مادده‌ی سێزده‌م: نابێت نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌كیانه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك هه‌فته بهێڵدرێته‌وه ته‌نها پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه نه‌بێت له رێگه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ، به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆشه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا بنێردرێت، وه له‌گه‌ڵیانیشدا نموونه‌ی به‌كارهێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوپێچ بكرێت. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا حاڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی نه‌خۆش كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌روونیه‌كه‌ی پێشكه‌شیان كراوه په‌سه‌ند نه‌كات.
الموضوع: نابێت نه‌خۆشی ده‌روونی به شێوه‌یه‌كی زۆره‌كیانه له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك هه‌فته بهێڵدرێته‌وه,پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی نه‌خۆشه‌كه نه‌بێت له رێگه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ,به مه‌رجێك هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆشه‌كه بۆ لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا بنێردرێت,حاڵه‌تی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی نه‌خۆش كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌روونیه‌كه‌ی پێشكه‌شیان كراوه په‌سه‌ند نه‌كات.