مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی ده‌روونی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلان بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان. سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی چاودێریكردنی نه‌خۆش و خانه‌كانی حه‌واندنه‌وه. چواره‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراو نۆرینگه‌كانی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاودێریكردنی نه‌خۆش. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وانه‌وه. شه‌شه‌م: دانانی ستانده‌ر بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی ده‌ركراو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌به‌ردنی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یان به‌سه‌ردا پیاده ده‌كرێت. حه‌وته‌م: هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه زانستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی.
الموضوع: دانانی سیاسه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی ده‌روونی,ئاماده‌كردنی پلان بۆ مسۆگه‌ركردنی ماف و سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كان,هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی چاودێریكردنی نه‌خۆش و خانه‌كانی حه‌واندنه‌وه,ده‌ركردنی رێنمایی بۆ نه‌خۆشخانه‌و دامه‌زراو نۆرینگه‌كانی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی,هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ دابینكردن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌وانه‌وه,دانانی ستانده‌ر بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی ده‌ركراو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به به‌رێوه‌به‌به‌ردنی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی,هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه زانستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی