واوی ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌وێ (الاستحقاق) سه‌رف ده‌كرێ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:به وه‌فد چوو له‌سه‌ریه‌تی لیستێكی ئه‌و خه‌رجی و ده‌رماڵانه‌ی سه‌رفكردنی (وه‌سلی ئۆتێلیشی له گه‌لدابێ) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكا. له (10%)ی بره پاره‌ی هه‌موو لیسته‌كه داده‌شكێنرێ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشه‌كی ده‌كات له دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا.هه‌روه‌ها بڕی (20%)ی پاره‌ی هه‌موو لیسته‌كه داده‌شكێندرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای ماوه‌ی سێ مانگ پێشكه‌شی ده‌كات، ناوه‌رۆكی لیسته‌كه سه‌رف ناكرێت ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێشكه‌ش بكرێت و عوزرێكی ره‌وای له‌گه‌لدا نه‌بێت.مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه یا ئه‌وه‌ی كه رایده‌سپێرن (یخولانه) سه‌رف كردن ده‌راستێنێ (یصادق) بۆی هه‌یه ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه پێی وایه راست نین فتیان بكا یان دایان به‌زێنێ له‌گه‌ڵ به‌یان كردنی هۆیه‌كانیان.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:وه‌زیری دارایی له‌سه‌ریه‌تی رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دیاری كردنی ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی براوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یاگرێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ئوتێلیان لێ نییه بۆ حه‌وانه‌وه‌یان.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ریه‌تی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی (1/1/1999)وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌ستگاكانی حكومه‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی باش به رێوه ببه‌ن و چاكترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن و بارگرانی له‌سه‌ر شانی فه‌رمانبه‌ری راسپێردراو به ئه‌نجام دانی ئه‌ركی ره‌سمی له غه‌یری شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆی كه‌م بكه‌نه‌وه و به نرخه باوه‌كانی (السائده)ی ئێستا له هه‌رێمدا رابگه‌ن، ئه‌م قانوونه یاساكاری كرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمه‌رگه | 7
یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهبهناوی خوای به‌خشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 22مێژووی بڕیار: 29/10/2000 "بـڕیـار"پشت به‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (12)ی رۆژی (29/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، وبەپێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992، وبه پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2000 یاسای خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامبوانی پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن:1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ.2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.مادده‌ی دووه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2015 یاسای راكێشانی مایه له ڕێگای قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 13
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2015 یاسای راكێشانی مایه له ڕێگای قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 13
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌شه‌م)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی 16/6/2015، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2015 یاسای راكێشانی مایه له ڕێگای قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ووشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.سێیه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌خویل ده‌كرێت به راكێشانی مایه له سه‌رچاوه‌ی یاسایی و دارایی پاك له رێگه‌ی قه‌رزكردن و قه‌رز وه‌رگرتن و، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز، یان پرۆسه‌ی تری هاوشێوه به به‌هایه‌ك كه له هیچ كاتێكدا سه‌رجه‌می له (5،000،000،000) پێنج ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مه‌رجه سه‌رجه‌م قه‌رز وه‌رگرتنه‌كان، یان گه‌ره‌نتیه‌كان، یان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تری هاوشێوه تێپه‌ڕی ئه‌و بڕه نه‌كه‌ن، كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه و، دانه‌وه یان گه‌ره‌نتیكردنی دانه‌وه‌ی رسومات و سوودو خه‌رجییه‌كان و ئه‌و بڕانه‌ی تر كه پێیه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایه كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌م بڕانه‌ش له نێو به‌رزه ئاستی باسكرا‌و له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هه‌ژمار ناكرێن.مادده‌ی سێیه‌م: ده‌كرێت ئه‌و مایانه‌ی راده‌كێشرێن و، یان ئه‌و قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوانه‌ی ده‌رده‌كرێن:یه‌كه‌م: به‌هه‌ر دراوێكی بیانی بێت له سنووری ئه‌و بڕه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه و، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخه‌كانی پاره‌گۆڕینه‌وه‌ی كارپێكراو له رێكه‌وتی به‌ستنی قه‌رزكردنه‌كه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رزه‌كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌نها ئه‌گه‌ر به نووسین له‌سه‌ر رێكه‌وتێكی تر رێككه‌وتبن.دووه‌م: له شێوه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی، یان ئاسانكاری دڵنیابوونی تر، یان كاغه‌ز، یان قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ركراو له بازاڕه ده‌ره‌كییه‌كانی رێكخراو، یان رێكنهخراو.سێیه‌م: له رێگه‌ی یه‌ك پرۆسه، یان له رێگه‌ی زنجیره پرۆسه‌یه‌كی به‌یه‌ك به‌ستراو، یان نێوان نه‌به‌ستراودا و، له‌و سنووره‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه.مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی ئه‌و مایانه‌ی راكێشراون، یان قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، به‌پێی مه‌رج و ماوه‌ی دیاریكراو له رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت.دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه داده‌نێت كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان، دووباره پاره‌پێدان (تمویل)، درێژكردنه‌وه، دووباره داڕشتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان كڕین، یان دووباره كرینی به‌ناوی هه‌رێم و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و، هه‌ر قه‌رزێك له قه‌رزه‌كان، یان پابه‌ندیی گرێدراوی تر و، یان هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ره‌نتیه ده‌ركراوانه‌ی نێو ئه‌و بڕه‌ی له مادده دووه‌می ئه‌م یاسایهداو به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به‌یه‌كه‌وه را ده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراون و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌مواركردنێكی تایبه‌ت پێیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت.سێیه‌م: هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ناوی (فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مایه‌ی راكێشراو)، كه فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیاتر نابێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت به دیاریكردنی به‌رزترین تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و رسومات و عمولهكان به ره‌چاو كردنی كێبڕكێ له‌نێوان سه‌رچاوه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر سوودێك، یان ده‌سكه‌وتێك، یان داهاتێكی تر كه‌وا شایسته ده‌بێت، یان كه‌ڵه‌كه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك كه راده‌كێشرێت، یان هه‌ر قه‌رزێكی گه‌ره‌نتیكراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ملكه‌چ نابێت بۆ هیچ به‌رزه تێكڕایه‌ك، یان هه‌ر كۆتێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا له‌كاتی به‌ستنی رێككه‌وتننامه‌كه.مادده‌ی هه‌شته‌م:بڕی بنه‌ڕه‌ت (أصلی) و سوود و بڕه شایسته‌كانی تری سه‌ر هه‌ر مایه‌یه‌ك له‌و مایانه‌ی له‌وانه‌یه رابكێشرێن و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕانه‌ی به‌پێی هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی به‌ستراو به‌پێی ئه‌م یاسایه شایسته ده‌بن و گشت رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی كه له‌م بواره‌دا هه‌رێم گرێیان ده‌دات ملكه‌چ نابن بۆ رسوماتی پوولی دارایی، یان لێ بڕینی هه‌ر بڕێك، یان باجێكی تری هاتوو له هه‌ر یاسایه‌ك، یان پێڕه‌وێك، یان رێنماییه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی پلاندانان بڕی مایه راكێشراوه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خه‌رج بكه‌ن، دوای راستاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌كرێت ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له ئه‌نجامی پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌به‌سترێن چاره‌سه‌ر بكرێن له رێگه‌ی ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی ده‌كات.مادده‌ی یازدهم: كار به هیچ یاسایه‌ك، یان بڕیارێك، یان هه‌ر ده‌قێكی تری ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی دوازدهم: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن و، پێڕه‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ده‌ربكه‌ن.مادده‌ی سێزده‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنله پێناو پاڵپشتی كردنی باری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشخستن به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌م یاسایه دانرا...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 82
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 82
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 33مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه)مادده‌ی (1):ئه‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مانایانه ده‌به‌خشن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.سێیه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانپێنجهم: تۆمار: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناوی پارێزه‌ره‌كانی به پێی به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه) تێدا نووسراوه.شه‌شه‌م: به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه): ئه‌و ماوه‌یه كه پارێزه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی تێدا به كردار به‌سه‌ر بردووه.حه‌وته‌م: سندوق: مه‌به‌ست له سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانه.هه‌شته‌م: لیسته: لیسته‌یه‌كه، ساڵانه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێ ناوی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی تێدا ده‌نوسرێ كه ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.به‌شی دووه‌م(ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه)مادده‌ی (2):پارێزه‌رایه‌تی: ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌دیهێنانی دادوه‌ری چونكه دادگایه‌كی به‌سه‌ر پێ و وه‌ستاوه و ده‌سه‌به‌ری مافی پیرۆزی به‌رگری له خۆكردنه، ئه‌م یاسایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه دانراوه:یه‌كه‌م: له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت و پشتی فیدرالیزم بگرێت و بناغه‌ی پته‌و بكات و به‌ره‌و باشتری ببات.دووه‌م: پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك و سه‌ره‌تای بیر‌و رابهوری دهسباڵایی یاسا و وه‌دیهێنانی هه‌ق و هه‌قیانه‌ت مسۆگه‌ر بكات.سێیه‌م: پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ.چواره‌م: ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات.پێنجه‌م: ئاست و پله‌ی گوزه‌ران و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزه‌ران باڵاتر بكا و زه‌مانه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و ته‌ندروستییان بۆ وه‌دی بێنێ.شه‌شه‌م: بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت.به‌شی سێیه‌م (پارێزه‌رایه‌تی و مه‌رجه‌كانی پارێزه‌ری كردن) لقی یه‌كه‌م- (پارێزه‌ری كردن (ممارسه المهنه) )مادده‌ی (3):پارێزه‌ر له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌دا پیشه‌كه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و پابه‌ندبوونی خۆیدا ده‌خاته‌كار:یه‌كه‌م: ده‌بێته وه‌كیلی هه‌موو كه‌سێكی (سروشتی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانیان بكات.دووه‌م: راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو (عه‌قدێك) و عه‌قده‌كانی تۆماركردن و گه‌ڵاڵه‌كان (اللوائح) و یادداشته‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان و هه‌موو عه‌قدێكی دیكه رێك ده‌خات.سێیه‌م: پارێزه‌ر به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به عه‌قدێكی مۆركراو به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پرس و رای یاسایی پێشكه‌ش به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كا.لقی دووه‌م- (مه‌رجه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی كردن)مادده‌ی (4):ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌كا ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه‌دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا له یه‌كێ له زانكۆكانی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتبێ و یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوشانی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێ به مه‌رجێ له‌م باره‌یاندا له زانستی یاسادا تاقی بكرێته‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكانی عیراقن یان هه‌ڵگری به‌ڵگه نامه‌ی باڵای یاسان له ده‌رچواندنی زانكۆكانی دیكه ئه‌وانه به‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ناكه‌ون. دووه‌م: ده‌بێ ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا نووسرابێ.سێیه‌م: ده‌بێ (ئه‌هلییه‌تی) یاسایی هه‌بێ.چواره‌م: نابێ ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵ زیاتر بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش كاری پارێزه‌رایه‌تی یا دادوه‌ری یان (ئیدیعای گشتی) كردبێ یاخود تا ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامێك بوو بێ له (هه‌یئه‌تی) وانه گوتنه‌وه‌ی مادده‌ی یاسادا، ئه‌وه له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵیش زیتر بێ قه‌یدی نییه.پێنجه‌م: نابێ به‌هۆی سزای ته‌مێ كردن (تأدیبی) یا سزای ئینزیباتییه‌وه ناوی له تۆمار یا له لیسته‌ی سه‌ندیكایه‌كی دیكه سڕدرابێته‌وه یان دوورخرابێته‌وه هه‌روه‌ها ناشبێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌و هۆیانه‌ی ده‌ستپاكی یان ئاكاری گشتی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن له فرمانێكی گشتی یان تایبه‌ت ده‌ركرابێ.شه‌شه‌م: ده‌بێ ناوبانگ و ره‌فتاری باش بێ هه‌روه‌ها ده‌شبێ شایانی بڕواپێكردن و رێزلێگرتنیش بێت چونكه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بۆ پارێزه‌رایه‌تی پێویستن.حه‌وته‌م: نابێ حوكمێكی جینائی ناسیاسی یا حوكمی كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ری به‌سه‌ردا درابێ.هه‌شته‌م: نابێ له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی خانه‌نشین كرابێ.نۆیه‌م: نابێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی یان ده‌روونی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له كاری پارێزه‌رایه‌تی خستووه و كه‌ڵكی فرمانگوزاری لێ بڕیوه خانه‌نشین كرابێ مه‌گه‌ر به راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌رچووبێ و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه بسه‌لمێنێ.مادده‌ی (5):هه‌ر پارێزه‌رێك ناوی له لیستی سه‌ندیكایه‌كی دیكه دا نوسرابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له به‌رده‌م دادگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا (مورافه‌عه) بكات، به‌مه‌رجێ ئه‌وانیش چونیه‌ك ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ پێشه‌كی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه وه‌رگیرابێ، یان ره‌زامه‌ندی وه‌كیلی سه‌ندیكاكه وه‌ربگیردرێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دیار نه‌بوو.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا و ئه‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه ناگونجێ و نابێ:فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت.خۆ ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی.دووه‌م: هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه (ره‌سم) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ش ده‌دات به‌ڵام ناشێ و نابێ شانبه‌شانی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه‌یشی هه‌بێ:خۆته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا.خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی.سێیه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه دا باس كراوه، ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان بۆ مه‌به‌ستی كاری به‌ر له‌یه‌كتری (الاقدمیه) حساب ناكرێ.مادده‌ی (7):ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزه‌ر مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست دا، یان كارێك له‌و كارانه بكا كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م)دا هاتووه، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناوی له تۆماره‌كه دوورخرێته‌وه.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان یا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، یا شاره‌وانی یا ئیداریدا بووه‌ته ئه‌ندام بۆی نییه و نابێ له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیێتیه‌دا و تا سێ ساتی پاش ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی چ به‌ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێگه‌ی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكا وه‌كاله‌ت دژ به‌و ئه‌نجومه‌نانه وه‌ربگرێ.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی فرمانێكی گشتی له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا یا له كه‌رتی تێكه‌ڵاودا به ده‌سته‌وه‌یه یان بوه‌ته راوێژكاری یاسایی ئه‌وان بۆی نییه و نابێ هیچ وه‌كاله‌تێ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرد چ به ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ به هۆی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌دا ئیش بكا وه‌ربگرێ به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پچراندنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌و لایه‌نانه ئیدی مافی خۆیه‌تی.مادده‌ی (9):پارێزه‌رێ كه دوای ده‌ست هه‌ڵگرتنی له دادوه‌ری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات نابێ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:یه‌كه‌م: تا ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر له دادوه‌ری ده‌ستبه‌ردانیدا تێنه‌په‌رێ چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌ی چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش ده‌كات، مورافه‌عه‌ی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كدا بكا سه‌ر به‌و ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه بێت كه خۆی له‌وه‌و پێش له وێدا دادوه‌ر یا ئه‌ندامی (ئیدیعای گشتی)بووه.دووه‌م: چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش بكا (مورافه‌عه) له داوایه‌كدا بكات كه له‌وه‌و پێش خرابووبێته به‌رده‌می یان رای خۆی تێدا ده‌ربڕیبووبێ.مادده‌ی (10):هه‌ر پارێزه‌رێ خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌كدا (محكم) یا شاره‌زا یا شاهێد بووبێ بۆی نییه‌و نابێ نه خۆی نه له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه نه له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكات وه‌كاله‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ربگرێ.به‌شی چوارهمتۆماركردن و پله‌داری و دهسهڵاتهكانلقی یه‌كه‌م (تۆماری پارێزه‌ران)مادده‌ی (11):تۆماری پارێزه‌ران به پێی ناونوسین و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ناوی پارێزه‌ره راوێژپێكراوه‌كان.ناوی پارێزه‌ره كاراكان (الممارسون).ناوی پارێزه‌ره مهشقكارهكان (المتمرنین).مادده‌ی (12):یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شی له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ.پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه.شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم).حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه.هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات.مادده‌ی (13): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ ئابوونه‌و (رسومی) بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه‌ی له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا نه‌دابێ ئه‌وه ناوی له لیستی ساڵانه‌دا تۆمار ناكرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشان دای ئه‌وه ده‌بێ (50%) له سه‌دا په‌نجای هه‌ر ئابوونه‌یه‌كیش كه قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه بخاته سه‌ری و بیدا جا دوباره ناوی سه‌ر له نوێ له لیسته‌كه‌دا ده‌نوسرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر هات و پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك دواخست و نه‌یدا ئه‌وه ئه‌و كاته وا له قه‌له‌م ده‌درێ كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دور خراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) بۆ حساب ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیشی دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاریزه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ سكاڵایه‌ك بنوسێ داوای دووباره ناونوسینی خۆ له تۆماری پارێزه‌راندا بكات جا ئه‌و كاته ئابوونه و رسومی ئه‌و ساڵانه‌شی كه نه‌یداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و، ئه‌و زیاده‌یه‌ش كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌بێ بدات لێره‌دا ده‌بێ مه‌رجه‌كانی حوكمی مادده‌ی (4،6،7)ی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دوورخرابێته‌وه هه‌تا دووباره ناوی له‌و تۆماره‌دا نه‌نووسریێته‌وه و هه‌موو ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ئه‌و ساڵانه‌ش نه‌دا كه نه‌یداوه نابێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات.دووه‌م: پاریزه‌ری كردن به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكرێ به فڕ و فێڵی ناوی پارێزه‌ر له خۆنان (انتحال صفه المحامی) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌م دۆخه‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ران ده‌عوایه‌كی سزایی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دژ به‌و ناوی پارێزه‌ر له خۆنه‌ره بخاته گه‌ر.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراوه به‌سه‌ریدا ساغ بووبێته‌وه و حوكمێكی سزایی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ردادرابێ و بڕدرابێته‌وه نابێ سه‌ر له نوێ له سه‌ندیكادا وه‌ربگیرێته‌وه.مادده‌ی (15):ئه‌نجومه‌ن به (موصادهقه كردنی) هه‌یئه‌تی گشتی بۆی هه‌یه پێرۆیی ده‌رهێنێ ره‌سمی ناونیسین و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ئابوونه‌ی ساڵانه و غه‌رامه و مزه‌ی بیمه كردنی ته‌ندروستی (بدل التأمین الصحی) و ره‌سم و ئابوونه‌ی دیكه‌ی تێدا دیاری بكا.لقی دووه‌م- (پله به پله و ده‌سه‌ڵاته‌كان)مادده‌ی (16):ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا به پارێزه‌ر ده‌نوسرێ پله به پله به پێی ئه‌م رێسایانه‌ی خواره‌وه سه‌رده‌كه‌وێ:یه‌كه‌م: بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له نووسینگه‌ی پارێزه‌ریكی راوێژكار یان له لای پارێزه‌رێكی كارا ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌بێته راهێنراو له‌سه‌ر كار‌و باری راسته‌قینه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری مه‌شق پێكه‌ره‌كه‌یدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:وه‌كاله‌ت له‌م و له‌و له ده‌عوای مه‌ده‌نی و ناكۆكی دادوه‌ریدا كه نرخی له (500) دینار زیاتر نه‌بێ، وه‌رده‌گرێ.وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی و ده‌عوای موڵكداركردندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ، وه‌رده‌گرێ.وه‌كاله‌ت له هه‌موو ده‌عوایه‌كی كه‌تن (جونحه)دا وه‌رده‌گرێ و له لێتۆژینه‌وه‌كانیدا ئاماده ده‌بێ و رێگاكانی تانوت لێدانیش له‌و بڕیار و حوكمانه‌ی كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراون ده‌خاته گه‌ر.وه‌كاله‌ت ده‌رباره‌ی موعامه‌له یاساییه‌كان له دایه‌ره‌كان و سه‌رچاوه ئیداریه‌كان و لیژنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وه‌رده‌گرێ.دوو به دوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه مه‌شقی پێ ده‌كا له ده‌عوا مه‌ده‌نیه‌كاندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ و له جینایه‌ته‌كانیشدا مورافه‌عه ده‌كا و رێگاكانی تانه لێدانیش ده‌خاته كار.دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی راهاتنه به مه‌رجه‌كانیه‌وه ببڕێ ئه‌وا ده‌بێته كارا (ممارس) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه.له هه‌موو ده‌عوایه‌كی مه‌ده‌نی و سزایی و كار و ده‌عواكانی نابالغاندا (الاحداث) وه‌كاله‌ت وه‌رده‌گرێ و ریگاكانی تانووت لێدانیشیان لێ ده‌خاته كار.به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یا له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی به‌ڵێنداری و په‌یمانداری زانستی و هونه‌ری و بازرگانی دا كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، رێك ده‌كه‌وێ.گریبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان رێك ده‌خات و به پێی حوكمه‌كانی یاسا تۆماریان ده‌كا.راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كا.سێیه‌م: پارێزه‌رێك سێ ساڵ له پارێزه‌رایه‌تیدا كارا بوبێ و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كردبێ و سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه ده‌بێته راوێژكار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:هه‌موو ئو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هه‌یه.پرۆژه یاسا و پێره و رێنمایی بۆ دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر داواكردنیان به گرێبه‌ندێكی مۆركراو ئاماده ده‌كا.له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له (دووه‌م/ 3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر چه‌ند بێ پێكهاتن گرێ ده‌دا.كۆمپانیا بیانییه‌كان یان ئه‌و لقانه‌یان كه له هه‌رێمدا كه‌وتونه‌ته گه‌ر تۆمار ده‌كا.مادده‌ی (17):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر پله پله له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی به سكاڵایه‌كی نووسراو كه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پێوه بێ، به پێی مه‌رج و زه‌بتی كه ئه‌م یاسایه رێكی ده‌خا و به پێی ئه‌م رێنماییانه‌ش كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراوه ده‌روات.دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌و ماددانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیار كراون درێژتر بكاته‌وه به مه‌رجێ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ر قۆناغێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و هۆیه‌كانیشی پیشانبدرێ.مادده‌ی (18):ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ له قۆناغی راهاتندا پارێزه‌رێكی ده‌ست نه‌كه‌وت رای بێنێ یان ده‌ستی كه‌وت و لێی دابڕا ئه‌وه ده‌بێ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ناونوسینی یا لێدابڕانییه‌وه حیساب ده‌كرێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكا ئه‌وجا ئه‌و ماوه‌ی له مادده‌ی (16/ یه‌كه‌م) دا هاتووه بۆ پێنج ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.به‌شی پێنجهممافهكان و ئه‌ركه‌كانی پارێزهرلقی یه‌كه‌م- حوكمه گشتییهكانماددهی (19):یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه و دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندگه‌كانی میری و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه رێز و به‌ته‌نگه‌وه بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ شیاوی پله و پایه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بێت و پێویسته له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور و به وێڵیش (الاصولیه) كه بۆ پیاده كردنی ئه‌ركی پاریزه‌ری پێویستن بخه‌نه به‌ر ده‌ستی و نابێ داواكارییه نووسراوه‌كانیشی پشت گوێ بخه‌ن.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون ته‌نها دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كان نه‌بێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن و بیبڕنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه داواكاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه و تۆماریان كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و كاته پارێزه‌ره‌كه ده‌بێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌موو هه‌یئه‌ت و ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌ش رێگا به پارێزه‌ر بده‌ن فایلی ده‌عواو په‌ره‌و كاغه‌زی لێتۆژینه‌وه یا هه‌ر په‌ره و كاغه‌زێكی دیكه بخوێنێته‌وه و هه‌ر شتێ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێ- له‌سه‌ر به‌نووسین ره‌زامه‌ند بوونی پێشه‌كی وه‌كیل دانه‌ره‌كه سه‌یری بكا و لێ ی ئاگادار بێ.دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوهێنراون پێویسته له‌سه‌ریان رازی بن پارێزه‌ره‌كه له لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و دادگایی یان هه‌ر (ئیجرا)یه‌كدا كه یاسا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا ئاماده ببێ و پێویسته ئه‌و ئاماده بوونه‌ش له په‌ره و كاغه‌زه‌كاندا بنووسرێ، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه پارێزه‌ره‌كه ئاگادار بكه‌ن كه له كاتی هه‌ر (ئیجرایه‌كدا) ده‌رهه‌ق به وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌كرێ ئاماده ببێ.مادده‌ی (21):یه‌كه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێ یان هه‌ر كه‌سێ خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرابێ به ئه‌نقه‌ست مافێ له مافه‌كانی پارێزه‌ر كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، له كاتی پارێزه‌ری كردن دا پێشێل بكا یان نه‌یه‌ڵێ پارێزه‌رایه‌تی خۆی بكا ئه‌وه به پێچه‌وانه كاری ئه‌ركی فرمانه‌كه‌ی خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌و حوكمانه‌ی یاسای سزادانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه تایبه‌تن به فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تی گشتی پێ سپێردراوی له ئه‌ركی خۆلاده‌ر.دووه‌م: ده‌رهه‌ق به‌و له فرمان لادانانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراو، له لای دادگه‌ری تایبه‌تی لێتۆژینه‌وه شكات ده‌كرێ به مه‌رجێ ده‌ست به‌جێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكرێ. مادده‌ی (22):هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر پارێزه‌ر له كاتی پیاده كردنی پیشه‌ی پارێزه‌ریدا یا به‌هۆی ئه‌وه وه ئه‌وه ده‌ستدرێژ كاره‌كه هه‌ر وه‌كو ده‌ست درێژی كردبێته سه‌ر دادگه‌رێ له كاتی پیاده‌كردنی فرمانه‌كه‌ی یا به هۆی ئه‌وه وه سزای هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.مادده‌ی (23):هه‌ر شكاتێ دژ به پارێزه‌رێ بكرێ ده‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا وه‌ربگیردرێ به ته‌نها له دۆخی تاوانی به چاو بینراودا نه‌بێ به‌بێ ره‌زامه‌ند بوونی سه‌ندیكاش نابێ نه لێپرسینه‌وه (استجواب) نه لێتۆژینه‌وه نه حه‌واڵه كردنی بۆ دادگای تایبه‌ت ده‌رهه‌ق بكرێ و پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكا یا جێگره‌كه‌ی له‌و پرسینه‌وه یا لێتۆژینه‌وه یان دادگا كردنه‌دا ئاماده بێت.مادده‌ی (24):پارێزه‌ری خانه‌نشین بۆی هه‌یه به‌م وهكالهتانهی خواره‌وه له به‌رده‌م دادگادا مورافه‌عه بكات:یه‌كه‌م: وه‌كاله‌ت له ژنی خۆیه‌وه یا له یه‌كێ له نه‌وه و وه‌چه‌ی خۆیه‌وه .دووه‌م: به‌پێی (وصایه یان قهیموومه) له بڕی خزمه‌كانی تا پله‌ی چواره‌می خزمایه‌تی.سێیه‌م: به‌پێی (وصایه یان تهولییه)ی كارپێكراو.لقی دووه‌م- (راوێژی یاسایی)مادده‌ی (25):یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یا وه‌به‌رهێنه نیشتیمانیه‌كان چ پشك داری بن چ خاوه‌ن لێپرسراوییه‌كی سنووردار كه سه‌رمایه‌كه‌یان له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نییه و پێویستیشه له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان له هه‌رێمدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راویژكار یان كارا یان زیاتر دا گرێدانێك ببه‌ستن تا راوێژكاریان بۆ بكرێ.دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌كه‌ون، ئه‌وا چه‌ند دوا بكه‌ون رۆژی (50) دینار غه‌رامه ده‌كرێن.سێیه‌م: پارێزه‌ر نابێ گرێدانێك له‌گه‌ل َزیاتر له دوو كۆمپانیای نیشتمانی، یان له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراوه گرێ بدات.چواره‌م: كه‌سێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راوێژكاردا گرێداریه‌كی كردبێ ده‌بێ (10%) له مزه‌ی راوێژكردنه یاساییه‌كه‌ی گڵ بداته‌وه و بینێرێ بۆ سه‌ندیكا تا وه‌ك داهاتێكی سه‌ندیكا تۆمار بكرێ.پێنجه‌م: پارێزه‌ر به گرێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا ناوبراون له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گرێكاریه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكاوه (ته‌سدیق) كراوه.مادده‌ی (26):یه‌كه‌م: هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا وه‌به‌رهێنه‌كی نیشتمانی بێت یان بیانی نابێ تۆمار بكرێ تا گرێدانی دامه‌زرانه‌كه‌ی به‌لانی له لایه‌ن پارێزه‌رێكی كاراوه رێك نه‌خرابێ.دووه‌م: پارێزه‌رێ نابێ وه‌كاله‌ت له دوو كۆمپانیای نیشتمانی زیاتر یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی وه‌ربگرێ.سێیه‌م: پارێزه‌رێ نابێ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا زیاتر له سێ كۆمپانیای نیشتمانیی یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی تۆمار بكات.لقی سێیه‌م- (ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی)مادده‌ی (27):پارێزه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێ سپێردراوه كه ده‌یانكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌وه راوێژكاریی یاساییش ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی (28):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه به مه‌رجێ له غه‌یری ده‌عوا سزاییه‌كاندا له رێژه‌ی (20%) له‌سه‌دا بیستی به‌های ئه‌ركی ئه‌و ده‌عوایه زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌عواكه یا ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ده‌عوایه ده‌درێ وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ڵك و سوودێكی پتر بێ له‌وه‌ی كه له ده‌عواكه‌دا هه‌یه ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه به‌پێی ئه‌و زیاد بوونه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی له كۆ (مجموع)ی مه‌بله‌غه‌كه‌دا ده‌بێ.دووه‌م: حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ.مادده‌ی (29): ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی پێكهاتنی له‌سه‌ر كراوه كاری دیكه‌ی لێ په‌یدا بوو له كاتی پێكهاتنهكهدا به بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌وا پارێزه‌ره‌كه بۆی هه‌یه داوای ده‌ستخۆشانه‌ی ئه‌وه‌ش بكات.مادده‌ی (30):ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر ده‌عواكه‌ی له رێگه‌ی سولح كردن یا (تحكیم)ه‌وه ته‌واو كرد یان به‌پێی سهرپشكبوونی ئه‌گه‌ر له وهكالهتهكهدا كرابێ ده‌عواكه به ئه‌نجام بگه‌یێنێ ئه‌وه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی خۆ هه‌یه مه‌گه‌ر ده‌قی پێكهاتنه‌كه وه‌ها نه‌بێ.مادده‌ی (31):ئه‌گه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر به پێكهاتنێكی تایبه‌تی دیاری نه‌كرابێ ئه‌وكاته وه‌ك كرێی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌عوایه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی (32):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هات و وه‌كیلدانه‌ره‌كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌بێ هۆیه‌كی ماقووڵ لێخست و پارێزه‌ره‌كه ده‌ستی به ئیشه‌كه كردبوو ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌روه‌كو كاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یاندبێ ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ بیداتێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ست پێكردن پارێزه‌ره‌كه‌ی لێخست ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه له گوێره‌ی ئه‌و كۆششه‌ی كه به خه‌رجی داوه.دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی پیاده بكرێ مه‌به‌ست له ده‌ست پێكردنی كار ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه ده‌عواكه‌ی تۆمار كردبێ یا له مورافه‌عه‌كه‌دا ئاماده بووبێ یا به وه‌كاله‌تی وه‌كیلدانه‌ره‌كه سكالاِیهكی به لایه‌نێكی ره‌سمی په‌یوه‌ندی به ده‌عواكه‌وه ببێ پێشكه‌ش كردبێ.مادده‌ی (33):ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ به هۆیه‌كی ماقووڵ ده‌ستی له وه‌كاله‌ت به‌رداو له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئینزارێكی نووسراوی دا به وه‌كیلدانه‌ره‌كه یان ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه به‌ر له ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی پێی سپێردراوه مرد یان ئه‌گه‌ر وه‌كیلدانه‌ره‌كه خۆ مردو میراتگره‌كانی رازی نه‌بوون پارێزه‌ره‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه بڕوات ئه‌وه له‌و دۆخانه‌دا پارێزه‌ره‌كه یان میراتگره‌كانی به پێی ئه‌حواڵ له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی پێكهاتنه‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوتای ئه‌و كۆششه‌ی خۆی هه‌یه كه به ته‌واوی به خه‌رجی داوه و ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ.مادده‌ی (34):هه‌ر ناكۆكیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی رووبدات ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگا تایبه‌كاره‌ی كه نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌كه له سنووریدایه یان ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی ده‌عوای وه‌كاله‌ته‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر و وه‌كیلدانه‌ره‌كه به نووسین له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتبن كه سه‌ندیكا بۆیان ساغ بكاته‌وه ئه‌وا له‌م باره‌دا بڕیاری نیقابه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ نییه.مادده‌ی (35):دادگا به پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حوكمی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌هێنێ:به ڕێژه‌ی (10%) له به‌های حوكم پێ دراوه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. به ڕێژه‌ی (5%) له به‌های موڵكداركردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.له (300) سێ سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش پتر نه‌بێ له ده‌عواكانی به‌خێوكردنی كۆرپه و موشاهه‌ده‌دا كه ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌وانه‌دا له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (200) دوو سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ.له ده‌عواكانی دادگایی به په‌له‌و (وه‌لائی)دا ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه‌و ناشبێ له (1000) هه‌زار دینار تێپه‌رێ.مادده‌ی (36):یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ كه نێردرابێ به‌رگری له تاوانبارێ له جینایات یان له دادگای نابالغه‌كاندا بكات كه ئه‌و تاوانباره وه‌كیلی بۆ خۆی دانه‌نابێ ئه‌وه دادگاكه حوكمی ده‌ستخۆشانه بۆ ئه‌و پارێزه‌ره ده‌رده‌هێنێ كه له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه و له (500) پێنج سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ و ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌زێنه‌ی میری.دووه‌م: پارێزه‌رێ دادگایه‌ك پاێزه‌رایه‌تییه‌كی پێ بسپێرێ نابێ نه‌یكا مه‌گه‌ر مه‌عزه‌ره‌تێكی ماقووڵ بۆ دادگاكه بهێنێته‌وه.مادده‌ی (37):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر له‌و ماڵ و داراییه‌دا كه له ده‌عوایه‌كدا یان له كارێكدا وه‌كاله‌تی بۆ كراوه كه بۆ وه‌كیلدانه‌ره‌كه مسۆگه‌ری ده‌كا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی مومتازی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.دووه‌م: ده‌ست خۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له (ئیعلامه‌كان) و بڕیاره‌كاندا كه حوكمی بۆ ده‌رچووبێ مافی مومتازی ده‌كه‌وێته سه‌ر و به پارێزه‌ری وه‌كیل یا به پارێزه‌ری نێردراو یان به‌و پارێزه‌ره ده‌درێ كه وه‌كاله‌تێكی ته‌سدیق كراوی هه‌بێ سا له دادگاكان یا دایه‌ره ره‌سمییه‌كان یا كۆمپانیاكان یا بانقه‌كان یا دایه‌ره‌كانی ته‌نفیزه‌وه بێت ده‌ستیشی به‌سه‌ردا ناگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی میری یان بۆ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.مادده‌ی (38):ئه‌گه‌ر پێكهاتێكی نووسراو له نێوان پارێزه‌ر و وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌دا نه‌بێ ئه‌وه دوای سێ ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و كاره‌ی كه پێی سپێردراوه ئیدی پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی ده‌سوتێ و ناتوانێ داوای بكات مه‌گه‌ر هۆیه‌ك هه‌بێ رێگای داواكردنه‌كه‌ی لێ گرتبێ.هه‌رچی ئه‌و ده‌ستخۆشانه‌یه‌شه كه به نووسین له‌سه‌ری پێك هاتبن ئه‌وه مافی داواكردنه‌كه‌ی دوای (15) پازده ساڵ كه له رۆژی ره‌وابوونییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ئیدی ده‌سوتێ و نایكه‌وێ.مادده‌ی (39):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه به گرێدانێكی نووسراو كه سه‌ندیكا ته‌سدیقی بكا له‌گه‌ڵ وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا پێك بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌ست خۆشانه‌ی وهكیلهكهی خۆی نه‌دا ئه‌وا پارێزه‌ره وه‌كیله‌كه بۆی هه‌یه قۆچانی (سند) پێك هاتنه نووسراوه‌كه كه مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی تێدا فه‌راهه‌مه، بدات به دایه‌ره‌ی (ته‌نفیز) و داوای ده‌ست خۆشانه‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دایه‌ره هه‌مان ئه‌و ئیجرائاته بخاته كار كه له كاتی ته‌نفیز كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه یان بۆ ئه‌و قۆچانانه‌ی كه یارای ته‌نفیز كردنن و دایه‌ره‌ی (كاتب العدل) ته‌سدیقی كردووه خستوویه‌تییه كار.