أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: 1-له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیدا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2-ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ك دەبێ ببێ، جێگای سه‌رۆك چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌و، جا ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌م باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر، به‌جارێ، جێگای سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێریش چۆڵ بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا یه‌كێ له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به ده‌نگدانی نهێنی جێگای ده‌گرێته‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌وڵ بدات كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ یان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی پێشتر بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێسای ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه كه‌سانێ هه‌ڵبژێرن جێگای ئه‌وان بۆ باقیمه‌نی ماوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه به مه‌رجێ باقی مه‌نی ماوه‌كه له (6) مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: ده‌شێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی (استثنائی) ببه‌سترێ: 1-به بڕیارێكی هۆدار له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامامنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه. 2-به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار كه له لایه‌ن دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بكرێت. پێویسته له‌م باره‌دا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی پێشكه‌شكردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) بانگێشت بۆ سازدانی كۆنگره كه ده‌ربكات. 3-بڕیاری كۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتیی به جۆرێ داده‌مه‌زرێ كه ژماره‌یه‌ك جوتیار له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن، ئه‌وانه له جیاتی ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ئیش و كاری یه‌كێتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-یه‌كێتی: یه‌كێتیی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 3-سه‌رۆك: سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 4-نووسینگه (مكتب): مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستانی عێراق. 5-وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵی ئاودێری.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: لیژنه‌ی گوند: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامنی یه‌كێتیی سنووری گونده‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژیردرێن به مه‌رجێ ژماره‌ی ئه‌ندامان له سنووری گونده‌كه‌دا له (30) جوتیار كه‌متر نه‌بن. جا ئه‌گه‌ر هاتووو ئه‌و ژماره‌یه له‌و گونده‌دا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا جوتیارانی دوو گوند یان زیاتر ده‌بن به‌یه‌ك و (30) كه‌سه‌كه ته‌واو ده‌بێ و یه‌ك لیژنه هه‌ڵده‌بژێرن.
ماده‌ی دوازده:
ماده‌ی دوازده: ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: لیژنه‌ی قه‌زا: له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و، له لایه‌ن لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن ئه‌مانه‌ش له ناو خۆیاندا ئه‌ندامێك بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: زه‌پت كردن 1-یه‌كێتی جوتیاران بۆی هه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆی، كه حاڵه‌تێ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر ساغ بووه وه له ئه‌ندامێتیی بخات: أ-ئه‌گه‌ر جینایه‌تی یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر بكات. ب-ئه‌گه‌ر ئه‌هلییه‌تی له ده‌ست بدات. ج-ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌ركانه لابدات كه پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتی گشتی جوتیاران سه‌پاندوویه‌تی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه به نووسراو ئاگادار كرابێته‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی چییه‌و ده‌بێ بیكات. د-ئه‌گه‌ر شه‌رتێ له شه‌رشرووتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات. 2-یاسای زه‌پتیی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و فرمانبه‌رانه‌دا كه له یه‌كێتییه‌كه‌یدا كارده‌كه‌ن ده‌خرێته‌كار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆك: مه‌رجی ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه و نووسین به باشی بزانێ و ته‌مه‌نیشی له (30)سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2-شه‌شه ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به‌مه‌رجی خوێندنه‌وه و نووسین و باش بزانن و له بواری كشتوكاڵ و جوتیاریدا ئه‌زموون و شاره‌زاییان هه‌بێ و ته‌مه‌نیان له (25) بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌م ئیش و كارانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1-بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی كۆشش ده‌كات. 2-پێشنیازی تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنی یاسای یه‌كێتی پێشكه‌ش ده‌كات. 3-بڕیاره‌كانی كۆنگره ده‌خاته به‌ركار. 4-كارمه‌ندان بۆ كاروباری یه‌كێتی داده‌مه‌زرێنێ و كرێ و شهرتو شرووتی ته‌رفیعیان دیار ده‌كات. 5-نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا ناونیشان ده‌كات. 6-ده‌عوا و شكات و سكاڵا هه‌واڵه‌ی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان ده‌كات. 7-لیژنه گه‌لی لاوه‌كی پێك ده‌هێنێ و ڕێنمایی بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات. 8-سه‌یری ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یان لیژنه‌كان ده‌كات. 9-بوجه‌ی دارایی ته‌سدیق ده‌كا و ژمێریارێكی یاسایی بۆ ته‌دقیقكردنی حساباتی كۆتایی داده‌مه‌زرێنێ. 10-خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن رێك ده‌خا و به‌پێی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات. 11-به موڵك كردنی عیقار و دارایی وقبوڵكردنی پیتاك و به‌خشش و شه‌رتوشرووتی قه‌رزكردن و به قه‌رزدانی دارایی ئیقرار ده‌كا، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌دا. 12-به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان یانه داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. 13-سه‌یری داواكارییه‌كانی ئینتیمای یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی مه‌ركه‌زی قه‌زاكان. 14-هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی یه‌كێتی یان به سه‌رۆكانی لقه‌كان ده‌دات. 15-پێرۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه و پێشنیازیش بۆ هه‌مواركردنی ئاماده‌ده‌كا و ده‌یخاته پێش چاوی كۆنگره بۆ ئیقرار كردنی.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له ماوه ساڵێكدا له (3) كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیا جیا دا به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له ئیشه‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شت:
مادده‌ی بیست و هه‌شت: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: 1-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا جێگرێ و سه‌رۆك و سكرتێرێك و لێپرسراوێكی دارایی به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێ. 2-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ر مانگه و جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌دا و بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكه‌كه‌ی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز بدات.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتیی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1-بۆ ریشاژۆكردنی فیدراڵیه‌ت تێده‌كۆشێ و پاڵپشتی له ئه‌زموونی دیموكراسی و ده‌زگاكانی ده‌كات له كوردستانی عێراقدا. 2-جه‌ماوه‌ری جوتیاران له هه‌رێمدا رێك ده‌خاو رێزه‌كانیان یه‌ك ده‌خاو بارودۆخی ژین و ژیارییان چاكتر ده‌كا و سه‌ویه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیان باڵاتر ده‌كا و له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ی نێوانیاندا گیانی هاوكۆمه‌كی و برایه‌تی و دیموكراتی فراژوو ده‌كا و له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كاندا توندرۆیی ده‌بیزێ و نایهێلێ. 3-دنه ده‌دات جوتیاره ئاواره و راگوێزراوه‌كان بگه‌رێنرێنه‌وه دیهات و گونده‌كانی خۆیان و ئه‌و كێشه و پێ لێ درێژكردنانه‌ش كه به‌هۆی كۆچكردنی ناوخۆ و له ئه‌نجامی بارودۆخی لاوهكیدا روویان دا‌و دوچاری هه‌رێم بوو بوون چاره‌سه‌ریان بكات. 4-رۆڵه‌كانی جوتیاران هان ده‌درێن بچنه قوتابخانه و په‌یمانگه‌و كۆلێجه پیشه‌ییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیاندا سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. 5-جوتیاران رێنمایی ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێكی ئه‌وتۆ سوود له سامانی ئاو وه‌ربگرن كه له‌گه‌ڵ باری ئابووریی هه‌رێمدا بلوێ. 6-جوتیار به ئاوه‌زدێنێ (توعیه) و دنه‌یان ده‌دا جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌رگای خۆرسك بپارێزن و به‌ره‌و چاكتری ببه‌ن تا رووه‌كی رووپۆشی كوردستان زامن ببێ و، راوكردنیش به جۆرێك پێك بخه‌ن كه په‌له‌وه‌ر و گیانله‌به‌رانی ده‌گمه‌ن پارێزراو بن. 7-بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێندواری تێ ده‌كۆشێ و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر هاوبه‌شی ده‌كات. 8-جوتیاران دنه ده‌دات كه كارگه‌ی بچوك بچوك دابمه‌زرێنن تا ئه‌و به‌رووبوومه‌ی له فرۆشتن زیاده‌یه و ماوەتەوە سه‌نعه‌تكاریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها دنه‌ی دامه‌زراندنی پیشه‌سازی خۆراكیش ده‌دات. 9-جوتیاران دنه ده‌دات و حاڵیان ده‌كات كه زیاد كردنی رادده‌ی ره‌نێوهاتی مەزراکان زەروورە و پێوستیشە راددەی رەنێوهاتی (الانتاجیه)یه‌كه‌ی كشتوكاڵی زیاتر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی مامناوه‌ند (المعدل)ی جیهانی. 10- جوتیاران و كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص) دنه‌ده‌دات كه شیركه‌تی تایبه‌ت بۆ ره‌نێو هانین (انتاج)و تۆوی چاككرا و مسۆگه‌ر كردنی كۆگای ساردكارو كه به‌روبوومی كشتوكاڵی تێدا بپارێزێ، دابمه‌زرێنن. 11- جوتیاران دنه ده‌دات كه كشتوكاڵی شوشه به‌ند ره‌نێوبهێنن و، له به‌راوه‌كاندا دێبه‌بەرو بێستان زووتر بكه‌ن و، له دێمه‌كاره‌كانیشدا هه‌ر جێگایه‌ك له‌بار بێ بۆ ره‌زی مێو دارمێوی لێ بنێژرێ. 12- جوتیاران دنه ده‌دات كه مه‌كینه سازی نوێ له كشتوكاڵدا بهێننه مه‌یدانی كار و، له هه‌ردوو به‌شی رووه‌كی و ئاژه‌ڵداریدا رێگا و شێوازی به‌هره‌مه‌ندی به‌ره‌و چاكتر كردن بخه‌نه كار. 13-له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا به هاوده‌نگی كۆشش ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردنی ڕێگا و شێوازی ئه‌وتۆ كه به بازارگه‌یاندن و فرۆشتنی داهاتی جوتیاران مسۆگه‌ر بكات. 14-شتێكی پێویستیشه كه به هاوكاری و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا پێكه‌وه كێلگه‌كانی كشتوكاڵ و له‌وه‌رگا خۆرسكه‌كان له مین پاك بكاته‌وه. 15-بۆ فه‌راهه‌مكردنی شێواز و ئامرازی نوێ له‌ناو بردنی ده‌ردو به‌ڵای كشتوكاڵی له هه‌ردوو بواری روهكی و ئاژه‌ڵیدا كۆشش ده‌كات. 16-له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كاندا هه‌وڵ ده‌دات كه ئه‌و لێژنانه‌ی له كاتی زه‌رووردا ساز ده‌درێن و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانه‌وه هه‌یه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی جوتیارانیشی تێدابن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1-كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی جوتیاراندا و له (سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سته‌كانی لقی پارێزگاكان و لیژنه‌گه‌لی هه‌ڵبژێردراوی قه‌زاو ناحیه) پێك دێت بۆ سازدانی كۆنگره$. 2-كۆنگره سێ ساڵ جارێك به بڕیاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بانگهێشتێ كه سه‌رۆك ده‌ری دێنێ ساز ده‌درێت و (نیصاب) یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامنی كۆنگره دێته جێ. 3-ئه‌گره له حاڵه‌تێكدا (نیصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان جێگه‌و هه‌مان كاتدا ئه‌نجام ده‌درێ و له‌م باره‌دا (نیصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌جێ ئه‌وا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.