مادده‌ی سی و چوارده‌م: ئه‌و نه‌خۆشه ده‌روونییه‌ی له یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی چاودێریی پێویست له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی كۆتكردنی ئازادی به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: پێزانینی ناو‌و پیشه‌ی گشت ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و تیمه چاره‌سه‌ركارییه‌ی كه له دامه‌زراوه‌كه چاودێری ده‌كات. چواره‌م: وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ده‌سنیشانكردنی باره‌كه‌ی و پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراوو ئه‌گه‌ری پێشهاته‌كانی باره‌كه‌ی. پێنجه‌م: ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی پێشكه‌شی ده‌كرێت به‌پێی ستانده‌ره پزیشكیه ڕه‌چاوكراوو دانپێنراوه‌كانی لایه‌نه زانستیه‌كانه‌وه بێت. شه‌شه‌م: پێویستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ڕه‌وشته‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێش ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی نۆشده‌ریی چاودێرییه‌كیی. حه‌وته‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ملكه‌چبوون بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسكردنێكی ته‌واوی ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ بكرێت، به مه‌رجێك ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر بڕیاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی قه‌ده‌غه بكرێت. هه‌شته‌م: پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌سته به خۆی و به دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی و ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م زانیاریانه بۆ مه‌به‌سته نا چاره‌سه‌رییه‌كان ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه نه‌بێت: 1- داواكردنی زانیارییه‌كان له لایه‌ن لایه‌نێكی دادگه‌رییه‌وه. 2- بوونی ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانێكی مه‌ترسیدار یان پێكانێكی خراپ بۆ نه‌خۆش یان بۆ كه‌سانی تر. 3- حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵ یان گومان كردن له بوونی ده‌ستدرێژی. 4- لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا مافی هه‌یه بڕوانێته تۆماری نه‌خۆشه‌كان. نۆیه‌م: پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی و په‌یوه‌سته كه‌سایه‌تی و شوێنی دانیشتنی له دامه‌زراوه‌كاندا. ده‌یه‌م: ده‌سكه‌وتنی راپۆڕتێكی پزیشكی ته‌واو ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنین و رێكاره چاره‌سه‌رییانه‌ی له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه بۆی ئه‌نجام دراون، وه له حاڵه‌تی خواستی له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتنی كۆپیه‌كی ته‌واو له دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وا بۆی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا‌و لێژنه بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌م مافه‌ی لێ بسه‌نێت له‌به‌ر هۆی چاره‌سه‌ركاریی و نه‌خۆشیش مافی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌زه‌لوم بكات له‌م رێكاره. یازده‌م: ته‌زه‌لوم كردن له هه‌ر رێكارێك به‌پێی ئه‌و رێسا‌و رێكارانه‌ی رێنماییه ده‌ركراوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه دیاریان ده‌كات. دوازده‌م: چاوپێكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ته‌نها ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ پلانی چاره‌سه‌ریی. سێزده‌م: تواناپێدانی له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ره‌كه‌ی. چوارده‌م: ده‌ستكه‌وتنی مۆڵه‌تیی چاره‌سه‌ریی به‌پێی ئه‌و پلانه چاره‌سه‌رییه‌ی بۆی دانراوه. پازده‌م: داواكردنی چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراو به‌بێ یاوه‌ری هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی كۆتایی هاتبێت پاش وه‌رگرتنی پلان بۆ چاودێریكردنی له ڕووی ده‌روونیه‌وه پاش ده‌رچوونی، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی چاودێریكردنی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. شازده‌م: پاراستنی له وه‌سوودهێنانی ئابوری و سێكسی و له ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و مامه‌ڵه‌ی ڕیسواكار. حه‌ڤده‌م: ده‌سكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌یاندنه ناوه‌خۆو ده‌ره‌كیه‌كان به‌پێی پلانی چاره‌سه‌ریی بڕیاردراو. هه‌ژده‌م: له حاڵه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ریی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌وا نه‌خۆشی ده‌روونی مافی هه‌یه له: 1- وه‌رگرتنی زانیاری پێویست بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی ڕاشكاوانه‌و ئازادانه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی پێشنیاركراو له لایه‌ن تیمی چاره‌سه‌ركاره‌وه. 2- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی پێشكه‌شكراو بۆی به مه‌رجێك له ئاسه‌واری ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستیه‌كه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه. 3- وه‌رگرتنی بیروڕای له سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌كان و وه‌رگرتنی راپۆڕتی نووسراو له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌كه ده‌رباره‌ی پلانی چاره‌سه‌ركردن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی.
الموضوع: وه‌رگرتنی چاودێریی پێویست له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا,قه‌ده‌غه‌كردنی كۆتكردنی ئازادی به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,پێزانینی ناو‌و پیشه‌ی گشت ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و تیمه چاره‌سه‌ركارییه‌ی كه له دامه‌زراوه‌كه چاودێری ده‌كات,وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ده‌سنیشانكردنی باره‌كه‌ی و پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراوو,پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌سته به خۆی و به دۆسیه پزیشكیه‌كه‌ی