به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر خســتنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (24/1/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:
یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006 یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق ژماره (3) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
ماده‌ی یه‌كه‌م:
- ئه‌و به‌ده‌ركردنه‌ی (الاستپناء) له هه‌مواركردنی یه‌كه‌می مادده‌ی چواره‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراودا هاتووه سه‌باره‌ت به مه‌رجی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
- مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت داده‌نرێت به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت.
ماده‌ی دووه‌م:
- بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موارده‌كرێت وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ئه‌نجومه‌ن به باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و له‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان پێك دێت)
- بڕگه (2) له‌هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگرێكی ده‌بێت)
- بڕگه (3)له هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی بدات.
- ب- له‌كاتی ئه‌ماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
- بڕگه (2)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
- ( له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆكدا جێگره‌كه‌ی كار‌و فه‌رمانی پۆسته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان تا ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌ی (15) رۆژو پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ).
ماده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی به‌سه‌ریدا كراوه هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته خۆ:-
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
- وه‌زاره‌تی داد
- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی
- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوویه‌كان
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
- وه‌زاره‌تی پلاندانان
- وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ
- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان
- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
- وه‌زاره‌تی كاره‌با
- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
- وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان
- وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
- وه‌زاره‌تی بازرگانی
- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی
- وه‌زاره‌تی ژینگه
- وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی گه‌یاندن
- ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێم بگرێته خۆ.
ماده‌ی چواره‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان ره‌شاد موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق