یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011 | 24
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011 | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (13)ی رۆژی 26/11/2014 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (3)ی ساڵی 2011مادده‌ی (1): ناونیشانی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: (یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق). مادده‌ی (2):دوو بڕگه به ریزبه‌ندی (حه‌وته‌م و هه‌شته‌م) بۆ مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: حه‌وته‌م: تاوانی گه‌نده‌ڵی: مه‌به‌ست لێی بریتییه له هه‌ر تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی كه له مادده‌كانی (233، 234، 271، 272، 275، 276، 290، 293 و 296)ی یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969 ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و، تاوانه‌كانی پێشێلكار بۆ ئه‌ركه‌كانی وه‌زیفه‌ی گشتی، كه بریتین له به‌رتیل، ئیختیلاس و زیده‌ڕۆیی فه‌رمانبه‌ران له سنووری وه‌زیفه‌كانیان و، تاوانه‌كانی شووشتنه‌وه‌ی مایه و داڵده‌دان (به‌رده‌ستكردنی ئه‌و سامانانه‌ی ده‌ره‌ئه‌نجامی تاوان یان كه‌تنی گه‌نده‌ڵی) و، هه‌ر تاوانێك یه‌كێك بێت له بارودۆخه توندكراوهكانی ده‌قكراو له بڕگه‌كانی (پێنجه‌م، شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)ی مادده‌ی (135) له یاسای سزادانی عێراقی هه‌مواركراو به یاسایه‌كی رێكخراوی ده‌رچوو له ئه‌نجومه‌نی حوكمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پاشكۆ به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی ئیئتیلافی كاتی هه‌ڵوه‌شاوه ژماره (55)ی ساڵی 2004. هه‌شته‌م: منداڵه دواكهوتهكان: بریتین له‌و منداڵانه‌ی ناكامن و هاوسه‌رگیرییان نه‌به‌ستووه و ئه‌و منداڵانه‌ی هاوسه‌رگیرییان به‌ستووه كه له ڕووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین. مادده‌ی (3):مادده‌ی (دووه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) داده‌مه‌زرێ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕییه و، بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و له ژێر چاودێریی په‌رله‌مان دایه. مادده‌ی (4):مادده‌ی (سێیه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له: یه‌كه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خۆپاراستن لێی. دووه‌م: پاڵپشتكردنی پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستپاكی، شه‌فافیه‌ت، لێپرسینه‌وه و به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا. سێیه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاست كردنه‌وه، په‌ره‌پێدانی كار‌و ره‌فتاری وه‌زیفی، ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی، له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و ئاسانكاریی رێكاره‌كان. مادده‌ی (5):مادده‌ی (چواره‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن، دادگه‌ری، ئه‌ندامه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی تیایاندا كارمه‌ندن به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان.دووه‌م: كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی كه‌رتی گشتیدا گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه.سێیه‌م: رێكخستنه سیاسییه‌كان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رێكخراوه ناحكومیه نیشتمانیه‌كان، یه‌كێتیه‌كان، سه‌ندیكا، ناوه‌نده ئایینیه‌كان، كۆمه‌ڵه‌كان و یانه‌كان له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕه‌وایی سه‌رچاوه‌كانی مایه پێدان و جۆری خه‌رج كردن و به دواكه‌وتنی شوشتنه‌وه‌ی مایه. مادده‌ی (6):مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته كار ده‌كات له‌سه‌ر:یه‌كه‌م: جێبه‌جێكردن و سه‌پاندنی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ستانده‌ره‌كانی ڕاژه‌ی گشتی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان. دووه‌م: وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌سه‌رجه‌م رێگه و ئامرازه‌كان و له‌سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌دی ده‌كه‌نه‌وه له نێوانیشیاندا هه‌واڵدانی به درۆ (الاخبارات الكاژبه).سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵه‌ری سه‌ر به ده‌سته، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كان و، به‌دواداچونیان و پاراستنی نهێنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوكارن به‌پێی یاسا. چواره‌م: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به تاوانی گه‌نده‌ڵی كه بۆ ده‌ره‌وه ڕایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مایه و سامان و داهاته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه به قاچاغ براونه‌ته ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان. پێنجه‌م: هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵیی سنووربڕ به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌مكه‌كانی ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و، پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی ڕاژه‌ی گشتی و كاركردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌ند له پێناوی دانانی پرۆگرامی خوێندنی نیشتمانی، بۆ پته‌وكردنی چه‌مكی ده‌سپاكی گشتی. حه‌وته‌م: ده‌ركردنی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری ئه‌رێنی وه‌زیفی بۆ روونكردنه‌وه‌ی ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی و ره‌وشته‌كانی كار كه پێویسته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێیه‌وه پابه‌ند بن وه‌ك مه‌رجێكی دامه‌زراندن و به‌رده‌وام بوون له ڕاژه و چاودێری كردنی مه‌ودای پابه‌ندبوون پێیه‌وه و، به گوێره‌ی پێویست له ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی تر هه‌موار ده‌كرێت. هه‌شته‌م: 1ـ ده‌ركردنی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی به‌پابه‌ندكردنی ڕاسپێردراوان به خزمه‌تی گشتی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوسه‌ر و منداڵه دواكه‌وته‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و، له‌ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی تر هه‌موارده‌كرێت به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته به گونجاوی ده‌یبینێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی لێی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت. 2ـ ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان زانیاری ورد له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌سی داوالێكراو خاوه‌نیانه له نێوانیشیاندا ئه‌و خانووبه‌ره و گوازراوه و داهاته دارایی و ڕه‌سیدی له بانكی و پشك و سه‌نه‌د و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خاوه‌نیانه.3ـ ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان هه‌ر یه‌ك له مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: أـ سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی. ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامه‌كان.ج ـ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی. د ـ وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی وه‌زیرن و بریكاری وه‌زیره‌كان. هـ ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی. وـ خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و بریكار و یاریده‌ده‌ره‌كانیان.زـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریدهدهركانیان. ح ـ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیاره دادوه‌رییه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌كان. ت ـ ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم و ئاسایشی ناوخۆ له پله‌ی موقه‌ده‌م به‌ره و سه‌ره‌وه و، ئه‌و ئه‌فسه‌ر و مفه‌وه‌زانه‌ی كاری لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن. ی ـ پارێزگار و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی. ك ـ هه‌ر كه‌سێك پۆستێكی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازی هه‌بێت له‌سه‌ره‌وه ناوی نه‌هاتبـێ و ده‌سته به پێویستی بزانێ كه‌وا راپۆرتی ده‌رخستنی دارایی بیگرێته‌وه، به پێـی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت. 4ـ ده‌سته بۆی هه‌یه راپۆرتی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی ئه‌وانه‌ی حوكم ده‌درێن به یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه له بڕگه‌ی (حه‌وته‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه بڵاوبكاته‌وه و رێگه بدات به‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن سه‌یریان بكه‌ن یان كۆپیان بكه‌ن. نۆیه‌م: 1ـ ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار ڕاسپێرێت به ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ملكه‌چی لێكۆڵینه‌وه‌یه به پێی یاسای به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ژماره (14)ی ساڵی 1991ی به‌ركار له هه‌رێمدا. 2ـ ده‌سته بۆی هه‌یه ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی په‌یوه‌ستن به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات و، بۆی هه‌یه راسپارده‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات به گرتنه‌به‌ری رێكاریی به‌رزه‌فته‌كاری. ده‌یه‌م: 1ـ ده‌سته هاوكاری دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ده‌كات و، هه‌ڵده‌ستێت به چاودێری وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی مایه‌كانی (أموال) هه‌رێم و ره‌فتاركردن پێیانه‌وه و رێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.2ـ ده‌سته هه‌ڵده‌ستێت به چاودێریكردنی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره به‌ڕێكراوه‌كان یان ئه‌و كارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یان. 3ـ پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ملكه‌چی چاودێرییه له‌سه‌ر داوای ده‌سته و به‌بێ دواكه‌وتن زانیاری و روونكردنه‌وه و نووسراو و به‌ڵگه‌نامه به‌وانه‌ی كه نهێنیشن پله‌ی نه‌دركاندنیان هه‌ر چیه‌ك بێت پێشكه‌شی ده‌سته بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكی تر كه ده‌سته بۆ مه‌به‌سته‌كانی چاودێری به پێویستی بزانێت لێی بڕوانێت، به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. 4ـ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی به‌ندی (3)ی بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ند كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (6) مانگ زیاتر نه‌بێت و، به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10) ده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه. 5ـ ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی جوڵاندنی سكاڵای سزاكاری و به دواداچوونی هه‌یه به پێی به‌ندی (4)ی بڕگه‌ی (ده‌یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه. یازدهم: پێشنیاركردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی ده‌كه‌ونه بواری خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵی یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. دوازدهم: ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی پابه‌ند بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی داتا یان زانیاری یان به‌ڵگه‌نامه‌ی دیاریكراو له‌سه‌ر هه‌ر كاروبارێك كه‌وا سه‌پاندنی شه‌فافیه‌تی تێدا به پێویست بزانێ به پێی چه‌ند میكانیزم و رێسایه‌ك كه ده‌سته دیاری‌یان ده‌كات. سێزده‌م: جێبه‌جێكردنی رێوشوێن بۆ رێگه‌گرتن له تێوه‌گلانی كه‌رتی تایبه‌ت له گه‌نده‌ڵیدا و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له قه‌واره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و رێگری كردن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تیایاندا. چوارده‌م: ده‌ركردنی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له هه‌رێمدا و چاودێریی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و ده‌ست نیشان كردنی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی و، ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.پازده‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه كارێك بكات كه زه‌روری بێت له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵی. مادده‌ی (7):برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان له نێو (3) سێ كاندیددا كه لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كاندیدیان ده‌كات و، له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ كام له‌م كاندیدانه به (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌و دوو كاندیده دووباره ده‌كرێته‌وه، كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ی كه زۆرینه به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌وه به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت و، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت به مه‌رسومێكی هه‌رێمی به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت.مادده‌ی (8):برگه‌ی (پێنجه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی (حه‌وته‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: پێنجه‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه پرساندنی سه‌رۆكی ده‌سته بكات، به پێی رێكاره‌كانی پرساندنی وه‌زیره‌كان، سه‌رۆك به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت: 1ـ ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادگه‌ریی بنبڕ ده‌ربچێت به تاوانباركردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یان كه‌تنێكی ئابڕوبه‌ر.2ـ ئه‌گه‌ر درێغی یان كه‌مته‌رخه‌می گه‌وره له ئه‌نجامدانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی بسه‌لمێنرێت.3ـ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی. شه‌شه‌م: بڕیاری لابردنی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كرێت، كه به بڕیاری په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێم و ئه‌ندامێتی (2) دوو له پێشكه‌وتووترین ئه‌ندامانی دادگا پێك ده‌هێنرێت. مادده‌ی (9):(4) به‌ند ڕیزبه‌ندی (6، 7، 8 و 9) بۆ بڕگه‌ی (دووه‌می) مادده‌ی (نۆیه‌م)ی یاساكه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: 6ـ كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا و ئیداره‌كانی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر لقێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه ببرێت كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت. 7ـ دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا و، ئه‌ركی بونیاتنانی تواناكان، راهێنان، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ده‌سپاكی و لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆ بگرێت. 8ـ پێشنیاركردنی بودجه‌ی ده‌سته و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجیه‌كانی. 9ـ ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی كار بهێنێته كایه‌وه، یان لێكیان بدات، یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه. مادده‌ی (10):مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و راگیركردنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری یاسادا به‌و جۆره‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كات. دووه‌م: دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: داواكردنی دابینكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ ده‌سته له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چواره‌م: پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی ناوبه‌ناو بۆ په‌رله‌مان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بكات كه چاڵاكیه‌كانی ده‌سته و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و ئه‌وانه‌ی پارێزراون یان داخراون و، ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كراون له خۆ بگرێت و ده‌سته له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی ئامرازه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن.پێنجه‌م: ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.شه‌شه‌م: هه‌ڵسان به كار‌و ئه‌ركه‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه یان هه‌ر یاسایه‌كی به‌ركاری تر ده‌قیان له‌سه‌ر ده‌كات.مادده‌ی (11):مادده‌ی (یازدهم)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته جێگرێكی ده‌بێت به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌رۆك و، به مه‌رسومی هه‌رێمی دادمه‌زرێت پاش كاندیدكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌وه و، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك به هه‌ر هۆیه‌ك بێت جێگای ده‌گرێته‌وه و گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی پیاده ده‌كات.دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌خویل بكات بۆ جێگره‌كه‌ی یان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان.سێیه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌سته یان هه‌ر یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌سته له پۆسته‌كانیان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی لاده‌برێت له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته كه پاڵپشت بێت به كاری لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه‌وا سه‌رۆكی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكی ده‌هێنێت.مادده‌ی (12):مادده‌ی (دوازدهم)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته پێكدێت له: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه كه‌وا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كرێنه‌وه له هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم و، ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:1ـ ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌یان به پشت به‌ستن به ده‌زگا هونه‌رییه‌كان.2ـ وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵاكانی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی. 3ـ هاوكاری كردن له بواری چاودێریی خه‌رجكردن و وه‌رگرتن و ره‌فتاركردن به مایه‌كانی هه‌رێم و رێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی4ـ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مایه و سامانانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رفێندراون.5ـ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی.دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌ستێت: 1ـ پێشكه‌شكردنی بیر‌ورا و راوێژ له پرسه یاساییه‌كان كه‌وا ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌سته و، نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و ده‌عوایانه‌ی له‌سه‌ری به‌رز ده‌كرێته‌وه به بریكاریی فه‌رمی كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ركرابێت.2ـ مورافهعهكردن له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی یان پێداچوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی تانه‌لێدان ده‌رباره‌یانه‌وه. 3ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته پێكهێنراون. 4ـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م بواره. 5ـ پێشكه‌شكردن و داواكردنی یارمه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی ئاڵوگۆڕكراو. 6ـ چاودێری له‌سه‌ر ده‌سپاكیی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی. 7ـ دانانی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی بهرژهوندییهكان له هه‌رێمدا. 8ـ گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ چاودێریی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو له‌م باره‌یه‌وه. 9ـ ئاماده‌كردنی پێشنیار و پڕۆژه یاسا له بواری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.1ـ وه‌رگرتنی ده‌رخسته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی تیایاندا هاتوون و، گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كانی و، به‌دواداچوونی ئه‌وانه‌ی دواكه‌وتوون له پێشكه‌شكردنی، چاودێریكردنی زێده‌بوونی مایه‌ی ئه‌وانه‌ی داواكراون ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت كه‌وا زێده‌بوونێكی گه‌وره له سامانی یان سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانی بوونی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. 3ـ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوشێوه‌ن. 4ـ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌كانی راهێنان و ئه‌نجامدانی كۆنگره به هاوكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت. 5ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی. 6ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دانانی پڕۆگرامی خوێندنی نیشتمانی بۆ پته‌وكردنی ده‌سپاكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 7ـ دانانی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری پیشه‌یی و چاودێریكرنی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و، جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری. 8ـ دانانی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی. 9ـ دانانی پێڕه‌و و میكانیزم و رێسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی داتا و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كان. 10ـ دانان و جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا. 11ـ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به دوای راستیه‌كاندا ده‌رباره‌ی ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی گشتیدا و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه.چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و دابینكردنی راهێنانی پێویست و بونیاتنانی تواناكان. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه داده‌مه‌زرێن.شه‌شه‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت. مادده‌ی (13):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (سێزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و (3) بڕگه‌ش به ریزبه‌ندی (سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) بۆ مادده‌كه زێده ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: لێكۆڵه‌ره‌كانی ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵه‌ریان هه‌یه به‌و پێیه‌ی له یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییهكانی به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بڕواننه نووسراو و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان به‌وانه‌ی نهێنیشن و پله‌ی په‌نهانیان هه‌ر چیه‌ك بێت و، پێویسته كاری چونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندار له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویستی ده‌كات ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێت ئه‌و ئامێرانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاره‌كانیانه‌وه لێیان بسه‌ندرێت. سێیه‌م: لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ده‌سته هه‌مان ده‌سه‌ڵات و ماف و ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌رییان ده‌بێت، به‌پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاكارییه‌كان، سه‌رباری ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و ئیمتیازاتی به‌خشراو وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته. چواره‌م: 1ـ ده‌سته به بڕیاری سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه هه‌واڵدان یان زانیاری یان سكاڵا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بپارێزێت ئه‌گه‌ر هێماكردن به‌بوونی تاوان له‌خۆ نه‌گرێت یان ئه‌گه‌ر لای ده‌سته به گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی سه‌لمێندرا كه‌وا هه‌واڵدانه‌كه دروست نیه یان درۆیه. 2ـ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه یان ئه‌ندامی داواكاری گشتی تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه داوای هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی پارێزراو بكات به‌پێی به‌ندی (1)ی ئه‌م برگه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت ده‌رباره‌یه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا. پێنجه‌م: 1ـ ئه‌وه‌ی حوكم بدرێت له‌سه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ئه‌وا لێهاتوویی وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی له ده‌ست ده‌دات و كه‌رتی گشتی بۆی نیه وه‌ك به‌ڵێنده‌ر یان هێنه‌ری خزمه‌تگوزاری یان كه‌لوپه‌ل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات. 2ـ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی حوكمی تاوانباركردنی به تاوانێكی گه‌نده‌ڵی به ئه‌نقه‌ست ده‌درێت ئه‌وا به گه‌یشتنی حوكمه‌كه به پله‌ی بنبڕ ده‌سبه‌جێ به ده‌ركراو (عزل) له وه‌زیفه‌كه‌ی داده‌نرێت. مادده‌ی (14):بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (چوارده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتووه هه‌ر زێده‌بوونێكی گه‌وره له ساماندا له دوای وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی یان ڕاسپاردنی گشتی یان سیفه‌ت، یان له سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له‌و منداڵه دواكه‌وته‌كانی بێته ئارا، كاتێك له‌گه‌ڵ داهاته ره‌واكانیان نه‌گونجێت و ده‌سته‌وه‌ستان بێت له هۆ ده‌رخستنی به هۆكارێكی شیاو، ئه‌وا به ئیستغلال داده‌نرێت. مادده‌ی (15):مادده‌ی (پازده‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی ده‌سكه‌وتێكی ناڕه‌وای ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن یان زیندانییكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت و، به غه‌رامه‌یه‌ك یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه‌ی و، ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی. مادده‌ی (16):مادده‌ی (حه‌ڤده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: نه‌مانی ده‌عوای سزاكاری به‌هۆی مردن نابێته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكه به حوكمی دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر داوای ده‌سته له ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له رێكه‌وتی مردنه‌كه و، له مایه‌ی میراتگره‌كانی به گوێره‌ی سوود وه‌رگرتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌و ده‌ستكه‌وته ناڕه‌وایه وه‌رده‌گرێته‌وه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر میراتگره‌كانی كه سوودیان له ده‌ستكه‌وته ناڕهوایهكه بینیوه بڕیار بدات به حوكمی گهڕاندنهوهكه له مایه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌و بڕه‌ی سوودی لێ دیوه. مادده‌ی (17): مادده‌ی (هه‌ژده‌م)ی یاسای ده‌سته هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: به‌شداربوو له تاوانی ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا له سزادان ده‌بوردرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسا به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له تاوانه‌كه به‌ر له ئاشكرابوونی، یان هاوكار بوو له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه له ئاشكراكردنی، یان ئه‌و مایانه‌ی لێیه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون ئاشكرا بكات و بگه‌ڕێندرێته‌وه و، حوكمی ئه‌م مادده‌یه پێویستبوونی حوكمدان له‌سه‌ر به گه‌ڕاندنه‌وه پێشێل ناكات. مادده‌ی (18):مادده‌ی (نۆزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌ر داوالێكراوێك به پێشكه‌شكردنی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی به ئه‌نقه‌ست یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌م دوو سزایه، سزا ده‌درێت: یه‌كه‌م: دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له (3) سێ مانگ له‌و ماوانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیاری كراون. دووه‌م: پێدانی داتای نادروستی كاریگه‌ر له راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی.سێه‌م: باس نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان ئه‌و مایه‌ی خاوه‌نیانه یان هی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی یان هی یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانیه‌تی له ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی. مادده‌ی (19):ده‌قی مادده‌ی (بیست و یه‌ك)ی یاساكه ده‌بێته بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و بڕگهیهكیشی به ریزبه‌ندی (دووه‌م) بۆ زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ بداته ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌وڵی به‌رچاو ده‌بینن، یان ئه‌نجامی ئاست به‌رز به‌ده‌ست ده‌هێنن. مادده‌ی (20):مادده‌ی (بیست و چوار)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: ده‌سته پێڕه‌وێكی تایبه‌ت به پاراستنی گه‌واهیده‌ر و هه‌واڵده‌ر و قوربانی و شاره‌زایان داده‌نێت و، پێره‌وی هاندانی جه‌ماوه‌ر و ڕاگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تۆمه‌تباران له هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌دا داده‌نێت و، ته‌خویل ده‌كرێت به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و خه‌رجكردن له‌سه‌ریدا. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی (21):مادده‌ی (بیست و پێنج)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی (22):كار به ده‌قی هیچ یاسایه‌ك یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی (23):پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات. مادده‌ی (24):ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت. یوسف محمد صادقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیهكانی دهرچواندنبۆ مسۆگه‌ركردنی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و، له پێناوی پشتگیری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی و، بۆ چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی رێكاره‌كانی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه له ده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق | 38
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق | 38
یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 19مێژووی بڕیاردان 31/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به پێی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراقمادهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه.هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه.كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه.به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا.رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونهریهكاندا.هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا.چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.به‌شی دووه‌م(پێكهاته‌كان و به‌رێوه‌چوونی كار)مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێ:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات).لقه‌كانی سه‌ندیكا.هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:-یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و.سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری.چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی.پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن. مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا.ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه.برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ.پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:-په‌سه‌ند كردنی بودجه.وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباتهكهیتهماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی.بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا.ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.مادده‌ی نۆیه‌م:نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ:ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت.ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت.به لانی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،مادده‌ی ده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات:سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان.ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان.هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا.ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكادا.پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی.دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه.دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه.رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی.مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ.دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وی تایبه‌ت به‌و یاسایه.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌م كارانه ده‌كا:توێژینه‌وه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و راسپارده‌كانی هۆبه‌كان و لێژنه‌كانی سه‌ندیكا.دووه‌م:ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی كه تاوان پێك دێنن بنێرێت بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و، ده‌رچوونی حوكمی بێتاوانی یان به‌ردانی رێ له‌وه ناگرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) بڕیاری خۆی له حه‌ق ئه‌و ئه‌ندامه به پێی یاسا بدات.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات.سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راده‌كێشرێت كه ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه.ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه پێویسته ئه‌و سه‌رپێچییه دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ.رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)ی تایبه‌ت به یاساغی (المنع) له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا شیاوی تانه لێدانه له ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه‌وه بڕیاره‌كه‌ش بنبڕده‌بێ و به‌سه‌ری دا جێبه جێ ناكرێ تا پله‌ی بن بڕی وه‌رنه‌گرێ.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:ناوی ئه‌ندام له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنبڕی به‌سه‌ر دا درا به سزاێكی ئه‌سڵی له تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یا كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه.ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت.ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:لیژنه‌ی هه‌ر هۆبه‌یه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هۆبه به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن.سه‌رۆك نوێنه‌ری هۆبه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكادا.ئه‌ندامانی لیژنه له نێوان خۆیاندا جێگرێكی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و له كاتی ئاماده نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه.لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن.لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان.جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه.ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت.سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات:هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن:هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان:به‌رێوه‌بردنی شانۆ.نواندن.ده‌رهێنان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.ئارایشت.روناكی (الاناره).سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه.هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان.نواندندهرهێنان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان.نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ.ئارایشت.وێنه گرتن.برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج).نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی.شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض).ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان).ك- سیناریۆ.ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری.م- ده‌نگی سینه‌ماكاری.ن- رووناكی سینه‌ماكاری. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان.ژه‌نین.گۆرانی ئاواز دانان.دانانی مۆسیقا.كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان.هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان.وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه.داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.گلێنه (الحزف و الفخار).خۆش نووسی و نه‌خش.وێنه گرتنی هونه‌ری.كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان.كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا.لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ.بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ.ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات.خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا.پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت.ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت.فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت.پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.به‌شی سێیه‌م(چوونه پاڵ و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی:ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ.به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ.ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات.یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.مادده‌ی سی یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره.ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره.ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت.ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم).كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات.پیتاك و به‌خششه‌كان.مادده‌ی سی و دووه‌م:پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كهفالهتكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.مادده‌ی سی و سێ یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا:له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات.له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دوماهی)مادده‌ی سی و چواره‌م:هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه:ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت.ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات.ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات:ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه)بزاڤی ئازادیخوازی كورد كه پێشه‌وای نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی چنگ كه‌وتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد بوو له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو توێژه كۆمهڵایهتییهكانییهوهو، له‌به‌ر گرنگی هونه‌ر وه‌ك گرنگترین شێوه له شێوه‌كانی هوۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی مرۆیی بۆ ده‌ربڕینی واقع له شێوه‌ی هونه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆیه‌كی كاریگه‌ره بۆ وه‌رگرتن و هه‌ست به جوانی كردنی جیهان و بوون و، بۆ ئه‌و ده‌وره پێشه‌نگییه‌ی كه هونه‌رمه‌ند له نه‌خشه‌كێشانی ژیانێكی به‌ختیاریی و شیاو به مرۆڤ و، له پێناوی رۆیشتنی شان به شانی په‌ره‌سه‌ندنی ژیاری و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵ و پته‌وكردنی ده‌سكه‌وته ره‌واكان و واقیعی كوردستان‌مان، پێویستی كرد یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ربهێندرێ بۆ پشتگیری و پته‌و كردنی بزاڤی هونه‌ری كوردی كه گرێژنهیهكی بنچینه‌ییه بۆ به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان و چه‌سپاندنی فیدرالییه‌ت. ...
