مادده‌ی (19):
یه‌كه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه و دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندگه‌كانی میری و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه رێز و به‌ته‌نگه‌وه بوونێكی ئه‌وتۆی هه‌بێ شیاوی پله و پایه‌ی پارێزه‌رایه‌تی بێت و پێویسته له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور و به وێڵیش (الاصولیه) كه بۆ پیاده كردنی ئه‌ركی پاریزه‌ری پێویستن بخه‌نه به‌ر ده‌ستی و نابێ داواكارییه نووسراوه‌كانیشی پشت گوێ بخه‌ن.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون ته‌نها دادگاكان و لایه‌نه دادوه‌ریه‌كان نه‌بێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن و بیبڕنه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه داواكاریه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه و تۆماریان كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا ئه‌وا ئه‌و كاته پارێزه‌ره‌كه ده‌بێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه.
الموضوع: پێویستی پارێزه‌ر له لای دادگاكان و ده‌سه‌ڵاته‌به‌ده‌ستانی لێتۆێژینه‌وه,پێویستی له‌سه‌ریشیان هه‌موو كارئاسانیه‌كی زه‌روور,پێویستی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناو هێنراون,نابێ له ماوه‌ی (10) ده رۆژدا سه‌یری داواكارییه نووسراوه‌كانی پارێزه‌ر بكه‌ن,باید سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكاته‌وه