یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (11/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 13 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی بازرگانی.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری بازرگانی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی. مادده‌ی دووه‌م :ئامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی چاكتركردنی سه‌رله‌به‌ری( الشامل) ئابووریدا، ئیش و كاری ئه‌م وه‌زاره‌ته له فراژوكاری( التنمیه) و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیدا، به‌جۆرێ رێك بخات، كه به‌كردار له سه‌رچاوه‌و وزه‌و توانسته‌كانی به‌رده‌ست، پڕ به‌پێست به‌رخوردار،( الاستغلال الامپل) بێت. ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ كه به‌پێی راو ئاواتی هه‌رێم پێشنیازی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی بۆ فراژوكاری و هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات.(ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی سێ یه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی بۆ كه‌رته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.دووه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ، به‌جۆرێ كه بنه‌ماكانی ره‌نێوهانین( عناصر الإنتاج) له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، به‌ئاسانی بێن وبچن.سێیه‌م: به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا كه خاوه‌ن مۆركی بازرگانی و ئابوورین، به‌جۆرێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانی تێدابێت.چواره‌م: هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و، وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌ی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و فراژوكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمدا، زامن ببێ و، كه‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.پینجه‌م: به‌ره‌وچاكتر گۆڕین(تگویر)و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌جۆرێ، كه بتوانێ رۆڵی خۆی له وه‌دی هێنانی ئاواتی فراژوكاریی ( التنمیه) ئابووری و بازرگانیدا، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی ئابووریدا بگێڕێ.شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه بكات كه ئێستا هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیان بۆ دابنێ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی وه‌هایان بۆ بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی به‌كارخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگونجێ.حه‌وته‌م: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم، به‌جۆرێ كه سوود به هه‌ردوو بزاڤی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ.هه‌شته‌م: زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكه‌وتننامه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده‌ی ده‌كات.نۆیه‌م: سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا به‌جۆڕێكی ئه‌وتۆ كه بزاڤی ئابووری و بازرگانیی به‌هێز بكات.ده‌یه‌م: ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیای بیانی و لقه‌كانیان و وه‌كاله‌ته بازرگانییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.یازدهم: ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی ( الانشگه الإنتاجیه) بۆ هاندانی به‌ده‌ره‌وه فرۆشتن به‌جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌باوی ئابووریدا بگونجێ.دوازدهم: هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌م كه‌رته بۆ كردنه‌وه‌و رێكخستنی پێشانگا له هه‌رێمداو، خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.سیازده‌م: موراقهبهكردنی شمه‌كی هاورده‌و، مادده‌ی خۆراك و، پاراستنی به‌كاربه‌ر( المستهلك). (پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت)مادده‌ی چواره‌م :وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بن.شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتبی بازرگانی.مادده‌ی پێنجه‌م : وه‌زیر، بۆی هه‌یه، له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تدا، رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌ویی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕدا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیش و كار‌و ئه‌ركیان پێ بسپێرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه خۆی به گونجاوی بزانێ، ماف و ئیلتیزاماتیشیان، وه‌زیر خۆی دیاریان ده‌كا.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ركام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، به‌پێی پێداویستی كاره‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا، یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته كار.مادده‌ی هه‌شته‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌تێكی تازه‌یه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش كه به‌پێی ره‌وشی یاسایی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌و ئامانج و ئهركوفرمانهكانی دیاربكرێن و، بزاڤی بازرگانیی له هه‌موو ئاسته‌كاندا رێك بخرێت به جۆرێ كه فراژووكاریی( التنمیه) ئابووری له هه‌رێمدا بێته‌دی، له‌به‌ر ئه‌وه، به‌زه‌روور زانرا، كه یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ دابنرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 14 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
یاسای ژماره( 14 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (16/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌یدا:یاسای ژماره( 14 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عێراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گه‌یاندن له هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له هه‌رێم.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی گه‌یاندن.ئه‌ركوفرمانی وهزارهتماددهی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م: دابینكردنی ئیداره‌و وه‌گه‌ڕخستن و پارێزگاری و گه‌شه‌پێدانی ئامیره‌كانی به‌دداله‌و تۆڕه‌كانی هێڵی ته‌له‌فۆنی ته‌لدارو ته‌له‌فۆنی گه‌رۆك وئامرازه‌كانی تری گه‌یاندن له وێستگه‌كانی هه‌رێمدا به قه‌واره‌ی گونجاو.دووه‌م: بنیادنان و رێكخستن وگه‌شه‌پێدانی گه‌یاندن، به به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێ وكێبڵی رووناكی و ده‌زگای پێكه‌وه‌به‌ستنی ده‌ره‌كی له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق و، به‌ستنیشیان به جیهانی ده‌ره‌وه به‌پێی كه‌ڵك و سوودو پێداویستی.سێیه‌م: بنیادنان و رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته‌و، ده‌ركردنی پوولی پۆسته‌و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی پۆسته‌كاری به‌به‌كارهێنانی سیسته‌می پۆسته‌ی خێرا‌و پێشكه‌وتوو له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا، به‌جۆرێ كه هه‌موو هۆیه‌كانی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا فه‌راهه‌م بێت.چواره‌م: بنیادنان و رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی تۆڕه‌كانی زانیاری و ئینته‌رنێت له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا.پێنجه‌م: رێكخستنی له‌ره‌له‌ر(الترددات) ی به‌كارهێزاو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ وڕه‌نگدا به‌كارده‌هێنرێن.شه‌شه‌م: مۆله‌ندان به هه‌موو ده‌سگاكانی(المرافق)تایبه‌ت به گه‌یاندن و پۆسته له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشێتكردن و به‌دوواداچونیان، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌ندێ رێككاری وگرێبه‌ستی یاسایی كه نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێ. وه‌زاره‌تیش، ناشێ هیچ مه‌رجێك له‌و كۆمپانیانه قبوڵ بكات كه‌ببێته مایه‌ی قۆرخكاری.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردن و چاودیری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش كه پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و، وه‌زیر له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه وبۆی هه‌یه هه‌ندێ لهدهسهلاتهكانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یان بهرێوهیهرهگشتیهكان یان ئه‌وكه‌سه‌ی به‌چاكی ده‌زانێ بدان.دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباره‌كانیدا.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چوار كه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری بهرێوهردن ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاریی پۆسته‌و پاشه‌كه‌وتكردن: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ وخاوه‌ن ئه‌زموون پسپۆڕ بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: له‌وه‌زاره‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكار پێك دێت به‌ناوی(ئه‌نجومه‌نی گه‌یاندن) به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری بهرێوِهبردن ودارایی: ئه‌ندام.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی گه‌یاندن: ئه‌ندام.به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: ئه‌ندام.به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی: ئه‌ندام.ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.ئه‌ندامێك، یان زیاتر، وه‌زیر له‌ناوه‌وه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌یپاڵێوێ.دووه‌م: ئه‌ركوفرمانی ئه‌نجومه‌ن:ئاماده‌كردن و داڕشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوونه‌وه ئاماده كراون له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و پلانانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌ش كراون، وبڕیاری سه‌ره‌تاییان له‌سه‌ر ده‌داو به‌دوای جێبه‌جێكردنیان ده‌چێ.پێشنیازكردنی پلانه گشتییه‌كانی گه‌یاندن و به‌رنامه‌كانی وه‌گه‌ڕخستن وخستنهبازاڕ ودارایی و ئابووری.گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕاپۆرتی خولاوخولی گشتیی( الدوری العام) وه‌زاره‌ت كه نووسینگه‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی دهكاو، ئنجا هه‌ر تێبینی وڕێنماییهكیش له‌و باره‌یه‌وه، به‌باشی بزانێ ده‌یخاته ڕوو.لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندیان به ئیش و كار‌و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، ئنجا هه‌ر تێبینی و رێنماییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه به‌گونجاوی بزانێ ده‌یخاته ڕوو.لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه وه‌زیر بیخاته رووی، رای خۆیشی له‌سه‌ر ده‌داو، پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی له‌باریشی له‌سه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات.سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌رتی گه‌یاندن به‌هه‌ردوو تای گشتی و تایبه‌تیه‌وه.كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو خولی پێگه‌یاندن (تأهیل)و ئاماده‌كردنی پسپۆڕ له‌بواری گه‌یاندن و ته‌كنیكی زانیاری‌دا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوهنددارهكاندا.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌پێی پێداویستی كاره‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان و، لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایهجـێبهجێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌رێمدا وه‌زاره‌تی گه‌یاندن، تازه دانراوه‌و، له پێناوی بنیادنان و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی تۆڕی گه‌یاندندا به به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێ و ئه‌و له‌ره‌له‌رانه( الترددات)ی له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ و ڕه‌نگدا بهكاردهخرێن و، بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌وكارانه زامن بكرێن و، به‌رپرسێتیی گه‌یاندنیش به وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت بسپێردرێت له هه‌ریمدا، له‌به‌ر ئه‌وه، به‌پێویست زانرا، یاسایه‌ك دابنرێ كه پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیار بكات، جا، بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 9
یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (19)ی رۆژی (28/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(14)ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق .دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم .چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م : پارێزگاریی ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕۆشنبیریی كوردستانی ء كاركردن له پێناو په‌ره‌پێدانی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیء گه‌شه‌پێدانی گیانی به یه‌كه‌وه ژیان ء برایه‌تی نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان بڕوابه‌ڕێوه و په‌یوه‌ندیی ڕۆشنبیریی له نێوان گه‌لی كوردستان ء گه‌لانی ناوچه‌كه ء جیهاندا ببه‌سترێ.دووه‌م : پشتگیریی كردنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و وه‌رگێڕان وبڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمدا و پشتگیری نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی چاپكردن و یاریده‌دانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه.سێیه‌م : گرنگیدانێكی بابه‌تییانه به رۆشنبیریی منداڵان له هه‌موو رووێكی ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌وه.چواره‌م : دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.پێنجه‌م : هاندانی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانستی داهێنه‌ر.شه‌شه‌م : هاندانی بزاڤی شانۆیی و هونه‌ره میللیه‌كان.حه‌وته‌م : یارمه‌تیدان وهاندانی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراو ومه‌ڵبه‌ند وتیپه رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری وزانسییه‌كان.هه‌شته‌م : سازدانی میهره‌جان وبه یه‌كگه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیریی وئه‌ده‌بی ورێكخستنی پیشانگای هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.نۆیه‌م : بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی میللی له هه‌موو بواره‌كانی (ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ـ تیپه‌میللیه‌كان) ودامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌وانه و پاراستنی ده‌ستنووس و رێكخستنی ئه‌رشیف له هه‌رێمدا.ده‌یه‌م : ده‌رچواندنی ڕۆژنامه ء گۆڤاری حكومی،یانزده‌یه‌م : پشتگیری ء ڕێزلێنانی نووسه‌رو ئه‌دیب ء شاعیر ء هونه‌رمه‌ند ء ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێ ی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كان.دوازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئێستگه‌كانی ڕادیۆء ته‌له‌فزیۆن وئهنتهرنێت له هه‌رێمدا.سیازده‌یه‌م : دامه‌زراندنی ئاژانسی نوچه‌ی كوردستان ـ عێراق.چوارده‌یه‌م : مۆڵه‌ت پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناو دابینكردنی به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له چاڵاكیه ڕۆشنبیرییء هونه‌رییء ڕاگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌رئاستی عێراقی و هه‌رێمایه‌تی ء جیهانیدا.شانزده‌یه‌م : ڕوواندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتیه‌ت ء ڕێزلێنانی مافه‌كانی مرۆڤ ء ڕۆشنبیریی لێبورده‌یی ء فه‌ره‌یی ء خۆشه‌ویستی نیشتیمان ء چه‌سپاندنی گیانی ئینتیمای كوردستانی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.حه‌ڤده‌یه‌م : ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌تی به وه‌زاره‌ت ء به‌دوداچوونی جێبه‌جێكردنی ء پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه پێیه‌وه په‌یوه‌ستن.هه‌ژده‌یه‌م : گرنگیدان به هونه‌ری سینه‌مای كوردستانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه سازیه‌كه‌ی.نۆزده‌یه‌م : پێشكه‌شكردنی پشتگیری مادی و ئه‌ده‌بی بۆ داهێنه‌رانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و رۆشنبیریان.بیسته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری رۆشنبیری بۆ سنوردانان له به‌كارهێنانی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا دا به تایبه‌ت دژی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی تایبه‌ت به رۆشنبیری ژنانی به‌هره‌مه‌ند.بیست ویه‌كه‌م : پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌لأ نووسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵیوزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه دبلۆماسییه‌كانی عێراق.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته ء به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاروسیاسه‌ته‌كانی ء سه‌رپه‌رشتی ء چاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی ء، ئه‌و بڕیار و فه‌رمانء ڕێنماییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌رشتێكی په‌یوه‌ندیی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌ت ء پێكهاته‌كانی له هه‌موو روویه‌كی هونه‌ری ودارایی و ئابووری و رێكخستنه‌وه هه‌یه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن به پێی حوكمه‌كانی یاساء به‌رپرسیشه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ء بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به‌بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ریه‌كێكی به‌شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی وه‌زاره‌ت ء سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات ء ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء پسپۆر و خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.سێیه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: ڕاوێژكاران: ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێت كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕیی زانكۆیان هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بن ء پسپۆڕییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری ء دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ڕۆشنبیریی ء هونه‌ر له پارێزگاكاندا: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆژنامه نووسی ء چاپكردن ء بڵاوكردنه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیریی وهونه‌ری توركمانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت ء خاوه‌ن شاره‌زایی ء كارامه‌یی بێت.سێزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێتء له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م : وه‌زیر: سه‌رۆكه.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م : ڕاوێژكاران: ئه‌ندامن.چواره‌م : به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.پێنجه‌م : هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕی شیاو له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێرێ: ئه‌ندامه.شه‌شه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م : كاروپسپۆرایه‌تییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویست دا.سێیه‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچووێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 1992 ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌مواركردنی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1998 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عێراقهۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -سـه‌باره‌ت به‌و پـهرهسـهنـدنانهی كه له بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ڕوویانداوه له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه و كاراكردنیان به‌ره‌و باشتر و بۆ ڕۆیشتن له‌گه‌لأ هیوا و ئاواتی گه‌لی كوردستان له خۆگونجاندن له‌گه‌لأ ئه‌و بوارانه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی و سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌رزش و لاوان و شوێنه‌واره‌كان له وه‌زاره‌ت و بۆ دووباره ڕیكخستنه‌وه‌ی پێكهاته و پسپۆرایهتییهكان و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت، وای خواست ئه‌م یاسایه دهربچووێندرێت....
یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (21)ی رۆژی (30/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(15 )ی ساڵی / 2007 یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه،ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق .دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زیر : وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم .پێنجه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت.حه‌وته‌م : ده‌سته :ده‌سته‌ی باڵای عیاده‌كانی پزیشكی میللی و ڕاوێژكاری.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.یه‌كه‌م : ئاماده‌كردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه مافی شیاوی ته‌ندروستی ته‌واو بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی وئهقَڵی وده‌روونییه‌وه له‌گه‌لأ گرنگی پێدانیان.دووه‌م : دامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌بردن وبه‌دوا داچوونی یه‌كه ته‌ندروستیه‌كانی خۆ پاراستن وچاره‌سه‌ركردن وپه‌ره‌پێدانیان له هه‌رێمدا.سێیه‌م : بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری چاودێری به‌رایی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش چاودێری دایكایه‌تی ومنداڵان وته‌ندروستی قوتابخانه‌یی وته‌ندروستی خێزان وپیرییه‌تی.چواره‌م : به‌ربه‌ره‌كانی كردنی نه‌خۆشیه درمه‌كان وكۆنترۆل كردنیان ورێگه‌گرتن له هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی وبه پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌ربه‌ستكردنی بڵاو بوونه‌وه‌یان له نێو خاك وئاو و هه‌وای هه‌رێمدا.پێتجه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌دا له پێناوی پاراستنی ژینگه‌و باشكردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی بنه‌ماكانی وكاركردن له پێناوی به‌ربه‌ستكردنی پیسبوونی.شه‌شه‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دا له پێناوی بایه‌خدان به ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی كرێكاران له پڕۆژه‌كانی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستییان له مه‌ترسی نه‌خۆشی پیشه و بریندار بوون له كاتی ئیشدا، له‌گه‌لأ دانانی به‌زه‌فكاریی وهه‌ل ومه‌رجی تایبه‌ت بۆیان و دابین كردنی سه‌لامه‌تی له شوێنی كاردا وچاودێری پیاده‌كردنی ئه‌و به‌رزه‌فتكار و هه‌ل و مه‌رجانه.حه‌وته‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ته‌ندروستی له ناو هاووڵاتیاندا به هاریكارێكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێگه‌ی هه‌موو هۆیه‌كی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراوه.هه‌شته‌م : دابین كردنی داوده‌رمان و پێویستیه‌كان و كه‌ل وپه‌لی پزیشكی هه‌مه‌جۆری پێویست بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی وخۆپاراستن وچاره‌سه‌ركردن، له‌گه‌لأ سه‌رپه‌رشتی كردنی عیاده میللییه‌كان و دابین كردنی ئامیری پزیشكی پێویست بۆ په‌ككه‌وته‌كان وكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پزیشكی.نۆیه‌م : ئاماده‌كردنی كادیری ته‌ندروستی وپیشه‌یی یارمه‌تیده‌ر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندان له كه‌رتی ته‌ندروستی وپه‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و فێركردنی پزیشكیی به‌رده‌وام وهاندانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له بواره هه‌مه جواره‌كانی ته‌ندروستیدا.ده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پیشه پزیشكی وته‌ندروستی یه‌كان و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وچاودێری كردنیان.یانزده‌یه‌م : چاودێری كردنی خاوه‌ن پێویستییه تایبه‌تییه‌كان له‌لایه‌نی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی و ئه‌قڵی یه‌وه.دوازده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی دروستكردن وهێنانی داوده‌رمان به‌پێی پێوه‌ری پێویستی پزیشكی وچاودێری كردنی.سیازده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی گۆڕینی سیسته‌می ئێستای ته‌ندروستی به سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و توانای دارایی به‌ده‌ست هاتوودا بگونجێت.چوارده‌یه‌م : پشتگیریی كردنی كه‌رتی تایبه‌تی پزیشكی تا به‌شداری له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردندا بكات بۆ سووككردنی بارگرانی دارایی و هونه‌ری له‌سه‌رشانی ده‌زگا ته‌ندروستیه فه‌رمیه‌كان و بخرێنه به‌ر سه‌رپه‌رشتی وچاودێری وه‌زاره‌ته‌وه.پانزده‌یه‌م :كاركردن له پێناوی دابین كردنی پێویستی پزیشكی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كاره‌سات به هه‌موو جۆره كانیه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ده‌بێت.شانزده‌یه‌م : رێكخستنی كاری پزیشكی دادی له هه‌رێمدا به پێی یاسا وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شیاوی كارمه‌ندانی.حه‌ڤده‌یه‌م : كاركردن له پێناوی دروستكردنی تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی بۆ ده‌سنیشانكردنێكی زوو بۆ نه‌خۆشییه گرانه‌كان ودابین كردنی (حجری ته‌ندروستی) و به‌ربه‌ره‌كانی نه‌خۆشیه درمه‌كان و چاودێری كردنی په‌تاكان.هه‌ژده‌یه‌م : سه‌رپه‌رشتی كردنی كاری پزیشكه‌كان ویارمه‌تده‌ره‌كانیان له عیاده پزیشكیه تایبه‌ته‌كان و عیاده میللیه فه‌رمییه‌كان.نۆزده‌یه‌م : گرنگی دانێكی تایبه‌ت به ته‌ندروستی لادێ وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی بۆی و كاركردن بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له قه‌زاو ناحیه‌كان وكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی له لادێكاندا و دابین كردنی تیپی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك.بیسته‌م : دابین كردنی سه‌یته‌ره‌ی نه‌وعی كارا له‌سه‌ر داوده‌رمان به هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا و دانانی مه‌رجی به‌رزه‌فتكار بۆ هێنانی داوده‌رمان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراوی جیهانی و به‌رزه‌فتكردنی فرۆشتنی داوده‌رمان، به جۆرێكی وا كه هه‌ر له ده‌رمانخانه و مه‌زخه‌ری مۆله‌تپیردراوی ده‌رمان بفرۆشرێ.بیست ویه‌كه‌م : گرنگی دانی ته‌ندروستی به‌و ناوچانه‌ی كه تووشی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وبوردومانی كیمیایی وجینۆساید بوون.بیست ودووه‌م : كاركردن له پێناوی دابین كردنی (بیمی) ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان وگرنگی دان به ئاسایشی خۆراك وده‌رمانی ئینسانی به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ودۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاودێری شیاوی داوده‌رمان بۆ به‌كارهێنان.بیست وسێیه‌م : پشتگیریی كردنی پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كان وكردنه‌وه‌ی خولی شیاندنی به‌رده‌وام بۆیان و ناردنی نێرده‌ی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بیان گرێته‌وه وماوه‌یان بدرێ تاكو خوێندنی پسپۆڕییان ته‌واوبكه‌ن.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیاندا وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چاڵاكیه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سه‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری و دارایی وكارگێری ورێكخستن وبه پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یاخود هه‌ر كه‌سێكی له وه‌زاره‌تدا به شیاوی ده‌زانێ.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زارت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی پسپۆڕی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.سێیه‌م : نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م : نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م : ڕاوێژكاران : ژماره‌یان له چوار ڕاوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن له كاره‌كانیاندا.شه‌شه‌م :به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی : پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانان وفێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.نۆیه‌م: بهڕێوهبهراییهتیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی له پاریزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه پزیشكێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری بۆ وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ:-یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م: ڕاوێژكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار وده‌زگا ته‌ندروستیه زانستییه‌كان به مه‌رجێك پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر به‌شداری ده‌كه‌ن.شه‌شه‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت كه وه‌زیر ده‌ستنیشانیان ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێت پێی ده‌گوترێ (( ده‌سته‌ی باڵای عیاده پزیشكیه‌كانی میللی و راوێژكاری)) و له مانه پێكدێ:-یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / سهرۆكدووهم: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كار و باری پزیشكی / جێگری سه‌رۆك.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت / ئه‌ندامن.چواره‌م: فه‌رمانبه‌ری ژمێریاری / ئه‌ندام .پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌ری یاسایی / ئه‌ندام .شه‌شه‌م: فه‌رمانبه‌ری كارگێری / ئه‌ندام .مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: به‌ش و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یان یه‌كه‌كان له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستیه‌كانی كاره‌كانیان له كاتی پێویستدا.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی به پێی پێویست پێكبهێنێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی هه‌شته‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره (1) ی ساڵی 1993 و هه‌مواركردنه‌كه‌ی به یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ـ عێراقهۆیهكانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایهبۆ چوونی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی له به‌دیهێنانی ته‌ندروستی به مانا فراوانه‌كه‌ی له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بۆ تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌دۆزێته‌وه و پاێزگاریی ده‌كات له رووی چه‌ندی و چۆنییه‌وه سه‌باره‌ت به‌و فراوان بوونه‌ی كه خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به‌خۆیه‌وه دیوه و بۆ دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به نوێترین ڕێگای پێشكه‌وتوو بۆ هاوڵاتیان، چ له رووی ته‌ندروستی و چ جه‌سته‌یی و چ ئه‌قڵی و چ سایكۆلۆجی یه‌وه. هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له هێنانه دی ژینگه‌یه‌كی دوور له پیسبوون و پشتگیریی كردنی ره‌وتی دادپه‌روه‌ریی له رێگه‌ی رێكخستنی ده‌زاگاكانی پزیشكی دادی و ئاماده‌كردنی كادیری شیاو و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1993 تایبه‌ت بوو به هه‌ردوو لایه‌نی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كه‌وه و چونكه له گه‌ڵ قۆناغی نوێ‌دا ناڕوات و تاكو بتوانێ له گه‌ڵ داهێنانه نوێیه‌كانی پزیشكی زانستی تازه‌دا بڕوات، بۆیه پێویستی كرد یاسایه‌كی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوێنرێ....
یاسای ژماره(17 )ی ساڵی / 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(17)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 6
یاسای ژماره(17 )ی ساڵی / 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(17)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كرا‌و، و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (1/12/2008) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(17 )ی ساڵی / 2008 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره(17)ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره‌ی(نۆیه‌م) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی(سێیه‌م) له یاساكه‌دا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: ـنۆیهم: پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ 3 له (مادده‌ی چواره‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ئه‌ندام بێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یان ئه‌ندام بوو بێت له (كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كاتی عیراق) پاش رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003.مادده‌ی سێیه‌م: ( مادده‌یه‌كی نوێ و زیاد كرا‌و)له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌واژه‌ی(ده‌سته‌ی ئیداری ) هاتبێت ده‌كرێته (ده‌سته‌ی باڵا).مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: پێشه‌كی (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی یان نوێنه‌ره‌كانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: ـدووهم: بڕگه‌ی یه‌كه‌می (مادده‌ی شه‌شه‌م) له یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی به‌ده‌نگدانی نهێنی و راسته‌وخۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان كه پێك دێت له (9) نۆ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك.مادده‌ی پێنجه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.محمد قادر عبدالله(د.كمال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ــ عیراق/ بهوهكالهتهۆكارهكانی دهرچوواندنیله پێناو پاڵپشتی كردنی چاكسازی و سه‌ر له نوێ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێریی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئامانج و ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێت و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی یاساكه‌و بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 18 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره( 18 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق له دانیشتنی ژماره (23)ی رۆژی (19/12/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 18 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه واتا دیاریكراوه‌كانی به‌رامبه‌ریانه بۆ پێداویستی ئه‌م یاسایه:-یه‌كه‌م / هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان-عێراقدووهم / ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقسێیهم / وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.چواره‌م / وه‌زیر : وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.پێنجه‌م / بریكار : بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.- ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ت –مادده‌ی دووه‌م :وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:-یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانه گشتیه‌كان بۆ سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم له بواره‌كانی نیشته‌جێكردن و خانووبه‌ره و ڕێگه‌وبان له‌وانه‌ش (ڕێگه‌ی هاتوچۆی خێرا)و پرد و تونێل و فرگه و هێلی ئاسنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێیی و دروست كردنی تۆڕی ڕێگه‌وبانی نوێ به هه‌مووجۆره‌كانی و پاشكۆكانییه‌وه.دووه‌م: هه‌ڵستان به توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له ناو بواری كه‌رتی وه‌زاره‌تدا و لێكۆلینه‌وه له جه‌دوای ته‌كنیكی و ئابوری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ناو پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن.سێیه‌م: دنانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی كار بۆ پلانه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه دراونه‌ته ده‌ست و وێرای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێكردنێكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆ به‌ڵێنده‌ر یان ڕاوێژپێكراوهكان ڕه‌وانه بكرێن.چواره‌م: به‌شداری له ئاماده‌كاری خه‌سڵه‌ته ته‌كنیكیه‌كاندا به پێی بارودۆخی هه‌رێم.پێنجه‌م: جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی بڕیارلهسهردراوی وه‌زاره‌ت و پێشنیازكردنی پلانی (ساڵانه و قۆناغبه‌ندی و دوورخایه‌ن)ی پێویست بۆ حێبهجێكردنیان.شه‌شه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌نانی دیه‌وه له ڕێگه‌ی پێكهاته‌كانی جێبه‌جێكردن و نه‌خشه‌سازی وه‌زاره‌ته‌وه یان له ڕێگه‌ی كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا پێی سپێردراوه.حه‌وته‌م: هه‌ڵستان به پاراستنی ڕێگهوبانهگشتیهكان له‌وانه‌ش ڕێگه‌كانی هاتوچۆی خێرا كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانیه‌كان و پاراستنی و به‌گه‌ڕخستنی پرده‌كان و ویستگه ته‌وه‌رییه‌كانی قه‌پان و بازگه‌كان وێرای دانانی كه‌لوپه‌له‌كانیان و پارێزگاریش له ڕۆخوچۆنی رێگه‌وبان به پێی یاسای ڕۆخوچانه قه‌ده‌غه‌كراوی(محرمات) ڕێگه‌وبانه‌كان.هه‌شته‌م: هه‌ڵستان به تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه تایبه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له هه‌رێم له نێو تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌زاره‌تدا.نۆیه‌م: بایه‌خدان به په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان .پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت –مادده‌ی سێیه‌م :وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت :یه‌كه‌م ـ وه‌زیر: خۆی سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیشه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتكاری و چاودێری به سه‌رییه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاساش هه‌موو ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و ڕێنماییانه‌ی له هه‌رشتێكدا كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئه‌ركوفه‌رمانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و دهستڕۆییهكانی و سه‌رجه‌م كاروباره ته‌كنیكی و دارایی و كارگێری و رێكخستنهكانیهوه، له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتی خۆشی جێبه‌جێده‌كرێن، به‌رپرسیاریش ده‌بێ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌و پێییه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له دهستڕۆییهكانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یانیش ئه‌وه‌ی به شیاوی بزانێ له وه‌زاره‌تدا.دووه‌م ـبریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن.بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ڕێگه‌و بان.له ئاراسته كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ی وه‌زیر ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری و ئه‌و دهستڕۆییانهی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێرێ به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆ‌و پسپۆڕیان به‌ده‌ستهێنابێ.سێیه‌م ـ نوسینگه‌ی وه‌زیر: كارمه‌ندێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت وژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانیش هاوكاری ده‌كه‌ن.چواره‌م ـ نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: كارمه‌ندێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت وژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانیش هاوكاری ده‌كه‌ن.پێنجه‌م ـ ڕاوێژكاران: ژماره‌یان نابێ له چوار زێتر بێت وده‌بێ له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن وله شاره‌زایانیش بن ونابێ ماوه‌ی كاركردنیان له ده‌ساڵ كه‌متر بێت.شه‌شه‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاروباری كارگێری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وشاره‌زا بێ وماوه‌ی كاركردنی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.حه‌وته‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌كنیكی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنابێ وشارهزابێ وماوه‌ی كاركردنی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.هه‌شته‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێگه وبان وئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له پارێزگاكانی هه‌رێم دا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری سه‌ره‌تای زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و شاره‌زاش بێ و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن وخانووبهرهو ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كا له پارێزگاداو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڕێگه‌وبان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه‌ش پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م :یه‌كه‌م ـ وه‌زاره‌تێك ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێ كه پێك دێت له:-وه‌زیر/ به‌سه‌رۆك.بریكاری وه‌زیر/ به‌ئه‌ندام له‌كاتی دیار نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا.ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن.ههرشارهزایهكی پسپۆر له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت وده‌ره‌وه‌یدا وه‌زیر به شایسته‌ی بزانێ دایده‌نێ.دووه‌م ـ ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شكردنی ڕاوێژكاری وڕاسپاردهكانی بۆ وه‌زیر ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر په‌سندی كرد ئه‌وا ده‌بێته بڕیاری وه‌زاری.مادده‌ی پێنجه‌م :یه‌كه‌م ـ به پێڕه‌و ئه‌رك وفرمان وتایبهتكاری وپێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیار ده‌كرێن.دووه‌م ـ وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێداویستیه‌كانی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویست هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان به‌ش یان هۆبهك بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی سروشتی ویاسایی له شاره‌زایانی پسپۆر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه‌یدا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی كه پێیان ده‌سپێردرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی داده‌نێ ببه‌ستێ، ئه‌ویش له پێناو به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تدا، ودوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماف وپابهندیهكانیان له لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیار ده‌كرێن.مادده‌ی حه‌وته‌م:یاسای ژماره (25)ی ساڵی 2004 یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان - عێراق ده‌رچووه ویاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 242 له 4/9/1999 كه‌له ئیداره‌ی سلێمانیه‌وه ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه ڕێنماگهڵێكی ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.مادده‌ی نۆیه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه هه‌ر له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایهبۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم، له‌بواره‌كانی نیشته‌جێكردن و بینایه‌و رێگاوبان و پرد و تونێل و فڕۆكه‌خانه و هێلی شهمهندهفهرداو، به ئامانجی زۆركردنی به‌رهه‌م و زیادكردنی پێزی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارامه‌یی و وه‌دیهێنانی پرٍبهپێستی به‌كارخستن (الاستخدام الامپل) له داهاتی ئابووری و بهشهریداو، بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌ڵقه ناپێویسته‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی له وه‌رگرتنی بریاردا لاببرێن و، پلانی كار دابنرێ و چاودێری بكرێ، بۆیه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 19 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
یاسای ژماره( 19 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 8
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانههرێمی كوردستانی عێراقسهرۆكایهتی ههرێمســـهرۆكبریاری ژماره(2) ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی دهرهوهیههرێمی كوردستان- عێراقبه پێی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له برگه‌ی (1) ی مادده‌ی (10) ی ( یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق )ی ساڵی 2005 پێمان دراوه‌و ئه‌و یاساكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق، له دانیشتنی ژماره (24) ی رۆژی ( 27/12/2006)ی خۆیدا كردویه‌تی بریارماندا به‌ده‌ركردنی:یاسای ژماره( 19 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم .پێنجه‌م: ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان: هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه تووشی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و ڕاگوێزانی به‌زۆره ملێ وگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و به‌وهۆیانه‌وه له كوردستان دابڕێنراون.- ئه‌رك وفرمانهكانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی دووباره به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌كوردستان دابڕێنراون به هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی مادده(140)ی ده‌ستووری فیدراڵ.دووه‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ست به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی سنووری كارگێڕی هه‌رێم.سێیه‌م: هاوئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمه‌كانی تری عێراقی فیدراڵ له‌و بوارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانیان ده‌كات.چواره‌م: هاندان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌شه پێدراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و هه‌رێمه‌كانی تر‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمه‌كان.پێنجه‌م: رێكخستن وبه‌دواداچوونی كاروباری كۆچپێكراو وڕاگوێزراوه‌كان.شه‌شه‌م: كاركردن و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌هه‌رێم و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.- پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و كارگێڕیی و ڕێكوپێكی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا.دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ خاوه‌ن برٍوانامهی به‌رایی زانكۆبن و شاره‌زایی و كارامه‌ییان هه‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م بهرٍێوهبهرایهتییه گشتییانه پێكدێت:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێری و دارایی.دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ده‌ركراو و راگوێزراوان.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌رێم.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یا هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.مسعود بارزانیسهرۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی رژێمی پێشوو گه‌لێك ناوچه‌ی له سنووری كارگێرٍیی كوردستان دابڕاندووه و به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی پێناسه‌كه‌ی گۆڕیون و ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدراڵیش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه و مافی گه‌لی كوردستانی به‌سه‌ر ئه‌و خاكه دابڕێنراوانه‌ی دابین كردووه و ئه‌وه‌ش وا پێویست ده‌كات ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بهاوێت بۆ جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی مادده‌ی (140)له ده‌ستووری فیدراڵی، چونكه ئه‌و بهرپرسیارییهش كه‌وتۆته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه له‌مادده‌ی ناوبراودا هاتووه، وا ده‌خوازێ به‌ته‌واوی ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكات كه (به‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و سه‌رژمێریی و به ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه كۆتایی بێت)، بۆ ده‌ستنیشان كردنی ویست و ئیراده‌ی هاووڵاتیانیان له‌ماوه‌یه‌كدا ئه‌وپه‌ڕی رۆژی سی و یه‌كی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2007 بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌خشه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی داناوه و به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی مافی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خاكی خۆی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕێنراوانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ن، بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا....
یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانههرێمی كوردستانی عێراقسهرۆكایهتی ههرێمسهرۆكبریاری ژماره (1) ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان- عێراقبهپێی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (10)ی ( یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ی ژماره (1)ی ساڵی2005 پێمان دراوه‌و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ژماره (24) ی رۆژی (27/12/2006)ی خۆیدا كردویه‌تی بریارماندا به ده‌ركردنی:یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری گه‌شت وگوزاری هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیگه‌شت وگوزار.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار.شه‌شه‌م: مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری: مه‌به‌ست له حه‌وانه( الراحه) بووژانه‌وه( الاستجمام)و وه‌رزش و مه‌له‌وانی و ڕابواردن و ڕاوكردن و بینینی هه‌واری مێژوویی وئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشتی و پارك و سه‌یرانگا و كڕینی پێداویستی شه‌خسی و چالاكیی دیكه‌ی خه‌مڕه‌وێن و هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه كه گه‌شتیاران ڕابكێشێ.حه‌وته‌م: جێگه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر جێگه‌یه‌كه، مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری تێدا به‌جێ بێ وه‌ك، ئۆتێل و خواردنگه و گازینۆ و شوێنی بووژانه‌وه (المنتجعات) و خێوه‌تگاو شوێنی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ئاماده كرابێ.هه‌شته‌م: ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه بۆ چالاكی گه‌شت وگوزر له‌باربێ و مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی بۆ فه‌راهه‌م كرابێ یان بۆ گه‌شتوگوزار له‌بار بێت.- ئه‌رك وفرمانهكانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر:-یه‌كه‌م: به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی وه‌به‌ردێنێ به‌جۆرێكی وا كه خزمه‌تی مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری بكه‌ن و په‌ره‌یان پێ بدرێ.دووه‌م: هاندانی بنیات نانی شار‌و كۆمه‌ڵگای گه‌شت وگوزاری و جێگای بووژانه‌وه‌و ئۆتێل و خانووی گه‌شتوگوزاری.سێیه‌م: دروستكردن و بهكرێدان و به‌كرێگرتنی خواردنگه وگازینۆ و چایخانه‌و جێگای ڕابواردن و سه‌یرانگاو مه‌له‌وانگه‌ی ده‌ستكرد و سروشتی وشوێنی به‌فه‌ره‌خلیسكێ و هی دی.چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سهندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری.پێنجه‌م: ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و نووسینگه‌و بریكاره‌كانی سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزاری ناوخۆ‌و هاندانی سه‌فه‌ری گه‌شت وگوزاری.شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌وته‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمپانیا و تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكیشدا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا و ئه‌مه‌ش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێده‌وێ.هه‌شته‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی گه‌شتوگوزاریدا.نۆیه‌م: هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون.- پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:ـأ- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیشوكاری ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و سه‌رپه‌رشتی و چاودێرییان ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی وڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یان به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه خۆی به‌شیاوی بزانێ.ب- بریكاری وه‌زاره‌ت: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له‌ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات و مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ج- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.د- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.هـ- راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه‌یی بن.و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیی بێ.ز- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌واره‌كان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێ.دووه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ گه‌شتوگوزار داده‌مه‌زرێ و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ له‌و بواره‌دا.سێیه‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێكدێت له:-1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان : ئه‌ندامن.4ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: نابێ ژماره‌یان له سێ كه‌س زیاتر بێ: ئه‌ندامن. به‌مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌بێ.ب ـ ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر و له كاتی پێویستدا كۆ ده‌بێته‌وه.ج ـ ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌سند كرا شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: به پێره‌وێكی تایبه‌تی كاروتایبهتمهندییهكانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كانی نێو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستی كاره‌كانیان دامه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: یاسای ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ژماره(39)ی ساڵی 2004 كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌درێن به وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا.مادده‌ی شه‌شه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێماددهی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆ ی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی كردن له جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونی كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق سروشتێكی گه‌شتوگوزاریی له ڕووی هاوینه‌هه‌وار و شوێنی گه‌شتوگوزار و جێگه‌ی ئاسه‌وار و مه‌زارگه‌ی ئایینی هه‌یه و گه‌شتوگوزاریش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نیشتمانی و هۆیه‌كی كارایه بۆ ناساندنی كهلهپوورو شاره‌ستانیه‌تی گه‌لی كوردستان به جیهان و له پێناوی هاندانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزاری و راكێشانی گه‌شتیاران له رێگه‌ی شوێنه گه‌شتوگوزارییه تازه‌و هاوچه‌رخه‌كانی و بۆ دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك له هه‌رێمدا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌رك و ئامانجه‌كانی و بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
یاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقیاسای ژماره(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عیراقبهشی یه‌كه‌م ـ پێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م : په‌رله‌مان : په‌رله‌مانی هه‌رێم.سێیه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.چواره‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.پێنجه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.شه‌شه‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێم.به‌شی دووهمئامانجهكانی وهزارهتماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو كه‌رته‌كانی تایبه‌ت به سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمدا كه نه‌وت و گاز و كانزاكان ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده كردنی پلان بۆ كه‌رتی نه‌وت و گاز و هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته‌دا له هه‌رێم له‌گه‌ڵ پلاندانان و به‌دواداچوونی قۆناغه‌كانی مۆڵه‌ت و گرێبه‌سته گریدراوهكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت به جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێ.سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وت وگاز و كاره‌كانی پاڵاوتن و پیشه‌سازی گاز له پاڵ گواستنه‌وه‌و ناردنه بازاڕی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی و بنیاتنانی پرۆژه‌كانی نه‌وت ده‌كات.چواره‌م: رووپێوكردنی جیۆلۆجی و گه‌ڕان به دوای كانزاو هه‌موو كارێكی تایبه‌ت به چالاكییه جیۆلۆجییه‌كان.پێنجه‌م: گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی ئاماده كردن و هه‌ماهه‌نگی كردن و یه‌كخستنی پلانی به‌رایی بۆ هه‌موو رووه‌كانی چالاكی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز و كانزاكان له مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت، به‌مه‌رجێك كۆمپانیاكانی به‌كارهێنان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن، ئه‌وه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و یاسا كارپێكراوه‌كان.به‌شی سێیهمپێكهاتهكانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا و به‌رپرسی ئیش و كار و ئاراسته كردنی سیاسه‌ت و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش په‌یوه‌ندییان به ئهركو فه‌رمان و پێكهاته و ده‌سه‌ڵات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له‌و وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی بزانێت، بدات.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت.سێیه‌م: نووسنگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشكنین و سانسۆری ناوخۆ: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا یان به‌ڕێوه‌بردن یاخود دارایی شاره‌زا و پسپۆر بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕیی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا و به‌رێوه‌بردن دا شاره‌زا و پسپۆر بێت.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری پیشه‌سازیی نه‌وتدا شاره‌زا و پسپۆر بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئابووری و گرێبه‌سته‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت.ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری وه‌به‌رهێنانی كانزایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له جیۆلۆجیادا شاره‌زا و پسپۆر بێت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێكدێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكه.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران .چواره‌م: هه‌ر شاره‌زا یا پسپۆڕێك له‌ناو وه‌زاره‌ت یا ده‌ره‌وه‌ی له كاتی پێویستدا/ ئه‌ندامه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: كار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پیڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یا به‌شێك یا هۆبه‌یه‌ك له‌كاتی پێویستدا له نوێ دابمه‌زرینێ یان هه‌ڵیانی بوه‌شێنێته‌وه یان لێكیان بكاته‌وه یان لێكیان بدات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سروشتی و مه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا ببه‌ستێ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كارانه‌ی پیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ.چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی نه‌وت و پتروكیمیاییهكان له هه‌رێمدا كه به یاسای ژماره(38)ی ساڵی 2004 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك وماڵ و ماف و ئیلتیزامێكیان بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه.دووه‌م: ده‌زگای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له هه‌رێم كه به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(ئیداره‌ی سلێمانی) ژماره (1803)ی رۆژی 7/8/2001 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌لكێن و هه‌موو میلاك و موڵك و ماڵ و ماف و ئیلتیزامه‌كانی ده‌درێنه وه‌زاره‌ت.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رووپێوكردنی جیۆلۆجی و پێكهاته‌كانی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم داده‌بڕێن و به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك و ماف ئیلتیزامێكیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراقهۆیه پێویسته‌كانی دهرچوواندنیلهبهر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له نوێ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی به پێی یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه داناوه، تا به‌رپرسیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سامانانه بگرێته ئه‌ستۆ و، له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له رێگه‌ی چالاكی و كرده‌وه‌كانی كۆمپانیا و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه هاوچه‌رخه‌كاندا، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 39 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره (12)ی ساڵی 1997 | 6
یاسای ژماره( 39 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره (12)ی ساڵی 1997 | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (39)ی رۆژی (31/12/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 39 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق ژماره (12)ی ساڵی 1997مادده‌ی یه‌كه‌م:ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی یه‌كه‌م:له هه‌رێمی كوردستان- عێراقدا كۆڕێك به ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.مادده‌ی سێیه‌م:مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی.2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان.3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی.4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان.6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه.7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه.8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.مادده‌ی چواره‌م:ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) جێی ناوی (كۆڕی زانیاریی كوردستان- عیراق) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی كه له یاسای ژماره (12) ی ساڵی 1997دا هاتبـێ.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماری (5)ی ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه | 12
یاسای ژماری (5)ی ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه | 12
یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمهرگهبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:19مێژووی بڕیار 1/10/199229/ ره‌زبه‌ر/ 2692 كبڕیاربهپێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوه‌مه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 23/9/1992 بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دا.یاسای ژماری (5)ی ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمهرگهماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانیبه‌رامبه‌ریانن1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.2-وه‌زیر: وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری كاروباری پێشمه‌رگه.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.5-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.6-:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه به‌رپرسیاره له كاروباره‌كانی دا‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێردنی چاكییه‌كانی ده‌كات، هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیاره و فه‌رما و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه هه‌یه، له هه‌موو بارێكی سه‌ربازی و هونه‌ری و به‌ڕێوه بردن و دارایی و رێكخستنه‌وه‌ی، له ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه و په‌یره و رێنمایی یه ره‌چاوكراوه‌كانی ده‌كا.له‌به‌ر ده‌مه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرس ده‌بێ به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی.2-بریكاری وه‌زاره‌ت: به پێی ئه‌و ده‌سته‌ی پێی ده‌درێ، یارمه‌تی وه‌زیر له‌م كاروبارانه‌ی سهرهوهیدهدات.مادده‌ی سێ یه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و بارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1-ئه‌ركی پارێزگاری له یه‌كێتی كوردستانی عێراقده‌گرێته ئه‌ستۆ چ له رووی خاك و چ له رووی هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌وه‌ستێ له هه‌ر لایه‌كه‌وه بكرێته سه‌ری.3-وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی له به‌نده‌ی (1)ی سه‌ره‌وه وتراوه به‌جێ دێنێ له رێگه‌ی:أ-ده‌ستیشان كردنی ژماره‌ی پێویست له پێشمه‌رگه‌و یه‌كخستنی هێزه‌كان.ب-:پێكهێنانی وه‌حداتی نیزامی.ج- مه‌شق پێكردن و سازدانیان له رێگه‌ی زانستییه‌وه و به‌كرده‌وه (علمی) به مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی جه‌نگاوه‌ری و رۆشنبیری یان، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و قوتابخانه و دام و ده‌زگای مه‌شق و فێركردنه‌وه بۆیان.دابین كردنی گشت پێویستییه‌كانی (چه‌كدار، كهلو په‌ل، نیشته‌جێكردن، ئازووقه، مووچه، كاروباری ژمێریاری و هه‌ر خزمه‌تگوزاری یه‌كی تر).مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:1-دیوان: ئه‌فسه‌رێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كان كه سه‌رپه‌رشتتی ئه‌م نووسینگانه ده‌كا:أ-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.ب-نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.2-سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی گشتی كه پێك دێ له:أ-دایه‌ره‌ی سه‌رۆكه ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی.ب-دایه‌ره‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی.ج- ئه‌و دایه‌رانه‌ی تر كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی یه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.د-سه‌رۆكایه‌تی یه‌كانی ناوچه‌كان.3-ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.أ-ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییه كه مافی راده‌ربڕین و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی بۆ وه‌زیر له سنووری ئه‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه پێك دێت:یه‌كه‌م: ئه‌ندامه بنچینه‌یی یه‌كان كه ئه‌مانه‌نن:1-سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی2-یاریده‌ده‌یه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی.3-سه‌ركرده‌كانی ناوچهكاندووهم:أ-هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری ئاماده بوونی بدا.ب-ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به پێره و ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا.4- دادگای ته‌میزی سه‌ربازی.5-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاتی له كارمه‌ندان و پسپۆرانی كار‌و باری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی، بۆ بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنیان پێك بێنێ.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی نه‌خشه‌ی جێ به‌جێ كردنی پێویست بۆ به دیهێنانی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه داده‌نێ كه له مادده‌ی سێ یه‌می ئه‌م یاسایه دان.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت بووجه‌ی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌و وه‌حده ته‌نزیمیانه ئاماده ده‌كا كه پێوه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:قه‌واره‌ی رێكخستنی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێكی تایبه‌تی ئاماده ده‌كرێ ب جۆرێك كه ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ و كاروباری پێشمه‌رگه له رووی سه‌ربازی و ئیداری و داریی و هونه‌ریه‌وه به رێوه‌ببا.مادده‌ی هه‌شته‌م:1-به‌خشینی پله‌ی (رتبه)ی هه‌میشه‌یی و كاتی به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویستی و حاجه‌ت و له‌سه‌ر ئامۆژگاری لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تدا، ئه‌و عه‌سكه‌ریانه بگرێته‌وه كه به هۆی كوردایه‌تییه‌وه له حزمه‌ت دابراون.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكه‌كانی دایه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپێرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تیان لێ پێك دێ و هه‌روه‌ها ده‌زگا و ته‌شكیل و وه‌حده به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تدا به عه‌سكه‌ری و ده‌ده‌نییه‌وه ئه‌ركیان پێ سپێردراوه ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی و بڕیار ل سه‌رانسه‌ری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كاری پێ ده‌كرێ.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵا وده‌كرێته‌وه و وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و گشت وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن.جوهر نامق سالمسهرۆكه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه:له‌به‌ر پێویستی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ی كوردستان و پێویستی هه‌رێمی كوردستا به هێزێكی رێك و پێك بۆ پاراستنی ئاسایش وچه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا تیادا و به‌رگری لێ كردنی به خاك و گه‌لییه‌وه و ره‌چاو كردنی دیارده‌ی چه‌كداری، هه‌روه‌ها بۆ بایه‌خدان و رێز لێنانی رۆڵی قاره‌مانانه‌و خه‌باتگێرانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شۆرشی ئه‌یلولی ساڵی (1961) وه تاكو ئێستا ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراق | 11
یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراق | 11
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبانبەناوی گەلەوەپەرلەمانی كوردستان ـ عێراقپشت بە حوكمی بڕگەی (1 )لە ماددەی (56)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراوو، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق لە دانیشتی ئاسایی ژمارە (13)ی رۆژی 9/11/2010 بڕیاری دەرچوواندنی ئەم یاسایەی دا:یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان ـ عیراقماددەی یەكەم:مەبەست لەم زاراوە و دەستەواژانەی دادێن، واتاكانی بەرامبەریانە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە:یەكەم: هەرێم: هەرێمی كوردستان ـ عیراق.دووەم: وەزارەت: وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزاری هەرێم.سێیەم: وەزیر: وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم.چوارەم: بریكاری وەزارەت: بریكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزاری هەرێم.پێنجەم: ئەنجومەن: ئەنجومەنی راوێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم.ئامانجەكانی وەزارەتماددەی دووەم:وەزارەت ئامانجی ئەمانەیە كە دادێن:یەكەم: پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی شارەوانی و گەشتیاری بۆ دابین كردنی پێداویستی دانیشتووان لە ئاوی پاكی خواردنەوە و ئاوەڕۆی چڵكاو و باراناو و وێستگەی خاوێن كردنەوەی و دروست كردنی رێگا و پرد و تونێڵ لە نێو سنووری شارەوانییەكان و گوندەكان، لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری و، بەرز كردنەوەی ئاستی هەمەجۆر خزمەتگوزاریی شارەوانی بە چەند و چۆنیەوە، لەگەڵ دابین كردنی پێداویستی هاووڵاتیان لە ناوچەكانی گەشتیاری و پاركەكاندا.دووەم: پلان دانان و بەڕێوەبردن و جێبەجێ كردنی كار و ئەركەكان بەو جۆرەی بەشدار دەبێت لە بەدی هێنانی بووژانەوەی ناوخۆی ئابووری، لە رێی سیاسەتی كارای بەكارهێنانی زەوی و نەخشەدانانی ئاوەدانی، لەگەڵ پلان دانان و بەدواداچوون و پەرەپێدانی بزاڤی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی گشتیی گەشتیاری لە هەرێمدا.سێیەم: ئامادە كردنی كەشی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگەی پاك و تەندروست و بایەخدان بە ناوچەی سەوز و چارەسەر كردنی خاشاكی رەق لە شار و شارۆچكەكان لەگەڵ ناوچەكانی گەشتیاری.چوارەم: كار كردن بۆ راكێشانی سەرمایە و هاندانی وەبەرهێنان، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێم لە چوارچێوەی یاساكانی كار پێ كرا‌و.پێكهاتەی وەزارەتماددەی سێیەم:وەزارەت بریتییە لەم پێكهاتانەی دادێن:یەكەم: وەزیر: ئەو سەرۆكی باڵای وەزارەتە و بەرپرسە لە كارەكانی و ئاراستە كردنی سیاسەتەكەی و سەرپەرشتی و چاودێری كردنی، بەپێی حوكمەكانی یاسا هەموو بڕیار و فەرمان و رێنماییەك لە هەموو شتێكی پەیوەندیی بە ئەركی وەزارەت و پێكهاتەكان و دەسەڵاتەكان و تێكڕای كاروباری تەكنیكی و كارگێڕی و رێكخستنەوە هەبێت، لەوەوە دەردەچن و بە چاودێریی ئەویش جێبەجێ دەكرێن، بەو سیفەتەی ئەندامێكی هاوكارە تێیدا، لە بەردەمی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بەرپرس دەبێت، بۆشی هەیە هەندێك لە دەسەڵاتەكانی خۆی بداتە بریكاری وەزارەت یان بەڕێوەبەرانی گشتی یان كەسێك لە وەزارەتدا كە بە گونجاوی دەزانێت.دووەم: بریكاری وەزارەت: یارمەتیی وەزیر دەدات لە ئاراستە كردنی وەزارەت و سەرپەرشتی كردنی كاروباری لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی لە لایەن وەزیرەوە پێی دەدرێن، بە مەرجێك بڕوانامەیەكی بەرایی پسپۆرایەتیی زانكۆی بەدەست هێنا بێت.سێیەم: نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.چوارەم: نووسینگەی بریكاری وەزارەت: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات و بەڕێوەی دەبات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێنا بێت و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.پێنجەم: راوێژكاران: ژمارەیان لە چوار زیاتر نابێت و لەوانەی بڕوانامەی بەرایی زانكۆیان هەیە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین.شەشەم: وەزارەت پێك دێت لەم بەڕێوەبەرایەتیانەی گشتی كە دادێن: هەر یەك لەوان بەڕێوەبەرێكی گشتی بەڕێوەی دەبات، كە بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەی خاوەن شارەزایی و كردن(ممارسە)ن.1ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان.2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان و بەدواداچوون.3ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی.4ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆژەكان.5ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ.6ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان.حەوتەم: سەرۆكایەتیی شارەوانی لە ناوەندی پارێزگاكانی هەرێمدا. لە هەر پارێزگایەكدا سەرۆك شارەوانییەك بە گوێرەی جۆری تایبەتی شارەوانییەكە، سەرۆكایەتیی دەكات.ماددەی چوارەم:دەستەی گشتیی گەشت وگوزار: سەر بە وەزارەت دەبێت و، كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی وكارگێڕیی دەبێت، فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەكی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا و، پێك دێت لە:1ـ نووسینگەی سەرۆكی دەستە: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆكایەتیی هەر یەك لەوان دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەشە كە خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا.3ـ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە: پێك دێت لە:أ ـ سەرۆكی دەستە / سەرۆك.ب ـ بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا/ئەندام.ج ـ دوو لە راوێژكارانی وەزارەت كە وەزیر رایان دەسپێرێت/ ئەندام.د ـ بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە زۆرینە دەبن و وابەستە بە راستاندنی وەزیر دەبن.ماددەی پێنجەم:یەكەم: وەزارەت ئەنجومەنێكی راوێژكاریی دەبێت، پێك دێت لە:1ـ وەزیر سەرۆك2ـ بریكاری وەزارەت ئەندام3ـ سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشت و گوزار ئەندام4ـ راوێژكاران ئەندام5ـ بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئەندام6ـ وەزیر بۆی هەیە هەر كەسێك لە ناو وەزارەت یان دەرەوەی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن بانگهێشت بكات، بە مەبەستی راوێژ لە كاتی پێویستدا بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت.دووەم: ئەنجومەنی ئەركی پێشكەش كردنی راوێژ و پێشنیار بە وەزیر دەگرێتە ئەستۆ و، ئەگەر راستاندنی ئەوی بەدەست هێنا، سیفەتی بڕیاری وەزاری بەدەست دەهێنێت.ماددەی شەشەم:وەزیر بۆی هەیە گرێبەست لەگەڵ كەسانی ئاسایی و مەعنەوی، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە ناوخۆی هەرێم بكات، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو كار و ئەركانەی پێی دەسپێردرێت و بۆ ئەو ماوەیەی بە گونجاوی دەبینێت، ئەویش بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئامانجەكانی وەزارەت و، ماف و پەیوەشتییان لە لایەن وەزیرەوە دیاری دەكرێت و، بەدەست هێنانی رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر گرێبەست كردنە كە لەگەڵ كەسانی دەرەوەی هەرێمدا بوو.ماددەی حەوتەم:یەكەم: بە پەیڕەوێك ئەرك و پسپۆرایەتیی پێكهاتەكانی وەزارەت دیاری دەكرێن.دووەم: وەزیر بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لە نوێ بكاتەوە یان تێكەڵ بكات یان ئیلغا بكات.سێیەم: وەزیر بۆی هەیە رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێ كردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.ماددەی هەشتەم:یەكەم: یاسای وەزارەتی شارەوانی ژمارە(2)ی ساڵی2007 و، یاسای وەزارەتی گەشت وگوزار ژمارە(20)ی ساڵی 2006 كە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراقەوە دەرچوون، ئیلغا دەبن.دووەم: هەموو ماف و پەیوەستی و هەبوو و میلاكی وەزارەتی گەشت وگوزار دێتە ئەستۆی وەزارەتەوە.ماددەی نۆیەم:وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرچی كە پەیوەندیی بە شوێنەوار و شوێنانی شوێنەوار و بینای كەلەپوور و دەستنووس و دراوەوە هەیە، تا كاتی دەرچوونی یاسایەكی تایبەت بەوان لە هەرێمدا.ماددەی دەیەم:پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنانی پەیوەندیدار، حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.ماددەی یازدەهەم:ئەم یاسایە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت.محمد قادر عبدالله(د. كه‌مال كه‌ركووكی)سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیەكانی دەرچوونیلەبەر تێكەڵ كردنی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و، گەشت وگوزار لە كابینەی شەشەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا و، بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندیی گشتی و دانانی پەیكەرێكی گونجاو و چالاك بەپێی پێداویستەكانی كاتی ئێستا و، كەم كردنەوەی خەرجی و ئیلغا كردنی هەندێ پێكهاتەی كارگێڕی و ئاسان كردنی مامەڵە كردنی هاووڵاتیان لەگەڵ فەرمانگەكانی وەزارەت، ئەم یاسایە دەرچووێندرا....
