مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت، كه له یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2007ی هه‌مواركراو ده‌قنووس كراون. دووه‌م: له‌كاتی كۆچی دوایی تاقانه‌ی جینۆسایددا، به شه‌هیدی جینۆساید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید كه له یاسای ئاماژه بۆ كراوی خاڵی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه، بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. سێیه‌م: وه‌كو رێزلێنان، ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌ی جینۆساید دروست ده‌كرێت و مه‌دالیایه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت. چواره‌م: چاودێری كردنی باری ده‌روونی تاقانه‌كانی جینۆساید و، چاره‌سه‌ر كردنیان له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
الموضوع: تاقانه‌ی جینۆساید,ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید,ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاقانه‌ی جینۆساید,چاودێری كردنی باری ده‌روونی تاقانه‌كانی جینۆساید