مادده‌ی (4):
ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌كا ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێنه‌دی:
یه‌كه‌م: ده‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا له یه‌كێ له زانكۆكانی هه‌رێمه‌وه وه‌رگرتبێ و یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوشانی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێ به مه‌رجێ له‌م باره‌یاندا له زانستی یاسادا تاقی بكرێته‌وه و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆكانی عیراقن یان هه‌ڵگری به‌ڵگه نامه‌ی باڵای یاسان له ده‌رچواندنی زانكۆكانی دیكه ئه‌وانه به‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ناكه‌ون.
دووه‌م: ده‌بێ ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا نووسرابێ.
سێیه‌م: ده‌بێ (ئه‌هلییه‌تی) یاسایی هه‌بێ.
چواره‌م: نابێ ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵ زیاتر بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش كاری پارێزه‌رایه‌تی یا دادوه‌ری یان (ئیدیعای گشتی) كردبێ یاخود تا ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامێك بوو بێ له (هه‌یئه‌تی) وانه گوتنه‌وه‌ی مادده‌ی یاسادا، ئه‌وه له‌م دۆخانه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له په‌نجا و پێنج ساڵیش زیتر بێ قه‌یدی نییه.
پێنجه‌م: نابێ به‌هۆی سزای ته‌مێ كردن (تأديبي) یا سزای ئینزیباتییه‌وه ناوی له تۆمار یا له لیسته‌ی سه‌ندیكایه‌كی دیكه سڕدرابێته‌وه یان دوورخرابێته‌وه هه‌روه‌ها ناشبێ له‌به‌ر هۆیه‌ك له‌و هۆیانه‌ی ده‌ستپاكی یان ئاكاری گشتی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن له فرمانێكی گشتی یان تایبه‌ت ده‌ركرابێ.
شه‌شه‌م: ده‌بێ ناوبانگ و ره‌فتاری باش بێ هه‌روه‌ها ده‌شبێ شایانی بڕواپێكردن و رێزلێگرتنیش بێت چونكه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بۆ پارێزه‌رایه‌تی پێویستن.
حه‌وته‌م: نابێ حوكمێكی جینائی ناسیاسی یا حوكمی كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ری به‌سه‌ردا درابێ.
هه‌شته‌م: نابێ له پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی خانه‌نشین كرابێ.
نۆیه‌م: نابێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ئه‌قڵی یان ده‌روونی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له كاری پارێزه‌رایه‌تی خستووه و كه‌ڵكی فرمانگوزاری لێ بڕیوه خانه‌نشین كرابێ مه‌گه‌ر به راپۆرتێكی پزیشكی كه له لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌رچووبێ و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه بسه‌لمێنێ.
الموضوع: شرایط لازم برای پذیرش در مقام پارێزه‌رایه‌تی,محدودیت‌های سنی برای پارێزه‌رایه‌تی,الزامات مربوط به مدارک تحصیلی برای پارێزه‌رایه‌تی,ممنوعیت‌های مرتبط با سوابق کیفری برای پارێزه‌رایه‌تی,شرایط مربوط به سلامت روانی برای پارێزه‌رایه‌تی