مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونی له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سێ پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی گشتی پێكده‌هێنرێت كه وه‌زیری ته‌ندروستی یان ئه‌وه‌ی ڕایده‌سپێرێت ده‌سنیشانیان ده‌كات و كاری هه‌ر یه‌كێكیان له‌م بواره‌دا له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت پشكنینی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی مه‌ترسییان له سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكۆڵینه‌وه یان دادگاییكردن له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێك له ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا پێویسته باری ده‌روونی پشكنینی بۆ بكرێت له ڕوانگه‌ی گومانكردن له تووشبوونی به شله‌ژانێكی ده‌روونی یان له‌سه‌ر داواكاری تۆمه‌تبار یان كه‌سوكاری یان پارێزه‌ری به‌رگری یان داواكاری گشتی ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێت بۆ پشكنین و دانانی له ژێر تێروانین و چاودێری وورد و پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی پزیشكی ده‌رهه‌قییه‌وه. سێیه‌م: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه له ماوه‌یه‌ك كه زۆره‌كه‌ی (7) حه‌وت رۆژه له رێكه‌وتی ڕه‌وانه‌كردن له دادگای تایبه‌مه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكیی ده‌روونی ده‌كرێت به‌پێی نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ئه‌و كێسه‌ی له‌سه‌ری تۆمه‌تباركراوه‌و باره هاوه‌ڵبووه‌كانی و هه‌ر زانیاری یان راپۆڕتێكی پزیشكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی و كۆپیه‌ك له نموونه‌ی ڕه‌وانه‌كردنه‌كه ده‌درێته لێژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. چواره‌م: ئه‌و نه‌خۆشه تۆمه‌تاره ڕه‌وانه‌كراوه‌ی به‌پێی هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووم) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی پزیشكیی ده‌روونی داده‌نرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی به شێویه‌كی خولیی بۆ دانانی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ئاستی پێزانینی بۆ ڕه‌فتارو به‌رپرسیاره‌تیه‌كانی له ماوه‌ی (30) سی رۆژی شیاو بۆ درێژكردنه‌وه.
الموضوع: لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونی,پشكنینی باری ده‌روونی,پشكنینی باری ده‌روونی پشكنینی,راپۆرتی پزیشكی ده‌رهه‌قییه‌وه,پشكنینی باری ده‌روونی و ئاستی پێزانینی