مادده‌ی (13):
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ ئابوونه‌و (رسومی) بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه‌ی له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا نه‌دابێ ئه‌وه ناوی له لیستی ساڵانه‌دا تۆمار ناكرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاشان دای ئه‌وه ده‌بێ (50%) له سه‌دا په‌نجای هه‌ر ئابوونه‌یه‌كیش كه قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه بخاته سه‌ری و بیدا جا دوباره ناوی سه‌ر له نوێ له لیسته‌كه‌دا ده‌نوسرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هات و پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه و رسومی بڕیار له‌سه‌ر دراوی دوو ساڵی یه‌ك له دوای یه‌ك دواخست و نه‌یدا ئه‌وه ئه‌و كاته وا له قه‌له‌م ده‌درێ كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران دور خراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ مه‌به‌ستی پارێزه‌رایه‌تی و به‌ر له یه‌كتری (الاقدمیه) بۆ حساب ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیشی دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ر پاریزه‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه سه‌ر له نوێ سكاڵایه‌ك بنوسێ داوای دووباره ناونوسینی خۆ له تۆماری پارێزه‌راندا بكات جا ئه‌و كاته ئابوونه و رسومی ئه‌و ساڵانه‌شی كه نه‌یداوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و، ئه‌و زیاده‌یه‌ش كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه مادده‌یه‌دا هاتووه ده‌بێ بدات لێره‌دا ده‌بێ مه‌رجه‌كانی حوكمی مادده‌ی (4،6،7)ی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ.
الموضوع: بڕیار له‌سه‌ر دراوی ساڵانه,تۆمار ناكرێ,قه‌رزاره دوای تێپه‌ر بوونی ئه‌و ماوه‌یه,پارێزه‌ر به هه‌ر هۆێكه‌وه بێ ئابوونه,داوای دووباره ناونوسینی خۆ