مادده‌ی (14):
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دوورخرابێته‌وه هه‌تا دووباره ناوی له‌و تۆماره‌دا نه‌نووسریێته‌وه و هه‌موو ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی ئه‌و ساڵانه‌ش نه‌دا كه نه‌یداوه نابێ هیچ جۆره ئیشێكی پارێزه‌رایه‌تی بكات.
دووه‌م: پاریزه‌ری كردن به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بكرێ به فڕ و فێڵی ناوی پارێزه‌ر له خۆنان (انتحال صفه المحامی) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌م دۆخه‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزه‌ران ده‌عوایه‌كی سزایی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان دژ به‌و ناوی پارێزه‌ر له خۆنه‌ره بخاته گه‌ر.
سێیه‌م: پارێزه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراوه به‌سه‌ریدا ساغ بووبێته‌وه و حوكمێكی سزایی ده‌رهه‌ق به‌سه‌ردادرابێ و بڕدرابێته‌وه نابێ سه‌ر له نوێ له سه‌ندیكادا وه‌ربگیرێته‌وه.
الموضوع: ممنوعیت انجام فعالیت‌های پارلمانی در صورت عدم ثبت نام در فهرست پارلمان,لزوم ثبت نام در فهرست پارلمان برای انجام فعالیت‌های پارلمانی,تحمیل مجازات بر پارلمانی‌ها در صورت عدم رعایت قوانین ثبت نام,عدم امکان انجام فعالیت‌های پارلمانی در صورت عدم ثبت نام