أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی ملكه‌چ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هاتنه‌كایه‌وه: 1- باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا. 2- ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی. 3- باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر. 4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات. 6- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. دووه‌م: پێویسته ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونی له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سێ پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی گشتی پێكده‌هێنرێت كه وه‌زیری ته‌ندروستی یان ئه‌وه‌ی ڕایده‌سپێرێت ده‌سنیشانیان ده‌كات و كاری هه‌ر یه‌كێكیان له‌م بواره‌دا له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت پشكنینی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی مه‌ترسییان له سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكۆڵینه‌وه یان دادگاییكردن له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێك له ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا پێویسته باری ده‌روونی پشكنینی بۆ بكرێت له ڕوانگه‌ی گومانكردن له تووشبوونی به شله‌ژانێكی ده‌روونی یان له‌سه‌ر داواكاری تۆمه‌تبار یان كه‌سوكاری یان پارێزه‌ری به‌رگری یان داواكاری گشتی ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێت بۆ پشكنین و دانانی له ژێر تێروانین و چاودێری وورد و پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی پزیشكی ده‌رهه‌قییه‌وه. سێیه‌م: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه له ماوه‌یه‌ك كه زۆره‌كه‌ی (7) حه‌وت رۆژه له رێكه‌وتی ڕه‌وانه‌كردن له دادگای تایبه‌مه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكیی ده‌روونی ده‌كرێت به‌پێی نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ئه‌و كێسه‌ی له‌سه‌ری تۆمه‌تباركراوه‌و باره هاوه‌ڵبووه‌كانی و هه‌ر زانیاری یان راپۆڕتێكی پزیشكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی و كۆپیه‌ك له نموونه‌ی ڕه‌وانه‌كردنه‌كه ده‌درێته لێژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. چواره‌م: ئه‌و نه‌خۆشه تۆمه‌تاره ڕه‌وانه‌كراوه‌ی به‌پێی هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووم) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی پزیشكیی ده‌روونی داده‌نرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی به شێویه‌كی خولیی بۆ دانانی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ئاستی پێزانینی بۆ ڕه‌فتارو به‌رپرسیاره‌تیه‌كانی له ماوه‌ی (30) سی رۆژی شیاو بۆ درێژكردنه‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و نه‌خۆشه‌ی بۆی ڕه‌وانه‌كراوه به‌پێی مادده‌ی (26)ی ئه‌م یاسایه ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر: یه‌كه‌م: مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێ‌زانین و ویستی له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. دووه‌م: توانای ئاماده‌بوونی له‌به‌رده‌م دادگا‌و به‌رگری كردن له خۆی. سێیه‌م: ئاستی مه‌ترسیداربوونی له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. چواره‌م: راسپاردن به چاره‌سه‌ركردنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراو تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كانی.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاریدا پاڵپشت به راپۆڕتی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌قكراو له مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی نییه ئه‌وا دادگا بڕیار ده‌دات به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسییه‌كه‌ی. دووه‌م: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه ملكه‌چ ده‌بێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی و ئاماده‌سازیی تاوه‌كو لاچوونی مه‌ترسیه‌كه‌ی و پزیشكی پسپۆڕ ڕاپۆڕتێكی خولیی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی پێشكه‌شی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ریی ده‌كات. سێیه‌م: دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆی نیه ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یگرێته‌وه له دامه‌زراو بهێنێته ده‌ره‌وه ته‌نها پاڵپشت به راپۆڕتێكی پزیشكیی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونیه‌وه نه‌بێت كه لایه‌نگیریی لاچوونی مه‌ترسییه‌كانی بكات. چواره‌م: داواكاری گشتی و كه‌سوكاری تۆمه‌تبار بۆیان هه‌یه تێهه‌ڵچوونه‌وه بكه‌ن بۆ بڕیاری لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی له لای لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یی له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندن به بڕیاره‌كه. پێنجه‌م: ناكرێت دانانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت ته‌نها پاش گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ لایه‌نی دادگه‌ریی فه‌رمانكار به دانان و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كانی دانان هه‌ر (30) رۆژ جارێك پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی كه‌وا نه‌خۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كه‌یی (نیمچه‌یی) به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی مه‌زه‌نده ده‌كات ئه‌وا بۆی هه‌یه بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراودا تاوه‌كو چاكده‌بێته‌وه.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گومان كرا له تووشبوونی نیشته‌جێكراوێك یان سپێردراوێك له كاتی به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزای ئازادیستێن به شله‌ژانێكی ده‌روونی ئه‌وا بۆ نزیكترین یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراو ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه بینی كه‌وا باری نه‌خۆشی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو پێویستی به چاره‌سه‌ریی هه‌یه ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری ماوه‌كه‌ی له راپۆڕته‌كه‌دا دیاری بكات و ئاگاداری فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت. سێیه‌م: نیشته‌جێكراو یان سپێردراو ڕاسته‌وخۆ له دوای چاكبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراو له حاڵه‌تی تووشبوونی سپێردراوێك به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ئه‌ندامییه‌كان بۆی هه‌یه رێگه به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بدات له ژێر پاسه‌وانیی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه پسپۆڕه‌كان، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پۆلیس پابه‌ند ده‌بێت به پاسه‌وانیی كردنی به‌درێژایی ماوه‌ی چاره‌سه‌ریكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ جێگه‌ی دانان.
