مادده‌ی چوارده:
یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
الموضوع: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ,ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه,ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو,ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو