یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان | 14
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان | 14
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان – عیراقژمارهی ده‌رهێنان : 44رۆژی ده‌رهێنان : 4/11/2004پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (51)ی رۆژی (3/11/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییاتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:یاسای ژماره (44)ی ساڵی / 2004 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (8)ی ساڵی 1999ی سه‌ندیكای دهرمانسازانماددهی یه‌كه‌م:پێناسه‌ی (ده‌رمانساز) كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:( ده‌رمانساز: هه‌ر ئه‌ندامی له ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌یه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا یان هاوتای ئه‌و بڕوانامه‌یه له یه‌كی له زانكۆكانی عیراق یان له هه‌ر زانكۆیی، لایه‌نی پسپۆڕی هاوتاكردنی بڕونامه‌كان ددانی پێدا نابێ، وه‌گرتبێ)مادده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(چواره‌م: هاریكاری له گه‌ڵ ده‌سته‌و دامه‌زراوو كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی دی له‌ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا كه ئامانجه‌كانیان به پێی یاساگه‌لی به‌ركار، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكاكه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه).مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(سێیه‌م: بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ده‌رمانسازیدا وه‌رگرتبێ).مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(5- ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ دامه‌زراوه، پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر خزمه‌تكردنی له زانكۆكه‌دا، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌یی یان كۆگای ده‌رمان بۆ خۆی بكاته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها به‌رپرسێتیی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان وه‌ربگرێ.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌رمانسازی، ماوه‌ی پله به‌پله‌ی پزیشكیی ته‌واوكردبێ، مافی خۆیه‌تی، پاش ده‌وامی رسمی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان بكاته‌وه.دووه‌م: ده‌رمانسازی ماوه‌ی مه‌شقی ته‌واو كردبێ، مافی خۆیه‌تی، ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یان كۆگایه‌كی ده‌رمان له‌و قه‌زاو ناحیانه‌دا كه ئیشی تێدا ده‌كا، بكاته‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی یازده له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی یازده:ده‌رمانساز، ئه‌م شه‌رتوشروتانه‌ی هه‌بێ، ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی پێ ده‌درێ:ناوی (عنوانی) ده‌رمانخانه‌كه‌ی.گرێبه‌ستیی كرێگرته‌یی، له‌لایه‌ن دایه‌ره‌ی باجی عیقاره‌وه ته‌ئیید كرابێ.ناوه بازرگانیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ژووری بازرگانیه‌وه ته‌ئیید كرابێ.به مه‌رجێ روبه‌ره‌كه‌ی له (20) مه‌تری چوارگۆشه كه‌متر نه‌بێ و، روو كاره‌كه‌شی له (2،5) دوومه‌ترو نیو كه‌متر نه‌بێ. ده‌بێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه، نزیكترین ده‌رمانخانه له سی مه‌تر كه‌متر لێیه‌وه دوور نه‌بێ.ئه‌گه‌ر ده‌رمانسازه‌كه فه‌رمانبه‌ربوو، ده‌بێ دایه‌ره‌كه‌ی موافه‌قه‌ت بكات.كاتی رووخان، یان سووتان، ده‌شێ ده‌رمانخانه‌كه، به هه‌مان ئیجازه‌كه‌ی خۆیه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دی له هه‌مان ناوچه‌دا به هه‌مان شه‌رتوشروت، ته‌نها مه‌رجی دووری ڵا ده‌رده‌چێ، تا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جێگا ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی یان به‌پێی شه‌رت و شروت ده‌رمانخانه‌یه‌كی دی ده‌كاته‌وه.مادده‌ی حه‌وته‌م:برگه‌ی، أ-2 له مادده‌ی بیستی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(2- پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه).مادده‌ی هه‌شته‌م:مادده‌ی بیست ودوو له یاساكه ئیلغاده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دێته‌جێی:مادده‌ی بیست ودوو:لیژنه‌ی زه‌بتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، به‌مه‌رجێ خزمه‌تی هه‌ر یه‌كه‌یان له پیشه‌كه‌ی خۆیدا، له (7) حه‌وت سالأ كه‌متر نه‌یێ.ئه‌م لیژنه‌یه تایبه‌ته به‌سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی، ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و، له‌و ده‌عواو شكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا.لیژنه‌ی زه‌بتی هه‌مان ئه‌و رێسایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له یاسای زه‌بتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌و، دوای ئاڕاسته‌كردنی وریاكردنه‌وه (التنبیه)ش بۆی هه‌یه سه‌ڵاحییه‌ی سه‌پاندنی خواره‌وه‌ش بخاته‌كار.ئیلفات نه‌زه‌ر ئینزار ج- داخستنی ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له (7)حه‌وت رۆژیش نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر هاتیش و سه‌رپێچییه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، ده‌رمانخانه‌كه یان كۆگاكه بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ داده‌خرێ و به‌شی مانگێكیشی له داوده‌رمانی ده‌رمانخانه‌كه لێ ده‌به‌سترێ.مادده‌ی نۆیه‌م:مادده‌ی بیست و هه‌شتی یاساكه‌دا هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:(ده‌شێ، ده‌رمانساز، دوای وه‌رگرتنی ئیجازه له وه‌زاره‌ت و موافه‌قه‌تی سه‌ندیكا، تاقیگه‌یه‌كی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكاته‌وه، له‌جیاتی ده‌رمانخانه یان كۆگا).مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی یازده:حوكمه‌كانی بڕگه(5)ی مادده‌ی شه‌شه‌م، ئه‌و ده‌رمانخانه‌ی ناگرێته‌وه كه پێشتر تا رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه، وجودیان هه‌بوو.مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی سیازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی چوارده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.د. كمال عبدالكریم فوادسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق...
یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 13
یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 13
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 46ڕۆژی ده‌رهێنان: 20/11/2004پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (54)ی ڕۆژی (20/11/2004)دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییهتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.مادده‌ی دووه‌م:هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ەوه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:فرمانبه‌رێ، به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌كا، سه‌رۆك دایده‌مه‌زرێنێ و، یه‌كسه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك ده‌بێ. كاتێكیش دیار نه‌بێ ، یان پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی چۆڵ بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه نوێنه‌رێكی هه‌یه، به پله‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ:أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا.ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ.ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن.د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق.2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان.3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن.4- له‌ناوبردنی سیخوڕی.5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاستهی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی.ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن.مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئهركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه.دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته.مادده‌ی یازده:سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.مادده‌ی دوازده:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی سیازده:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار، و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی - عێراقهۆكاره زهروورهكانلهبهرئهو به‌ره‌و چاكترچوونه دیموكراتییه‌ی له سیسته‌می حوكمی عیراقدا هاتووه‌ته ئاراوه‌و، له ده‌وڵه‌تێكی مهركهزییهوه بووه به ده‌وڵه‌تێكی ئیتتیحادی و، هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش به‌پێی بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدراڵی كه له یاسای هه‌ڵسووڕاندنی ده‌وڵه‌تی عیراقدا جاڕدراوه، دووباره به حكومه‌تی ئیتتیحادیی عیراقه‌وه به‌سترایه‌وه‌و، بۆ یه‌كخستنی هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به جۆرێ كه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌ده‌نگه‌وه بچێ و ببێته مایه‌ی ڕه‌گ داكوتانی سیسته‌می حوكمی فیدراڵی و، له‌پێناوی ئه‌وه‌شدا كه ده‌زگاكانی ئاسایش له فرمانگوزاری و ده‌سه‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانیدا، پتر له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤدا بگونجێن، و به‌پێی شێوازی كار‌و به‌ندوبه‌ست (چوابگ)و بنه‌ما تایبه‌ته‌كانیان ره‌فتار بكا‌و، هه‌مووشیان له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی یه‌كگرتوودا یه‌كبخرێن، و كۆتایی به قۆناغی ڕێكخراوهگهلی ئاسایشی تایبه‌ت بهێنرێ، و سنوور بۆ ئه‌ركوفرمانی ئه‌و لایه‌نه غه‌یره حكومییانه دابنرێ كه باردۆخی ناله‌باری قۆناغی ڕابردوو سهپاندبوونیان، بۆ ئه‌وه‌ش كه میكانیزمێك بۆ هاوده‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و یه‌كخستنی كۆششگهلی ئاسایشی و وه‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و هی هه‌رێمدا، دابنرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه، هه‌مووی، ئه‌م یاسایه، ته‌شریع كرا. ...
یاسای ژماره (48)ی ساڵی/ 2004 یاسای شه‌شه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق | 2
یاسای ژماره (48)ی ساڵی/ 2004 یاسای شه‌شه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق | 2
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 48ڕۆژی ده‌رهێنان: 10/12/2004پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (55)ی ڕۆژی (9/12/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به‌پێی ئه‌و سهڵاحییهتهش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (48)ی ساڵی/ 2004 یاسای شه‌شه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی نۆ له‌م یاسایه هه‌موارده‌كرێ، بڕگه(ج)ی له كۆتاییدا ده‌خرێته‌سه‌رو وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ دێت:ج- ده‌شێ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وه‌زیرێ یان له وه‌زیرێك پتر، له نووسینگه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیراندا هه‌بن.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (1)ی رۆژی (26/3/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كشتوكاڵ.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت.- ئه‌رك وفرمانهكانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م:دانانی پلانی كشتوكاڵی وا كه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لایه‌نی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی به‌دێ بهێنێ .دووه‌م:پێشكه‌ش كردنی رێنمایی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی وئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌نی كشتوكاڵی وسه‌رپه‌رشتی پیاده‌كردنی یاسا به‌كارهاتووه‌كان له‌گه‌لأ به‌دوا داچوون وجێبه‌جی كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به وه‌به‌هێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و پاڵپشتی كردنیان به نیازی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا.سێیه‌م:لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده ده‌كات ونهخشهیان بۆ ده‌كێشی وبه‌رنامه داده‌نێ وكارده‌كات له پێناو جێبه‌جێ كردنیان یان به جێبه‌جێ كردنی راسته‌و خۆ یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تر له ناوهه‌رێم یاده‌ره‌وه‌ی دا وبهواداجوونی جێبه‌جێكردنی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.چواره‌م:پشتگیریی كردن له كه‌رتی تایبه‌تی وهاندانی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌كان و دامه‌زراندنی كارگه وتاقیگه و كارگه‌ی تایبه‌ت به به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لای ئاژه‌ڵی و رووه‌كی.پێنجه‌م:پشتگیریی كردنی بانكه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمدا و ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ كار ئاسانكردنی وئه‌مه‌ش به هاوئاهه‌نگی كردن ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری له‌هه‌رێمدا.شه‌شه‌م:كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تۆوی چاككراو وپهینی كیمیایی وقڕكهرهكان و دابین كردنی داوده‌رمان وئامێری كشتوكاڵی وگرتنه‌به‌ری رێگای وا كه زیاد كردنی به‌روبووم وچاككردنی ده‌سته‌به‌ر بكات.حه‌وته‌م: كاركردن له پێناوی ژیاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌لی وپاشكۆكانی و په‌ره‌پێدانی له هه‌رێمدا وكاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رمان وپێكوتانهكانی به‌یته‌ری وگرتنه‌به‌ری شێوازی زانستی بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆشی درم (ساری)و پاراستنی ئاژه‌ل لێیان.هه‌شته‌م: كاركردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی كشتوكاڵی وگرتنه به‌ری هه‌موو رێگایه‌ك بۆ پاراستن له‌و نهخوشییانه وچارهكردنیان.نۆیه‌م: گرنگی دان به سامانی ماسی وبه خێوكردنی هه‌نگ.ده‌یه‌م: گرنگی دان به به‌روبوومی كشتوكاڵی وكاركردن له پێناوی رێكخستنی عه‌مباركردنی وناردنه بازاڕی.یازدهم: گرنگی دان به نه‌مامگه‌كان وله‌وه‌ڕگا ودارستانی سروشتی وده‌ست چێن وپاراستنیان،چونكه سامانی نیشتمانین،هه‌روه‌ها پشتگێریی كردنی پاوانی سروشتی.دوازدهم:ده‌سنیشان كردنی سنووری دارستانه‌كان وجۆرو پۆله‌كانیان به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه كاروباریان رێك بخات له‌گه‌لأ رێكخستنی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی به‌دارستانه‌وه هه‌بێ له هه‌رێمدا.سێزده‌م:پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسایی نوێ بۆ چاره سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی وزار به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ واقیعی ئێستا‌و دوا رۆژی كوردستاندا بگونجێ.چوارده‌م:گه‌شه پێكردنی داهاتی به‌شه‌ری له بواری ڕاهێنانی كادیری جووتیاری وكشتوكاڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانیان.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی كاروبار‌و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كان وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه له‌وه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چێ و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت به‌شیاوی دزانێ بسپێرێت.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت:یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕیی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی كارامهییش بێت.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن.شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامهییش بێت له كاره‌كه‌یدا.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕهزگهریی ودارستان وله‌وه‌ڕگاكان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵینه‌وه ورابهریی كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵی وبهیتهری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا.سێزده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا: هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی بێت، تاكو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان له‌پارێزگاكه‌یدا بكات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه كشتوكاڵییه‌كان له سنوری هه‌رپارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێت.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.3ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: ئه‌ندامن.4ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن5-سه‌رۆكی كۆمه‌ڵانی جوتیاران له‌كوردستان : ئهندامهدووهم: وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كه په‌یوه‌ندیداربن یان شاره‌زای تر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویستدا بخاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یاخود یه‌كه‌ی دیكه له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار له‌كاتی پێویستدا.مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێری ژماره (10)ی ساڵی1992 وههمواركراوهكانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندبداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق- هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -به‌مه‌به‌ستی پهرپێدان وچاككردنی به‌ربوومی كشتوكاڵ ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راست ودروست بۆ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی توانای سروشتی ومادده‌ی وبهشهری له‌كوردستان وله پێناو ئاماده‌كردنی ئاو‌و هه‌وای له‌بار بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵی و به‌دیهێنانی ئیكتیفای زاتی وئاسایشی خۆراكی وهاندانی كۆچكردنی پێچه‌وانه(له‌شاره‌وه بۆ لادێ) تاكو خه‌ڵكی له گوند و دێهاتی كوردستان بگه‌نه ژیانێكی باشتر وئاوه دانكردنهوهی وڵات وله پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتوون ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 6
یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) ومادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، مادده‌ی(12)له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردســتان- عیراق ژماره(1) ی ساڵی 2005و له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی (26/7/2005) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:یاسای ژماره( 2 ) ی ساڵی 2005 یاسای دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراقمادهی یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان.دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ.چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.ماده‌ی دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێت.مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی دیوان ده‌ربكات و هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ش وهۆبه‌یه‌ك به گونجاو بزانێت بێنێته‌كایه‌وه‌و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عێراق...
یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (3)ی رۆژی (2/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 2 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم.- ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری خۆجێیه‌تی وشاره‌وانی بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانی دانیشتوان له ئاوی پاك وئاوه‌ڕۆ وئاوی باران ودروستكردنی رێگاوپرد وتونێل له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌جۆری شاره‌وانی له رووی چه‌ندیی وچۆنییه‌وه تاكو شار‌و شارۆچكه وگونده‌كان ده‌گرێته‌وه،له‌گه‌لأ دابین كردنی پێویستیه‌كانی هاونیشتمانیان له سه‌یرانگاو یاریگاكان.دووه‌م: پلاندان وبه‌ڕێوه‌بردن وڕاپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كان به‌جۆرێكی وا ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه به‌شداریی له خولقاندنی گه‌شه سه‌ندنی ئابووری خۆجێیه‌تی بكات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی كارا ده‌بێ بۆ به‌كارهێنانی زه‌وی ونه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی وئاوه‌دانی.سێیه‌م: ئاماده كردنی ئاووهه‌وای له‌بار بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه‌ی پاك ودروست وگرنگیدان به ناوچه سه‌وزه‌كان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا.چواره‌م: كاركردن له پێناوی هێنانی سه‌رمایه وهاندنی وه‌به‌رهێنانی بیانی وخۆجێیه‌تی له كه‌رته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ت وئه‌مه‌ش به هاو ئاهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا ده‌بێت.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی دا وسه‌رپرشتی وچاودێری چالاكییه‌كانی ده‌كات وهه‌ر له‌ویشه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانیه‌وه له‌رووی هونه‌یی ودارایی وكارگیرێی ورێكخستنه‌وه هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا وبه‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌دری وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت، و پسپۆڕ بێ.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت وبڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بانكی زانیاریی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌ره‌پێدانی كارگێڕی وهونه‌ریی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه. شه‌شه‌م:راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێ وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن و پسپۆڕییه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ نه‌خشه‌كێشانی بیناسازیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆژه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.دوازدهم:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێم دا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وپسپۆڕوخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.سێزده‌م:سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له مه‌ركه‌زی هه‌موو پاریزگایه‌ك له پاریزگاكانی هه‌رێم: له هه‌ر پارێزگایه‌ك سه‌رۆكێكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێ وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3ـ نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌مه‌رجێك پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندامن. 4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له‌وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن.5- هه‌ر راوێژكار یا شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ كه وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا ههڵیدهبژیری: ئه‌ندامن دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكاری راسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌وه‌زیر ده‌كات وئه‌گه‌ر په‌سندی كرد شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه له دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێڕه‌و ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نوێ یان به‌ش یا هۆبه له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كه له‌كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌كان وگه‌شتوگوزاری ژماره (15)ی ساڵی1992كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان)یشدا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو وه‌زاره‌ت به ناوه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان ووه‌زاره‌تی گشتوگوزار له جێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كانی پێشوو دامه‌زران وده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جودا كرایه‌وه‌و هه‌ردوولاش له ئهركوفهرماندا سه‌ربه‌خۆن، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 6 )ی ساڵی 2007 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17)ی ساڵی 1999 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 12
یاسای ژماره( 6 )ی ساڵی 2007 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17)ی ساڵی 1999 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق | 12
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 6 )ی ساڵی 2007 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره (17)ی ساڵی 1999 له هه‌رێمی كوردستان- عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی شه‌شه‌م:كۆكردنه‌وه له نێوان ئه‌ندامێتی سهندیكاو فه‌رمانبه‌رییه گشتییه‌كاندا ناكرێت.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی پازده‌م:یه‌كه‌م: ره‌سمی تۆماركردنی ناو لیسته‌كه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.(75000) حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێپه‌ڕ بێت وزیاتر له (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕابوردبێ.(50000)په‌نجا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌پێشتر كاری دادوه‌ری كردبێ یان بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌له (3)ساڵ كه‌متر نه‌بێت سه‌رۆكی داواكاری گشتی یان داواكاری گشتی یان ڕاوێژكاری یاسایی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم بووبێ یان بۆ ماوه‌ی كه‌له (5)ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێت جێگری داواكاری گشتی بووبێت.(45000) چل و پێنج هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له (40)ساڵ تێنهپهڕیبـێ و، (3) ساڵیش به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه ماوه‌یه‌ك پارێزه‌رایه‌تی كردبێ له (3) زیاتر نه‌بێت.(80000) هه‌شتا هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌مه‌نی له (40) ساڵ تپپهڕیبـێ و، ماوه‌ی (3)ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌یدا ڕانه‌بوردبێ.(90000) نه‌وه‌د هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێشتر به‌حوكم، ناوی له لیسته‌كه‌دا ده‌ركرابێ.دووه‌م: ره‌سمی فراوان كردنی ده‌سته‌ڵات ( ره‌سمی پله به‌ندی) وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: (30000) سی هه‌زار دینار له مه‌شقكاره‌وه بۆ موماریس. (50000) په‌نجا هه‌زار دینار له موماریسه‌وه بۆ ڕاوێژكار.سێیه‌م: ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: (30000)سی هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری مه‌شقكار. (40000) چل هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری موماریس.(50000) په‌نجا هه‌زار دینار بۆ پارێزه‌ری ڕاوێژكار.مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (1) له ( یه‌كه‌م) ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:بریكار كردنی خه‌ڵك له‌و داوا مه‌ده‌نیی و ناكۆكییه دادوه‌رییانه‌ی كه به‌هایان له (150000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار تێ ناپه‌ڕێت.دووه‌م: بڕگه‌ی(3) له دوومی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.گرێبه‌ستی به سیفه‌تی ڕاوێژكاری یاسایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی یان كشتوكاڵی یان نووسینگه‌كانی قۆنته‌رات و به‌ڵێنده‌رایه‌تی زانستی و هونه‌ری و بازرگانی ده‌به‌ستێ كه سه‌رمایه‌كه‌ی له (75000000) حه‌فتاو پێنج ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌بێت.مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (أ) له (2) له ( یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شازده‌هه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:أ- ئه‌و داوایانه‌ی كه یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت لایه‌نێك بێت تێیدا به‌هاكه‌ی له (3750000) سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار زیاتر نییه.مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی بیست و پێنجه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر كۆمپانیا نیشتیمانییه بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یان ڕاوێژكارییه چ هاوبه‌شه‌كان یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی دیاری كراون و سه‌رماییه‌ی له (37500000) سی و حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناركهمتر نه‌بێ و ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان تێدا هه‌یه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یان زیاتر ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاویژكاری یاساییان پێ بدات.دووه‌م: بڕی (15000) پانزه هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی دواخستن له‌سه‌ر هه‌ر رۆژێكی دواخستن ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ناوبراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دواكه‌وتن. سێیه‌م: پارێزه‌ر بۆی نیه له‌گه‌ڵ پتر له دوو كۆمپانیایی نیشتیمانی ودوو كۆمپانیای بیانی بۆ مه‌به‌سته‌كانی ناوبراوی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه گرێبه‌ست بكات. چواره‌م: له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه‌له‌بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون رێژه‌ی 10% له جیاتی پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژكاری یاسایی پارێزه‌ر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو بده‌ن و پاشماوه‌ی ساڵیش بۆ مه‌به‌ستی ڕهسمهكهو ناردنی پاره‌كه بۆ سه‌ندیكا تاوه‌كو داهات تۆماری بكات به‌ساڵی ته‌واو ده‌ژمێردرێت، به‌مه‌رجێك له (100000) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. پێنجه‌م:وا داده‌نرێت كه‌پارێزه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه مۆر كردووه. مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیست و شه‌شی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: نابێ هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یان بازرگانی یان كشتوكاڵی یان به‌رهه‌مهێنه‌ری نیشتیمانی یان بیانی تۆمار بكرێت هه‌تا گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی یان تۆمار كردنی لقه‌كانی له‌لایه‌ن پارێزه‌رێكی به‌لایه‌نی كه‌م موماریسه‌وه ڕێكنه‌خرابێت.مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی سی وشه‌شی ئه‌م یاسایه ههمواردهكرێتهوهو به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: دادگا حوكم به‌دانانی ( إنتداب) پاێزهرێك ده‌دات تاداكۆكی له‌و تۆمه‌تباره بكات كه پارێزه‌ری بۆ داكۆكی كردن له‌خۆی له‌به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگای كه‌تن و تاوانه‌كان و نه‌وجه‌وانان رانه سپاردووه و ده‌ست حه‌قی پارێزه‌ره‌كه‌ش له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (120000) سه‌دو بیست هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت و ئه‌م پاره‌یه‌ش له گه‌نجینه ده‌درێت.مادده‌ی هه‌شته‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی سی و نۆی ئه‌م یاسایه هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت، كه‌له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه په‌سند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر بهرهسمێكی دیار كرا‌و كه (5000) پێنچ هه‌زار دیناره.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌نجومه‌نی سهندیكابۆی هه‌یه پێڕه‌وی ناوخۆیی بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بریارێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.مادده‌ی یانزده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی دوانزده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق...
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999 | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (18/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 7 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (18)ی ساڵی 1999مادده‌ی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له (دووه‌مدا) له مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.یه‌كه‌م: بڕی به‌شداریی كردنی ساڵانه به‌پێی ماوه‌ی تۆماركردنیان،له پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێت.(30000) سی هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێنه‌په‌ری بێت.(40000) چل هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (سێ) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(50000) په‌نجا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پێنج) ساڵ به‌سه‌ر تۆمار كردنی دا تێپه‌ری بێت.(60000) شه‌ست هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر(ده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی تێپه‌ری بێت.(70000) حه‌فتا هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (پازده) سالأ به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.(75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر (بیست) سالأ یا زیاتر به‌سه‌ر تۆماركردنی دا تێپه‌ری بێت.مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (15) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای (2000) دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ ماوه‌ی خانه‌نشینی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شی مانگی دوایی به‌مانگی ته‌واو داده‌نرێت.مادده‌ی سێیه‌م: مادده (16) له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ده‌كرێت مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی وفهرمانبهریهتی یا كاركردن یا هه‌ر مافێكی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر بخرێته سه‌ر یه‌ك به مه‌رجێك هه‌مووی له (750000) حه‌وت سه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار تێنه‌به‌رێت.مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی دووه‌م له مادده (20) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـدووهم: له كاتی ئیعتیرازكردنی پارێزه‌ر یا خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجومه‌نی ورده‌كاریی(15000) پازده هه‌زار دینار وه‌ك یارمته لێوه‌رده‌گیرێ وكاتێك كه ده‌ركه‌وت له ئیعتیرازهكهی خاوه‌ن هه‌قه ئه‌وا پاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته ئه‌مانه ده‌به‌خشێ:خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه مانگانه (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه له دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له كارگێڕیی كوردستان له 23/10/1991وه تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه له (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه پێشتر به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون ومووچهكانیان به‌و پێیه هه‌موار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌ند ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عێراق...
یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (7)ی رۆژی (11/4/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 8 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوانی هه‌رێم.پێنجه‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 14 تاكو 30 ساڵه.- كار‌و ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌مك وپرێنسیپه باشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئۆلۆمپی ووه‌رزشی له كۆمه‌ڵدا.دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی وچالاكییه‌كانی به جۆرێك كه رێك بكه‌وێ له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردستاندا.سێیه‌م: بنیاد نانی مرۆڤـ له ڕووی جه‌سته‌یی وپیشه‌یی وسایكۆلۆجی وپه‌روه‌رده‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی تاكو ببێته ئه‌ندامی باش له كۆمه‌ڵدا له رێگه‌ی هاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا.چواره‌م: هاوئاهه‌نگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ وه‌زراه‌تی لاوان ووه‌رزش له حكومه‌تی فیدراڵی به‌مه‌ستی خزمه‌تكردنی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمی كوردستان وعیراقدا.پێنجه‌م: هاوئاهانگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئۆلۆمپی كوردستان له پێناوی په‌ره‌پێدانی واقیعی وه‌رزش له كوردستانی عیراقدا.شه‌شه‌م: دانانی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پێویست بۆ خوڵقاندنی ڕاپه‌ڕینێكی وه‌رزشی له هه‌موو كه‌رته‌كانی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمدا.حه‌فته‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی هه‌ر له یاریگا وهۆل و بینایه وهه‌رچی به‌شداریی بكات له په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی.هه‌شته‌م: بایه‌خدان به‌لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وده‌ست گرتنیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریان.نۆیه‌م: پشتگیریی كردنی یانه ویه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان وتیپه میللیه وه‌رزشیه‌كان له‌ڕووی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌ڕاده‌یه‌كی وا ببنه‌مایه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانیان.ده‌یه‌م: چاودێری كردنی وه‌رزشوانان وبههرهدارو به‌تواناكان وپاڵهوانهكان وره‌خساندنی بار وریگای گونجاو بۆ به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر به‌خششه‌كانیان له‌وبواره‌دا.یازدهم: ئاماده‌كردنی كادیری هونه‌ریی له‌بواری وه‌رزشی ورێكخستنی شاره‌زاییان به دواكاره نوێكان وزانیاری زانستی تازه.دوازده: بووژاندنه‌وه وهاندانی وه‌رزش ویارییه میللیه كه‌له‌پوورییه‌كانی كوردستان ورێكخستنیان.سێزده: كاركردن له پێناوی درێژكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی وهاریكاری له نێوان لاوانی هه‌رێم ولاوانی دیكه‌ی عیراق،له رێگه‌ی بنیاتنان و به هێزكردنی په‌یوه‌ندیی وه‌رزشی له‌گه‌لأ رێكخراو‌و لیژنه ده‌وڵه‌تیه په‌وه‌ندیداره‌كان وكاركردن له پێناوی پته‌وكردنی هاوكارییان له‌گه‌لأ وه‌رزشوان ولاوانی كوردستان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا.چوارده‌م: رواندنی چه‌مكی دیموكراسی ورێزلێنان له مافی مرۆڤـ وچه‌سپاندنی گیانی ئینتیما له نێوان لاوان وپه‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر خۆشویستنی نیشتمان.پازده‌م: گرنگی دان به وه‌رزشی ئافره‌تان وهاندن وكاركردن له پێناوی فراوانكردنی و په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانی وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداریی كردنی كارا له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌رزش له هه‌رێمدا.شازده‌م: ره‌خساندنی چاودێریی ته‌ندروستی وه‌رزشوانان و دوزینه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌لی پێویست بۆیان.حه‌ڤده‌م: گرنگی دان به باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ووه‌رزشی وسوود وه‌رگرتن له ئه‌نجامه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می وه‌رزشی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكه‌ی.هه‌ژده‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی یانه وقوتابخانه‌ی وه‌رزشی ولاوان وپه‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان وئاراستهكردنیان به‌پێی سیاسه‌تێكی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.نۆده‌م: به‌ربه‌ره‌كانی كردنی به‌كارهێنانی مادده گورجكهرهكان وئهوشێوازانهی كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه‌ن.بیسته‌م: ئاراسته‌كردنی به‌پیشه‌كردنی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونی حكومه‌تی هه‌رێمیی كوردستاندا بگونجێ، بۆ په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی.بیست ویه‌كه‌م: به‌شداریی كردن له په‌ره‌پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشی له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت.بیست ودووه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی به‌شداریی كردنی هه‌ریمی كوردستانی عێراق له كۆنگره وبهیهكگهیشتنهكانی وه‌رزشی ولاوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی وقاڕی ونێو ده‌وڵه‌تی وبه‌شداریی كردن له چالاكیه‌كانیاندا.بیست وسێیه‌م: مۆڵه‌تدان به‌یانه وقوتابخانه‌و پیمانگا ویاریگا وهۆڵه‌كانی وه‌رزشی ئه‌هلی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وبۆی هه‌یه به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.بیست وچواره‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری وه‌رزش ولاوان به‌پێی یاسا.بیست وپێنجه‌م: هاوكاری وهاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پشتگیریی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی قوتابییان.بیست وشه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تی وگیانی كاركردنی به‌كۆمه‌لأ له نێو ریزه‌كانی وه‌رزشوان ولاواندا.بیست وحه‌وته‌م: كاركردن له پێناو بته‌وكردنی بیری كاركردنی خۆبه‌خشی له‌لای وه‌رزشوان ولاوندا.بیست وهه‌شته‌م: روواندن وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م به هرهی زانستی ورۆشنبیریی وهونه‌ریی له لای لاوان له پێناوی شیاندنی توێژیكی باوه‌ڕ به‌خۆی رۆشنبیر‌و داهێنه‌ر.بیست ونۆیه‌م: كاركردن له پێناوی رێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی هوشیار وزیندوو.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا وسه‌رپرشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری وكارگێڕیی ورێكوپێكی به‌پێیی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به‌و كه‌سه كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێ.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.سێیه‌م:راوێژكاران: وه‌زیر راوێژكاری ده‌بێت ونابێ ژماره‌یان له چوار پتر بێت ویارمه‌تی وه‌زیر ده‌ده‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وجێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌مه‌ش به‌پێشكه‌ش كردنی راوێژ وپێشنیازی پێویست بۆی و، وه‌زیر به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت له كه‌سایه‌تی خاوه‌ن پسپۆڕی جیاجیا هه‌ڵیان دهبژێڕی وراسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.چواره‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بو ماوه‌یه‌ك له (10) ده سالأ كه‌متر مه‌بێ.حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات،كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له ده سالأكه‌متر نه‌بێ.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ویارییه میللیه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ولاوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی ده‌بێت وله‌مانه پێك دێت:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- وه‌كیل وه‌زیر: ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.3- راوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن.4- به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.5- ههرشارهزایهكی پسپۆڕی لێوه‌شاوه له‌ناو وه‌زاره‌ت یا له ده‌ره‌وه‌یدا وه‌زیر هه‌ڵی ده‌بژێری: ئه‌ندامه6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر: ئه‌ندامن.مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه پێڕوێكی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان دابنێ، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بگونجێ به مه‌به‌ستی رێكخستن وپه‌ره‌پێدانیان. مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه گرێ به‌ست له‌گه‌لأ كه‌سی سروشتی ومه‌عنه‌وی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له‌ناو هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌یدا بكات، تاكو ئه‌و ئه‌رك وكارانه‌ی كه‌پێیان ده‌سپێردرێ له‌وماوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانێ ئه‌نجام بده‌ن له پێناوی به‌جێگه یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت وماف وئه‌ركه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دوای وه‌رگرتی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌سنیشان ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وته‌خسیساتیان به پێڕه‌ویك ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تازه یا به‌ش یا هوبه‌كان له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیانبدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویسته‌كانی كار له‌كاتی پێویستی دا.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنهریكی خۆی وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا له ئه‌نجومه‌نی ئۆلۆمپی كوردستان ده‌سنیشان بكات ونوینه‌رێكیش بۆ به‌شداریكردن له (كونفیدراسیۆن)ی وه‌رزش ولاوان دابنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ساڵانه یارمه‌تی ماددی بدات به رێكخراوی وه‌رزشی ولاوان به‌پێی چالاكیه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌وانه ورێكخراوهكانیش پێویسته ساڵانه پرۆژه وه‌رزشی ولاوانهكانیان به‌پێی رێنمایی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن به جۆرێك كه له‌گه‌لأ چه‌مكی دیموكراسی دا بگونجێ.مادده‌ی ده‌یه‌م: موڵكایه‌تی هه‌موو ده‌زگا ویاریگا وه‌رزشیه‌كانی كه هی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بن ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان.مادده‌ی یازدهم:كار به‌هیچ به‌یاسایه‌ك یا بریارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی دوازدهم:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێزده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -سه‌باره‌ت له‌و فراوانبوونه‌ی كه‌رتی وه‌رزش ولاوان و چاودێری زانستی له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا وله پێناوی ره‌خساندنی چاودێری وئاراسته‌كردنی پێویستی ئه‌م كه‌رته تاكو ده‌وری پێویستی خۆی ببینێ وئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش لایه‌نی باڵایه له كرداری په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگا له لایه‌نی وه‌رزش ولاوان وبۆ رۆیشتنی له‌گه‌لأ ئاره‌زووی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ره‌خساندنی رێگه‌ی پشتگیریی كردنی پێویست بۆ كه‌رتی وه‌رزش ولاوان، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (16)ی رۆژی (14/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی 2007یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی .چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه كارده‌كات:یه‌كه‌م: گه‌شه پێدانی هوشیاری ئیسلامی وبڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ئیسلامی وپرهنسیپه شكۆمهندهكانی. .دووه‌م: چاودێری كردنی كاروباری شوێنه پیرۆزه‌كان بۆ هه‌موو ئایینه‌كان ورێكخستنی كارگێڕییه‌كه‌ی. سێیه‌م:رێكخستنی كاروباری حه‌ج وعومره بۆ موسلمانان به‌شێوه‌یه‌كی وا داد په‌روه‌ری له ده‌سنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی حه‌جكردن ده‌یانگرێته‌وه دابین بكرێ وپێداویستیه‌كانی سه‌فه‌ركردن ومانه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شیاو به‌حاجیان دابین بكرێ، به‌جۆرێكی وا ئاسایش دابین بكرێ وكاره‌كان به‌باشترین شێوه راپهرێندرێن به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.چواره‌م: كاروباری ئه‌وقاف وسه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنیان به جۆرێكی وا رێك بخرێت كه مه‌رجه‌كانی وه‌قفكاران وسوودی زۆری وه بهرهێنان دابین بكات و داهاته‌كانی وه‌قف یاخود هه‌ر داهاتێكی دیكه له حیسابێكی تایبه‌ت به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه دابنرێ و خه‌رج كردنی به شێوه‌یه‌كی وا بێت كه خزمه‌تی مه‌رجه‌كانی وه‌قفكاران و سوودی وه‌زاره‌ت بكات.پێنجه‌م: گرنگی دان به ئایینی پاكی ئیسلام وئایینه‌كانی دیكه وكهلهپوورهكانیان ورێزگرتنی زانایان وپیاوانی ئایینی وپاراستنی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان وچاككردنی باری ژیانیان تاكو چالاكی ئایینی ونیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وا بنوێنن كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستانی بكات.شه‌شه‌م: به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان ئایین وئایینزا وتایهفهجۆر به جۆره‌كانی كوردستانی عیراق.حه‌وته‌م: دروستكردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت وپه‌رستگاكانی دیكه ودابین كردنی پێویستیه‌كانیان له شوێنی پێویست ودابین كردنی خانوو بۆ پێش نوێژ و وتاربێژان له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه دروست ده‌كرێن.هه‌شته‌م: په‌یڕه‌وی كردنی هه‌موو شتێكی نوێ له بیری ئیسلامی له جیهاندا و به‌دیهێنانی به یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌لأ زانایان وده‌زگا رۆشنبیریی وزانستیهكانیاندا بۆ زیادكردنی زانیاری ئیسلامی وناساندنی گه‌لی كورد وده‌وره‌كه‌ی له به‌رگری كردن له ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ی به عاله‌م وده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه له‌پووره ڕۆشنبیریی وشارستانیهكهی.نۆیه‌م: به‌دوا چوونی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كانی خوێندن بۆ لێكۆڵینه‌وه ئیسلامیه‌كان به جۆرێكی وا كه بیری به‌كافر دانان وكافری وتوندوتیژی ئایینی وتیرۆر له قۆناغه جیاجیاكاندا وهڵابنرێ و قوتابخانه‌ی شیاویان له‌رووی بینا وبه‌رێوه‌بردن و مامۆستا و پێداویستییه‌كانی خوێندنه‌وه بۆ دابین بكرێ وله نوێ ئاسته‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئایینیه‌كان له په‌یمانگاو كۆلێج وخوێندنی باڵا دابنرێ به جۆرێكی وا ده‌رچوواندنی زانای به توانا له وتاربێژی ورێنمایی كه‌ری ئایینی وفتوای شه‌رعی دابین بكات.ده‌یه‌م: گرنگی دان به كاروباری ئایین وتایه‌فه‌و ئایینزاكان له هه‌رێمدا به جۆرێكی وا گیانی لێبوورده‌یی له نێوان ئایینه‌كان به‌دی بێنێ وبهیهكگهیشتنی نێوانیان دابین بكات.یازدهم: كاركردن له پێناوی ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك له زانایانی موسلمان كه ئاستێكی زانستی ئایینی به‌رزیان له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامی پاكدا هه‌بێت ودوور بن له توندوتیژی وتێپه‌ڕاندن وبیری به كافركردن ورۆشنبیرییهكی فراوان وگیانێكی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌بێت وبه‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.دوازدهم:ئاماده كردنی هه‌موو هۆیه‌كی خزمه‌تگوزاری له هۆلأ وپێویستیه‌كانی بۆنه ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به جۆرێكی وا پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ كۆمه‌ڵگا له‌كاتی پیویستی دا دابین بكات، له‌گه‌لأ كردنه‌وه‌ی هۆلی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان بۆ بۆنه كۆمه‌ڵاتیه ئایینیه‌كان.سێزده‌م:كردنه‌وه‌ی خولی پێویست وبه‌رده‌وام بوونی بۆ به‌هێزكردنی توانای پێش نوێژ و وتاربێژ وپیاوانی ئایینی له هه‌رێمدا.چوارده‌م:جێكردنه‌وه‌ی ده‌رچووانی ئاماده‌یی وپه‌یمانگاو كۆلێجه ئیسلامیه‌كان له هه‌رێم له‌ناو فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، بۆ سوود وه‌رگرتن لێیان له شۆێنه پێویسته‌كان وئه‌مه‌ش به‌دانانی كه‌سی خاوه‌ن ئاستی به‌رزی زانستی وهوشیاریی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت.پازده‌م: هاندانی به‌ستنی كۆنگره بۆ چه‌سپاندنی رۆشنبیریی دایه‌لۆگ وبه یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌ناو ئایینه‌كاندا.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی وله‌وه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیار و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری وكارگێریی ورێكخستن به پێی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه،یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ، كه خۆی به باشی بزانێ.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌ده‌رێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن ودوانیان له موسلمانان ویه‌كیكیان مه‌سیحی وئه‌وی دیكه‌یان ئێزدی ده‌بێت.شه‌شه‌م:پشكنێری گشتی له وه‌زاره‌ت: به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ ووه‌زیر ده‌یپاڵێوی وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت.حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێریی ودارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی و پسپۆڕی بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئایینی مه‌سیحی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئایینی ئێزدی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت.یازدهم:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له پارێزگاكانی هه‌رێم: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی.یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت پێكدێ، پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی) له‌مانه پێكدێ:1- وه‌زیر: سه‌رۆكه.2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان وراوێژكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و دارایی وئابووری وشاره‌وانیه‌كان وكشتوكالأ ورۆشنبیریی به مه‌رجێ له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن5-چوار له گه‌وره زانایانی ئایینی ئیسلامی كه وه‌زیر هه‌ڵیان ده‌بژێرێ : ئهندامندووهم: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستی وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر په‌نا بباته به‌ر شاره‌زا وپسپۆڕان.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی زانستی له وه‌زاره‌ت پێكدێ وپێكهاته وپسپۆڕی وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به پیرهوێكی تایبه‌ت ده‌سنیشان ده‌كرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پیڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یا خود هۆبه‌ی تر له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێیكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویسته‌كانی كاره‌كه‌ی له‌كاتی پێویستدا.