لقی چوارهمئهركهكانی سه‌ر شانی پارێزهرماددهی (40):پێویسته پارێزه‌ر له ڕه‌وت و هه‌ڵسوكه‌وتیدا خۆی به بنه‌ماكانی پیشه‌كه‌ی ببه‌ستێته‌وه و ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌ری وه‌ك له‌م یاسایه‌دا هاتوون به ده‌ست پاكی و دڵسۆزی ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز كردووه لێی لانه‌دات.مادده‌ی (41):نابێ پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:یه‌كه‌م: ناوی خۆی له كه‌س بنێت.دووه‌م: هه‌موو یا هه‌ندێ له‌و مافانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره‌و خراوه‌ته به‌ر ده‌م دادگا خۆی وه‌كاله‌تی بۆ وه‌رگرتووه بكات.سێیه‌م: خۆی یان به هۆی هاوبه‌شه پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه به‌شداری له موزایه‌ده‌دا بكات له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كانی دیكه كه خۆی تێدا وه‌كیل بێ.چواره‌م: مامه‌ڵه‌تكردن له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونه‌كه‌ی ببێته به‌شێك له‌و مافه عه‌ینییه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ره.پێنجه‌م: له پشت نووسینی قه‌واڵه‌كان (تظهیر السندات) به ناوی خۆی بكات به مه‌به‌ستی ئیدیعا كردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌تی هه‌بێت.مادده‌ی (42):یه‌كه‌م: نابێ پارێزه‌ر ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكات كه پێی سپێردرابێ له رێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌ر چه‌نده وه‌كاله‌ته‌كه‌شی ته‌واو بووبێ ته‌نیا مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێ كه تاوانێك له‌به‌رده‌م لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشكرا بكات و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بووه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه له‌به‌رده‌م دادگاكان بكات.دووه‌م: پارێزه‌ر له ناكۆكیه‌كدا له‌سه‌ر داواكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری نه‌بێت و ره‌زامه‌ندی موه‌كیلی له‌سه‌ر نه‌بێت كه نهێنییه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردووه نابێ هیچ شایه‌دییه‌ك بدات.سێیه‌م: پارێزه‌ر كه له ده‌عوایه‌كدا به وه‌كیل داده‌نرێ نابێ نه له كاتی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی و نه له دوای لێخستنی له‌و وه‌كاله‌ته‌ی شایه‌دی له دژی موه‌كیله‌كه‌ی بدات.چواره‌م: پارێزه‌ر له‌كاتی به‌رپاكردنی ده‌عوایه‌كدا كه خۆی وه‌كاله‌تی تێدا كردووه نابێ وه‌كیلایه‌تی هاودژی موه‌كیله‌كه‌ی بكات به شێوه‌یه‌كی گشتیش نابێ له دوو به‌رژه‌وه‌ندی هاودژدا نوێنه‌ر بێت هه‌موو پارێزه‌رێك له‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به هه‌ر سیفه‌تێ له نووسینگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: نابێ پارێزه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكات كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران لادراوه.مادده‌ی (43):یه‌كه‌م: ده‌بێ پارێوه‌ر به‌رامبه‌ر به دادوه‌ری ره‌فتار و رێبازێكی رێزدارانه بگرێت كه شیاوی پیرۆزی و پایه‌كه‌ی بێت و نابێ كاری وا ئه‌نجام بدات كه كار بكاته سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌عوا یان زیان به رۆیشتنی داد بگه‌ێنێ و چه‌واشه‌ی بكات.دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌رامبه‌ر هاوكارانی هه‌موو داب و ده‌ستوورێكی شیاوی پیشه‌كه‌ی خۆی بپارێزێ و نابێ هیچ كارێكی وه‌ها بكات كه زیان به ره‌رژه‌وه‌ندیان بگه‌ێنێ یان سوكییه‌ك بۆ ناو و ناوبانگی كه‌سایه‌تی و پیشه‌كه‌ی بخولقێنێ.سێیه‌م: پێویسته پارێزه‌ر خۆی به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته و ئه‌و لیژنانه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دروست كراون ببه‌ستێته‌وه.چواره‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ببێته وه‌كیل هاوكاره‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له‌و ده‌عوایه‌ی كه خۆی وه‌كیله تێیدا.مادده‌ی (44): مافی موه‌كیل له داواكردنی له پارێزه‌ر بۆ ئه‌وراق و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌موو مافه‌كانی له دوای تێپه‌ربوونی (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر مێژووی كۆتایی كاره‌كه‌ی نامێنێ ته‌نیا مه‌گه‌ر موه‌كیل پێش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه داوای كردبن ئه‌وه‌ش به ئینزار ده‌بێت كه به هۆی دادنووسه‌وه بۆی ده‌رده‌چێ و ئه‌و ماوه‌یه‌ش له مێژووی پێ راگه‌یاندنیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.به‌شی شهشهمپێكهاتهكانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران(سه‌ندیكای پارێزه‌ران)مادده‌ی (45):یه‌كه‌م: سه‌ندیكای پارێزه‌ران ریكخراوێكی پیشه‌یی دیموكراتیی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌گرێته خۆ كه ناویان له‌لای تۆمار كراوه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیب سه‌ندیكاكه ده‌نووێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا جێگای ده‌گرێته‌وه و ئه‌و سه‌ندیكایه له پارێزگاكاندا لقی هه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی به‌و رێگایه هه‌ڵده‌بژیردرێن كه له‌م یاسایه‌دا و له په‌یره‌وه‌كانی كه لێی ده‌رچوون هاتووه.مادده‌ی (46):سه‌ندیكا ئه‌م كارانه ده‌كات:یه‌كه‌م: به‌شداری كردن له پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پاڵپشتی كردنی فیدراڵیه‌ت و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.دووه‌م: به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه دیاریكراوانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و كارده‌كات له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی پارێزه‌ری.سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به ئه‌ندامانی و دابینكردنی یارمه‌تی گوزه‌رانی وا كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان به‌دی بێنن.چواره‌م: هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه له پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی.پێنجه‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل َدهسهڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی و ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت به جۆرێكی وا كه داد و سه‌روه‌ری یاسا دابین بكا.به‌شی حهوتهملقی یه‌كه‌م- ده‌سته‌ی گشتی پارێزهرانماددهی (47):ده‌سته‌ی گشتی پارێزه‌ران له هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه پێك دێ كه له تۆماردا نووسراون و ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی خۆیان داوه و هیچیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.مادده‌ی (48):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ له مانگی شوباتدا كۆده‌بێته‌وه.دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی موتله‌قی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و راده‌یه ته‌واو نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه دواده‌خرێ بۆ رۆژی دوایی و به ئاماده‌بوونی چاره‌گی ئه‌ندامانی ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.مادده‌ی (49):ده‌سته‌ی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:وتووێژكردن له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو بڕیاردان له‌سه‌ر دواژمێركاری بودجه‌ی پێشوو وبڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ سێ ساڵی داهاتووی ئاماده‌ی ده‌كات.سه‌یر كردنی كاروباری ئه‌و پارێزه‌ریه‌ی كه له خشته‌ی كاردا هاتووه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه خراوه‌ته به‌ر ده‌می سه‌باره‌ت به‌و كاروبارانه. ده‌ستنیشان كردنی ره‌سم و ئابوونه‌ی به‌شدار بوون و غه‌رامه بۆ سه‌ندیكا و سندوقی خانه‌نشینی.هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌صڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و یه‌ده‌گه‌كانی.بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن و به زۆربه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ.مادده‌ی (50):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌گای سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكردنی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆمار كراوه‌كان كۆده‌بێته‌وه.دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبووونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا بۆ رۆژی دوایی دواده‌خرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه نابێت و بڵاوه‌ی لێده‌كرێ.سێیه‌م: نابێ هیچ كاروبارێك وتووێژی له‌سه‌ر بكرێت گه‌ر له داواكاری به‌ستنی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌دا نه‌هانبێ.مادده‌ی (51):ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له نه‌قیب و ده ئه‌ندامی ئه‌صڵی و سێ ئه‌ندمی یه‌ده‌گ پێك دێ.مادده‌ی (52):ئه‌و كه‌سه‌ی كه به نه‌قیب هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته‌دی:یه‌كه‌م: پێویسته راوێژكاربێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ده ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی حوكم درابێ.مادده‌ی (53):ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ راوێژكار بێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری پێشینه‌یی (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یان بچر بچر كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی مه‌حكوم كرابێ كه رێگه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری گرتبێ.مادده‌ی (54):ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا له نێوان ئه‌ندامه‌كانی وهكیلێك بۆ سه‌ندیكا و سكرتێر و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیان به پێی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ دیاری ده‌كات.مادده‌ی (55):یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (15) رۆژ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و به شێوه‌یه‌كی نائاساییش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نووسراو له لایه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن بۆ سه‌یر كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له پێناویدا داوای كۆبوونه‌وه كراوه.دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به نه‌قیب و وه‌كیلی سه‌ندیكاوه نه‌بێت نابه‌سترێت و له كاتی ئاماده‌بوونیان ئه‌وا به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌وا ئه‌و لایه‌ی كه سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵدا بێت په‌سه‌ند ده‌كرێت.چواره‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن مولزیمه.لقی دووه‌م (نه‌قیبی پارێزه‌ران)مادده‌ی (56):نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاریان له‌سه‌ر داوه جێبه‌جێ یان ده‌كات.سییه‌م: به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌ندانه (العقود)ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.چواره‌م: به ناوی سه‌ندیكاوه له‌به‌رده‌می دادگاكان‌دا دادوه‌ری ده‌كات و بۆشی هه‌یه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یا پارێزه‌رێكی دیكه له‌جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێت.مادده‌ی (57):یه‌كه‌م: وه‌كیلی سه‌ندیكا له كاتی ئامادنهبوونی نه‌قیب هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وی هه‌یه.دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به وه‌كیلی سه‌ندیكاكه‌ی.مادده‌ی (58):ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌ستان و دیاری كردنی مووچه‌كانیان و رێكخستنی كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ.دووه‌م: ئاماده‌كردنی ژمێركاریی كۆتایی سه‌ندیكا بۆ ساڵی دارایی رابردوو و ئاماده‌كردنی بودجه‌ی نوێ بۆ سێ ساڵی داهاتووی بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی بۆ راستاندنیان.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی لقه‌كانی سه‌ندیكا و ژووره‌كانی پارێزه‌ران.چواره‌م: دامه‌زراندنی ژووری پارێزه‌ران.پێنجه‌م: دامه‌زراندنی یانه‌كانی پاریزه‌ران به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه ناوخۆییه‌كانیان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كانی به‌رێوه‌بردنیان.شه‌شه‌م: پێكهێنان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و پێویسته پێك بهێنرێن.حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌دواداچوونی راسپارده‌كانی.هه‌شته‌م: ناردنی ئه‌و شكایه‌تانه‌ی كه سزاكه‌یان له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌ندا نییه بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی (59):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌قیب یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی به هه‌ر هۆیه‌ك له ده‌ست دا ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه جێی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه له ساڵێك كه‌متر بوو.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه ماوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌صلی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست دا ئه‌وا ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه جێی ده‌گرێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێن و پایه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به وازهێنان یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر چۆڵ بوو ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دایان ده‌مه‌زرێنێ و دادوه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه له صنفی یه‌كه‌م بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چوار پارێزه‌ری راوێژكار، كاروباری به‌رێوه‌بردنی سه‌ندیكا ده‌گرێته ده‌ست و داوای ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ.لقی سێیه‌م- (لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی)(الانضباط)مادده‌ی (60):لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له پێنج ئه‌ندام له پارێزه‌ری راوێژكار پێك دێت، له‌وانه سێ ئه‌ندامیان ئهصڵین و دوانیشیان یه‌ده‌گن و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن به مه‌رجێك سه‌رۆكه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بێت.مادده‌ی (61): هه‌ر پارێزه‌رێك زیانی به ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌ی پارێزه‌ری گه‌یاند، یان كارێكی وای كرد كه له نرخی كه‌م بكاته‌وه یان كردارێكی ئه‌نجامدا كه له كه‌رامه‌تی پارێزه‌ران بدات یاخود سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كرد ئه‌وا سزایه‌كی به‌رزه‌فتی ده‌درێ.مادده‌ی (62):جگه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌م یاسایه گرتبێتییه‌وه ده‌نا هه‌ر كارێكی له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتبێ زیان گه‌یاندنه به ئه‌ركی پیشه‌ی پارێزه‌ری:یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی (موه‌كیل) و له‌به‌رددانی ئه‌و مافه‌ی یان گاڵته پێكردنی یاخود به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی بۆ سوودی شه‌خسی.دووه‌م: فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه كه (الخصم) یان پێدانی راوته‌گبیر بۆی.چواره‌م: مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی.پێنجه‌م: فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی.شه‌شه‌م: رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت.حه‌وته‌م: سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ.هه‌شته‌م: سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، یان له هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ده‌رچوون.نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌حكوم كرابێ له‌سه‌رتاوانێكی عه‌مدی ناسیاسی یاخود تاوانێكی ئابروبه‌ر.ده‌یه‌م: به‌كارهێنانی گه‌ف و هه‌ره‌شه یان ئاره‌زوو په‌یداكردن بۆ راكێش كردنی مه‌عمیل و به‌كارهێنانی پایه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی.مادده‌ی (63):یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات:ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و له‌وه‌ی كردوویه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێده‌كرێت له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و ئه‌و گوناهه‌ی بۆ ده‌رده‌خرێت كه ئینزاره‌كه‌ی له‌سه‌ری پێدراوه و داوای لێده‌كرێ له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ده‌بێ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی بدات كه له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له دوو هه‌زار دیناریش پتر نه‌بێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سندوقی سه‌ندیكا.رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵیش پتر نه‌بێ و ئه‌مه‌ش له رۆژی پێ راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی كه له دژی ده‌رچووه كاری پێده‌كرێ.له‌و باره‌ی كه بۆ جاری سێیه‌م حوكم بدرێت.دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه، بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ده‌ستدانه پیشه‌كه حیساب ناكرێ.ماددەی (64):یەکەم: پارێزەر ناوی لە تۆماری پارێزەران لادەبرێت و (تەرقین قەید) دەکرێت بەشێوەی کۆتایی لەم بارانەی خوارەوەدا:گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی کار لە ماوەی دوو ساڵ دوای کۆتایی هاتنی سزای ڕێگەپێنەدان .لەلایەن دادگایەک لە دادگاکانی تایبەتمەند لە هەرێم بە تاوانی ناپاکی لە نیشتمان حوکم بدرێت .بە تاوان یان کەتنێکی ئابڕوبەر حوکم بدرێت .لەبارێک بۆ جاری سێ یەم سزا بدرێتەوە .دووەم:ماوەی ڕێگەپێنەدانی بە پیادەکردنی پیشەی پارێزەری هەژمار ناکرێت .مادده‌ی (65):شكایه‌تی به‌رزه‌فتی (الانضباطي) به شێوه‌یه‌كی نووسراو له لایه‌ن نه‌قیبه‌وه یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یاخود دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی ره‌سمی یان له موهكیلهوه پێشكه‌ش ده‌كرێ و بهكاردهخرێ.مادده‌ی (66):یه‌كه‌م: لیژنه سه‌یری شكایه‌ته‌كه ده‌كات و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی) ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.دووه‌م: له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ندا، ئه‌وا قه‌ده‌غه ده‌كرێت له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری تاكو ده‌یدات.مادده‌ی (67):یه‌كه‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو، یاخود سه‌رنج راكێشان (الفات نڤر) بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد:به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو.ئه‌گه‌ر ره‌وشتێكی نواند كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵ و داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی بێت.ئه‌گه‌ر كارێكی وای كرد زیان به هاوكاره‌كانی بگه‌ێنێ یان زیان به‌و كه‌سان بگه‌ێنێ كه‌خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردراوه.زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه یان به پێی ئه‌ركه‌كانیان ئاگاداریان بێت.دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه به نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه ده‌كرێت و تێیدا به‌پێی ڕێگاكانی راگه‌یاندنی كارپێكراوی سه‌ندیكا بۆی روون بكرێته‌وه.مادده‌ی (68):یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی قابیلی ته‌مییز كردنن له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه له باره‌گای سهندیكاو ژووره‌كانی پارێزه‌ران هه‌ڵده‌واسرێن.به‌شی ههشتهملقهكانی پارێزگاكانماددهی (69):یه‌كه‌م: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ و له سێ ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت له پارێزه‌ری راوێژكار و له لایه‌ن ئه‌و پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له پارێزگاكه‌دا نیشته جێن.دووه‌م: ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه.سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق.چواره‌م: له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا‌و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.به‌شی نۆیه‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی (70):دارایی سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:یه‌كه‌م: ئابوونه (بدل)ی چوونه ناو سه‌ندیكا.دووه‌م: پاره‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه.سێیه‌م: ره‌سمی پێشكه‌وتن و پێشتر ده‌ست به‌كاریی.چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.پێنجه‌م: كرێی ی خانووبه‌ره‌كانی سه‌ندیكا.شه‌شه‌م: پاره‌ی به‌شایه‌دی دان و راستاندنی كه‌فاله‌ته‌كان.حه‌وته‌م: رێژه‌یه‌كی داشكاو له پاره‌ی هه‌قی ماندووبوونی پارێزه‌ریی و پاره‌ی مانگانه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا و كه‌سی سروشتی و مه‌عنه‌وی كار ده‌كه‌ن كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌م غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر كۆمپانیا و به‌لێنده‌ره‌كان به‌هۆی دامه‌زراندنی راوێژكاری یاسایی تایبه‌ت به خوێن.نۆیه‌م: هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێن.ده‌یه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر پارێزه‌ران به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه .یازدهم: ئه‌و به‌خشین و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه حكومه‌ت به‌شداریی تێدا ده‌كات.دوازدهم: ئه‌و پیتاك و به‌خششه داراییانه‌ی دیكه به‌پێی ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره تایبه‌تمه‌ندكان.مادده‌ی (71):ساڵی دارایی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له رۆژی یه‌كه‌می مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی (72):یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان و بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌رفكردنی خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی دانراوی خۆی كه ئیداره‌كه‌ی وا بخوازێ.دووه‌م: حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ده‌كه‌وێته به‌ر وردبینی چاودێری دارایی (الرقابه المالیه)ی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا راگوێزكاری (المناقله) له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بكات.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان وه‌رگرێ.مادده‌ی (73):به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی گشتی نه‌بێ نابێت خانووبه‌ره‌ی موڵكی سه‌ندیكا بفرۆشریت جگه له‌وه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ته‌سه‌روف به ماڵی سه‌ندیكاوه بكات و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی خۆی و به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی دارایی ده‌بێ.مادده‌ی (74):ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی رێی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گرت بۆ راستاندنی بودجه و حیساباتی كۆتایی، ئه‌وا پاره وه‌رگرتن و خه‌رج كردنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بودجه‌ی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێی ده‌دات. مادده‌ی (75): یه‌كه‌م: پاره و موستهنهدهكان به ناوی سه‌ندیكا له یه‌كێك له بانكه‌كان داده‌نرێن.دووه‌م: نه‌قیب و ئه‌مینداری سه‌ندووق (خه‌زنه‌دار) به یه‌كه‌وه یان ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌ن فه‌رمانی دانان و سه‌رف كردن ئیمزا ده‌كه‌ن.مادده‌ی (76):ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ره‌سیدی حیسابه‌كه‌ی و موڵك و ماڵی ده‌بنه موڵكی سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه داده‌مه‌زرێن.به‌شی دهیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی (77):ده‌سته‌ی كاتی كه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) كه له رۆژی 3/1/1993 پێكهاتووه، به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ و پێویسته له‌سه‌ری كاری وا بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌ك ئه‌و په‌ره‌كه‌ی نه‌وه‌د رۆژ بێت.مادده‌ی (78):ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له سه‌ندیكا تۆمار كراون هه‌موو مافێكیان له‌لای سه‌ندیكای پارێزه‌ران و سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و كۆمپانیای دڵنیا بون له ژیان كه له مه‌ركه‌زدا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر سه‌ندیكا هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و فه‌رمانه.مادده‌ی (79):كاركردن بۆ ره‌سمی ناونووس كردن و ئابونه‌ی به‌شداربوون و غه‌رامه‌كان و پاره‌ی دابین كردنی ته‌ندروستی و ره‌سمی دیكه ئێستا كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.مادده‌ی (80):كار به هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه نه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی (81): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (82):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستیهكانلهداوی راپه‌رینی شكۆدارای ئادار، حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا كارگێری خۆی له هه‌رێمی كوردستانی عێرا ق كێشایه‌وه و ئابلوقه‌یه‌كی كارگێری و ئابووری خسته سه‌ر هه‌رێم، ئه‌مه وای كرد ئه‌نجومه‌نی نیشیمانیی كوردستان بڕیاری ژماره (22) له رۆژی 5/10/1992 دا ده‌رچواند به دیاری كردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێم به ناوه‌ند به‌شێوه‌ی فیدرالیزم.له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌دا په‌یوه‌ندی له نێوان پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ندیكای ناوه‌ندی پچرا، جگه له‌وه‌ش یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی هیواو ئاواتی پارێزه‌رانی ده‌رنه‌ده‌بڕی و له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و دیموكراتیه‌ت نه‌ده‌رۆیشت، تاكو كاروباری پارێزه‌رانی كوردستان له سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی رێك بخرێ و كاروباری خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیه‌ت و گیانی سه‌رده‌م رێك بخات و ره‌چاوی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بكات و له‌گه‌ڵ هیوا و ئاواتی پیشه‌یی ئه‌ندامان بگونجێ و ئاستی پیشه‌یی و زانستی و گوزه‌رانی ئه‌ندامان به‌رز بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (7)ی ساڵی2013 یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره (9)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 8
یاسای ژماره (7)ی ساڵی2013 یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره (9)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (15)دا كه رۆژی 7/5/2013 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (7)ی ساڵی2013 یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان ژماره (9)ی ساڵی 2007 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه:(پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:)(أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت.(ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر.جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر.شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت).مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانبه‌رێك پێكده‌هێنرێت، كه پله‌كه‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت و ئه‌ندامێتی چوار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت، كه پله‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت، به مه‌رجێك یه‌كێكیان یاسایی بێت، بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا له سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رده‌كرێن پێشكه‌ش كراون، وه بڕیاره‌كانی لێژنه به زۆرینه ده‌رده‌كرێن و وه‌زیر په‌سه‌ندیان ده‌كات.دووه‌م: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه پێكهێنراوه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:1- تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونانه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا پێشكه‌ش كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بیانگرێته‌وه.2- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه ته‌زه‌لوم بكات له لای لێژنه‌ی تایبه‌ت له‌و بڕیاره‌ی كه ده‌ریكردووه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی به بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه.3- پێویسته له سه‌ر لێژنه‌ی تایبه‌ت وه‌ڵامی ته‌زه‌لومه پێشكه‌شكراوه‌كان بداته‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له (60) شه‌شت رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنیان تێپه‌ر نه‌كات.4- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر دادگاكانی باری كه‌سێتی بۆ ئه‌وه‌ی بیسهلمێننێت كه‌وا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی لێژنه بڕیار ده‌دات به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌زه‌لوم، وه پێشكه‌شكاری داواكاریه‌كه له رسوماتی دادوه‌ریی ده‌به‌خشرێت.5- بڕیاری دادگاكانی باری كه‌سێتی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه.مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه بریتین له:1- ژن و مێرد.2- كوڕ‌و كچ: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن.3- منداڵی په‌ككه‌وته: منداڵی په‌ككه‌وته له‌و مه‌رجه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ده‌ر ده‌كرێن.4- دایك و باوك.5- براو خوشك: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن.شه‌شه‌م: أ- منداڵ و براو خوشكی قوربانیانی جینۆساید له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، تاوه‌كو له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌ده‌ر ده‌كرێن.ب- منداڵی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، به‌ده‌ر ده‌كرێن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (یه‌كه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه:1- هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید مینحه‌یه‌كی دارایی و پارچه زه‌وییه‌ك یان یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێده‌به‌خشرێت:أ- شه‌هیدی ڕه‌به‌ن، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی باوك و دایكی یان به‌ناوی یه‌كێكیان له كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت.ب- شه‌هیدی ڕه‌به‌نی باوك و دایك مردوو، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به‌ناوی براو خوشكه‌كانی تۆمار ده‌كرێت.جـ- شه‌هیدی خاوه‌ن هاوسه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو باوك و دایكی، یان یه‌كێكیان له‌كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت.د- ئه‌گه‌ر شه‌هید هاوسه‌رو منداڵی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی تۆمار ده‌كرێت.2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له یه‌ك ژنی هێنابێت، یان ئافره‌تێكی شه‌هید زیاتر له جارێك شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له كاتی شه‌هیدبوونی كه‌سی شه‌هید په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا مابێت و بۆ منداڵه‌كانی له‌م شه‌هیده یان بۆ منداڵه‌كانی شه‌هید له‌و هاوسه‌ره‌ی به‌ر له شه‌هیدبوونی كۆچی دوایی كردووه یان لێی جیابۆته‌وه، ئه‌وا هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی بڕیاردراو له‌م یاسایه‌یان ده‌بێت.3- ئه‌گه‌ر له یه‌ك خێزانێكدا زیاتر له شه‌هیدێك هه‌بێت، ئه‌وا دابه‌شكردنی ئه‌و شایستانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:أ- ژن یان مێرد و منداڵ و باوك و دایك سه‌رجه‌م شایسته‌كان وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه.ب- هه‌ر یه‌ك له براو خوشكی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی هاوڵاتی به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه، به جیا شایسته‌كان وه‌رده‌گرن.جـ- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو باوك و دایك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بن یان شه‌هیدی هاوڵاتی، ئه‌وا منداڵه‌كانی شه‌هید شایسته‌كانی یه‌ك شه‌هید وه‌رده‌گرن به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه.د- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له به‌ندی (3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌دا یه‌ك كه‌سی شایسته مایه‌وه، ئه‌وا شه‌هیدانه‌یه‌كی بۆ سه‌رف ده‌كرێت.دووه‌م: هه‌ردوو به‌ندی (4، 8)ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له‌یاسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌وه‌ی دادێت جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه و، به‌ندی (3) هه‌موارده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (3- پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت روفاتی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی و تێچوونه‌كانی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆ بگرێت).(4- رێژه‌ی 5% پێنج له سه‌دی دامه‌زراندن له پۆسته گشتیه‌كاندا بۆ منداڵی شه‌هیدان به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، ته‌رخان بكرێت).(8- سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی (هاوسه‌رێتی و منداڵ) بۆ ژن و مێرد و منداڵی شه‌هید به رێنمایی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات رێكده‌خرێت).مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو ئاسانكاری و مسۆگه‌ركردن و رێكخستنی گه‌یشتنی مافه‌كان به‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانیان، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 17 رۆژی ده‌رهێنان 22/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی (21/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی مادده‌ی دووه‌م یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق.3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.به‌شی یه‌كه‌م1-دامهزراندنماددهی دووه‌م:یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه رێكخراوێكه پیشه‌یی و دیموكراتییه له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، ئه‌م یه‌كێتیه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه و داكۆكی له جوتیارانی كوردستان ده‌كات، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و ده‌شتوانێ لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه و لیژنه‌گه‌لیش له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمدا پێك بهێنێ.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.2-ئامانجه‌كانی یهكێتیماددهی چواره‌م:یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ:1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا.2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ.3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوهكیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات.4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت.5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ.6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن.7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات.8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات.9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی.10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن.11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ.12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتر كردن بخه‌نه كار.13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات.14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه.15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روهكی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات.16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.به‌شی دووه‌م1-شه‌رت و شرووتی ئهندامێتیماددهی پێنجه‌م:شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن:1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ.2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ.3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه:أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه.ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن.ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا.د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه.ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ.4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.2-ئینتیماماددهی شه‌شه‌م:1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی.2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه.4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره.5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.به‌شی سێیهمپێكهێنانماددهی حه‌وته‌م:یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت:1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان.2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان.3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان.4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان.5- لیژنه‌ی زه‌پتی.6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.7-كۆنگره.مادده‌ی هه‌شته‌م:لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی نۆیه‌م:لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی ده‌یه‌م:لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی یازده:ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا):1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر.2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات.3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات.4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.ماده‌ی دوازده:ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی سیازده:ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق:1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق.3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات.5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا.6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.مادده‌ی چوارده:ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی پازده:زه‌پت كردن1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات:أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات.ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات.ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات.د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات.2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار.مادده‌ی شازده:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت:1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده:1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ.2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه.3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه.4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.مادده‌ی بیست:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات.2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات.3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار.4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شهرتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات.5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات.6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات.7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات.8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات.9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ.10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا.12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان.14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات.15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.مادده‌ی بیست و یه‌ك:1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره.2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ.3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.مادده‌ی بیست و دوو:كۆنگره به ئاسایی سازده‌درێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه:1-هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی یه‌كێتی و نیقرار كردنی و ته‌سدیق كردنی راپۆرتی دارایی.3-سه‌یر كردنی وئیقراركردنی ئه پێشنیارانه‌ی كه ل باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی و پێرۆی ناوخۆیه‌وه خراونه‌ته روو.4-كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیاردراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی بیست و سێ:ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ:1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه.2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات.3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.مادده‌ی بیست و چوار:سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ.3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات.به‌شی چوارهمدارایی یه‌كێتی جوتیاران مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه.2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی.3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ.5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی.6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.مادده‌ی بیست و شه‌ش:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانلهبهر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵكاره، كه زه‌وی وزارێكی به‌رفراوانی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به پیشه‌ی كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش گرینگ‌یان به چینی جوتیاران داوه كه جوتیاران ڕۆڵی سه‌ره‌كی و پڕبایه‌خیان له خه‌باتی گه‌له‌ماندا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته ره‌واكانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستكیر بكه‌ن به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌زنی رزگاریخوازانەی ئه‌یلولدا، هه‌ره‌ها له پێناوی وه‌دیهێنانی رشته‌یه‌كی یاسایی بۆ رێكخراوێك ئامانج و ئاواتی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌ری جوتیارانی كوردستان بێنێته‌دی و رێگای زامنكردنی ئاواتی ڕه‌وایان مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا....