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 32
یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 20مێژووی بڕیار: 4/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/1/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ده‌رمانسازان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی ده‌رمانسازان.ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا كه بروانامه‌ی له كۆلێژی ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنابێ و له به‌كالۆیۆس كه‌مترنه‌بێ، یان له زانكۆیه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵاوه له كوردستانی عێراق دانی پیانرابێ.ده‌ست دانه پیشه: ده‌ستدانی پیشه‌ی ده‌رمانسازی به پێی حوكمه‌كانی یاسای ده‌ستدانه پیشه.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)(دامه‌زراندن)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێ به ناوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی له هه‌رێمدا و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆی دارایی و به‌رێوه‌بردنی ده‌بێ، باره‌گاكه‌شی له پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریه‌ك پێك ده‌هیێنرێ، كه ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به لایه‌نی پسپۆر، له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن و، له حه‌وت ساڵیش كه‌متر نه‌بێ ده‌ستیان دانبێته ئه‌و پیشه‌یه و، به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجی سه‌ندیكا هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامان.رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كان له هه‌رێمدا و داكۆكی كردنی له مافه‌كانیان.هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی تر له‌ناو هه‌رێمدا كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و په‌ك كه‌وته‌یی دا.رێكخستنی بنه‌مای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری پیاده‌كردنی.چوونه ناو سه‌ندیكا و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی:یه‌كه‌م: هاوڵاتی هه‌رێم بێ و تیایدا نیشته جێ بێ.دووه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابرۆبه‌ر سزا نه‌درابێت.سێیه‌م: بڕوانامه‌ی له ده‌رمانسازی یا هاوتای ده‌رمانسازی به ده‌ست هێنا بێ كه له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت.دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (200) دوو سه‌د دیناره و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (100) سه‌د دیناره.دووه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره نیوه‌ی ده‌وام ساڵانه.سێیه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌ته‌دانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) بۆ خانه‌نشیان (500) پێنج سه‌د دینار ده‌وامی ته‌واو ساڵانه.چواره‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كۆگای ده‌رمانی ئه‌هلی (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (1000) هه‌زار دینار. مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: غه‌یری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه نابێ ده‌ست ده‌نه پیشه‌ی ده‌رمانسازی.دووه‌م: له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمیه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رمانساز بۆ سه‌ندیكا بنێرن.مادده‌ی هه‌شته‌م:نابێ ده‌رمانساز له هه‌رێمدا له یه‌ك مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ی زیاتر هه‌بێت.پێویسته هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رێكی هه‌بیت.خاوه‌ن مۆڵه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ده‌رمانخانه‌كه‌ی ده‌بێ و نابێ ده‌رمانخانه‌یه‌كی تر به‌رێوه ببات.نابێ ده‌رمانسازی مۆڵه‌ت پێدراو مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌یه‌كی تری هه‌بێت.ده‌رمانسازی دامه‌زراو له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دوای تێپه‌ر بوونی سێ ساڵ به‌سه‌رخزمه‌تكردنی له زانكۆدا ده‌كرێ ده‌رمانخانه بكاته‌وه، وه مافی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا كار له عیاده میللیه‌كان یان له قه‌زاو ناحییه‌كان بكا.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆیان هه‌یه ده‌رمانخانه‌ی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان دوای ده‌وامی ره‌سمی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پله به پله‌ی (تدرج)ی پزیشكی‌یان ته‌واو كردبێت، وه پشتگیری كرابێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌و فه‌رمانگه ته‌ندرستییه‌ی كه ده‌رمانساز له پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا كاری تیادا ده‌كات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه:مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدایه:ناونیشانی ده‌رمانخانه.ناوی بازرگانی پشتگیری كرا‌و له ژووری بازرگانیه‌وه.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی دوانزده‌م:سه‌ندیكا پێك دێ له:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).چواره‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:هه‌ر سێ ساڵ جارێك ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كا بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: گفتوگۆ و راستاندنی بوودجه و حیسابكاری دوماهی.دووه‌م: چاوپیاخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.سێیه‌م: ئیقرار كردنی پێره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنی.ماده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا: به بڕیارێكی هۆدار له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه.به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌ویش بانگێشت ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه دیاری بكا.دووه‌م: نابێ له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كاندا باسی هیچ شتێك بكرێ ته‌نیا ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا دانراون.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندام نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكا ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ.دووه‌م: بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانیشدا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێك دێت، بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونیدا به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، له كاتی چۆڵ بوونی پله‌ی بریكار سكرتێر شوێنی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه له كاتی چۆڵ بوونی پله و پایه‌كانی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی و سكرتێردا.چواره‌م: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا، به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی (ساڵێكدا) به‌بێ عوزری ره‌وا له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یاخود له پێنج دانیشتنی په‌راگه‌نده‌دا ئاماده نه‌بوو.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌ن موماره‌سه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كا:كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌موار كردنی سه‌ندیكا.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا و دیاریكردنی كرێیه‌كانیان و به‌رز كردنه‌وه‌یان (ترقیتهم).چاو پیاخشاندن به داواكاریه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا.ده‌ستنیشان كردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمیه‌كان و نا ره‌سمیه‌كاندا له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكا.هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن، بۆ لێژنه‌ی به‌رزه‌قتی.پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه.ئاماده‌كردنی بودجه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ وردكاری و حیسابكاری دووماهی.بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین و مه‌رجه‌كانی قه‌رز كردن و پێشكه‌ش كردنی ده‌ست گرۆیی دارایی له نێوان ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا.خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌ڵبژاردن.ته‌مه‌شا كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یا بریكاره‌كه‌ی یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتییه‌وه.مۆڵه‌ت به‌خشین به ده‌ستدانه پیشه.دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌ی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌ه‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به نه‌قیب یان سه‌رۆكی لقه‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا:یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگاكانی دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلیه‌كان و كۆنگره‌كان، وه راستاندنی معامه‌له‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تایبه‌تن به سه‌ندیكاوه، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:وریاكردنه‌وه (الفات نظر).ئینزار.داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:بریاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له لای دادگای ته‌میزی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه تانه هه‌ڵده‌گرن، بڕیاره‌كه‌شی بن بڕه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه:یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سهندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ.دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت.سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه.چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان.پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:كاره‌كانی لق له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌چێ كه پێك هاتووه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، بۆ ماوه‌یه‌ك موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌یان كردبێت له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ وه به ده‌نگدانی نهێنیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دا سه‌رۆكێك بۆ لق هه‌ڵده‌بژێرێ.به‌شی چوارهمدارایی سهندیكاماددهی بیست و شه‌شه‌م:دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه.دووه‌م- ره‌سمه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانه‌و كۆگاكانی ده‌رمانی ئه‌هلی.سێیه‌م - ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی كه له لایه‌ن ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ و ئه‌و ته‌به‌روع و پێدانانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه رهسمیییهكان له لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.چواره‌م- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان و یانه‌كان.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:میراتگرانی ده‌رمانساز خاوه‌نی مۆڵه‌تی ده‌رمانه‌كه بۆیان هه‌یه له مێژووی مردنی ده‌رمانسازه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ سوود له مۆڵه‌ته‌كه وه‌ربگرن دوای دامه‌زراندنی به‌رێوه‌به‌رێك بۆ ده‌رمانخانه‌كه.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ده‌رمانساز بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازی و كیمیاوی و (نه‌خۆشی- كیمیاوی) له باتی ده‌رمانسازی بكا، دوای ته‌واوكردنی خولێكی تاقیگه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆله‌تی پێ درا بێت.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا. مادده‌ی سی:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی و دوو:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله ئامانجه‌كانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردی كه رابه‌ری نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) سه‌ركردایه‌تی كرد، گه‌یشتنی گه‌لی كورد بوو به هه‌موو مافه‌كانی به تێكرای توێژه‌كانیه‌وه، له‌به‌ر گرینگی رۆڵی سه‌ندیكاكان و به تایبه‌تی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و رۆڵیان له پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بزیشكی بۆ هاوڵاتیان و پێویستی گه‌یاندنیان به ئاستی پیشه‌یی له هه‌رێمدا وه گه‌یشتنیان به پێشكه‌وتنی شارستانی له چوارچێوه‌ی سیسته‌می فیدراڵیدا كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر داوه له سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می دیموكراسی و ههمهلایهنهكهمان له پێناو چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی كیانی كوردستانیمان له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌ی كه ناومان بردن، پێویستی كرد كه ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنرێ....
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق ژماره (17)ی ساڵی 1999 | 24
یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق ژماره (17)ی ساڵی 1999 | 24
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقژمارهی ده‌رچوون: 13مێژووی ده‌رچوون: 9/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 2/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2018 یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ــ عیراق ژماره (17)ی ساڵی 1999مادده‌ی (1):بڕگـهیهك به رێزبه‌ندی (چواره‌م) بۆ مادده‌ی (3)ی یاساكه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:چواره‌م: ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن به ڕاژه‌یه‌كی شایسته داده‌ندرێت بۆ مه‌به‌سته‌كانی دامه‌زراندن و سه‌رموچه و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی له فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان و كه‌رتی هاوبه‌ش ( قگاع مختلگ).مادده‌ی (2):بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (ده‌یه‌م) بۆ مادده‌ی (4)ی یاساكه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌یه‌م: هه‌ڵگڕی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و له كوردستانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نیشته‌جێ بێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پره‌نسیپی مامه‌ڵه‌كردنی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل)مادده‌ی (3):مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: نابێت نێوانی ئه‌ندامێتیی سهندیكاو وه‌زیفه گشتییه‌كان یان سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه یان هه‌ر سه‌ندیكایه‌كی دیكه‌ی پارێزه‌ران كۆبكرێته‌وه.دووه‌م: پێویسته سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و سه‌رۆكی لقه‌كان خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كاری سه‌ندیكا و، كاری پارێزه‌رایه‌تی نه‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا.مادده‌ی (4):مادده‌ی (11) ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (48):یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی قبوڵ كردن و تۆماركردن له سه‌ندیكا دیار ده‌كات.دووه‌م: سه‌ندیكا مافی هه‌یه په‌یمانگه‌یه‌ك یان ناوه‌ندێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی یان پیشه‌یی دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و شیاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندام له سه‌ندیكا یان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن تیایدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێڕه‌وێك ده‌رده‌كات بۆ رێكخستنی كاروباری ئه‌وانه‌ی كه حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: به ڕه‌چاوكردنی حوكم و بنه‌ماكانی هاتوو له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه، پارێزه‌ران به‌پێی ناونوسران و پێش یه‌كتری (الاقدمیه) له‌و ناوانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:1- ناوی پارێزه‌ر ( ڕاوێژكار).2- ناوی پیادهكار (الممارسون).3- ناوی پارێزه‌ره مهشقكارهكان (المتمرنین).مادده‌ی (5):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی مادده‌ی (13) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر ساڵانه به‌رامبه‌ری به‌شداربوون و رسوماتی بریاردراو له ماوه‌ی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م وشوباتی هه‌ر ساڵێك بدات، له كاتی دواكه‌وتن له واده‌ی دیاریكراو، رێژه‌ی (25%) بیست و پێنچ له سه‌دی به‌رامبه‌ر به‌شداربوون و رسوماتی ساڵانه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت.مادده‌ی (6):بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (16) هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:چواره‌م: ماوه‌ی ڕاژه له دادگاكان، داواكاری گشتی، فه‌رمانگه‌كانی دادوه‌ریی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ماف له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یان وانه‌ووتنه‌وه له كۆلێژی یاسا، له دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی، بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌به‌ندی ده‌قكراو له‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی (7):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (25)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نیشتیمانیی (پشكدار بێت یان خاوه‌ن به‌رپرسێتیی سنووردار) و بیانییانه‌ی له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، یان لقییان هه‌یه له هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كارگانه‌ی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان تۆماركراون و تۆڕه‌كانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یان زیاتر بكات بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژی یاسایی. مادده‌ی (8):مادده‌ی (26)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (26): نابێت هیچ كۆمپانیایه‌ك، نیشتیمانیی یان بیانی، تۆمار بكرێت هه‌تا رێكخستنی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی، تۆماركردنی یان تۆماركردنی لقه‌كه‌ی لایه‌نی كه‌م له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی پیادهكارهوه (ممارس) ڕێكنه‌خرابێت.مادده‌ی (9):بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (35) هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:به رێژه‌ی (10%)ی ده له‌سه‌دای به‌های حوكم پێدراو به‌و مه‌رجه‌ی له (2،000،000) دوو ملیۆن دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی زیاتر نه‌بێت.به رێژه‌ی (5%)ی پێنج له‌سه‌دای به‌های به‌رامبه‌ری به‌خاوه‌نكردن (استملاك) به‌و مه‌رجه‌ی له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی زیاتر نه‌بێت.به‌وه‌ی كه‌متر نییه له (100،000) سه‌د هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی و زیاتر نییه له (250،000) دوو سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی له باری كه‌سێتیی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ی به‌هاكه‌یان دیار نییه و له‌و ده‌عوا سزاكارییانهی تیایدا تێڕوانین بۆ مافی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.مادده‌ی (10):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (39)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: پارێزه‌ر ده‌توانێت گرێبه‌ستێكی نووسراو له‌گه‌ڵ بریكار بۆكراو (موكل) بكات، گرێبه‌سته‌كه لای سه‌ندیكا به ئاماده‌بوونی هه‌ردوولا په‌سه‌ند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر دانی ره‌سمێكی بڕاوه به‌بڕی (15،000) پازده هه‌زار دینار یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی.مادده‌ی (11):مادده‌ی (48) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (48):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له كۆنگره‌یه‌كی گشتیدا كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك ئه‌ویش له رێگه‌ی نێرده‌كان (مندوبین) كه رێژه‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێت و به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: كۆنگره به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتر دواده‌خرێ و له‌و حاڵه‌ته‌دا به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان ده‌به‌سترێ به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه كاتێكی تری گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنگره دیار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێ له (30) سی رۆژ تێپه‌رنه‌كات.سێیه‌م: كۆنگره رێكه‌وت و چۆنیه‌تی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) دیار ده‌كات و تاوه‌كو هاتنی واده‌كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌نها بۆ به‌رێوه‌به‌ردنی كاروباری رۆژانه‌ی سه‌ندیكا.چواره‌م: ژماره‌ی یاسایی ده‌سته گشتی سه‌ندیكا بۆ هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی تۆماركراو دێته ئاراوه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت بۆ رۆژی دواتر و ژماره‌ی یاسایی دێته ئاراوه به ئاماده‌بوونی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان و له‌كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ ئه‌گه‌ر هاتو دوای (3) سێ مانگ رێژه‌ی (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وا به‌ڕێژه‌ی ئاماده‌بووان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت.مادده‌ی (12):مادده‌ی (49) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (49):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی سه‌ندیكا له رێگه‌ی نێردهكانییهوه له كۆنگره ئه‌م ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:گفتوگۆكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو په‌سه‌ندكردن و بڕیاردانی ژمێره كۆتاییه‌كانی بودجه‌ی پێشوو و بڕیاردانی بودجه‌ی نوێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ (3) سێ ساڵی داهاتوو ئاماده‌ی ده‌كات.تێڕوانین و یه‌كلایی كردنه‌وه له كاروباری پارێزه‌ران كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و تێڕوانین له‌و پێشنیارانه‌ی پێشكه‌شی كراون له گشت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندارن پێیه‌وه.پێشنیاری هه‌مواركردنی رسومات و هاوبه‌ش و پێبژاردن بۆ سهندیكاو سندوقی خانه‌نشینیی.بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی گشتی پابه‌ندن و به زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌كرێت.دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆنگره بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات به ته‌واوی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی له تۆمار و ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ری به‌شداربوونی ساڵانه‌یان داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا و ئه‌ندامانی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌و رۆژه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاركراوه و له رووی كارگێڕی و تهكنییكی رێكی ده‌خات و مافی نییه ده‌ستبخاته نێو رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان ئه‌نجامه‌كانی و، چه‌ند دادوه‌رێك له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و كۆنووسه‌كانی رێكده‌خه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی جێگیر ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن.سێیه‌م: دادگای ته‌مییزی هه‌رێم تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به تێڕوانین به‌شێوه‌ی به‌په‌له له‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه پێویسته له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ پێشكه‌ش بكرێن كه له رۆژی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێده‌كات و بڕیاری دادگا له‌م باره‌یه‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ تانه‌لێدانی له لای ده‌سته‌ی گشتیی دادگای ته‌مییز له رێگه‌ی داواكردنی راستكردنه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا.مادده‌ی (13):هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی مادده‌ی (50) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه:یه‌كه‌م: نێردراوی كۆنگره‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی یان (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی.دووه‌م: ژماره‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لای كه‌م (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان له ئه‌ندامانی كۆنگره دێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتری دواده‌خرێت و له كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.مادده‌ی (14):بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (58)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ راییكردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا و كۆتایی پێهێنانی راژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن و مووچه و بنه‌ماكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاتوو له یاسای ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی ڕه‌چاو بكرێت.مادده‌ی (15):مادده‌ی (65)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی (65): سكاڵای به‌رزه‌فته‌یی به نووسراو له لایه‌ن سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان هه‌ر دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی فه‌رمیی یان له لایه‌ن بریكاربۆكراو ده‌جولێندرێت له‌م حاڵه‌ته‌ش بریكاربۆكراو بارمته‌یه‌ك (تأمینات) ده‌دات بڕه‌كه‌ی (30،000) سی هه‌زار دیناره یان ئه‌وه‌ی هاوتایه‌تی، ئه‌گه‌ر له ده‌عواكه‌ی خاوه‌ن ماف ده‌رچوو ئه‌وا بۆی دهگێرٍدرێتهوه، به‌پێچه‌وانه وه‌ك داهاتێكی كۆتایی بۆ سه‌ندیكا تۆمار ده‌كرێت.مادده‌ی (16):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 18ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (18)ی دووباره:یه‌كه‌م: پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان یان ئه‌وانه‌ی پیادهكارن (ممارس) ده‌توانن نووسینگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان یان هاوبه‌ش له شوێنی كاكردنیان كه له لای سه‌ندیكا جێگركراوه، بكه‌نه‌وه.دووه‌م: ده‌كرێت نووسینگه به‌ناوێكی تایبه‌ت به‌خۆی بكرێت كه‌وا له تۆمارێكی تایبه‌ت له لای سه‌ندیكا تۆمار ده‌كرێت ئه‌ویش له دوای ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌ندیكا به رێنمایی دیاری ده‌كات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.مادده‌ی (17):به‌شێك بۆ یاساكه زیاد ده‌كرێت به ڕیزبه‌ندی (به‌شی ده‌یه‌م) له ژێر ناونیشانی (كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی)، رێزبه‌ندی به‌شی ده‌یه‌می یاساكه ده‌بێته (به‌شی یازدهم):به‌شی دهیهمماددهی (77)ی دووباره:یه‌كه‌م: پارێزه‌رانی ڕاوێژكار بۆیان هه‌یه كۆمپانیایه‌كی مه‌ده‌نی پیشه‌یی بۆ پارێزه‌رایه‌تی و راوێژكاریی یاسایی دابمه‌زرێنن به سیفه‌تی هاوبه‌شیی پێكه‌وه‌یی له رووی نه‌یاریی و به‌رپرسێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی دیكه له یه‌ك نووسینگه یان زیاتر به مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی كردن و پێشكه‌ش كردنی راوێژی یاسایی و بۆیان نییه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دژ به‌یه‌كه و بۆیان هه‌یه پارێزه‌رایه‌تی بكه‌ن له چوارچێوه‌ی كۆمپانیا یان له ده‌ره‌وه‌ی، به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوانیان واژووكراوه.دووه‌م: كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه و مافی هه‌یه پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بكات له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له تۆماری كۆمپانیا مه‌ده‌نییه‌كان له‌لای به‌شی كۆمپانیاكان له سه‌ندیكا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی و گرێبه‌ستی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه.سێیه‌م: ناوی كۆمپانیاكه ناوێكی گوزاره‌ی شیاو ده‌بێت به پیشه‌كه یان ناوی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانه یان ناوی یه‌كێكیانه له‌گه‌ڵ (هاوبه‌شه‌كانی) و به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پیشه‌یی پارێزه‌رایه‌تی) یان (كۆمپانیای پارێزه‌رایه‌تی) له‌دوای دێت. چواره‌م:هیچ هاوبه‌شێك مافی نییه له مافه‌كانی له كۆمپانیا بێته خواره‌وه بۆ كه‌سانی جگه له هاوبه‌شه‌كانی مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی نووسراوی هه‌موویانه‌وه بێت.هه‌ر هاوبه‌شێك مافی هه‌یه له كۆمپانیا بێته ده‌ره‌وه له دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه به‌لای كه‌م به‌ر له (3) سێ مانگ.پارێزه‌ر مافی نییه ببێته هاوبه‌ش له زیاتر له یه‌ك كۆمپانیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قییان له‌سه‌ركراوه.پارێزه‌ر مافی نییه له كۆمپانیا به هاوبه‌ش بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر له پیاده‌كردنی پیشه قه‌ده‌غه كرابێت یان ناوی له خشته‌ی پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ره‌شكرابێته‌وه.پێنجه‌م: له كاتی نه‌بوونی ده‌ق بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌تی پێویست له كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تیی مه‌ده‌نی ده‌كرێت بۆ حوكمه‌كانی هاتوو له یاسای مه‌ده‌نی و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار گه‌رانه‌وه بكرێت.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی كۆمپانیای مه‌ده‌نیی پارێزه‌رایه‌تی به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی و رێنماییه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌رباره‌ی به‌یانی گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و چۆنیه‌تی رێكاره‌كانی تۆماركردنی له‌لای سه‌ندیكا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان پاكتاوكردنی، ده‌ربكات.هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر گشت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، خۆماڵی بێت یان بیانی كه پێشتر به‌پێی یاسای دیكه دامه‌زراون، باری یاسایی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه بگونجێنن و هه‌مواری بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی چوونیه‌ك (المعامله بالمپل).نۆیه‌م: كۆمپانیاكانی پارێزه‌رایه‌تی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ئه‌و لایه‌نانه كه له یاسا به‌ركاره‌كان وه‌سفكراوه بۆ مه‌به‌سته‌كانی بریكارنامه‌یی و پێڕاگه‌یاندنی یاسایی و دادبینی و گشت ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنه‌وه ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه تیایدا ناكرێت.مادده‌ی (18):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 44ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (44)ی دووباره:هه‌ر پارێزه‌رێك كه‌سی پله یه‌كی دادوه‌ر بێت له‌لایه‌ن ئه‌و دادوه‌ره داواكه‌ی نابینرێت. مادده‌ی (19):مادده‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادده‌كرێت به رێزبه‌ندی ( 24ی دووباره) و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (24)ی دووباره:سه‌ندیكا بۆی هه‌یه:یه‌كه‌م: خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یان ئه‌وانه‌ی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان هه‌یه له رسوومات و به‌شداری ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ببه‌خشرێت.دووه‌م: به‌خشش (منحه) بدات به پارێزه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. سێیه‌م: قه‌رزی نه‌ختینه‌یی بدات به پارێزه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. مادده‌ی (20):ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆكی سه‌ندیكا) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (نه‌قیبی پارێزه‌ران) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای پارێزه‌رایه‌تی هاتبێت.مادده‌ی (21):ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی (22):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی (23):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی (24):ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنله پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی كاری پارێزه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و په‌یڕه‌وكردنی به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له‌م بواره‌دا هاتۆته كایه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندا | 29
یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 20مێژووی بڕیار: 31/12/1998بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/12/1998ی دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين) له هه‌رێمی كوردستاندابهشی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانمادهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين).نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكای پزیشكانی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێت، دواتر ناوی (سه‌ندیكا)ی لێ ده‌نرێت و باره‌گاكه‌شی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت و، خاوه‌نی ته‌واوی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێت.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه پازده پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ كه ماوه‌ی كاركردنیان له‌م پیشه‌یه‌دا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن وه ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاره‌كانی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌سورێنن تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:یه‌كه‌م: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له بواری چالاكی گشتی و تایبه‌تی دا و پێشخستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی بزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێم دا.دووه‌م: رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان له نێوان خۆیاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومی و تاكه‌كه‌سه كاندا و به‌رگری لێكردنیان، وه به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنیان، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكرێ كه بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا.چواره‌م: هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی و، به‌ستنی سیمینار و خولی تایبه‌ت به زانستی دروستی ئاژه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی دروستی ئاژه‌ڵدا بروا.پێنجه‌م: سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌كا له پێناو:پاراستنی ژینگه له پیس بوون كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بێ.پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی له نه‌خۆشییه‌كان و رێگه گرتن له كوشتن و راوكردنیان ته‌نها له سنووری یاسادا نه‌بێ.ج- پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان.شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ده‌سته ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ئاڵ‌و گۆر كردن و به‌شداربوون له كۆنگره و خول و چالاكییه زانستییه‌كاندا.به‌شی دووهمههڵبژاردنی پێكهاته‌كانی سه‌ندیكا و كار بهڕێوهچوونیماددهی پێنجه‌م:پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان.ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق.ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر به سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌كانی به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا ده‌به‌ستێت.دووه‌م: رای یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامان له كاتێكی دیار كراودا ده‌بێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر راده‌ی یاسایی (النصاب) له كۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ته‌واو نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شواباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ته‌واو ده‌بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت:یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو.دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی.سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی.چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێت.مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئاماده نابێت:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی كار و ئه‌نجامدانی ساڵانه‌ی پیشه‌ی نوێ نه‌كردبێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به كارلێ قه‌ده‌غه‌كردن سزادرابێت و، كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌دا بێت.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی پاڵێوتراوه بۆ پركردنه‌وه‌ی هه‌ر پایه‌یه‌ك له‌م پایانه ده‌بێ موماره‌سه‌ی كاركردنی كه‌متر نه‌بێ له:ده ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ پله‌ی نه‌قیب.پێنج ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن.سێ ساڵ: بۆ پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی سه‌ندیكایی له پارێزگاكان. به‌شی سێیهمئهندامیهتی و ده‌ست دانه پیشهماددهی چوارده‌یه‌م:مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا:یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی.سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی داوای چوونه ریزی سه‌ندیكاوه سه‌یری داواكه ده‌كات.دووه‌م: پێشكه‌ش كاری داواكه له مێژووی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكه‌ی، به ئه‌ندامی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ و هه‌ر له هه‌مان مێژووشدا ناوی له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌نووسرێت.سێیه‌م: خودان داواكارییه‌كه، ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا ره‌فز كراوه بۆی هه‌یه بڕیاری ره‌فزه‌كه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا (تمیز) بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنه‌بڕ ده‌بێت.مادده‌ی شانزده‌یه‌م:هیچ لایه‌نێك جگه له‌سه‌ندیكا بۆی نییه رێگا له ده‌ست دانه پیشه له ئه‌ندام بگرێ ئه‌گه‌ر حوكمی یاسایی تر نه‌ی گرێته‌وه. به‌شی چوارهمحوكمهكانی به‌رزه‌فتكاری (الاْحكام الإنصباطیه)مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ:یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی.دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار:وریا كردنه‌وه.ئینزار.قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ.سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ندام رێگای ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی له ماوه‌ی حوكم بوونه‌كه‌ی دا لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی ده‌رهه‌ق وه‌رگیرا له داداگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند له به‌رامبه‌ر تاوانێكی نا سیاسی، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر یان تاوانێك كه به‌هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بوو بێت كه سزای حوكمه‌كه‌ی له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمی كۆتایی له دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به سزای غه‌رامه ده‌رچوو له به‌رامبه‌ر كه‌تنێكی ئابروبه‌ر یان تاوانێك به هۆی باش به‌كار نه‌هێنانی پیشه‌كه‌ی دروست بووببَت ده‌رهه‌ق به هه‌ر ئه‌ندامێك رێگا له ئه‌نجام دانی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ماوه‌ی به‌ندكردنی به‌رامبه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ده‌گیرێت.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سزای تووندتر له‌و سزایانه‌ی كه له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندام وه‌رگیرا ناوی له تۆماره‌كانی سه‌ندیكا ده‌سڕدرێته‌وه و نابێ موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی بكات تاكو ناوه‌كه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ نه‌كرێته‌وه.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیسته‌م:نه‌قیب یان لایه‌نێكی كێشه‌كه بۆی هه‌یه بڕیاری لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم ته‌میز بكات له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه و، بڕیاری ئه‌ویش بنبڕ ده‌بێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له كاتی سه‌یر كردنی قه‌زییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردنه‌وه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ كه له ئوسولی دادگایی كردنی جه‌زائی په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به ئاشكرا یان به ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا هاودژ نه‌بوو.به‌شی پێنجهمحوكمهكانی داراییماددهی بیست و دووه‌م:داهاته‌كانی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كان كه ئه‌مانه‌ن:ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه (25) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی سه‌رپه‌رشتی دروستی ئاژه‌ڵ و كردنه‌وه‌ی عیاده یان تاقیگه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (50) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی دروستی ئاژه‌ڵ و نوێ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (100) دینار.ره‌سمی مۆڵه‌ت دانی كردنه‌وه‌ی كۆگای ئه‌هلی ده‌رمانی دروستی ئاژه‌ڵی و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی (500) دینار.ره‌سمی پشكنینی هه‌ر ده‌زگایه‌كی دروستی ئاژه‌ڵی (20) دینار.ره‌سمی تۆمار كردنی پسپۆرایه‌تی (الاختصاص) (100) دینار.ره‌سمی پێدانی نووسراوی پشتگیری (10) دینار.دووه‌م: پێبه‌خشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌و قازانجانه‌ی كه له ئاهه‌نگ و چاپه‌مه‌نی و پێبه‌خشین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا پێیان هه‌ڵده‌ستێت یان كه سه‌ندیكا ده‌یان كات ده‌ست ده‌كه‌وێت.چواره‌م: به‌خشین و له‌قه‌به‌ركردن و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی تر.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان بكات.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه. به‌شی شهشهمحوكمه گشتیی و كۆتاییهكانماددهی بیست و پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به ئاماده كردن و ده‌رهێنانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستێ بۆ ئاسانكردنی جێببه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.(هۆكاری پێویست)پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ به توێژێكی گرینگ داده‌نرێن له كۆمه‌ڵدا، له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانیان له گرینگی دان به سامانی ئاژه‌ڵ و به‌ربه‌ره‌كانی كردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه توشیان ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه گرینگه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بگرین و ئاستیان به‌رز بكه‌ینه‌وه ئه‌م قانونه یاسا كاری كرا. ...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 20
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 20
یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 21مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان.3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا.4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێت به لانی كه‌مه‌وه پانزده ئه‌ندام له وانه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له پیشه ته‌ندروستیه‌كاندا له پێنج ساڵ كه‌متر نییه پێشكه‌شی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تا هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.مادده‌ی چواره‌م:سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا.رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا.هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی.په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.به‌شی دووه‌م(چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی:هاوڵاتی كوردستانی عێراق بێ و تیایدا جێوار بێ.به‌تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.بڕوانامه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی یان قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی یان خولی ته‌ندروستی یان دواناوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دانی پیانرابێت.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی دا كار ده‌كه‌ن بكاته ئه‌ندام كه خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانن و مۆڵه‌ت پێ دراون.مادده‌ی شه‌شه‌م:چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ.داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ.ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه.ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان و كاربهرێوهچوون)مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا پێك دێ له:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێ كه هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه به پێی ئه‌م یاسایه، وه به باڵاترین ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێ، وه به هه‌ر سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیای ئه‌نجوومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ده‌به‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی، وه نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیش دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێت، ژماره‌ی ئاماده‌بوانیش هه‌ر چه‌ندێك بێت نیساب به ته‌واوی داده‌نرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رێوه ده‌با:راستاندنی بودجه‌و حسابكاری دوماهی.گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجومه‌ن.چاوپێخشاندن به‌و پێشنیارانه‌ی له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون.بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:یه‌كه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م: بریكاری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا: مه‌رجه ئه‌وانه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا كه له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له په‌یره‌وی ناوخۆ دا دیاری ده‌كرێت.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لانی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌توانێ دانیشتنه نائاساییه‌كان به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچر به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان.چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان.دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا.هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی.خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن.ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا.دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان.پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان.بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای لایه‌نه دادوه‌ری و كارگێری و سه‌ندیكاكاندا و راستاندنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكا، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی ده‌ست نیشانی بكا.دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌ن.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جێگای نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌ی كه باقی ماوه، ئه‌گه‌ر پایه‌ی بریكاریش چۆڵ بوو ئه‌وا سكرتێر شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی چۆڵ بوو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنیه‌وه شوێنی ده‌گرێته‌وه، پێویسته ئه‌نجومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه به مه‌رجێك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.به‌شی چوارهمحوكمه به‌رزه‌فته‌كان (الاحكام الانضباطیه)مادده‌ی شانزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ:ئینزار.توبیخ.قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت.له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ.سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دارایی)مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له:یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه.دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان.چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی بیست:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانبزاڤی ئازادیخوازی كورد كه پێشه‌وای نه‌مر (مسته‌فا بارزانی) رابه‌رایه‌تی ده‌كرد ئامانجه‌كانی ئه‌وه‌بوو كه گه‌لی كورد له كوردستانی عێراقدا به هه‌موو توێژه كۆمهڵایهتیهكانیهوه به مافه‌كانی خۆی بگات، له‌به‌ر گرینگی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و پێویستی دامه‌زراندنیان و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها بۆ رێكردن له ته‌ك به‌ره‌و پێش چوونی شارستانیه‌ت و پته‌و كردنی ده‌ستكه‌وته ره‌واكانی پێویستی كرد یاسای سه‌ندیكای خودان پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێم ده‌ربهێنرێ....
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره (17)ی ساڵی 2006ی له هه‌رێمی كوردستان | 4
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره (17)ی ساڵی 2006ی له هه‌رێمی كوردستان | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (30)ی رۆژی 27/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره (17)ی ساڵی 2006ی له هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م: به‌ندی (1 و 3) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1- هاوڵاتی كوردستان- عێراق بێت یان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه.2- ئه‌ندام بێت، یان ئه‌ندام بووبێت له خولێ له خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یان له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتی عیراقدا، دوای رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003 و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن. مادده‌ی دووه‌م: سه‌ره‌تای مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ركانیان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیه پێویستیهكانبهمهبهستی په‌رپێدانی و باشتر كردنی كاری كارگێڕی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و كاری مه‌ده‌نی، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا. ...
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2018یاسای هه‌مواری چواره‌م یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 14
یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2018یاسای هه‌مواری چواره‌م یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 14
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقژمارهی ده‌رچوون: 14مێژووی ده‌رچوون: 7/7 /2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (3)ی رۆژی 2/7/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2018یاسای هه‌مواری چواره‌م یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی (1):برگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (چواره‌م) بۆ مادده‌ی (2) له یاساكه زیادده‌كرێت به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:چواره‌م:ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به‌رنامه و كاروباره‌كانی رێكده‌خات به‌جۆرێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بێت.مادده‌ی (2):مادده‌ی (3) له یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) سێ ئه‌ندامی ئه‌صڵی و (3) سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامی دادوه‌ریی و وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن.دووه‌م: ده‌سته له لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه نوینه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه‌كانی تر.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو دادوه‌رانی پله یه‌كدا ده‌پاڵێوێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو فه‌رمانبه‌رانیدا ده‌پاڵێوێت به مه‌رجێك پله‌ی وه‌زیفیان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌ندامی ئه‌صڵی و یه‌ده‌گ له نێو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كانیدا ده‌پاڵێوێت.مادده‌ی (3):بڕگه‌ی (پێنچه‌م)ی مادده‌ی (4) له یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:پێنجه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ راییكردنی كاروباره‌كانی ده‌سته و كۆتایی پێهێنانی راژه‌كانیان به جۆرێك مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن و دیاریكردنی مووچه و بنه‌ماكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاتووه له یاسای راژه‌ی مه‌ده‌نی ره‌چاوبكرێت.مادده‌ی (4):بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: 1ـ پارێزه‌ر هاوبه‌شی (الاشتراك) به‌شداربوون له سندوقی ساڵانه به‌یه‌كجار له ماوه‌ی مانگه‌كانی كانونی دووه‌م و شوباتی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و، له باری دواكه‌وتن له واده‌ی دیاری كرا‌و (35%)ی سی و پێنج له سه‌دا ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.2ـ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌ندیكا بۆ یه‌كه‌م جار بڕی (150،000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناریان لی وه‌رده‌گیرێت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه به به‌شداری كردنی پارێزه‌ر له سندوقه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی (5):هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) له مادده‌ی (13)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی سه‌لمێندرا كه دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هاتووه تا ڕاده‌ی په‌ككه‌وته كردووه له پارێزه‌رایه‌تی كردن و ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنیشی به (12) دوازده ساڵ داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه كه‌متر بێت و به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی ئه‌و ساڵانه‌ی بۆ راژه‌كه‌ی زێدهكراوه له سه‌ندیكا و له سندوق لێی وه‌رده‌گیرێت به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای (5000) پێنج هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك خانه‌نشین بكرێت.سێیه‌م: ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ داده‌ندرێت ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه كه‌متر بێت و كۆچی دوایی بكات و، مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خێزان و منداڵه‌كانی (عیاله) له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ته‌رخان ده‌كرێت و به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا و سندوق لێ وه‌رناگیرێت به‌رامبه‌ر به‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێی ته‌واوكراوه.مادده‌ی (6):پێشه‌كی مادده‌ی (14)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:به‌ته‌نها ئه‌و وادانه‌ی دادێن به واده‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن داده‌ندرێن بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر له بڕی ئه‌و وادانه به‌رامبه‌ره‌كانی هاوبه‌شی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا و سندوق بدات.مادده‌ی (7):بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون، مووچه‌ی خانه‌نشینیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (4000) چوار هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوایین به‌شی مانگ به مانگێكی ته‌واو داده‌ندرێت.مادده‌ی (8):مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (16):یه‌كه‌م: ده‌كرێت نێوانی مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی دیكه كۆبكرێنه‌وه به‌چاو پۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌و مه‌رجه‌ی كۆی گشتیان زیاتر نه‌بێت له‌و مووچه‌یه‌ی پارێزه‌ر له سندوق شایسته‌ی ده‌بێت و له هه‌ر حاڵه‌تێكیش بێت له (1800000) یه‌ك ملیون و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی هاتوو بۆ پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه له‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی كه شایسته‌ی ده‌بێت كه‌م ده‌كرێته‌وه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی (9): بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (17)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو كۆچی دوایی كرد ئه‌وا مافه‌كانی خانه‌نشینی له رۆژی مردنییه‌وه بۆ خێزان و منداڵه‌كانی (عیاله) ده‌گوازرێته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌ش حوكمه‌كانی خانه‌نشینبوونی خێزانی هاتوو له یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی پیاده ده‌كرێت.مادده‌ی (10): مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مادده‌ی (21): به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته هه‌ڵده‌ستێت به به‌خشینی:یه‌كه‌م- مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی كه‌متر نه‌بێت له (750000) حه‌فت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان – عێراق شه‌هید بوون.دووه‌م- مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی كه‌متر نه‌بێت له (600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار بۆ خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له دوای وازهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له ئیداره‌ی كوردستان له 23/10/1991 و تا ده‌رچوواندنی یاسای سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران ژماره (18)ی ساڵی 1999، كۆچی دواییان كردووه. مادده‌ی ( 11):مادده‌ی (22)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه دهخۆێندرێتهوه:مادده‌ی (22):یه‌كه‌م- ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێش پێكهێنانی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له رێكه‌وتی 3/1/1993 بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ویش بۆ ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له سه‌ندیكا پێش رێكه‌وتی 9/4/2003 تۆمار كراون.دووه‌م- پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له سه‌ندیكا كه‌وا پێش 9/4/2003 تۆمار كراون له‌وانه‌ی داوای خستنه‌سه‌ری ماوه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردنیان ده‌كه‌ن له لای سه‌ندیكای پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینكردن، به‌رامبه‌ره‌كانی به‌شداربوونی ئه‌و ساڵانه له سه‌ندیكا و سندوق بده‌ن.مادده‌ی ( 12 ):كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی ( 13 ):پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ( 14 ): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچواندنلهپێناو پاراستنی ماف و دابین كردنی ژیانێكی شایسته بۆ پارێزه‌ران و خێزانه‌كانیان، به له‌به‌ر چاوگرتنی په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوورییهكان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا....
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 7
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (23)ی رۆژی 27/5/2012 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2013یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان – عێراق ی ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه پێكدێن: 1ـ ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2ـ ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3ـ (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به‌پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ. 4ـ به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.5ـ ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. دووه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی كورتهێنان له سندوقدا ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی سندوقه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.مادده‌ی دووه‌م:به‌ندی (1)ی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (6)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:دووه‌م:1- ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له پارێزه‌ر وه‌رده‌گیرێت:أ- (100.000) سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ڕی بێت.ب- (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.جـ- (300.000) سێ سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.د- (350.000) سێ سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.هـ- (400.000) چوار سه‌د هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.و- (450.000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ر به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ڕی بێت.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی (15)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:یه‌كه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای (6.000) شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌مه‌رجێك مووچه‌كه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.دووه‌م: مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی پێش به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا خانه‌نشین كراون هه‌موار ده‌كرێت و مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (3.000) سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی دوایین مانگ به مانگێكی ته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی (16)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:مده‌كرێت مافه خانه‌نشینیه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ر مافێكی خانه‌نشینیی تر به چاوپۆشین له سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆبكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆی گشتیان مانگانه له (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. د.ارسلان بایز اسماعیلسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیه پێویستكارهكانلهپێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ری خانه‌نشینكراو، یان ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا...
