مادده‌ی (6):
یه‌كه‌م: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا و ئه‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه ناگونجێ و نابێ:
1. فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت.
2. خۆ ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی.
دووه‌م: هه‌رچه‌نده پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه (ره‌سم) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ش ده‌دات به‌ڵام ناشێ و نابێ شانبه‌شانی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه‌یشی هه‌بێ:
1. خۆته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا.
2. خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی.
سێیه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌و مادده‌یه دا باس كراوه، ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان بۆ مه‌به‌ستی كاری به‌ر له‌یه‌كتری (الاقدمیه) حساب ناكرێ.
الموضوع: ئه‌ندامێتی سه‌ندیكا,فرمانه گشتییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت,خود ته‌رخان كردن بۆ بازرگانی یان بۆ پیشه‌سازی,پارێزه‌ر ناوی له تۆماره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه,خودته‌رخانكردن به پاداشتی كرێ بۆ كاركردن له سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كاندا,خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی