أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): تاقانه‌ی جینۆساید: ئه‌و كه‌سه‌یه له‌كاتی ڕوودانی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به گه‌لی كوردستان، پاش شه‌هید كردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ته‌نها رزگاری بوبێت.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت، كه له یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007ی هه‌مواركراو ده‌قنووس كراون. دووه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی تاقانه‌ی جینۆسایددا، به شه‌هیدی جینۆساید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید كه له یاسای ئاماژه بۆ كراوی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه، بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. سێیه‌م: وه‌كو رێزلێنان، ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌ی جینۆساید دروست ده‌كرێت و مه‌دالیایه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت. چواره‌م: چاودێری كردنی باری ده‌روونی تاقانه‌كانی جینۆساید و، چاره‌سه‌ر كردنیان له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): ئه‌و تاقانانه‌ی جینۆساید كه كارمه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانن، له‌كاتی شه‌ڕدا نابێت بنێردرێنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی تاقانه‌ی جینۆساید له‌رێی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی پله یه‌ك، ده‌بێت.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): كار به هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.