أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): ئه‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مانایانه ده‌به‌خشن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. سێیه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان پێنجه‌م: تۆمار: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناوی پارێزه‌ره‌كانی به پێی به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه) تێدا نووسراوه. شه‌شه‌م: به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه): ئه‌و ماوه‌یه كه پارێزه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی تێدا به كردار به‌سه‌ر بردووه. حه‌وته‌م: سندوق: مه‌به‌ست له سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانه. هه‌شته‌م: لیسته: لیسته‌یه‌كه، ساڵانه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێ ناوی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی تێدا ده‌نوسرێ كه ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): پارێزه‌رایه‌تی: ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌دیهێنانی دادوه‌ری چونكه دادگایه‌كی به‌سه‌ر پێ و وه‌ستاوه و ده‌سه‌به‌ری مافی پیرۆزی به‌رگری له خۆكردنه، ئه‌م یاسایه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه دانراوه: یه‌كه‌م: له پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم و پێرۆی دیموكراسیدا هاوبه‌ش بێت و پشتی فیدرالیزم بگرێت و بناغه‌ی پته‌و بكات و به‌ره‌و باشتری ببات. دووه‌م: پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له هه‌رێمدا به جۆرێك رێك بخا كه ببێته زامنكاری پاراستنی مافی سروشتی و مه‌عنه‌وی هه‌موو كه‌سێك و سه‌ره‌تای بیر‌و رابه‌وری ده‌سباڵایی یاسا و وه‌دیهێنانی هه‌ق و هه‌قیانه‌ت مسۆگه‌ر بكات. سێیه‌م: پله‌و پایه‌ی سه‌ندیكاكه به‌هێز بكا و مافه سه‌ندیكاییه‌كانی ئه‌ندامه‌كان بپارێزێ. چواره‌م: ئاست و پله‌ی پیشه‌یی و یاسایی و رۆشنبیری پارێزه‌ران باڵاتر بكات. پێنجه‌م: ئاست و پله‌ی گوزه‌ران و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پارێزه‌ران باڵاتر بكا و زه‌مانه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و ته‌ندروستییان بۆ وه‌دی بێنێ. شه‌شه‌م: بیر و خولیای یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا و له په‌ره‌پێدانی یاساكاریشدا هاوبه‌ش بێت.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): پارێزه‌ر له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌دا پیشه‌كه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و پابه‌ندبوونی خۆیدا ده‌خاته‌كار: یه‌كه‌م: ده‌بێته وه‌كیلی هه‌موو كه‌سێكی (سروشتی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانیان بكات. دووه‌م: راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو (عه‌قدێك) و عه‌قده‌كانی تۆماركردن و گه‌ڵاڵه‌كان (اللوائح) و یادداشته‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان و هه‌موو عه‌قدێكی دیكه رێك ده‌خات. سێیه‌م: پارێزه‌ر به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به عه‌قدێكی مۆركراو به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پرس و رای یاسایی پێشكه‌ش به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كا.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌كا ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا له یه‌كێ له زانكۆكانی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتبێ و یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوشانی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێ به مه‌رجێ له‌م باره‌یاندا له زانستی یاسادا تاقی بكرێته‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكانی عیراقن یان هه‌ڵگری به‌ڵگه نامه‌ی باڵای یاسان له ده‌رچواندنی زانكۆكانی دیكه ئه‌وانه به‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ناكه‌ون. دووه‌م: ده‌بێ ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا نووسرابێ. سێیه‌م: ده‌بێ (ئه‌هلییه‌تی) یاسایی هه‌بێ. چواره‌م: نابێ ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵ زیاتر بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش كاری پارێزه‌رایه‌تی یا دادوه‌ری یان (ئیدیعای گشتی) كردبێ یاخود تا ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامێك بوو بێ له (هه‌یئه‌تی) وانه گوتنه‌وه‌ی مادده‌ی یاسادا، ئه‌وه له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵیش زیتر بێ قه‌یدی نییه. پێنجه‌م: نابێ به‌هۆی سزای ته‌مێ كردن (تأديبي) یا سزای ئینزیباتییه‌وه ناوی له تۆمار یا له لیسته‌ی سه‌ندیكایه‌كی دیكه سڕدرابێته‌وه یان دوورخرابێته‌وه هه‌روه‌ها ناشبێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌و هۆیانه‌ی ده‌ستپاكی یان ئاكاری گشتی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن له فرمانێكی گشتی یان تایبه‌ت ده‌ركرابێ. شه‌شه‌م: ده‌بێ ناوبانگ و ره‌فتاری باش بێ هه‌روه‌ها ده‌شبێ شایانی بڕواپێكردن و رێزلێگرتنیش بێت چونكه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بۆ پارێزه‌رایه‌تی پێویستن. حه‌وته‌م: نابێ حوكمێكی جینائی ناسیاسی یا حوكمی كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ری به‌سه‌ردا درابێ. هه‌شته‌م: نابێ له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی خانه‌نشین كرابێ. نۆیه‌م: نابێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی یان ده‌روونی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له كاری پارێزه‌رایه‌تی خستووه و كه‌ڵكی فرمانگوزاری لێ بڕیوه خانه‌نشین كرابێ مه‌گه‌ر به راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌رچووبێ و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه بسه‌لمێنێ.