مادده‌ی (16):
ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا به پارێزه‌ر ده‌نوسرێ پله به پله به پێی ئه‌م رێسایانه‌ی خواره‌وه سه‌رده‌كه‌وێ:
یه‌كه‌م: بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له نووسینگه‌ی پارێزه‌ریكی راوێژكار یان له لای پارێزه‌رێكی كارا ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌بێته راهێنراو له‌سه‌ر كار‌و باری راسته‌قینه‌ی پارێزه‌رایه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر چاودێری مه‌شق پێكه‌ره‌كه‌یدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:
1. وه‌كاله‌ت له‌م و له‌و له ده‌عوای مه‌ده‌نی و ناكۆكی دادوه‌ریدا كه نرخی له (500) دینار زیاتر نه‌بێ، وه‌رده‌گرێ.
2. وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی و ده‌عوای موڵكداركردندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ، وه‌رده‌گرێ.
3. وه‌كاله‌ت له هه‌موو ده‌عوایه‌كی كه‌تن (جونحه)دا وه‌رده‌گرێ و له لێتۆژینه‌وه‌كانیدا ئاماده ده‌بێ و رێگاكانی تانوت لێدانیش له‌و بڕیار و حوكمانه‌ی كه ده‌رباره‌یان ده‌رهێنراون ده‌خاته گه‌ر.
4. وه‌كاله‌ت ده‌رباره‌ی موعامه‌له یاساییه‌كان له دایه‌ره‌كان و سه‌رچاوه ئیداریه‌كان و لیژنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وه‌رده‌گرێ.
5. دوو به دوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه مه‌شقی پێ ده‌كا له ده‌عوا مه‌ده‌نیه‌كاندا نرخی هه‌ر چه‌ندێك بێ و له جینایه‌ته‌كانیشدا مورافه‌عه ده‌كا و رێگاكانی تانه لێدانیش ده‌خاته كار.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی راهاتنه به مه‌رجه‌كانیه‌وه ببڕێ ئه‌وا ده‌بێته كارا (ممارس) و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:
1. هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه.
2. له هه‌موو ده‌عوایه‌كی مه‌ده‌نی و سزایی و كار و ده‌عواكانی نابالغاندا (الاحداث) وه‌كاله‌ت وه‌رده‌گرێ و ریگاكانی تانووت لێدانیشیان لێ ده‌خاته كار.
3. به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی به گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یا له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانی به‌ڵێنداری و په‌یمانداری زانستی و هونه‌ری و بازرگانی دا كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ، رێك ده‌كه‌وێ.
4. گریبه‌ندی دامه‌زراندنی كۆمپانیا نیشتمانییه‌كان رێك ده‌خات و به پێی حوكمه‌كانی یاسا تۆماریان ده‌كا.
5. راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كا.
سێیه‌م: پارێزه‌رێك سێ ساڵ له پارێزه‌رایه‌تیدا كارا بوبێ و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كردبێ و سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه ده‌بێته راوێژكار و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:
1. هه‌موو ئو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هه‌یه.
2. پرۆژه یاسا و پێره و رێنمایی بۆ دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكان له‌سه‌ر داواكردنیان به گرێبه‌ندێكی مۆركراو ئاماده ده‌كا.
3. له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له (دووه‌م/ 3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه سه‌رمایه‌كانیان هه‌ر چه‌ند بێ پێكهاتن گرێ ده‌دا.
4. كۆمپانیا بیانییه‌كان یان ئه‌و لقانه‌یان كه له هه‌رێمدا كه‌وتونه‌ته گه‌ر تۆمار ده‌كا.
الموضوع: ماوه‌ی پارێزه‌ری كردنی,ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پارێزه‌ری,وه‌كاله‌ت له ده‌عوای مه‌ده‌نی,وه‌كاله‌ت له ده‌عوای كه‌سه‌كی,راوێژكاری یاسایی