أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا سێ دیناره. دووه‌م: ره‌سمی به‌شداری كردنی ساڵانه بیست دیناره و له ماوه‌یه‌ك ده‌درێ كه له مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێك تێناپه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاریكراو ره‌سمی دواكه‌وت (50%) له ره‌سمی به‌شداریكردنی ساڵانه جه‌زا ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌بێ عوزری ره‌وا له دانی ره‌سمی به‌شداریكردن دواكه‌وت ناوی له تۆماری ئه‌ندامان وه‌ده‌رده‌نرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌يده‌ن. 2. به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات. دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و كاری ئه‌وه ته‌ماشای ئه‌و شكاتانه بكا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی ره‌وانه ده‌كا، وه ئه‌و بنه‌مایانه ره‌چاو ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ كیمیاگه‌ران داده‌مه‌زرێندرێ و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. ده‌سته‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) پانزده كه‌س پێك دێت به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تاكو هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای كیمیاگه‌ران. ده‌سته‌ی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. نه‌قیب: نه‌قیبی كیمیاگه‌ران.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: هاووڵاتی هه‌رێم بێ و تیادا جێواربێ. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. سێیه‌م: بروانامه‌ی به كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له كیمیادا به ده‌ست هێنابێ و له بواری ته‌كنیكاری یان زانستی له سنووری پسپۆرییه‌كه‌یدا كاری كردبێ.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3. جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5. سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6. دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8. تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9. دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10. پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12. رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13. بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14. دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15. ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
مادده‌ی دوانزده:
مادده‌ی دوانزده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2. هه‌شت ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیب و سكرتێریشه‌وه: له وانه بن كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان قه‌تاندویانه له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێ ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچڕ له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1. به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به هه‌ڵبژاردنی نهێنی بریكاری سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگی یه‌ك جار دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كا هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاساییش له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجوومه‌ن. سێیه‌م: چاوپیاخشاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسایی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمی دیموكراتی و پاڵپشتی كردن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی فیدرالیزم. 2. به‌شداری كردن له راپه‌رینی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و رۆشنبیری و زانستی به هاریكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا. 3. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. 4. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 5. په‌یوه‌ندی پێكهێنان و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 6-كۆشش كردن بۆ زامنكردنی دوارۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 7-هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆره‌كاندا بۆ بوار ره‌خساندن له به‌رده‌وام ئه‌ندامانی سه‌ندیكادا تا خوێندنی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بیانگرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه. 2. ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن. 3. ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. 4. قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن. 5. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا. 6. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 7. ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 8. پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. 9. ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.