مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی ملكه‌چ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هاتنه‌كایه‌وه: 1- باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا. 2- ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی. 3- باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر. 4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات. 6- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. دووه‌م: پێویسته ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.
الموضوع: چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی,باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا,ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی,باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر,ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی,هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات,ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا,ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.