یاسای ژماره (11) ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای ژماره (11) ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 23مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 4/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بریاره‌مان ده‌رهێنا. یاسای ژماره (11) ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران.ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.به‌شی یه‌كه‌م(دامه‌زراندن و ئامانجه‌كان)مادده‌ی دووه‌م:به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ كیمیاگه‌ران داده‌مه‌زرێندرێ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) پانزده كه‌س پێك دێت به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تاكو هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه:به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم.به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا.به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه.په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا.7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.به‌شی دووه‌م(چوونه ناو سه‌ندیكا و ئه‌ندامییه‌تی)مادده‌ی چواره‌م:ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی:یه‌كه‌م: هاووڵاتی هه‌رێم بێ و تیادا جێواربێ.دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ.سێیه‌م: بروانامه‌ی به كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له كیمیادا به ده‌ست هێنابێ و له بواری ته‌كنیكاری یان زانستی له سنووری پسپۆرییه‌كه‌یدا كاری كردبێ.مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه ناو سه‌ندیكا به پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه ده‌لكێندرێ.دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی پانزده رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو داده‌نرێ.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه خودان داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره.دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.به‌شی سێیه‌م(پێكهاته‌كان)مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌ندیكا له مانه پێك دێ:ده‌سته‌ی گشتی.ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه پێك دێ كه پابه‌ندیه‌كانی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێ له سه‌ندیكادا، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك له نێوان مانگی كانوونی دووه‌مدا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌یدا ئه‌نجام ده‌دات، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) رادده‌ی یاسایی (نیساب)یش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (نیساب) هه‌ڵبژاردن پانزده رۆژ دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا ئه‌نجام ده‌درێ و (نیساب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان به‌ته‌واو داده‌ندرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام داده‌نرێ له كاره‌كانیدا.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی.دووه‌م: گفتوگۆ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجوومه‌ن.سێیه‌م: چاوپیاخشاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسایی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێن.چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی. مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن.به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات.دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.مادده‌ی یانزده:یه‌كه‌م: نابێ ئه‌ندام به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات ئه‌گه‌ر له‌لانی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (الانضباط) ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ.دووه‌م: برَیار له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.مادده‌ی دوانزده:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی سێزده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك ههڵدهبژێرێدووهم: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.مادده‌ی چوارده:یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا:كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان.سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی.دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط).تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن.دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی.رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن.بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان.دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان.ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.مادده‌ی شانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئونجومه‌نی سه‌ندیكا.نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگا دادوه‌ری وكارگێرییه‌كان و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تكان به سه‌ندیكاوه، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كه خۆی دیاری بكا.پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچڕ له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ:وریا كردنه‌وه.ئینزار.قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست:ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.مادده‌ی بیست و یه‌ك:به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.به‌شی چواره‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی بیست و دوو:دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له:ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه.ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن.ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن.قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا.قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ.ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه‌كانی دوماهی)مادده‌ی بیست و سێ:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی بیست و پێنج:ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانبۆ پیاده‌كردنی كار و كۆششه‌كانی كیمیا گه‌ران وه‌ك باقی توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و ئاراسته كردنیان بۆ به‌شداری كردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنان و گه‌شه كردنی كوردستان له بواره‌كانی زانستی و ئاوه‌دانكاری و كشتوكاڵی و پیشه‌سازییدا، كه ئامانجێكه له ئامانجه‌كانی بزاڤی ئازادیخوازی كورد، كه مسته‌فا بارزانی نه‌مر رابه‌رایه‌تی كرد له ئازادی و دیموكراسی و فیدرالیزم، بۆ پته‌وكردنی ئه‌م ده‌سته كهوتانهو چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (17)ی ساڵی (1999)ی پارێزه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان | 13
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (17)ی ساڵی (1999)ی پارێزه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان | 13
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 11رۆژی ده‌رهێنان: 25/6/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (24)ی رۆژی (24/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2002یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (17)ی ساڵی (1999)ی پارێزه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی دووه‌م، له مادده‌ی سیازده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ بۆ دوو ساڵی دوابه‌دوای یه‌ك له ئابوونه‌ی به‌شداربوون و رسومی بڕیار له‌سه‌ردراوه دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا ناوی له لیسته‌كه دوور ده‌خرێته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به پارێزه‌رایه‌تی بۆ له قه‌ڵه‌م نادرێ و بۆ قیده‌میش حساب ناكرێ. جا ئه‌گه‌ر ویستی ده‌ست بكاته‌وه به پارێزه‌ری ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری داوایه‌ك پێشكه‌ش بكات كه سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه‌و ده‌شبێ شه‌رتوشرووتی مادده‌كانی (4، 6، 7)ی یاساكه‌ش ره‌چاو بگرێت.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده چوارده‌ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه، ناشێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌ری بكات تا سه‌ر له‌نوێ ناوی تۆمار نه‌كرێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی پازده له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای:یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو له لیسته‌كه‌دا وه‌ك خواره‌وه ده‌بێ:1.بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و، زیاتر له سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رابوردبێ (450) چوار سه‌دو په‌نجا دیناره.2. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵی سه‌رومڕ (مستمر) كه‌متر نه‌بێ دادگایی كردبێ یان وانه‌ی یاسایی به ده‌رس گوتبێته‌وه یان وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكی ئیده‌یعا یان مودده‌عیی گشتی یان راوێژكاری یاسایی له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمدا دیتبێ (كردبێ) (250) دوو سه‌دو په‌نجا دیناره، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ و وه‌زیفه‌ی جيَطرى مودده‌عیی گشتیی به‌سه‌ر بردبێ.3. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێنه‌په‌ڕیبێ و ماوةى سێ ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كرد بێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ (200) دوو سه‌د دیناره.4. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی له چل ساڵ تێپه‌ڕیبێ و سێ ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا رانه‌بوردبێ، (400) چوار سه‌د دیناره.5. بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر، به حوكم، ناوی له لیسته‌كه دوو خرابێته‌وه (500) پێنج سه‌د دیناره.دووه‌م: ره‌سمی فراوانكردنی صه‌لاحییه (ره‌سمی پله‌به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:1.له مه‌شقكاره‌وه تا موماریس (100) سه‌د دیناره.2. له موماریسه‌وه تا راوێژكار (200) دوو سه‌د دیناره.سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:1.بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار (50) په‌نجا دیناره.2. بۆ پارێزه‌ری موماریس (100) سه‌د دیناره.3. بۆ پارێزه‌ری راوێژكار (150) سه‌دو په‌نجا دیناره.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5):5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م):چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی نۆزده‌مینی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته جێگای:یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ ناوی له لیسته‌كه‌دا تۆمار نه‌كرا بێ ناشێ راوێژكاریی یاسایی بكات یان ببێته وه‌كیلی غه‌یرو ئیددیعای مافگه‌لێ بكا‌و له‌به‌رده‌می دادگاكان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌دا دیفاعی لێ بكات یان ناكۆكی یه‌كلابكاته‌وه، ته‌نیا ئه‌مه‌ی خواره‌وه نه‌بێ:1.ئه‌وانه‌ی ده‌عوای سه‌ر به چاككردنی كشتوكاڵ و ئه‌حواڵی شه‌خصی و ئه‌حواڵی مه‌ده‌نییان له دادگاكان‌دا هه‌یه، بۆیان هه‌یه مێردیان و خه‌زووریان و خزمی تا پله‌ی دووه‌میان بكه‌نه وه‌كیل، كه‌سێكیش به‌پێی (ولایه یان وصایه یان قه‌یمومه یان تولیه) جێگای كه‌سێكی تر بگرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه.2. وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی لایه‌نێك كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نییه، بۆیان هه‌یه فرمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا (به‌شی یاسا)ی خۆیان له جیاتی خۆیان دابنێن كه له مورافه‌عه‌ی به‌رده‌م دادگاكان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خه‌سڵه‌تی یاساییان هه‌یه، له‌م ده‌عوایانه‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده ببن:أ.له‌و ده‌عوایانه‌دا كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌ره‌فێك بێت تێیداو به‌هاكه‌ی له (25000) بیست و پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت.ب. له‌و ده‌عوایانه‌دا كه له‌نێوان دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ندێكیان له دژی هه‌ندێكیان ده‌یكه‌نه‌وه، سا به‌های ده‌عواكه هه‌رچه‌ندێ ده‌بێ، ببێ.دووه‌م: لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌عوا حكومه‌ییه‌كان، له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كات كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌ناو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خۆیدا كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسایان هه‌یه دایده‌نێ و، دووه‌میان نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كات كه سه‌ندیكا له‌ناو پارێزه‌ره راوێژكاره‌كاندا دایده‌نێ و، ئه‌ندامی سێیه‌م ئه‌و دایه‌ره‌یه دایده‌نێ كه وه‌كاله‌ته‌كه بۆ هه‌ر دهعوایهك، به جیا ده‌كاته‌وه.سێیه‌م: ده‌عواگه‌لی دایه‌ره ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان كه ده‌یانه‌وێ پارێزه‌رێكی تێدا بكه‌ن وه‌كیلی خۆیان مافه‌كانیان بپارێزێ، ته‌نها ئه‌و لیژنه‌یه دابه‌شیان ده‌كات و، دانانی پارێزه‌ره‌كه‌ش به‌پێی گرنگیی ده‌عواكه‌و به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامهی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ.دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات.سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك بكات كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت.چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزهرو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی سی و پێنج له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له جێ داده‌نرێت:یه‌كه‌م: دادگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی داواشی لێ بكرێ، حوكم ده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه هه‌موو ده‌عواكه یان به‌شێكی دۆڕاندووه مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌نده‌ی كه دۆڕاوه بدات به دژه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش پارێزه‌ری هه‌بووه، كه‌سێكیش كه له‌سه‌ر داواكاریی خۆی ده‌عواكه‌ی پووچه‌ڵ كرابێته‌وه، ئه‌ویش (ته‌نها له رووی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تیه‌وه) حوكمی دۆڕاو ده‌یگرێته‌وه.دووه‌م: دادگا حوكمی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دیار ده‌كات:1.رێژه‌ی (10%)ی به‌های حوكم پێ ده‌رچووه‌كه (المحكوم به) به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار نه‌ترازێ.2. رێژه‌ی (5%)ی به‌های به‌ده‌لی به موڵك كردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار نه‌ترازێ.3. له ده‌عواگه‌لی ئه‌حوالی شه‌خصی و ئه‌و ده‌عوایانه‌ش كه به‌هایان دیار نه‌كراوه‌و له‌م ده‌عوا سزاییانه‌شدا كه به مافی مه‌ده‌نی بنبڕ ده‌كرێن، له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (500) پێنج سه‌د دیناریش ناترازێ.سێیه‌م: دادگا بۆ وه‌كیله‌كانی دایه‌ره‌كانی هه‌رێم له‌و فرمانبه‌رانه‌ی كه به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م – 2)ی مادده‌ی نۆزده‌ی یاساكه بۆ مورافه‌عه ده‌نێردرێن حوكمی مزوكرێیه‌كیان بۆ ئه‌دا كه هاوتا بێ له‌گه‌ڵ مزوكرێی ئه‌و پارێزه‌رایه‌تیه‌دا كه حوكمی بردنه‌وه‌ی (كسب) ده‌عوای بۆ ده‌درێ كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ته‌واوی مزوكرێیه‌كه‌ش (كامل الاتعاب) كه حوكمه‌كه‌ی پێ ده‌رچووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:1.(30%)ی بۆ ئه‌و فهرمانبهرهیه كه له ده‌عواكه‌دا مورافه‌عه‌ی كردووه.2. (20%)ی بۆ كارمه‌ندانی دایه‌ره یاساییه‌كان یان به‌شی یاسایی له‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوته‌كه‌یان هه‌یه.3. باقیمه‌نی مزوكرێیه‌كه به داهاتی گه‌نجینه (خزینه)ی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت.مادده‌ی نۆیه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی چل و هه‌شتی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك ( كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) كۆده‌بێته‌وه.مادده‌ی یازده:مادده‌ی حه‌فتاو نۆی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌جێ داده‌نرێ:یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری، له‌چوارچێوه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، رێنمایی بۆ دیار كردنی مزوكرێی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌چوێنێ بۆ ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم ده‌بێته ته‌ره‌فێك تێیدا.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوازده:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی سیازده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 2٩مێژووی بڕیار: ٧/1٢/2000 بڕیارپشت به حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددەی (٥٦) لە ياسای ژمارە (١) ی هەمواركراوی ساڵی (١٩٩٢) و، لەسەر داواكاری ژمارەی ياسايی ئەندامانی ئەنجومەن، ئەنجومەنی نيشتمانيی كوردستانی عێراق لە دانيشتنی ژمارە (١٩)ی رۆژی (٢٣/١١/٢٠٠٠) يدا بڕياری ئەم ياساكارييەی خوارەوەی دا :یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2000یاسای سه‌ندیكای ئابووریناسانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئابووریناسان.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سهندیكاكهنهقیب: نه‌قیبی ئابووریناسان.ئابووریناس: هه‌موو ئه‌ندامێكه له سه‌ندیكاكه‌دا بڕوانامه‌یه‌كی له زانسته‌كانی ئابووریدا هه‌بێ له به‌كالۆریوس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.هه‌ڵسوڕاندنی پیشه: به پێی حوكمه‌كانی هه‌ڵسوراندنی پیشه، له پیشه‌كه‌دا كه‌وتبێته كار.به‌شی یهكهمدامهزاراندن و ئامانجهكاندامهزراندنماددهی دووه‌م:1/به‌پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی سه‌ندیكای ئابووریناسان، له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، شه‌خسیيه‌تی مه‌عنه‌ويی خۆی ده‌بێ و له دارایی و ئیداره‌ی خۆیدا سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و ده‌شتوانێ له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار پێك ده‌هێنرێ له (15) ئابووریناس كه‌متر نه‌بێ بۆ ته‌یار وئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌ندیكا له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ نه‌ترازێ.ماددەی سێیه‌م:ئامانجی سه‌ندیكا وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌یه:1/له پشت گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراسیدا به‌شداری ده‌كا و، بۆ را‌گرتن و پته‌وكردن و به‌ره‌وباشتربردنی فیدرالیه‌تیش، ده‌بێته پشت و په‌نا2/به‌زركردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی پیشه‌یی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستيی ئه‌ندامه‌كانی.3/ئاسانكردنی رێگای كاركردنی له باروگونجاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی.4/رێكخستنی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامه‌كان و، پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومی و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێم و، داكۆكی كردنیش له مافه‌كانیان.5/هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.6/مسۆگه‌ر كردنی ئاسووده‌یی دوا رۆژی نه‌خۆشی پیری و زه‌بوونی بۆ ئه‌ندامه‌كانی.7/بزاڤ پێدان و نه‌دانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له فراژوكردنی (التنمیه) ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌شداری بكات.خۆنوسین (ئینتما) و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شهرتو شروتی ئه‌ندام ئه‌مانه‌یه:1/ هاوڵاتی هه‌رێم یا نیشته‌جێی هه‌رێم بێت.2/به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی حوكم نه‌درابێ، یان به جونحه‌یه‌کی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ.3/له زانسته ئابووریه‌كاندا بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:1/ئینتما له سه‌ندیكادا، به‌داواكردنێكی نووسراو ده‌بێ، هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێويستی له‌گه‌ڵدا بێ و بدرێ به نه‌قیب.2/داواكارییه‌كه له ماوه‌ی پازده رۆژدا كه له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش، ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ماوه‌یه تێ په‌ڕی و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕییه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا به قبوڵ كرا‌و داده‌نرێ.3/ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێ، هۆی دیاریكراوی تێدا بێ، بۆی هه‌یه داواكاریی ئینتما بداته دواوه، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بگرێ، ئیدی، بڕیار، بڕیاری دادگایه وده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:1/به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌بێ و ئیلتيزاماتی خۆی به‌جێ نه‌هێنابێ نابێ پیشه‌كه هه‌ڵسوڕێنێ.2/دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كان هه‌ر ئابووریناسێ له سه‌ر ئێش دابمه‌زرێنن یان هه‌ر ئیشێكی تری پێ بكه‌ن، ده‌بێ وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:به‌شداربووه‌كان:ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زاییان، یان، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بزاڤی سه‌ندیكاكه وه‌ربگرن، ده‌شێ به به‌شداربوو وه‌ربگیرێن:1/ئه‌و ئابووریناسه بیانیانه‌ی شه‌رتوشروتی مادده‌ی چواره‌میان تێدا فه‌راهه‌مه و نشینه‌ی كوردستانی عێراقن.2/ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی باڵایان هه‌یه وله كاروباری ئابووری یان دارایی یان بازرگانیدا، بۆ ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به شاهێدی حكومه‌ت، یا به شاهێدی شیركه‌تێكی هاوپشك (شركه مساهمه) یا شیركه‌تێكی خاوه‌ن به‌رپرسییه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێ شه‌رتوشروتی ئه‌هلیه‌تیشیان تێدا فه‌راهه‌م بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌شێ به بڕیارێ له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه، ده‌زگا وهه‌یئه‌ت و دامه‌زراوی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی و ئیداری، به ئه‌ندامی فه‌خری (ئه‌ندامی شاناز)، به ئابوونه‌یه‌كی به‌شداربوونی ره‌مزی كه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاریی ده‌كا، وه‌ربگيرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:به‌شداربووه‌كان و ئه‌ندامه شانازه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا ئاماده‌ببن، یان بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا خۆیان بپاڵێون.مادده‌ی یازده:ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ:أ/مهرگب/ ده‌ست له كار ههڵگرتنج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.به‌شی دووهمپێكهینهكانی سهندیكاماددهی دوازده:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی سیازده:1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا.(نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ.2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.مادده‌ی چوارده‌م:1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات.2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.مادده‌ی پازده:1/ ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئاماده نه‌بن، نیصاب نایه‌ته‌جێ، له‌و باره‌دا، كه نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا ده‌سته‌ی گشتی، دوای پازده رۆژ، له‌هه‌مان كات و جێگای دیاركراودا كۆده‌بێته‌وه، له‌م باره‌دا، نیصاب به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته جێ، ئه‌وجا هه‌موو بڕیارێ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب به‌ر كام تا بكه‌وێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌ندامێ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌ی بێیهش كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا به‌شداری بكات.مادده‌ی شازده:ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سته‌ڵاته له سه‌ندیكادا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:1/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن.2/ته‌سدیق كردنی بودجه و حسابكاریی كۆتایی و راپۆرتی دارایی.3/گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی ئیداری و بڕیاردان له‌سه‌ری.4/ئیقراركردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسا و ئیقراركردن و هه‌مواركردنی گه‌ڵاڵه (لوائح)ی پێرۆ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت:1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ.4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له ساڵێكدا له سێ دانیشتنی بانه و بانیه‌كدا، یان پێنج دانیشتنی جیاجیادا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ دیارنه‌بوو، ئه‌وه، وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه خۆی له كار كێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیست:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی.2/به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا.3/پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.4/هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.5/كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات.6/سه‌یری داوا كارییه‌كانی ئینتما ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شداربووه‌كانیش ئیقرار ده‌كا.7/له حاڵه‌تێكدا، كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا، ئه‌نجومه‌ن یه‌كێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه له لیژنه ره‌سميیه‌كان و هی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا بكات.8/پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی پیشه ئابووریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا.9/هه‌ر كێشه و شكاتێكی بۆ بێت هاواڵه‌ی لێژنه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌كات.10/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا داده‌مه‌زرێنێ.11/لیژنه‌گه‌لی لاوه‌كی (فرعیه) بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.12/ سه‌یری ده‌ست له كارهه‌ڵگرتنی نه‌قیب یان هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا ولیژنه‌كانی ده‌كا و ده‌یبڕێنێته‌وه، به‌مه‌رجێ بیخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا.13/به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌خشش و باربۆ (الهبات والتبرعات) له لایه‌نه ئه‌جنه‌بیيه‌كان قبوڵ ده‌كا.14/چاودێرێكی حسابكاری داده‌نێ و بۆ ته‌دقیقكردنی ساڵانه.15/ئه‌وراقی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه رێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات.16/بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه و ئه‌و پێڕۆیانه‌ش كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن رێنمایی ده‌رده‌كا كه له گه‌ڵیاندا بگونجێ.17/به موڵك كردنی موڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و قبوڵ كردنی به‌خشش و ده‌سنگه (منح)ش ئیقرار ده‌كا.18/مافی قه‌رز پێدان و قه‌رزكردن و پێشكه‌شكردنی یاریده‌ی دارايیشی هه‌یه.19/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێرۆكانیان، یانه بۆ ئابووریناسان داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌شیان ده‌با.20/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به لیژنه‌كانی لق و نوێنرانی سه‌ندیكاش له پارێزگه و قه‌زاكاندا.مادده‌ی بیست یه‌ك:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات.2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.مادده‌ی بیست و دوو:لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.مادده‌ی بیست وسێ:لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا:1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر)2/ئینزار3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.مادده‌ی بیست و چوار:بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنج:1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی بیست و شه‌ش:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا.3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ.4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا.5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا.6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.مادده‌ی بیست و حه‌وت:دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت:1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه.2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن.4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا.5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ.6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.مادده‌ی بیست وهه‌شت:لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و نۆ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.مادده‌ی سی:پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی سی و یه‌ك:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق | 32
یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق | 32
یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 13 رۆژی ده‌رهێنان: 13/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (5)ی رۆژی (9/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و دهسهڵاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (13) ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراقماددهی یه‌كه‌م:له‌م یاسایه‌دا، مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.رۆژنامه‌وان: هه‌ر ئه‌ندامێ ئینتیمای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستاندا كردبێ و ئیلتیزامی خۆی بۆ به‌جێ هێنابێ، ئه‌وه ده‌گرێته‌وه.سندوق: سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان.ده‌سته: ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان.مافی خانه‌نشینی: مووچه‌ی خانه‌نشینی.سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستانی- عێراق.به‌شی یه‌كه‌م دامهزراندنماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و یاسایه، سندوقێ به ناوی (سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان) داده‌مه‌زرێ و، ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانان)ـه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.دووه‌م: ئه‌م سندوقه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه و مافی مه‌ڵكداربوونی دارایی ده‌ست هه‌ڵگرو ده‌ست هه‌ڵنه‌گر (المنقولة وغير المنقولة)ی هه‌یه‌و، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه یان هه‌ر كه‌سێ كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی بداتێ، ده‌بێته نوێنه‌ری سندوقه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا و ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و لایه‌نه‌كانی تردا.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ:یه‌كه‌م:ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ.ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ.ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه.دووه‌م:نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا.ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.مادده‌ی چواره‌م:ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته:ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ:یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ.دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا.سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان.پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه.شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ.حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ.هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی. نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه.به‌شی دووهمحوكمه داراییهكانماددهی پێنجه‌م:داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت:ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان.ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم.وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ.ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ.ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه.قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ.هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:بۆ ده‌سته هه‌یه داهاته‌كانی سندوق به‌م شێوه‌یەی خواره‌وه وه‌به‌ربهێنێ.دانانی له یه‌كێك له بانكه‌كانی هه‌رێم به گوێره‌ی ئه‌و رێژه و سوودانه‌ی كه بڕیار دراوه.كرین و فرۆشتنی به‌شه‌كان (الأسهم)و سەنه‌داتی دارایی حكومه‌ت.قه‌رزدان به قازانج به ده‌زگا ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان به زه‌مانه‌تی یه‌كێك له بانكه‌كان كه ماوه‌كه‌شی له سێ ساڵ تێپه‌ر نه‌كات.وه‌به‌رهانینی ماڵ و موڵكی ده‌ست هه‌ڵگر و ده‌ست هه‌ڵنه‌گری سندوقه‌كه.مادده‌ی حه‌وته‌م:شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وان له سندوقه‌كه:ده‌بێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان بێ.نابێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی یه‌كی دیكه‌وه.ته‌مه‌نی له (50) پەنجا ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردبێ، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ئه‌ندام بوونیان له سه‌ندیكا پێش به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه چه‌سپاوه.مادده‌ی هه‌شته‌م:رۆژنامه‌وان ده‌بێ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی خۆی، هه‌مووی به جارێ، به‌ر له كۆتایی دوا مانگی هه‌موو ساڵێ بدات و، ئه‌گه‌ر له واده‌ی موسته‌هه‌قی خۆی ترازاو نه‌یدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (60) شەست دیناره.هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی یان راگه‌یاندن كه رۆژنامه‌وان كار تێدا ده‌كا، پێویسته ساڵانه دوو قاتی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، بدات به سندوقه‌كه، به مه‌رجێ شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی بووبێ.هه‌ر رۆژنامه‌وانێ به‌شداربووبێ و ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ری نه‌یدابێ یان ئابوونه‌ی ساڵانی پێشتری نه‌دابێ، سه‌ندیكا ناشێ ناسنامه‌كه‌ی بۆ تازه بكاته‌وه.رۆژنامه‌وانێ حوكمه‌كانی بڕگه (4) بیگرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و ئابوونانه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه و نه‌یداوه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌مووی به چه‌ند قیستێ بداته‌وه.ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان مودده و ماوه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی دیكه‌ی پیشه‌كه‌ی بووبێ و، بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆی حساب كرابێ، ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ئه‌و مودده و ماوه‌یه‌ش بدات.به‌شی سێیهمحاڵهتهكانی موستهههقبوونی مووچه‌ی خانهنشینیماددهی نۆیه‌م:رۆژنامه‌وان له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا موسته‌هه‌قی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه:ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك كه له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێ پیشەكه‌ی كردبێ، سا ئه‌و ماوه‌یه سه‌رومڕ (دائم) بووبێ یان پچر پچڕ.ئه‌گه‌ر (63) ساڵ ته‌مه‌نی به‌سه‌ر بردبێ و بە خزمه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وە ماوه‌یه‌كی لێ به‌سه‌ر بردبێ له (20) بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه بیگرێته‌وه، مافی خانه‌نشینی ته‌واوی ده‌كه‌وێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:رۆژنامه‌وان شایسته‌ی ته‌واوی مافه‌كانی خانه‌نشینه:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانێ له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه ئه‌مری خوا بكا یان شه‌هید ببێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا خاووخێزانی موسته‌هه‌قی مافی خانه‌نشینی ده‌بن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر له كاتی كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌یداو به‌و هۆیه‌وه دوچاری په‌ككه‌وته‌یی بوو و، به ته‌واوی و به‌رده‌وام له كار‌و پیشه رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی خست، به مه‌رجێ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ‌و ره‌سمیی بۆ ده‌رچووبێ.مادده‌ی یازده:رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ:ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.مادده‌ی دوازده:ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان ئه‌مری خوای كرد، ماوه‌ی ئیقراركراوی هه‌ڵسوڕاندنی كار‌و پیشه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو یان به پێی خزمه‌تی ئیقراركراو ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی ته‌واو كردبوو، یان ته‌واو نه‌كردبوو، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خاووخێزانی ده‌بڕدرێته‌وه.به‌شی چوارهممافهكانی خزمهتماددهی سیازده:ئه‌گه‌ر شه‌رتوشرووتی ته‌واوی هه‌بێ، ئه‌وا سندوق (720) دینار مووچه‌ی خانه‌نشینی، مانگانه، به رۆژنامه‌وان ده‌دا.ئه‌و مافه خانه‌نشینی یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه دراوه، له‌گه‌ڵ هیچ مافێكی خانه‌نشینی دیكه‌دا کە یاسایه‌كی خانه‌نشینی دیكه یان سندوقێكی خانه‌نشینی دیكه پێی دانێ ناشێ كۆبكرێته‌وه و له دوو لایه‌نه‌وه مافی خانه‌نشینی وه‌ربگرێ.مادده‌ی چوارده:ئه‌و ماوه‌و مووده‌تانه‌ی خواره‌وه، بۆ خانه‌نشینی به خزمه‌ت داده‌نرێن:ماوه‌ی نه‌خۆشی و (اصابة) كه رۆژنامه‌وانی له‌كارخستبێ وله سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆری له‌گه‌ڵ بێ.ماوه‌ی به‌ندی (حه‌پسی) كه به بڕیاری حوكمێ به‌سه‌ر رۆژنامه‌واندا ده‌رچووبێ و ئازادیی لێ به‌ربه‌ست كردبێ یان ماوه‌ی گرتنی یان ده‌ست به‌سه‌ر كردنی كه هۆی سیاسی‌یان بووبێ و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و فیدرالیزمی هه‌رێمی كوردستان لایان نه‌دابێ.ماوه‌ی بێ به‌ش بوونی رۆژنامه‌وان له كار‌و پیشه‌كه‌ی خۆی بەهۆی داخستنی ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی یه یان ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنه كه ئیشی تێدا ده‌كات، به‌مه‌رجێ ئه‌و له كار بێ به‌شبوونه یان ئه‌و داخستنه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نه‌بووبێ.ماوه‌ی نێوان دوو ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی كه رۆژنامه‌وان له‌و به‌ینه‌دا بێ كاربووه‌و له پیشه‌كه‌ی خۆی به دووربووه، به مه‌رجێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئیش و كارێكی دیكه‌ی نه‌كردبێ یاسایه‌كی دیكه بیگرێته‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان به خوێندنه‌وه خه‌ریك بووه، به‌مه‌رجێ له چوار ساڵ نه‌ترازێ و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌كی زانستیی بڕوا پێكراو بووبێ.مادده‌ی پازده:یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ.دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت.سێیه‌م:لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ.ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق.مادده‌ی شازده:چ رۆژنامه‌وان چ خاووخێزانی دوای مردنی خۆی، بۆیان هه‌یه داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكه‌ن كه له ده‌زگای رۆژنامه‌وانی یا ئعلامیدا بوویه‌تی كه بخرێته سه‌ر خزمه‌تی فیعلی یه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.مادده‌ی حه‌ڤده:یه‌كه‌م: رۆژنامه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌كەوە ده‌ست پێ ده‌كا ناره‌زایی خۆیان له بڕیاره‌كانی سندوقه‌كه ده‌رباره‌ی مافی خانه‌نشینی یان (ضم)ی مودده یا رەتكردنه‌وه‌ی بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیقی مه‌سه‌له‌كانی خانه‌نشینیه‌وه و، بڕیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ماوه‌ی (30) رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێده‌كات- له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌یان لێ بدرێ و بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.دووه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه ناگرێته‌وه كه له مادده (14) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی ناره‌زایی بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ته‌دقیق كردن (50) پەنجا دینار ته‌ئمیناتی لێ وه‌رده‌گیرێ، پاشان ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، ئه‌وه (50) په‌نجا دیناره‌كه‌ی پێ ده‌ده‌نه‌وه.به‌شی پێنجهمحوكمه گشتی یهكانماددەی هه‌ژده:ناوی رۆژنامه‌وانه‌كه له تۆماری سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی هه‌رێمه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تۆماری رۆژنامه‌وانه خانه‌نشینه‌كان.رۆژنامه‌وان، كه بڕیاری خانه‌نشینی یه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرت، ئیدی دوای (3) سێ مانگ له وه‌رگرتنی بریاره‌كه پێویسته ده‌ست له ئیش و كاری رۆژنامه‌وانی هه‌ڵبگرێ، خۆئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی كرد، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان ئینزاری ده‌كا كه واز له‌و سه‌رپێچی یه بهێنێ، خۆئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م جاره‌ش وازی نه‌هێنا ئه‌وه، له‌و باره‌دا مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێ تا ماوه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و ماوه‌یه دیارده‌كا.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی بیست:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و یه‌ك:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (14) ساڵی 1993 یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 37
یاسای ژماره (14) ساڵی 1993 یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 37
یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 33مێژووی بڕیار 3/7/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ئابووری و دارایی و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 13/ 6/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14) ساڵی 1993 یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌شی یه‌كه‌م (پێناسه)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-كوردستان: كوردستانی عێراق.2--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.4-یه‌كێتی: یه‌كێتی ژووره‌كانی پیشه‌سازی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجوومه‌نه‌كانی یه‌كێتی ژووره‌كان.6-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجومه‌نی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێززگاكانی هه‌رێمدا.7-ئه‌ندام: بازرگان یان پرۆژه‌ی پیشه‌سازی كه رێگه‌ی دامه‌زراندنی به پێی یاسای دارایی به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی تۆماركراوه له یه‌كێ له ژووره‌كاندا.به‌شی دووهمدامهزراندن: ئامانجه‌كانی لقی یه‌كه‌م-یه‌كێتی:مادده‌ی دووه‌م:1-به پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌و ژوورانه‌ی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازی یه‌كانی عێراقی كه ئێستا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا هه‌ن.2-یه‌كێتی رێكخراوی پیشه‌یی ئابووری یه‌وه كه‌سیاسه‌تێكی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی دالرایی و ئیداری هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌داتێ ده‌بێته نوێنه‌ری.3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی سه‌رپه‌رشتی گشتی و به‌رێنوێنی كردنی به‌سه‌ر یه‌كێتی دا هه‌یه و ده‌توانێ سه‌باره‌ت به چالاكییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان رای وه‌ربگرێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كێتی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-سه‌رپه‌رشتی كردنی ژووره‌كان و چاودێری و رێنوێنی كردنیان و بوون به نوێنریان له لای ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.2-سه‌رپه‌رشتی كردنی تۆمار ناوه بازرگانییه‌كان (الاسماْ التجاریه) و ناوی نووسیكردنیان له توماری بازرگانی له هه‌رێمدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی (سجلات مركزیه) بۆیان.3-كردنه‌وه‌ی پێشانگا له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و به به‌شداری بوونیان به رێكخستنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا و داوه‌تكردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌شداری كردن له كۆر و كۆنگره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.4-كۆكردنه‌وه و پوخته كردنی ئاگاداری و زانیاری بازرگانی و پیشه‌سازی به ده‌ست خستنیان بۆ ئه‌ندامانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان.5-لێكۆلینه‌وه‌ی بارودۆخی بازرگانی پیشه‌سازی له هه‌رێمدا پێشنیاز كردنی رێ و شوێن و چاره‌سه‌ر به ئامانجی په‌ره‌پێدانی چالاكی و ئابووری و گه‌شه‌پێدانی له هه‌رێمدا.6-لێكۆلینه‌وه‌ی رێ و شوێنی هاندانی سه‌رمایه و به‌شداربوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمی و یه‌كانادا له دانانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی به به‌رهه‌م هێنانی چالاكی پیشه‌سازی ی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو.7-سازدانی نه‌خشه‌كێشی و ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ بزواندن و په‌ره‌پێدانی بازاری ناوخۆ.8-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و پاراستنی پیشه‌سازی و بار‌و دۆخی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه و خستنه ناو بازاره‌وه چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هاوكاری رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و به‌شداریبوون له پێوانه‌كانی ناردنی كه‌ل و په‌لدا بۆ ده‌ره‌وه.9-لێكۆلینه‌وه (مه‌سحكردنی مه‌یدانی)بازاره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ زانینی توانا‌و دانانی ری َو شوێنی گه‌شه‌پێدان و ئال و گۆری بازرگانی به مه‌به‌ستی فراوان كردنی ئاسۆی هاوكاری ی ئابووری له بواری ده‌ره‌وه.10-به‌شدار بوون له دانانی پێوانه‌ی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێم و هاوكاری له چاودێری جێبه‌جێ كردنیان.11-به‌شدار بوون له ئاماده‌كردنی پررۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیان به چالاكی پیشه‌سازی و بازرگانییه‌وه هه‌یه.12-ناردنی نێراوی (بعثه) بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشوازی كردن و رێكخستنی سه‌ردانی نێردراوانی بیانی.13-گه‌شه پێدانی فام و رۆشنبیری پیشه‌سازی و بازرگانی له ناو ئه‌ندامانی ژووره‌كان. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی پیشه‌یی یان و ده‌ركردنی ئه‌و جۆره چاپه‌مه‌نییه‌ی بایه‌خ به زانیاری ئابووری ده‌ده‌ن. 14-پشتگیری كردنی خاوه‌ندارانی داهێنان و هاندانی داهێنه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم بكالقی دووهمژوورهكانماددهی پێنجه‌م:1-مه‌لبه‌ندی هه‌ریه‌كێ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا ژوورێكی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ.2-ژوور رێكخراوێكی پیشه‌یی ئابوورییه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له سنووری ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ژوور ئامانجه‌كانی به‌م رێ و شوێنه به‌جێ دێنێ:1-تۆمار كردنی ناوه بازرگانییه‌كان و ناونووس كردنیان له تۆماری بازرگانیدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری پێویست بۆی و پێشكه‌شكردنی زانیاری له باره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی به یه‌كێتی تا له ده‌فته‌ری ناوه‌ندی دا (مركزی) تۆمار بكرێن. 2-ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی بۆ كاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا باون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكاری ژوور و بڵاوكردنه‌وه‌یان.3-ناوبژی كردنیان و به‌شدار بوون له ناو بژی كردن له‌و ناكۆكییه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌دا كه له نێوان ئه‌ندامانی ژوور خۆیان یان له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكانی تردا رووده‌ده‌ن و پێكهێنانی لیژنه‌ی ناوبژی كردن و ئاماده كردنی لیستی ناوی ناوبژی كاران و بنه‌ما و چۆنێتی ناوبژی كردن.4-ده‌ركردنی باوه‌رنامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنان (شهاده المنشأ) بۆ كه‌ل و په‌ل له سنووری هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی سه‌لملندنی باوه‌رنامه بازرگانییه‌كانی تر.5-كۆكردنه‌وه و پۆلینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ل و په‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاری ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی خوله‌كی (دوری)6-پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری راوێژی هونه‌ری دا بۆ بازارگان و پیشه‌سازی یه‌كان.7-سه‌لماندنی كه‌فاله‌تی ئه‌ندامان.8-به‌شداری كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی لیژنه‌و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگا. ماده‌ی هه‌شته‌م:1-هه‌ر بازرگانێك (كه‌سی سروشتی بێ یا مه‌عنه‌وی) ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له ده‌ستكردنیه‌وه به چالاكی بازرگانی ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ی باره‌گا بازرگانییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سنووری تایبه‌تكاریه‌كانیه‌وه.2-هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رۆژی ته‌واو بوونی دامه‌زراندنیه‌وه به پێی یاسا ببێته ئه‌ندامی ژوور.به‌شی سێیهمدهسته و ئهركهكانیانلقی یهكهمئهنجومهنی یهكێتیماددهی نۆیه‌م:1-ئه‌نجومه‌نێك یه‌كێتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه پێك دێ له نۆ ئه‌ندامی ئه‌سلی و دوو ئه‌ندامی شانازی (فخری) له پسپۆران كه ئه‌نجومه‌ن خۆیان دایان ده‌نێن.2-ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی خۆیدا به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكێك و دوو جێگری سه‌رۆك به‌و شێوه‌یه‌ی له پیره‌وی ناوخۆدا هه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی باڵا ترین ده‌سته‌ی یه‌كێتی یه‌و ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-دانانی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی.2-دانان و بڕیار له‌سه‌ر دانی بووجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی و دیاری كردنی رێژه‌ی به‌شداربوونی ژووره‌كان تیایدا.3-ئاماده‌كردنی په‌یره‌وه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و ژووره‌كان.4-سه‌لماندنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حیسابی یه‌كێتی و میلاكی فه‌رمانبه‌رانی.5-سه‌لملندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ژووره‌كان له باره‌ی به گه‌ر خستنی پاره و پولیانه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری ده‌كه‌ن.6-زامن كردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ژووره‌كان وه‌ریان ده‌گرن.7-ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژوور بۆی هه‌یه ئابوونه‌ی ساڵانه‌و هه‌ق ده‌ستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیاری بكا.8-به‌خشینی خه‌ڵات بۆ ئه‌ندامان و كه‌سانی تر به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یه‌كێتی دا بگونجێ.9-به‌جێ هێنانی هه‌ر كار‌و فه‌رمانێكی یاسایی تر بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی یه‌كێتی.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكه‌كه‌ی بسپێرێ.سێ یه‌م: بڕیار له ئه‌نجومه‌ندا به زۆربه‌ی موتله‌ق ده‌درێ و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون سه‌رۆك ده‌نگی زاڵ بوونی ده‌بێ.لقی دووهمئهنجومهنی ژوورهكانماددهی یازده‌هه‌م:ئه‌نجومه‌نێك ژوور به‌رێوه ده‌با كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا به مه‌رجێ له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و له سیازده ئه‌ندام زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژوور چوار ساڵه و ده‌كرێ ماوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو بوو هه‌ڵبژێردرێته‌وه.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ژوور له گشت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێ كه ته‌واوی ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكی یه‌كێتی به رێ و شوێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایی ده‌سته‌ی گشتی ژوور بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بانگ ده‌كا (نصاب) به ئاماده بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ساز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر له‌و كاته دیاری كراوه‌دا (نصاب) ساز نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌مان رۆژی هه‌فته‌ی دوایی دوا ده‌خرێ و ئه‌وسا ژماره‌ی ئه‌ندامان هه‌ر چه‌ند بێ (نصاب) ساز ده‌بێ.مادده‌ی شازده‌یه‌م:ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له ناو ئه‌ندامانیدا سه‌رۆكێك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌گه‌ر جێگه‌ی هه‌ر كام له‌و دووه چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا یه‌كێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێ و یه‌كێتی و پارێزگا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاگادار ده‌كا.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ژوور ده‌پالێورێت ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێ:1-هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێ.2-ته‌مه‌نی له (25)ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3-بازرگانی كردبێ و یا پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی هه‌بووبێ و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵی پر كردبێته‌وه له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێك له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی یان یه‌كێ لوه‌ژووره‌كانی بازرگانی عێراقی یا یه‌كێتی پیشه‌سازیه‌كانی عێراقی كه له پێش كارپێكردنی نامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆییان هه‌بێ ده‌بێت سێ ساڵ هه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ره ده‌سه‌ڵات پێدراوه‌كانی (المدراْ المفوچون) كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كان له‌و مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن به مه‌رجێ له كاتی پێشكه‌ش كردنی داخوازی خۆپاڵاوتن دا سێ ساڵ یه‌ك له دوای یه‌كی له‌و فه‌رمانه‌دا به‌سه‌ر بردبێ.4-ته‌واوی ئابوونه‌كانی به ژوور دابێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.مادده‌ی بیسته‌م:له باره‌گای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك پێك دێ به سرۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێ و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داریی و ئابووری و پیشه‌سازی و ووزه و نوێنه‌رێكی یه‌كێتی بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی دروستی هه‌ڵبژاردن و بریاره‌كانیش بنبڕ ده‌بن.مادده‌ی بیست و یه‌ك:هه‌ر هه‌ڵبژێرێك (ناخب) بۆی هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه تانووت له دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدا به مه‌رجێ (1000) هه‌زار دینار وه‌ك بارمته له سنوقی ژووردا دابنێ و ئه‌گه‌ر تانووته‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه یا خۆی وازی لێهێنا وه‌ك داهاتێك بۆ ژوور تۆمار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێردرێن.به‌شی چوارهمداراییلقی یهكهمدارایی یهكێتیماددهی بیست و سێیه‌م:دارایی یه‌كێتی له مانه پێك دێ:1-ئه‌وه‌ی ژووره‌كان ده‌یده‌نێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا.2-ئه‌و پیتاك و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.3-داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی یه‌كێتی به‌جێیان دێنێ.4-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی یه‌كێتی و ژووره‌كان به پێی یاسا.لقی دووهمدارایی ژوورهكانماددهی بیست و چواره‌م:دارایی ژووره‌كان له مانه پێك دێ:1-ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندمان. 2-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی و كرێ ی خانوو به‌ره‌كانی.3-كرێ ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كا.4-قه‌رزی ناوخۆ به‌مه‌رجێ به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بێ.5-ئه‌و پیتاكانه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ژوور نابێ هیچ یارمه‌تی یان یاریده‌ی دارایی یا پیتاك یا سلفه‌یه‌ك بدا به پێی په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه‌وه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنی (التزام) ه‌كانی نه‌بێ.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:ژوور بۆی هه‌یه به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی خانوو به‌ره بكرێ یا دروست بكا.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا.1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه.2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه.3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:پاره و پولی ژوور به‌م شێوه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ:1-سپاردن به بانكه‌كان له هه‌رێمدا .2-كرینی سه‌نه‌دی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم.3-هه‌ر بوارێكی تری به‌گه‌ر خستن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ژووردا بگونجێ.به‌شی پێنجهمچهند حوكمێكی كۆتاییماددهی بیست و نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی په‌یره‌وێكی ناوخۆ بۆ یه‌كێتی ژووره‌كان ئاماده‌ده‌كا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌یسه‌لمێنێ.مادده‌ی سی یه‌م:ده‌شێ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوور خه‌ڵاته‌كی ساڵانه‌یان بدرێتێ كه میقدار و شێوه‌ی به‌خشینی به بریاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كرێن به‌ڵام نابێ هه‌ردوو خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی و ژوور وه‌ربگیرێ.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:جسابی یه‌كێتی ژووره‌كان له ژێر ركێفی چاودێری دارایی هه‌رێم ده‌بن.مادده‌ی سی و دووه‌م:1-كارگه‌رانی یه‌كێتی ژووره‌كان حوكمه‌كانی یاسای كاری ژماره (71)ی ساڵی 1987و یاسای خانه‌نشینی و زامن كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره (39)ی ساڵی 1971یا هه‌ر یاسایه‌كی تریان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێ كه جێگه‌یان بگرێته‌وه.2-ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بنه‌مای خزمه‌ت و رێك پێكی تایبه‌تی بۆ رێكخستنی خزمه‌تی كارگه‌رانی له یه‌كێتی ژووره‌كاندا ده‌ربكا.مادده‌ی سی و سێیه‌م:گشت ماف و (ئیلتزام)ی ژووره‌كانی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌عێراقییه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كه‌وێته لای یه‌كێتی.مادده‌ی سی و چواره‌م:ده‌بێ ژووره‌كانی بازرگانی یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كانی له هه‌رێمدا له ماوه‌ی مانگێكدا ل رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه بارودۆخی خۆیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا بگونجێنن.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بن.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)دوای ههلبچاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و ئیداریانه‌ی به دوایدا هاتن و له پێشه‌وه‌یان راگه‌یاندنی رژێمی فیدراڵی بۆ كوردستانی عێراق به پێویست زانرا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی مه‌سه‌له‌ی رێكخستنی پیشه‌ییی بازرگانی پیشه‌سازانی هه‌رێم بكرێ بۆ زامنكردنی هێنانه كایه‌وه‌ی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌راپای كه بتوانێ ئه‌ركی سه‌رشان و رۆلی خۆی له بزواندن و په‌ره‌پێدانی بدا به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ گۆرانی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كاندا بگونجێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 11
یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 40مێژووی بڕیار 5/10/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره‌ی یاسایی ئه‌نجه‌مه‌نی نیشتمانی عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 2/ 10/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كۆمه‌له‌یه‌ك پێك دێت به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤی سووری كوردستانی)یه‌وه كه باره‌گا گشتی یه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق و له پارێكگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بكاته‌وه كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێ و به ته‌نیا ئه‌و له‌و هه‌رێمه‌دا بوونی ده‌بێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆمه‌ڵه نیشانه (شاره)یه‌كی ده‌بێ كه پێكدێ له هه‌یڤێكی سوور له‌سه‌ر ته‌ختێكی سپی.مادده‌ی سێ یه‌م:كۆمه‌ڵه پابه‌ندی ئه‌و بیر و باوه‌ره بنچینه‌یی یانه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێن كه ئه‌مانه‌ن:1-مرۆڤایه‌تی:كۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا یارمه‌تی مرۆچایه‌تی به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به وانه بكا كه پێویستیان پێ یه‌تی و كۆشش ده‌كا بۆ به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤ و سووكردنی باری هه‌ر كۆی هه‌بێ و هه‌روه‌ها پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی زامنكردنی رێز گرتن له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و چه‌سپاندنی له یه‌كتر گه‌یشتن و دۆستایه‌تی و هاوكاری و ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لاندا. 2-جیاوازی نه‌كردن: كۆمه‌ڵه جیاوازی نه‌كردن له نێوانی كه‌ساندا له‌سه‌ر بنچینه‌یی ره‌گه‌ز یا توخم یا دین یا بارودۆخی كۆمه‌ڵاتی یا سیاسی یان ناكاو ته‌نیا ته‌قه‌للا ده‌دا یارمه‌تی پێشكه‌ش به كه‌سان به پێی ئه‌شكه‌نجه‌یان بكا له‌گه‌ڵ پێشخستنی ئه‌و حاله‌تانه‌دا زیاتر پێویستیان هه‌یه.3-بێ لایه‌نی: كۆمه‌ڵه له كاتی كرداری جه‌نگی دا بێ لایه‌ن راده‌وه‌ستێ و وه‌رگرتنی باوه‌ری هه‌مووان ده‌پارێزێ و له هیچ كاتێك دا به‌شداری له‌و ناكۆكیانه‌دا ناكا كه شێوه‌ی سیاسی یا ره‌گه‌زی یا دینی یا مه‌زهه‌بییان هه‌یه.4-سه‌ربه‌خۆیی: كۆمه‌ڵه سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌م شێوازه‌ی ده‌پارێزێ كه هه‌میشه ماوه‌ی ده‌دا به پێی بیر و باوه‌ره‌كانی كار بكا به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێته یاریده‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له چالاكی مرۆیی یه‌كان دا‌و له ژێر ركێفی یاساكاننی هه‌رێمدا ده‌بێ.5-خۆبه‌خشی: (تگوع): كۆمه‌ڵه بزوتنه‌وه‌یه‌كی فریا گوزاری خۆبه‌خشی یه‌و كار له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دا ناكات.6-جیهانگیری: كۆمه‌ڵه پابه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و هه‌یڤی سووره وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانگیری ده‌بێ تا مافی هاوتای هه‌بێ و ئه‌ركی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی تردر له ئه‌ستۆی بێ.مادده‌ی چواره‌م:كۆمه‌ڵه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا له پێناو به دیهێنانی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كاندا.2-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا له پێشكه‌شكردنی پاریده و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به هه‌رێم.3-كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان.4-كۆشش كردن بۆ یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌رانی راگواستی زۆره ملێ 5-په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن به هۆی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ چاككردنی باری ژیانیان و ئاسانكردنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان.6-په‌یوه‌ندی كردن به‌و دیلانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه كه له هه‌رێم دا به یاریده‌ی هه‌یڤی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و كۆشش كردن بۆ به‌ردان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته‌كانی سروشت.7-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه كورددستانی یه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شاره رووخێنراوه‌كانی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكان بۆ گه‌رانه‌وه بۆیان و مسۆگه‌ر كردنی پێویستی یه‌كانی ژیان بۆیان.8-په‌یدا كردنی دا‌و و ده‌رمان و پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ خه‌سته‌خانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤ و خاچی سوور و رێكخراوه خێرخوازه‌كانی تر.9-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێم دا و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی.10-یاریده‌دانی بریندارانی جه‌نگ به پێی رێكه‌وتننامه‌كانی جنێف و سووكردنی ئازاریان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له توانا دابێ ئه‌ویش به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان دا.11-دیده‌نی كردنی به‌ندیخانه‌و گرتوو خانه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ دابینكردنی پێویستی یه‌كانی دانیشتوانیان و چاككردنی باری ژیانیان.12-یاریده‌دانی كه‌م ئه‌ندامان به مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و راهێنان بۆ گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان.مادده‌ی پێنجه‌م:شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌ده‌ن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه.2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه.3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ.4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان.5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن.6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا.مادده‌ی شه‌شه‌م:دارایی له مانه پێك دێ:1-ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان.2-هیبه (به‌خشین) و پیتاك و وه‌سیه‌ت.3-به به‌رهه‌م خستن و مال و موڵكی گوازراوه‌ی كۆمه‌ڵه.4-قازانجی ئاهه‌نگ و پێشانگا و پێشبركێ.5-یارمه‌تی ی لایه‌نه حكومه‌تی یه‌كان.6-یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه نیشتمانی و بیانی یه‌كان.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیری ته‌ندروستی بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ پێك هێنانی ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كردن تاكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر پێك بێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقهۆیه پێویسستییهكانبه پێی پێویستییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و عێراق و مافه ره‌واكانی له بوونی رێكخراوه مرۆیی یه‌كانی تایبه‌ت به خۆی و لادانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی له ئامانجه‌كانی سه‌رپێچی كردنی له ده‌ستووری نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی مانگی سوور و خاچی سوور، جگه له‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێدا پێپه‌ر ده‌بێ له ئاكامی ئه‌و ئابڵوقه دوو لایه‌نه‌ی كه به‌سه‌ری دا سه‌پێنراوه و بۆ كه‌م كردنه‌وه موعاناتی رۆڵه‌كانی له هه‌ژاران و زیان لێ كه‌وتوان و نه‌داران و به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه مرۆڤایه‌تییه‌كان بۆیان رێگه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ هه‌رێم به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێر خوازییه مرۆییه‌كانی تر، كه پێك هێنانی كۆمه‌ڵه‌كه پێویست ده‌كا بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به تایبه‌تی هه‌ژاران و نه‌داران بۆ رزگار كردنیان له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یان و كه‌م كردنه‌وه‌ی موعاناتیان بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا....