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له وه‌زاره‌ت پێك بێنی وكاری تایبه‌ت به چالاكی وكاره‌كانی پی پسپێری ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی یاسا كار پێكراوه‌كان وپیڕهوو رێنماییه‌كانی كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌رچوون ده‌بێت وبۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زای پسپۆڕ له ناو هه‌رێم ببه‌ستێ وئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش بێ ئه‌وا ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وێت. مادده‌ی حه‌وته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندبداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م:یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ژماره(7)ی ساڵی 1992 وهه‌موار كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراقهۆیهپێویستیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له پێناو هێنانه‌دی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه راسته‌كانی ویهكترویستن وخۆشه‌ویستی به‌رپاكردن له نێوان ئایین وئاینزاكان وئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك له زانای به‌توانای چه‌كدار به هوشیاریی ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی دژ به بیری به‌كافر كردن وتیرۆر وتوندوتیژی وخاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كی فراوان وبۆ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به په‌رستگاكان وبه‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌قف وبه هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان ئایین وئایینزاكان وبۆ پاریزگاری كردن له كه‌له‌پووری زانستی زانایانی كورد كه به‌به‌شێكی گرنگ له كه‌له‌پووری ئیسلامی جیهانی به درێژایی مێژوو داده‌نرێ وهه‌روه‌ها تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌لأ هۆیه‌كانی فێركردنی نوێ وسوود لێ وه‌رگرتنی وبه‌كارهێنانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی وپێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌لی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بۆنه ئایینیه‌كاندا . ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (17)ی رۆژی (15/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.-كار وئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها مرۆڤایه‌تی یه‌كانی كار وپشتگیریی وچاودێری كردنی به‌و ناوه‌ی كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ره‌تییه له هێنانه‌دی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه هه‌رێم له هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا به خۆیه‌وه ده‌بینێ. دووه‌م: كاركردن له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو كرێكاره‌كان بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویست بۆ خۆیان وخێزانه‌كانیان دابین بكرێ.سێیه‌م: فه‌راهه‌م كردنی ده‌رفه‌تی كاری هاوشان له به‌رده‌م هه‌ر كه‌سێكی توانای هه‌بێ، به‌و ناوه‌ی كه كار ماف وئه‌ركێكه پێویست ده‌كات به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمهڵگاو په‌ره‌پێدانی بكات وكار له پێناوی چاره‌سه‌ر كردنی دیارده‌ی بێ كاری بكات.چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی پیشه‌یی به جۆرێكی وا پاراستنی مرۆڤ وشوێنی كار وپاراستنی ئامێر ده‌سته به‌ربكات و سنوورێك بۆ ڕووداو پێكاوه‌كانی كاركردن و نه‌خۆشییه‌كانی پیشه دابنێ و به‌شداریی له ئاماده‌كردنی كادیری پیشه‌یی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بكات.پێنجه‌م: ئه‌و په‌ڕی بایه‌خ بدرێت به پرۆسه‌ی خۆپاراستن له كه‌تنكردن وچاودێری ئه‌و خێزانانه‌ش بكرێ كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و ده‌ستیان بگیرێ به جۆرێك كه بكه‌ونه بارێكی گونجاوی وا كه بتوانن به‌هۆشیاری ودڵسۆزی به‌شداریی له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن وكار له پێناوی نه‌هێشتن وچاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی ده‌رۆزه‌كردن بكه‌ن.شه‌شه‌م: گه‌شه پێدانی كۆمه‌ڵگا به‌جۆرێكی وا كه به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری یه دیموكراتی یه‌كان دا بكه‌ن وڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرن له رێگه‌ی گۆڕینی ئه‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه رێگه له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا ده‌گرن.حه‌وته‌م: شیاندنی مندالأ وخاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی وپیشه‌یی وكۆمهڵایهتییهوه، به جۆرێكی واكه به‌شداریی كردنیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن وئاوه‌دان كردنه‌وه و نه‌هێشتنی كاریگه‌ریی سایكۆلۆجی وكۆمه‌ڵایه‌تی دابین بكات،كه‌ڕێ له‌و به‌شداربوونه‌یان ده‌گرن.هه‌شته‌م: گرنگیدان به خێزانی قوربانییانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران ودابین كردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وسایكۆلۆجی پێویست بۆیان، به جۆرێكی وا كه گونجاو بێت له‌گه‌لأ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌ریان هاتووه وئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌بێ.نۆیه‌م: شیاندنی هاووڵاتییان له ڕووی پیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی یارمه‌تیدانیان بۆ به‌رپاكردنی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنی خێزانییه‌وه.ده‌یه‌م: كاركردن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وبڵاوكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپ و به‌های باش له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول وسه‌ردانی مه‌یدانی بۆ خێزان به به‌شداریی كردنی هۆیه هه‌مه جۆره‌كانی راگه‌یاندن.یازدهم: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی پێویست بۆ ئه‌و ده‌ستكورت و هه‌ژارانه‌ی كه ناتوانن كاربكه‌ن وسه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ژیانیشیان له به‌رده‌مدانییه.دوازدهم:به‌شداریی كردن له‌سه‌ر ئاستی عیراق وده‌وڵه‌تان له‌و چالاكییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه.سێزده‌م:مۆڵه‌ت پێدانی تایبه‌تی به‌كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه وده‌زگای خێرخوازیی به كه‌رته جیاوازه‌كانیه‌وه وسه‌ر په‌رشتی كردنیان به پێی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به‌وانه‌وه.چوارده‌م:گرنگی دانی پێویست به نه‌وه‌ی نوێ ووه‌گه‌ڕ خستنی هه‌موو تواناكانیان بۆ خزمه‌ت وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.پازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای شارستانی كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی هه‌مان ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ به‌دوادا چوونی چالاكییه‌كانی .شازده‌م: گرنگی دان به گیراوه‌كانی ناو ده‌زگاكانی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ودابین كردنی پێویستیه‌كانیان بۆیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ پێوه‌ره ده‌وڵه‌تیه‌كان ومافی مرۆڤدا بگونجێ وكاریش بۆ شیاندنی بكرێ بۆ تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌یان له‌گه‌لأ كۆمه‌ڵگا به هاریكاری كردن له‌گه‌لأ مه‌ڵبه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.حه‌ڤده‌م: هاندانی باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له باره‌ی دیاده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاجیاكان له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بدرێت.هه‌ژده‌م: دابین كردنی ماڵی حه‌وانه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌مانی كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانییان له‌ده‌ست داوه.نۆزده‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندیی له نێوان كریكار وخاوه‌ن كار‌و كاركردن له پێناوی پێشنیازكردنی یاساكاریی پێویست به‌وانه‌وه.بیسته‌م: كاركردن له پێناوی بنیاتنانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ گه‌شه‌پێدانی داهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی خودی بۆ دابین كردنی پاره‌ی پرۆژه‌كان.بیست ویه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ زانكۆكان ومه‌ڵبه‌نده‌كانی تۆژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت بێنێته دی.بیست ودووه‌م: رێكخستنی بازاڕی كار به‌جۆرێكی وا مافی كریكاره خۆجێیه‌كان دابین بكات وپێشنیازی یاساكاری پێویست بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.-پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت-مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و،له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری ودارایی وكارگێریی ورێكخستن به پێی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی له‌وه‌زاره‌تدا به شیاوی ده‌زانێ.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆبن و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن.شه‌شه‌م:پشكنێری گشتی: به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ وژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕیی یاریده‌ی ده‌ده‌ن وراسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وتۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت وچاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پشكنێ.حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێریی ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار و بیمی كۆمه‌ڵایه‌تی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی چاودێری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت.ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات وئه‌مانه‌ی پێوه ده‌لكێ:ـبهڕێوهبهرایهتی چاكسازیی گه‌وران له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی ژنان ومنداڵان له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا پێكده‌هێنری به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) وله‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.چواره‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ وته‌ندروستی ورۆشنبیری كه پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن.پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كریكاران له هه‌رێم : ئه‌ندامه.شه‌شه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی وبازرگانیه‌كان له هه‌رێم: ئه‌ندامه.حه‌وته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی ئافره‌تان وژنان له هه‌رێم: ئه‌ندامه.هه‌شته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان له هه‌رێم : ئه‌ندامه.نۆیه‌م: سێ كه‌سی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر : ئه‌ندامن مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن هه‌ر سێ مانگ جاریك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه ووه‌زیر بۆی هه‌یه داوای كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی له كاتی پێویستدا بكات.مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ:یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسیه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت وده‌رخستنی ئامانجه‌كانی له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وده‌سنیشان كردنی بنه‌مای كارگێڕی وهونه‌ریی وئابووری ودارایی وا كه به‌لایه‌وه په‌یڕه‌و كردنی له وه‌زاره‌تدا خزمه‌تی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌كات.دووه‌م: وتووێژكردن له‌سه‌ر پلانی به‌رایی كورت ومام ناوه‌ندیی ودرێژ خایه‌ن كه فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی بیروڕا به‌رامبه‌ریان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌ی گونجاو له‌باره‌یانه‌وه.سێیه‌م: پێشنیازكردنی رێكخستنی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی زێده‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، له‌گه‌لأ ده‌رخستنی رووه‌كانی وه‌به‌رهێنان به پێی پێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ویاسا كار پێكراوه‌كان ورێنماییه داراییه‌كان.چواره‌م: چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری وده‌ربڕینی تێبینی وراسپارده له باره‌یانه‌وه.پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه له پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێ پێشنیازیان بكات.شه‌شه‌م: وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی گشتی خولی له باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی وه‌زاره‌ت، كه فه‌رمانگه‌كانی پلان وبه‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی تێبینی وپیشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان له باره‌یانه‌وه.حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یان خاته به‌رده‌م له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌یانه‌وه وپێشكه‌ش كردنی پێشنیاز وراسپارده‌ی گونجاو. مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ومه‌ڵبه‌ندی لێكۆڵینه‌وه وباس وبه‌ش وهۆبه‌كان له نوێ دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته لهسهرئهنجومهنی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م:یاسای ژماره(34)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.مادده‌ی یازدهم:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراقهۆیهپێویستیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن وگۆرانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له كوردستانی عیراقدا له‌سایه‌ی سیسته‌می فیدرالی روویان داوه وبۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كه‌له‌و بواره‌دا هاتۆته‌دی وبۆ گونجان له‌گه‌لأ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له باری كاركردن وبه‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌كنیكی ورۆشنبیریی وئابووری چینی كریكاران له هه‌رێمدا روویان داوه. هه‌روه‌ها له پێناوی پێویستی فراوان كردن وپه‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وپته‌وكردنی چالاكییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان وچه‌سپاندنی چه‌مكه‌كانی دیموكراتییه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ ودانانی راده‌یه‌ك بۆ دیارده‌ی هه‌ژاری وبێ كاری وگهشهپێكردنی داهاتی مرۆڤایه‌تی ودابین كردنی مافی خاوه‌ن پێویستیه‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق، له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره( 27 )ی ساڵی 2007 هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ژماره (4)ی ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی پێنجه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:ـ3- ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و فێركردنی گه‌وران و هۆیه‌كانی و كتێبی خوێندن، له‌گه‌لأ ئاماده‌كردنی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان بۆیان، تاكو سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و پلانه‌كانی به‌دی بهێنرێن و په‌ره به هه‌موو ئه‌وانه بدات به پشت به‌ستن به باسی زانستی و لێكوڵینه‌وه‌كان.مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌م له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـیهكهم: فێركردنی گشتی بۆ تازه پێگه‌یشتووان له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی رێك ده‌خرێ كه ئه‌مانه‌ن:قۆناغی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (نۆ) ساڵه. قۆناغی فێركردنی ئاماده‌یی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (سێ) ساڵه.دووه‌م: باخچه‌كانی ساوایان: پێش قۆناغی فێركردنی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌وێ و رێ خۆشكه‌ریه‌تی.مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی حه‌وته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه بۆ فێركردنی بنه‌ڕه‌تی ماوه كورت تر دابمه‌زرێنێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی فێركردنن و له چوونه به‌رخوێندن له‌و قۆناغه (ته‌مه‌نی 10-18) ساڵی دواكه‌وتوون و ده‌شێ قوتابخانه‌كه به‌شێك له قۆناغی فێركردنه‌كه بگرێته‌وه به ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی تاز پێگه‌یشتووه‌كان و باری ژینگه و پێویستییه‌كانی ئابووریی فێركرنه‌كه.مادده‌ی چواره‌م:مادده‌ی هه‌شته‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : فێركردنی بنه‌ڕه‌تی گشتی و یه‌كگرتووه بۆ هه‌مووان و مندالأ ومێردمنداڵان وا لێ ده‌كات كه ئامرازی زانیاریی بنه‌ڕه‌تی وبنچینه‌كانی رۆشنبیریی وه‌رگرن و ئاره‌زوو و توانایان ده‌ربخه‌ن.دووه‌م: خوێندنی ئاماده‌یی گشتی و هه‌مه جۆره، ماوه‌ی فراوانبوونی رۆشنبیریی و پێشكه‌وتن پێ به پێ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕی زیاتر له بواره‌كانی زانیاری و مه‌شق كردن له‌سه‌ر پیاده‌كردنیان تاكو بشێن بۆ ژیانی زانستی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی باڵا له‌گه‌لأ گرنگی دانی تایبه‌تی به به‌هره‌داران.مادده‌ی پێنجه‌م:مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:یه‌كه‌م: فێركردن له هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به خۆراییه له قوتابخانه فه‌رمیه‌كاندا، هه‌روه‌ها له په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌نده فه‌رمییه‌كانی كه له مادده‌ی دوازده‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.دووه‌م: فێركردن له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌وزیمیه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن یان له (31)ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه شه‌ش ساڵ له ته‌مه‌نیان ته‌واو ده‌كه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له مادده‌ی پازده‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه:مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ فێركردن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كان داده‌مه‌زرێ به شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده‌كرابێ و واپه‌سندیشه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت، به تایبه‌تیش ده‌رچووانی كولێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی.مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌رس گوتنه‌وه له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان داده‌مه‌زرێ، له یه‌كێك له كۆلێجه‌كان ده‌رچووبێ، پسپۆڕبێ له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ئاماده كرابێ و ده‌رچووی كۆلێجه‌كانی په‌روه‌رده په‌سندتره.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی شه‌شه‌م و هه‌شته‌م له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا له یاساكه هه‌موارده‌كرێن و به‌م جۆره ده‌خوێندرێنه‌وه:ـبهڕێوهبهرایهتی گشتی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌كانی ساوایان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق...
یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006 یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ژماره (3) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 6
یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006 یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ژماره (3) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 6
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر خســتنهڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (24/1/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006 یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ژماره (3) بۆ ساڵی 1992ی ههمواركراومادهی یه‌كه‌م:ئه‌و به‌ده‌ركردنه‌ی (الاستپناء) له هه‌مواركردنی یه‌كه‌می مادده‌ی چواره‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراودا هاتووه سه‌باره‌ت به مه‌رجی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت داده‌نرێت به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت.ماده‌ی دووه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موارده‌كرێت وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ئه‌نجومه‌ن به باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و له‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان پێك دێت)بڕگه (2) له‌هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگرێكی ده‌بێت)بڕگه (3)له هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی بدات. ب- له‌كاتی ئه‌ماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.بڕگه (2)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه. ( له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆكدا جێگره‌كه‌ی كار‌و فه‌رمانی پۆسته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان تا ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌ی (15) رۆژو پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ).ماده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی به‌سه‌ریدا كراوه ههڵدهوشێندرێتهوهو ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته خۆ:- وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وه‌زاره‌تی داد وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینیوهزارهتی ده‌رامه‌ته ئاوویهكانوهزارهتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتهجێكردنوهزارهتی پلاندانانوهزارهتی مافی مرۆڤوهزارهتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیوهزارهتی كشتوكاڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئهنفالكراوهكانوهزارهتی رۆشنبیریوه‌زاره‌تی كارهباوهزارهتی سامانه سروشتیهكانوهزارهتی شارهوانیوهزارهتی وه‌رزش ولاوانوهزارهتی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ههرێموهزارهتی بازرگانیوه‌زاره‌تی پیشهسازیوهزارهتی ژینگهوهزارهتی گه‌شت و گوزاروهزارهتی گهیاندندهكرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێم بگرێته خۆ.ماده‌ی چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.ماده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق...
یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 25
یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق | 25
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (9)ی رۆژی 21/4/2008ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند:یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراقبهشی یهكهمپێناسهو پێكهاته‌و ئامانجه‌كانی دیوانی چاودێری داراییماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.دووه‌م: دیوان: دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی.چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.پێنجه‌م: ده‌سته‌ڵاتی چاودێری: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوان كه یه‌كێك له‌و دووانه ده‌سته‌ڵاتیان پێدابێت له بواری پسپۆڕی چاودێری دا.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سته‌ڵاتێكی چاودێری له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق)كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بگرێته به‌رو سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:دیوان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه.مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به مه‌رسوومێك كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ .مادده‌ی شه‌شه‌م:دیوان له‌مانه پێكدێت:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی:ئه‌نجومه‌نی چاودێری پێكدێ له سه‌رۆكی دیوان وه‌ك سه‌رۆك له‌گه‌لأ جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندام وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی دیوان جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه.2-ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه‌و وراده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێ.3-ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌كات و له‌كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان: سه‌رۆكی دیوان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه به سه‌رۆكی دیوان ده‌به‌سترێنه‌وه:1-فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارگێڕی و دارایی ویاسایی ئاماده‌و پێشكه‌ش به پێكهاته‌كانی دیوان ده‌كات.2-فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ریی و توێژینه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وئه‌و ئه‌ركه هونه‌ری وپیشه‌ییانه پێشكه‌ش ده‌كات كه نه‌خشه‌سازیی و به‌دواداچوون و سستمی ژمێریاریی پێویستیان پێی هه‌یه، له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی كار و شیاندن و هه‌روه‌ها ئه‌ركی توێژینه‌وه له هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌ركی چاودێری وزیادكردنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جێبه‌جێ كردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌دیوان ده‌كات.3-نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.4-به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.5-به‌شی چاودێری ناوخۆ.سێیه‌م: جێگری سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوان جێگرێكی هه‌یه به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی تایبه‌ت به بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌یه.چواره‌م: فه‌رمانگه‌كانی وردبینی: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یا ژمێریارێكی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به ژماره‌یه‌ك چالاكی كه‌رتی به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به‌پێی پێویستی كاری چاودێری دارایی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات وپێكدێ له:1-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی مه‌ڵبه‌ندیی كه بریتین له:أ-فه‌رمانگه‌ی چالاكی ته‌مویل و دابه‌شكردن و كۆمپانیاكان.ب- فه‌رمانگه‌ی چالاكی پیشه‌سازیی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان.ج- فه‌رمانگه‌ی چالاكی كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكردنه‌وه.د- فه‌رمانگه‌ی چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی.هـ- فه‌رمانگه‌ی چالاكی سهندیكاو رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان.و- فه‌رمانگه‌ی چالاكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ریی.2-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی پارێزگاكان.مادده‌ی حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه به سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی:1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێ.2- به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی (كارگێڕی، دارایی، ئابووری، یاسا)و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی له(10)سالأ كه‌متر نه‌بێ.3-نابێت به تاوانێك حوكم درابێت كه له پایه‌و ناو وناوبانگی كه‌م بكاته‌وه.دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی دیوان یا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی.1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێت.2-ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی كارگێڕیی یا دارایی یا ئابووری هه‌بێت.3- ماوه‌ی (15)سالأ خزمه‌تی هه‌بێت، به مه‌رجێ (10) ساڵی خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت له‌بوارێك كه په‌یوه‌ندی به پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ.4-نابێت به تاوانێك یا كه‌تنێك حوكم درابێ.سێیه‌م: 1-جێگری سه‌رۆكی دیوان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به راوێژ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ.بەڕێوەبەرە گشتیەکان دادەمەزرێن بە بڕیارێکی سەرۆکی پەرلەمان کە دیاری دەکرێن لەلایەن به‌شی دووهمئهرك و چوارچێوه‌كانی كاری دیوان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ر چاودێری دارایی دهكهونئهركهكانی دیوانماددهی هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ژمێریاریی و كارگێڕیی له رووی یاسایی و رێنماییه داراییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان، دیوان بۆی هه‌یه:1-پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پاداشته‌وه بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان .2-دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان له بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو.3-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له به‌فیڕۆ نه‌دان و ده‌ست بڵاوی له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی سووده‌كانی.4-چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیهكان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه.دووه‌م: پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی هونه‌ریی له بواره‌كانی ژمێریاریی و چاودێری و هه‌موو كاروبارێكی كارگێڕی و رێكخستن كه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌بێت.چواره‌م: رێكخستنی خولی فێركاریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوان و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایان و دیوان بۆی هه‌یه به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ دابین بكات.پێنجه‌م: دیوان رای خۆی له‌سه‌ر خشته‌و به‌یاننامه‌و راپۆرته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌نجامی كار‌و چالاكی دارایی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت كه له‌ژێر چاودێری دارایی دانراون له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌باره‌ی شێوازی رێكخستنی به‌پێی یاسا و رێسای ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراو، بۆ دڵنیابوون له ئاستی گونجاندنی له‌گه‌لأ راستی و گونجاندنی له‌گه‌لأ ناوه‌نده داراییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی.شه‌شه‌م: ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فێڵكردن و به‌فیڕۆدان و خراپ به‌كارهێنان وبێ توانایی له كاروباری وه‌رگرتن و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان.حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه له‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لێهاتوویی به‌ده‌ستهێنان و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی ماڵی گشتی وه‌ك چۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراقه‌وه داواكراوه.هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێنماییه دارایی و ژمێریارییه كار پێكڕاوه‌كان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی و شیاوی وگونجانی له‌گه‌لأ ئه‌و پێشكه‌وتنه نوێیانه‌ی له هه‌رێم ڕوویان داوه‌و سه‌رنج راكێشان به‌ره‌و چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی كورتهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی پێشخستنی یا هه‌مواركردنی ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و ورێنماییانه.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت.دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به‌ر چاودێری دارایی ده‌كه‌ون:یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه حكومییه‌كان وئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌كان نه‌لكاون له‌گه‌لأ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ و پاشبه‌ندیان هه‌یه.دووه‌م: هه‌موو ئه‌و سهندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و رێكخراوانه‌ی كه حكومه‌ت مۆڵه‌تی پێ داون.سێیه‌م: هه‌ر لایه‌نێكی دی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بڕیار ده‌دات بخرێته ژێر حوكمی چاودێریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری داراییه‌وه یاخود ئه‌وه‌ی كه له یاساكانی دامه‌زراندنیدا هاتبێ.به‌شی سێیهمتایبهتمهندیی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیوانماددهی یازدهم: دیوان مافی بینینی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌ی مامه‌ڵه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری داراییه‌وه هه‌بێ، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ریان ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌رۆكی دیوان ئاگادار بكرێ بۆ زانینی زانیاریی و ده‌ربڕینی ڕای خۆی له باره‌یه‌وه.مادده‌ی دوازدهم:یه‌كه‌م: دیوان ده‌سته‌ڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی دارایی بۆ كاروباری گرێبه‌ستی گشتی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی و به‌خشش و قه‌رزو ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه.دووه‌م: پێویسته ده‌زگاكانی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌ست و به‌یاننامه‌ی قه‌رزو به‌خششه‌كانی كه چنگی ده‌كه‌ون له‌ماوه‌ی مانگێك دا بۆ دیوانی بنێرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی تێبینی پێویست له‌م باره‌یانه‌وه.به‌شی چوارهمسهرپێچیه داراییهكانماددهی سێزده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن:1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان.2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند.4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو.5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون.دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.به‌شی پێنجهمدهستهڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی چاودێری داراییماددهی چوارده‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: دانانی بنچینه‌و پلانی كاركردن له دیوان و شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.دووه‌م: فه‌راهه‌م كردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه ئه‌ركی چاودێری و وردبینی گه‌ره‌كیانه.سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی خاڵه‌كانی كاری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیوان و رێسای رێكخستنیشی به پێڕه‌وێكی ناوخۆیی ده‌بێت.چواره‌م: ده‌ستنیشان كردنی چوارچێوه‌ی گشتی بۆ راپۆرته‌كانی دیوان.پێنجه‌م: تاوتووكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و رێنمایی و پێشنیاز‌و رایانه‌ی له راپۆرته ساڵانه‌ییه‌كه‌ی دیواندا هاتوون به‌ر له ده‌رچوونیان و له‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵات به یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی یاخود فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیوان له‌و پسپۆڕییه‌دا بدات.شه‌شه‌م: رێكخستنی خولی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و ده‌رماڵه بڕیار لێدراوانه بدات به‌وانه‌ی كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.حه‌وته‌م: توێژینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی دیوان یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له قه‌زیه‌كان ده‌یخاته به‌رده‌می بڕیار‌و راسپارده له باره‌یانه‌وه وه‌رده‌گرێت.هه‌شته‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دانانی له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم دا.نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش له‌ناو پێكهاته‌ی دیوان بكاته‌وه یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار.ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چاودێری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ی به قۆناغه‌كانی كۆتایی بگات.یازدهم: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه وردكارییهكان هه‌موار بكات و دووباره به‌پێی پێویستی كار دابه‌شیان بكاته‌وه.دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی بۆ دیوان له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازی پێویست له باره‌یانه‌وه.مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات:1-ده‌رماڵه‌ی چاودێری، رێژه‌كه‌ی له 50% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ره‌ت نه‌كات.2-ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی رێژه‌كه‌ی له 75%ی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ره‌ت ناكات كه كاری چاودێری و وردبینی ده‌كه‌ن وله كاتی كاره‌كه‌یاندا تووشی مه‌ترسی ده‌بن.3-ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی، رێژه‌كه‌ی له 30%ی مووچه ره‌ت نه‌كات.4-ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه له پاش ده‌وامی فه‌رمی به مه‌رجێ رێژه‌كه‌ی له 50%ی مووچه ره‌ت نه‌كات.دووه‌م: ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌رماڵانه‌وه نییه كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌درێن.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت له‌هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه یاخود هه‌وڵێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.به‌شی شهشهمدهسهڵاتهكانی سه‌رۆكی دیوانماددهی شازده‌م:به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه بۆ زامن كردنی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ئه‌نجامی كاره‌كانی چاودێری دارایی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی دیوان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه داراییه‌كان و داوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر روون كردنه‌وه‌یه‌ك یاخود زانیارییه‌ك له‌وه‌ی كه ده‌زانێ ئه‌گه‌ری ئاشكراكردنی سه‌رپێچییه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌لی وه‌ستاوه، چ جای كارمه‌ندی فه‌رمانگه یا هی دی بێت.دووه‌م: ده‌ست كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی هه‌ركات سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پێویستی كرد یاخود له كاتی ده‌ركه‌وتنی سه‌رپێچی یا تاوانێكی دارایی یان كارێكی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یاخود یاسا‌و پێڕه‌و و رێنمایی دارایی په‌یڕه‌وكراو بێ.سێیه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكات سه‌رپێچیكه‌ر (سه‌رپێچیه‌كی یاسایی)بنێرێت بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكدێت یاخود سزای كارگێڕیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌و كێشانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه یان تێدا كۆتایی هاتووه، داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكا فه‌رمانبه‌ر ئه‌و زیانه بژمێرێت كه له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می یاخود سه‌رپێچی كردنی یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییه باوه‌كان به فه‌رمانگه‌كه‌ی گه‌یاندووه.پێنجه‌م: داوا له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت داوای مه‌ده‌نی به‌و سه‌رپێچیه داراییانه‌و به‌دواداچوونی له دادگای تایبه‌ت تۆمار بكات، به مه‌رجێك دیوان زانیاری به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه بدات له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه، ئه‌مه به سه‌رپێچییه‌كی دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار تۆمارده‌كرێ و سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه ئه‌مه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێ.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌هۆی داواكاری گشتییه‌وه داواكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانی دارایی تۆماربكات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌و كاره نه‌كرد.حه‌وته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بانگهێشت یان میوانداریی هه‌ر لایه‌نێك بكات كه سه‌ر به چاودێری دیوان بێت بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه.هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه داوای فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود شاره‌زایان له كاتی پێویستدا بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ بۆ به‌شداریی پێكردنیان له‌كاری چاودێری بۆی هه‌یه پاداشت و كرێیان به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزارییانه به پێی یاسا‌و رێنماییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان بۆ خه‌رج بكات.مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه.حوكمه كۆتاییهكانماددهی هه‌ژده‌م:یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوهكانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده).دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ.مادده‌ی نۆزده‌م:هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی چاودێری خۆیان بۆ ئه‌رك و كاری فرمانه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌ركێكیان بۆ كار‌و فرمانه‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و نابێ كار له پیشه‌و كارێكی دیكه‌دا بكه‌ن جگه له كتێپ دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی و وانه‌بێژی.مادده‌ی بیسته‌م:یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا.دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی بیست و دووه‌م:یه‌كه‌م: پێكهاته‌و فه‌رمانگه‌كانی دیوان و ئه‌ركه‌كانیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به پێڕه‌وێكی ناوخۆ دیار ده‌كرێ كه له دیوانه‌وه ده‌رده‌چێت.دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن رێنمایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.سێیه‌م: یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره(14)ی ساڵی 2000و پێڕه‌وی دیوانی چاودێری دارایی ژماره(212)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیست و چواره‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقهۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایهله پێناو پاراستنی دارایی گشتی و بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی روونی و كارایی ده‌وری چاودێری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و له‌پێناوی سه‌لامه‌تی سیسته‌می دارایی و خه‌رج كردنی خه‌رجیه‌كان له‌و لایه‌نانه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (3/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا. پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبهجێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت. سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن. چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام. د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام. ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام. ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام. و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام. ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت.مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رامه‌تی ئاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، ئاویش بۆ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان گرنگه‌و، له فراژوكردنـی ( التنمیه) ئابووری و رێكخستـنی پێوه‌ندیكاری و سیاسـهتـی نێوده‌وڵه‌تـی وئیقلیمی و ناوخۆ‌و، گۆڕانكارییه تازه په‌یدابووه‌كانی وڵاته‌كه‌دا رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ و، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ش كه سامانی ده‌رامه‌تی ئاو فراژوبكرێ و به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، پڕ به‌پێستی وه خزمه‌ت بهێنرێ (الاستخدام الامپل) زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه وه‌زاره‌تێكی سهربهخۆو پسپۆڕ، بۆ كاروباری ده‌رامه‌تی ئاو دابنرێ، جا، له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستان-عیراقپشــت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11) رۆژی(3/10/2006)ی‌دا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه خواره‌وه واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ژینگه.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ژینگه.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له پارێزگادا .مادده‌ی دووه‌م :وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا:یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن.دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان.سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه .چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن .پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه پهسهنكراوه.شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركهرو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی.حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه .نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه .ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان .یازدهم: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان.دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ پهسهنكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان .سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه .چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی .پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت .شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .مادده‌ی سێ یه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسهربهرشتیكردن و چاودێری كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی ئیش ده‌كات .وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بسپێرێت به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاویان ده‌زانێت. .دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و دهسترۆییانهی كه پێی ده‌سپێردرێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه مه‌رجه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ بێت یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دات،، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات به به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌با به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و، ژماره‌یه‌ك فرمانبه‌ریش هاوكاری ده‌كه‌ن .پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: ژماره‌یان له چوار كه‌س زێتر نابێ و، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی وپسپۆر بن.شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆییو پسپۆر بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستنی ژینگه‌و،ووشیاركردنهوهو ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وله ڕاگه‌یاندندا شاره‌زابێ.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری وخۆ پاراستن له تیشكاوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وپسپۆرو شاهرزاش بێت.مادده‌ی چواره‌م :ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه :یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1- وه‌زیر - سه‌رۆك .2- بریكاری وه‌زاره‌ت – جێگری سه‌رۆك .3- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان –ئه‌ندام.4- نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه:1- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.2- وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی3- وه‌زاره‌تی پلاندانان .4- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو .5- وه‌زاره‌تی ناوخۆ .6- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ .7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی .8- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی .9- وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی .10- وه‌زاره‌تی گهشتو گوزار .11- وه‌زاره‌تی كاره‌با .12- وه‌زاره‌تی بازرگانی.13- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.5- ئه‌ندامێكیش له خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆران له پاراستنی ژینگه،وه‌زیر دایده‌نێ وبۆی هه‌یه شاره‌زای تر به‌شدار پێ بكات به‌پێی پێویست.6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌كاتی پێویست دا.مادده‌ی پێنجه‌م :یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ، پێی ده‌ڵێن ( ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ی پارێزگا) . پارێزگار یان نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا .دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لایه‌نه‌كانی خه‌مخۆری پاراستن و چاككردنی ژینگه، له پارێزگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌ن خۆی ده‌ری ده‌كا.مادده‌ی شه‌شه‌م :یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌فته‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.مادده‌ی هه‌شته‌م :هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت.ماددهینۆیهم:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه.عدنان رشاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایه -به ئامانجی پاراستنی ژینگه‌و،چاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی گشتی وده‌رامه‌تی سروشتی و جۆراجۆریی زینده‌وه‌ر،به جۆرێ كه فراژوكاریی به‌رده‌وام زامن بكا‌و،له بواری ژینگه‌شدا هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمی،بێنێته‌دی و،ئه‌و بنه‌مایانه‌ش كه زیان به سه‌لامه‌تیی ژینگه ده‌گه‌ێینن ریقابه بكرێن و، ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی وپاشماوه‌ی چه‌ك وتفاق ومادده پیسكه‌ره‌كانی ژینگه،چارهسهربكرین وڕاماڵرێن،به‌و ئامانجانه،به‌زه‌روور زانرا،وه‌زاره‌تێ،له هه‌رێمدا به‌ناوی وه‌زاره‌تی ژینگه دابنرێ،ئه‌و ئهركوفرمانه بگرێته ئه‌ستۆ.به‌وجۆره،به پێویستیش زانرا،یاسایه‌ك دابنرێ،ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و، ئیش وكاری بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی دیاربكاو،ئه‌ركوفرمانی هه‌ریه‌كه‌یان رێك بخا.جا، به‌ئاواتی دهسهبهركردن ووهدیهێنانی ئه‌و ئامانجه...ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره(10)ی ساڵی 2007 یاسای ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
یاسای ژماره(10)ی ساڵی 2007 یاسای ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 20
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (7/5/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(10)ی ساڵی 2007 یاسای ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان-عێراقبهشی یهكهمپێناسهكانماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانیبهرامبهریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.سێیه‌م: ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا : ده‌زگای گشتی كاروباری (مین) له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن:ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا.شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا.حه‌وته‌م: (مین) : كه‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له قوتوۆیك دا ئاماده ده‌كرێ به ئامانجی كوشتنی كه‌سان وبرینداركردنیان وتێكشكاندنی ئۆتۆمبێل ووێرانكردنی موڵك وماڵی دیكه وبه‌هۆی ئه‌و كه‌سه، یان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوه به ئامانج ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، یاخود به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كات.هه‌شته‌م: كاروباری مین : ئه‌و كرده‌وانه‌ن كه له پێناوی كه‌م كردنه‌وه‌یی كاریگه‌ری ئابووری وژینگه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مینانه یاخود ئه‌و بڕه‌ی كه نه ته‌قیون ئه‌نجام ده‌درێن وئه‌و چالاكییانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به‌لابردنی مین و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌مه‌ترسیه‌كانی و یاریده‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه بوونه‌ته‌قوربانی وتێك وپێكدانی یه‌ده‌گی عه‌مبار كرا‌و له مینی نه‌ته‌قیو وهاریكاریی وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردن به‌كارهێنانی(مین)ی دژه تاكه‌كان له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تان.به‌شی دووهمدامهزراندن وئامانجهكانماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتی كاروباری مین له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدا) وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده به‌سترێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ده‌زگا كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی وسه‌ر بهخۆییهكی دارایی وكارگێڕی هه‌یه.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجی ده‌زگا به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌و مینانه‌ی چێندراون وئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه له جه‌نگه‌كانی پێشوو دانراو نه‌ته‌وه ونهتهقیونهتهوه.دووه‌م: كاركردن له پێناوی هوشناركردنهوهو رۆشنبیركردنی هاووڵاتیان له هه‌رێمدا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی (مین) له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندن وبه‌رنامه‌كانی خوێندن دا.سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی پێویست بۆ قوربانییه‌كانی (مین).چواره‌م: هاویكاری وبه‌شداریی كردن له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی (مین)ی دژه كه‌س وبه‌شداریی كردن له كۆنگره وكۆڕی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری (مین).