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): هه‌ر پارێزه‌رێك ناوی له لیستی سه‌ندیكایه‌كی دیكه دا نوسرابێ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له به‌رده‌م دادگاكانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا (مورافه‌عه) بكات، به‌مه‌رجێ ئه‌وانیش چونیه‌ك ئه‌و مافه‌یان هه‌بێ له‌م دۆخه‌دا ده‌بێ پێشه‌كی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه وه‌رگیرابێ، یان ره‌زامه‌ندی وه‌كیلی سه‌ندیكاكه وه‌ربگیردرێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دیار نه‌بوو.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا و ئه‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه ناگونجێ و نابێ: 1. فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت. 2. خۆ ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی. دووه‌م: هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه (ره‌سم) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ش ده‌دات به‌ڵام ناشێ و نابێ شانبه‌شانی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه‌یشی هه‌بێ: 1. خۆته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا. 2. خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی. سێیه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه دا باس كراوه، ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان بۆ مه‌به‌ستی كاری به‌ر له‌یه‌كتری (الاقدمیه) حساب ناكرێ.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): ئه‌گه‌ر هاتوو پارێزه‌ر مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست دا، یان كارێك له‌و كارانه بكا كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م)دا هاتووه، ئه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناوی له تۆماره‌كه دوورخرێته‌وه.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان یا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، یا شاره‌وانی یا ئیداریدا بووه‌ته ئه‌ندام بۆی نییه و نابێ له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیێتیه‌دا و تا سێ ساتی پاش ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی چ به‌ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێگه‌ی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكا وه‌كاله‌ت دژ به‌و ئه‌نجومه‌نانه وه‌ربگرێ. دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی فرمانێكی گشتی له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا یا له كه‌رتی تێكه‌ڵاودا به ده‌سته‌وه‌یه یان بوه‌ته راوێژكاری یاسایی ئه‌وان بۆی نییه و نابێ هیچ وه‌كاله‌تێ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرد چ به ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ به هۆی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌دا ئیش بكا وه‌ربگرێ به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پچراندنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌و لایه‌نانه ئیدی مافی خۆیه‌تی.
مادده‌ی (9)
مادده‌ی (9): پارێزه‌رێ كه دوای ده‌ست هه‌ڵگرتنی له دادوه‌ری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات نابێ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات: یه‌كه‌م: تا ماوه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر له دادوه‌ری ده‌ستبه‌ردانیدا تێنه‌په‌رێ چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌ی چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش ده‌كات، مورافه‌عه‌ی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كدا بكا سه‌ر به‌و ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه بێت كه خۆی له‌وه‌و پێش له وێدا دادوه‌ر یا ئه‌ندامی (ئیدیعای گشتی)بووه. دووه‌م: چ خۆی چ له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئیش بكا (مورافه‌عه) له داوایه‌كدا بكات كه له‌وه‌و پێش خرابووبێته به‌رده‌می یان رای خۆی تێدا ده‌ربڕیبووبێ.
مادده‌ی (10)
مادده‌ی (10): هه‌ر پارێزه‌رێ خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌كدا (محكم) یا شاره‌زا یا شاهێد بووبێ بۆی نییه‌و نابێ نه خۆی نه له رێی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه نه له رێی هه‌ر پارێزه‌رێكی دیكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكات وه‌كاله‌ت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ربگرێ.
مادده‌ی (11)
مادده‌ی (11): تۆماری پارێزه‌ران به پێی ناونوسین و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1. ناوی پارێزه‌ره راوێژپێكراوه‌كان. 2. ناوی پارێزه‌ره كاراكان (الممارسون). 3. ناوی پارێزه‌ره مه‌شقكاره‌كان (المتمرنین).