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 21
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (14/11/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق.دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ.چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.به‌ندی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ بۆ دادوه‌ران داده‌مه‌زرێت، پێیده‌گوترێ یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، بۆی هه‌یه، له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا، لقێك بكاته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت.دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران.سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سهربهخۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ.چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوهریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن.پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت.شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ.حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپهروهریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی.هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری.نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران.ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی دهستوریو یاسایی هاووڵاتیان.یازدهم: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا.دوازدهم: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.به‌ندی دووهمیهكهم/ ئه‌ندامێتی و پابه‌ندییه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا:ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا.ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات.دووه‌م:ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌ندام، به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ندده‌یێ:یه‌كه‌م:ئابوونه‌ی هاتنه‌ڕیزو هاوبه‌شی بدات.دووه‌م: پاراستنی هه‌یبه‌ت و پێگه‌وجێگه‌ی دادوهریو، خۆبه‌دوورگرتن له هه‌ر ره‌فتارێ گومان له سه‌ر ڕاستییه‌كه‌ی بورووژێنێ.سێیه‌م: له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا به‌شداربێ و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ئاماده‌بێو، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بێت و، بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆشش بكات.دووه‌م/ له‌ده‌ستدانی ئهندامێتیماددهی حه‌وته‌م:له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات.دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی.سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.به‌ندی سێیهمپێكهاتهو ئه‌رك وفرمانیهكهم/ ده‌سته‌ی گشتیماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه داده‌نرێ و، له سه‌رجه‌م ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان پێك دێت كه پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێهێناوه،یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه، ده‌به‌ستێ بۆ ئیقراركردنی پێڕۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م: یه‌كێتی، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێك، كۆنگره خول به‌خوله‌كانی خۆی دهبهستێو، رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، هه‌ڵبژاردن، پاش پازده رۆژ، له رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، له هه‌مان كات و هه‌مان شوێندا، ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی یاساییش، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، به‌ته‌واو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست:یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا.دووه‌م:دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان.سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه.چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م/ ئهنجومهنماددهی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئهسڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دهبهسترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ.دووه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.مادده‌ی یازدهم: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست:پێكهێنانی لیژنه‌كان و ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكه‌كانیان.په‌سندكردنی بوجه‌ی ساڵانه.ج- ده‌رچواندنی بڕیاری زه‌بتیو، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامه‌كان.د- دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له یهكێتیداو، دیاركردنی مووچه‌و، كۆتایی هێنان به وه‌زیفه‌كانیان.ه- چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتی خه‌رج، بۆ سه‌رۆك داده‌نێ.و- سه‌ر په‌رشتكردنی ئیش وكاری لقه‌كانی پارێزگاكان.ز- پاراستنی موڵك وماڵی یهكێتیو، وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی.دووه‌م: ده‌شێ، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا، تانه له بڕیاره زه‌بتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بدرێت. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕده بێت.مادده‌ی دوازدهم:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: نۆینه رایهتی كردنی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا.دووه‌م: خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویست بۆ كاروباری یه‌كێتی، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن.سێیه‌م: سپاردنی هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی.سێیهملقهكانی پارێزگاكانماددهی سێزده‌م:یه‌كه‌م: لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی وئهندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.دووه‌م: لق، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی یه‌كێتی تێده‌كۆشێ كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه‌و، لیژنه‌ی لق، ساڵانه ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئیش وكاری لقه‌كه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.به‌ندی چوارهمدارایی یهكێتیماددهی چوارده‌م:دارایی یه‌كێتی پێك دێت له:یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه.دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان.چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی پازده‌م:یه‌كێتی، له بوجه‌یه‌كی ساڵانه، دارایی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه به‌پێی سیسته‌می ژمێریاریی دایه‌ره فه‌رمیه‌كان رێكد ه‌خرێ و جێیه‌جێ ده‌كرێ‌و، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی، لێوردبوونه‌وه‌ی ریقابه‌ی دارایی له‌سه‌ر ده‌بێت.به‌ندی پێنجهمحوكمه گواستهنییهكانماددهی شازده‌م:ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپهڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ.ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م:ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان موفتی سه رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراق ...
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999 یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 82
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999 یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراق | 82
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 33مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999 یاسای پارێزه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی- عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه)مادده‌ی (1):ئه‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مانایانه ده‌به‌خشن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.سێیه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانپێنجهم: تۆمار: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناوی پارێزه‌ره‌كانی به پێی به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه) تێدا نووسراوه.شه‌شه‌م: به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه): ئه‌و ماوه‌یه كه پارێزه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی تێدا به كردار به‌سه‌ر بردووه.حه‌وته‌م: سندوق: مه‌به‌ست له سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانه.هه‌شته‌م: لیسته: لیسته‌یه‌كه، ساڵانه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێ ناوی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی تێدا ده‌نوسرێ كه ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.به‌شی دووه‌م(ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه)مادده‌ی (2):پارێزه‌رایه‌تی: ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌دیهێنانی دادوه‌ری چونكه دادگایه‌كی به‌سه‌ر پێ و وه‌ستاوه و ده‌سه‌به‌ری مافی پیرۆزی به‌رگری له خۆكردنه، ئه‌م یاسایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه دانراوه:یه‌كه‌م: له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت و پشتی فیدرالیزم بگرێت و بناغه‌ی پته‌و بكات و به‌ره‌و باشتری ببات.دووه‌م: پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك و سه‌ره‌تای بیر‌و رابهوری دهسباڵایی یاسا و وه‌دیهێنانی هه‌ق و هه‌قیانه‌ت مسۆگه‌ر بكات.سێیه‌م: پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ.چواره‌م: ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات.پێنجه‌م: ئاست و پله‌ی گوزه‌ران و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزه‌ران باڵاتر بكا و زه‌مانه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و ته‌ندروستییان بۆ وه‌دی بێنێ.شه‌شه‌م: بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت.به‌شی سێیه‌م (پارێزه‌رایه‌تی و مه‌رجه‌كانی پارێزه‌ری كردن) لقی یه‌كه‌م- (پارێزه‌ری كردن (ممارسه المهنه) )مادده‌ی (3):پارێزه‌ر له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌دا پیشه‌كه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و پابه‌ندبوونی خۆیدا ده‌خاته‌كار:یه‌كه‌م: ده‌بێته وه‌كیلی هه‌موو كه‌سێكی (سروشتی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانیان بكات.دووه‌م: راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو (عه‌قدێك) و عه‌قده‌كانی تۆماركردن و گه‌ڵاڵه‌كان (اللوائح) و یادداشته‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان و هه‌موو عه‌قدێكی دیكه رێك ده‌خات.سێیه‌م: پارێزه‌ر به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به عه‌قدێكی مۆركراو به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پرس و رای یاسایی پێشكه‌ش به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كا.لقی دووه‌م- (مه‌رجه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی كردن)مادده‌ی (4):ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌كا ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه‌دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا له یه‌كێ له زانكۆكانی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتبێ و یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوشانی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێ به مه‌رجێ له‌م باره‌یاندا له زانستی یاسادا تاقی بكرێته‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكانی عیراقن یان هه‌ڵگری به‌ڵگه نامه‌ی باڵای یاسان له ده‌رچواندنی زانكۆكانی دیكه ئه‌وانه به‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ناكه‌ون. دووه‌م: ده‌بێ ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا نووسرابێ.سێیه‌م: ده‌بێ (ئه‌هلییه‌تی) یاسایی هه‌بێ.چواره‌م: نابێ ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵ زیاتر بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش كاری پارێزه‌رایه‌تی یا دادوه‌ری یان (ئیدیعای گشتی) كردبێ یاخود تا ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامێك بوو بێ له (هه‌یئه‌تی) وانه گوتنه‌وه‌ی مادده‌ی یاسادا، ئه‌وه له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵیش زیتر بێ قه‌یدی نییه.پێنجه‌م: نابێ به‌هۆی سزای ته‌مێ كردن (تأدیبی) یا سزای ئینزیباتییه‌وه ناوی له تۆمار یا له لیسته‌ی سه‌ندیكایه‌كی دیكه سڕدرابێته‌وه یان دوورخرابێته‌وه هه‌روه‌ها ناشبێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌و هۆیانه‌ی ده‌ستپاكی یان ئاكاری گشتی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن له فرمانێكی گشتی یان تایبه‌ت ده‌ركرابێ.شه‌شه‌م: ده‌بێ ناوبانگ و ره‌فتاری باش بێ هه‌روه‌ها ده‌شبێ شایانی بڕواپێكردن و رێزلێگرتنیش بێت چونكه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بۆ پارێزه‌رایه‌تی پێویستن.حه‌وته‌م: نابێ حوكمێكی جینائی ناسیاسی یا حوكمی كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ری به‌سه‌ردا درابێ.هه‌شته‌م: نابێ له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی خانه‌نشین كرابێ.نۆیه‌م: نابێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی یان ده‌روونی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له كاری پارێزه‌رایه‌تی خستووه و كه‌ڵكی فرمانگوزاری لێ بڕیوه خانه‌نشین كرابێ مه‌گه‌ر به راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌رچووبێ و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه بسه‌لمێنێ.مادده‌ی (5):هه‌ر پارێزه‌رێك ناوی له لیستی سه‌ندیكایه‌كی دیكه دا نوسرابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له به‌رده‌م دادگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا (مورافه‌عه) بكات، به‌مه‌رجێ ئه‌وانیش چونیه‌ك ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ پێشه‌كی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه وه‌رگیرابێ، یان ره‌زامه‌ندی وه‌كیلی سه‌ندیكاكه وه‌ربگیردرێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دیار نه‌بوو.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا و ئه‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه ناگونجێ و نابێ:فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت.خۆ ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی.دووه‌م: هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه (ره‌سم) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ش ده‌دات به‌ڵام ناشێ و نابێ شانبه‌شانی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه‌یشی هه‌بێ:خۆته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا.خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی.سێیه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه دا باس كراوه، ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان بۆ مه‌به‌ستی كاری به‌ر له‌یه‌كتری (الاقدمیه) حساب ناكرێ.مادده‌ی (7):ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزه‌ر مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست دا، یان كارێك له‌و كارانه بكا كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م)دا هاتووه، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناوی له تۆماره‌كه دوورخرێته‌وه.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان یا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، یا شاره‌وانی یا ئیداریدا بووه‌ته ئه‌ندام بۆی نییه و نابێ له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیێتیه‌دا و تا سێ ساتی پاش ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی چ به‌ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێگه‌ی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكا وه‌كاله‌ت دژ به‌و ئه‌نجومه‌نانه وه‌ربگرێ.دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی فرمانێكی گشتی له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا یا له كه‌رتی تێكه‌ڵاودا به ده‌سته‌وه‌یه یان بوه‌ته راوێژكاری یاسایی ئه‌وان بۆی نییه و نابێ هیچ وه‌كاله‌تێ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرد چ به ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ به هۆی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌دا ئیش بكا وه‌ربگرێ به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پچراندنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌و لایه‌نانه ئیدی مافی خۆیه‌تی.مادده‌ی (9):پارێزه‌رێ كه دوای ده‌ست هه‌ڵگرتنی له دادوه‌ری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات نابێ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:یه‌كه‌م: تا ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر له دادوه‌ری ده‌ستبه‌ردانیدا تێنه‌په‌رێ چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌ی چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش ده‌كات، مورافه‌عه‌ی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كدا بكا سه‌ر به‌و ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه بێت كه خۆی له‌وه‌و پێش له وێدا دادوه‌ر یا ئه‌ندامی (ئیدیعای گشتی)بووه.دووه‌م: چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش بكا (مورافه‌عه) له داوایه‌كدا بكات كه له‌وه‌و پێش خرابووبێته به‌رده‌می یان رای خۆی تێدا ده‌ربڕیبووبێ.مادده‌ی (10):هه‌ر پارێزه‌رێ خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌كدا (محكم) یا شاره‌زا یا شاهێد بووبێ بۆی نییه‌و نابێ نه خۆی نه له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه نه له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكات وه‌كاله‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ربگرێ.به‌شی چوارهمتۆماركردن و پله‌داری و دهسهڵاتهكانلقی یه‌كه‌م (تۆماری پارێزه‌ران)مادده‌ی (11):تۆماری پارێزه‌ران به پێی ناونوسین و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ناوی پارێزه‌ره راوێژپێكراوه‌كان.ناوی پارێزه‌ره كاراكان (الممارسون).ناوی پارێزه‌ره مهشقكارهكان (المتمرنین).مادده‌ی (12):یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شی له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ.پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه.شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم).حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه.هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات.مادده‌ی (13): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ ئابوونه‌و (رسومی) بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه‌ی له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا نه‌دابێ ئه‌وه ناوی له لیستی ساڵانه‌دا تۆمار ناكرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشان دای ئه‌وه ده‌بێ (50%) له سه‌دا په‌نجای هه‌ر ئابوونه‌یه‌كیش كه قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه بخاته سه‌ری و بیدا جا دوباره ناوی سه‌ر له نوێ له لیسته‌كه‌دا ده‌نوسرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌گه‌ر هات و پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك دواخست و نه‌یدا ئه‌وه ئه‌و كاته وا له قه‌له‌م ده‌درێ كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دور خراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) بۆ حساب ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیشی دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاریزه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ سكاڵایه‌ك بنوسێ داوای دووباره ناونوسینی خۆ له تۆماری پارێزه‌راندا بكات جا ئه‌و كاته ئابوونه و رسومی ئه‌و ساڵانه‌شی كه نه‌یداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و، ئه‌و زیاده‌یه‌ش كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌بێ بدات لێره‌دا ده‌بێ مه‌رجه‌كانی حوكمی مادده‌ی (4،6،7)ی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دوورخرابێته‌وه هه‌تا دووباره ناوی له‌و تۆماره‌دا نه‌نووسریێته‌وه و هه‌موو ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ئه‌و ساڵانه‌ش نه‌دا كه نه‌یداوه نابێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات. دووه‌م: پاریزه‌ری كردن به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكرێ به فڕ و فێڵی ناوی پارێزه‌ر له خۆنان (انتحال صفه المحامی) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌م دۆخه‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ران ده‌عوایه‌كی سزایی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دژ به‌و ناوی پارێزه‌ر له خۆنه‌ره بخاته گه‌ر.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراوه به‌سه‌ریدا ساغ بووبێته‌وه و حوكمێكی سزایی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ردادرابێ و بڕدرابێته‌وه نابێ سه‌ر له نوێ له سه‌ندیكادا وه‌ربگیرێته‌وه.مادده‌ی (15):ئه‌نجومه‌ن به (موصادهقه كردنی) هه‌یئه‌تی گشتی بۆی هه‌یه پێرۆیی ده‌رهێنێ ره‌سمی ناونیسین و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ئابوونه‌ی ساڵانه و غه‌رامه و مزه‌ی بیمه كردنی ته‌ندروستی (بدل التأمین الصحی) و ره‌سم و ئابوونه‌ی دیكه‌ی تێدا دیاری بكا.لقی دووه‌م- (پله به پله و ده‌سه‌ڵاته‌كان)مادده‌ی (16):ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا به پارێزه‌ر ده‌نوسرێ پله به پله به پێی ئه‌م رێسایانه‌ی خواره‌وه سه‌رده‌كه‌وێ:یه‌كه‌م: بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له نووسینگه‌ی پارێزه‌ریكی راوێژكار یان له لای پارێزه‌رێكی كارا ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌بێته راهێنراو له‌سه‌ر كار‌و باری راسته‌قینه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری مه‌شق پێكه‌ره‌كه‌یدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:وه‌كاله‌ت له‌م و له‌و له ده‌عوای مه‌ده‌نی و ناكۆكی دادوه‌ریدا كه نرخی له (500) دینار زیاتر نه‌بێ، وه‌رده‌گرێ.وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی و ده‌عوای موڵكداركردندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ، وه‌رده‌گرێ.وه‌كاله‌ت له هه‌موو ده‌عوایه‌كی كه‌تن (جونحه)دا وه‌رده‌گرێ و له لێتۆژینه‌وه‌كانیدا ئاماده ده‌بێ و رێگاكانی تانوت لێدانیش له‌و بڕیار و حوكمانه‌ی كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراون ده‌خاته گه‌ر.وه‌كاله‌ت ده‌رباره‌ی موعامه‌له یاساییه‌كان له دایه‌ره‌كان و سه‌رچاوه ئیداریه‌كان و لیژنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وه‌رده‌گرێ.دوو به دوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه مه‌شقی پێ ده‌كا له ده‌عوا مه‌ده‌نیه‌كاندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ و له جینایه‌ته‌كانیشدا مورافه‌عه ده‌كا و رێگاكانی تانه لێدانیش ده‌خاته كار.دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی راهاتنه به مه‌رجه‌كانیه‌وه ببڕێ ئه‌وا ده‌بێته كارا (ممارس) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه.له هه‌موو ده‌عوایه‌كی مه‌ده‌نی و سزایی و كار و ده‌عواكانی نابالغاندا (الاحداث) وه‌كاله‌ت وه‌رده‌گرێ و ریگاكانی تانووت لێدانیشیان لێ ده‌خاته كار.به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یا له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی به‌ڵێنداری و په‌یمانداری زانستی و هونه‌ری و بازرگانی دا كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، رێك ده‌كه‌وێ.گریبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان رێك ده‌خات و به پێی حوكمه‌كانی یاسا تۆماریان ده‌كا.راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كا.سێیه‌م: پارێزه‌رێك سێ ساڵ له پارێزه‌رایه‌تیدا كارا بوبێ و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كردبێ و سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه ده‌بێته راوێژكار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:هه‌موو ئو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هه‌یه.پرۆژه یاسا و پێره و رێنمایی بۆ دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر داواكردنیان به گرێبه‌ندێكی مۆركراو ئاماده ده‌كا.له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له (دووه‌م/ 3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر چه‌ند بێ پێكهاتن گرێ ده‌دا.كۆمپانیا بیانییه‌كان یان ئه‌و لقانه‌یان كه له هه‌رێمدا كه‌وتونه‌ته گه‌ر تۆمار ده‌كا.مادده‌ی (17):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر پله پله له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی به سكاڵایه‌كی نووسراو كه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پێوه بێ، به پێی مه‌رج و زه‌بتی كه ئه‌م یاسایه رێكی ده‌خا و به پێی ئه‌م رێنماییانه‌ش كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراوه ده‌روات.دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌و ماددانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیار كراون درێژتر بكاته‌وه به مه‌رجێ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ر قۆناغێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و هۆیه‌كانیشی پیشانبدرێ.مادده‌ی (18):ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ له قۆناغی راهاتندا پارێزه‌رێكی ده‌ست نه‌كه‌وت رای بێنێ یان ده‌ستی كه‌وت و لێی دابڕا ئه‌وه ده‌بێ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ناونوسینی یا لێدابڕانییه‌وه حیساب ده‌كرێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكا ئه‌وجا ئه‌و ماوه‌ی له مادده‌ی (16/ یه‌كه‌م) دا هاتووه بۆ پێنج ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.به‌شی پێنجهممافهكان و ئه‌ركه‌كانی پارێزهرلقی یه‌كه‌م- حوكمه گشتییهكانماددهی (19):یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه و دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندگه‌كانی میری و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه رێز و به‌ته‌نگه‌وه بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ شیاوی پله و پایه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بێت و پێویسته له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور و به وێڵیش (الاصولیه) كه بۆ پیاده كردنی ئه‌ركی پاریزه‌ری پێویستن بخه‌نه به‌ر ده‌ستی و نابێ داواكارییه نووسراوه‌كانیشی پشت گوێ بخه‌ن.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون ته‌نها دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كان نه‌بێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن و بیبڕنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه داواكاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه و تۆماریان كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و كاته پارێزه‌ره‌كه ده‌بێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌موو هه‌یئه‌ت و ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌ش رێگا به پارێزه‌ر بده‌ن فایلی ده‌عواو په‌ره‌و كاغه‌زی لێتۆژینه‌وه یا هه‌ر په‌ره و كاغه‌زێكی دیكه بخوێنێته‌وه و هه‌ر شتێ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێ- له‌سه‌ر به‌نووسین ره‌زامه‌ند بوونی پێشه‌كی وه‌كیل دانه‌ره‌كه سه‌یری بكا و لێ ی ئاگادار بێ.دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوهێنراون پێویسته له‌سه‌ریان رازی بن پارێزه‌ره‌كه له لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و دادگایی یان هه‌ر (ئیجرا)یه‌كدا كه یاسا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا ئاماده ببێ و پێویسته ئه‌و ئاماده بوونه‌ش له په‌ره و كاغه‌زه‌كاندا بنووسرێ، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه پارێزه‌ره‌كه ئاگادار بكه‌ن كه له كاتی هه‌ر (ئیجرایه‌كدا) ده‌رهه‌ق به وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌كرێ ئاماده ببێ.مادده‌ی (21):یه‌كه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێ یان هه‌ر كه‌سێ خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرابێ به ئه‌نقه‌ست مافێ له مافه‌كانی پارێزه‌ر كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، له كاتی پارێزه‌ری كردن دا پێشێل بكا یان نه‌یه‌ڵێ پارێزه‌رایه‌تی خۆی بكا ئه‌وه به پێچه‌وانه كاری ئه‌ركی فرمانه‌كه‌ی خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌و حوكمانه‌ی یاسای سزادانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه تایبه‌تن به فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تی گشتی پێ سپێردراوی له ئه‌ركی خۆلاده‌ر.دووه‌م: ده‌رهه‌ق به‌و له فرمان لادانانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراو، له لای دادگه‌ری تایبه‌تی لێتۆژینه‌وه شكات ده‌كرێ به مه‌رجێ ده‌ست به‌جێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكرێ. مادده‌ی (22):هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر پارێزه‌ر له كاتی پیاده كردنی پیشه‌ی پارێزه‌ریدا یا به‌هۆی ئه‌وه وه ئه‌وه ده‌ستدرێژ كاره‌كه هه‌ر وه‌كو ده‌ست درێژی كردبێته سه‌ر دادگه‌رێ له كاتی پیاده‌كردنی فرمانه‌كه‌ی یا به هۆی ئه‌وه وه سزای هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.مادده‌ی (23):هه‌ر شكاتێ دژ به پارێزه‌رێ بكرێ ده‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا وه‌ربگیردرێ به ته‌نها له دۆخی تاوانی به چاو بینراودا نه‌بێ به‌بێ ره‌زامه‌ند بوونی سه‌ندیكاش نابێ نه لێپرسینه‌وه (استجواب) نه لێتۆژینه‌وه نه حه‌واڵه كردنی بۆ دادگای تایبه‌ت ده‌رهه‌ق بكرێ و پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكا یا جێگره‌كه‌ی له‌و پرسینه‌وه یا لێتۆژینه‌وه یان دادگا كردنه‌دا ئاماده بێت.مادده‌ی (24):پارێزه‌ری خانه‌نشین بۆی هه‌یه به‌م وهكالهتانهی خواره‌وه له به‌رده‌م دادگادا مورافه‌عه بكات:یه‌كه‌م: وه‌كاله‌ت له ژنی خۆیه‌وه یا له یه‌كێ له نه‌وه و وه‌چه‌ی خۆیه‌وه .دووه‌م: به‌پێی (وصایه یان قهیموومه) له بڕی خزمه‌كانی تا پله‌ی چواره‌می خزمایه‌تی.سێیه‌م: به‌پێی (وصایه یان تهولییه)ی كارپێكراو.لقی دووه‌م- (راوێژی یاسایی)مادده‌ی (25):یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یا وه‌به‌رهێنه نیشتیمانیه‌كان چ پشك داری بن چ خاوه‌ن لێپرسراوییه‌كی سنووردار كه سه‌رمایه‌كه‌یان له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نییه و پێویستیشه له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان له هه‌رێمدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راویژكار یان كارا یان زیاتر دا گرێدانێك ببه‌ستن تا راوێژكاریان بۆ بكرێ.دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌كه‌ون، ئه‌وا چه‌ند دوا بكه‌ون رۆژی (50) دینار غه‌رامه ده‌كرێن.سێیه‌م: پارێزه‌ر نابێ گرێدانێك له‌گه‌ل َزیاتر له دوو كۆمپانیای نیشتمانی، یان له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراوه گرێ بدات.چواره‌م: كه‌سێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راوێژكاردا گرێداریه‌كی كردبێ ده‌بێ (10%) له مزه‌ی راوێژكردنه یاساییه‌كه‌ی گڵ بداته‌وه و بینێرێ بۆ سه‌ندیكا تا وه‌ك داهاتێكی سه‌ندیكا تۆمار بكرێ.پێنجه‌م: پارێزه‌ر به گرێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا ناوبراون له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گرێكاریه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكاوه (ته‌سدیق) كراوه.مادده‌ی (26):یه‌كه‌م: هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا وه‌به‌رهێنه‌كی نیشتمانی بێت یان بیانی نابێ تۆمار بكرێ تا گرێدانی دامه‌زرانه‌كه‌ی به‌لانی له لایه‌ن پارێزه‌رێكی كاراوه رێك نه‌خرابێ.دووه‌م: پارێزه‌رێ نابێ وه‌كاله‌ت له دوو كۆمپانیای نیشتمانی زیاتر یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی وه‌ربگرێ.سێیه‌م: پارێزه‌رێ نابێ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا زیاتر له سێ كۆمپانیای نیشتمانیی یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی تۆمار بكات.لقی سێیه‌م- (ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی)مادده‌ی (27):پارێزه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێ سپێردراوه كه ده‌یانكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌وه راوێژكاریی یاساییش ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی (28):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه به مه‌رجێ له غه‌یری ده‌عوا سزاییه‌كاندا له رێژه‌ی (20%) له‌سه‌دا بیستی به‌های ئه‌ركی ئه‌و ده‌عوایه زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌عواكه یا ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ده‌عوایه ده‌درێ وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ڵك و سوودێكی پتر بێ له‌وه‌ی كه له ده‌عواكه‌دا هه‌یه ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه به‌پێی ئه‌و زیاد بوونه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی له كۆ (مجموع)ی مه‌بله‌غه‌كه‌دا ده‌بێ.دووه‌م: حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ.مادده‌ی (29): ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی پێكهاتنی له‌سه‌ر كراوه كاری دیكه‌ی لێ په‌یدا بوو له كاتی پێكهاتنهكهدا به بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌وا پارێزه‌ره‌كه بۆی هه‌یه داوای ده‌ستخۆشانه‌ی ئه‌وه‌ش بكات.مادده‌ی (30):ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر ده‌عواكه‌ی له رێگه‌ی سولح كردن یا (تحكیم)ه‌وه ته‌واو كرد یان به‌پێی سهرپشكبوونی ئه‌گه‌ر له وهكالهتهكهدا كرابێ ده‌عواكه به ئه‌نجام بگه‌یێنێ ئه‌وه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی خۆ هه‌یه مه‌گه‌ر ده‌قی پێكهاتنه‌كه وه‌ها نه‌بێ.