پێنجه‌م: هاو ئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌لأ رێكخراو‌و مه‌ڵبه‌نده خاوه‌ن پسپۆرییه‌كانی هاو شێوه‌ی ده‌زگا له‌ناو هه‌رێم وده‌ره‌وه‌یدا به جۆرێكی وا كه ئامانجه‌كانی ده‌زگا بێنێته‌دی.به‌شی سێیهمپێكهاتهكان ودهستهڵاتهكانماددهی پێنجه‌م:ده‌زگا له‌مانه پێك دێ :ـیهكهم: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه وده‌بێ بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وشاره‌زایی پسپۆریشی له‌و بواره‌دا هه‌بێت وبه‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مزرێت.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت ولهم بواره‌دا شاره‌زا بێت وجێگه‌ی سه‌رۆك له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی ده‌گرێته‌وه‌و به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وبهپلهی تایبه‌ت داده‌مزرێ.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕ بێت.پێنجه‌م: ده‌زگا له‌هه‌ر پاریزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی بۆ كاروباری (مین)ی ده‌بێ وهه‌ر یه‌كه‌یان بهڕێوهبهریكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت.مادده‌ی شه‌شه‌م:ده‌زگا ئه‌نجومه‌نێكی كارگیریی ده‌بێت وله‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم : سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆكه.دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه وله‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگا ئه‌ندامن.چواره‌م: هه‌ر شاره‌زایه‌ك یان راوێژكارێك سه‌رۆك ده‌زگا ده‌ستیشانی بكات له‌ناو ده‌زگا یا له ده‌ره‌وه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگا.دووه‌م: په‌سندكردنی موڵه‌تدانی كاری رێكخراو وكۆمپانیا( ناوخویی وبیانیه‌كان) ئه‌وانه‌ی كار له بواری كاروباری (مین) ده‌كه‌ن، وله‌لای وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراون.سێیه‌م: به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌س ورێكخراوی ناوخۆیی كه‌كار له بواری كاروباری مین ده‌كه‌ن ولهگهلأ كۆمپانیا ولایه‌نی بیانی وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.چواره‌م: كاركردن له پێناوی ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی وزانیاریی له‌گه‌لأ ده‌وڵه‌تان ورێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بواری كاروباری مین وئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.پێنجه‌م: پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له ده‌زگادا.شه‌شه‌م: په‌سندكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ ئه‌و هاوكارانه‌ی ده‌زگا كه تووشی پێكان یان مردن ده‌بن له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان یان به‌هۆیه‌وه.حه‌وته‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.هه‌شته‌م:سه‌رۆك بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به‌جێگره‌كه‌ی یا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگاكه بسپێرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌نجومه‌نی كارگیریی ئه‌م كار‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێ:ـیهكهم: ئاماده‌كردنی هه‌موو زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری (مین) وده‌ستنیشانكردنی گرنگترینیان له بواری نه‌هێشتنی (مین) دا.دووه‌م: كاركردن له پێناوی هاو ئاهه‌نگی ورێكخستنی پرۆسه‌كانی لابردنی (مین) له‌گه‌لأ هه‌موو فه‌رمانگه وده‌زگا حكومه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمدا.سێیه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا له مه‌یدانی كاروباری مین له چوارجێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌موو چالاكی وكاری جێبه‌جێ كرا‌و وكێشه وپێشنیازه‌كانی ده‌زگای تێدا دیاری ده‌كرێت.پێنجه‌م: دانانی پلانێكی ساڵانه و پێنج ساڵی ودرێژ خایه‌ن بۆ ده‌زگاكه.شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ده‌زگاكه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سندكردنی. مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت وله كاتی ئاماده نه‌بوونی دا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌ر سێ مانگ جارێك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك یا له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی وگه‌ر پێویستیشی كرد به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆده‌بێته‌وه.سێیه‌م: ڕاده‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبریاره‌كان به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ وله كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی تێدا داوه.به‌شی چوارهمحوكمهداراییهكانماددهی ده‌یه‌م:داهاته‌كانی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـیهكهم : ئه‌و پارانه‌ی كه حكومه‌تی فیدرال وحكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كات.دووه‌م : ئه‌و به‌خشین وپیتاكانه‌ی كه رێكخراوه نیودهوڵهتیهكان ورێكخراوه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه ده‌وله‌تی ونا حكومیه‌كان بۆ هه‌رێمی ته‌رخان ده‌كه‌ن.سێیه‌م: ئه‌و به‌خشش ویارمه‌تیه خۆ جێیانه‌ی كه بۆی دیت به‌مه‌رجێك بیانی بن وبه‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت.مادده‌ی یازدهم:ده‌زگا له‌باج وره‌سمه‌كان ده‌بووردرێ.مادده دوازدهم:یه‌كه‌م: له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌زگا، یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت پیاده ده‌كرێت.دووه‌م : ژمێریاریی ده‌زگا ده‌كه‌وێته به‌ر پشكنینی چاودێری دارایی.به‌شی پێنجهمحوكمهكۆتاییهكانماددهی سێزده‌م:ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌س یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بێ مۆله‌ت وره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌چنه ناو كێڵگه‌كانی مین، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیشانه دیاریكراوه‌كان بۆ نیشانكردنی ناوچه‌پیس بووه‌كان به (مین) ده‌گۆڕن بداته دادگا بمه‌وناوه‌ی كه ئه‌و نیشانانه له موڵك وماڵی هه‌رێمن.مادده‌ی چوارده‌م :ده‌زگای بۆی هه‌یه:ـیهكهم: ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌رخان بكات به پێی سروشتی كاری هه‌ر یه‌كێكیان وڕاده‌ی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ.دووه‌م : دڵنیایی كردنه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌زگا له دژی مه‌ترسی رووداوی (مین) وله‌كاتی پرۆسه‌كانی كاروباری (مین)دا.مادده‌ی پازده‌م:خزمه‌تكردن له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان ورێكخراوه ناوخۆیی وخۆجێبه‌تی وبیانی كه كار له بواری كاروباری (مین) له هه‌رێمدا ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تی فرمان بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگا حیساب ده‌كرێت.مادده شازده‌م:سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده حه‌ڤده‌م:كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده هه‌ژده‌م:پێكهاته‌كانی ده‌زگا به‌پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.مادده‌ی نۆزده‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی بیسته‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده كرێته‌وه.عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عێراقهۆیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه-له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی كه عیراق به‌گشتی وكوردستان به‌تایبه‌تی پێیدا تێپه‌ڕین كه خۆی له حكوومه‌ته دكتاتۆرییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا ده‌نواند، به‌تایبه‌تی رژێمی به‌عسی له ناوچوو به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی چه‌نده‌ها جه‌نگ له دژی گه‌لی كوردستان وههڵمهتهكانی جینۆساید، جگه‌له جه‌نگی عێراق ـ ئێران وئه‌وه‌ی لێیان كه‌وتۆته‌وه له بڵاو بوونه‌وه‌ی كێڵگه‌ی مین وته‌قه‌مه‌نی له گه‌لێك شوێنی هه‌رێم دا به شێوه‌یه‌كی چڕ، ئه‌مانه‌ش بوو نهتهمایهی دروستكردنی مه‌ترسی گه‌لێك ترسناك وتراژیدی بۆ هاووڵاتییان وبۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی سه‌ر شانی به‌رامبه‌ر به‌و مه‌ترسیانه جێبه‌جێ بكات وئاسانكاریی بۆ كاری رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تی وحكومه‌تییه‌كان بكات بۆ به‌شداریی كردن له‌م مه‌یدانه پڕبایه‌خ وزیندووه وله پێناوی پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌و كه‌ره‌سته ترسناكانهو له دواپیشدا دوورخستنه‌وه‌ی هووڵاتییان له‌مه‌ترسییه‌كانی، ئه‌وه‌ش مه‌یدانه‌كه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن وپه‌ره‌پیدانی ژێرخانی هه‌رێم فه‌راوانتر ده‌كات، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 9
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراقپشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (13)ی رۆژی (11/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 11 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق .دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری پیشه‌سازی.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه.- ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی دووه‌م:ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاڕاسته‌كردنی بزاڤی پیشه‌سازی و، به‌ره‌وچاكترگۆڕین و فراژوكردنی ( تگویر وتنمیه) كه‌رتی پیشه‌سازیی گشتی و كه‌رتی تێكه‌ڵ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، له‌بواری سه‌نعه‌تكاریی (ته‌حویلی و ته‌ركیبی و مه‌عریفی)و ده‌ستكرددا، ده‌گرێته ئه‌ستۆو، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كه‌وێته كار:-یه‌كه‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی(تنمیه) له هه‌رێمدا، سیاسه‌تی (ته‌صنیع) پێشنیاز دهكاو، ئامانج و(موئه‌ششه‌رات) بۆ كه‌رته‌كانی تایبه‌ت داده‌نێ.دووه‌م: پلانگه‌لی ساڵانه‌و، مامناوه‌ندو، پلانگه‌لی ماوه دوور، بۆ كه‌رته‌پیشه‌سازییه‌كان ئاماده ده‌كا.سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌ڵكی (الجدوی ) هونه‌ری و ئابووری، بۆ پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان ئاماده‌ده‌كاو، پێشنیازیش ده‌كا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له پلانگه‌لی فراژوكاریی هه‌رێمدا تۆمار بكرێن.چواره‌م: پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی بڕیاردراو جێبه‌جێ ده‌كات.پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی بزاڤی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و رێنماییشیان دهكاو، ئه‌نجامگه‌لی به‌جێهێنانی پلانه‌كانیش، له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ڕێگاچاره‌ی له‌باریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و، ڕه‌نێوهاته‌كانیشیان ( منتوجاتها) ده‌پارێزێ.شه‌شه‌م: دوای ئاماده‌كردنی دیراسه‌ت له‌سه‌ر كه‌ڵكی (جدوی) هونه‌ری و ئابووریی پرۆژه، ئه‌وجا، ئیجازه‌ی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لی پیشه‌سازی، یان به‌رفراوانكردن و گۆڕینی مه‌به‌سته‌كانیان ده‌دا.حه‌وته‌م: ریقابه‌ی چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان( المنتجات الصناعیه) به‌جۆرێ ده‌كا، كه له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاری جیهانیدا چونیه‌ك زامن بێ، ئامۆژگاری و رێنماییش ده‌رباره‌ی چاكتركردنی چۆنێتیی ئه‌م ره‌نێوهاتانه پێشكه‌ش ده‌كات.هه‌شته‌م: له‌چوارچێوه‌ی پلانگه‌لی فراژوكاریی پیشه‌سازیدا، له‌هه‌رێمدا، كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی داده‌مه‌زرێنێ و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات.نۆیه‌م: دانانی پلانگه‌لی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌ره‌وچاكترگۆڕینی پیشه‌سازی بۆ كه‌رته پیشه‌سازییه‌كان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سوود به ئامانجه‌كانی پلانگه‌لی فراژوكاری ببه‌خشێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه جۆری ره‌نێوهات( المنتجات) و خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازی چاكترببن و، ئیش وكاری ره‌نێوهێنه‌كی(الإنتاجیه) به‌ره‌و باشتر بگۆڕدرێ و، ئه‌ركومه‌سره‌فی كه‌متر ببـێ و، ته‌كنیكی تازه‌بابه‌تیان بچێته ناو.ده‌یه‌م: به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمدا، ئیجرائاتی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كێشه‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌گرێته به‌رو، هه‌نده‌ی پێوه‌ندیشی به بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.یازدهم: له‌ڕێگای خولی مه‌شق و، به‌هاوكاریی زانكۆكان و په‌یمانگه هونه‌رییه‌كان وناوهندو ده‌زگا پسپۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدار، له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، هێزی كار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، فراژوده‌كا(تنمیه)و به‌ره‌وچاكتری ده‌گۆڕێ.دوازدهم: سیسته‌می كاری ئیداره پیشه‌سازییه‌كان، به بزاڤی جۆربه‌جۆریشیانه‌وه به‌ره‌وچاكتر ده‌گۆڕێ و، به‌دووی جێبه‌جێكردنیاندا خه‌مخۆرده‌بێ.سیازده‌م: بنكه‌ی زانیاری، بۆ مه‌عریفه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی و مواصه‌فاتی هونه‌ریی پێوه‌ندیدار به چالاكییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات.چوارده‌م: به‌دووی جێبه‌جێكردنی به‌ندو به‌ست(الچوابگ)و رێنماییگه‌لی تایبه‌ت به سه‌لامه‌تیی سه‌نعه‌تگه‌ری و پیشه‌گه‌ریی ناو كارگه‌كاندا ده‌چێ.پازده‌م: هه‌نارده‌ی ره‌نێوهاتی پیشه‌سازیی( المنتجات الصناعیه) نیشتمانی دنه‌ده‌دات.شازده‌م: له پێشانگا پیشه‌سازییه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداری ده‌كا.حه‌ڤده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی و كۆمپانیا‌و ده‌زگا پیشه‌سازی و پسپۆڕه‌كاندا، رێكه‌وتننامه ده‌به‌ستێ كه له دایه‌ره‌و كارگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كار بكه‌ن.هه‌ژده‌م: دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی (مراكز) لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجیه نێوده‌وڵه‌تی و، نووسینگه راوێژكاره‌كاندا ده‌كه‌وێته هاوكاری بۆ به‌ره‌وچاكترگۆڕینی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه.- پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت -مادده‌ی سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن .وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، بۆیشی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی، به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، یان به هه‌ركه‌سێ له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، كه‌خۆی به له‌باری بزانێ بسپێرێ.دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانیدا.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت: له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:وه‌زیر: سه‌رۆكه.بریكاری وه‌زاره‌ت: جێگری سه‌رۆكه.ڕاوێژكاره‌كان: ئه‌ندامن.به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان: ئه‌ندامن.هه‌ر شاره‌زایه‌كی دی، كه‌وه‌زیر له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه یان له ده‌ره‌وه‌یدا به‌باشی بزانێ: ئه‌ندامه. مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌پێی رێنمایی، ده‌رماڵه به‌كارمه‌ندان به‌پێی سروشتی ئیشه‌كه‌ی یان جێگای جوگرافیی ئیشه‌كه‌ی یان به‌پێی به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی یان به‌پێی به ئه‌زموونیی ئه‌و كارمه‌نده، ببه‌خشێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان وئیشه‌تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن .دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك له‌ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا، به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه یان یه‌كیانبخات، یان ئیلغایان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته‌كار و له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی ( وه‌قایعی كوردستان )دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان-عیراقهۆكارهكانی دانانی ئه‌م یاسایه –له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی تازه دانراوه‌و، دایه‌ره‌كانی كاره‌بایشی لێ دابڕكراوهو، بۆ ئه‌وه‌ش كه كه‌رته پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێم یه‌كبخرێن و سه‌رپه‌رشتیی بزاڤ و ئاڕاسته‌كردنیان بكرێ و موراقهبهكردنی جۆر‌و چۆنێتیی ره‌نێوهاته پیشه‌سازییه‌كان (المنتجات الصناعیه) مهیسهرببـێ وله‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی به‌ركاردا چونیه‌ك زامن بێ و، چۆنێتییان چاكتر بكرێ و، ئیش وكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و بهڕێوهبهرایهتییهگشتییهكانیشی رێك بخرێن، له‌به‌ر ئه‌وه، زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه یاسایه‌ك بۆ دیاركردنی ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابنرێ و ئه‌ركوفرمانی یه‌كه به‌یه‌كه‌یان رێك بخات، جا، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌وانه ئه‌م یاسایه دانرا....