یاسای ژماره (8) ی ساڵی 2009 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی 2009 | 26
یاسای ژماره (8) ی ساڵی 2009 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی 2009 | 26
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربانپهرلهمانی كوردستان ـ عیراقبهناوی گهلهوهبهپێی بڕگه‌ی (1، 5) له‌مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره (19) له 16/6/2009، ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:یاسای ژماره (8) ی ساڵی 2009 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی 2009مادده‌ی یه‌كه‌م:بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2009 گوژمه‌ی (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار ودووسه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار داده‌نرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ:یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2،303،338) ته‌نها دوو ترلیۆن وسێ سه‌د وسێ ملیار وسێ سه‌د و سی هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه داراییه‌كان.دووه‌م: گوژمه‌ی (6،553،925) ته‌نها شه‌ش ترلیۆن وپێنج سه‌د وپه‌نجا وسێ ملیار ونۆ سه‌د وبیست وپێنج ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخست.مادده‌ی دووه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2009، له‌سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی فیدراڵی به (8،857،263) ته‌نها هه‌شت ترلیۆن وهه‌شت سه‌د وپه‌نجا وحه‌وت ملیار ودوو سه‌د وشه‌ست وسێ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێ.مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورتی هێنا، ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێ به‌هه‌مان ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه كورتی هێناوه گوژمه‌ی سه‌رجه‌می بودجه كه‌م بكاته‌وه.مادده‌ی چواره‌م: خه‌رجكردن له‌پشتیوانه‌ی حیساباته سه‌ره‌كییه‌كان ((به‌خشین، باربوو (اعانات)، خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان)) له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بێ و وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست نین راسته‌وخۆ خه‌رج له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی سه‌ره‌كی ژمێریاری بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، پاره‌ی حیساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ئه‌و داهاته داراییه‌ی به‌رده‌ست دابین ده‌كات.داهاتی شاره‌وانییه‌كان ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تییان وه‌زاره‌تی دارایی چاودێری ئه‌م داهاتانه و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان ده‌كات. مادده‌ی شه‌شه‌م:سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، جگه له به‌شی مووچه‌كان كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه.دووه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات بۆ مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌بڕیاری لێك ترازنیان له‌وه‌زاره‌تێك و په‌یوه‌ست كردنیان به‌وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری پسپۆڕیش بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ش ویه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا بكات.سێیه‌م: ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا بكرێ. مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌موو حیساباتی مانگانه‌یان ((بودجه‌ی پێداچوونه ـ موازین المراجعه)) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی دارایی ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریای ده‌كه‌ن كه له (10) رۆژ له‌دوای كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت پاره‌ی ته‌رخان كراوی گشتی په‌سندكراو كه له‌بودجه‌ی ساڵی دارایی/2009 دا به‌ڕێژه‌ی (1%) بخاته سه‌ر پاره‌ی ته‌رخانكراوی گشتی په‌سندكراوی بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ته‌رخان كردنی گوژمه پاره‌ی پێویست بۆ بودجه‌كانی فه‌رمانگه له‌نوێ دامه‌زراوه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی دارایی/ 2009 دا.دووه‌م: ته‌رخان كراوی نوێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بۆ حاڵه‌ته ناكاوییه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.مادده‌ی یازدهم: وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا ورده‌كاری میلاكه‌كانی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی /2009 رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی پاره‌ی تێچووی مووچه‌كان كه له‌بودجه‌دا پهسندكراون و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داراییشه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان پێش كۆتایی هاتن به ساڵی دارایی/ 2009 راپۆرتێكی دوورودرێژ له‌سه‌ر ئه‌مه پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان بكات.مادده‌ی دوازدهم: هیچ لایه‌نێكی حكومی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانهوهش بۆی نییه پڕۆژه‌ی تایبه‌تی له‌بودجه‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی سیازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كی هه‌یه كه له (250) دوو سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه بدات كه‌سه‌ر بهوهزارهتهكهیهتی گوژمه‌یه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كهبهوهزارهتهوه نه‌لكاون، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: خه‌رج كردن به‌پێی پشتیوانی په‌سندكراو له‌بودجه‌ی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی بۆی دیاری كراوه ده‌بێ.خۆبه‌ستنه‌وه به‌و پشتیوانه ته‌رخانكراوانه‌ی بودجه و نه‌چوونه ناو هیچ ئیلتیزامێك به‌خه‌رج كردن له‌وه‌ی زیاتر بێ كه له بودجه ته‌رخان كراوه.مادده‌ی چوارده‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه ته‌رخانكراوی پاره‌ی داهاتی مانگانه، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی وه دی ده‌هێنێ بخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی داوده‌رمان وهه‌ڵسوڕانی خه‌رجییه‌كانی چاكردنه‌وه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و به‌گوێره‌ی داخوازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خشته‌ی داهاته وه‌ده‌ستهاتووه فیعلییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بدات.مادده‌ی پازده‌م: پاره‌ی پێ به‌خشین (تبرعات) به‌وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت پاش په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه به‌داهاتی كۆتایی بۆ خه‌زینه تۆمار ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی له‌پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یا لایه‌نی نه‌لكاو به وه‌زاره‌ت بۆ خه‌رج كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه له‌پێناویدا به‌خشێنراوه ته‌رخانی بكات.مادده‌ی شازده‌م: دامه‌زراندن به‌هه‌موو گرێبه‌ستێك راده‌گیرێ مه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیری دارایی بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌م: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران ساڵانه بۆ ته‌نها كه‌سێك و له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخان كراوه بڕیار لێدراوهكانی بودجه‌ی تایبه‌ت له‌سێ ملیۆن دینار تێناپه‌ڕێت و به‌پێی ئه‌و رێنمایانه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ریان ده‌كات.مادده‌ی هه‌ژده‌م: پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن له‌پێشكه‌ش كردنی ژمێریاری كۆتایی (الحسابات الختامیه) بۆ ساڵی/2009 دوا كه‌وت به‌پێی رێكاره یاسایی و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ.مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنان (المنهاج الاستپماری) مۆر كردووه له‌هه‌موو ئه‌و باج و ڕه‌سمانه به‌ره‌سمی پوولیشه‌وه ده‌بوردرێن كه له‌هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ئه‌و كارانه و له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه كه‌وتۆته سه‌ریان. مادده‌ی بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌رخان كراوی سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(20%). مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابین كردنی پێشینه‌ی (سلفه) خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ. مادده‌ی بیست و دووه‌م: كار به‌هیچ بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێ و خه‌زینه‌ش هیچ گرانییه‌كی دارایی ئه‌م بڕیاره له‌ئه‌ستۆ ناگرێ هه‌تا شه‌رعیه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرێ و په‌رله‌مان په‌سندی نه‌كات.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داراییه راپۆرتی خوله‌كی (دوری) هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی هه‌رێم پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق بكات. مادده‌ی بیست و چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه و له 1/1/2009)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق ...
یاساى گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 12
یاساى گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق | 12
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، و له‌سه‌ر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (7)ی ڕۆژی 22/6/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2022یاساى گرتنی كاڵای قاچاغ و قەدەغەكراو لە مامەڵەپێكردن لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1) بۆ مەبەستى حوکمەکانى ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانى بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم/ هەرێم: هەرێمى کوردستان - عێراق.دووەم/ ئەنجومەن: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم.سێیەم/ کاڵاى قاچاغ: هەر کاڵایەکە کە لە دەرەوەى یاسا و ڕێکسازییە کارپێکراوەکان لە هەرێم، بەبێ جێبەجێکردنى پابەندیی ڕەسم و باجى گومرگى، هاوردە و هەناردە دەکرێت، یان هێنان و بردنیانی پێوەدەكرێت.چوارەم/ کاڵاى قەدەغەکراو: هەر کاڵایەکە كە بەپێى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، مامەڵە و ئاڵوگۆڕ پێکردنی، لە بازاڕەکانى ناوخۆى هەرێمدا، قەدەغە دەکرێت.پێنجەم/لیژنە: ئەو لیژنە تایبەتمەندەیە کە بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە پێکدەهێندرێت.مادده‌ی (2) هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و کاروبارى پێشمەرگە، دەزگاى ئاسایشى هەرێم و بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرکەکان، دەسەڵاتیان هەیە بۆگرتنى:-یەکەم: ئەو کاڵایانەى کە بۆ قاچاغیپێکردن ئامادەکراون لەگەڵ ئامرازى بەکارهاتوو لە گواستنەوەیاندا.دووەم: کاڵاى قەدەغەکراو لەگەڵ ئامرازى بەکارهاتوو لە گواستنەوەیاندا.مادده‌ی (3) یەکەم/ لە هەر پارێزگا و ئیدارەیەكی سەربەخۆ، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتى جێگرى پارێزگار یان جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆ و بە ئەندامێتى نوێنەرى هەر یەک لە وەزارەتەکانى ناوخۆ، کاروبارى پێشمەرگە، دارایى و ئابوورى، بازرگانى و پیشەسازى، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، تەندروستى، و دەزگاى ئاسایشى هەرێم و داواکارى گشتى، پێكدێت.دووەم/ لیژنە ئەم ئەرکانەى خوارەوە لە ئەستۆ دەگرێت:-وەرگرتنى ئەو کاڵایانەى بەپێى حوکمى ماددەى (2)ى ئەم یاسایە گیراون.خەمڵاندنى بەهاى کاڵاى گیراو، بەپێى نرخى بازاڕ، بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.ڕادەستکردنى کاڵاى گیراو بە فەرمانگەى پەیوەندیدار.دەست بەسەرداگرتن و فروشتنى ئەو کاڵایانەى گیراون، و بەهاکەیان لە (5,000,00) پێنچ ملیون دینار کەمترە، و دابەشکردنى بڕى بەرامبەرەکەيان بە پێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، و ڕەوانەکردنى ئەو کاڵایانەى بەهاکەیان لەو بڕە زیاترە بۆ دادگاى گومرکى تایبەتمەند.فروشتنى ئەو کاڵایانەى گیراون، بە زیادکردنى ئاشکرا دەبێت، بە پێى حوکمەکانى یاساى ژمارە (1)ى ساڵى (2021) یاساى فروشتن و بەکرێدانى موڵک و ماڵى دەوڵەت لە هەرێمى کوردستان - عێراق، ئەگەر بۆ لیژنە یەکلایى بووەوە کە کاڵاى قاچاغن یان بۆ قاچاغى ئامادەکراون.فروشتنى ئامرازى گواستنەوەى کاڵاى گیراو بە زیادکردنى ئاشکرا، بەپێى حوکمەکانى یاساى بەرکار لە هەرێم، پاش ئەوەى حوکمى دەرچوو لە داواى پەیوەست بە کاڵاى گیراو پلەى بنبڕ وەردەگرێت.ڕەوانەکردنى قاچاغچى و ئەو کەسەى مامەڵە بە کاڵاى قەدەغەکراو دەکات و شوفێرى ئامرازى گواستنەوەى کاڵاى گیراو و ئەوەى لەگەڵیاندا بەشداربووە، بۆ دادگاى گومرکى تایبەتمەند، و لە ڕاگرتن ئازاد ناکرێن تاوەکو حوکمێکى بنبڕ لە داواکەیاندا دەرنەچێت.خەرجکردنى پاداشت و ئەو بڕانەى لە هەردوو ماددەى (5 و 6)ى ئەم یاسایەدا هاتوون بۆ کەسانى شایستە، پاش ئەوەى حوکمەکە پلەى بنبڕ وەردەگرێت.سێیەم/ سەرۆکى لیژنە دەسەڵاتى پیادەکردنى حوکمى ماددەى (194/ یەکەم/ ب) لە یاساى گومرکى ژمارە (23)ى ساڵى (1984)ی دەبێت، بۆ مەبەستى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە.مادده‌ی (4)ئەو کاڵایانەى بە قاچاغ هاوردە یان هەناردەکراون، و لە ماددەى (195/یەکەم)ى یاساى گومرکى بەرکاردا هاتوون، و بەهاکەیان (5,000,000) پێنج ملیۆن دینار یان زیاترە ڕەوانەى دادگاى گومرکى تایبەتمەند دەکرێن.مادده‌ی (5)یەکەم/ هەواڵدەر و ئەو کەسانەى كاڵای قاچاغ یان قەدەغەکراو، ئاشکرادەکەن یان دەیگرن، پاداشتێکى داراییان پێدەبەخشرێت، بە ڕێژەى (20%) بیست لە سەدی بڕى بەرامبەر یان بەهاى کاڵاى دەستبەسەرداگیراو، دواى دەرچوونى حوکمى بنبڕ لەلایەن دادگاى تایبەتمەندەوە.دووەم/ پاداشتى هاتوو لە برگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە بەپێى ئەم ڕێژانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:- (50%) پەنجا لەسەدی بۆ هەواڵدەر.(50%) پەنجا لەسەدی بۆ ئەو کەسانەى هەڵستاون بە ئاشکراکردن و گرتنى کاڵاکە.سیێەم/ لە حاڵەتى نەبوونى هەواڵدەر، تەواوى بڕى ئەو پاداشتەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتووە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەى هەڵستاون بە ئاشکراکردن و گرتنى کاڵاکە.چوارەم/ ڕێژەى (80%) هەشتا لەسەدی بەهاى ئەو کاڵایانەى بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەستیان بەسەردا گیراوە، وەک داهاتێکى کۆتایى بۆ ژمێرەى گەنجینەى گشتى تۆماردەکرێت.مادده‌ی (6)یەکەم/ وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڕى ئەو پاداشتانەى بەپێى حوکمەکانى ماددەى (5)ى ئەم یاسایە خەرج دەکرێن، سەبارەت بەو کاڵایانەى لەلایەن وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لەناو دەبرێن و شیاوى فروشتن نین، لەئەستۆ دەگرێت.دووەم/ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، دەتوانێت بەپێى حوکمى یاسا بەرکارەکانى هەرێم، ڕەفتار بە کاڵاى قاچاغ یان قەدەغەکراو بکات، بە هەناردەکردنیان یان لەناوبردنیان.مادده‌ی (7)یەکەم/ بڕى بەرامبەرەکانى فروشتنى ئەو کاڵایانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، لاى بانکێکى حکومى بە ناوى لیژنەوە ئەسپاردە دەکرێن، تا حوکمى داواى پەیوەست بەو کاڵایانە پلەى بنبڕى وەردەگرێت.دووەم/ دواى ئەوەى حوکمى دەرکراو لە داواى پەیوەست بەو کاڵایانەى دەستى بەسەرداگیراوە پلەى بنبڕى وەردەگرێت، بەم شێوەیەى خوارەوە ڕەفتارکارى بەو بڕی بەرامبەرەى لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتوو ئەنجام دەدرێت:-ئەگەر حوکمدرا بە دەست بەسەرداگرتنى کاڵاکە، ئەوا بەپێى یاساى بەرکار لە هەرێم ڕەفتارکاریى لەگەڵدا دەکرێت.ئەگەر حوکمدرا بە گەڕاندنەوەى کاڵاکە بۆ خاوەنەکەى، ئەوا بڕێ بەرامبەرى فروشتنەکەى بۆ دەگەڕێندرێتەوە و ئامرازى گواستنەوەش بۆ خاوەنەکەى دەگەڕێندرێتەوە.سوودى بڕى بەرامبەرى ئەو کاڵایەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا هاتووە، و لە بانکدا سپێردراوە، بەناوى شارەوانى پەیوەندیدار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار دەکرێت.مادده‌ی (8)دادگاى گومرکى تایبەتمەند بە شێوەى خێرا دەڕوانێتە ئەو داوایانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە.مادده‌ی (9)پێویستە لەسەر ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.مادده‌ی (10)وەزیرى ناوخۆ بە هەماهەنگی وەزیرى دارایى و ئابوورى ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (11)كار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كە لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكۆك بێت.مادده‌ی (12)ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت. د.ڕێواز فائق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنبۆ ڕێگرتن لە قاچاغچێتى و لە پێناو دەستبەسەرداگرتنى ئەو کاڵایانەى مامەڵەکردنیان لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا قەدەغەکراوە، و بەمەبەستى ئاشکراکردنى ئەو تاوانانەى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 34مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی (1):مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌م مانایانه‌ن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه.یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: سندووق: سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.چواره‌م: ده‌سته‌ی سندووق: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زرێندراوه.به‌شی دووهمحوكمه گشتییهكانماددهی (2):یه‌كه‌م: له‌باره‌گای سه‌ندیكا سندووقێك بۆ خانه‌نشینی پارێزه‌ران داده‌مه‌زرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.دووه‌م: سندوقی خانه‌نشینی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه‌ی دابینكردن و سه‌رف كردنی مافی خانه‌نشینییه بۆ پارێزه‌ره‌كان و بۆ ئه‌ندامانی خیزانهكانیان دوای مردنیان.سێیه‌م: هه‌موو پارێزه‌رێكی ئه‌ندام له سه‌ندیكا به به‌شداربووی سندووق داده‌نرێ له‌پاش ئه‌وه‌ی ئابوونه و ره‌سمه یاساییه‌كان ده‌دات.مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت:دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت.دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ.دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: ده‌سته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دابین كردنی داهاته‌كانی سندوق و به‌كارهێنانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چه‌سپاندنی ماوه‌ی ده‌ستدانه پارێزه‌ری و حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ری بردووه و كاری بۆی كردووه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی.خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ران به‌پێی حوكمی ئه‌و یاسایه.ته‌رخانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ پارێزه‌ران یان بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دوای مردنیان.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ڕواندنی كاروباری ده‌سته.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی سندوق و ناردنی بۆ وه‌زاه‌ت بۆ ڕاستاندنی.رێكخستنی بودجه‌ی مانگانه‌ی سندوق.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان یه‌كێك له دوو ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی.به‌شی سێیه‌م(حوكمه داراییه‌كان)مادده‌ی (5):داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانی خواره‌وه پێك دێن:ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا.ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه.ئه‌و رێژه سه‌دییانه‌ی له كرێی ماندوبوونی پارێزه‌ران له داواكان و راوێژپێكردنی یاسایی وه‌رده‌گیرێ.به‌خششه جۆراو جۆره‌كان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی داره‌كان.ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه.دووه‌م:ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات.ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئهقیام)ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری.پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه.حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق.هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامهڵهتهكانیانهوه دهبووردرین.مادده‌ی (7):ده‌سته نابێ داهاته‌كانی سندوق وه‌به‌ر بێنێ ته‌نیا به‌م رێگایانه نه‌بێ:یه‌كه‌م: له بانگ دانان به‌پێی ئه‌و رێگه و رێژه و قازانجانه‌ی به‌چاكیان ده‌زانێت.دووه‌م: كڕینی سه‌نه‌داتی حكومه‌تی و حه‌واله‌ی خه‌زێنه‌یی.سێیه‌م: قه‌رزدان به ده‌زگاكان به قازانج به پشتگیری وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم یاخود یه‌ك له بانكه‌كان به ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ ره‌ت نه‌كات.چواره‌م: سوود وه‌رگرتن له‌و خانووبه‌رانه‌ی كه عائیدی سندوقن.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: نابێ خه‌رجی ساڵانه له (85%)ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوق ره‌ت بكات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌ده‌گ بۆی.دووه‌م: ده‌ست له یه‌ده‌گ نادرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر(عه‌جز)ێكی كتوپڕ رووبدات و پێویست بكات پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی (9):ماڵ و پاره و قازانج و داهاته‌كانی سندووق باجی ده‌رامه‌ت و باجی عه‌قار و ڕه‌سمی پوول و ره‌سمی نۆمار كردنی عه‌قار (خانووبوره) نایگرێته‌وه.مادده‌ی (10):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی قه‌رزارن ده‌بێ ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ سندوق له‌سه‌ریانه بیده‌نه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاركردن به‌م یاسایه.دووه‌م: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی سندووق یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان پیاده ده‌كرێت.به‌شی چوارهملقی یهكهمخانهنشین كردنماددهی (11):ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران تۆمار كراوه بۆی هه‌یه له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه داوا بكات خانه‌نشین بكرێ:یه‌كه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی تیایدا شایانی خانه‌نشینی ده‌بێت، (25) بیست و پێنج ساڵ یاخود زیاتر بێت به‌رده‌وام بێ یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بێ و، به‌پێی تۆماری پێشینه‌ی.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێ (15) پانزه ساڵ یاخود پتر بێت به به‌رده‌وامی یان به پچڕ پچڕ بێ و توانای كاری پارێزه‌ریی نه‌مابێ (عاجز) به‌مه‌رجێ ئه‌و (عجز) نه‌توانینه به راپۆرتێكی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنێ.سێیه‌م: ده‌بێ شه‌ست و سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و خزمه‌تیشی كه مافی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێت له (15) پازده ساڵی به‌رده‌وام یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بیت.مادده‌ی (12):ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.مادده‌ی (13):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت:ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت.ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه.ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.لقی دووه‌م(ته‌رخان كردن- التخصیص)مادده‌ی (15):مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی (5) پێنج دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی مانگی دوایی به مانگێكی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی (16):ده‌شێ مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزره‌ی هه‌ر فه‌رمانێك و هه‌ر كارێك یاخود مافی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك هه‌مووی تێكرا (سه‌رجه‌می له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێ.مادده‌ی (17)یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.مادده‌ی (18):یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت:گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان.نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه.پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.مادده‌ی (19):پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یشی دوای خۆی بۆیان هه‌یه داوای خستنه سه‌ری هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانی میری (وه‌زیفه) یان ئیش كردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پارێزه‌ری بڕاوه‌ته سه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووبێ یاخود پچڕ پچڕ به مه‌رجێك دوای ده‌رچوونی بووبێت له كۆلێژی ماف (حقوق) یان كۆلێژی یاسا‌و رامیاری- به‌شی یاسا و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه ده‌خرێته سه‌ری نابێ له ماوه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی پتر بێت و له هیچ بارێكدا نابێ له (10) ده ساڵ تێپه‌رێت.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه.دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونهوهدا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازهكهیدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.مادده‌ی (21):به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ده‌داته خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردیدا شه‌هید بوون به مه‌رجێ له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی (22):ماوه‌ی ده‌ستدانه كاری پارێزه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاش دامه‌زراندنی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 3/1/1993 دا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه حساب ناكرێت.مادده‌ی (23):هه‌ر پارێزه‌رێكی خانه‌نشین یاخود یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی دا بڕا له وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی یان له‌سه‌ردانی بۆ مه‌رامی ته‌رخانكردنی مووچه بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ ساڵ پتر بێ هه‌قه‌كه‌ی له‌و ماوه‌ی دابڕانی دا ده‌ستووتێ ته‌نها مه‌گه‌ر ساغ بێته‌وه كه دابڕانه‌كه‌ی به عوزرێكی مه‌شروع بووه‌و دواكه‌وتنیش له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و زانیارییانه ده‌سته‌ی داوایان ده‌كات به دابڕان له موراجه‌عه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م مادده‌یه داده‌نرێ.مادده‌ی (24):كاركردن به ره‌سمی تۆماركردن و ئابوونه‌ی به‌شداریكردن و غه‌رامه وه‌ك به‌ده‌لی ته‌ئمینی صحی و ره‌سمه‌كانی تر كاریان پێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.مادده‌ی (25): كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژبن.مادده‌ی (26): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (27):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله داوی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له مانگی مایسی 1992 دا كه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ی بێ وێنه بوو رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق به هه‌موو حزب و چینه‌كانیه‌وه تیایدا به‌شدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌و پێیه‌ی كه نوێنه‌ری شه‌رعییه‌و له لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵبژێرداوه بڕیاری له‌سه‌ر فیدرالیزم دا وه‌ك شێوازێك بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و حوكمه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، وه‌ك باوه هه‌رێم له سایه‌ی سیسته‌می فیدرالیزم دا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌یه بۆ رێكخستنی گه‌لێ بوار، وه له‌به‌ر پچرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی حوكمه‌تی ناوه‌ندی بۆ كارگێرییه‌كانی له هه‌رێمدا له 20/10/1991، وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ران له هه‌رێمدا به‌بێ یاسایه‌ك بمێننه‌وه كه مافه‌كانی خانه‌نشینیان رێك بخا، جا له پێناو رێكخستن و پاراستنی مافه‌كانیان و مافه‌كانی خێزانه‌كانیان و زامن كردنی ژیانێكی لایه‌ق به‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست كه چاودێری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیموكراتی له هه‌رێمدا بكرێ، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی2012 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012 | 46
یاسای ژماره (8)ی ساڵی2012 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012 | 46
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقبهپشت به‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی (121/یه‌كه‌م) له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ومادده‌ی (56/1) له یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو وله‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ـ عێراقه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (37)ی خۆیدا رۆژی 24/6/2012، بڕیاری ته‌شریعكردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (8)ی ساڵی2012 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012به‌شی یهكهمداهاتهكانماددهی یه‌كه‌م:داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2012ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به بڕی (13.200.950) سێزده تریلیۆن و دووسه‌د ملیار و نۆسه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی له خواره‌وه‌دا روون كراوه‌ته‌وه:یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ئیتیحادی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2012 كه پترۆ دۆلاریشی له‌گه‌ڵدایه (12.604.950) دوانزه تریلیۆن و شه‌شسه‌د و چوار ملیار و نۆسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار.دووه‌م: داهاتی گشتی خه‌مڵێنراو كه به‌شه‌كه له داهاتی ساڵی 2012ی ده‌روازه سنووریه‌كانیشی له‌گه‌ڵدایه (476) چوارسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیار دیناره.سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی ناوخۆ (نه‌وت و گاز) و (پترۆدۆلار)ه‌وه دێ (120) سه‌د و بیست ملیار دیناره.به‌شی دووه‌م(خه‌رجییه‌كان و كورتهێنان)مادده‌ی دووه‌م:یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2012 گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (15.245.797) پازده هه‌زار و دووسه‌د و چل و پێنج ملیار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:ـ1ـ گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10.745.797) ده هه‌زار و حه‌وت سه‌د و چل و پێنج ملیار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:أ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (10.624.518) ده هه‌زار و شه‌شسه‌د و بیست و چوار ملیار و پێنج سه‌د و هه‌ژده ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.ب- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (68.280) شه‌ست و هه‌شت ملیار و دووسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.جـ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (52.999) په‌نجا و دوو ملیار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی.2ـ گوژمه‌یه‌ك به بڕی (4.500.000) چوار تریلۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێت:أ- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (3.678.437) سێ تریلیۆن و شه‌شسه‌د و حه‌فتاو هه‌شت ملیار و چوار سه‌د و سی حه‌وت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.ب- گوژمه‌یه‌ك به بڕی (821.563) هه‌شت سه‌د و بیست و یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د و شه‌ست و سێ ملیۆن دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان و، ده‌بێ پارێزگار به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌ی و قه‌زا و ناحیه‌كانی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه په‌سه‌ند كراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له باره‌یه‌وه بكرێ و په‌سه‌ند بكرێ و، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكرێن كه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌ناو پارێزگاكه‌دا و، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوانیش، له‌ناو ئه‌مه‌شدا بڕی (42.400) چل و دوو ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دیناری پترۆدۆلار هه‌یه.دووه‌م: كورتهێنانی نه‌خشه بۆ كێشراو كه به‌بڕی (2.044.847) دوو هه‌زار و چل و چوار ملیار و هه‌شت سه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و ئه‌م كورتهێنانه به‌و گوژمه‌یه داده‌پۆشرێ كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاریكراوه له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئیتیحادی بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له‌ناو ته‌رخانكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ئیتیحادیدا به گوێره‌ی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵه‌كانی دارایی (2007 تــا 2012).مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی 20% له بودجه‌ی به‌كاربردن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.2ـ په‌رله‌مانی كوردستان. 3ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. دووه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی كه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دێنه‌بڕین بۆ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وشاره‌وانی وگه‌شتووگوزار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پاڵپشتكردنی وه‌رزش به‌گوێره‌ی پسپۆڕیی هه‌ر یه‌كێكیان و ده‌بێ ره‌چاوی رێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكان بكرێت.سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕه‌ی لێ جیاده‌كرێته‌وه كه بۆ سندووقی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و شاره‌وانی عه‌ینكاوه ته‌رخان كراوه. چواره‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی به وه‌زاره‌تێكه‌وه نه‌بستراونه‌ته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.مادده‌ی چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌و گوژمه‌ی كه بڕی (120) سه‌دوبیست ملیار دیناره بۆ هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه‌كان. مادده‌ی پێنجه‌م: گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (100) سه‌د ملیار دیناره ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی له قه‌زاو ناحییه و گونده زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌ر سنووره‌كان ئه‌وانه‌ی پێشتر راگوێزرابوونهوه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و گوژمه‌یه بخرێته سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: فه‌رمانبه‌رانی پله (نۆ و ده) ئه‌وانه‌ی ته‌نیا مووچه‌ی ئیسمی و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریی و شه‌هاده‌ی خوێندن وه‌رده‌گرن به‌خشینێكیان پێ ده‌درێت به بڕی (480،000) چوارسه‌د و هه‌شتا هه‌زار دینار و به دووجار پێیان ده‌درێت له‌ماوه‌ی ساڵی دارایی 2012 دا. دووه‌م: خانه‌نشینكراوه‌كان ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نیشینیان بڕی (400،000) چوار سه‌د هه‌زار دینار‌و كه‌متر به‌خشینێكیان پێ ده‌درێت به‌بڕی (600،000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار و به‌دوو جار پێیان ده‌درێت له ماوه‌ی ساڵی دارایی 2012 دا. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: مینحه‌ی هاوسه‌ری و منداڵ بۆ وه‌ره‌سه‌ی شه‌هیدان سه‌رف ده‌كرێ. دووه‌م: زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ره‌سه‌ی شه‌هیدی هاووڵاتی له (180،000) سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دیناره‌وه بۆ (250،000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار. مادده‌ی هه‌شته‌م: بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (4) ساڵی 2011 یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (318،150) سێ سه‌د و هه‌ژده ملیار و سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار دیاری ده‌كرێ بۆ بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌مه‌رجێك ئه‌و ته‌رخانكردنه دیاریكراوه نه‌بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرۆژه‌كانی باقی پێكهاته‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ته‌مویلی حساباتی وه‌زاره‌ته‌كان و ئیداره‌كان ده‌كات به‌پێی سه‌رچاوه داراییه به‌ده‌ست هاتووه‌كان. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: هه‌موو داهاتی فه‌رمانگه‌كان ئه‌وانه‌ی كه ته‌مویلی مه‌ركه‌زی گشتی تۆمار ده‌كرێ و له‌ناو بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه‌دا دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه كه:1ـ بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ده‌ستیان ده‌هێنێ له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیدا، بیخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به مه‌به‌ستی كڕینی داوو ده‌رمان و فریاكه‌وتنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و به پێی داواكاری وه‌زاره‌ت خۆی كه ده‌بێ خشته‌ی داهاته به‌ده‌ست هاتووه فیعلیهكان به داواكه‌وه پێوه گرێدرابێت.2ـ بڕی داهاته‌كانی مانگانه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با به ده‌ستیان ده‌هێنێ به هه‌موو فه‌رمانگه‌كانیه‌وه، بیخاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به مه‌به‌ستی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كارهبــا و، به‌گوێره‌ی داواكاری وه‌زاره‌ت كه ده‌بێ خشته‌ی داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كانی پێوه گرێدرابێت.مادده‌ی یازدهم:بڕی ئه‌و به‌خشینانه‌ی كه ده‌درێن به وه‌زاره‌ته‌كان و به‌و فه‌رمانگانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه گرێنه‌دراون له‌دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه وه‌كو داهاتی كۆتایی گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به‌و مه‌رجه‌ی كه وه‌زیر ته‌رخانی بكات له‌ناو متمانه‌كانی (اعتمادات)ی وزارهتهكهدا یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه گرێنه‌دراوه، تا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رف بكرێ كه بۆی به‌خشراوه.مادده‌ی دوازدهم: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌و تهرخانكردنهی به‌بڕی (120) سه‌د و بیست ملیار دینار كراوه بۆ درێژه‌دان به جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی كادیری پسپۆڕ له بواره جیاجیاكاندا كه هه‌رێم پێویستی پێیان هه‌یه، ئه‌ویش له‌رێی زه‌ماڵه و نێرده و توێژینه‌وه و خولی مه‌شقكردن له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌یه‌كی باڵا كه به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی (په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پلاندانان) پێك ده‌هێنرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (185) سه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ پشتگیری حیزبه‌كان، و سه‌رفكردن له‌م ته‌رخانكراوه به‌رێكاریی كاتی ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی پێوه‌رێكی دادگه‌ریانه، كه ده‌بێ ئه‌و بڕه سولفانه‌ی كه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه وه‌رگیراون له‌ساڵی 2011 دا ته‌سویه‌بكرێن له‌وانه‌ی كه له‌ساڵی 2012دا وه‌ریان ده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان ده‌رده‌چێت، كه له خولی دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ده‌بێ بێته ده‌رچوون. دووه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (15) پانزه هه‌زار ملیار دینار ته‌رخان بكرێ بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌گوێره‌ی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان ژماره (1)ی ساڵی 2011. مادده‌ی چوارده‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامبوون له‌دابینكردنی قه‌رزی عه‌قار بۆ هاووڵاتیان به‌گوێره‌ی ئه‌و پرنسیپ و رێنماییانه‌ی كه ره‌چاوده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: بڕی (20) بیست ملیۆن دینار بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان و قه‌زا و ناحییه‌كان. دووه‌م: بڕی (25) بیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ لادێ نشینه‌كان.