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 | 25
یاسای وه‌زاره‌تی پهروهردهبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:16به‌رواری بڕیار 20/9/199229/ گه‌لاوێژ/ 2692 كبڕیارلهسهر به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددستان به پێی بڕگه (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵر 1992 ئه‌نجوومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 1/9/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه:1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده.3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان.6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.مادده‌ی دووه‌م:1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی.2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:ئه‌ركی وه‌زاره‌ت:1-توانا خستنه به‌ری نه‌وجه‌وانان له په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی یان دا له گشت رووه‌كانی جه‌سته‌یی و رۆشه‌مبیری و گیانی یه‌وه.2-ره‌خساندنی هه‌لی زانستی وه‌رگرتنی بۆ گه‌وره‌كان و به‌شداركردن له راهێنیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی فراوانكردنی رۆشه‌مبیری یان و واده‌ی به‌رهه‌میان به‌رز بكاته‌وه و ژیانی گشتی یان له رێ و شوێنی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمانكاری و په‌روه‌رده‌ی درێژخایه‌ن چاكتر بكا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا:1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری.2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان.3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد.4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م كارانه ده‌كا:1-مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كردنی مامۆستایانی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشت كاران په‌روه‌رده و به‌رپرسیارانی به‌ڕێوه‌بردنی خوێندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی و سه‌ر له نوێ راهێنانی له كاتی خزمه‌تیاناد و توانا خستنه به‌ریان بۆ گه‌شه سه‌ندنی پیشه‌ی و زانستی و پشتگیری كردنی پایه و پله‌یان.2-پێك هێنانی دام و ده‌زگای ئیداری و هونه‌ری پێویست بۆ نه‌خشه‌دانان بۆ خوێندن و به‌رێوه‌بردنی و سه‌رپه‌رشتی كردنی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانی هه‌رێمدا.3-ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی خوێدنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی و سه‌رپه‌رشه‌یی و فێركردنی ته‌مه‌نداران و رێ و شوێنی و كتێبی خوێندن و شێوازه‌كانی هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه، بۆ به‌دیهێنانی سیاسسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و نه‌خشانه‌ی لێ ی ده‌وه‌شێنه‌وه بۆ گه‌شه پێدانی هه‌موو ئه‌وانه پشت به‌ستن به توێژینه‌وه زانستی و لێكۆلینه‌وه.4-بایه‌خدان به په‌ره‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشتی و ئاسان كردنی هه‌ل و مه‌رجی به جێ هێنانی فهریزهكان و چه‌سپاندنی شێوه‌كانی ره‌فتاری دارێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی لێ بوردن و عاریكاری و راستگۆی و دلسۆزی له قسه و له كردار، له‌گه‌ل ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌مایه‌تی به ئایینی یه‌كان له هه‌رێمدا.5-بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له گشت پله‌كانی خوێندندا.6-مسۆگه‌ر كردنی دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌ی حكومه‌تی به هه‌موو پله و جۆره‌كانی یه‌وه.7-سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه ئه‌هلی یه‌كان رێنمای كردنیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ به پێی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ئامانجه‌كانی.8-كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.9-دامه‌زراندنی مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگا بۆ فێر كردنی ته‌مه‌نداران و راهێنانیان به پێی شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌زیفی.10-بایه‌خدان به ته‌ندروستی قوتابخانه‌یی و خۆراكدان به قوتابی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و له‌و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌شه كردن و خۆش گوزه‌رانی یان له یاران و سوودیش له وه‌ختی ده‌ست به‌تاڵییان ببینن.11-بایه‌خدان به خانووبه‌ره‌ی قوتابخانه‌كان و به‌شداری كردن له دانانی نمونه‌ی باش و مسۆگه‌ر كردنیان به دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ دروستكردنیان.12-بایه‌خدان به تۆژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سازدانی تاقیكردنه‌وه و سوود بینین له ئه‌نجامه‌كانیان به رێگای په‌ره پێدانی نیزامی خوێندن و زیاد كردنی توانای.13-بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان و گه‌شه پێدانیان.14-پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشه‌مبیری له‌گه‌ل رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به كار و باری په‌روه‌رده، به تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له (یۆنیسكۆ) بۆ په‌ره‌پێدانی راده‌ی رۆشه‌مبیری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا به ئامانجی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه نوێ یه‌كانی به گیانی برایه‌تی خۆشه‌ویستی له ناو گه‌لاندا.مادده‌ی شه‌شه‌م:1-فێركردنی گشتی و نه‌وجه‌وانان له‌م دهه پله‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌نوێنی:أ-پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی.ب-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی.2-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو ئاست:أ-ئاستی خوێندنی ناوه‌ندی.ب- ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی.3-باخچه‌ی مندالان پێش پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی دێ ورێ خۆشكه‌ره بۆی.مادده‌ی حه‌وته‌م:ماوه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵه و ماوه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی شه‌شه ساڵه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی، سێ یه‌كی تریش بۆ خوێندنی ئاماده‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ماوه‌ی كه‌متربێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه كه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا و لێ ی دواكه‌وتوون ته‌مه‌ن له (10-15) ده‌شگونجێ یه‌ك قوتابخانه ته‌نیا به‌شیك له پله‌یه‌كی خوێندن بگرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن.2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.مادده‌ی ده‌یه‌م:1-فێركردن له پله‌كانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی به‌جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه له قوتابخانه رهسمییهكاناد به خۆرایین، هه‌ر هكو په‌یمانگا و ئه‌و مه‌لبه‌نده رهسمیانهش كه له مادده‌ی دوازده ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.2-فێركردن له پله‌ی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئیلزامییه.مادده‌ی یانزده‌یه‌م:1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با.2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا.3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.مادده‌ی چوارده‌م:1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زهبن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.مادده‌ی پازده‌یه‌م:1-مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ فیركردن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌رده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابێ.2-مه‌رجه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رس وتنه‌وه له قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ ده‌رژووی یه‌كێك له كۆلێژه‌كان بێ و پسپۆری بێ له یه‌كێ له بواره‌كانی جوێندنی ئاماده‌یی دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌به‌سته ئاماده كرابێ،مادده‌ی شازده‌م:1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ.وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.مادده‌ی هه‌ژده‌م:هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی خوێندن مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و ئیش و كار و ئینزیبات و ئه‌زموونه‌كانی قوتابخانه ئه‌هلی و بیانی یه‌كان داده‌نرێ و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریه‌كان ده‌كرێ.پێكهاتووه‌كانی وه‌زاره‌ت:مادده‌ی بیسته‌م:وه‌زاره‌ت پێك دێت له:1-ده‌زگای مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.2-به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له:1-نوسینگه‌ی وه‌زیر.2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر.نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری.4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن.5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان.6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.مادده‌ی بیست و دووه‌م:1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات.2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ب بریكای وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكی فه‌رمانگه سه‌روكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپبَرێ.مادده‌ی بیست و چواره‌م:ئه‌م یاساییه له رۆژی بڕیاردانی و ده‌رچوونی له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستانی عێراقه‌وه كاری پێ دهكێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عێراقهۆیه پێویسته‌كان:بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و زانست تا نه‌وه‌ی نوێ ووریاو رۆشه‌مبیر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بقولقێ و پێداویستییه پێویسته‌كانی ئه‌و ئه‌م ئاماجه وه‌دی بێ ئاستی لێهاتووی ئه‌نجامدانی كاركه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده به‌رز بكرێته‌وه و پشت به تیوری زانستی و سه‌مته راست و ره‌واكانی په‌روه‌رده‌یی ببه‌سترێ و شێوازی نه‌خشه كێشانی په‌روه‌رده‌یی بۆ دیاری كردنی ئامانجه‌كان دیاری بكێ و كامه پێچتر دیاری بكرێ و په‌ره به كرده‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی جۆری و چۆنێتی بدرێ. ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992 یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992 یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994 | 5
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وهزیرانیههرێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 35مێژووی بڕیار:14/12/1994بڕیاربه پێی مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 وله‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌نجومه‌ن له (15) مین دانیشتنی خۆی له 13/12/1994 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌یدا:یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی قانوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ی ژماره (3)ی ساڵی 1992 یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1994مادده‌ی یه‌كه‌م:مادده (4) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 1992 دوای هه‌مواركردنی به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه:پێویسته ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك یا جێگر یاخود وه‌زیر داده‌مه‌زرێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه له مادده (21)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا هاتوون جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر به‌شه‌رتێك ته‌مه‌نی بووبێته بیست ویه‌ك ساڵ.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه (4)ی مادده‌ی (9) له یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 باسكراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵ/ 1992 | 20
یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵ/ 1992 | 20
یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 15به‌رواری بڕیار 16/9/199225/ گه‌لاوێژ/ 2692 كبڕیاربهپێی حوكمی بڕگه‌ی/1ی مادده‌ی/56ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره 1/ی ساڵی 1992.....ئه‌نجوومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 8/7/ 1992 ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا.یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵ/ 1992مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.-سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.-وه‌زیر: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.كوردستان: هه‌رێمی كوردستان.-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌نجوومه‌ن باڵاترین ده‌زگای جێ به‌جێ كردنه له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی پێك دێ.مادده‌ی سێ یه‌م:هه‌ر یه‌كێ له وه‌زاره‌ته‌كان كه‌سایه‌تنییه‌كی مه‌عنه‌ویان هه‌یه خاوه‌نی گشت ئه‌و مافانه‌ن كه له یاسا ره‌چاوه‌كاندا هه‌ن.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رۆك و جێگر و سه‌رۆكی وه‌زیر داده‌نرێن، ده‌بی مه‌رجه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی/ 1992 یان تێدا بێ، جگه له مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیر كه ده‌بێ گه‌یشتبێته (21) ساڵی ته‌مه‌نی.دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كه له بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 دا ناوی خاتووه، لاده‌برێت (ئیلغا) ده‌كرێت."3"مادده‌ی پێنجه‌م:بوه‌ردان به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، یه‌كه یه‌كه‌و له‌سه‌ر خواستی سه‌رۆك ده‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان، دوای باوه‌رپێدانیان له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، له‌به‌ر ده‌میدا ئه‌و سوێنده ه‌دهخۆن:(به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه به دلسۆزی یه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و رێز له یاسا ره‌چاو كراوه‌كانی بگرم).مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجوومه‌ن له هه‌ولێردا كۆده‌بێته‌وه، ده‌شكێ له كاتی پێویستدا و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن خۆی، له شوێنێكی تردا كۆببێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجوومه‌ن خاوه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بێت:1-دانانی سیاسه‌تی گتی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتی مردنی به‌جێهێنانی به پێ ی یاسا و بڕیاره ره‌چاو كراوه‌كان، دوای بڕیاردانی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان.2-پێشنیاز كردرن و ئاماده كردنی پرۆژه یاساكان و پێشكه‌ش كردنیان به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆ بڕیار له‌سه‌ر دانیان.3-ئاماده‌كردن پرۆژه پهیرهوهكان و ئاماده كردنیان.4-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی هه‌رێم.5-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كانی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێ كردنی هه‌رێم.6-قه‌رز دان و وه‌رگرتنی به بڕیرای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان.7-جێ به‌جێ كردنی یاساكان و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و پارێزگاریكردن له مافه‌كانی هاووڵاتیان و ماڵ و موڵكه گشتییه كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق.8-رێ نیشان دان و سازكردن و به‌دوا داچوونی كار و فرمان وه‌زاره‌ته‌كان دایه‌ره‌كانیان و دام و ده‌زگا گشتییه‌كان.9-چاودێریكردنی ره‌وایی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاكانی ده‌ری ده‌كه‌ن."3" مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیرو هه‌روه‌ها لابردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه به‌پێی "یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره "3"ی ساڵی 1992 بوو كه حوكمی بڕیاری ژماره "35"ی رۆژی 14/12/1994ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گرێته‌وه.10-ده‌ركردنی بڕیاری به‌رێ كردن و به‌جێ هێنانی یاسا رهچاوكاوهكان و چاودێری كردنی چۆنیه‌تی به ئه‌نجام گه‌یاندنیان.11-دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و هاوێشتن و له كار خستنی و خانه‌نشینكردنیان به پێی یاسا.12-به ده‌ر له برَگهی (11)ی پێش‌و و، دامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌تی یه‌كان و سه‌رۆكی وه‌حده ئیداریه‌كان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی ده‌زگای (داواكاریی گشتی) به پێشنیازی وه‌زیری په‌یوه‌ندار بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و دواجار به بڕیاری په‌یوه‌ندار به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ.ماده‌ی نۆیه‌م:أ-هه‌ر وه‌زیره و به‌پێی كاری خۆی، ئه‌م وه‌زاره‌تانه به‌رێوه‌ده‌به‌ن:1-وه‌زاره‌تی ناوخۆ.2-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.3-وه‌زاره‌تی دادوه‌ری.4- وه‌زاره‌تی كار‌و باری پێشمه‌رگه.5-وه‌زاره‌تی گواسته‌وه و گه‌یاندن.6-وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆژایه‌تی و هاوكاری.7-وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ووزه.8-وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری.9-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.10-وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.11-ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.12-وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته جێبوون.13-وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه و گه‌ش پێدان.14- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێری.15-وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.ب:ده‌شێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق چه‌ند وه‌زیری هه‌رێمی تیادا بن."4"مادده‌ی ده‌یه‌م:دهزگایوك بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێك ده‌هێنرێ و به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. كاروباریشی به پێ ی پێره‌وێكی تایبه‌تی رێك ده‌خرێ."4" بڕگه‌ی "ب" خرایه سه‌ر مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه به‌پێی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1996 "یاسای یه‌كه‌مین هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1992" ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن ژماره "4"ی رۆژی 23/9/1996.مادده‌ی یازده‌یه‌م:1-له حاڵه‌تی لادانی سه‌رۆكیك یا واز هێنانی یاخود واز هێنانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، واداده‌نرێ كه وه‌زاره‌ت وازی له كار هێناوه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه هاوپه‌یمانی بوو له نێوان دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان دا‌و ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی هه‌ر لایه‌كیان به كۆمه‌ڵ له وه‌زاره‌ت كشانه‌وه، وا داده‌نرێت كه وه‌زاره‌ته‌كه وازی له كار هێناوه.2-ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تا كاتی پێك هێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ، له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه ره‌سمییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:گفت‌و گۆی ئه‌نجومه‌ن نهێنی ده‌بێ، برَیارهكانی به زۆربه‌ی ده‌نگ و به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌رده‌كا، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون بڕیاری ئه‌و لایه جێگر ده‌بێ كه سه‌رۆكی له‌گه‌لدا ده‌بێ، ئاشكرا كردنی بڕیاره‌كانیشی به رێ و شوێنێك ده‌بێت كه خۆی ده‌ستنیشانی ده‌كا.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:وه‌زیره‌كان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت، به هاویه‌شی له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا به‌رپرسیارن.به‌ڵام سه‌باره‌ت به كاروباری هه‌ر وه‌زاره‌تێك، وه‌زیره‌كه‌ی خۆی له به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسیاره.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:سه‌رۆكه ئه‌نجومه‌ن جێگره‌كه‌ی یا هه‌ر وه‌زیره‌ك، نابێ له‌و ماوه‌یه‌دا كه له سه‌ر ئه‌و كارانهیانن هیچ پیشه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست یا ئیشێكی بازرگانی یا دارایی یا پیشه‌سازی یا هه‌ر كارێكی ئابووری تر بكه‌ن، هه‌ر وهكهو نابێ هیچ شتێك له ماڵ و موڵكی گشتی بكرێ یا به كرێ بگرێ. یا شتێك له مال و موڵكی خۆیان به كرێ یا به فرۆشتن یا به ئال و گۆر بده‌ن به ده‌وڵه‌ت.مادده‌ی پانزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی نیشتامانی كوردستان بۆی هه‌یه هه‌ر وه‌زیرێك بجات به دادگا، سه‌باره‌ت به تاوانێك كه له كاتی به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌كه‌ی یا به هۆیه‌وه درابێته پاڵی، پێنشنیازی تاوان درانه پاڵهكه ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه، له لایه‌ن چوار یه‌كی ئه‌ندامنی ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستان ده‌بێ و بڕیاری به دداگا دانه‌كه‌ی له لایه‌ن دوو له‌سه‌ر سێبه‌شی ئه‌ندامانی یه‌وه،. ئه‌وسا ته كاتی یه‌كالا كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له، ده‌ستی ده‌ستی له كار ده‌كێشرێته‌وه.ماده‌ی شانزده‌یه‌م:هه‌ر وه‌زیرێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی نییه بۆی هه‌یه له هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ی ببێ، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:1-له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بونی سه‌رۆكاد، جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.2-له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی جێگه‌ی سه‌رۆك دا، جێگره‌كه‌ی تا ماتی دانانی سه‌رۆكێكی نوێ كه ده‌بی له ماوه‌ی پازده رۆژدا دابنرێ، جێگه‌ی بگرێته‌وه.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مافی خانه‌نشین یا به یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی نۆزده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڕیاریه‌وه كه له رێكه‌وتی 9/7/1992ی كردكاری پێ ده‌كرێ.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌م یاسایه له یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجوومه‌نیی نیشتمانی کوردستانی عێراق...
ئەم یاسایانە جارێک یان زیاتر لەجارێک هەموارکراونەتەوە، لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانەوە یەکخراون، بە مەبەستی سودگەیاندن و ئاسانکاری | 20
ئەم یاسایانە جارێک یان زیاتر لەجارێک هەموارکراونەتەوە، لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانەوە یەکخراون، بە مەبەستی سودگەیاندن و ئاسانکاری | 20
ئەم یاسایانە جارێک یان زیاتر لەجارێک هەموارکراونەتەوە، لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانەوە یەکخراون، بە مەبەستی سودگەیاندن و ئاسانکارییاسای ژماره (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق- هەمواركراوییاساى ژماره (3)ى ساڵى 2019 یاساى به خاوهنكردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى له سنورى شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه له هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق ى ههمواركراویاسای ژماره (1)ی ساڵی 2012یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان – عێراق ژماره (4)ی ساڵی 2002یاساى ژماره (3)ى ساڵى 2011 (یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق) ى هه‌مواركراو به‌شى یهكهمیاسای ژمارە(11) ساڵی 2011 یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و وگیراوی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ههمواركراویاسای ژمارە(16) ساڵی 2011 یاسای دابینکردنی خانووی نیشتەجێ بوون بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان-عێراقیاسای ژماره (2)ی ساڵی 2010 یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ههرێمیاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2010 یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان - عێراق ی هەموارکراو .یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق - هەموارکراو .یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ههمواركراویاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008 یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان - عێراقی هەموارکراویاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هەمواركراویاسای ژمارە (14)ی ساڵی 2008 یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراقی هەموارکراویاسای ژماره (16)ی ساڵی 2008 یاسای په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان/هه‌مواركراو(یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هید وئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا) ژماره (9)ی ساڵی 2007 ی ههمواركراویاسای ژمارە(21)ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق/ ههمواركراویاسای ژماره ( 22 )ی ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ى هەمواركراویاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان - عیراقیاسای ژماره (31)ی ساڵی 2007 یاســــــــای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشــــــــان له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقیاسای ژماره (17)ی ساڵی/2006 یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان/ههمواركراویاسای ژماره(1)ی ساڵی/2005 یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراقیاسای ژمارە(1) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق - ههمواركراویاسای ژماره (3) ساڵی 1999 یاسای بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناو بردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراقیاسای ژماره (8) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیاسای ژماره (9) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ی ههمواركراویاسای ژماره (13) ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراق ههمواركراویاسایی ژماره (15) ی ساڵی 1999 یاسایی سندیكای ئه‌ندازیارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ههمواركراویاسای ژماره (17) ساڵی 1999 یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1999 یاسای پارێزه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ههمواركراویاسای سندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 ی ههمواركراویاسای ژمارە(3) ساڵی 1998 یاسای كوژاندنه‌وه و جیاكاری زه‌وی له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا (إطفاء و إفراز الاراضي داخل حدود البلدیات ) ههمواركراویاسای ژمارە(4)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق ههمواركراویاسای ژماره (5)ی ساڵی 1997 یاسایی یانسیبی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ ههمواركراویاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراقیاسای ژماره (3) ساڵی 1993 یاسای ره‌سمی پوولیاسای ژمارە(6) ساڵی 1993 یاسای به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ههمواركراویاسای ژماره (10) ساڵی 1993 یاسای چاپه‌مه‌نیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق/ ههمواركراویاسای ژماره (14) ساڵی 1993 یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ی هەموارکراو .یاسای ژمارە(17)ی ساڵی 1993 یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق/ ههمواركراویاسایی ژماره (20) ی ساڵی 1993 یاسایی وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ـ ههمواركراویاسای هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراویاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەموارکراویاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (4) ساڵی/ 1992 /ههمواركراویاسای ژماره (12)ی ساڵی/1992 یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان عێراق هه‌مواركراو...
قانون رقم 5 لسنة 2007 التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات | 6
قانون رقم 5 لسنة 2007 التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات | 6
قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم 5 لسنة 2007التصنيف ملكية عقاريةالجهة المصدرة اقليم كردستاننوع التشريع قانونرقم التشريع 5تاريخ التشريع 20/03/2007سريان التشريع ساريعنوان التشريع قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم 5 لسنة 2007المصدر وقائع كردستان | رقم العدد:67 | تاريخ:07/01/2007 | عدد الصفحات: 2 | رقم الصفحة:19استنادبسم الله الرحمن الرحيماقليم كوردستان – العراقرئاسة الاقليمالرئيسباسم الشعبقراررقم ( 8 ) لسنة 2007قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلدياتوفقا للصلاحيات الممنوحة لنا في الفقرة الاولى من المادة العاشرة لقانون رئاسة اقليم كوردستان – العراقرقم (1) لسنة 2005 المعدل وبناء على ما شرعه المجلس الوطني لكوردستان – العراق قررنا اصدار :قانون رقم ( 5 ) لسنة 2007قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافرازالاراضي داخل حدود البلدياتالمادة 1تعدل الفقرة ( 2 ) من المادة الثانية من قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم ( 3 ) لسنة 1998 وتقرا كالاتي :2 – يعوض صاحب الحقوق التصرفية في تلك الاراضي بنسبة قدرها ( 12% ) من مجموع مساحة الارض المطفا حق التصرف فيها وتسجل باسمه ملكا صرفا .المادة 2تعدل الفقرة ( 2 ) من المادة الثالثة وتقرا كالاتي :3 – يتم تعويض صاحب تلك الارض عينا بنسبة قدرها ( 20% ) من مجموع مساحة الارض التي ستسجل باسم البلدية وتكون المساحة الممنوحة له مفرزة بما لا يتعارض مع الاستعمالات المقررة لها .المادة 3تسري احكام هذا القانون على كافة الاراضي داخل حدود البلدية التي لم تكتسب قراراتها الدرجة القطعية .المادة 4لا يعمل باي نص قانوني او قرار يتعارض واحكام هذا القانون .المادة 5على مجلس الوزراء والجهات ذات العلاقة تنفيذ احكام هذا القانون .المادة 6ينفذ هذا القانون اعتبارا من تاريخ اصداره وينشر في الجريدة الرسمية ( وقائع كوردستان ) .مسعود البارزانيرئيس اقليم كوردستان – العراقهه ولير20 / كولان / 2707 كوردية20 / مايس / 2007 ميلادية2 / جمادى الاول / 1428 هجريةالاسباب الموجبةبغية تحقيق العدالة والتوازن بين المصلحة الخاصة لاصحاب حق التصرف ومالكي الاراضي الزراعية والمصلحة العامة وتوحيد القوانين والقرارات في اقليم كوردستان فلقد شرع هذا القانون ....
