مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.
الموضوع: رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه,چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه,ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند,ناردنی ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل,پشكنین و توێژینه‌وه