مادده‌ی (31):ئه‌گه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر به پێكهاتنێكی تایبه‌تی دیاری نه‌كرابێ ئه‌وكاته وه‌ك كرێی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌عوایه دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی (32):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هات و وه‌كیلدانه‌ره‌كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌بێ هۆیه‌كی ماقووڵ لێخست و پارێزه‌ره‌كه ده‌ستی به ئیشه‌كه كردبوو ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌روه‌كو كاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یاندبێ ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ بیداتێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ست پێكردن پارێزه‌ره‌كه‌ی لێخست ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه له گوێره‌ی ئه‌و كۆششه‌ی كه به خه‌رجی داوه.دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی پیاده بكرێ مه‌به‌ست له ده‌ست پێكردنی كار ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه ده‌عواكه‌ی تۆمار كردبێ یا له مورافه‌عه‌كه‌دا ئاماده بووبێ یا به وه‌كاله‌تی وه‌كیلدانه‌ره‌كه سكالاِیهكی به لایه‌نێكی ره‌سمی په‌یوه‌ندی به ده‌عواكه‌وه ببێ پێشكه‌ش كردبێ.مادده‌ی (33):ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ به هۆیه‌كی ماقووڵ ده‌ستی له وه‌كاله‌ت به‌رداو له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئینزارێكی نووسراوی دا به وه‌كیلدانه‌ره‌كه یان ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه به‌ر له ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی پێی سپێردراوه مرد یان ئه‌گه‌ر وه‌كیلدانه‌ره‌كه خۆ مردو میراتگره‌كانی رازی نه‌بوون پارێزه‌ره‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه بڕوات ئه‌وه له‌و دۆخانه‌دا پارێزه‌ره‌كه یان میراتگره‌كانی به پێی ئه‌حواڵ له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی پێكهاتنه‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوتای ئه‌و كۆششه‌ی خۆی هه‌یه كه به ته‌واوی به خه‌رجی داوه و ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ.مادده‌ی (34):هه‌ر ناكۆكیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی رووبدات ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگا تایبه‌كاره‌ی كه نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌كه له سنووریدایه یان ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی ده‌عوای وه‌كاله‌ته‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر و وه‌كیلدانه‌ره‌كه به نووسین له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتبن كه سه‌ندیكا بۆیان ساغ بكاته‌وه ئه‌وا له‌م باره‌دا بڕیاری نیقابه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ نییه.مادده‌ی (35):دادگا به پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حوكمی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌هێنێ:به ڕێژه‌ی (10%) له به‌های حوكم پێ دراوه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. به ڕێژه‌ی (5%) له به‌های موڵكداركردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.له (300) سێ سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش پتر نه‌بێ له ده‌عواكانی به‌خێوكردنی كۆرپه و موشاهه‌ده‌دا كه ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌وانه‌دا له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (200) دوو سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ.له ده‌عواكانی دادگایی به په‌له‌و (وه‌لائی)دا ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه‌و ناشبێ له (1000) هه‌زار دینار تێپه‌رێ.مادده‌ی (36):یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ كه نێردرابێ به‌رگری له تاوانبارێ له جینایات یان له دادگای نابالغه‌كاندا بكات كه ئه‌و تاوانباره وه‌كیلی بۆ خۆی دانه‌نابێ ئه‌وه دادگاكه حوكمی ده‌ستخۆشانه بۆ ئه‌و پارێزه‌ره ده‌رده‌هێنێ كه له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه و له (500) پێنج سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ و ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌زێنه‌ی میری.دووه‌م: پارێزه‌رێ دادگایه‌ك پاێزه‌رایه‌تییه‌كی پێ بسپێرێ نابێ نه‌یكا مه‌گه‌ر مه‌عزه‌ره‌تێكی ماقووڵ بۆ دادگاكه بهێنێته‌وه.مادده‌ی (37):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر له‌و ماڵ و داراییه‌دا كه له ده‌عوایه‌كدا یان له كارێكدا وه‌كاله‌تی بۆ كراوه كه بۆ وه‌كیلدانه‌ره‌كه مسۆگه‌ری ده‌كا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی مومتازی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.دووه‌م: ده‌ست خۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له (ئیعلامه‌كان) و بڕیاره‌كاندا كه حوكمی بۆ ده‌رچووبێ مافی مومتازی ده‌كه‌وێته سه‌ر و به پارێزه‌ری وه‌كیل یا به پارێزه‌ری نێردراو یان به‌و پارێزه‌ره ده‌درێ كه وه‌كاله‌تێكی ته‌سدیق كراوی هه‌بێ سا له دادگاكان یا دایه‌ره ره‌سمییه‌كان یا كۆمپانیاكان یا بانقه‌كان یا دایه‌ره‌كانی ته‌نفیزه‌وه بێت ده‌ستیشی به‌سه‌ردا ناگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی میری یان بۆ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.مادده‌ی (38):ئه‌گه‌ر پێكهاتێكی نووسراو له نێوان پارێزه‌ر و وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌دا نه‌بێ ئه‌وه دوای سێ ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و كاره‌ی كه پێی سپێردراوه ئیدی پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی ده‌سوتێ و ناتوانێ داوای بكات مه‌گه‌ر هۆیه‌ك هه‌بێ رێگای داواكردنه‌كه‌ی لێ گرتبێ.هه‌رچی ئه‌و ده‌ستخۆشانه‌یه‌شه كه به نووسین له‌سه‌ری پێك هاتبن ئه‌وه مافی داواكردنه‌كه‌ی دوای (15) پازده ساڵ كه له رۆژی ره‌وابوونییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ئیدی ده‌سوتێ و نایكه‌وێ.مادده‌ی (39):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه به گرێدانێكی نووسراو كه سه‌ندیكا ته‌سدیقی بكا له‌گه‌ڵ وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا پێك بێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌ست خۆشانه‌ی وهكیلهكهی خۆی نه‌دا ئه‌وا پارێزه‌ره وه‌كیله‌كه بۆی هه‌یه قۆچانی (سند) پێك هاتنه نووسراوه‌كه كه مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی تێدا فه‌راهه‌مه، بدات به دایه‌ره‌ی (ته‌نفیز) و داوای ده‌ست خۆشانه‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دایه‌ره هه‌مان ئه‌و ئیجرائاته بخاته كار كه له كاتی ته‌نفیز كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه یان بۆ ئه‌و قۆچانانه‌ی كه یارای ته‌نفیز كردنن و دایه‌ره‌ی (كاتب العدل) ته‌سدیقی كردووه خستوویه‌تییه كار.لقی چوارهمئهركهكانی سه‌ر شانی پارێزهرماددهی (40):پێویسته پارێزه‌ر له ڕه‌وت و هه‌ڵسوكه‌وتیدا خۆی به بنه‌ماكانی پیشه‌كه‌ی ببه‌ستێته‌وه و ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌ری وه‌ك له‌م یاسایه‌دا هاتوون به ده‌ست پاكی و دڵسۆزی ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز كردووه لێی لانه‌دات.مادده‌ی (41):نابێ پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات:یه‌كه‌م: ناوی خۆی له كه‌س بنێت.دووه‌م: هه‌موو یا هه‌ندێ له‌و مافانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره‌و خراوه‌ته به‌ر ده‌م دادگا خۆی وه‌كاله‌تی بۆ وه‌رگرتووه بكات.سێیه‌م: خۆی یان به هۆی هاوبه‌شه پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه به‌شداری له موزایه‌ده‌دا بكات له‌به‌رده‌م دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كانی دیكه كه خۆی تێدا وه‌كیل بێ.چواره‌م: مامه‌ڵه‌تكردن له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونه‌كه‌ی ببێته به‌شێك له‌و مافه عه‌ینییه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ره.پێنجه‌م: له پشت نووسینی قه‌واڵه‌كان (تظهیر السندات) به ناوی خۆی بكات به مه‌به‌ستی ئیدیعا كردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌تی هه‌بێت.مادده‌ی (42):یه‌كه‌م: نابێ پارێزه‌ر ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكات كه پێی سپێردرابێ له رێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌ر چه‌نده وه‌كاله‌ته‌كه‌شی ته‌واو بووبێ ته‌نیا مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێ كه تاوانێك له‌به‌رده‌م لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشكرا بكات و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بووه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه له‌به‌رده‌م دادگاكان بكات.دووه‌م: پارێزه‌ر له ناكۆكیه‌كدا له‌سه‌ر داواكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری نه‌بێت و ره‌زامه‌ندی موه‌كیلی له‌سه‌ر نه‌بێت كه نهێنییه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردووه نابێ هیچ شایه‌دییه‌ك بدات.سێیه‌م: پارێزه‌ر كه له ده‌عوایه‌كدا به وه‌كیل داده‌نرێ نابێ نه له كاتی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی و نه له دوای لێخستنی له‌و وه‌كاله‌ته‌ی شایه‌دی له دژی موه‌كیله‌كه‌ی بدات.چواره‌م: پارێزه‌ر له‌كاتی به‌رپاكردنی ده‌عوایه‌كدا كه خۆی وه‌كاله‌تی تێدا كردووه نابێ وه‌كیلایه‌تی هاودژی موه‌كیله‌كه‌ی بكات به شێوه‌یه‌كی گشتیش نابێ له دوو به‌رژه‌وه‌ندی هاودژدا نوێنه‌ر بێت هه‌موو پارێزه‌رێك له‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به هه‌ر سیفه‌تێ له نووسینگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن.پێنجه‌م: نابێ پارێزه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكات كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران لادراوه.مادده‌ی (43):یه‌كه‌م: ده‌بێ پارێوه‌ر به‌رامبه‌ر به دادوه‌ری ره‌فتار و رێبازێكی رێزدارانه بگرێت كه شیاوی پیرۆزی و پایه‌كه‌ی بێت و نابێ كاری وا ئه‌نجام بدات كه كار بكاته سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌عوا یان زیان به رۆیشتنی داد بگه‌ێنێ و چه‌واشه‌ی بكات.دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌رامبه‌ر هاوكارانی هه‌موو داب و ده‌ستوورێكی شیاوی پیشه‌كه‌ی خۆی بپارێزێ و نابێ هیچ كارێكی وه‌ها بكات كه زیان به ره‌رژه‌وه‌ندیان بگه‌ێنێ یان سوكییه‌ك بۆ ناو و ناوبانگی كه‌سایه‌تی و پیشه‌كه‌ی بخولقێنێ.سێیه‌م: پێویسته پارێزه‌ر خۆی به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته و ئه‌و لیژنانه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دروست كراون ببه‌ستێته‌وه.چواره‌م: پێویسته پارێزه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ببێته وه‌كیل هاوكاره‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه له‌و ده‌عوایه‌ی كه خۆی وه‌كیله تێیدا.مادده‌ی (44): مافی موه‌كیل له داواكردنی له پارێزه‌ر بۆ ئه‌وراق و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌موو مافه‌كانی له دوای تێپه‌ربوونی (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر مێژووی كۆتایی كاره‌كه‌ی نامێنێ ته‌نیا مه‌گه‌ر موه‌كیل پێش ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه داوای كردبن ئه‌وه‌ش به ئینزار ده‌بێت كه به هۆی دادنووسه‌وه بۆی ده‌رده‌چێ و ئه‌و ماوه‌یه‌ش له مێژووی پێ راگه‌یاندنیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.به‌شی شهشهمپێكهاتهكانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران(سه‌ندیكای پارێزه‌ران)مادده‌ی (45):یه‌كه‌م: سه‌ندیكای پارێزه‌ران ریكخراوێكی پیشه‌یی دیموكراتیی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌گرێته خۆ كه ناویان له‌لای تۆمار كراوه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیب سه‌ندیكاكه ده‌نووێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا جێگای ده‌گرێته‌وه و ئه‌و سه‌ندیكایه له پارێزگاكاندا لقی هه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی به‌و رێگایه هه‌ڵده‌بژیردرێن كه له‌م یاسایه‌دا و له په‌یره‌وه‌كانی كه لێی ده‌رچوون هاتووه.مادده‌ی (46):سه‌ندیكا ئه‌م كارانه ده‌كات:یه‌كه‌م: به‌شداری كردن له پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پاڵپشتی كردنی فیدراڵیه‌ت و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.دووه‌م: به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه دیاریكراوانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و كارده‌كات له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی پارێزه‌ری.سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به ئه‌ندامانی و دابینكردنی یارمه‌تی گوزه‌رانی وا كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان به‌دی بێنن.چواره‌م: هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه له پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی.پێنجه‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل َدهسهڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی و ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت به جۆرێكی وا كه داد و سه‌روه‌ری یاسا دابین بكا.به‌شی حهوتهملقی یه‌كه‌م- ده‌سته‌ی گشتی پارێزهرانماددهی (47):ده‌سته‌ی گشتی پارێزه‌ران له هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه پێك دێ كه له تۆماردا نووسراون و ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی خۆیان داوه و هیچیان له‌سه‌ر نه‌ماوه.مادده‌ی (48):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ له مانگی شوباتدا كۆده‌بێته‌وه.دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی موتله‌قی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و راده‌یه ته‌واو نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه دواده‌خرێ بۆ رۆژی دوایی و به ئاماده‌بوونی چاره‌گی ئه‌ندامانی ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.مادده‌ی (49):ده‌سته‌ی گشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:وتووێژكردن له‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو بڕیاردان له‌سه‌ر دواژمێركاری بودجه‌ی پێشوو وبڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ سێ ساڵی داهاتووی ئاماده‌ی ده‌كات.سه‌یر كردنی كاروباری ئه‌و پارێزه‌ریه‌ی كه له خشته‌ی كاردا هاتووه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه خراوه‌ته به‌ر ده‌می سه‌باره‌ت به‌و كاروبارانه. ده‌ستنیشان كردنی ره‌سم و ئابوونه‌ی به‌شدار بوون و غه‌رامه بۆ سه‌ندیكا و سندوقی خانه‌نشینی.هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌صڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و یه‌ده‌گه‌كانی.بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێن و به زۆربه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ.مادده‌ی (50):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به شێوه‌یه‌كی نائاسایی له باره‌گای سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكردنی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆمار كراوه‌كان كۆده‌بێته‌وه.دووه‌م: راده‌ی یاسایی بۆ كۆبووونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ یه‌كی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وا بۆ رۆژی دوایی دواده‌خرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بوو ئه‌وا كۆبوونه‌وه نابێت و بڵاوه‌ی لێده‌كرێ.سێیه‌م: نابێ هیچ كاروبارێك وتووێژی له‌سه‌ر بكرێت گه‌ر له داواكاری به‌ستنی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌دا نه‌هانبێ.مادده‌ی (51):ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له نه‌قیب و ده ئه‌ندامی ئه‌صڵی و سێ ئه‌ندمی یه‌ده‌گ پێك دێ.مادده‌ی (52):ئه‌و كه‌سه‌ی كه به نه‌قیب هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته‌دی:یه‌كه‌م: پێویسته راوێژكاربێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ده ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی حوكم درابێ.مادده‌ی (53):ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێت مه‌رجه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته دی:یه‌كه‌م: ده‌بێ راوێژكار بێت و به كرده‌وه پارێزه‌ری كردبێت به پێی تۆماری پێشینه‌یی (الاقدمیه) بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه یان بچر بچر كه‌متر نه‌بێت.دووه‌م: نابێ به هیچ سزایه‌كی به‌رزه‌فتی مه‌حكوم كرابێ كه رێگه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری گرتبێ.مادده‌ی (54):ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا له نێوان ئه‌ندامه‌كانی وهكیلێك بۆ سه‌ندیكا و سكرتێر و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیان به پێی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ دیاری ده‌كات.مادده‌ی (55):یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (15) رۆژ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و به شێوه‌یه‌كی نائاساییش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نووسراو له لایه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن بۆ سه‌یر كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له پێناویدا داوای كۆبوونه‌وه كراوه.دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به نه‌قیب و وه‌كیلی سه‌ندیكاوه نه‌بێت نابه‌سترێت و له كاتی ئاماده‌بوونیان ئه‌وا به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات.سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌وا ئه‌و لایه‌ی كه سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵدا بێت په‌سه‌ند ده‌كرێت.چواره‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن مولزیمه.لقی دووه‌م (نه‌قیبی پارێزه‌ران)مادده‌ی (56):نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات.دووه‌م: ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی كه ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاریان له‌سه‌ر داوه جێبه‌جێ یان ده‌كات.سییه‌م: به‌ستنی ئه‌و گرێبه‌ندانه (العقود)ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.چواره‌م: به ناوی سه‌ندیكاوه له‌به‌رده‌می دادگاكان‌دا دادوه‌ری ده‌كات و بۆشی هه‌یه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یا پارێزه‌رێكی دیكه له‌جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێت.مادده‌ی (57):یه‌كه‌م: وه‌كیلی سه‌ندیكا له كاتی ئامادنهبوونی نه‌قیب هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وی هه‌یه.دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به وه‌كیلی سه‌ندیكاكه‌ی.مادده‌ی (58):ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌ستان و دیاری كردنی مووچه‌كانیان و رێكخستنی كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ.دووه‌م: ئاماده‌كردنی ژمێركاریی كۆتایی سه‌ندیكا بۆ ساڵی دارایی رابردوو و ئاماده‌كردنی بودجه‌ی نوێ بۆ سێ ساڵی داهاتووی بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی بۆ راستاندنیان.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی لقه‌كانی سه‌ندیكا و ژووره‌كانی پارێزه‌ران.چواره‌م: دامه‌زراندنی ژووری پارێزه‌ران.پێنجه‌م: دامه‌زراندنی یانه‌كانی پاریزه‌ران به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه ناوخۆییه‌كانیان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كانی به‌رێوه‌بردنیان.شه‌شه‌م: پێكهێنان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و پێویسته پێك بهێنرێن.حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌دواداچوونی راسپارده‌كانی.هه‌شته‌م: ناردنی ئه‌و شكایه‌تانه‌ی كه سزاكه‌یان له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌ندا نییه بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.مادده‌ی (59):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌قیب یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی به هه‌ر هۆیه‌ك له ده‌ست دا ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه جێی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه له ساڵێك كه‌متر بوو.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه ماوه.سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌صلی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست دا ئه‌وا ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه جێی ده‌گرێته‌وه.چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێن و پایه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به وازهێنان یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر چۆڵ بوو ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دایان ده‌مه‌زرێنێ و دادوه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه له صنفی یه‌كه‌م بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چوار پارێزه‌ری راوێژكار، كاروباری به‌رێوه‌بردنی سه‌ندیكا ده‌گرێته ده‌ست و داوای ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ.لقی سێیه‌م- (لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی)(الانضباط)مادده‌ی (60):لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له پێنج ئه‌ندام له پارێزه‌ری راوێژكار پێك دێت، له‌وانه سێ ئه‌ندامیان ئهصڵین و دوانیشیان یه‌ده‌گن و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن به مه‌رجێك سه‌رۆكه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بێت.مادده‌ی (61): هه‌ر پارێزه‌رێك زیانی به ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌ی پارێزه‌ری گه‌یاند، یان كارێكی وای كرد كه له نرخی كه‌م بكاته‌وه یان كردارێكی ئه‌نجامدا كه له كه‌رامه‌تی پارێزه‌ران بدات یاخود سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كرد ئه‌وا سزایه‌كی به‌رزه‌فتی ده‌درێ.مادده‌ی (62):جگه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌م یاسایه گرتبێتییه‌وه ده‌نا هه‌ر كارێكی له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتبێ زیان گه‌یاندنه به ئه‌ركی پیشه‌ی پارێزه‌ری:یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی (موه‌كیل) و له‌به‌رددانی ئه‌و مافه‌ی یان گاڵته پێكردنی یاخود به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی بۆ سوودی شه‌خسی.دووه‌م: فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه كه (الخصم) یان پێدانی راوته‌گبیر بۆی.چواره‌م: مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی.پێنجه‌م: فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی.شه‌شه‌م: رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت.حه‌وته‌م: سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ.هه‌شته‌م: سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، یان له هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ده‌رچوون.نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌حكوم كرابێ له‌سه‌رتاوانێكی عه‌مدی ناسیاسی یاخود تاوانێكی ئابروبه‌ر.ده‌یه‌م: به‌كارهێنانی گه‌ف و هه‌ره‌شه یان ئاره‌زوو په‌یداكردن بۆ راكێش كردنی مه‌عمیل و به‌كارهێنانی پایه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی.مادده‌ی (63):یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات:ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و له‌وه‌ی كردوویه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێده‌كرێت له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و ئه‌و گوناهه‌ی بۆ ده‌رده‌خرێت كه ئینزاره‌كه‌ی له‌سه‌ری پێدراوه و داوای لێده‌كرێ له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ده‌بێ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی بدات كه له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له دوو هه‌زار دیناریش پتر نه‌بێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سندوقی سه‌ندیكا.رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵیش پتر نه‌بێ و ئه‌مه‌ش له رۆژی پێ راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی كه له دژی ده‌رچووه كاری پێده‌كرێ.له‌و باره‌ی كه بۆ جاری سێیه‌م حوكم بدرێت.دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه، بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ده‌ستدانه پیشه‌كه حیساب ناكرێ.ماددەی (64):یەکەم: پارێزەر ناوی لە تۆماری پارێزەران لادەبرێت و (تەرقین قەید) دەکرێت بەشێوەی کۆتایی لەم بارانەی خوارەوەدا:گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی کار لە ماوەی دوو ساڵ دوای کۆتایی هاتنی سزای ڕێگەپێنەدان .لەلایەن دادگایەک لە دادگاکانی تایبەتمەند لە هەرێم بە تاوانی ناپاکی لە نیشتمان حوکم بدرێت .بە تاوان یان کەتنێکی ئابڕوبەر حوکم بدرێت .لەبارێک بۆ جاری سێ یەم سزا بدرێتەوە .دووەم:ماوەی ڕێگەپێنەدانی بە پیادەکردنی پیشەی پارێزەری هەژمار ناکرێت .مادده‌ی (65):شكایه‌تی به‌رزه‌فتی (الانضباطي) به شێوه‌یه‌كی نووسراو له لایه‌ن نه‌قیبه‌وه یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یاخود دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی ره‌سمی یان له موهكیلهوه پێشكه‌ش ده‌كرێ و بهكاردهخرێ.مادده‌ی (66):یه‌كه‌م: لیژنه سه‌یری شكایه‌ته‌كه ده‌كات و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی) ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.دووه‌م: له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ندا، ئه‌وا قه‌ده‌غه ده‌كرێت له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری تاكو ده‌یدات.مادده‌ی (67):یه‌كه‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو، یاخود سه‌رنج راكێشان (الفات نڤر) بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد:به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو.ئه‌گه‌ر ره‌وشتێكی نواند كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵ و داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی بێت.ئه‌گه‌ر كارێكی وای كرد زیان به هاوكاره‌كانی بگه‌ێنێ یان زیان به‌و كه‌سان بگه‌ێنێ كه‌خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردراوه.زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه یان به پێی ئه‌ركه‌كانیان ئاگاداریان بێت.دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه به نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه ده‌كرێت و تێیدا به‌پێی ڕێگاكانی راگه‌یاندنی كارپێكراوی سه‌ندیكا بۆی روون بكرێته‌وه.مادده‌ی (68):یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی قابیلی ته‌مییز كردنن له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه له باره‌گای سهندیكاو ژووره‌كانی پارێزه‌ران هه‌ڵده‌واسرێن.به‌شی ههشتهملقهكانی پارێزگاكانماددهی (69):یه‌كه‌م: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ و له سێ ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت له پارێزه‌ری راوێژكار و له لایه‌ن ئه‌و پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له پارێزگاكه‌دا نیشته جێن.دووه‌م: ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه.سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق.چواره‌م: له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا‌و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.به‌شی نۆیه‌م(دارایی سه‌ندیكا)مادده‌ی (70):دارایی سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:یه‌كه‌م: ئابوونه (بدل)ی چوونه ناو سه‌ندیكا.دووه‌م: پاره‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه.سێیه‌م: ره‌سمی پێشكه‌وتن و پێشتر ده‌ست به‌كاریی.چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا.پێنجه‌م: كرێی ی خانووبه‌ره‌كانی سه‌ندیكا.شه‌شه‌م: پاره‌ی به‌شایه‌دی دان و راستاندنی كه‌فاله‌ته‌كان.حه‌وته‌م: رێژه‌یه‌كی داشكاو له پاره‌ی هه‌قی ماندووبوونی پارێزه‌ریی و پاره‌ی مانگانه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا و كه‌سی سروشتی و مه‌عنه‌وی كار ده‌كه‌ن كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌م غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر كۆمپانیا و به‌لێنده‌ره‌كان به‌هۆی دامه‌زراندنی راوێژكاری یاسایی تایبه‌ت به خوێن.نۆیه‌م: هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێن.ده‌یه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر پارێزه‌ران به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه .یازدهم: ئه‌و به‌خشین و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه حكومه‌ت به‌شداریی تێدا ده‌كات.دوازدهم: ئه‌و پیتاك و به‌خششه داراییانه‌ی دیكه به‌پێی ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره تایبه‌تمه‌ندكان.مادده‌ی (71):ساڵی دارایی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له رۆژی یه‌كه‌می مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێ ده‌كات.مادده‌ی (72):یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان و بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌رفكردنی خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی دانراوی خۆی كه ئیداره‌كه‌ی وا بخوازێ.دووه‌م: حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ده‌كه‌وێته به‌ر وردبینی چاودێری دارایی (الرقابه المالیه)ی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا راگوێزكاری (المناقله) له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بكات.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان وه‌رگرێ.مادده‌ی (73):به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی گشتی نه‌بێ نابێت خانووبه‌ره‌ی موڵكی سه‌ندیكا بفرۆشریت جگه له‌وه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ته‌سه‌روف به ماڵی سه‌ندیكاوه بكات و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی خۆی و به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی دارایی ده‌بێ.مادده‌ی (74):ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی رێی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گرت بۆ راستاندنی بودجه و حیساباتی كۆتایی، ئه‌وا پاره وه‌رگرتن و خه‌رج كردنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بودجه‌ی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێی ده‌دات. مادده‌ی (75): یه‌كه‌م: پاره و موستهنهدهكان به ناوی سه‌ندیكا له یه‌كێك له بانكه‌كان داده‌نرێن.دووه‌م: نه‌قیب و ئه‌مینداری سه‌ندووق (خه‌زنه‌دار) به یه‌كه‌وه یان ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌ن فه‌رمانی دانان و سه‌رف كردن ئیمزا ده‌كه‌ن.مادده‌ی (76):ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ره‌سیدی حیسابه‌كه‌ی و موڵك و ماڵی ده‌بنه موڵكی سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه داده‌مه‌زرێن.به‌شی دهیهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی (77):ده‌سته‌ی كاتی كه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) كه له رۆژی 3/1/1993 پێكهاتووه، به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ و پێویسته له‌سه‌ری كاری وا بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌ك ئه‌و په‌ره‌كه‌ی نه‌وه‌د رۆژ بێت.مادده‌ی (78):ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له سه‌ندیكا تۆمار كراون هه‌موو مافێكیان له‌لای سه‌ندیكای پارێزه‌ران و سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و كۆمپانیای دڵنیا بون له ژیان كه له مه‌ركه‌زدا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر سه‌ندیكا هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و فه‌رمانه.مادده‌ی (79):كاركردن بۆ ره‌سمی ناونووس كردن و ئابونه‌ی به‌شداربوون و غه‌رامه‌كان و پاره‌ی دابین كردنی ته‌ندروستی و ره‌سمی دیكه ئێستا كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.مادده‌ی (80):كار به هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه نه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.مادده‌ی (81): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (82):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستیهكانلهداوی راپه‌رینی شكۆدارای ئادار، حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا كارگێری خۆی له هه‌رێمی كوردستانی عێرا ق كێشایه‌وه و ئابلوقه‌یه‌كی كارگێری و ئابووری خسته سه‌ر هه‌رێم، ئه‌مه وای كرد ئه‌نجومه‌نی نیشیمانیی كوردستان بڕیاری ژماره (22) له رۆژی 5/10/1992 دا ده‌رچواند به دیاری كردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێم به ناوه‌ند به‌شێوه‌ی فیدرالیزم.له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌دا په‌یوه‌ندی له نێوان پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ندیكای ناوه‌ندی پچرا، جگه له‌وه‌ش یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی هیواو ئاواتی پارێزه‌رانی ده‌رنه‌ده‌بڕی و له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و دیموكراتیه‌ت نه‌ده‌رۆیشت، تاكو كاروباری پارێزه‌رانی كوردستان له سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی رێك بخرێ و كاروباری خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیه‌ت و گیانی سه‌رده‌م رێك بخات و ره‌چاوی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بكات و له‌گه‌ڵ هیوا و ئاواتی پیشه‌یی ئه‌ندامان بگونجێ و ئاستی پیشه‌یی و زانستی و گوزه‌رانی ئه‌ندامان به‌رز بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رهێنرا....
