مادده‌ی (8):
یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی له ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان یا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، یا شاره‌وانی یا ئیداریدا بووه‌ته ئه‌ندام بۆی نییه و نابێ له ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ندامیێتیه‌دا و تا سێ ساتی پاش ته‌واو بوونی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی چ به‌ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ له رێگه‌ی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ئیش بكا وه‌كاله‌ت دژ به‌و ئه‌نجومه‌نانه وه‌ربگرێ.
دووه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی فرمانێكی گشتی له دایه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تدا یا له كه‌رتی تێكه‌ڵاودا به ده‌سته‌وه‌یه یان بوه‌ته راوێژكاری یاسایی ئه‌وان بۆی نییه و نابێ هیچ وه‌كاله‌تێ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرد چ به ناوی خۆیه‌وه چ له رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه‌وه چ به هۆی هه‌ر پارێزه‌رێكه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌دا ئیش بكا وه‌ربگرێ به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر پچراندنی په‌یوه‌ندی خۆی له‌و لایه‌نانه ئیدی مافی خۆیه‌تی.
الموضوع: پارێزه‌ری ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كان,پارێزه‌ری فرمانێكی گشتی,ممنوعیت ئیشكردن به‌و لایه‌نانه,محدودیت ئیشكردن به‌و لایه‌نانه,اجازه ئیشكردن به‌و لایه‌نانه