مادده‌ی (1):
ئه‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مانایانه ده‌به‌خشن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
سێیه‌م: سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
پێنجه‌م: تۆمار: ئه‌و تۆماره‌یه كه ناوی پارێزه‌ره‌كانی به پێی به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه) تێدا نووسراوه.
شه‌شه‌م: به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه): ئه‌و ماوه‌یه كه پارێزه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی تێدا به كردار به‌سه‌ر بردووه.
حه‌وته‌م: سندوق: مه‌به‌ست له سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانه.
هه‌شته‌م: لیسته: لیسته‌یه‌كه، ساڵانه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێ ناوی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی تێدا ده‌نوسرێ كه ئابوونه‌ی ساڵانه‌یان داوه.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,تۆمار,به‌رله‌یه‌كتری (الاقدمیه),سندوق,لیسته