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 11
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (8)ی رۆژی (25/9/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره( 12 )ی ساڵی / 2006یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م :مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریانه :یه‌كه‌م:هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق.دووه‌م:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم .سێیه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.چواره‌م:وه‌زیر : وه‌زیری گواستنه‌وه.پێنجه‌م:بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت.شه‌شه‌م:ده‌سته‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌ت، خۆی له هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه به‌رپرسه له هه‌رێمدا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،.حه‌وته‌م:گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی :گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و رێبواران و شتومه‌كه ( بضاعه) به هۆی ئۆتومبیل وشه‌مه‌نده‌فه‌ران له‌ناوه‌وه‌ی شاران و له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا،.هه‌شته‌م:گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی : گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و شتومه‌كه له نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا .نۆیه‌م:گه‌راج : ناوچه‌یه‌كی دیار كراوه له زه‌وی و بینایه‌و سه‌ر گیراوی له‌سه‌ر دروست كراوه بۆ ئاسانكاری كاره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ناوه‌وه‌و نێوانی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا .ده‌یه‌م:فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی : فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه، حكومه‌ت له هه‌رێمدا دیار ده‌كا بۆ جموجۆلی ئاسمانی به‌ره‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌یدا . رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگ و كۆچبه‌ری و، تهندروستیو، حیجری ته‌ندروستی بۆ ئاژه‌ڵان و، رووه‌كان ده‌گرێته به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكاری دیكه‌ی هاوشێوه‌یان .یازدهم:فڕۆكه‌خانه : گۆڕه‌پانێكی دیار كراوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی یان له‌سه‌ر رووی ئاودا، بینایه‌و دامه‌زراوو ئامێر‌و ئامرازی تێدایه . هه‌مووی یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و ده‌رچوون و جموجۆلی فرۆكه ته‌رخان كراوه .مادده‌ی دووه‌م :ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت:یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی تۆره‌كانی هێڵی ئاسنی و، به‌ستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌یدا . هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌خانوبه‌ره . دووه‌م: رێكخستنی كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی .سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی گه‌راجه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و گه‌شتیاران و بیناكردن وبه‌كرێدانی گه‌راجه‌كان.چواره‌م: رێكخستن وكارگێریه ئاسمانیه‌كان و فرۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان .پێنجه‌م: فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جموجۆلی ئاسمانی به جۆرێك، كه سهلامهتیو خۆشڕه‌وشیه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و رێك و پێك زامن بكات .شه‌شه‌م: دامه‌زراندن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فرۆكه‌خانه‌كان به پێی ئه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له رێكخراوی ICAO پشتی پێ به‌ستراوه .حه‌وته‌م: دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌و، سه‌رپه‌رشتیكردن لهسهرجێبهجێكردنی و، هاوكاری كردنیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا .هه‌شته‌م:چاكردنی ئاستی به‌جێگه‌یاندنی گواستنه‌وه و دانی مۆڵه‌ت جگه له گواستنه‌وه‌ی گه‌شت و گوزار، به پێی ئه‌وبه‌ندو به‌ستانه‌ی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریان ده‌كات .نۆیه‌م:به‌پێی ڕه‌وش وره‌فتاری نێوده‌وڵه‌تی، دامه‌زراندن و فراوان كردن وسه‌رپه‌رشتی كردنی وێستگه‌كانی كه‌شناسی و چاودێری بومه‌له‌رزه وئامرازو ئامێری پێویستی بۆ دابین ده‌كات.ده‌یه‌م: هاوبه‌شی كردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له پاراستنی ژینگه‌دا .یازدهم:هاندانی ململانێ و خه‌مڵاندنی توانای ململانكاریه‌كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به جۆرێك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات.دوازدهم: دانانی هه‌موو ڕێنماییه زه‌رووره‌كان بۆ زامنكردن و وه‌گه‌رخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، به پێی سیاقاتی كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی .سێزده‌م: چاكردنی ئاستی به جێ گه‌یاندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و، دۆزینه‌وه‌ی چاكترین شێوازی گۆرین .چوارده‌م:ئیجازه به كۆمپانیاكانی ئه‌و هێڵه ئاسمانیه ده‌دات كه بۆ مه‌به‌ستی باشتر كردنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا بكه‌ونه‌كارو، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره نوسینگه‌كانی ووشكانی.پازده‌م: رێز له به جێهێنانی گشت پێكهاته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێ كه پێوه‌ندیان به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌یه . شازده‌م:سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له هه‌موو خاڵه‌كانی په‌رینه‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمداو وه‌رگرتنی كرێ و مزه (الرسوم) وبه‌كارهێنانی مه‌نه‌فێست به‌پێ ی یاساكان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان.مادده‌ی سێیه‌م :یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت و،سه‌رپه‌رشتیكردن ورقابه‌كردنی وه‌زارته‌كه‌یه‌و هه‌مووبریار وفرمان وڕێنماییه‌كانیش پیوه‌ندیان به ئه‌رك و فرمان وپێكهاته‌و سه‌لاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه، هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا،له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا،چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌وئه‌نجومه‌نه‌دا.دووه‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییات،كه‌وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته كردن و، سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه. سێیه‌م- راوێژكاره‌كان : له چوار كه‌س زێتر نابێ‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆییان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌رده‌ش بن.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری :ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت :یه‌كه‌م: وه‌زیر/ سه‌رۆك .دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت / جێگری سه‌رۆك .سێیه‌م: سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێم / ئه‌ندام .چواره‌م: به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه / ئه‌ندام .پێنجه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی/ ئه‌ندام. شه‌شه‌م:ڕاوێژپێكراوان و شاره‌زایانی بواری گواستنه‌وه له‌ناو وه‌زاره‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌وانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ئاماده بوونیان به‌زه‌روور ده‌زانێ به‌مه‌رجێ له چوار ئه‌ندام تێنه‌په‌ڕن و مافی ده‌نگدانیان نیه. ئه‌ندامن.مادده‌ی پێنجه‌م : پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:1- نووسینگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.2- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت : فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت. 4-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری گواستنه‌وه‌ی ووشكانی و هێڵه‌كانی ئاسن: فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.5- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشبینی( الانواء) كهشو هه‌واو بومه‌له‌رزه:فه‌رمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێت.6- ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و راسته‌خۆ بهوهزیرهوه په‌یوه‌ست ده‌بێ و پێكهاته‌و ئه‌ركه‌كانی به یاسا رێك ده‌خرێ.7- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ.8- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی: فه‌رمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه بڕوانامه‌ی زانكۆی ههبێماددهی شه‌شه‌م :ئه‌ركوفرمان و ئیشه تایبه‌تیه‌كانی و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بهپێڕۆ دیار ده‌كرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م :وه‌زیر، بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه، له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان، بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخات یان پۆچه‌ڵیان بكاته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م :وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێكهوتنامهوه گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا‌و لایه‌نه بیانیه‌كان له بواری گواستنه‌وه‌دا مۆربكات دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.مادده‌ی نۆیه‌م :هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ كاری پێناكرێ .مادده‌ی ده‌یه‌م :پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.مادده‌ی یازدهم: ئه‌م یاسایه، له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قایعی كوردستان )ه‌وه، بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایهلهبهر ئه‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، تازه دانراوه‌و، بۆ ئه‌وه‌ش، كه داموده‌زگاكانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه، به‌پێی ڕه‌وشی یاسای هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، چالاكی توانستی پتر بكرێ و ئه‌ركوفرمانی خۆی به ئاسانی پیاده بكا‌و، ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی فه‌راهه‌مكردن و دامه‌زراندنی تۆڕه‌كانی هێڵی ئاسندا بێته‌دی و كاروباری ڕێگای ئاسمانی و فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نیه‌كان ڕێك بخرێن و سیاسه‌تی گشتیی گواستنه‌وه دابنرێ و له، جێبه‌جێكردنیدا، سه‌رپه‌رشتی بكرێن و، كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی (البری) رێگاكانی ئاسمانی رێك بخرێن و، گواستنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر كاران و شمه‌ك (البچائع) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له ناو شاره‌كانی هه‌رێم و، له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا، به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌بچێ و، هه‌موو كاروباری گواستنه‌وه، به‌م وه‌زاره‌ته تازه‌یه بسپێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌روور زانرا، یاسایه‌ك دابنرێ، كه ئه‌ركوفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و بهڕێوهبهرایهتیهكانیشی دیار بكات، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه، ئه‌م یاسایه دانرا. ...
یاسای ژماره(13 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
یاسای ژماره(13 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمی كوردستان-عێراق | 13
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان- عێراقپشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (28)ی رۆژی (26/6/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره(13 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمی كوردستان-عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم.سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری دادی هه‌رێم .چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی داد.پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد.ئامانج و ئه‌ركه‌كانی وهزارهتماددهی دووه‌م:یه‌كه‌م : ئامانجی وه‌زاره‌ت به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له هه‌رێم و پاراستنی مافی هاووڵاتیانه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردن و ئاماده‌كردنی یاساكان و ڕێزگرتن له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به جۆرێكی وا به‌رگری له مافی مرۆڤ بكات و له‌گه‌لأ جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و عه‌هد و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیه‌وه بگونجێ.دووه‌م : وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1- به یاسا كردن و سه‌یركردنی ناكۆكییه كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان و ده‌سته‌به‌ر كردنی یه‌كێتی یاساكاریی و ده‌ربڕینی بیروڕا له‌باره‌ی كاروباری یاسایی بۆ كوردستانی عێراق و ده‌زگاكانی.2- تۆماركردنی ته‌سه‌روفی خانووبه‌ره و حوكمه‌كانی دادوه‌ریی له‌باره‌ی مافی عه‌قاری و ڕیكخستن و به‌هێز كردنی ته‌سه‌روفی یاسایی و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی لێیه‌وه دروست ده‌بن و سیفه‌تی فه‌رمیان بخرێته سه‌ر.3- چاودێری كردنی كاروباری ناكامان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و مرۆڤایه‌تیه‌وه به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.4- پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی مافه‌كانی هه‌رێم و مافی هاووڵاتیان و ئاسانكاریی كردنی رێكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كان و بڕیاره‌كان.5- ئاماده‌كردنی پلانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و به‌دوداچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی.6- ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و دابه‌شكردنی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ دابین كردنی ئاگاداری فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی هه‌رێم و هاووڵاتیان له یاساكارییه ده‌رچووه‌كاندا.7- ئاماده‌كردن و شیاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كادیری یاسایی بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم.8- پێداچوونه‌وه و وردبینی كردن و پشكنینی تۆماره‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی، بۆ دابین كردنی دادوه‌ریی و ده‌ستپاكی و شیاویی له جێبه‌جێ كردنی كار‌و چاڵاكیه‌كانی دا.9- به‌ستنی كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان به دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌مییز و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی داده‌وه، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت.10- هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت.11- به‌شداریكردن له نرخاندنی یاسا كارپێكراوه‌كان بۆ زانینی ڕاده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ واقعی په‌ره‌سه‌ندوو و په‌یوه‌ندیی به مافی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردستانییه‌وه.12- لێكۆڵینه‌وه له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان و به‌شداریكردن له چاودێری كردنی دیارده‌ی تاوانكردن و ناكۆكیه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان به هاوكاریكردن له گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا.13- هاوكاری كردن له‌گه‌لأ لایه‌نه دادیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدرالی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاوانكاران وجێبه‌جێكردنی حوكم وبڕیاره‌كانی دادوه‌ری.پێكهاته‌كانی وهزارهتماددهی سێیه‌م:وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:-یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنیان و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویش هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كاروباره یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێن به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بداته بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌رێوه‌به‌ر گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا.دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری یاسایی و هونه‌ریی و دارایی و كارگێریی و رێكخستن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ به مه‌رجێك بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت كه له پانزده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانه‌مه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسا هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.پێنجه‌م: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێت و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ له سنفی دووه‌م بێت.شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه ده‌بێ دادوه‌ر بێ له سنفی یه‌كه‌م.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی داد له مانه پێكدێ:1- ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری.2- ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادیی.3- داواكاری گشتی.4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره.5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت له یاسا و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بێت به‌رێوه‌ی ده‌بات و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی ده‌لكێن:أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی جێبه‌جێ كردن (تنفیژ).ب- فه‌رمانگه دادنووسیه‌كان.ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری ناكامه‌كان.د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان).دووه‌م: ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و تایه‌بتمه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌پێی یاسا تایبه‌تیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی وا كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وازاره‌ت پێكدێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی داد) و له مانه پێكدێ:-1- وه‌زیر : سه‌رۆك.2- بریكاری وه‌زاره‌ت : ئه‌ندامه و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.3- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری : ئه‌ندامه.4- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادی : ئه‌ندامه.5- سه‌رۆكی داواكاری گشتی : ئه‌ندامه.6- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد: ئه‌ندامه.7- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كانی داد: ئه‌ندامه.8- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری: ئه‌ندامه.9- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانوو به‌ره: ئه‌ندامه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن له مانگێكدا جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێ و سه‌رۆك بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی نائاسایی داوای به‌ستنی بكات هه‌ر كاتێك پێویستی به‌وه هه‌بوو.سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی و به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان كۆده‌بێته‌وه و بریاره‌كانی به زۆرینه‌ی دهنگیئهندامه ئاماده‌بووه‌كان ده‌رده‌چێ و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆكی له گه‌ڵدایه.چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن سكرتێرێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ، كاروباری ئه‌نجومه‌ن رێك ده‌خات و خشته‌ی كاره‌كانی ئاماده ده‌كات و به ئه‌ندامه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و قه‌زییانه پوخت ده‌كاته‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌می له گه‌ڵ گه‌یاندنی بڕیاره‌كانی دا‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ :-یه‌كه‌م : دانانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی ئامانجه‌كان و پلانی ساڵانه‌ی له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ده‌ستنیشانكردنی بنه‌ما یاسایی و كارگێریی و دارایی و ئابووری و هونه‌ری كه ده‌یه‌وێ له وه‌زاره‌تدا په‌یڕه‌و بكرێت به جۆرێكی وا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رببڕێ و ئه‌وه‌ی به باشی ده‌زانێ له راسپارده‌كان له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات.دووه‌م : ئاماده‌كردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و میلاكه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی ئه‌و راسپاردانه‌ی به باشی ده‌زانێ له باره‌یانه‌وه.سێیه‌م : پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی له ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازه‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه رێگه له‌به‌ر ده‌م كاری ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌گرن یاخود بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه پێی سپێردراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی كه وه‌زیر ده‌یان نێرێ.چواره‌م : لێكۆڵینه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه وه‌زاره‌ت به‌نیازه پێشنیازیان بكات.مادده‌ی حه‌وته‌م:سه‌رۆكه‌كان و داده‌وره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (استئناف) له هه‌رێمدا له رووی كارگێریی و رێكخستنه‌وه به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و رێكخستی كاروباری كارگێریی و دادگاكان و ده‌زگا دادییه‌كان ئه‌مه‌ش به‌رێكه‌وتن له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت.مادده‌ی هه‌شته‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادوه‌ر ئینتیداب بكات به دادوه‌ری ته‌مییزیشه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا.مادده‌ی نۆیه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیكه یان به‌ش یاخود هۆبه‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یاخود لێك بدات یاخود هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به پێی پێویستی كاره‌كان له كاتی پێویستدا.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یاسای (وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان-عێراق)ی ژماره 12ی ساڵی 1992 و هه‌مواركراوه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و پێڕه و رێنماییه‌كانی كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌رچوون ده‌مێننه‌وه به‌جۆرێك كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن تاكو ده‌رچواندنی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.مادده‌ی یازدهم:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.مادده‌ی دوازدهم:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سێزده‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌چوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.عه‌دنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان- عێراق- هۆیهپێویستیهكانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه -له پێناو پته‌وكردنی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان وسه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری ورێزگرتن له ماف وئازادیه‌كان و، به مه‌به‌ستی پێویستی په‌ره‌پێدانی ده‌زگاكانی داد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌رپرسیه‌تی له ئه‌ستۆ دایه بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی، بۆیه پێویستی وای خواست دووباره هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی داد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ دابمه‌زرێته‌وه تاكو بتوانێ ئه‌ركه یاسایی ودادیهكانی خۆی جێبه‌جێ بكات وكاری دادوه‌ری لێ جیابكاته‌وه به‌و ناوه‌ی به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له‌گه‌لأ دۆزینه‌وه جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی وپهیوهستی له نێوان وه‌زاره‌ت وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وبه مه‌به‌ستی دابینكردنی بنه‌مای سه‌روه‌یی یاسا وپه‌ره‌پێدانی پیاده‌كردنی یاساكان وله‌سه‌ر رێنمایی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه بۆ دابین كردنی ئه‌مانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....