مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌يده‌ن.
2. به داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار كه سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشتنامه ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبونه‌وه له نێوان پانزده رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكارییه‌كه‌وه دیاری بكات.
دووه‌م: نابێ له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیدا باس له هیچ كارێك بكرێ غه‌یری ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا جێگیر كراون و له كاتی كۆبوونه‌وه له پێناویان‌دا.
الموضوع: بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له حاڵه‌تی بڕیارێكی هۆدار,بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكرێ له حاڵه‌تی داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار,ممنوعیت بحث در مورد کارهای غیر مرتبط در جلسه نائاسایی,تعیین مهلت پانزده روزه برای برگزاری جلسه نائاسایی