أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
ماده‌ی دوازده:
ماده‌ی دوازده: ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده:
مادده‌ی بیست و هه‌ژده: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات. 2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات. 3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار. 4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شه‌رتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات. 5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات. 6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات. 7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات. 8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات. 9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ. 10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات. 11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا. 12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. 13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان. 14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات. 15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: 1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا): 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر. 2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. 3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. 4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: 1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ. 2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن: 1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ. 2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه: أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه. ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن. ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا. د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه. ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ. 4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووە، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: كۆنگره به ئاسایی سازده‌درێ بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی: 1-هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی یه‌كێتی و نیقرار كردنی و ته‌سدیق كردنی راپۆرتی دارایی. 3-سه‌یر كردنی وئیقراركردنی ئه پێشنیارانه‌ی كه ل باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی و پێرۆی ناوخۆیه‌وه خراونه‌ته روو. 4-كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیاردراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.