مادده‌ی سی و چوارده‌م:
مادده‌ی سی و چوارده‌م: ئه‌و نه‌خۆشه ده‌روونییه‌ی له یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی چاودێریی پێویست له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی كۆتكردنی ئازادی به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: پێزانینی ناو‌و پیشه‌ی گشت ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و تیمه چاره‌سه‌ركارییه‌ی كه له دامه‌زراوه‌كه چاودێری ده‌كات. چواره‌م: وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ده‌سنیشانكردنی باره‌كه‌ی و پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراوو ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كانی باره‌كه‌ی. پێنجه‌م: ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره پزیشكیه ڕه‌چاوكراوو دانپێنراوه‌كانی لایه‌نه زانستیه‌كانه‌وه بێت. شه‌شه‌م: پێویستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ڕه‌وشته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی نۆشده‌ریی چاودێرییه‌كیی. حه‌وته‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ملكه‌چبوون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسكردنێكی ته‌واوی ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ بكرێت، به مه‌رجێك ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر بڕیاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی قه‌ده‌غه بكرێت. هه‌شته‌م: پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌سته به خۆی و به دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م زانیاریانه بۆ مه‌به‌سته نا چاره‌سه‌رییه‌كان ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێت: 1- داواكردنی زانیارییه‌كان له لایه‌ن لایه‌نێكی دادگه‌رییه‌وه. 2- بوونی ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانێكی مه‌ترسیدار یان پێكانێكی خراپ بۆ نه‌خۆش یان بۆ كه‌سانی تر. 3- حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵ یان گومان كردن له بوونی ده‌ستدرێژی. 4- لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا مافی هه‌یه بڕوانێته تۆماری نه‌خۆشه‌كان. نۆیه‌م: پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی و په‌یوه‌سته كه‌سایه‌تی و شوێنی دانیشتنی له دامه‌زراوه‌كاندا. ده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی راپۆڕتێكی پزیشكی ته‌واو ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنین و رێكاره چاره‌سه‌رییانه‌ی له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه بۆی ئه‌نجام دراون، وه له حاڵه‌تی خواستی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتنی كۆپیه‌كی ته‌واو له دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وا بۆی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا‌و لێژنه بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌م مافه‌ی لێ بسه‌نێت له‌به‌ر هۆی چاره‌سه‌ركاریی و نه‌خۆشیش مافی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌زه‌لوم بكات له‌م رێكاره. یازده‌م: ته‌زه‌لوم كردن له هه‌ر رێكارێك به‌پێی ئه‌و رێسا‌و رێكارانه‌ی رێنماییه ده‌ركراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دیاریان ده‌كات. دوازده‌م: چاوپێكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ته‌نها ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ پلانی چاره‌سه‌ریی. سێزده‌م: تواناپێدانی له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ره‌كه‌ی. چوارده‌م: ده‌ستكه‌وتنی مۆڵه‌تیی چاره‌سه‌ریی به‌پێی ئه‌و پلانه چاره‌سه‌رییه‌ی بۆی دانراوه. پازده‌م: داواكردنی چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراو به‌بێ یاوه‌ری هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی كۆتایی هاتبێت پاش وه‌رگرتنی پلان بۆ چاودێریكردنی له ڕووی ده‌روونیه‌وه پاش ده‌رچوونی، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی چاودێریكردنی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. شازده‌م: پاراستنی له وه‌سوودهێنانی ئابوری و سێكسی و له ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و مامه‌ڵه‌ی ڕیسواكار. حه‌ڤده‌م: ده‌سكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندنه ناوه‌خۆو ده‌ره‌كیه‌كان به‌پێی پلانی چاره‌سه‌ریی بڕیاردراو. هه‌ژده‌م: له حاڵه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ریی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌وا نه‌خۆشی ده‌روونی مافی هه‌یه له: 1- وه‌رگرتنی زانیاری پێویست بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی ڕاشكاوانه‌و ئازادانه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی پێشنیاركراو له لایه‌ن تیمی چاره‌سه‌ركاره‌وه. 2- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی پێشكه‌شكراو بۆی به مه‌رجێك له ئاسه‌واری ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیه‌كه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه. 3- وه‌رگرتنی بیروڕای له سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كان و وه‌رگرتنی راپۆڕتی نووسراو له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌كه ده‌رباره‌ی پلانی چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه‌رێم. سێیه‌م: ته‌ندروستیی ده‌روونی: مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی ده‌روونی و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی دروست و توانای مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ فشار‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌وا ژیان ده‌یانهێنێته كایه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی توانا ژیرییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی سوود به تاك كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت. چواره‌م: نه‌خۆشی ده‌روونی: ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه تووشی یه‌كێك یان زیاتر له شله‌ژانه‌كانی بیریی یان ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی تر بووه كه پزیشكی پسپۆڕ ده‌سنیشانیان ده‌كات. 1- شله‌ژانی بیریی: شله‌ژانه له هێزی ژیریی بنه‌ڕه‌تی كه له ئه‌نجامی تێكچوونێكی سه‌ختی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ندامیی یان ئه‌ركییه‌وه ده‌بێت، كار له ویست و به‌رچاوڕۆنی و پێ‌زانین و بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتارو هه‌ست و توانای نه‌خۆش ده‌كات له خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێره‌ی سه‌ختیی و قۆناغی شله‌ژانه‌كه. 2- شله‌ژانی ده‌ماریی یان شله‌ژانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ: مه‌به‌ستی حاڵه‌تێكه له خه‌مناكیی كه‌سێتیی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وتێكه خۆگونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوازی توانا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی پێویسته به‌بێ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر توانا ژیرییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان. پێنجه‌م: پزیشكی ده‌روونی: ئه‌و پزیشكه‌یه كه پله‌یه‌كی پسپۆڕی له پزیشكی ده‌روونی به‌ده‌ستهێناوه‌و له سه‌ندیكای پزیشكان له خشته‌ی پسپۆڕ یان راوێژكار یان پزیشكی شاره‌زا له ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆماركراوه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێت به‌سه‌ر: یه‌كه‌م: نه‌خۆشی ده‌روونی پێناسه‌كراو به‌پێی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراوی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی چ گشتی بێت یان تایبه‌ت. سێیه‌م: به‌شه‌كانی پزیشكی ده‌روونی له دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌كاندا. چواره‌م: ئه‌و بنكه ته‌ندروستیه خۆماڵی و بیانیانه‌ی كه‌وا مۆڵه‌تیان پێدراوه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی كاربكه‌ن. پێنجه‌م: نورینگه‌ی تایبه‌ت یان ده‌ره‌كی نه‌لكاو به‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆكراوه، وه ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ده‌روونی.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی) به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرو ئه‌ندامێتی ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه باسكراون پێكده‌هێنرێت، به مه‌رجێك پله‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 2- وه‌زاره‌تی داد. 3- وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 4- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 5- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 6- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 7- نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان. 8- سه‌رۆكی لێژنه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكاندا. دووه‌م: كاری ئه‌نجومه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كان و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی ده‌روونی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی چاودێریكردنی نه‌خۆش و خانه‌كانی حه‌واندنه‌وه. چواره‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراو نۆرینگه‌كانی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاودێریكردنی نه‌خۆش. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وانه‌وه. شه‌شه‌م: دانانی ستانده‌ر بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی ده‌ركراو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌به‌ردنی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یان به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت. حه‌وته‌م: هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه زانستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پزیشكی ده‌روونیی به‌رپرس بۆی هه‌یه ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كیی ده‌قكراو له هه‌ردوو مادده‌ی (نۆیه‌م، و ده‌یه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا، درێژبكاته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی حه‌وت رۆژه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وامبوون و له تواناشدا نه‌بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشكی له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می چوونه‌ژووره‌وه زۆره‌كیه‌كه ده‌سبكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له مادده‌ی (نۆیه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: نابێت نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌كیانه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك هه‌فته بهێڵدرێته‌وه ته‌نها پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه نه‌بێت له رێگه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ، به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆشه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا بنێردرێت، وه له‌گه‌ڵیانیشدا نموونه‌ی به‌كارهێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوپێچ بكرێت. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا حاڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی نه‌خۆش كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌روونیه‌كه‌ی پێشكه‌شیان كراوه په‌سه‌ند نه‌كات.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: ئه‌گه‌ر باری نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (30) سی رۆژ زیاتر بێت له ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه ئه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا بۆی هه‌یه پاڵپشت به راپۆڕتی پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس راسپارده بكات به چاره‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و راسپارده‌ی لێژنه‌كه له ماوه‌ی سێ رۆژ له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌خرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت نه‌خۆشی ده‌روونی ملكه‌چكراو بۆ چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی له‌و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه ده‌روونییه‌ی لێیه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات و له‌و دامه‌زراوه‌ی كه تیایدایه چاره‌سه‌ری پێویست نه‌بوو. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆی هه‌یه باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی كۆتایی پێبهێنێت له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دووه‌كانی نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه تووشی نه‌خۆشیێكی جه‌سته‌یی هات ئه‌گه‌ری مردنی هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری دادگای تایبه‌تمه‌ند، به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كیه، ئاگاداری لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه بكاته‌وه له ماوه‌یه‌ك له سێ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بن: یه‌كه‌م: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و یه‌كێكی تر له تۆماره پزیشكیه‌كان پاش واژووكردنی له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه. دووه‌م: دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو تاوه‌كو نه‌خۆش و میوانه‌كان سه‌یریان بكه‌ن. سێیه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم، و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكرنی سكاڵا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریده‌گرێت بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ناكرێت ئازادی نه‌خۆش له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كۆت بكرێت یان گۆشه‌گیر بكرێت به هه‌ر ئامرازێك به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكاره دیاریكراوه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی ده‌رده‌كرێن بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.