مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند ده‌بن: یه‌كه‌م: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و یه‌كێكی تر له تۆماره پزیشكیه‌كان پاش واژووكردنی له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه. دووه‌م: دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو تاوه‌كو نه‌خۆش و میوانه‌كان سه‌یریان بكه‌ن. سێیه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم، و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكرنی سكاڵا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریده‌گرێت بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی.
الموضوع: ڕاده‌ستكردنی نه‌خۆش و كه‌سوكاری وێنه‌یه‌ك له‌و مافانه‌ی نه‌خۆش,دانانی كۆپیه‌ك له‌م مافانه له شوێنی به‌رچاو,ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌و رێكاره‌كانی ته‌زه‌لوم