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 28
یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 17 رۆژی ده‌رهێنان 22/11/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی (21/11/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی مادده‌ی دووه‌م یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا.یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2001 یاسای یه‌كێتی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق.3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق.5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.به‌شی یه‌كه‌م1-دامهزراندنماددهی دووه‌م:یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان كه رێكخراوێكه پیشه‌یی و دیموكراتییه له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ، ئه‌م یه‌كێتیه شه‌خسیه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه و داكۆكی له جوتیارانی كوردستان ده‌كات، باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و ده‌شتوانێ لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه و لیژنه‌گه‌لیش له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانی هه‌رێمدا پێك بهێنێ.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.2-ئامانجه‌كانی یهكێتیماددهی چواره‌م:یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ:1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا.2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ.3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوهكیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات.4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت.5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ.6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن.7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات.8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات.9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی.10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن.11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ.12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتر كردن بخه‌نه كار.13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات.14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه.15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روهكی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات.16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.به‌شی دووه‌م1-شه‌رت و شرووتی ئهندامێتیماددهی پێنجه‌م:شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن:1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ.2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ.3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه:أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه.ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن.ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا.د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه.ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ.4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.2-ئینتیماماددهی شه‌شه‌م:1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی.2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه.4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره.5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.به‌شی سێیهمپێكهێنانماددهی حه‌وته‌م:یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت:1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان.2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان.3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان.4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان.5- لیژنه‌ی زه‌پتی.6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.7-كۆنگره.مادده‌ی هه‌شته‌م:لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی نۆیه‌م:لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی ده‌یه‌م:لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.مادده‌ی یازده:ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا):1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر.2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات.3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات.4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.ماده‌ی دوازده:ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.مادده‌ی سیازده:ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق:1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق.3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات.5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا.6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.مادده‌ی چوارده:ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌بێ، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. مادده‌ی پازده:زه‌پت كردن1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات:أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات.ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات.ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات.د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات.2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار.مادده‌ی شازده:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت:1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ.2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده:1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ.2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.مادده‌ی هه‌ژده:1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه.3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه.4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی نۆزده:ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.مادده‌ی بیست:مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات.2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات.3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار.4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شهرتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات.5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات.6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات.7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات.8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات.9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ.10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا.12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات.13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان.14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات.15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.مادده‌ی بیست و یه‌ك:1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره.2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ.3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.مادده‌ی بیست و دوو:كۆنگره به ئاسایی سازده‌درێ بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه:1-هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی یه‌كێتی و نیقرار كردنی و ته‌سدیق كردنی راپۆرتی دارایی.3-سه‌یر كردنی وئیقراركردنی ئه پێشنیارانه‌ی كه ل باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی و پێرۆی ناوخۆیه‌وه خراونه‌ته روو.4-كۆنگره مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشنیازی هه‌مواركردنی خشته‌ی ره‌سمه بڕیاردراوه‌كان پێشكه‌ش بكات.مادده‌ی بیست و سێ:ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ:1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه.2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات.3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.مادده‌ی بیست و چوار:سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1-سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.2-نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی جوتیاران ده‌كا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادگایی و ئیداری و دایه‌ره‌و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كاندا و، ته‌سدیقی موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه گه‌لی سه‌ر به یه‌كێتی ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بسپێرێ.3-به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی دارایی و سه‌رۆكی لقه‌كانی پارێزگاكان بوجه‌و حساباتی كۆتایی ئاماده‌ده‌كات.به‌شی چوارهمدارایی یه‌كێتی جوتیاران مادده‌ی بیست و پێنج: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه.2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی.3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ.5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی.6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.مادده‌ی بیست و شه‌ش:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی بیست و حه‌وت:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاویس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانلهبهر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵكاره، كه زه‌وی وزارێكی به‌رفراوانی به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به پیشه‌ی كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكه و، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش گرینگ‌یان به چینی جوتیاران داوه كه جوتیاران ڕۆڵی سه‌ره‌كی و پڕبایه‌خیان له خه‌باتی گه‌له‌ماندا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته ره‌واكانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستكیر بكه‌ن به تایبه‌تیش له سه‌رده‌می شۆرشی مه‌زنی رزگاریخوازانەی ئه‌یلولدا، هه‌ره‌ها له پێناوی وه‌دیهێنانی رشته‌یه‌كی یاسایی بۆ رێكخراوێك ئامانج و ئاواتی سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌ری جوتیارانی كوردستان بێنێته‌دی و رێگای زامنكردنی ئاواتی ڕه‌وایان مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌م یاسایه ته‌شریع كرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 27
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 34مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1999 یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یه‌كه‌م(پێناسه‌كان)مادده‌ی (1):مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌م مانایانه‌ن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه.یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: سندووق: سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.چواره‌م: ده‌سته‌ی سندووق: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زرێندراوه.به‌شی دووهمحوكمه گشتییهكانماددهی (2):یه‌كه‌م: له‌باره‌گای سه‌ندیكا سندووقێك بۆ خانه‌نشینی پارێزه‌ران داده‌مه‌زرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.دووه‌م: سندوقی خانه‌نشینی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه‌ی دابینكردن و سه‌رف كردنی مافی خانه‌نشینییه بۆ پارێزه‌ره‌كان و بۆ ئه‌ندامانی خیزانهكانیان دوای مردنیان.سێیه‌م: هه‌موو پارێزه‌رێكی ئه‌ندام له سه‌ندیكا به به‌شداربووی سندووق داده‌نرێ له‌پاش ئه‌وه‌ی ئابوونه و ره‌سمه یاساییه‌كان ده‌دات.مادده‌ی (3):یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت:دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت.دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه.دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ.دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی (4):یه‌كه‌م: ده‌سته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:دابین كردنی داهاته‌كانی سندوق و به‌كارهێنانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.چه‌سپاندنی ماوه‌ی ده‌ستدانه پارێزه‌ری و حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ری بردووه و كاری بۆی كردووه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی.خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ران به‌پێی حوكمی ئه‌و یاسایه.ته‌رخانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ پارێزه‌ران یان بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دوای مردنیان.دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ڕواندنی كاروباری ده‌سته.ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی سندوق و ناردنی بۆ وه‌زاه‌ت بۆ ڕاستاندنی.رێكخستنی بودجه‌ی مانگانه‌ی سندوق.ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق.دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان یه‌كێك له دوو ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی.به‌شی سێیه‌م(حوكمه داراییه‌كان)مادده‌ی (5):داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانی خواره‌وه پێك دێن:ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا.ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه.ئه‌و رێژه سه‌دییانه‌ی له كرێی ماندوبوونی پارێزه‌ران له داواكان و راوێژپێكردنی یاسایی وه‌رده‌گیرێ.به‌خششه جۆراو جۆره‌كان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی داره‌كان.ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.مادده‌ی (6):یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه.دووه‌م:ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات.ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئهقیام)ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون.سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری.پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه.حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق.هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامهڵهتهكانیانهوه دهبووردرین.مادده‌ی (7):ده‌سته نابێ داهاته‌كانی سندوق وه‌به‌ر بێنێ ته‌نیا به‌م رێگایانه نه‌بێ:یه‌كه‌م: له بانگ دانان به‌پێی ئه‌و رێگه و رێژه و قازانجانه‌ی به‌چاكیان ده‌زانێت.دووه‌م: كڕینی سه‌نه‌داتی حكومه‌تی و حه‌واله‌ی خه‌زێنه‌یی.سێیه‌م: قه‌رزدان به ده‌زگاكان به قازانج به پشتگیری وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم یاخود یه‌ك له بانكه‌كان به ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ ره‌ت نه‌كات.چواره‌م: سوود وه‌رگرتن له‌و خانووبه‌رانه‌ی كه عائیدی سندوقن.مادده‌ی (8):یه‌كه‌م: نابێ خه‌رجی ساڵانه له (85%)ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوق ره‌ت بكات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌ده‌گ بۆی.دووه‌م: ده‌ست له یه‌ده‌گ نادرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر(عه‌جز)ێكی كتوپڕ رووبدات و پێویست بكات پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی (9):ماڵ و پاره و قازانج و داهاته‌كانی سندووق باجی ده‌رامه‌ت و باجی عه‌قار و ڕه‌سمی پوول و ره‌سمی نۆمار كردنی عه‌قار (خانووبوره) نایگرێته‌وه.مادده‌ی (10):یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی قه‌رزارن ده‌بێ ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ سندوق له‌سه‌ریانه بیده‌نه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاركردن به‌م یاسایه.دووه‌م: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی سندووق یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان پیاده ده‌كرێت.به‌شی چوارهملقی یهكهمخانهنشین كردنماددهی (11):ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران تۆمار كراوه بۆی هه‌یه له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه داوا بكات خانه‌نشین بكرێ:یه‌كه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی تیایدا شایانی خانه‌نشینی ده‌بێت، (25) بیست و پێنج ساڵ یاخود زیاتر بێت به‌رده‌وام بێ یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بێ و، به‌پێی تۆماری پێشینه‌ی.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێ (15) پانزه ساڵ یاخود پتر بێت به به‌رده‌وامی یان به پچڕ پچڕ بێ و توانای كاری پارێزه‌ریی نه‌مابێ (عاجز) به‌مه‌رجێ ئه‌و (عجز) نه‌توانینه به راپۆرتێكی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنێ.سێیه‌م: ده‌بێ شه‌ست و سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و خزمه‌تیشی كه مافی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێت له (15) پازده ساڵی به‌رده‌وام یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بیت.مادده‌ی (12):ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.مادده‌ی (13):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.مادده‌ی (14):یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت:ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت.ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه.ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه.ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.لقی دووه‌م(ته‌رخان كردن- التخصیص)مادده‌ی (15):مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی (5) پێنج دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی مانگی دوایی به مانگێكی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی (16):ده‌شێ مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزره‌ی هه‌ر فه‌رمانێك و هه‌ر كارێك یاخود مافی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك هه‌مووی تێكرا (سه‌رجه‌می له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێ.مادده‌ی (17)یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.مادده‌ی (18):یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت:گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان.نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه.پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت.دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.مادده‌ی (19):پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یشی دوای خۆی بۆیان هه‌یه داوای خستنه سه‌ری هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانی میری (وه‌زیفه) یان ئیش كردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پارێزه‌ری بڕاوه‌ته سه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووبێ یاخود پچڕ پچڕ به مه‌رجێك دوای ده‌رچوونی بووبێت له كۆلێژی ماف (حقوق) یان كۆلێژی یاسا‌و رامیاری- به‌شی یاسا و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه ده‌خرێته سه‌ری نابێ له ماوه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی پتر بێت و له هیچ بارێكدا نابێ له (10) ده ساڵ تێپه‌رێت.مادده‌ی (20):یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه.دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونهوهدا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازهكهیدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.مادده‌ی (21):به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ده‌داته خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له پێناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردیدا شه‌هید بوون به مه‌رجێ له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.به‌شی پێنجه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی (22):ماوه‌ی ده‌ستدانه كاری پارێزه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاش دامه‌زراندنی لیژنه‌ی كاتیی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له 3/1/1993 دا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه حساب ناكرێت.مادده‌ی (23):هه‌ر پارێزه‌رێكی خانه‌نشین یاخود یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی دا بڕا له وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ی یان له‌سه‌ردانی بۆ مه‌رامی ته‌رخانكردنی مووچه بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ ساڵ پتر بێ هه‌قه‌كه‌ی له‌و ماوه‌ی دابڕانی دا ده‌ستووتێ ته‌نها مه‌گه‌ر ساغ بێته‌وه كه دابڕانه‌كه‌ی به عوزرێكی مه‌شروع بووه‌و دواكه‌وتنیش له پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌و زانیارییانه ده‌سته‌ی داوایان ده‌كات به دابڕان له موراجه‌عه‌كردن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م مادده‌یه داده‌نرێ.مادده‌ی (24):كاركردن به ره‌سمی تۆماركردن و ئابوونه‌ی به‌شداریكردن و غه‌رامه وه‌ك به‌ده‌لی ته‌ئمینی صحی و ره‌سمه‌كانی تر كاریان پێكراوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت.مادده‌ی (25): كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژبن.مادده‌ی (26): پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی (27):ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیه پێویستهكانله داوی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له مانگی مایسی 1992 دا كه هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ی بێ وێنه بوو رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق به هه‌موو حزب و چینه‌كانیه‌وه تیایدا به‌شدار بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق به‌و پێیه‌ی كه نوێنه‌ری شه‌رعییه‌و له لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵبژێرداوه بڕیاری له‌سه‌ر فیدرالیزم دا وه‌ك شێوازێك بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و حوكمه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا، وه‌ك باوه هه‌رێم له سایه‌ی سیسته‌می فیدرالیزم دا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌یه بۆ رێكخستنی گه‌لێ بوار، وه له‌به‌ر پچرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌غدا به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی حوكمه‌تی ناوه‌ندی بۆ كارگێرییه‌كانی له هه‌رێمدا له 20/10/1991، وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ران له هه‌رێمدا به‌بێ یاسایه‌ك بمێننه‌وه كه مافه‌كانی خانه‌نشینیان رێك بخا، جا له پێناو رێكخستن و پاراستنی مافه‌كانیان و مافه‌كانی خێزانه‌كانیان و زامن كردنی ژیانێكی لایه‌ق به‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست كه چاودێری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیموكراتی له هه‌رێمدا بكرێ، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا....
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 31
یاسای سه‌ندیكای ژمێركار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانیعێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 36مێژووی بڕیار: 20/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌و یاساكاریيهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (25)ی رۆژی (19/12/2000)دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:١/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران.5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه.6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.به‌شی یهكهمدامهزارندن و ئامانجهكانیدامهزراندنماددهی دووه‌م:1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه.2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.مادده‌ی سێیه‌م:سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا:1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی.2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات.3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقهبهكردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه.4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سهویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات.5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات.6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.به‌شی دووهمخۆنوسین ـ الانتماءـ و ئهندامێتیماددهی چواره‌م:شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن:1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت.2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ.3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا.ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1/خۆنوسین له سه‌ندیكادا، به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه بدرێ به نه‌قیب، یا به سه‌رۆكی لق له پارێزگه‌كاندا، ده‌شبێ هاوپێچ به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویستی له‌گه‌ڵدا بێ.2/ئه‌و داواكاریی خۆنووسینه، له‌ماوه‌ی (30) سی رۆژدا، كه له رۆژی له سه‌ندیكا تۆماركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ سه‌یری بكا و بیبڕێته‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ماوه‌كه به‌سه‌ربچێ و ئه‌نجومه‌ن نه‌یبڕیبێته‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، داواكارییه‌كه به قبوڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.3/ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، به بڕیارێكی هۆنیشانده‌ر (مسبب) داواكارییه‌كه بداته‌وه دواوه، له‌و باره‌دا، داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا تانه له بڕیاره‌كه بدا، ئیدی بڕیار، بڕیاری داگایه و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره.2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته:پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی نۆیه‌م:1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن.2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.به‌شی سێیهمپێكهێنەكان ـ التشكیلاتماددهی ده‌یه‌م:سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی.2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط).4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.مادده‌ی یازده‌هه‌م:1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه.2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.مادده‌ی دوازده‌هه‌م:ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا:1/ته‌سدیقكردنی بوجه.2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا.3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا.4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا.5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه.6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی كار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.مادده‌ی سیازده‌هه‌م:1/ هه‌ر ئه‌ندامێ، زه‌پتییه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبێ، ناشێ لە كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت.2/بڕیاره‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن، جا ئه‌گه‌ر هات و ده‌نگه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ئه‌و تایه قورس ده‌بێ (دیباته‌وه) كه ده‌نگی نه‌قیبی له‌گه‌ڵه.مادده‌ی چوارده‌هه‌م:نه‌قیب، مه‌رجه:1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ.2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی پازده‌هه‌م:نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێڕێ:1/سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا.2/نوێنه‌رایه‌یی سه‌ندیكا له هه‌ر موعامه‌له‌یه‌كدا كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عه‌كانی دادگایی و ئیداری و هه‌یئه‌تە ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیيه‌كان و ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكا بۆ كۆنگره‌كان و ته‌سدیقكردنی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ر به سه‌ندیكایش ده‌شتوانێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆی بدات به‌هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی بیه‌وێ.مادده‌ی شازده‌هه‌م:ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ:1/نه‌قیب.2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م:1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا.٢/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.مادده‌ی هه‌ژده‌هه‌م:1/ (نصاب) له ئه‌نجومه‌ندا، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته جێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان بێ، هی ئه‌وه.2/ئه‌گه‌ر هات و، جێگای نه‌قیب، به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، نوێنه‌ره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ، ئه‌گه‌ر هات و جێگای نوێنه‌ری نه‌قیبیش چۆڵ بوو، ئه‌وا، سكرتێر، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه جیگای ده‌گرێـته‌وه.3/ئه‌گه‌ر، هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌ر هۆیه‌ك ده‌بێ، ببێ، چۆڵ بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه ئه‌سڵییه‌كان، به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و جێگای ئه‌میش چۆڵ بوو، ئه‌مه، له‌م باره‌دا، یه‌كێ له دوو ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كه، كامیان ده‌نگی زۆرتری بووبێ، ئه‌وه‌یان جێگای ده‌گرێته‌وه.4/ئه‌گه‌ر پله‌وپایه (جێگاكانی) زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، له ماوه‌ی دوو مانگدا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه و كه‌سانێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا دیاركراوه، بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه به‌مه‌رجێ له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ هه‌ڵبژێرێ.مادده‌ی نۆزده‌هه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا.2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا.3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.4/خزمهتگوزارهكانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا.5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا.6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ.7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا.8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا.9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ.10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ.11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا.12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ.13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می.14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با.15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات.16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا.2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1/لیژنه‌ی زه‌پتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دایان ده‌نێ به‌مه‌رجێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ندامێ بێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.2/لیژنه‌ی زه‌پتی تایبه‌ته به سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچيیانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه و، له‌و مه‌سه‌له وشكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا و، ده‌شتوانێ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی خۆی راسپێرێ كه لێیان بكۆڵێته‌وه و راپۆرتێك له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكات.3/لیژنه‌ی زه‌پتی له‌سه‌ر ئه‌و رێسایانه‌ی له یاسای زه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، ره‌فتار ده‌كا.مادده‌ی بیست و سێیه‌م:لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات:1/هۆشیاردان (الانذار).2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ.3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قهدهغهكردنهش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.مادده‌ی بیست و چواره‌م:بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات:1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه.3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ.4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات.5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ.6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه، كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ.2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵده‌سووڕێنێ:1/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانیشی ده‌خاته كار.2/خزمه‌تگوزاران بۆ لق داده‌مه‌زرێنێ و مزوكرێیان دیار ده‌كا، دوای ته‌سدیقكردنی ئه‌نجومه‌ن.3/كه‌سێ ده‌ستنیشان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی له لیژنه ره‌سمییه‌كان و شتی دیكه پارێزگاكه‌دا نوێنه‌ری لق بێت.4/پێشنیاز و ئامۆژگاریی تایبه‌ت به كاروباری لق ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، ئه‌میش ده‌رباره‌یان بڕیار ده‌رده‌كا.5/بوجه‌ی خه‌مڵكراوی ساڵانه‌ی لق ته‌یار و ئاماده ده‌كا و ده‌یخاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سدیقی بكا.6/ئه‌رك و مه‌سره‌فی پێویستی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری لق له بوجه‌ی لقه‌كه خه‌رج ده‌كا.7/لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی، له پارێزگه‌كه‌دا بۆ وه‌دێهێنانی مه‌به‌ست وئامانجی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.8/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌یداتێ، هه‌ڵیانده‌سووڕێنێ.به‌شی چوارهمدارایی سهندیكاماددهی بیست و نۆیه‌م:دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ:1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون.2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا.3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان.4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا.5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.حوكمه كۆتاییهكانماددهی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...