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانى له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ. پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه. شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم). حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه. هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات.
مادده‌ی (13)
مادده‌ی (13): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ ئابوونه‌و (رسومی) بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه‌ی له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا نه‌دابێ ئه‌وه ناوی له لیستی ساڵانه‌دا تۆمار ناكرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشان دای ئه‌وه ده‌بێ (50%) له سه‌دا په‌نجای هه‌ر ئابوونه‌یه‌كیش كه قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه بخاته سه‌ری و بیدا جا دوباره ناوی سه‌ر له نوێ له لیسته‌كه‌دا ده‌نوسرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر هات و پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك دواخست و نه‌یدا ئه‌وه ئه‌و كاته وا له قه‌له‌م ده‌درێ كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دور خراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) بۆ حساب ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیشی دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاریزه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ سكاڵایه‌ك بنوسێ داوای دووباره ناونوسینی خۆ له تۆماری پارێزه‌راندا بكات جا ئه‌و كاته ئابوونه و رسومی ئه‌و ساڵانه‌شی كه نه‌یداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و، ئه‌و زیاده‌یه‌ش كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌بێ بدات لێره‌دا ده‌بێ مه‌رجه‌كانی حوكمی مادده‌ی (4،6،7)ی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ.
مادده‌ی (14)
مادده‌ی (14): یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دوورخرابێته‌وه هه‌تا دووباره ناوی له‌و تۆماره‌دا نه‌نووسریێته‌وه و هه‌موو ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ئه‌و ساڵانه‌ش نه‌دا كه نه‌یداوه نابێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات. دووه‌م: پاریزه‌ری كردن به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكرێ به فڕ و فێڵی ناوی پارێزه‌ر له خۆنان (انتحال صفه المحامی) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌م دۆخه‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ران ده‌عوایه‌كی سزایی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دژ به‌و ناوی پارێزه‌ر له خۆنه‌ره بخاته گه‌ر. سێیه‌م: پارێزه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراوه به‌سه‌ریدا ساغ بووبێته‌وه و حوكمێكی سزایی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ردادرابێ و بڕدرابێته‌وه نابێ سه‌ر له نوێ له سه‌ندیكادا وه‌ربگیرێته‌وه.
مادده‌ی (15)
مادده‌ی (15): ئه‌نجومه‌ن به (موصاده‌قه كردنی) هه‌یئه‌تی گشتی بۆی هه‌یه پێرۆیی ده‌رهێنێ ره‌سمی ناونیسین و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵات و ئابوونه‌ی ساڵانه و غه‌رامه و مزه‌ی بیمه كردنی ته‌ندروستی (بدل التأمين الصحي) و ره‌سم و ئابوونه‌ی دیكه‌ی تێدا دیاری بكا.
مادده‌ی (16)
مادده‌ی (16): ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا به پارێزه‌ر ده‌نوسرێ پله به پله به پێی ئه‌م رێسایانه‌ی خواره‌وه سه‌رده‌كه‌وێ: یه‌كه‌م: بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له نووسینگه‌ی پارێزه‌ریكی راوێژكار یان له لای پارێزه‌رێكی كارا ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌بێته راهێنراو له‌سه‌ر كار‌و باری راسته‌قینه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری مه‌شق پێكه‌ره‌كه‌یدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: 1. وه‌كاله‌ت له‌م و له‌و له ده‌عوای مه‌ده‌نی و ناكۆكی دادوه‌ریدا كه نرخی له (500) دینار زیاتر نه‌بێ، وه‌رده‌گرێ. 2. وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی و ده‌عوای موڵكداركردندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ، وه‌رده‌گرێ. 3. وه‌كاله‌ت له هه‌موو ده‌عوایه‌كی كه‌تن (جونحه)دا وه‌رده‌گرێ و له لێتۆژینه‌وه‌كانیدا ئاماده ده‌بێ و رێگاكانی تانوت لێدانیش له‌و بڕیار و حوكمانه‌ی كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراون ده‌خاته گه‌ر. 4. وه‌كاله‌ت ده‌رباره‌ی موعامه‌له یاساییه‌كان له دایه‌ره‌كان و سه‌رچاوه ئیداریه‌كان و لیژنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وه‌رده‌گرێ. 5. دوو به دوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه مه‌شقی پێ ده‌كا له ده‌عوا مه‌ده‌نیه‌كاندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ و له جینایه‌ته‌كانیشدا مورافه‌عه ده‌كا و رێگاكانی تانه لێدانیش ده‌خاته كار. دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی راهاتنه به مه‌رجه‌كانیه‌وه ببڕێ ئه‌وا ده‌بێته كارا (ممارس) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ: 1. هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه. 2. له هه‌موو ده‌عوایه‌كی مه‌ده‌نی و سزایی و كار و ده‌عواكانی نابالغاندا (الاحداث) وه‌كاله‌ت وه‌رده‌گرێ و ریگاكانی تانووت لێدانیشیان لێ ده‌خاته كار. 3. به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یا له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی به‌ڵێنداری و په‌یمانداری زانستی و هونه‌ری و بازرگانی دا كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، رێك ده‌كه‌وێ. 4. گریبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان رێك ده‌خات و به پێی حوكمه‌كانی یاسا تۆماریان ده‌كا. 5. راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كا. سێیه‌م: پارێزه‌رێك سێ ساڵ له پارێزه‌رایه‌تیدا كارا بوبێ و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كردبێ و سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه ده‌بێته راوێژكار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: 1. هه‌موو ئو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هه‌یه. 2. پرۆژه یاسا و پێره و رێنمایی بۆ دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر داواكردنیان به گرێبه‌ندێكی مۆركراو ئاماده ده‌كا. 3. له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له (دووه‌م/ 3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر چه‌ند بێ پێكهاتن گرێ ده‌دا. 4. كۆمپانیا بیانییه‌كان یان ئه‌و لقانه‌یان كه له هه‌رێمدا كه‌وتونه‌ته گه‌ر تۆمار ده‌كا.
مادده‌ی (17)
مادده‌ی (17): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر پله پله له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دی به سكاڵایه‌كی نووسراو كه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پێوه بێ، به پێی مه‌رج و زه‌بتی كه ئه‌م یاسایه رێكی ده‌خا و به پێی ئه‌م رێنماییانه‌ش كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراوه ده‌روات. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌و ماددانه‌ی له بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیار كراون درێژتر بكاته‌وه به مه‌رجێ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ر قۆناغێ له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ و هۆیه‌كانیشی پیشانبدرێ.
مادده‌ی (18)
مادده‌ی (18): ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ له قۆناغی راهاتندا پارێزه‌رێكی ده‌ست نه‌كه‌وت رای بێنێ یان ده‌ستی كه‌وت و لێی دابڕا ئه‌وه ده‌بێ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ناونوسینی یا لێدابڕانییه‌وه حیساب ده‌كرێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكا ئه‌وجا ئه‌و ماوه‌ی له مادده‌ی (16/ یه‌كه‌م) دا هاتووه بۆ پێنج ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی (19)
مادده‌ی (19): یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه و دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندگه‌كانی میری و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه رێز و به‌ته‌نگه‌وه بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ شیاوی پله و پایه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بێت و پێویسته له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور و به وێڵیش (الاصولیه) كه بۆ پیاده كردنی ئه‌ركی پاریزه‌ری پێویستن بخه‌نه به‌ر ده‌ستی و نابێ داواكارییه نووسراوه‌كانیشی پشت گوێ بخه‌ن. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون ته‌نها دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كان نه‌بێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن و بیبڕنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه داواكاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه و تۆماریان كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و كاته پارێزه‌ره‌كه ده‌بێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه.
مادده‌ی (20)
مادده‌ی (20): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌موو هه‌یئه‌ت و ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌ش رێگا به پارێزه‌ر بده‌ن فایلی ده‌عواو په‌ره‌و كاغه‌زی لێتۆژینه‌وه یا هه‌ر په‌ره و كاغه‌زێكی دیكه بخوێنێته‌وه و هه‌ر شتێ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه خۆی ده‌یه‌وێ- له‌سه‌ر به‌نووسین ره‌زامه‌ند بوونی پێشه‌كی وه‌كیل دانه‌ره‌كه سه‌یری بكا و لێ ی ئاگادار بێ. دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوهێنراون پێویسته له‌سه‌ریان رازی بن پارێزه‌ره‌كه له لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و دادگایی یان هه‌ر (ئیجرا)یه‌كدا كه یاسا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا ئاماده ببێ و پێویسته ئه‌و ئاماده بوونه‌ش له په‌ره و كاغه‌زه‌كاندا بنووسرێ، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه پارێزه‌ره‌كه ئاگادار بكه‌ن كه له كاتی هه‌ر (ئیجرایه‌كدا) ده‌رهه‌ق به وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌كرێ ئاماده ببێ.