مادده‌ی پانزدهم: یه‌كه‌م: دابینكردنی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ هاووڵاتیان به‌بڕی (5) پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: بڕی ئه‌و سلفه‌یه‌ی هاوسه‌رگیریی كه ده‌درێ به منداڵی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌بێته به‌خشین و ناگه‌ڕێندرێته‌وه. به‌شی سێیه‌م(ده‌سه‌ڵات پێدانهكان- الصلاحیات)مادده‌ی شازده‌م:یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له متمانه‌كانی (اعتمادات) حساباتی سه‌ره‌كی (به‌خشینه‌كان، كۆمه‌كه‌كان، خه‌رجییه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له‌ناو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه ده‌بێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی راسته‌وخۆ بدات به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نه‌كانی گرێنه‌دراو به وه‌زاره‌ته‌وه و، وه‌كیلی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی ته‌رخانه متمانه پێكراوه‌كان (التخصیصات المعتمده) له‌ناو بودجه‌ی ساڵانه‌یاندا، و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووبێ و ئه‌نجوومه‌نیش ده‌توانێ چاو به‌و ده‌سه‌ڵات به‌خشینه‌دا بخشێنێته‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی پیاده بكا.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا بكات.دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێمدا بۆی هه‌یه كه موناقه‌له له‌ناو متمانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا بكات.سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان بۆی هه‌یه به پشت به‌ستن به داوای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو كه موناقه‌له‌ی پێویست له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا بكات له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌تدا و، له سنووری یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو دا.چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی مه‌عنی، موناقه‌له‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكات له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا و له چوارچێوه‌ی یه‌ك پارێزگا یان قه‌زادا و له‌ناو بودجه‌ی په‌سه‌ندكراودا.مادده‌ی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه موناقه‌له له نێوان متمانه‌كانی (اعتمادات)ی یه‌ك ده‌روو (باب)دا بكات جگه له به‌شی مووچه نه‌بێ كه ده‌كرێ بۆی بگوازرێته‌وه به‌ڵام نابێ لێی بگوازرێته‌وه.دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه موناقه‌له له‌نێوان متمانه‌كانی (اعتمادات) ده‌رووه‌كانی بودجه (أبواب المیزانیه)دا بكات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی تواناكانی سه‌رفكردن بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ی كه بڕیاری جیاكردنه‌وه‌یان ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك و ده‌به‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تێكی تره‌وه، و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار بۆی هه‌یه موناقه‌له له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌كه‌یه‌كی سه‌رفكردندا بكات.سێیه‌م: نابێ هیچ جۆره موناقه‌له‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێ له بواره‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان) له‌نێوان پارێزگاكاندا.چواره‌م: نابێ موناقه‌له ئه‌نجام بدرێ له خه‌رجی پرۆژه سه‌رمایه‌دارییه‌كان (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)ه‌وه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن (بودجه‌ی جاری).پێنجه‌م: ئه‌و متمانانه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێن له‌م یاسایه‌دا به‌كار ده‌هێنرێن تا 31/كانوونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی 2012 و ئه‌و داهاتانه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنرێن تا 31/12/2011 تۆمار ده‌كرێن، به‌ڵام داهاته وه‌رگیراوه‌كان دوای كۆتایی ساڵی دارایی 2012 وه‌كو داهات بۆ بودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2013 تۆمار ده‌كرێن.مادده‌ی نۆزده‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (350) سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك، و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به سه‌رفكردنی بڕێك كه له (250) دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینا تێپه‌ڕ نه‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (300) سێسه‌د ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك.سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌مه‌ی خواره‌وه بكرێ:ده‌بێ سه‌رفكردن به گوێره‌ی ئه‌و متمانه بێت كه په‌سه‌ند كراوه له بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێ كه دیاریكراوه بۆی.خۆبه‌ستنه‌وه به‌و متمانانه‌ی دیاریكراون له بودجه‌ی گشتی دا، و ڕێگه نادرێ به چوونه ناو ئیلتیزامێكهوه بۆ سه‌رفكردنی زیاتر له‌وه‌ی كه له بودجه‌دا دیاریكراوه.چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه به سه‌رفكردنی ئه‌و بڕانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ كۆمه‌كی كشتوكاڵی به‌مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی پێداویستییه‌كان له‌كاتی گونجاوی خۆیدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابووریدا.مادده‌ی بیست: پاداشتی فه‌رمانبه‌ران نابێت له دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت ساڵانه بۆ یه‌ك كه‌س و له‌ناو ته‌رخانكراوه بڕیار لێدراوه‌كان دا بێت له بودجه‌ی تایبه‌تمه‌نددا، جگه له‌و پاداشتانه‌ی ده‌درێت به‌وانه‌ی كه له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا كارده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه‌ی كه بۆ به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتی دانراوه به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ده‌رده‌چێت.به‌شی چواره‌م(میلاكـــات)مادده‌ی بیست و یه‌ك:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تردا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی ورده‌كاری میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2012و په‌سه‌ند كردنیشی له ئه‌ستۆ دایه له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم كه (17.000) حه‌ڤده هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی نوێ باوه له ساڵی 2012 دا.دووه‌م: داموده‌زگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه، ئه‌ركی دابه‌شكردنی ژماره‌ی ئه‌و پله وه‌زیفییه نوێباوانه له‌ناو میلاكاتی ساڵی 2012دا به‌سه‌ر میلاكاتی داموده‌زگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ به گوێره‌ی ئه‌و رێنماییانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت تاوه‌كو یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ژماره (7) ساڵی 2011 جێبه‌جێ ده‌كرێت.سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئه‌ركی جاڕدانیان له ئه‌ستۆدایه بۆ پله‌كانی وه‌زیفه‌ی نوێ له‌ناو میلاكاتی 2012دا له رۆژنامه‌كانی ناوخۆ و ده‌بێت میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌ك بن و له‌یه‌ك كاتدا بڵاوبكرێنه‌وه.چواره‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێ نه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئیلتیزام به‌و خشتانه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو‌و ناونیشان و پله‌كانی وه‌زیفه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا تۆماركراوه كه تازه دامه‌زراون به گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا له‌گه‌ڵ بریاره‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیان. ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رپێچی تێیاندا دۆزییه‌وه له ئاست ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا ئه‌وا بڕیاره‌كانی ده‌رچوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆ دامه‌زراندنه‌كان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق به سه‌رپێچیكاران ده‌كرێت.پێنجه‌م: نابێ به گرێ به‌ست كه‌س دابمه‌زرێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌رنه‌گیرێ، جگه له گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان نه‌بێ.شه‌شه‌م: هیچ جۆره دامه‌زراندنێك ئه‌نجام نادرێ بۆ وه‌زیفه قیادیه‌كان له (به‌رێوه‌به‌ری گشتیه‌وه به‌ره‌و ژوور) ئه‌گه‌ر هات و ده‌ره‌جه‌ی وه‌زیفیه‌كه‌ی نه‌بوو له یاسای وه‌زاره‌ته‌كه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی گرێدراوه به وه‌زاره‌ته‌وه له په‌یكه‌ری رێكخستنی دا.مادده‌ی بیست و دوو:ئه‌وكاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی درا بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌ریده‌گرت له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه گواستراوه‌ته‌وه تێیدا و بۆ ماوه‌ی (5) سێ ساڵ له رۆژی گواستنه‌وه‌یه‌وه، به‌مه‌رجێك به یه‌كجاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌ی دا بپچرێنێ.دووه‌م: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گواستراوه‌ته‌وه مووچه‌ی ئاماژه بۆكراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه، بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌رف ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه.سێیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و سه‌روكار و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات.مادده‌ی بیست و سێ: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرێ نه‌دراوه به وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆی هه‌یه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئیحاله‌ی خانه‌نشینی بكات كه زێده‌ن له پێویستی، ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی خانه‌نشینیان كه‌متر نییه له (15) ساڵ له‌سه‌ر داوای خۆی.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی ئه‌نجامگیریی-ختامی)مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌و داهاتانه‌ی نه‌وت كه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كیڵگه‌كانی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست دێن له حیسابێكی بانكی تایبه‌ت داده‌نرێت به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عیراق و یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم تا ئه‌و كاته‌ی یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت ته‌شریع ده‌كرێت كه له مادده‌ی پازده‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007دا هاتووه. مادده‌ی بیست و پێنج: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ر گۆڕانێك ئاگادار بكاته‌وه كه له به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2012 دا ڕووده‌دا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی. مادده‌ی بیست و شه‌ش: دوای ته‌شریعی یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێ به‌هیچ جۆرێك داوایه‌ك رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێته‌وه بۆ هه‌ر ته‌رخانكراوێكی زیاده.مادده‌ی بیست و حه‌وت:وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم هه‌موو حیساباتی مانگانه (بودجه‌ی پێداچوونه‌وه) له‌كاتی خۆیدا و له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (10) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له كۆتایی هه‌ر مانگێكدا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موحاسه‌به ده‌كه‌ن.مادده‌ی بیست و هه‌شت:سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رجییه‌كان ئیحاله‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ به‌گوێره‌ی رێساكانی یاسایی و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، ئه‌وه‌ی دواده‌كه‌وێ له پێشكه‌شكردنی حیساباتی كۆتایی ساڵی 2011 بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان.مادده‌ی بیست و نۆ: 1ـ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌شكردنی نه‌فه‌قاتی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم به ره‌چاوكردنی چڕی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیانی زیاتریان به‌ركه‌وتووه پاش جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت.2ـ پارێزگاكان گشتیان ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه له بڕیاری بودجه‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی و له‌كاتێكدا كه بودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنی فیعلییه‌وه.مادده‌ی سییه‌م: ده‌بێ حكومه‌تی كوردستان كار بكات بۆ به ده‌ست هێنانی به‌شی خۆی له پترۆدۆلار بۆ ساڵه‌كانی 2010 و 2011 له‌لای حكومه‌تی ئیتحادی، (1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراو له پارێزگادا یان (1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كریر كرا‌و له پاڵاوگه‌كانی پارێزگاداو جا (1) دۆلار بۆ هه‌ر (150) مه‌تر سێجا له گازی سروشتی به‌رهه‌مێنراو له پارێزگادا، و ئه‌و بڕانه‌ی كه به ده‌ست ده‌هێنرێن له داهاتوودا بۆ ئه‌و ناوچانه سه‌رف ده‌كرێن كه لێیانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون.مادده‌ی سی و یه‌ك: یه‌كه‌م: پارێزگا بۆی هه‌یه هه‌ر وه‌زاره‌تێك رابسپێرێ یان به‌گوێره‌ی پسپۆڕی رایان بسپێرێ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌كدا له‌سه‌ر حیسابی ته‌رخانكراوه‌كانی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) كه دیاریكراوه بۆیان.دووه‌م: له ره‌سمی گومرگی ده‌به‌خشرێ هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك و سلعه‌یه‌كی هاورده له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی كه به‌ناوی خۆیه‌وه‌بێ و بۆ به‌كارهێنان بێ هه‌تا كاره‌كه‌ی كۆتایی پێدێ.سێیه‌م: ئه‌و به‌خشینه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و هاوردانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌به‌خشرێن بۆ فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان و ده‌زگاكانی به‌خشنده‌وه.مادده‌ی سی و دوو: به‌رده‌وامبوون له بڕینی(10%)ی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ڕاوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، بۆ سوودی دابینكردنی داوده‌رمان و وه‌سیله‌كانی چاره‌سه‌ر بۆ تووشبوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له 1/7/2012ه‌وه.مادده‌ی سی و سێ:وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه گرێ نه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ئه‌وانه‌ی كه نێردراو زه‌ماله و ئیجازه‌ی خوێندنیان لا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا ئیلتیزام بكه‌ن به‌و به‌شه‌ی كه بۆیان دانراوه له‌و كورسیانه به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتووان و پسپۆڕیی دابه‌شی بكه‌ن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.مادده‌ی سی و چوار:حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێ به:یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا هاتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی پسپۆڕی خۆیان، و نابێ هیچ وه‌زاره‌تێك پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی ئه‌ودا بێت.دووه‌م: ڕاپۆرتی به‌دواداچوونی وه‌رزیی یان هه‌ر چوار مانگ جارێك بدرێته په‌رله‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه.مادده‌ی سی و پێنج:دامه‌زراندنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی به گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2008دا هاتووه، له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات له ڕۆژی په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌وه.مادده‌ی سی و شه‌ش: پێكهێنانی ده‌سته‌ی (ده‌ستپاكی ـ نه‌زاهه‌ت) له هه‌رێمدا به گوێره‌ی یاسای ده‌سته‌ی (ده‌ستپاكی ـ نه‌زاهه‌ت) ژماره (3)ی ساڵی 2011، له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات له ڕۆژی په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌وه.مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێوشوێنه ده‌ستووریی و یاساییه‌كان بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو موسته‌حه‌قاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لای حكومه‌تی ئیتیحادیدا.مادده‌ی سی و هه‌شت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013 له ماوه‌یه‌كدا بنێرێته په‌رله‌مان كه زیاتر نه‌بێت له دوو هه‌فته له‌و كاته‌ی كه یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی دێته په‌سه‌ند كردن.مادده‌ی سی و نۆ: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رده‌وام ده‌بێت له سهرهفكردنی سلفهكانی (سلفه و به‌خشینی هاوسه‌رگیری، قه‌رزه‌كانی بانكی عه‌قار و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و پڕۆژه بچووكه‌كان) تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی ساڵی دارایی داهاتوو بڕیاری لێ ده‌درێ. مادده‌ی چل:حكومه‌ت ده‌بێ :ـیهكهم: ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی په‌یڕه‌وێكی یه‌كگرتوو بۆ ده‌ڕماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وانی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن به ئامانجی به‌دیهێنانی مه‌وزوعییه‌ت و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی.دووه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له نێوان ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن ڵه‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیان له‌وانه‌ی له حكومه‌تی ئیتیحادیدا كار ده‌كه‌ن به مه‌رجێك ئه‌مه نه‌بێته مایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان.مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ په‌یڕه و ڕێنماییه‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانبوونی كاركردن به مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زی له كاتی ته‌مویل كردنی وه‌زاره‌ته‌كان و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه‌دا دراون.مادده‌ی چل و دوو: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌و پێشنیاز و ڕاسپاردانه‌ی هاوپێچن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا لێیان بكۆڵێته‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ بكات و چی ده‌كرێ بۆ جێبه‌جێ كردنیان ئه‌نجام بدات و سوودیان لێ ببینێ به گوێره‌ی یاساكان و توانا هونه‌ریی و دارییه ڕێگه‌پێدراوه‌كان.مادده‌ی چل و سێ: وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان رێنماییه‌كانی پێویست ده‌رده‌كات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات پێدانی سه‌رف كردن بۆ ئیداره‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (15) پازده رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا. مادده‌ی چل و چوار: كار به هیچ بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێت و، گه‌نجینه هیچ بارگرانییه‌كی دارایی ئه‌م بڕیاره ناگرێته ئه‌ستۆ تاكو شه‌رعییه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرێ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت.مادده‌ی چل و پێنج: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی چل و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له (1/1/2012)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. د.ارسلان بایز اسماعیل سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراق هۆیه‌كان دهرچوونیبۆ بڕیاردان له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق بۆ ساڵی دارایی 2012 ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا.راسپاردەکانئەو راسپاردانەی کە پەرلەمان بە گوێرەی ماددەی (٤٢)ی یاسای بودجەی ساڵی 2012 بڕیاری لێی داوە:١-لەکاتی رێکخستنی بودجەی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2013 دا ئەولەویەت بۆ وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بدرێ و ئەو پڕۆژانەی کە تایبەتن پێیانەوە بەسەر پارێزگاکاندا بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێت .