مادده‌ی سی و دووه‌م:

معرف المادة: 18003

رقم المادة : 524

مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گومان كرا له‌ تووشبوونی نیشته‌جێكراوێك یان سپێردراوێك له‌ كاتی به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزای ئازادیستێن به‌ شله‌ژانێكی ده‌روونی ئه‌وا بۆ نزیكترین یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی داخراو ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی و ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه‌ بینی كه‌وا باری نه‌خۆشی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو پێویستی به‌ چاره‌سه‌ریی هه‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ری ماوه‌كه‌ی له‌ راپۆڕته‌كه‌دا دیاری بكات و ئاگاداری فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت. سێیه‌م: نیشته‌جێكراو یان سپێردراو ڕاسته‌وخۆ له‌ دوای چاكبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی.

الموضوع: گومان له‌ تووشبوونی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو,پێویستی به‌ چاره‌سه‌ریی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو,راسته‌وخۆ له‌ دوای چاكبوونه‌وه‌ی نیشته‌جێكراو یان سپێردراو