قانون رقم 5 لسنة 2007 التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات | 6
قانون رقم 5 لسنة 2007 التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات | 6
قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم 5 لسنة 2007التصنيف ملكية عقاريةالجهة المصدرة اقليم كردستاننوع التشريع قانونرقم التشريع 5تاريخ التشريع 20/03/2007سريان التشريع ساريعنوان التشريع قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم 5 لسنة 2007المصدر وقائع كردستان | رقم العدد:67 | تاريخ:07/01/2007 | عدد الصفحات: 2 | رقم الصفحة:19استنادبسم الله الرحمن الرحيماقليم كوردستان – العراقرئاسة الاقليمالرئيسباسم الشعبقراررقم ( 8 ) لسنة 2007قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلدياتوفقا للصلاحيات الممنوحة لنا في الفقرة الاولى من المادة العاشرة لقانون رئاسة اقليم كوردستان – العراقرقم (1) لسنة 2005 المعدل وبناء على ما شرعه المجلس الوطني لكوردستان – العراق قررنا اصدار :قانون رقم ( 5 ) لسنة 2007قانون التعديل الاول لقانون رقم ( 3 ) لسنة ( 1998 ) قانون اطفاء وافرازالاراضي داخل حدود البلدياتالمادة 1تعدل الفقرة ( 2 ) من المادة الثانية من قانون اطفاء وافراز الاراضي داخل حدود البلديات رقم ( 3 ) لسنة 1998 وتقرا كالاتي :2 – يعوض صاحب الحقوق التصرفية في تلك الاراضي بنسبة قدرها ( 12% ) من مجموع مساحة الارض المطفا حق التصرف فيها وتسجل باسمه ملكا صرفا .المادة 2تعدل الفقرة ( 2 ) من المادة الثالثة وتقرا كالاتي :3 – يتم تعويض صاحب تلك الارض عينا بنسبة قدرها ( 20% ) من مجموع مساحة الارض التي ستسجل باسم البلدية وتكون المساحة الممنوحة له مفرزة بما لا يتعارض مع الاستعمالات المقررة لها .المادة 3تسري احكام هذا القانون على كافة الاراضي داخل حدود البلدية التي لم تكتسب قراراتها الدرجة القطعية .المادة 4لا يعمل باي نص قانوني او قرار يتعارض واحكام هذا القانون .المادة 5على مجلس الوزراء والجهات ذات العلاقة تنفيذ احكام هذا القانون .المادة 6ينفذ هذا القانون اعتبارا من تاريخ اصداره وينشر في الجريدة الرسمية ( وقائع كوردستان ) .مسعود البارزانيرئيس اقليم كوردستان – العراقهه ولير20 / كولان / 2707 كوردية20 / مايس / 2007 ميلادية2 / جمادى الاول / 1428 هجريةالاسباب الموجبةبغية تحقيق العدالة والتوازن بين المصلحة الخاصة لاصحاب حق التصرف ومالكي الاراضي الزراعية والمصلحة العامة وتوحيد القوانين والقرارات في اقليم كوردستان فلقد شرع هذا القانون ....
قانون رقم 15لسنة 2002 احتساب المدة التي يقضيها الحقوقي في عضوية المجلس الوطني لكوردستان – العراق | 4
قانون رقم 15لسنة 2002 احتساب المدة التي يقضيها الحقوقي في عضوية المجلس الوطني لكوردستان – العراق | 4
عنوان التشريع: قانون رقم ( ١٥ ) لسنة ٢٠٠٢التصنيف اصول محاكمات جزائية - قضاء - مرافعات مدنيةالجهة المصدرة اقليم كوردستاننوع التشريع قانونرقم التشريع 15تاريخ التشريع 14-08-2002سريان التشريع ساريالمصدر الوقائع العراقية | رقم العدد : ٣٤ | تاريخ العدد: ٢٤-٠٨-٢٠٠٢ | رقم الصفحة: ١١ | عدد الصفحات: ١استناداستنادا الى احكام الفقرة ( ١ ) من المادة ( ٥٦ ) من القانون رقم ( ١ ) لسنة ١٩٩٢ المعدل ، وبناءا على ما عرضه العدد القانوني من اعضاء المجلس الوطني لكوردستان – العراق ومجلس الوزرء ، بجلسته الاستثنائية المرقمة ( ٢ ) والمنعقدة بتاريخ ١٣ / ٨ / ٢٠٠٢ ، وللصلاحية المخولة لنا بموجب الفقرة ( ٣ ) من المادة الثانية من القانون رقم ( ١٠ ) لسنة ١٩٩٧ ، قرنا اصدار القانون الاتي : -المادة ١تحتسب المدة التي يقضيها الحقوقي في عضوية المجلس الوطني لكوردستان – العراق خدمة قضائية فعلية لغرض التعيين والترقية والترفيع .المادة ٢لا يعمل باي نص يتعارض واحكام هذا القانون .المادة ٣على مجلس الوزراء تنفيذ احكام هذا القانون .المادة ٤ينفذ هذا القانون اعتبارا من تاريخ نشره في جريدة وقائع كوردستان .د . روز نوري شاويسرئيس المجلس الاعلى لكوردستان – العراق...
قانون6 لسنة 2007 التعديل الثاني لقانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 ) | 12
قانون6 لسنة 2007 التعديل الثاني لقانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 ) | 12
قانون التعديل الثاني لقانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 )التصنيف مه‌ن حرةالجهة المصدرة اقليم كردستاننوع التشريع قانونرقم التشريع 6تاريخ التشريع 20/03/2007سريان التشريع ساريعنوان التشريع قانون التعديل الثاني لقانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 )المصدر وقائع كردستان | رقم العدد:67 | تاريخ:07/01/2007 | عدد الصفحات: 3 | رقم الصفحة:21استنادبسم الله الرحمن الرحيماقليم كوردستان – العراقرئاسة الاقليمالرئيسباسم الشعبقراررقم ( 9 ) لسنة 2007قانون التعدل الثاني ل قانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 )وفقا للصلاحيات الممنوحة لنا في الفقرة الاولى من المادة العاشرة لقانون رئاسة اقليم كوردستان – العراقرقم (1) لسنة 2005 وبناء على ما شرعه المجلس الوطني لكوردستان – العراق قررنا اصدار :قانون رقم ( 6 ) لسنة 2007قانون التعديل الثاني ل قانون المحاماة رقم ( 17 ) لسنة ( 1999 )المادة 1تلغى المادة السادسة من القانون ويحل محلها ما يلي : –المادة السادسة : لا يجوز الجمع بين عضوية النقابة والوظائف العامة .المادة 2تلغى المادة الخامسة عشرة من القانون وتحل محلها ما يلي : –المادة الخامسة عشرة : –اولا : يكون رسم التسجيل في الجدول كالاتي : –1 – ( 75000 ) خمسة وسبعون الف دينار لمن تجاوز عمره الاربعين سنة ومضى على حصوله على شهادة البكالوريوس في القانون او ما يعادلها اكثر من ثلاث سنوات .2 – ( 50000 ) خمسون الف دينار لمن سبق ان مارس القضاء او تدريس العلوم القانونية او شغل وظيفة رئيس الادعاء العام او المدعي العام او مستشار قانوني في دوائر الاقليم مدة لا تقل عن ثلاث سنوات مستمرة ولمن سبق وان شغل وظيفة نائب المدعي العام مدة لا تقل عن خمس سنوات مستمرة .3 – ( 45000 ) خمسة واربعون الف دينار لمن لم يتجاوز الاربعين من العمر ولم تمض على نيله شهادة البكالوريوس في القانون او ما يعادلها مدة ثلاث سنوات وكذلك لمن له ممارسة في المحاماة مدة لا تزيد على ثلاث سنوات .4 – ( 80000 ) ثمانون الف دينار لمن تجاوز عمره الاربعين سنة ولم تمض على نيله شهادة البكالوريوس في القانون او ما يعادلها مدة ثلاث سنوات .5 – ( 90000 ) تسعون الف دينار لمن سبق استبعاد اسمه حكما من الجدول .ثانيا : يكون رسم توسيع الصلاحية ( رسم التدرج ) كالاتي :1 – ( 30000 ) ثلاثون الف دينار من متمرن الى ممارس .2 – ( 50000 ) خمسون الف دينار من ممارس الى مستشار .ثالثا : يكون بدل الاشتراك السنوي كالاتي :1 – ( 30000 ) ثلاثون الف دينار للمحامي المتمرن .2 – ( 40000 ) اربعون الف دينار للمحامي الممارس .3 – ( 50000 ) خمسون الف دينار للمحامي المستشار .المادة 3اولا : تلغى الفقرة ( 1 ) من ( اولا ) من المادة السادسة عشرة ويحل محلها ما يلي :1 – التوكل عن الغير في الدعاوى المدنية والمنازعات القضائية اذا كانت قيمتها لا تزيد على ( 150000 ) مائة وخمسون الف دينار .ثانيا : تلغى الفقرة ( 3 ) من ( ثانيا ) من المادة السادسة عشرة من القانون ويحل محلها ما يلي :3 – التعاقد بصفة مشاور قانوني مع شركات القطاع الخاص او اي مشروع صناعي او زراعي او مكاتب المقاولات والتعهدات العلمية والفنية والتجارية والتي لا تزيد راسمالها على ( 75000000 ) خمسة وسبعون مليون دينار .المادة 4تلغى الفقرة ( ا ) من ( 2 ) من ( اولا ) من المادة التاسعة عشرة من القانون ويحل محلها ما يلي : –ا – الدعاوى التي تكون احدى دوائر الدولة طرفا فيها ولا تزيد قيمتها على ( 3750000 ) ثلاثة ملايين وسبعمائة وخمسون الف دينار .المادة 5تلغى المادة الخامسة والعشرون من القانون ويحل محلها ما يلي : –اولا : على الشركات الوطنية التجارية والصناعية والزراعية والخدمية او الاستشارية مساهمة كانت او ذات مسؤولية محدودة والتي لا يقل راسمالها عن ( 37500000 ) سبعة وثلاثون مليون وخمسمائة الف دينار والشركات الاجنبية التي تعمل في الاقليم او لها فرع فيه ان تتعاقد مع محامي او اكثر لتقديم المشورة القانونية .ثانيا : تفرض غرامة تاخيرية قدرها ( 15000) خمسة عشر الف دينار عن كل يوم تاخير في حالة تخلف الجهات المذكورة في الفقرة ( اولا ) من هذه المادة عن تنفيذ احكامها .ثالثا : لا يجوز للمحامي التعاقد مع اكثر من شركتين وطنيتين وشركتين اجنبيتين للاغراض المذكورة في الفقرة ( اولا ) اعلاه .رابعا : على الجهات المذكورة في الفقرة ( اولا ) اعلاه استقطاع نسبة ( 10% ) من بدل المشورة القانونية للمحامي لسنة كاملة ويعتبر كسر السنة سنة كاملة لاجل الرسم وارسال المبلغ الى النقابة لتقديه ايرادا لها على ان لا يقل عن ( 100000 ) مائة الف دينار .خامسا : يعتبر المحامي متعاقدا مع الجهات المبينة في الفقرة ( اولا ) اعلاه من تاريخ تصديق العقد من قبل النقابة .المادة 6تلغى المادة السادسة والعشرون من القانون ويحل محلها ما يلي :المادة السادسة والعشرون : لا يجوز تسجيل اية شركة صناعية او تجارية او زراعية او استثمارية وطنية كانت او اجنبية الا بعد تنظيم عقد تاسيسها او تسجيل فرعها من قبل محام ممارس على الاقل .المادة 7تعدل الفقرة ( اولا ) من المادة السادسة والثلاثون من القانون وتقرا كالاتي : –اولا : تحكم المحكمة للمحامي المنتدب للدفاع عن المتهم الذي لم يوكل محاميا للدفاع عنه امام محكمة التحقيق ومحاكم الجنح والجنايات والاحداث باتعاب محاماة لا تقل عن ( 60000 ) ستون الف دينار ولا تزيد على ( 120000 ) مائة وعشرون الف دينار وتتحملها الخزينة .المادة 8تعدل الفقرة ( اولا ) من المادة التاسعة والثلاثون من القانون وتقرا كالاتي :اولا : للمحامي ان يتفق مع موكله بعقد تحريري يصدق لدى النقابة لقا‌ء دفع رسم مقطوع قدره ( 5000 ) خمسة الاف دينار .المادة 9لمجلس النقابة اصدار نظام داخلي لتنظيم امور النقابة .المادة 10لا يعمل باي نص قانوني او قرار يتعارض مع احكام هذا القانون .المادة 11على مجلس الوزراء والجهات ذات العلاقة تنفيذ احكام هذا القانون .المادة 12ينفذ هذا القانون اعتبارا من تاريخ نشره في الجريدة الرسمية ( وقائع كوردستان )مسعود البارزانيرئيس اقليم كوردستان – العراقهه ولير30 / كولان / 2707 كوردية20 / مايس / 2007 ميلادية3 / جمادى الاول / هجرية...