٢-حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەیەک لە بودجەکەی تەرخان بکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی نەتەوەیی بۆ کوردە فەیلیەکان .٣-کۆمەکی پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر بکرێ و ئەگەر هاتوو هەلی کارێکی تری دەسکەوت، مووچەکەی نەبڕدرێت .٤-بەخشینی هاوسەرگیری بۆ منداڵی پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر سەرف بکرێت .٥-پاداشتێکی خانەنشینی بدرێت لە بەرامبەر مووچەی شەش مانگی خانەنشینیەکە بێ بۆ ئەو خانەنشینانە کە حوکمەکانی یاساکانی پێشمەرگە ژمارە (٣٨،٣٤،٣٣)ی ساڵی 2007 ی رێزلێنانی پێشمەرگەو خانەنشینی و کەمئەندامی پێشمەرگەو خزمەت و خانەنشینی پێشمەرگە (پاسەوانی هەرێم) دەیانگرێتەوە .٦-بەدەستهێنانی چارەسەری پێویست بۆ ئەوانەی لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی پێشوو دژی گەلی کوردستان ئەنگاوتراون .٧-حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ زیاتر بایەخ بەو ناوچانە بدات کە شوێنەوارن یان شوێنی گەشت و گوزارن .٨-مینحەی بیمەی بێ‌کاری ئەوانەش بگرێتەوە کە دەرچووی پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتەکانی ترن .٩-قەرز بدرێتە بەو (تەڵەبانەی) کە بەرنامەی پەرەپێدانی و گەشەپێدانی توانا مرۆییەکانی کوردستان نایانگرێتەوە .10-پێوەری پرەنسیپی تایبەت بەو (تەڵەبانە) دابنرێت کە دەخوازن خوێندن لە دەرەوەی هەرێمدا تەواو بکەن و لەسەر خەرجی خۆیان .11-دابینکردنی شوققەی نیشتەجێ بوون بۆ وەرەسەی شەهیدان ئەنفالکراوەکان ئەوانەی کە پێشتر سوودیان لەم بوارەوە وەرنەگرتووە .12-دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ منداڵەکانی شەهیدان ئەوانەی لە زانستگا ئەهلیەکاندا دەخوێنن .13-سەرفکردنی مووچەی فەرمانبەرە مەسیحیەکان ئەوانەی کە لە وەزارەتەکان و دام‌و دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵیەوە تەنسیب کراون بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم .14-ڕەچاوی دامەزراندنی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی و ئامادەییەکانی پیشەیی بکرێت .15-پەلە بکرێت لە پێکهێنانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی لە هەرێمدا .16-لەکاتی دابەشکردنی پلەکانی وەزیفە لەناو میلاکی ساڵی 2012 دا رەچاوی ئەوانە بکرێن کە دەرچووی ئیدارەی گەرمیانن و داواکاریان لە ساڵی 2011 دا پێشکەش کردووە بۆ دامەزراندن .17-لیژنەی پێکهاتوو بۆ پێداچوونەوە بە دەرماڵەکان دەبێ پێدانی دەرماڵە بۆ زانایانی ئاینی و ژمێریارەکان و ئابووری ناسان و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان و دەروونناسەکان لەبەر چاو بگرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری .18-بڕی سڵفەی عەقار بۆ ئەو زەوییە سەرف بکرێ کە رووبەرەکەی (١٠٠) مەتر دووجایە و ئەوەی پێویستە بکرێت بۆ سەرفکردنی سلفەی بۆ رووبەری (٢٠٠) مەتر دووجا لە موڵکی هاوبەش (موشاع) لە نێوان دوو شەریکدا بە گوێرەی یاسا‌و ڕێساکان و جاخشاندنەوەی بەو رێنماییانەی لەم ڕووەوە لە ئارادان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خەرجییە ئیدارییەکانەوە هەیە.19-چاوخشاندنەوە بە پێدانی سلفەی عەقار بۆ کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونی زۆرە ملێ ئەوانەی دوای کردەوەکانی ئەنفال دروستکراون .20-پەلەکردن لە ئیستملاک کردنی ئەو بینا کۆن و کەلەپووریانەی کە لەلایەن حکومەتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە دوای ئەوەی چۆڵ دەکرێن لە لایەن نیشتەجێیەکانییەوە و نرخەکانیشیان بدرێت .21-لابردنی بەشخوراویی (غبن)ی سەر قانوونییەکان لە هەندێک لە دام‌و دەزگاکانی هەرێم لە بارەی دەرماڵەکانی دەدرێ بە هاوشێوەکانیان لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانی تردا کە 50٪ دەرماڵەی پیشەییە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەم بارەیەوە .22-حکومەت دەبێ بایەخ بە ژینگە بدات و هەوڵی پاراستنی پاک و خاوێنیەکەی بدات لە کاتی جێبەجێ کردنی پرۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییدا .23-بەگەڕخستنی رۆڵی (کوالیتی کۆنترۆڵ) بۆ داوو دەرمان و کەرەستەو کەلوپەلی هاتوو بۆ هەرێم لەناو عێراق و لە دەرەوەیدا .24-نابێت حکومەت پاڵپشتی پرۆژەکانی کەرتی تایبەت بکات لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمدا .25-ئەولەوییەت لە دامەزراندندا بدرێت بە دەرچووانی ساڵانی پێشوو لەگەڵ ئەوانەی کە گرێبەستن .26-رەچاوکردنی حوکمی ماددەی (١٧) دووەم /٤ لە یاسای باری کەسێتی (ئەوالی شەخس) ژمارە (١٥)ی ساڵی 2008 لە بارەی ئەڵاق دراوەکانەوە تا ئەو کاتەی کە دادەمەزرێن یان هاوسەرگیری دەکەنەوەو دامەزراندنی سەندوقی چاودێری ئەو ئافەرەتانەی کە سەرچاوەی داراییان نییە .27-دامەزراندنی شارێک بۆ وەرزش و دانانی نەخشەی بنەڕەتی لەم ساڵدا ....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوول | 5
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوول | 5
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 9رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی (22/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولماددهی یه‌كه‌م:ئه‌و ره‌سمه دیار كراوانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه‌ی (19، 21، 22، 24،28، 30، 43، 44، 45، 46، 47، 48)ی خشته‌ی یه‌كه‌می پاشكۆی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولدا هاتوون، هه‌موار ده‌كرێن به‌پێی خشته‌ی پاشكۆی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م ئهوڕاقانهی كه له بڕگه (1) تا بڕگه (8)ی (یه‌كه‌م)دا، له خشته‌ی دووه‌می پاشكۆی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1993)ی ره‌سمی پوولدا تۆمار كراون ره‌سمێكی رێژه‌ییان به بڕی (0،002) لێ وه‌رده‌گیرێ به مه‌رجێ له دوو دینار كه‌متر نه‌بێ، بۆ ئه‌م ره‌سمه‌ش كه‌رتی هه‌زار به هه‌زاری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقخشتهی ره‌سمه دیاركراوه‌كان كه هه‌موار كردنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه زنجیره ژماره‌ی بڕگه پاره‌ی ره‌سم 19 (3) سێ دینار2- 21 (5) پێنج دینار3- 22 (3) سێ دینار4- 24 (2) دوو دینار5- 28 (10) ده دینار6- 30 (3) سێ دینار7- 43 (50) په‌نجا دینار8- 44 (3) سێ دینار9- 45 (5) پێنج دینار10- 46 (5) پێنج دینار11- 47 (5) پێنج دینار12- 48 (0،001) به مه‌رجێ له (75) حه‌فتاو پێنج دینار تێنه‌په‌ڕێ ...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2015 یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2015 یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (په‌نجاو شه‌ش)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی 23/6/2015 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2015 یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی (1): تاقانه‌ی جینۆساید: ئه‌و كه‌سه‌یه له‌كاتی ڕوودانی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به گه‌لی كوردستان، پاش شه‌هید كردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ته‌نها رزگاری بوبێت.مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت، كه له یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007ی هه‌مواركراو ده‌قنووس كراون.دووه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی تاقانه‌ی جینۆسایددا، به شه‌هیدی جینۆساید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید كه له یاسای ئاماژه بۆ كراوی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه، بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.سێیه‌م: وه‌كو رێزلێنان، ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌ی جینۆساید دروست ده‌كرێت و مه‌دالیایه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت.چواره‌م: چاودێری كردنی باری ده‌روونی تاقانه‌كانی جینۆساید و، چاره‌سه‌ر كردنیان له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.مادده‌ی (3):ئه‌و تاقانانه‌ی جینۆساید كه كارمه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانن، له‌كاتی شه‌ڕدا نابێت بنێردرێنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ.مادده‌ی (4):پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی تاقانه‌ی جینۆساید له‌رێی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی پله یه‌ك، ده‌بێت.مادده‌ی (5):پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی (6):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (7):كار به هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی (8):ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوواندنتاقانهكانی جینۆسایدی كوردستان به‌شێكی گرنگن له ناسنامه‌ی قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و، به مه‌به‌ستی رێزلێنانی زیاتر و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان، ئه‌م یاساییه دانرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسای سه‌ندیكای ژمێركار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 36مێژووی بڕیار: 20/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌و یاساكاریيهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (19/12/2000)دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:١/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران.5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه.6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.به‌شی یهكهمدامهزارندن و ئامانجهكانیدامهزراندنماددهی دووه‌م:1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا:1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی.2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات.3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقهبهكردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه.4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سهویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات.5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات.6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.به‌شی دووهمخۆنوسین ـ الانتماءـ و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن:1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت.2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ.3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ.2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته:پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن.2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیهمپێكهێنەكان ـ التشكیلاتماددهی ده‌یه‌م:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی یازده‌هه‌م:1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه.2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.مادده‌ی دوازده‌هه‌م:ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا:1/ته‌سدیقكردنی بوجه.2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا.3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا.4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا.5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه.6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی كار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.مادده‌ی سیازده‌هه‌م:1/ هه‌ر ئه‌ندامێ، زه‌پتییه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبێ، ناشێ لە كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت.2/بڕیاره‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن، جا ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ئه‌و تایه قورس ده‌بێ (دیباته‌وه) كه ده‌نگی نه‌قیبی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی چوارده‌هه‌م:نه‌قیب، مه‌رجه:1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ.2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پازده‌هه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێڕێ:1/سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا.2/نوێنه‌رایه‌یی سه‌ندیكا له هه‌ر موعامه‌له‌یه‌كدا كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عه‌كانی دادگایی و ئیداری و هه‌یئه‌تە ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیيه‌كان و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكا بۆ كۆنگره‌كان و ته‌سدیقكردنی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ر به سه‌ندیكایش ده‌شتوانێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی بدات به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی بیه‌وێ.مادده‌ی شازده‌هه‌م:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ:1/نه‌قیب.2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م:1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا.٢/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م:1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێـته‌وه.3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه.4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.مادده‌ی نۆزده‌هه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا.2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا.3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.4/خزمهتگوزارهكانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا.5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا.6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ.7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا.8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا.9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ.10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ.11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا.12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ.13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می.14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با.15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات.16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا.2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1/لیژنه‌ی زه‌پتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دایان ده‌نێ به‌مه‌رجێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ندامێ بێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.2/لیژنه‌ی زه‌پتی تایبه‌ته به سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچيیانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه و، له‌و مه‌سه‌له وشكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا و، ده‌شتوانێ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی خۆی راسپێرێ كه لێیان بكۆڵێته‌وه و راپۆرتێك له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكات.3/لیژنه‌ی زه‌پتی له‌سه‌ر ئه‌و رێسایانه‌ی له یاسای زه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات:1/هۆشیاردان (الانذار).2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ.3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قهدهغهكردنهش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات:1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه.3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ.4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات.5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ.6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ.2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن.3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت.4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا.5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا.6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا.7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.به‌شی چوارهمدارایی سهندیكاماددهی بیست و نۆیه‌م:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون.2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا.3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان.4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا.5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان | 5
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان | 5
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001 یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 18 رۆژی ده‌رهێنان 30/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (21)ی رۆژی (29/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2001یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیارانماددهی یه‌كه‌م:یاسای ژماره (43)ی ساڵی (1977)ی كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له كار ده‌خرێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستاندا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و، هه‌موو موڵك و ماڵی ده‌ستهه‌ڵگر و ده‌ستهه‌ڵنه‌گر (گواسته‌نی و ناگواسته‌نی) یشیان ده‌بن به مولك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن.مادده‌ی سێیه‌م:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی پێنجه‌م:: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی ڕۆژی 8/7/2021 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2021 یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتيحادی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان ــ عێراق مادده‌ی (1) یاسای ڕەسمى پولی ئیتیحادى ژمارە (71)ى ساڵی 2012 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق بەرکار و هەموارى پیادەکردنى دەکرێت.مادده‌ی (2) پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (پێنجەم)ى ماددە (5)ى یاساکە هەمواردەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:پێنجەم: پێدانى ڕەسمى سەپێنراو لەم ماددەیە بەو شێوازە دەبێت کە وەزیر دیاریدەکات، و دەبێت وەزیر لە حاڵەتى دواکەوتن لە پێدانى ڕەسم، سودى دواکەوتن بسەپێنێت، ئەمەش بە ڕێنماییەك ڕێکدەخرێت.مادده‌ی (3)پیادەکردنى حوکمى بڕگەى (سێیەم)ی ماددە (16)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (4)پیادەکردنى حوکمى هەردوو بڕگەى (پێنجەم) و (شەشەم)ی ماددە (25)ى یاساکە، ڕادەگیرێت.مادده‌ی (5)دامەزراوە و فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستان ـ عێراق و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا، لەهەر شوێنێکى ئەم یاسایەدا هاتبن، جێگەى دامەزراوە و فەرمانگە ئیتیحادییەکان و ئەوانەى خاوەن پۆستن تیایاندا دەگرنەوە.مادده‌ی (6)یاسای ڕەسمى پوول ژمارە (3)ى ساڵى 1993ى هەرێمى کوردستان ـ عێراق هەڵدەوەشێتەوە.مادده‌ی (7)وەزیرى دارایى و ئابورى ڕێنمایى پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایە دەردەکات.مادده‌ی (8)ئەنجوومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێ دەکەن.مادده‌ی (9)کار بە هیچ دەقێکى یاسایی یان بڕیارێکى ناکۆك لەگەڵ حوکمەکانى ئەم یاسایەدا ناکرێت.مادده‌ی (10)ئەم یاسایە لە دواى تێپەڕبوونى (60) رۆژ بەسەر ڕێکەوتى بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى (وەقایعى کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فایق حسێن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆیه‌كانی دهرچواندنبە هۆى تێپەڕبوونى ماوەیەکى درێژ بەسەر دەرچوواندنى یاسای ڕەسمى پول ژمارە (3)ى ساڵى 1993 لە هەرێمى کوردستان ـ عێراق، و لەبەر ئەو پێشکەوتنەى ڕوویداوە لە جۆر و قەبارەى ئەو خزمەتگوزارییە حکومییانەى پێشکەش دەکرێن، و بۆ ئەوەى ڕەسم لەگەڵیان بگونجێندرێت، و لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەى بەسەر بەهاى دراو و چالاکى ئابووریدا هاتووە، و لە پێناو یەکخستنى ڕەسمى پول لە هەرێم لەگەڵ هاوتاکەى لە عێراق، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....