یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت له هه‌رێمدا | 10
البحث عن القانون
- البحث بالكلمة: يبحث عن الكلمة التي أدخلتها في المواد والنص الرئيسي للقانون.
- البحث بالذكاء الاصطناعي: يبحث في المواد ويسرد جميع المواد ذات الصلة.
القوانين
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت له هه‌رێمدا | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان– عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت له ههرێمداماددهی یه‌كه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و ماف و ئیلتزامات و كاروباری كارمه‌ندانیان ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات.یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـــ.دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ژینگه.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن).مادده‌ی سێیه‌م:وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان).مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و وه‌زرش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان).مادده‌ی پێنجه‌م:وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار).مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی).مادده‌ی حه‌وته‌م:رێكخستن و هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته لێكداروه‌كان به یاسا رێكده‌خرێنه‌وه‌و، كار ده‌كرێ به‌و پێره‌و و رێنماییانه‌ی كه له باره‌یانه‌وه ده‌رچوون تا ده‌رچوونی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ناكۆك بن.مادده‌ی نۆیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهبهمهبهستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (12) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (12) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای وه‌زاره‌تی دادبهناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:38مێژووی بڕیار 21/11/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12) ساڵی 1992یاسای وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهشی یهكهمماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم.3-وه‌زیر: وه‌زیری دادی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ئه‌ركه‌كانی به‌جێ دێنێ بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ری له رێگه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌كارخستنی یاساكان و رێزگرتن له ناوه‌رۆكه‌كانی ده‌قاو ده‌ق به شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ر به‌خۆی قه‌زا (القچاء) و پارێزگاری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌لێن و اوه‌رنامه نێو ده‌وڵه‌تی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان پێیانه‌وه هه‌یه.مادده‌ی سێ یه‌م:وه‌زیر سه‌رۆكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی كاره‌كانیدا و له‌وه‌وه بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی سه‌باره‌ت ئه‌ركه‌كاكنی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت گكارو باره ئیداری و هونه‌ریه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی تردا له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌رپرسیاره به‌و مانایانه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێككدێ:1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: به‌رێوه‌به‌رێك به‌رێوه ده‌با كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی داد: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی ی به‌رێوه‌ی ده‌با كه ده‌بی داوه‌رێك بێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له پۆلی دووه‌م بێ و له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێك دێ:یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی كار‌و باری ئیداری به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، كه باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه‌ی پێكدێ:أ-به‌شی ژمێریاری .ب-به‌شی پێداچوونه‌وه.ج-به‌شی كه‌سان.د-به‌شی خزمه‌ت گوزاری و ئیداری.دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری و یاسایی كه به‌رێوه‌به‌رێگ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆ وه‌رگرتبێ له‌م به‌شانه پێكدێ:أ-به‌شی په‌یوه‌ندی دادوه‌ری.ب-به‌شی په‌یوه‌ندی یاسایی.ج-به‌شی راگه‌یاندنی یاسایی.سێ یه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی ی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون كه به‌رێوه‌به‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا باوه‌رنامه‌یه‌كی زانكۆی وه‌رگرتبێ و له‌م به‌شانه پێكدێ:أ-به‌شی نه‌خشه‌دانان.ب-به‌شی سه‌رژمێری. به‌شی دووهمدام و ده‌زگای دادماددهی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد پێكدێ له:1-دادگای مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و دایه‌رانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن.2-ئیدیعای گشتی.3-دیوانی تۆماری یاسایی.4-ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری.5-به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌سته‌ی گشتی تۆماری موڵك.دووه‌م: دام و ده‌زگاكانی داد ئه‌رك و كاره تایبه‌ته‌كانیان به پێی یاسا تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان به‌جێ دێنن به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نانكۆك نه‌بن.به‌شی سێ یه‌م: چه‌ند حوكمێكی گشتیماددهی شه‌شه‌م:وه‌زیری دا بۆی هه‌یه هه‌ر دادوه‌رێك له‌گه‌لیاندا دادوه‌ری دادگای ته‌میزیش (انتداب)بكا بۆ دایه‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی حه‌وته‌م:1-ئه‌رك و كاره تایبه‌تییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت ب پێره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویست به‌رێوه‌به‌رێتی به‌ش و لقی نوێ پێك بێنێ یابیخاته پاڵ یه‌كتر.3-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ئاسانكردنی به‌جێهێنانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی هه‌شته‌م:گشت ئه‌و دایه‌ره داوه‌ریانه‌ی له وه‌وه به‌رپابه‌ندی ده‌سه‌ڵاتلی ناوه‌ندی بوون به وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمه‌وه ده‌به‌سترێت.مادده‌ی نۆیه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ. نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌ركه‌وتووانه به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتی یانه‌ی ساوا پێپهری كه تووانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌ست ئه‌نجام دا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌ن نیشتمانی كوردستانی عێراقی لێ هاته كایه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه به دوایدانران به تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن ژمارە (3)ی ساڵی 1992 كه بڕباری دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمیشی تیادا دراوه، پێویست بوو یاسایه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تی داده دابنرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 41
یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 41
یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 30مێژووی بڕیار 9/6/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/ 5/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12) ساڵی 1993 یاسای خوێندنی باڵا‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1-كوردستان: كوردستانی عێراق.2-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.3-ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی كوردستانی عێراق.4-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم.6-ده‌زگا: ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم.ده‌روازه‌ی یهكهمدامهزراندن و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:ئه‌نجومه‌نێكی به پێی ئه‌م یاسایه بۆ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكدێ كه به پێی مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1992 به سرۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به باشی ده‌كا و كۆنگره ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه ده‌با.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامه‌تی ئه‌مانه پێكدێ.1-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری سه‌رۆك.2-وه‌زیری په‌روه‌رده 3-سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم.4-سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم. 5-حه‌وت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ده‌رس وتنه‌وه (الهیئات التدریسیه) له‌وانه‌ی به پله‌ی پرۆفیسۆر (استاژ) یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(استاذ مساعد) له كاتی پێویستدا له‌گه‌ل له‌به‌ر چاو گرتنی بواره‌كانی پسپۆریدا.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌و پێویستییه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزوتنه‌وه‌ی دانان و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێران له زانكۆ و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.2-دانانی نه‌خشه‌ی پێویست بۆ هاندانی زانستی و ئاكادیمی زمان و رۆشنبیری ئاشووری و توركمانی له كوردستاندا.3-پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی زانكۆكان و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.4-داننان به ده‌زگا و زانكۆی و زانستییه بیانیه‌كاندا و بڕیار له‌سه‌ر دانی بنچینه‌كانی هاوتایی و (العدل) پله و باوه‌ر نامه زانستییه‌كان.5-دیاریكردنی بنچینه گشتیكه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا.6-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی زانكۆی تر یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له‌یه‌كدان یا گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌رێمدا.7-بڕیار له‌سه‌ر دانی كردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگا ی نوێ له هه‌رێمدا.8-پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكان و سه‌رۆكی ده‌زگا و عه‌میده‌كانی كۆلێج و په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا.9-بڕیار له‌سه‌ر دانی رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری رۆشنبیری و زانستی له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان و زانكۆكان و ده‌زگاكانی تر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.10-ئاماده كردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.11-سه‌لماندنی رێكه‌وتنامه سێ قۆلیه‌كانی نێوان زانكۆ و ده‌زگا و ده‌زگا زانستی و رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.12-پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی كارگه‌رانی په‌یوه‌ندیی رۆشنبیری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا له كاتی پێویستی دا.13-ده‌ركردنی رێنمایی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه له پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له ده‌رچوونیانه‌وه و به دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له ئه‌ندامانی یا له كه‌سانی تر به پێی پێویست پێك بێنێ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌كردنی راپۆرت له باره‌یانه‌وه پێش سه‌یر كردنی ئه‌م باسانه.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له مانه پێكدێن:1-زانكۆكانی هه‌رێم.2-ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا.ده‌روازه‌ی دووهمزانكۆكانماددهی نۆیه‌م:زانكۆ شوێنی ئارامییه (حرم امن) و مه‌ڵبه‌ندی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی و فكری و زانستی و ته‌كنیكییه له كۆمهڵداو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌نجومه‌نێك كاروباری به‌رێوه ده‌با.مادده‌ی ده‌یه‌م:زانكۆ له كۆلێجه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی پێویستی تر له بواره‌كانی زانستی تیۆری و پراكتیكی پێكدێ كه به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنرێت.مادده‌ی یازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه له زانكۆدا و له‌م كه‌سانه پێكدێ:1-سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك2-عه‌میده‌كان ئه‌ندام3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام4-دوو ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆلێجه‌كاندا.ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن.ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن.د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان.ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێجه‌كاندا.و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی.2-تایبه‌تكارییه ئیدارییهكانأ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان.ب-به‌لێنی به‌ستن له گه‌ل ئه‌ندامه بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ر كاراندا.ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه له خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان.د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره)و مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن.و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان.3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه (استپمار)راسته‌وخۆ به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمدا.ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوژاندنه‌وه (شگب)و نرخاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ.ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی).4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.مادده‌ی سیازده‌یه‌م:ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا كه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ن:أ-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و بانگ كردنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاسایی و نائاساییه‌كان جێبه‌جی كردنی برَیارهكان و نوێنه‌رایه‌تی كردن له به‌ر ده‌م گشت لایه‌نه‌كان.ب-به‌رێوه‌بردنی كاروباری زانستی و ئیداری و دارایی و زانكۆ به پێی حوكمه‌كانی یااس و په‌یره‌و و بریكاری ئه‌نجه‌مه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ.ج-به‌رێوه‌بردنی ماڵ و موڵكی گوزراوه و نهگوزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌وه رێنماییه كارپێكراوه‌كان.د-دابه‌شكردنی قازانجی كتێب (عیاده)كانی راوێژكاری و ته‌رخانكردنی 40% بۆ زانكۆكه ده‌خرێته سنووقێكی تایبه‌تییه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكیییه زانستی و خزمه‌تگوزاری یه‌كانی ته‌رخان ده‌كرێ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی 60% به‌سه‌ر كارگه‌رانه-سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێ لو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عمیدهكان و دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی خۆی و هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ندی بزانێ بسپێرێ.مادده‌ی پازده‌م:ئه‌نجه‌مه‌نی كۆلێج ده‌سته‌ی زانكۆی و ئیداری و دارایی كۆلێجه‌وه له مانه پێكدێ:أ-عمیدی كۆلێج. سهرۆكب-سه‌رۆكه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌ندام لقه زانستی یه‌كانی ئه‌و كۆلێجانه‌ی به‌شی زانستیان تێدا نییه. ج-یاریده‌ده‌ری عه‌مید. ئهندامد-دوو له وانه بێژه دیاره‌كانی كۆلێج ئه‌ندام كه ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. ه-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئهنداملێكۆلینهوهی زانستی سه‌ر به كۆلێج. مادده‌ی شازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن.د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره مێوانه‌كانه‌وه (الاساتژه الزائرین).ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه نان له باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌ده‌ن به‌ش یا لقه زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون.و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه له برَگهی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه نه‌وتراوه.ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان.2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان:أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه جۆراو جۆره‌كان.ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار.د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه و زه‌ماله و بعپه) بدرێ به ئه‌ندامانی.ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به پێی پێوانه ره‌چاوكراوه‌كان.و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به پێی په‌یره و رێنماییه ره‌چاو كراوه‌كان.ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ.ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به كاروباری زانستی كۆلێج.گ-راسپاردن به (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن.ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری.ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی.م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ.3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه.ب- راسپاردن به بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی).ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كار‌و پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌له بووجه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هههن و حه‌واله كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره و مه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی.د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه ئه‌مه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا له‌وانه‌ی له پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-تایبه‌تكارییانه زانستییهكانأ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی.ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان.ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان.د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه ده‌ركراون.تایبه‌تكارییه ئیداری و داراییه‌كان:أ-به جێهێنانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه.ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له كۆلێجدا پێك هاتوون.ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا.د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كهلو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب.ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان.و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له چوارچێوه (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به پێی حوكمی یاسا په‌یره و رێنماییه‌كانی.ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به مه‌رجێ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه په‌سه‌ند بكرێ.مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:به‌شی زانستییه‌كه (وحده)ی زانستی بنچینه‌یی خوێندنی باڵایه‌وه ئه‌نجومه‌نی به‌ش له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی به‌شه‌وه به برَیاری سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكارییانه به‌جێ دێنێ:1-لێدوانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و (مفردات)ەكانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیاز كردنی گۆرین و به‌لاوه نانیان له‌به‌ر تیشكی ئامۆژكارییهكانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌دا.2- پێشنیاز كردنلی پێویستییه‌كانی به‌ش له ئه‌ندامنی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ركاران و پێشننیاز كردنی داوه‌تكردنی پرۆفیسری میوان.3-بریار له‌سه‌ر دانی پرۆژه‌ی لێكۆلینه‌وه زانستیانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شه‌وه پێشكه‌شكراوان و پێشنیاز كردنی رێ و شوێنی مسۆگه‌ر كردن ته‌واو كردنیان و ئامۆژگاریكردنی یاریده‌دانی چاپكردنی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كتێبی دانراو و وه‌رگێران، بایه‌خدان به لێكۆلینه‌وه‌كانی قوتابیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.4-جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج.5-پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و زانستی به پێی پێویستی به‌ش.6-سه‌رپه‌رشتی كردنی ره‌وتی ده‌رس وتنه‌وه و شێوازه‌كانی و په‌ره‌پێدانیان و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و كارگه‌رانی تری به‌ش و كاروباری زانستی قوتابیان له ساڵه جیا جیاكانی خوێندندا له رێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی زانستیانه‌ی به‌رده‌وامیانه‌وه.7-به‌دوا داچوونی پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان له بواری زانیاری زانستیدا و رێنمایی كردنی ئه‌ندامانی ده‌یته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و باسه‌كانی خوێندن به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و تهكنهلۆجیهدا بگونجێ.8-سپاردنی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی به‌ش.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی به‌ش یا لق له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پێكدێ، كه له (12) زیاتر و له (7)كه‌متر نه‌بن به مه‌رجێ پله‌یان مامۆستا (مدرس)و به‌ره‌وژوو بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و پله زانستییه‌دا دابین نه‌بوو ده‌كرێ هه‌ندیكیان به پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مدرس مساعد) بن و به پێی له پێشترینه‌یان.مادده‌ی بیسته‌م:1-پرۆفیسۆره‌كان.2-پرۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره‌كان.3-مامۆستاكان.4-مامۆستا یاریده‌ده‌ره‌كان.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ.2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی چوار ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نه‌خرایه پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًدهبهخشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ:1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له رووی زانستییه‌وه هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له رووی زانستییه‌وه به مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ.2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا په‌یمانگا هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئەو ماوه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه كۆششێكی باشی له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر. مادده‌ی بیست و سێیه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ له ده‌رس وتنه‌وه‌دا له پله‌ی مامۆستادا بووبێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا ده‌زگای په‌یمانگا هونهریهكاندا بۆ ماوه‌یه‌كی له ژوار ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاوكردبێته‌وه،مادده‌ی بیست و چواره‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌یه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (22)ی تێدا بن و به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش ساڵ له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر به‌سه‌ر بردبێ و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششێكی دیاری له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كردبێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ لێكۆلینه‌وه‌ی ره‌سه‌ن و داهێنراو بڵاوكردبێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابمه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.ده‌روازه‌ی سێیه‌م ده‌زگای په‌یمانگا هونهرییهكانماددهی بیست و شه‌شه‌م:ده‌زگایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بی.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:ده‌زگاكه له‌و په‌یمانگایانه پێكدێ كه له بواره‌كانی خوێندنی هونه‌ری دوای خوێندنی ئاماده‌ی و هاوتاكانیدا پسپۆرن و كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و بۆی هه‌یه ئامۆژگاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای نوێ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له یه‌كدانیان بكا له هه‌ر كاتدا به پێویست زانرا.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:1-ئه‌نجوومه‌نێك ده‌زگا به‌رێوه ده‌با كه پێك دێ له سه‌رۆكه‌كه‌یی و عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان له وانه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له راده‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دان و له دیاركردنیاندا كامه‌ندی و پسپۆری له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یێ و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یمانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.2-ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌و تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاتانه به‌جێ دێنێ كه به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سپێردراون به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌زگا بگونجێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ده‌زگا بسپێرێ.3-تایبه‌تكاری چۆنێتی بریاره‌كانی به پێی مادده (13،14)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:1-ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌زگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له وانه له پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوورن هه‌ڵبژێردرا بێ.2-سه‌رۆكی ده‌زگا هێنده‌ی ئیش په‌یوه‌ندی به كاروباری ده‌زگاو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێنێ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان یا هه‌ر سێ به‌په‌سندی بزانێ بسپێرێ.مادده‌ی سییه‌م:په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:ده‌بێ ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.ده‌روازه‌ی چواره‌م چه‌ند حوكمێكی گشتی و كۆتایی مادده‌ی سی و دووه‌م:أ-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه پله زانستییه‌كانیان و هه‌موو ئه‌و مافه نه‌یان ده‌مینێ كه له‌م یاسایه‌دا یاساكانی تر‌و په‌یره‌وه و رێنماییه‌كانی هه‌ن جگه له‌سه‌ر مووچه (مخصصات)ی خۆ ته‌رخان كردن له حاڵه‌تی (ته‌نسیب) یا ته‌رخانكردنیاندا بۆ فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی یا مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به خزمه‌تی زانكۆیی بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی حساب ده‌كرێ.ب-ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا دا مافی پایه به‌رزی زانستی (الترقیه العلمیه) یان ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر مه‌رجه پێویسته‌كانیان تێدا بێ جگه له مه‌رجی وانه وتنه‌وه.مادده‌ی سی و سێیه‌م:1-ئه‌م كار‌و بارانه به په‌یره و دیاری ده‌كرێن:أ-مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه له زانكۆكان و كۆلێجه‌كان و ده‌زگای په‌ییمانگا هونه‌ریه‌كان و تایبه‌تكاری و كاروباره زانستی و ئیدارییه‌كان.ب-به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خوێندن باڵا و تایبه‌تكارییه‌كانیان و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.ج-كار‌و باری په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی قوتابیان و گواستنه‌وه‌یان.2-به رێنماییه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا ئه‌و كاروباران دیاری ده‌كرێنكه په‌یوه‌ندیان به ئامۆژگاری كردن و رێ نیشان دانه‌وه هه‌یه له رووی زانستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه و یاریده‌دانیان له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه رێكخستنی چالاكی نا به‌رنامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانیان و ئه‌ركی سه‌رشانیان و رێكوپێكیان و ناردنیان بۆ (بعپه و زماله) و هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به كاروباره‌كانی تری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌بێ و رێكخستنی مۆڵه‌تی خوێندن (الاجازه الدراسیه).مادده‌ی سی و چواره‌م:دادگاكان نابی َئهم جۆره داوایانه (دعوی) ببینن كه دژ به زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به به وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه یا ئه‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه كه له‌م كار‌و بارانه ده‌وه‌شێنه‌وه و به لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا.2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن مادده‌ی سی و پێنجه‌م:زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان بۆیان هه‌یه له تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان و پراكتیكه زانستی و تاقیگه‌ییه‌كان و راهێنانی قوتابیانیاندا یوود له هه‌موو داموده‌زگا پسپۆره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ببێنن و له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانگه‌یانه‌ش پێویسته كه كاریان ئاسان بكه‌ن و یاریده‌یان بده‌ن.مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و به بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ داده‌مه‌زرێن و ئه‌ركه‌كانیان به پێی رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن و ده‌بێ به لایه‌نی كه‌مه‌وه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ردا بن.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:1-بۆ هه‌ركۆلۆجێك یاریده‌ده‌رێكی عه‌مید به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجوومه‌نی كۆلێج داده‌مه‌زرێ.2-بۆ هه‌ر په‌یمانگایه‌ك یاریده‌ده‌رێك به بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگاو له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: زانكۆكان و په‌یمانگا و ده‌زگا هونه‌ری یه‌كان ده‌به‌خشرێن له ره‌سمی گومرگی هه‌موو ئه‌و شمه‌ك و كه‌ل و په‌ل و جیهازانه و پارچه‌كانیان و شمه‌كی یه‌ده‌گ و تاقیگه‌یی و ئامێری روونكردنه‌وه و فیلم بڵاوكراوه و كتێب و چاپه‌مه‌نی هێنرا و له ده‌ره‌وه و له چوارچێوه‌ی پرۆژه و تایبه‌تكارییه‌كانی خوێندن دا كه خزمه‌تی بهستهكانی ده‌به‌خشرێن.مادده‌ی سی و نۆیه‌م:1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشنیاز بكا.2-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی چله‌م:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م.ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێدهكرێجوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان...
یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق | 27
یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق | 27
یاسای كۆری زانیاری كوردستانی عێراقبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی-عێراقژمارهی بڕیار: 37به‌رواری بڕیار: 28/12/1997بڕیاربه گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا‌و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایهماندا.یاسای ژماره (12) ساڵی 1997یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق فه‌سڵی یه‌كه‌م(كۆر‌و ئامانجه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆرێك به ناوی (كۆری زانیاری كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ و به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێ.مادده‌ی دووه‌م:كۆر كه‌سایه‌تیه‌كی واتایی (معنوی) سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.مادده‌ی سێیه‌م:باره‌گای كۆر شاری هه‌ولێر (پایته‌ختی هه‌رێم ) ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌ندێ له دانیشتنه‌كانی به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كاراكانی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌یدا ببه‌ستێ.مادده‌ی چواره‌م:كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات:كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو.پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی.گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت.زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه.گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان.هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی.پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.مادده‌ی پێنجه‌م:كۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێنێ:دانانی فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعاتی زانستی و زمانه‌وانی.ده‌ركردنی گۆڤار و چاپكراوه‌كان و گرینگی دان به كاروباری بڵاوكردنه‌وه.بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه‌ی ده‌قه كۆنه‌كان.سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و زمانه‌وانی و به‌ستنی كۆر و سیمیناری رۆشنبیری و به‌شداری كردن له كۆنگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.رێزلێنان له زانا و ئه‌دیب و توێژه‌ره‌وه و هونه‌رمه‌ندان.دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك و دروستكردنی چاپخانه‌یه‌ك.دروستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان. فه‌سڵی دووه‌م(ئه‌ندامیه‌تی له كۆڕدا)مادده‌ی شه‌شه‌م:كۆر پیك دێ له:ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن.ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین).ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف.مادده‌ی حه‌فته‌م:ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ:كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ.شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت.ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ:شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت.زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ.ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:-خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ.ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م:سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كردنی ئه‌ندامی كارا:به نووسین داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كۆر بكات.دوو ئه‌ندامی كارا به نووسین (تزكیه) ی بكه‌ن و تیایدا پشتگیریی ره‌وشت پاكی و توانا زانستی و ئه‌ده‌بییه‌كانی بكه‌ن.به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه كاراكانی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا.ده‌رچوونی بڕیارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی.ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)و ئه‌ندامی شه‌ره‌ف به پاڵاوتنی دوو ئه‌ندامی كارا و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به ده‌نگدانێكی نهێنی وه‌رده‌گیرێن.فه‌سڵی سێیه‌م(سه‌رۆكایه‌تی و سكرتاریه‌تی كۆڕ)مادده‌ی ده‌یه‌م:ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی كۆر به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه كاراكان و به ده‌نگدانێكی نهێنی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌بێ و به‌مه بڕیاری دامه‌زراندنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ده‌رده‌چێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌توانرێ بۆ ته‌نیا جارێك نوێ بكرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌ی كه له بڕگه‌ی (أ) ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه نه‌هاته دی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگ له ده‌نگدانی دووه‌مدا به ده‌ست بێنێ ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك به تیر و پشك (قرعه) ده‌بێ.مادده‌ی یازده‌یه‌م:سه‌رۆكی كۆر جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان یه‌كێك له نێوان ئه‌ندامه كاراكانی هه‌ڵده‌بژێرێت كه بۆ یه‌ك جار شیاوی نوێ كردنه‌وه ده‌بێت، له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی دوازده‌یه‌م:سه‌رۆك بۆی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامه كاراكاندا سكرتێری كۆڕ هه‌لبژێرێ، (متفرغ) ده‌بێ.سكرتێر ده‌بێته:-بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆر و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.لێپرسراوی رێكخستنی نامه گۆرینه‌وه و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان.لێپرسراوی نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆكۆل و بریار لێدراوهكانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.فه‌سڵی چواره‌م(ده‌سته‌و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ)مادده‌ی سیازده‌یه‌م:كۆر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ كه له مانه پێك دێ:-سه‌رۆكی كۆر سهرۆكجێگری سه‌رۆك ئه‌ندام سكرتێری كۆر ئه‌ندام و بڕیاردهردوو له ئه‌ندامی كارای (متفرغ) كه ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ كه به لایه‌نی كه‌م دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامه كاراكانی ئاماده ده‌بن و بۆ چوار ساڵ ده‌بێ و یه‌ك جار شیاوی نوێكردنه‌وه ده‌بێ.ئه‌نجومه‌نی كۆر به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت:ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ.ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ.پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا.سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ.ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.مادده‌ی پازده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ.ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه.پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات. مادده‌ی شازده‌یه‌م:كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ:سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه.گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان.راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا.په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر.سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ.فه‌سلی پێنجه‌م(كاروباری به‌رێوه‌بردن و دارایی كۆڕ)مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:كۆڕ ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆڕ.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگێری كه‌سه‌كان (أفراد).به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و ورده‌كاری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری زانستی و هونه‌ری.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه‌و بڵاوكردنه‌وه.كتێبخانه.بنكه‌ی ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌كان.كۆگاههریهك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه فه‌رمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رێوه دهباو به سكرتێره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ.ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و چه‌ند به‌شێكی نوێ بكاته‌وه. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:دارایی كۆڕ له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:به‌خشش (منحه) ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم.داهاته‌كانی چالاكییه‌كانی خۆی.قازانجه‌كانی چاپه‌مه‌نی.به‌خشش و پیتاك.مادده‌ی بیسته‌م:سه‌رۆكی كۆر پله‌ی وه‌زیری ده‌بێ و هه‌مان مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت.مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن.ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه.فه‌سڵی شه‌شه‌م(حوكمه كۆتاییه‌كان)مادده‌ی بیست و دووه‌م:ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات.ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت.ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.مادده‌ی بیست و سێیه‌مین:ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ.مادده‌ی بیست و چواره‌مین:ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین:په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین:ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهدامهزراندنی كۆرێكی زانستی بۆ كوردستانی عێراق هه‌رده‌م یه‌كێك بووه له ئامانجه هه‌ره گرینگه‌كان كه بزاڤی رزگاریخوازی كورد له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ به‌دیهێنانی تێكۆشاوه و له گشت داواكاری و یاداشت و به‌ڵگه نامه‌كانیدا و له هه‌موو قۆناغه‌كانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراقدا به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خی پێدراوه. تا له كۆتایدا به رێكه‌وتننامه‌ی (11)ی ئازاری 1970سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ئه‌وه‌ش باوه‌ری سه‌ركردایه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌سه‌لمێنێ به‌وه‌ی كه خه‌بات كردنی له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی دان پێنان (اعتراف) به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌زگا زانستیییهكانی له ته‌كدا بێت بۆ پاراستنی پێگه‌كانی گه‌لی كوردستان تاوه‌كو كه‌له‌پوور و كه‌لتووره‌كه‌ی پارێزراو بێت و زمانهكهیش گه‌شه بكات. هه‌روه‌ها تاكو ببێته پردێك درێژ بكرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به شارستانیه‌ته‌كانی دیكه‌و كه‌له پووری گه‌لانی جیهان و به‌و ده‌ستانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بابه‌تی و خودی كوردستانی عێراق له‌باره بۆ پێكهێنانی ئه‌م په‌یكه‌ره زانستییه‌وه كه هه‌ر ده‌بێ ببێت وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ چه‌سپاندنی ئه‌زموونه ساواكه‌ی كوردستان و گه‌شه پێدانی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌ی ته‌واو بوونی (تكامل) دام و ده‌زگاكانی كه پێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پێك دێنن، ئه‌م یاسایه دانرا (تشریع) كرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 10
یاسای خانه‌نشین بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 24مێژووی بڕیار: 8/11/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (3)ی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 دا یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا. یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1999یاسای خانه‌نشین بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كانی و وه‌زیره‌كانن.مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرن.ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ئه‌ندامه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرن.مووچه‌ی خانه‌نشینی: ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شیاویه‌تی هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌ی به هۆی به‌خشین و (ئیعفا)یه‌وه بێت، یان به هۆی خانه‌نشین كردنییه‌وه، یان كۆچی دوایی كردنیه‌وه بێت.مادده‌ی دووه‌م:ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له كاتی به‌كۆتا هاتنی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی مووچه‌یه‌كی خاهنشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێ ئه‌ویش (75%) ی ئه‌و مووچه‌یه‌یه كه هاوكاره‌كانی وه‌ری ده‌گرن كه ئه‌ندامی ئهنجومهنن و به‌رده‌وامن له خزمه‌ت دا.ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی پاداشت (مكافئه) یه‌كی ده‌درێتێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه و دهركاڵهكانی شه‌ش مانگی و دوا مووچه و دهرماڵهشی ده‌كرێته بنه‌ما بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره، هه‌رچه‌نده كردنی وه‌زیر دووپات ببێته‌وه.مادده‌ی سێیه‌م:مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشیی وه‌زیر راده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر له نوێ كرایه‌وه به وه‌زیر و، ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌درێتێ كه شیاویه‌تی.ئه‌گه‌ر وه‌زیری خانه‌نشین له كارێكی گشتی دامه‌زرا مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیفه تازه‌كه‌ی كه‌متر بوو له‌وه‌ی وه‌ری ده‌گرت، ئه‌و كاته ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه هاوتایه له‌گه‌ڵ مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی. مادده‌ی چواره‌م:هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بڕدری، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێ ده‌بڕدرێ كه له‌گه‌ڵ پاره كه‌ڵه‌كه بووه‌كه بگونجێ كه له‌سه‌ریه‌تی.میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له‌سه‌ری ماوه.مادده‌ی پێنجه‌م:له‌كاتی كۆچی دوایی وه‌زیری خانه‌نشین میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشین بوونی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیری خانه‌نشین، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و (أو الخلف) له هه‌موو مافێكی كه‌له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ردانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا، یان حوكمێكی به‌سه‌ردادانێ به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون. مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژبێ.مادده‌ی نۆیه‌م: لهسهرئهنجوومهنی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له (4/7/1992) وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژمارەی ده‌رهێنان: 12رۆژی ده‌رهێنان: 3/7/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و، له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی نائاسایی ژماره (1)ی رۆژی (2/7/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و صەڵاحییاتەش كه بڕگه‌ی (3)ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2001 یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1992ی وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێ و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ده‌بێت به بڕگه (4)ی مادده‌كه(4) بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی داد.مادده‌ی دووه‌م:مادده‌ی سێیه‌م هه‌موار ده‌كرێ، بڕگه‌ی دووه‌می ده‌خرێته سه‌رو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و به‌رپرسی ئاراسته كردنی ئیشه‌كانێتی و، هه‌موو بەڕیارو رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئیش و كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و صه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌ری له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركارخراوه‌كانی تردا هه‌مووی هه‌ر له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ و، وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه ، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و صه‌ڵاحییاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیی كاروباری یاسایی و هونه‌ری ئیداری و دارایی و رێكخستندا، به مه‌رجێ دادوه‌ر (حاكم) بووبێ، ماف و سیفه‌تی دادوه‌ریه‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌مێنێ و پارێزراوه. مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی چواره‌م هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌خرێته سه‌ر و ده‌بێ به بڕگه‌ی (2) و، ئه‌م بڕگه (2)وه‌ی ئێستاشی ده‌بێته بڕگه‌ی (3)ی مادده‌كه.2) نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: به‌رێوه‌به‌رێك هه‌ڵی ده‌سورێنێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2002 یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 17
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2002 یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق | 17
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان - عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 12رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2002 یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق- به‌شی یه‌كه‌م -مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.ئه‌مینداری دارایی: ئه‌مینداری كاروباری دارایی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق.مه‌كته‌ب: مه‌كته‌بی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.یه‌كێتی: ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشییه، به ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌یوه‌سته‌و، سه‌رپه‌رشتی كاروباری گه‌مه‌یه‌ك له گه‌مه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات.یانه: ده‌سته‌یه‌كی به‌پێی یاسا ئیجازه پێدراوه، له كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك پێك دێت كه له هزرێكی وه‌رزشیدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.به‌شی دووهمدامهزراندن و فرمان و ئامانجهكانیماددهی دووه‌م:به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نێ به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق) ساز ده‌درێت و به باڵاترین ده‌سته‌ی كاروباری وه‌رزشیی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:یه‌كه‌م/ ده‌سته‌ی گشتی، له‌مانه پێك دێت:1-سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم.2- سه‌رۆكه‌كانی یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم.3- به‌رپرسانی لیژنه گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان.دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:1-سه‌رۆك.2- جێگری سه‌رۆك.3- سكرتێر.4- ئه‌مینداری دارایی.5- به‌رپرسی یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان.6- به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندیگه‌ل و راگه‌یاندن.7- به‌رپرسانی لیژنه‌گه‌لی وه‌رزشیی پارێزگاكان.8- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.9- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.10- نوێنه‌ری فێركردنی باڵا.11- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.12- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ.13- نوێنه‌ری لاوانی كوردستان.14- (3) سێ شاره‌زای پسپۆر كه سه‌رۆك به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن ناوزه‌دیان ده‌كات.سێیه‌م: لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكان:لیژنه‌ی پارێزگا له (3) سێ ئه‌ندام پێك دێت كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگاكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك و به‌رپرسێكی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌وه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاروبارێكی وه‌رزشیی پارێزگاكه دهكاو راپۆرتگه‌لی خولاوخول (تقاریر دوریه)یش له باره‌ی بزاڤی وه‌رزشییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌نجومه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداریی و دارایی خۆی هه‌یه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیشی ده‌بێت.مادده‌ی چواره‌م:ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه كه:1-خه‌مخۆریی بزاڤی وه‌رزشی له هه‌رێمدا بكا‌و به‌ره‌و چاكتری ببات.2- بیروباوه‌ڕو ئامانجه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپیی نێوده‌وڵه‌تی ره‌گداكوتاو بكات.3- گرنگیی بزووتنه‌وه‌و چالاكییه‌كانی وه‌رزش زه‌ق و زۆپ بخاته‌ڕوو به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بگونجێ.4- یاریده‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رشییه‌كانی هه‌رێم بدات و له هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتیان بگرێ تا بتوانن ئه‌رك و فرمانی خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئومێدیان لێ ده‌كرێ ئه‌نجام بده‌ن.5- بۆ هاوكۆمه‌كی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بكه‌وێته كار.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، هه‌ر دوو مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز ده‌دات و، سه‌رۆك یان دووسێیه‌كی ئه‌ندامانیش بۆیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بانگهێشتی بكه‌ن.دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1-به‌رنامه‌ی وه‌زرشیی وه‌رزی وه‌رزش داده‌نێ و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ی گشتی بۆ موساده‌قه له‌سه‌ر كردنی.2- ئه‌رك و فرمان و بزاڤی لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگا دیار ده‌كات.3- دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به‌سه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كاندا رێك ده‌خات.4- به‌پێی یاسا ئیجازه به یانه وه‌رزشییه‌كان ده‌دات.5- ئیداره‌ی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.6- به‌پێی یاسا یه‌كگرتنی دوویانه یان زیاتر ئیقرار ده‌كات.7- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له یاسا‌و عورف و عاده‌تی وه‌رزشی لابده‌ن سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به له‌كارخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیانه‌وه.8- سه‌ڵاحییه‌تی ده‌رهێنانی فه‌رمانگه‌لی ناردنی شاندی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه.به‌شی سێیهمماددهی شه‌شه‌م:ئه‌رك و فرمانه‌كانی سه‌رۆك:سه‌رۆك ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1-سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ده‌كات.2- له‌به‌رده‌می دادگا‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی دیكه‌شدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن دهكاو، ده‌شتوانێ كه‌سێكی تر له جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ.3- به‌پێی بنیچه یاساییه‌كان هه‌موو گرێبه‌ست و پێكهاتنه وه‌رزشییه‌كان ئیمزا ده‌كات.4- له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری داراییدا ئیزنه‌كانی صه‌رف و صكوك ئیمزا ده‌كات.5- هه‌ندێ له ئه‌رك و فرمانه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ.6- ئه‌رك و فرمان و سه‌ڵاحیاتی سكرتێر‌و ئه‌مینداری دارایی ده‌سنیشان ده‌كات.مادده‌ی حه‌وته‌م:ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:1-سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵده‌بژێرێت – ته‌نیا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و لاوانی كوردستان و ئه‌و شاره‌زایانه‌شی لێ ده‌رچێ كه به دامه‌زراندن داده‌مه‌زرێن.2- گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ده‌كات.3- راپۆرتی چالاكی و پلانه جۆربه‌جۆره‌كانی ساڵی تازه‌ی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات.4- گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه ده‌كات كه یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌وجا به‌ر له كۆبوونه‌وه، له كه‌می به مانگێك به نووسین پێشكه‌شی ده‌كات به مه‌كته‌بی یه‌كێتی و یانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.5- راپۆرتی حساباتی كۆتایی ساڵی دارایی رابوردووی ئه‌مینداری دارایی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات.6- بوجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.7- دروشمی ئه‌نجومه‌ن دیار ده‌كات.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌سته‌ی گشتی له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له‌سه‌ر بانگهێشتی نووسراوی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌دا. له‌و بانگهێشته‌دا ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كات و جێگای كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كات و ئه‌م به‌یاننامانه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌نێرێ:1-لیستی ئیشه‌كان.2- راپۆرتی تهدقیقكاری حسابات له ئه‌نجومه‌ن.3- راپۆرتی ژمێریاری یاسایی له‌باره‌ی ساڵی رابوردوو.4- خه‌مڵاندنه‌كانی بوجه‌ی ساڵی دادێ.مادده‌ی نۆیه‌م:1-له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، نیصابی یاسایی به ئاماده بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دواده‌خرێت و نیصاب به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ.2- ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێكی ناكاو روویداو ده‌سته‌ی گشتی له‌كاتی دیاركراودا كۆبوونه‌وه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن كات و وه‌ختێكی تر بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیار بكات و ئه‌ندامه‌كانیشی لێ ئاگادار بكات.3- ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك سازده‌داو ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی جێگره‌كه‌ی سازی ده‌دات.4- ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی هه‌ردووكیان دیار نه‌بوون، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له كۆبوونه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌سته‌ی گشتی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا سه‌رۆكێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.5- ده‌سته‌ی گشتی بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌رده‌هێنێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، بۆ ئه‌وه.6- ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی له رووه.مادده‌ی ده‌یه‌م:1-ده‌شێ سه‌رۆك، یان دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌گه‌لی دیاركراو.2- ده‌سته‌ی گشتی ناشێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ سه‌یر كردنی بابه‌تێك كه له‌وه پێش بڕدراوه‌ته‌وه ساز بدات تا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رانه‌بوورێ كه بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڕدراوه‌ته‌وه.3- له كۆبوونه‌وه لاوه‌كییه‌كاندا هه‌مان ئیجرائاتی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.به‌شی چوارهمحوكمه داراییهكانماددهی یازده:دارایی ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێك دێت:1-ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له بوجه‌ی هه‌رێمدا بۆی دانراوه.2- داهاتی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن.3- كرێی ماڵ و موڵكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی ئه‌نجومه‌ن.4- باربۆو به‌خشش.5- ره‌سمی ئیجازه پێدانی كردنه‌وه‌و ره‌سمی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ئه‌و یاریگه‌و یانه وه‌رزشییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.مادده‌ی دوازده:حساباتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه.مادده‌ی سیازده:1-ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی چوار ساڵی رۆژژمێرییه (تقویمیه)، به مه‌رجێ ئه‌ندامه‌كانی دوای هه‌ر خولێكی ئۆڵه‌مپی سا، ساز بدرێ یان نه‌درێ، یه‌كسه‌ر ده‌سنیشان بكرێن.2- له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله ئۆڵهمپییهی ئێستا، ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزیی یه‌كه‌م چوار ساڵی رۆژژمێری ده‌بێت.به‌شی پێنجهمحوكمه كۆتاییهكانماددهی چوارده:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی پازده:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.مادده‌ی شازده:پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق...
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2009 هه‌مواركردنی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1994ی هه‌مواركراو. | 4
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2009 هه‌مواركردنی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1994ی هه‌مواركراو. | 4
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان– عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2009 هه‌مواركردنی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1994ی هه‌مواركراو.مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه:1- وه‌زاره‌تی داد.2- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.3- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.4- وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری.5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.6- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.8- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.9- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.10- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.11- وه‌زاره‌تی پلاندانان.12- وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.13- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.14- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.15- وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.16- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.17- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.18- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.19- وه‌زاره‌تی كاره‌با.مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهبهمهبهستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا....
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق | 10
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان-عێراقپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتی ئاسایی ژماره (25)ی رۆژی 14/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2011 یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان-عیراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا.سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌رێمدا.چواره‌م: لاوان: ئه‌و توێژه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (14) ساڵ تا (34) ساڵه.ئه‌رك و ئامانجهكانماددهی دووه‌م:وه‌زاره‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رك و ئامانجانه‌ی دادێن، ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: بایه‌خدان به بنیات نانی ژێرخانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و قاڵ كردنه‌وه‌ی تواناكانی لاوان له هه‌رێمدا.دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی كولتووری كوردستان به‌و جۆره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی كه‌له‌پوور پته‌و ده‌كات و، گه‌شه به نه‌ریتی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له بواری چالاكیی كولتووری و هونه‌ری و وه‌رزشی و لاوان ده‌دات و، رێز گرتن له فره‌یی هزری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و بایه‌خدان به زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و، به‌و جۆره‌ی پشتگیری له رۆحی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوونی)كوردستانی وكرانه‌وه به‌ره‌و چاوگه‌كانی كولتووری جیهانی ده‌كات.سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی كولتووری و وه‌رزشی و چالاكیی لاوان له‌گه‌ڵ كوردستانیانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقی فیدراڵ و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان.چواره‌م: پشتیوانی كردن و هاندانی بزاڤی دانان و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه و، ڕێزنان له نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران، له رێی ده‌ست گیرۆیی كردنی چالاكییه‌كانیان و چاپ كردنی به‌رهه‌می جۆربه‌جۆریان به‌گوێره‌ی پره‌نسیپی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی به‌ده‌ست هاتوویان.پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هه‌رێمدا، به‌و جۆره‌ی پێداویسته‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كاری هاوبه‌ش و خۆبه‌خشانه له نێو كۆمه‌ڵدا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.شه‌شه‌م: داڕشتنی پلانی پێویست بۆ پشتگیری كردنی بزاڤی وه‌رزشی و چالاكیی لاوان و هاندان و چاودێری كردن و رێزگرتنی وه‌رزشوانان، له رێی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی كوردستان به ئامانجی په‌ره‌پێدانی واقیعی بزاڤی وه‌رزش له هه‌رێمدا.حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی نیشتیمانی و ناوه‌ند(سه‌نته‌ر)ی به‌ڵگه‌داری و ئه‌رشیفكاریی كوردستان و، بایه‌خدان به كتێبخانه‌ی گشتی و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی رۆشنبیریی منداڵ و هونه‌ری شێوه‌كاری و سینه‌ما و شانۆ و مووزیك و فۆلكلۆر و كولتووری میللی و دروست كردنی مافوور و، پیشه‌سازیی میللیی ده‌ست و دابین كردنی هۆڵ بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری، بۆ نمایشی شانۆیی و سینه‌مایی هاوچه‌رخ و كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب.هه‌شته‌م: ساز كردنی فیستیڤاڵ و كۆڕ و وۆرك شۆپی رۆشنبیری و هونه‌ریی و وه‌رزشی و، چالاكیی وه‌رزشی تایبه‌ت به لاوان و هاندان و پشتیوانی كردنی چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به‌م بوارانه.نۆیه‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤار و په‌خشی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن، به ئامانجی گه‌یاندنی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به بوار و جموجۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی و میدیایی و یه‌كێتییه‌كان و تیپه‌كانی هونه‌ر و یانه ئه‌هلییه‌كانی وه‌رزش و هۆڵه‌كان و قوتابخانه و په‌یمانگاكانی وه‌رزش و هونه‌ر و یاریگاكانه‌وه.ده‌یه‌م: بایه‌خدانی تایبه‌ت به‌بواره‌كانی كه‌لتوور و هونه‌ر و وه‌رزشی ژنانه و كاركردن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌نده‌ر (به‌مانای تێڕوانینی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتوویی پسپۆڕی دوور له جیاكاری و ره‌گه‌زی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان). یازده‌هه‌م: به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تانی په‌یوه‌ندیدار بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی نیشتیمانیی كوردستانی، بۆ كارا كردنی به‌شدار بوونی لاوان له كاروباری گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیار و كار كردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی لاوان و شیاندنیان له رێی به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.دوازده‌هه‌م: پشتیوانی كردن و بایه‌خدان به لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كار كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وزه و توانایان له بواری هه‌مه‌جۆردا.سێزده‌هه‌م: هۆشیار كردنه‌وه به زیانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كۆمه‌ڵگادا و قه‌ده‌غه كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی چالاكی به‌خش و یاساغ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له بواری وه‌رزش.چوارده‌هه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری چالاكیی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزش و لاوان به گوێره‌ی یاسا.پازده‌هه‌م: بایه‌خدان به كولتووری كوردی له پاشكۆكانی كولتووری له باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی عیراق و، هه‌روه‌ها له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه.مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت بریتییه له‌م پێكهاتانه‌ی دادێن:یه‌كه‌م: وه‌زیر: ئه‌و سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له ئاراسته كردنی كار‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی و، سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كی به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ویش جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رپرسه، له هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و تێكڕای كاروباری ته‌كنیكی و دارایی و ئابووری و كارگێڕی و رێكخستنه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاریه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرس ده‌بێت، بۆشی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته هه‌ر كام له دوو بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، یان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، یان كه‌سێك كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێت.دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن.سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ر: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری وه‌رزش و لاوان: یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه) بێت.پێنجه‌م: نووسینگه‌ی هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش یاریده‌ی ده‌كه‌ن.شه‌شه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار زیاتر نابێت، به مه‌رجێك به‌لای كه‌مه‌وه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆریی زانكۆ بن و، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن و، له‌لایه‌ن وه‌زیریشه‌وه پسپۆرایهتییهكهیان دیاری ده‌كرێت.حه‌وته‌م: بهڕێوهبهریهتییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن پێك دێت، هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێناوه و له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و كردن(ممارسه)ن:1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان.2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه‌ی گشتی.3ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه.4ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری وه‌رزش.5ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری لاوان.6ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان.7ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری رۆشنبیری و هونه‌ری سریان.8ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوان له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژی هه‌یه و پێك دێت له:یه‌كه‌م: وه‌زیر سهرۆكدووهم: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام، له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر، بریكاری دێرینی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.سێیه‌م: راوێژكاران ئه‌ندام.چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام.پێنجه‌م: هه‌ر شاره‌زا یان پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:یه‌كه‌م: به په‌یڕه‌وێك ئه‌رك و پسپۆرایه‌تیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه‌كانی وه‌زاره‌ت له نوێ بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان ئیلغا بكات، ئه‌ویش له كاتی پێویست و به ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری وه‌زاره‌ت.سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی، له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زاین و پسپۆریی له ناوخۆی هه‌رێم بكات، بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی به گونجاوی ده‌بینێت و، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و، به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست كردنه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بوو. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره (14)ی ساڵی 2007 و، یاسای وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ژماره (8)ی ساڵی 2007، ئیلغا ده‌كرێن.دووه‌م: هه‌موو موڵك و هه‌بوو و میلاكی كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و، وه‌رزش و لاوان دێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه.مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆكه.مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.محمد قادر عبدللە(د.کەمال کەرکوکی)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراقهۆیهكانی دهرچوونیلهبهر له نوێ كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له پاش تێكه‌ڵ كردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و، وه‌رزش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌تدا و، بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته و ئامانج و ئه‌ركه‌كانی دیاری بكرێن، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا....
یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 6
یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 6
یاسای وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:39مێژووی بڕیار 23/11/1992ز29/ گهلارێزان/ 2692كبڕیاربهپێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری دارایی و ئابووری، بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 23/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی و ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم.وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم.بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری دارایی و ئابووری هه‌رێم.ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م:ئامانجه وه‌زاره‌ت دانانی بنچینه گشتییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی یه‌وه چاودێری كردنی ساغلهمهیی هه‌ڵسوراندنیان و به‌دیهێنانی به‌كار خستنیان به باشترین شێوه و دانانی مووچه‌ی گشتی هه‌رێم كه‌ل و په‌له بنچینه‌ی یه‌كانی كۆمه‌ڵگا و رێكخشتنی كه‌رتی تایبه‌تی تێكه‌ڵاو بۆ هانادن (مدخرات)ی نیشتمانی و (استپمار)ی بیانی و له چولرچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی و ئابووری نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا.مادده‌ی سێ یه‌م:مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن‌دا له كاره‌كانیداو سه‌ربه‌ستی و چاودێری كردنی چالاكی یه‌كانی و له‌وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ی هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كار‌و باره ئیداریی و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یره‌وه و رێنمایییه‌كارپێكراوه‌كاناد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی و ه‌زیراندا به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی یا هه‌ر یه‌كێ كه په‌سه‌ندی بكا بسپێرێ.دووه‌م: نوسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپیرێ به‌رپرسیار ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی ده‌فته‌ر و ئه‌وراقه تایبه‌تی یه‌كانی وه‌زیر و چه‌ند مووچه خۆرێكیش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.سێ یه‌م: لقی بانقی ناوه‌ندی له هه‌رێمدا: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و سیاسه‌تی دراو و (صیرفه) داده‌نێ و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی بانقه‌كانی ناو هه‌رێم و نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردن (تأمین) له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه ده‌كا و مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه بریكرا پێیانی ده‌سپێرێ.شه‌شه‌م: كۆمپیوته‌ر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له لێهاتووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازاره‌كان: فه‌رمانبه‌رێكی به توانا و لێهاتوو به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و راسته‌وخۆ به بریكاری وه‌زراه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه.هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكدێ و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن.1-بریكاری وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام2-به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام 3-به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ناوه‌ندی بانقی هه‌رێم ئه‌ندام4-هه‌ر كارمه‌ند و پسپۆرێك له ناو وه‌زاره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی دا كه وه‌زیر ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یا كاتی سوودیان لێ ببینرێ. ئهندامب-ئه‌نجوومه‌ن له نه‌خشه‌ی گشتی وه‌زاره‌تدا ده‌كۆلێته‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و به‌دوای جێبه‌جێ كردنیدا ده‌چێ و پێشنیازی سیاسه‌تی دارایی وه‌زاره‌ت ده‌كا و له‌و راپۆرته ده‌وریانه ده‌كۆلێته‌وه كه به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی ده‌كا و له كۆسپه‌كان ده‌كۆلێته‌وه كه رێگه به كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌گرن و چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی یان بۆ داده‌نێ و له‌و پرۆژه‌ی یاسا و په‌یره و رێنمایی یانه‌ش ده‌كۆلێته‌وه كه په‌یوه‌ندی یان به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بیر‌و رای سه‌باره‌ت به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌ربرێ كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌رده‌می.نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رێتی یه گشتیه‌كان: به‌رێوه‌به‌رێتی گشتییه‌كان ئه‌مانه‌ن:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی مووچه.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی میلاك و خزمه‌ت.د- به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌سره‌ف و كاروباری دارایی.ه- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری پشكنینی دارایی.2-گشتیی ده‌سكه‌وت كه ئه‌مانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی باج.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی گومرگ.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی موڵك.3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی بازرگانی كه ئه‌مانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ناوخۆ.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی بازرگانی ده‌ره‌وه.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.د- به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری كردنی بازار.4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان ئه‌مانه‌نه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:أ- به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره و كاروباری كه‌سان.ج- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و پێداچوونه‌وه.5- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم كه به‌رێوه‌رێتی یه‌كانی خانه‌نشینی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:6- به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان به دواداچوون.مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێره‌وێك دیاری ده‌كرێ.دووه‌م: وه‌زیر بۆی هههی به پێ ی پێویست به‌رێوبه‌رێتی و به‌ش ولقی نوێ پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.مادده‌ی پێنجه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانیی عێراق"هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنیادی ژێره‌وه‌ی ئابووری كوردستانی عێراق وێران كراوه میكانیزمی به‌رهه‌م هێنان تیایدا له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه كه دواینیان رژێمی ئێستایه تێك شكێنراوه و به مه‌به‌ستی بنیاد نانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و گه‌شه پێكردنی و رێك خستنی پاره و پوولی هه‌رێم و چاودێری كردنی ساغله‌می هه‌ڵسوراندنی و به‌دی هێنانی باشترین شێوه بۆ به‌كارخستنی و له‌به‌ر پێك هێناننی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیموكراتیه‌ی گه‌لی كوردستانی عێراق سهركهوتهوانی سازی دا‌و له دایك بوونی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیكوردستانی عێراق له گه‌رمه‌ی كاره‌سات و گۆرانكاری دا‌و له‌به‌ر دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌وه، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا....
یاسای ژماره (13)ی ساڵی (2000) یاسای چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(3)ی ساڵی(1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 4
یاسای ژماره (13)ی ساڵی (2000) یاسای چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(3)ی ساڵی(1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 4
یاسای چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)یئهنجومهنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای گەورە و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی بڕیار: 29مێژووی بڕیار: 7/12/2000 "بـڕیار"پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) وماددە (٥٣)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی رۆژی (6/12/2000)ی‌دا یاساكاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی (2000) یاسای چواره‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره(3)ی ساڵی(1992)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:وه‌زاره‌تێكی نوێ به‌ناوی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه (دووه‌م)ی ماددەی (9) هه‌موار بكرێ كه زنجیره‌ی (16)ی بۆ زیاد بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوێنرێته‌وه:16 – وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.مادده‌ی سێیه‌م:پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی چواره‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 12
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 12
یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 31مێژووی بڕیار 14/6/1993بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (5)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردن و بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/ 6/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993 یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق (پێناسه‌كان)مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نبشته‌جێكردن.وه‌زیر: وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێم.بریكار: بیكاری وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان له بواری خانووبه‌ره‌ی گشتی نیشته‌جێ كردن ورێگاو بان و پرد‌و فرۆكه‌خانه‌و ئۆتێل و پێشنیاز كردنی نه‌خششه بۆیان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی هه‌رێمدا.2-سازدانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی بیناكاری و رێگا وبان و پرد و لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌تیه‌وه پێشنیاز ده‌كرێن له رووی هونه‌ری ئابوورییه‌وه و دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن.3-سازدانی كاری(سیگر نوعی) له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بیناكاری و كه‌ل و په‌لی بینا كردن سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی خۆی و به‌شداربوون له ئاماده‌كردنی پێوانه‌ی هونه‌ری (الوصفات الفنیه) به پێی بارودۆخی سروشتی.4-شسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن به دواداچوونیان و دروستكردن و پاراستنی ئه‌و رێگا و بانه گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پاراستن و به گر خستنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وهزنكردنی سه‌ر سنووره‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه و توونێڵه‌كان له‌گه‌ل (تأسیس)كردن و پاراستنایان دا.5-به‌لێن به‌ستن له‌گه‌ل رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان و لایه‌نه كارگه‌ره پسپۆره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كاندایه به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.6-هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی بیناكردن و سه‌رچاوه‌ی پاره‌و پوولی خۆیی له فه‌رمانگه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت.(دام و ده‌زگاكانی وهوزارهت) مادده‌ی سێ یه‌م:مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ:1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ.2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی.6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون:فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ.8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ.مادده‌ی چواره‌م:دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:-أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان.ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی.2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه.3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.مادده‌ی پێنجه‌م:1-ئه‌رك و تایبه‌تكاراییه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا له‌یه‌كیان بدا.3-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا كاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ .مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناكاری (المختبرات الانشائیه) و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندییان بۆ له هه‌رێمدا پێك ده‌هێنرێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:گشت مال و مولك و مافه‌كانی وه‌زاره‌تی نیشته جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه بووونه ته تایبه‌تكاری ی وه‌زاره‌ت ده‌بنه ماڵ و موڵكی وه‌زاره‌ت.مادده‌ی هه‌شته‌م:گشت كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی یاسای خزمه‌ت و میلاكه‌وه.مادده‌ی نۆیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی ی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی ده‌یه‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی یازدهم:ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.مادده دوازده‌یه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.جوهر نامق سالمسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ...
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022 یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 176
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022 یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراق | 176
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گهلهوهپهرلهمانی كوردستان ـ عێراقپاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) لە یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (77) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، و له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی ڕۆژی 15/11/2022 ئەم یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد:-یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2022 یاساى پەروەردە و فێركردن لە هەرێمى کوردستان - عێراقدەروازەی یەكەمپێناسە، ئامانج، بنەما فەلسەفی و گشتییەكانی پەروەردە و فێركردنبەشی یەكەمپێناسەكانماددهی (1) بۆ مەبەستی حوکمەکانی ئەم یاسایە، ئەم زاراوە و دەستەواژانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریان دەگەیەنن:-یەکەم: هەرێم: هەرێمی کوردستان - عێراق. دووەم: ئەنجومەنی وەزیران: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم. سێیەم: وەزارەت: وەزارەتی پەروەردەی هەرێم. چوارەم: وەزیر: وەزیری پەروەردەی هەرێم. پێنجەم: ئەنجومەنی وەزارەت: ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم. شەشەم: ئەنجومەنی پەروەردە: ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان.حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. هەشتەم: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان. نۆیەم: قۆناغی باخچە: قۆناغى شیاندن و ڕاهێنان و ئامادەکردنە بۆ منداڵانى تەمەن (4) چوار ساڵ و (5) پێنج ساڵ بەر لە خوێندنى بنەڕەتى، و پەروەردەی پێشوەخت بۆ منداڵى خاوەن پێداویستى تایبەت لە هەمان تەمەندا دەگرێتەوە.دەیەم: خوێندنی پەیڕەوکراو: ئەو خوێندنەیە کە لە قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لەتەمەنی یاسایی قوتابیان و خوێندکاراندا پەیڕەو دەکرێت. یازدەیەم: خوێندنی پابەندکراو: قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی دەگرێتەوە، تێیدا بەخێوکار پابەند دەبێت کە لە تەمەنی یاساییدا منداڵ لە یەکێک لە قوتابخانەکان بخاتە بەر خوێندن. دوازدەیەم:خوێندنی بنەڕەتی: یەکەم قۆناغی خوێندنی پەیڕەوکراو و پابەندکراوە کە (9) نۆ پۆلی خوێندن لەخۆدەگرێت.قوتابخانەی بنەڕەتی: ناوەندی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتییە. سیازدەیەم: خوێندنی ئامادەیی: ئەو قۆناغەی خوێندنە کە دوای قۆناغی بنەڕەتی دەستپێدەکات و لە (3) سێ پۆلی خوێندن پێکدێت، کە پۆلەکانی دەیەم تا دوازدەیەم لە خۆ دەگرێت.خوێندنگەی ئامادەیی: ناوەندی خوێندنی قۆناغی ئامادەییە. پشووی سەری ساڵی زایینی لە ڕۆژی (٣٠) سی کانونی یەکەم تا ڕۆژی (٢) دووی کانونی دووەم.چواردەیەم: خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی: قۆناغی خوێندنی پیشەییە، کە دوای خوێندنی بنەڕەتی دەستپێدەکات و لە (5) پێنج پۆلی خوێندن پێکدێت.پازدەیەم: پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی: ئەو ناوەندەیە کە خوێندنی پیشەیی بۆ ماوەی (5) پێنج ساڵ، پاش تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی تێدا بەڕێوەدەچێت. شازدەیەم: کۆمەڵگەی پەروەردەیی: ئەو دامەزراوەیەیە کە باخچەی منداڵان و قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لەخۆدەگرێت. حەڤدەیەم: دامەزراوە: دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکردنە، کە باخچەی منداڵان، قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگە و پەیمانگە پەروەردەییەکان، بە حکومی و ناحکومی و هاوبەشەوە دەگرێتەوە. هەژدەیەم: دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی حکومەتن و لەلایەن وەزارەتەوە بەڕێوەدەبرێن و خەرجیان لێدەکرێت. نۆزدەیەم: دامەزراوەی پەرەردەیی ناحکومی: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی کەس و لایەنی پەروەردەکاریی ناحکومین، و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوە دەبرێن و خەرجیان لێدەکرێت. بیستەم: دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومى قازانج نەویست: ناوەندى پەروەردە و فێرکردنى ناحکومى خاوەن کەسێتى مەعنەوییە، لەدامودەزگاکانى حکومى پەیوەندیدار تۆمار دەکرێت، قازانجى کارکردنى تەنها بۆ دابینکردنى پێداویستییە زانستى و کارگێڕییەکان و پەرەپێدانى تواناى منداڵان، قوتابیان، خوێندکاران، مامۆستایان و کارمەندانى دیکەى دامەزراوەکە دەبێت و بۆ سوودى کەسى بەکارناهێنرێت.بیست و یەكەم: دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانکراوەکان: ئەو دامەزراوانەی پەروەردە و فێرکردن دەگرێتەوە کە موڵکی حکومەتن و تێچووەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت، بەڵام لەلایەن کەسانی پەروەردەیی نیشتمانی یان بیانییەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت بەڕێوەدەبرێن. بیست و دووەم: 1- قوتابی: ئەو کەسەیە کە لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناونووس کراوە و بەردەوامە لە خوێندن.2- خوێندکار: ئەو کەسەیە کە لە خوێندنگەی ئامادەیی یان بەشی ئامادەیی کۆمەڵگەی پەروەردەیی یان پەیمانگەکانی پەروەردەیی پیشەیی ناونووس کراوە و بەردەوامە لە خوێندن. بیست و سێیەم: پۆل: ساڵێکی خوێندنی قوتابی و خوێندکارە لە هەرقۆناغێکی خوێندندا. بیست و چوارەم: قوتابخانەی ئێواران: ناوەندی خوێندنی ئێوارانی حکومییە، بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە کە بەهۆی دەرنەچوونی دوو ساڵ لەسەریەک لە خوێندنی ڕۆژ یاخود بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان مافی بەردەوامبوونیان لە قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژ نییە.بیست و پێنجەم: مامۆستا: پێشەنگى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردنە، شیاو و لێهاتووە، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە ئەو مەرج و کارامەییانەى تێدا دەستەبەرە کە بۆ مەبەستى وانە ووتنەوە و پێشەنگى لە دامەزراوەکاندا پێویستە.بیست و شەشەم: مامۆستای پەروەردەی تایبەت: مامۆستاى پسپۆرە لە پەروەردە و فێرکردنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت، لە پڕۆسەى پەروەردەى پیشوەختى قۆناغى باخچە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا . بیست و حەوتەم: بەڕێوەبەری دامەزراوە: ئەو کەسەیە کە ئەرکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی پێ دەسپێردرێت. بیست و هەشتەم: یاریدەدەری بەڕێوەبەر: ئەو کەسەیە کە ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پێدەسپێردرێت. بیست و نۆیەم: ڕێنماییکارى پەروەردەیى: ئەو فەرمانبەرەیە کە خاوەن پسپۆڕییە لە یەکێک لە بوارەکانى دەروونناسى، کۆمەڵناسى، ڕێنماییکردنى پەروەردەیی یان کارى کۆمەڵایەتى یان هەر پسپۆڕییەکى دیکەى هاوشێوە، و ئەرکى ڕێنماییى دەروونى و پەروەردەیى و هۆشیارى کۆمەڵایەتى لە دامەزراوەکاندا لە ئەستۆ دەگرێت، بۆ چارەسەرى کێشە دەروونى، کۆمەڵایەتى یان ڕەفتارییەکانى قوتابیان و خوێندکاران ڕادەسپێردرێت.سییەم: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی: ئەوفەرمانبەرەیە کە بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، ئەرکی ڕێنمایی، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن، لە دامەزراوەکاندا لە ئەستۆ دەگرێت.سی و یەكەم: پلانی فێرکردن: دیدگا گشتیەکانی پەروەردە و فێرکردنە، کە لە بنەما گشتی و فەلسەفییەکانی پەروەردە وفێرکردنى هاتوو لەم یاسایەدا سەرچاوە دەگرێت و بەها و بنەماکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی لەسەر بنیاتدەنرێت.سی و دووەم: کتێبەکانی خوێندن: کتێبەکانی خوێندنی هەر بابەتێکە کە وردەکارییەکەی لە پلانی فێرکردنەوە سەرچاوەی گرتووە. سی و سێیەم : پرۆگرامی خوێندن: بەشێکە لە پلانی فێرکردن، کە پەیوەستە بە پۆلێک یاخود بازنەیەکی خوێندنی دیاریکراو، کتێبەکانی خوێندن لە هەر بابەتێک لە قۆناغی یان بازنەی پەیوەندیدار، کتێبەکانی ڕاهێنان و ڕێبەری مامۆستا و ڕێبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سیستەمی تاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن لەخۆدەگرێت. سی و چوارەم: بەخێوکار: ئەو کەسەی بەخێوکردن و چاودێریکردنی منداڵ، قوتابی و خوێندکار، بە پێی یاسا بەرکارەکان لە ئەستۆ دەگرێت. سی و پێنجەم: ئەنجومەنی بەخێوکاران: ئەو ئەنجومەنەیە کە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن بەخێوکارانەوە پێکدەهێنرێت.سی و شەشەم: پەروەردەی تایبەت: بریتیە لە کۆمەڵێک بەرنامەی پەروەردەیی تایبەت، کە دەبێت بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین بکرێت، بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندنیان، لە ڕێگەی ئەو هۆکارانەى خوێندن کە لەگەڵ تواناکانیاندا دەگونجێت.سی و حەوتەم: قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت: ئەو قوتابى و خوێندکارانەن کە بە هۆکارێکى تەندروستى، دەروونى یان فیزیکى، بەبێ بایەخپێدانى تایبەت ناتوانن چالاکییە ڕۆژانەکانى پڕۆسەى خوێندن هاوشێوەى هاوپۆلەکانیان، ڕایى بکەن. سی و هەشتەم: پەروەردە و فێرکردن: ئەو پرۆسەیەیە کە بەپێی پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکان، لەژێر چاودێری مامۆستا، بەمەبەستی بەهرەمەندبوونی قوتابی و خوێندکاران بە زانست و تێگەشتن و بنیاتنانی بەهاکان، هاوتەریبى خوێندنەوەى ڕەخنەگرانەى دەقەکان، لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بەڕێوەدەچێت. سی و نۆیەم: بەشە وانە: پرۆسەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنە، لە پۆل و لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا و لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت. چل: دڵنیایی جۆری: ئەو ڕێکارانەیە کە لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی ئەم یاسایە دەگیرێتەبەر. چل و یەكەم: خوێندنی خێرا: ئەو خویندنەیە کە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی فێربوونە بۆ ئەوانەی لە تەمەنی یاساییدا لە خوێندن بەردەوام نەبوون یان هەر پەیوەندیان بە قوتابخانەوە نەکردووە، لە ڕێگەی ئامادەکردنیان لە ماوەی (٥) پێنج ساڵ یان زیاتر، بۆ ئەوەی بەپێی تەمەنەکانیان بگەنەوە سەر ڕێچکەی خوێندنی پەیڕەوکراو. چل و دووەم: نەهێشتنی نەخوێندەواریی: بنیاتنانی توانستەکانی خوێندنەوە و نووسین و بنەماکانی ژمارەکارییە، بۆ ئەو کەسەى کە هەر نیەتى و تەمەنیشى لە (16) شازدە ساڵ زیاترە. چل و سێیەم: شوێنی حەواندنەوەی قوتابیان: ئەو شوێنانەن کە لە دواى تەواوبوونى دەوامى فەرمى قوتابخانەکان دەکرێنەوە، بۆ ئەو قوتابیانەى تەمەنیان لە (14) چواردە ساڵ کەمترە و بەهۆى کارى بەخێوکاریان ناتوانن لە کاتى تەواوبوونى دەوامى قوتابخانە ڕاستەوخۆ بڕۆنەوە ماڵەوە. چل و چوارەم: دیداری گەشە: بریتیە لە دیدارێک کە لە قوتابخانە و خوێندنگە بە ئامادەبوونی مامۆستا، بەخێوکار و قوتابی یان خوێندکار بۆ تاوتوێکردنی باری خوێندن و بەمەبەستی دروستکردنى لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابی و خوێندکار و باشترکردنی بارودۆخی خوێندنیان، ئەنجام دەدرێت. چل و پێنجەم: قوتابخانەو خوێندنگەی بەهرەداران و تایبەتمەند: بریتییە لە قوتابخانە و خوێندنگەی بەهرەداران، یان تایبەتمەند بە هونەر یان وەرزش یان هەر بابەتێکی دیکە، کە وەزارەت ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەیان دەدات.چل و شەشەم: مۆڵەت: ئەو ڕێگەپێدانەیە کە لەلایەن وەزارەتەوە و بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە و ڕێنماییەکانی، بە دروستکردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دەدرێت.بەشى دووەمبنەما گشتى و فەلسەفییەکانى پەروەردە و فێرکردنتەوەرى یەکەمبنەما فەلسەفییەکانى پەروەردە و فێرکردنماددهی (2)یەکەم: پەروەردە و فێرکردن میکانیزمى تواناسازى و بنیاتنەرى تاکێکى کوردستانى خوێندەوار و هۆشیار و داهێنەرە، بە ئاراستەى گەشەپێدانى کۆمەڵگەیەک کە پرنسیپەکانى دیموکراتى، بنەماکانى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى و یەکسانى نێوان هەردوو ڕەگەز، گیانى پێکەوە ژیانى ئاشتییانە و مرۆڤدۆستى و خۆشەویستى خاک و پاراستنى ژینگەى تێیدا گەشە بکات.دووەم: قوتابى و خوێندکار تاکى خاوەن خواستى فێربوون و توانستى و شیکردنەوە و ڕەخنەگرتنن، تواناى تێگەیشتن و قبوڵکردنى دیدوبۆچوونى جیاواز و گوزارشت لە خۆکردنى ئازاد و بوێرانەیان هەیە، ئامادەن بۆ کارکردنى داهێنەرانە و جێبەجێکردنى کارامەییە بنەڕەتییەکان و هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى لە داهاتوودا.سێیەم: گەشەپێدانى گیانى ڕێزگرتن لە بەها نەتەوەیى و کۆمەڵایەتییە باڵاكانی کۆمەڵگەى کوردستانى لە پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن، و ڕاهێنانى قوتابى و خوێندکار لەسەر متمانە بەخۆبوون و داکۆکیکردن لە مافەکانى مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان لە چوارچێوەى دەستور و یاسا کارپێکراوەکان و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکاندا.تەوەرى دووەمبنەما گشتییەكانی پەروەردە و فێركردنماددهی (3)یەکەم: فێربوون مافێکی دابین‌کراو و بەخۆڕاییە لە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، نابێت هیچ تاکێک کە مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت لەو مافە بێبەش بکرێت. دووەم: زمانی کوردی زمانی فەرمیی خوێندنە لە سەرجەم دامەزراوەکاندا، جگە لەو دامەزراوانەی کە تایبەتن بە پێکهاتەکان وەک تورکمان، سریان کلدان ئاشور، ئەرمەن و عەرەب کە خوێندن تێیاندا بە زمانی دایک دەبێت، لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مۆڵەتیان پێدراوە بە زمانێکی دیکە بخوێنن. سێیەم: قوتابی و خوێندکار بە چەقی هەردوو پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن هەژمار دەکرێن. چوارەم: مامۆستا پێشەنگی سەرەکییە بۆ پەروەردە و هاندانی گیانی فێربوون و داهێنان، و گەیاندنی زانیاری و توانستە جۆراوجۆرەکان بە قوتابیان و خوێندکاران، و پێویستی بە پەرەپێدانی خودی بەردەوام هەیە و دەبێت شکۆى پارێزراو بێت.پێنجەم: بەکارهێنانی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی و هەموو جۆرەکانی جیاکاریی و خراپ مامەڵەکردن لە دامەزراوەکاندا، قەدەغەیە. شەشەم: پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوە پەرەوەردەییە حکومیەکاندا لەسەر هەمان سیستم و بەها و میکانیزم بەڕێوەدەچێت. حەوتەم: وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک لە قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان لەلایەن قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە حکومیەکان، بەمەبەستی خوێندن، قەدەغەیە. هەشتەم: وەزارەت سیستمى شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان لە بەڕێوەبەردندا، بۆ مەبەستى پێدانى دەسەڵاتى زیاتر بە بەڕێوەبەرایەتى دامەزاراوە پەروەردەییە حکومییەکان پیادە دەکات.بەشی سێیەمئامانجە گشتی و هاوبەشەكانی پەروەردە و فێركردن مادده‌ی (4)یەکەم: فێرکردن و گەشەپێدان و بنیاتنانی تواناکانى نەوەیەکی بەهرەمەند بە زانست.دووەم: بنیاتنانى هەستى پابەندبوون لە تاکدا، بە جۆرێک کە شانازی بە نیشتیمان و مێژوو و کلتوری کوردستانی خۆی بکات و لە بنیاتنانی وڵاتەکەیدا بەشدار بێت. سێیەم: پەرەپێدانی بەهاکانی دیموکراسى، ئاشتی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، یەکسانیی نێوان هەردوو ڕەگەز، ڕێزگرتنی ئایین و نەتەوەکان، ئازادیی تاک، مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە. چوارەم: گەشەپێدانی توانستەکانی قوتابی و خوێندکار، تا ببن بە هاونیشتیمانییەکی خوێندەوار، داهێنەر، چالاک، خاوەن هۆشیاری و کەسایەتی سەربەخۆ. پێنجەم: گەشەپێدانی توانای نەوەکان بۆ ئامادەکردنیان تا بەشداری لە ژیانی گشتی کۆمەڵگە و بازاڕی کار و پێشکەوتنی هەرێمدا بکەن. شەشەم: ئامادەکردن و هاندانی قوتابیان و خوێندکاران تا بەردەوام بن لە خوێندن لە قۆناغی بەرزتردا. حەوتەم: گرنگیدان بە پەروەردەی وەرزشی و هونەری و جەستەیی قوتابیان و خوێندکاران. هەشتەم: کارکردن بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریی و ڕەخساندنی هەلی فێربوون و گەڕاندنەوەی دابڕاوان بۆ ناوەندەکانی خوێندن. نۆیەم: هێنانەئارای کۆمەڵگەیەک کە بڕوای بە ئاوێتەکردنی پەروەردەیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەبێت، بەپێی بنەماکانی یەکسانی، بۆ ئەوەی فێرکردنێکی ئاست بەرزیان بۆ دابین بکرێت. دەیەم: بەهێزکردنی تواناکانی قوتابیان و خوێندکاران بۆ بیرکردنەوەی زانستی، ئەنجامدانی توێژینەوە و تاقیکردنەوەکان، بەکارهێنانی سەرچاوەی زانستی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.یازدەیەم: هەوڵدان بۆ ڕاهێنانی قوتابی و خوێندکار لەسەر شێوازە هاوچەرخەکانی خوێندن و پەرەپێدانی توانستی پیشەیی خوێندکاران و ئامادە و مەشقپێکردنیان، بە ئاراستەی گونجاندنی تواناکانیان لەگەڵ پیشەیەکی دیاریکراوی پێویست لە بازاڕی کاردا.دەروازەی دووەمدامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانبەشی یەكەمباخچەی منداڵانتەوەرى یەكەمبنەماكانماددهی (5)باخچەی منداڵان قۆناغێکی ئارەزوومەندانەیە، (2) دوو ساڵ بەر لە خوێندنی بنەڕەتی دەستپێدەکات، منداڵان بۆ خوێندنی بنەڕەتی ئامادە دەکات، و هەموو ئەو منداڵانەی تێدا وەردەگیرێن کە لە ڕۆژی دەستپێکردنیان لە باخچە یان رۆژی (31)ی کانونی یەکەمی ئەو ساڵە، تەمەنیان گەیشتبێتە (4) چوار یان (5) پێنج ساڵ. تەوەرى دووەمئامانجە تایبەتییەكانی باخچەی منداڵانماددهی (6)ئامانجە تایبەتییەکانى باخچەى منداڵان بریتین لە:-یەکەم: کارکردن بۆ گەشەپێدانی کەسێتى منداڵ، بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ منداڵانی دیکە لە ژینگەی دەرەوەی بازنەی خێزان و پیادەکردنی چالاکی پەروەردەیی چێژبەخش و فێرکردنی سوودبەخش. دووەم: بەدەستهێنانی بنەما بەراییەکانی خوێندنەوە و نووسین و ژماردن، هاندانی هەستی جوانناسی و هونەر و پەرەپێدانی کارامەیی جەستەیی. مادده‌ی (7)وەزارەت باخچەی منداڵانی نوێ دەکاتەوە و پشتیوانی پەرەپێدانی باخچەی منداڵان دەکات و کەرتی تایبەت بۆ کردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحکومی هاندەدات. مادده‌ی (8)یەکەم: پێویستە ژمارەی منداڵان لە هەر پۆلێک لەگەڵ ڕووبەری پۆلەکەدا گونجاو بێت، و ژینگەیەکی لەباری تێدا دەستەبەر بکرێت. دووەم: ئەگەر باخچەی منداڵان یەک دەوام بوو دەبێت دەوامی ڕۆژانەی لە شەش کاتژمێر کەمتر نەبێت، و ئەگەر دوو دەوام بوو دەبێت دەوامی ڕۆژانەی باخچە لە پێنج کاتژمێر کەمتر نەبێت. بەشی دووەمخوێندنی بنەڕەتیتەوەرى یەكەمبنەماكانی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (9)یەکەم: هەر منداڵێک لە ڕۆژى (31)ى کانوونى یەکەم تەمەنى بگاتە (6) شەش ساڵ، پێویستە لەلایەن بەخێوكارەكەیەوە لە قوتابخانەیەکى بنەڕەتى بخرێتە بەر خوێندن.دووەم: خوێندنى بنەڕەتى پەیڕەوکراو، بۆ هەموو تاکێک کە تەمەنى (16) شازدە ساڵى تەواو نەکردبێت پابەندکراوە و پێویستە قوتابى پێش ئەوەى تەمەنى (19) نۆزدە ساڵى تێپەڕبکات ئەو خوێندنەى تەواوکردبێت.تەوەرى دووەمئامانجەكانی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (10)یەکەم: بنیاتنانى بنەماکانى پەروەردە، خوێندن، نووسین و ژماردن لاى قوتابیان، و پەرەپێدانى کارامەییە سەرەکیەکانیان، بەتایبەت کارامەیی زمانزانى، ژماردن، هونەر، جووڵە و چالاکى زانستى. دووەم: فێرکردنى بنەماکانى هاونیشتیمانى بوون، مەدەنیەت، لێبووردەیى و قبوڵکردنى جیاوازى، هاندانى قوتابیان بۆ بەهێزکردنى توانستى دەستپێشخەرى، کۆششکردن، پشوودرێژى، و پاراستنى بەها باڵاکانى ڕەوشت و ڕەفتار.تەوەرى سێیەمخوێندنی پابەندكراوماددهی (11)یەکەم: هیچ بەخێوکارێک مافى ئەوەى نیە كە ڕێگە لە خستنەبەر خوێندنى منداڵ لە قوتابخانەیەکى خوێندنى بنەڕەتى و بەردەوامبوون تێیدا، بگرێت، تەنها بە پاساوى تەندروستى و لە ڕێگەى ڕاپۆرتى پزیشکى پەسەندکراو لەلایەن لێژنەى تەندروستى تایبەتمەندەوە نەبێت، و هەر ڕاپۆرتێکیش تەنها بۆ یەک ساڵى خوێندن کاریپێدەکرێت و دەبێت ساڵانە نوێ بکرێتەوە.دووەم: هەر بەخێوکارێک بەدەر لە حوکمى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ڕێگە لە چوونە بەر خوێندن یان بەردەوامبوونى خوێندنى منداڵێک بگرێت، دواى ئاگادارکردنەوەى بۆ یەکجار و پابەندکردنى بە ناردنى منداڵەکە بۆ قوتابخانە، بە پێبژاردنێک کە بڕەکەى لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت سزا دەدرێت، و لە کاتى دووبارەکردنەوەى سەرپێچییەکە سزاکەى دەبێت بە دوو هێندە، بە ڕەچاوکردنى هەر سزایەکى توندتر کە لە یاسا بەرکارەکانى هەرێمدا هاتووە.تەوەرى چوارەمبازنەكانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتیماددهی (12)خوێندنى بنەڕەتى لە سێ بازنەى خوێندن پیکدێت:-یەکەم: بازنەى یەکەم كە پۆلەکانى یەکەم، دووەم و سێیەم لە خۆدەگرێت، قوتابخانە بە پەیڕەوکردنى سیستمى مامۆستاى پۆل پابەندە، قوتابى لە هەر بابەتێکى خوێندندا کارتى هەڵسەنگاندنى پێدەدرێت و دەرنەچوون لەم بازنەیەدا بوونى نابێت. دووەم: بازنەى دووەم كە پۆلەکانى چوارەم، پێنجەم و شەشەم لە خۆدەگرێت، تێیدا سیستمى مامۆستاى بابەت پیادە دەکرێت، هەر بابەتێکى خوێندن لەلایەن مامۆستاى پسپۆڕى بابەتەکەوە دەوترێتەوە، قوتابیان کارتى نمرەیان پێدەدرێت و دەرنەچوون لە هەمان پۆل بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بوونى دەبێت.سێیەم: بازنەى سێیەم كە پۆلەکانى حەوتەم، هەشتەم و نۆیەم لە خۆدەگرێت، تێیدا سیستمى مامۆستاى بابەت پیادە دەکرێت، قوتابیان کارتى نمرەیان پێدەدرێت و دەرنەچوون لە هەمان پۆل بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە، بوونى دەبێت.بەشی سێیەمخوێندنی ئامادەییتەوەری یەكەمبنەماكانی خوێندنماددهی (13)دوای تێپەڕاندنی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی لە هەموو بابەتەکانی خوێندن بەسەرکەوتوویی، قوتابی مافی هەیە پەیوەندی بە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی حکومی بێ بەرامبەر بکات، بە مەرجێک تەمەنی لە (20) بیست ساڵ تێپەر نەکات و پێویستە خوێندکار بەر لە تێپەڕبوونی تەمەنی (24) بیست و چوار ساڵی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی تەواو کردبێت. تەوەرى دووەمئامانجەكانی خوێندنی ئامادەییماددهی (14)یەکەم: بەهێزکردنی توانستى خوێندکار لە ڕووى بیرکردنەوە، توێژینەوە، تاقیکردنەوە، بەکارهێنانی سەرچاوە زانستییەکان و شێوازە هاوچەرخەکانى خوێندن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هاندانى بۆ ئەوەى ئازادانە کار و کۆشش و هەماهەنگى لەگەڵ کەسانى دیکەدا بکات.دووەم: بنیاتنانی کەسێتى خوێندکار لە ڕێگەى پڕۆگرام و پلانى تایبەتەوە، بۆ بەشداریکردنى ئەرێنی لە ژیانى کۆمەڵایەتیدا و قبووڵکردنى جیاوازى و پێکەوەژیانى و ئاشتییانە.چوارەم: گەشەپێدانی توانستى پیشەیى خوێندکارانى بەشە پیشەییەکان و ئامادەکردن و مەشقپێکردنیان بۆ بازاڕى کار. تەوەرى سێیەمبەشەكانی خوێندنی ئامادەییماددهی (15)یەکەم: قۆناغى خوێندنى ئامادەیى لە بەشەکانى زانستى، وێژەیى و پیشەیى پێکدێت، و پسپۆڕییەکانى بەشى پیشەیى بەپێى پێویستى بازاڕى کار، و پسپۆڕییەکانى بەشى زانستى و وێژەیى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەلایەن ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیارى لێدەدرێت.دووەم: ئەنجومەنى وەزارەت دەتوانێت بەپێى پێویستى، خوێندنگەى ئامادەیى پیشەیى حکومى بۆ پەیمانگاى پەروەردەیى پیشەیى (5) پینج ساڵە بگۆڕێت.سێیەم: خوێندکارى ئامادەیى مافى گۆڕینى بەشەکەى بۆ بەشێکى دیکە هەیە، ئەگەر مەرجەکانى بەشە نوێکەى تێدابێت، و ئامادەبێت سەر لەنوێ گشت پۆلەکانى ئەو بەشە بخوێنێتەوە.تەوەرى چوارەمپڕۆژەی ئامادەیی و تەواوكردنی خوێندنماددهی (16)یەکەم: خوێندکاری پۆلی یازدەیەمی ئامادەیی زانستی و وێژەیی دەبێت پرۆژەیەکی زانستی یان وێژەیی یان کۆمەڵایەتی بە ناوی پرۆژەی ئامادەیی، ئەنجام بدات. دووەم: ئەو خوێندکارەی زانستی و وێژەیی کە پرۆژە ئەنجامنادات یاخود نمرەی خوار (50%) پەنجا لە سەد لە پرۆژەکەی وەردەگرێت، بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت. سێیەم: خوێندکاری پۆلی یازدەیەمی پیشەیی لە جیاتی پرۆژەی ئامادەیی دەبێت بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان لە بوارەکەی خۆیدا بکات کە لە (١٤) چواردە ڕۆژی پشووی هاوین کەمتر نەبێت.مادده‌ی (17)بۆ تێپەڕکردنی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی، دەبێت خوێندکار تەواوی بابەتەکانی پرۆگرامی خوێندنی تەواوكردبێت و لە تەواوى تاقیکردنەوەکانیش دەرچووبێت. مادده‌ی (18)وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە و کەرتی تایبەت، کاردەکات بۆ بەستنەوەی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی بە بازاڕی کار لەلایەک و خوێندنی باڵا لەلایەکی دیکە.بەشی چوارەمپەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكانتەوەری یەكەمبنەماكانی خوێندن لە پەیمانگە پەروەردییە پیشەییەكانماددهی (19)یەکەم: دوای تەواوكردنی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی بەدەرچوون لە هەموو بابەتەکانی خوێندن، خوێندکار مافی هەیە بێ بەرامبەر لە پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی دەست بە خوێندن بکات، ئەگەر مەرجەکانی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی پەیوەندیداری تێدا بێت و تەمەنیشی لە (٢٠) بیست ساڵ زیاتر نەبێت. دووەم: خوێندکار بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مافی بەردەوامبوونی خوێندنی لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە حکومییەکان هەیە، بە مەرجێک تەمەنی لە (٢٨) بیست و هەشت ساڵ تێپەر نەکات. سێیەم: وەرگرتنی خوێندکار لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە جیاوازەکان، بەپێی ڕێنمایی دەبێت کە ئەنجومەنی وەزارەت پێش کۆتایی مانگی ئازاری هەر ساڵێک بڕیاری لێ دەدات و وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمئامانج لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكانماددهی (20)یەکەم: ئامادەکردنی خوێندکار بۆ پیشەیەکی دیاریکراو لە بازاڕی کاردا. دووەم: بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکار سەبارەت بە گەشەکردنی بیرکردنەوەی زانستی، قوڵبوونەوەی توانستی توێژینەوە و تاقیکردنەوە، پیادەکردنی پرۆگرامی خوێندن، بەکارهێنانی سەرچاوەکان و ڕاهاتن لەسەر شێوازە هاوچەرخەکانی خوێندن و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو. سێیەم: بنیاتنانی بناغەیەکی بەهێز بۆ گەشەپێدانی کەسایەتی خوێندکار و بەشداریکردنی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاندانی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە، گەشەپێدانی توانستە زانستییەکانی، بایەخپێدانی تا بتوانێت سەربەخۆیانە کار بکات و توانای هەماهەنگی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت. تەوەری سێیەمپڕۆژەی پەیمانگەی پەروەردەیی و پیشەییماددهی (21)خوێندکاری پۆلی چوارەمی پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، دەبێت یەکێک لەم دوو بژاردەیە هەڵبژێرێت:-یەکەم: پرۆژەیەکی زانستی یان پیشەیی بە ناوی پرۆژەی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی ئەنجام بدات، ئەو خوێندکارەی لە پرۆژەکەیدا نمرەی پێویستی بەدەست نەهێنا بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت. دووەم: بەشداری لە خولێکی ڕاهێنان کە لە (١٤) چواردە ڕۆژی پشووی هاوین کەمتر نەبێت بکات، ئەو خوێندکارەی پابەندی بەشداربوونی تەواو نەبێت، بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت.مادده‌ی (22)پێویستە وەزارەت بە هاریکاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیكە و کەرتی تایبەت، کار بکات بۆ ئەوەی خوێندن لە پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لەگەڵ بازاڕی کار لەلایەک و خوێندنی باڵاش لەلایەکی دیكەوە بگونجێنێت. بەشی پێنجەمحوكمە هاوبەشەكانتەوەری یەكەمبنەما هاوبەشەكانماددهی (23)یەکەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکان وفەرمانبەرانیان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی بنەما و ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری و بەدەستهێنانی متمانەی دامەزراوەیی و متمانەی پرۆگرامەکاندا، بکەن. دووەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی ناوێکی جیاکەرەوەی هەبێت، و نابێت دامەزراوە هەمان ناو یان هەمان ناوی لێکدراوی دامەزراوەیەکی دیکەى لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە هەبێت. مادده‌ی (24)یەکەم: پێویستە دامەزراوەکان پلانی ساڵانەیان بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن هەبێت. دووەم: پێویستە سەرجەم مامۆستایان پلانی ساڵانە و وەرزانە بۆ ئەو بابەتانەی لە ئەستۆیانە دابڕێژن، خشتە و چالاکییە پلان بۆ دانراوەکان لەخۆبگرن و لە هەفتەی یەکەمی هەموو وەرزێکی خوێندندا بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا دابەش بکرێن. سێیەم: دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی، پاش وەرگرتنی مۆڵەتی وەزارەت، دەتوانێت لە پۆلدا سوود لە دوو مامۆستا وەربگرێت، کە یەکێکیان دەبێت بە مامۆستای سەرەکی و ئەوەی دیکەش دەبێتە مامۆستای هاوکار. مادده‌ی (25)یەکەم: ئەرکی دامەزراوەکانە تێڕوانینیان لەسەر بنەمای ئەوە بێت کە هەر قوتابی و خوێندکارێک ڕێچکەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ فێربوون و داهێنان، و پێویستە پرۆسەی خوێندن توانا و تایبەتمەندی هەر قوتابی و خوێندکارێک وەک تاک بە جیا لە بەرچاو بگرێت. دووەم: ئەرکی دامەزراوەکانە پشتیوانی قوتابی و خوێندکار لە ئەستۆ بگرن و کاری بۆ بکەن، بە تایبەتیش پشتیوانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پێویستیان بە هاوکاریی زانستی زیاتر هەیە، دەبێت ئەو پاڵپشتیە لە ساڵانی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتیدا چڕتر بێت. تەوەری دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندن و هۆیەكانی فێركردنماددهی (26)وەزارەت تایبەتمەندە بەدانانی پرۆگرامەکان و کتێبەکانی خوێندن، گەشەپێدانی شێوازەکانی وانەوتنەوە و کەرەستەکان و هۆیەکانی فێربوون، بەجۆرێک کە کتێبە بنەڕەتییەکانی فێربوونی زمان و زانستەکان و بیرکاری و مێژوو و جوگرافیا و پەروەردەی ئیسلامی و (پەروەردەی مەسیحی و پەروەردەی ئێزیدیایەتی بە پێی تایبەتمەندی) و هونەر و وەرزش، و ئەو بابەتانەی کە وەزارەت دوای هەڵسەنگاندنی زانستی بە پێویستی دەزانێت بۆ گەشپێدانی کارامەیی زانستی و بەهایی قوتابیان و خوێندکاران و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان، بخوێندرێن.تەوەری سێیەموەرز و كاتەكانی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (27)یەکەم: هەر ساڵێکی خوێندن لە وەرزی یەکەم و دووەمی خوێندندن پێکدێت، و وەرزی یەکەم لە مانگی ئەیلول و وەرزی دووەمیش لە مانگی کانوونی دووەم دەستپێدەکات. لە دۆخی نائاساییدا ئەنجومەنی وەزارەت دەتوانێت بۆ ساڵێکی خوێندن گۆڕانکاری لەو کاتانەدا بکات. دووەم: هەر ساڵێکی خوێندن لانیکەم (١٧٠) سەد و حەفتا ڕۆژی خوێندن لەخۆ دەگرێت، و هەر حەفتەیەک لانیکەم (٥) پێنج ڕۆژی خوێندن لەخۆ دەگرێت وهەر ڕۆژێکی خوێندن لە (٤) چوار کاتژمێر کەمتر نابێت. سێیەم: ئەمانەى خوارەوە پشووەکانى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانن: پشووی نیوەی ساڵ، کە دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە مانگی کانوونی دووەم دەبێت و نابێت پشووەکە لە یەک هەفتە زیاتر بێت .پشووی سەری ساڵی کوردی كە لە ڕۆژی (١٩) نۆزدەی ئازار تا ڕۆژی (٢٤) بیست و چواری ئازار دەبێت.پشووی هاوین، کە ماوەکەی لە دوو مانگ کەمتر نابێت و بە ڕەچاوکردنی کاتی تاقیکردنەوەکان و دۆخی ناهەموار، دەکرێت بەپێی بریاری ئەنجومەنی وەزارەت گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.پشووی جەژنەکان. چوارەم : وەزارەت دەتوانێت لە کاتی پێویستدا گۆڕانکاریی لەکاتی پشووەکاندا بکات، بەمەرجێک لەگەل ئەو پشووانە ناکۆک نەبێت کە لە یاسا بەرکارەکان و بڕیارەکانی پەرلەمانی كوردستاندا هاتوون.تەوەری چوارەمڕاگرتنی خوێندن لە بارودۆخی نائاسایداماددهی (28)یەکەم: لە بارودۆخی نائاساییدا وەزیر دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بە درێژایی بارودۆخە نائاساییەکە هەیە. دووەم: لە بارودۆخی نائاساییدا بەڕێوبەری گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانێت دەوامی دامەزراوەکان بۆ ماوەی (2) دوو ڕۆژ ڕابگرێت، بە مەرجێک وەزیر لە بڕیارەکە و هۆ و ڕێکارەکانی ڕاگرتنەکە ئاگادار بکرێتەوە، و وەزیر مافی درێژکردنەوەی ماوەکەی بۆ (7) حەوت ڕۆژ هەیە.تەوەری پێنجەمبەشەوانەكانی خوێندنماددهی (29)پێش کۆتاییهاتنی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک، دەبێت وەزارەت لانیکەمی ژمارەی وانەکانی خوێندن لە هەر بابەتێکدا و بۆ هەر قۆناغێکی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو دیاریبکات، بە مەرجێک لەگەڵ بازنەکانی خوێندن و چوارچێوەی پرۆگرامی فێرکردن‌دا بگونجێت.تەوەری شەشەمپێدانی كتێب و پێداویستییەكانی خوێندنماددهی (30)یەکەم: ئەرکی وەزارەتە، لە سەرەتای ساڵی خوێندندا، کتێبەکانی خوێندن بەخۆڕایی، بۆ دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا.پێویستە وەزارەت لە سەرەتای ساڵی خوێندندا کتێبەکانی خوێندن، بە تێچووی خۆی بەبێ قازانج بۆ ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی حکومی بە کاردێنن دابین بکات، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا بە خۆڕایی. دووەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەستپێکردنى ساڵى خوێندن پێدوایستیەکانی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، دابین بکات. تەوەری حەوتەممافی خوێندن بە زمانەكانی دیكە لە قوتابخانە و خوێندنگە حكومییەكانداماددهی (31)یەکەم: خوێندن بە زمانی عەرەبی، تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی، بۆ قوتابی و خوێندکارانی ئەو پێکهاتانە، لە دامەزراوەى پەروەردەیى حکومی تایبەت بەو زمانانە دابیندەکرێت، بە مەرجێک زمانى دایکى بەخێوکاری قوتابی و خوێندکار زمانى کوردی نەبێت، و ژمارەی قوتابیان و خویندکاران بۆ کردنەوەی قوتابخانەیەکی لەو جۆرە گونجاوبێت، وهاوکات زمانی کوردیش لەو ناوەندانە بخوێندرێت.دووەم: ئەگەر قوتابیەکی بنەڕەتی لە قوتابخانەیەکی حکومی بخوێنێت کە خوێندن تیێدا بە زمانى دایک نەبێت، مافی هەیە بێ بەرامبەر لەسەر داواى بەخێوکار بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بە زمانی دایک بخوێنێت، بە مەرجێک زمانى دایکى بەخێوکارەکەى زمانی کوردى نەبێت، و ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە دەیانەوێت بەو زمانە بخوێنن لە (10) دە قوتابی کەمتر نەبێت. سێیەم: وەزارەت دەتوانێت بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بە زمانە جیهانییەکان بکاتەوە، لەگەڵ پابەندکردنیان بە خوێندنی زمانی کوردی تیایاندا.تەوەری هەشتەمقوتابیان و خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەتماددهی (32)یەکەم: قوتابی و خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت، کە لە چوارچێوەی تەمەنی یاسایی خوێندندایە، مافی خوێندن و دابینکردنی هەلی یەکسان، وەرگرتن و بەردەوامبوونی خوێندنیان لە دامەزراوەکاندا هەیە، بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (35)ی ئەم یاسایە. دووەم: پێویستە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن گرنگی بە قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدرێت، بەپێی جیاوازیی توانست و ئامادەباشیان، لەگەڵ دابینکردنی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت. سێیەم: دەبێت وەزارەت پێوەر و هۆکار و کەلوپەلی تایبەت و شێوازی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی گونجاو بۆ قوتابی و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابین بکات.چوارەم: ئەرکی وەزارەتە ناوەڕۆکی پلانی فێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن و بەڵگە پەروەردەییەکان، بۆ میلاکەکانی فێرکردن و چالاکییە تایبەتەکان، کە پەیوەستن بە کتێبەکانی خوێندن، گەشە پێبدات و بیانڕەخسێنێت.پێنجەم: ئەرکی وەزارەتە کاربکات بۆ پتەوکردنی ڕۆڵی هۆشیاریی کۆمەڵگە و بەشداریپێکردنی کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. شەشەم: پێویستە دامەزراوەکان کاربکەن بۆ ئەوەی تەلاری قوتابخانە وخوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانى کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بگونجێنن و ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاریی گونجاویان بۆ دابین بکەن. حەوتەم: ئەرکی وەزارەتە ڕێڕەوی خوێندنی جۆراوجۆر، پێداویستی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی، بوارەکانی دیکەی گونجاو لەگەڵ تواناکانیان، بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دابینبکات.تەوەری نۆیەمخوێندنی ئەلكترۆنیماددهی (33)وەزارەت لە کاتی پێویست، لەهەر قۆناغێکی خوێندندا بێت، مافی ڕێگەپێدانی بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وئاوێتە بە هەموو جۆرەکانیانەوە، هەیە. تەوەری دەیەمقوتابخانە و خوێندنگەی تایبەتمەند و بەهرەدارانماددهی (34)یەکەم: وەزارەت مافی کردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەی تایبەتمەند و بەهرەدارانی هەیە. دووەم: مەرجەکانی تەمەن، وەرگرتن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی بەهرەداران، چۆنیەتی خوێندن، تاقیکردنەوەکان، کاروباری کارگێڕیی و چۆنیەتی سەرپەشتیکردن، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە دەریدەکات.سێیەم: دەکرێت مەرجەکانی تەمەن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی بەهرەداران، بەدەربن لەو مەرجانەی لە ماددەی (9) و (13)ی ئەم یاسایەدا دەقنووسکراون.تەوەری یازدەیەموەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندكارانماددهی (35)یەکەم: وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران و تۆمارکردنیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، لەسەر بنەمای ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ هەمووان دەبێت. دووەم: پێویستە هەموو قوتابخانە و خوێندنگەیەکی حکومی، جگە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى تایبەتمەند و بەهرەداران، بە پلەی یەکەم ئەو قوتابی و خوێندکارانە وەربگرن کە دانیشتووی ئەو گەڕەک و ناوچە جوگرافیەن کە قوتابخانە و خوێندنگەکەی تێدایە. سییەم: نابێت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، جگە لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى تایبەتمەند و بەهرەداران، مەرجی پێشوەختە و تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار دابنێن، جگە لە مەرجەکانی توانای زمانەوانی و ئەو مەرجانەی لەم یاسایەدا ڕێگەیان پێدراوە.چوارەم: وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان و خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەپێی یەکێک لەم دوو میکانیزمە دەبێت:-ئەو منداڵ و قوتابی و خوێندکارانەی، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و توانای فێربوونی پرۆگرامەکانیان لا ئاسانترە، لە پۆلی ئاسایی وەک قوتابیانی دیکە وەردەگیرێن، بەڵام مامۆستای تایبەتیان وەک مامۆستای دووەم لە پۆلدا بۆ تەرخاندەکرێت. ئەو منداڵ و قوتابی و خوێندکارانەی لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و توانای فێربوونی پرۆگرامەکانیان، بەهۆی ئۆتیزم، داون سیندرۆم، یان ئیفلیجی قورسی مێشک و هتد، لا قورسترە، لە پۆلێکی تایبەت لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە یان لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی تایبەت وەردەگیرێن و پرۆگرام و مامۆستای تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت. وەزیر دەتوانێت منداڵان و قوتابیان و خوێندکارانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە مەرجى بەرزترین تەمەنى هاتوو لە ماددەکانى (9) و (13)ى ئەم یاسایە بەدەربکات.پێنجەم: قوتابیان و خویندکاران مافی گواستنەوەیان لە ناوەندێکى خوێندن بۆ ناوەندێکى دیکەى خوێندن هەیە، بەپێى ئەو مەرجانەی وەزارەت دیاریدەکات.تەوەری دوازدەیەمقوتابی و خوێندكاری گەڕاوە لە دەرەوەی هەرێمماددهی (36)یەکەم: پێویستە وەزارەت ڕێکاری پێویست بۆ ئاسان وەرگرتنی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دەرەوەی هەرێم دەگەڕێنەوە، بگرێتەبەر.دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دەرەوەی هەرێم دەگەڕێنەوە و پێشتر لە ساڵێک زیاتر لە دەرەوەی هەرێم نیشتەجێ بوون، مافی خوێندنیان هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:- نوسراوێکی ڕاستێندراو لەو قوتابخانە یان خوێندنگە یان پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەوە بێنن کە لە دەرەوەی هەرێم لێیهاتوون.بڕوانامەکانی خوێندنیان پێشکەش بکەن بەمەبەستی هاوتاکردنیان لەلایەن وەزارەتەوە، وەک بنەمایەک بۆ وەرگرتنیان لەو ئاستەی بەپێی هەڵسەنگاندنی وەزارەت بە گونجاو دەزانرێت.سێیەم:ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەدەرەوەی هەرێم گەڕاونەتەوە و زمانی کوردی یان عەرەبی یاخود هەردووکیان باش نازانن، بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵ لە دەرچوون لەو بابەتانە دەبەخشرێن، بە مەرجێک لەناو پۆلى خوێندنى زمانەکان بەشداربن، و پۆلى دوازدەش لە نێو ئەو (2) دوو ساڵەدا نەبێت کە لە دەرچوون دەبەخشرێن.ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەخێوکارانیان بۆ ماوەیەکى دیاریکراو لە هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى نێردە دیبلۆماسی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان دەمێننەوە، لە حوکمى خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە بەدەردەکرێن و وەزیر بە ڕێنمایى شێوازى خوێندن و دەرچوونیان لە زمانەکانى کوردى و عەرەبى ڕێکدەخات.تەوەری سیازدەیەمكار و ڕەفتارە ڕێپێنەدراوەكانماددهی (37)یەکەم: ئەو کار و ڕەفتارانەی لەگەڵ پەیامی پەروەردە و فێرکردن ناگونجێن، لەدامەزراوەکاندا ڕێپێنەدراون، بەتایبەتیش ئەمانەی خوارەوە:- هەڵگرتنی چەک و ئامێری بریندارکەر و مەترسیدار. جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان بەهەموو جۆرەکانیەوە.چالاکی دوور لە پەروەردە و فێرکردن و ڕێکلامی بازرگانی و چالاکی سیاسی. بەکارهێنانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و مەعنەوی و ڕەفتاری یەکتر شکاندن. بەکارهێنان و خستنەڕووی ئەو دروشمانەی لەگەڵ بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلی کوردستان ناگونجێن. دووەم: ئەو کەسەی سەرپێچی خاڵەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە دەکات، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت سزای کارگێڕی دەدرێت، بێ ئەوەی ڕێگە لە هەر سزایەکی دیکە بگرێت ، کە لە یاسایەکی دیکەی بەرکاردا دەقنووسکراوە. سێیەم: بنەماکانی پەیڕەوی خوێندن و ڕێکخستنی هەڵسوکەوتی قوتابیان و خوێندکاران بەپێی ڕێنمایی وەزارەت ڕێکدەخرێن، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە سزای دوورخستنەوەی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لەماوەی یەک ساڵی خوێندندا نابێت لە (10) دە رۆژ زیاتر بێت. مادده‌ی (38)سیستمى یەکپۆشى بۆ قوتابیان و خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا پەیڕەو دەکرێت، وەزارەت بە ڕێنمایى شێوازەکەى دیاریدەکات، و هەر گوڕانکارییەکیش بکات، دەبێت پێش کۆتاییهاتنى مانگى ئایار گشت دامەزاروە پەروەردەییەکانى لێ ئاگادار بکاتەوە.مادده‌ی (39)پێویستە قوتابی و خوێندکار لە وانەکان ئامادە و بەشداربن، لانی زۆری ڕۆژانی ئامادەنەبوونی قوتابی و خوێندکار، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخڕێت کە لەلایەن وەزیرەوە دەردەکرێت. تەوەری چواردەیەمژمارەی بازنە، قۆناغ و پۆل، و تەلار و كتێبخانە لە دامەزراوەكانداماددهی (40)یەکەم: پێویستە هەموو قوتابخانەیەکی خوێندنی بنەڕەتی لە یەک بازنەی خوێندن کەمتر لە خۆ نەگرێت، جگە لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان. دووەم: پێویستە هەموو خوێندنگەیەکی ئامادەیی هەر سێ پۆلەکانی دەیەم، یازدەیەم و دوازدەیەم لەخۆ بگرێت، لە کاتی کردنەوەی خوێندنگەیەکی نوێ دەکرێت بە یەک پۆل دەستپێبکرێت. سێیەم: پێویستە هەموو پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی هەر (5) پێنج قۆناغەکانی خوێندن لەخۆ بگرێت، لە کاتی کردنەوەی پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی نوێ دەکرێت بە قۆناغی یەکەم دەستپێبکرێت. مادده‌ی (41)یەکەم: دەکرێت باخچەی منداڵان پاشکۆی قوتابخانە و خوێندنگە بێت و بەشێکی تەلاری قوتابخانە یان خوێندنگەکە بەکاربهێنێت، بەمەرجێک پەرژینێک یاخود بەربەستێک لە نێوانیاندا هەبێت. دووەم: دەکرێت تەلاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردن لە پۆلی یەکەمی خوێندنی بنەڕەتی تا پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی لەخۆ بگرێت، بە مەرجێک بەربەستێک یاخود ڕێگرێک لە نێوان قوتابیان و خوێندکاراندا هەبێت. سێیەم: لە تەلاری کۆمەڵگەی پەروەردەییدا، دەبێت بەربەستێک یاخود ڕێگرێک لەنێوان منداڵان و قوتابیان و خوێندکاراندا هەبێت. مادده‌ی (42)دەبێت دامەزراوەکان کتێبخانەیان هەبێت، پەڕاویى یان ئەلیکترۆنى یان هەردووکیان، لە ئەگەرى نەبوونیدا کارئاسانى بۆ گەیشتنى قوتابیان و خوێندکاران بە نزیکترین کتێبخانە یان دەستگەیشتنیان بە کتێبخانەى ئەلیکترۆنى دەکرێت، و وەزیر بە ڕێنمایى ئەم بابەتە ڕێکدەخات.تەوەری پازدەیەمئەنجومەنی بەخێوكارانی قوتابیان و دیداری گەشەماددهی (43)یەکەم: بە مەبەستى پشتگیریکردنى منداڵەکانیان و پەرەپێدانى دامەزراوەکە، بەخێوکاران دەتوانن ئەنجومەنى بەخێوکارانى دامەزراوە پێکبهێنن، کە لە (3-9) بەخێوکار پێکدێت و بۆ هەر ساڵێکى خوێندن یەکێکیان سەرۆکایەتى دەکات.دووەم: ئەنجومەنى بەخێوکاران بە هەماهەنگى دامەزراوە دەتوانێت ئامانج و پلانى کارى خۆى دابڕێژێت، و بۆ تاوتوێکردنى دۆخى خوێندنى قوتابى و خوێندکار و بە مەبەستى دروستکردنى لێکتێگەیشتنى هاوبەش کۆبوونەوەى خۆى لە کاتى پێویستدا دەکات، و ئەرکى بەڕێوەبەرى دامەزراوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە کارئاسانیان بۆ بکات.مادده‌ی (44)دەبێت قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ناوەڕاستى هەر وەرزێکى خوێندندا، بە بەشدارى مامۆستا، بەخێوکار، قوتابى و خوێندکار، دیدارى گەشە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى خوێندنى قوتابى و خوێندکارانیان، بە ئاڕاستەى لێکتێگەیشتنى هاوبەش بۆ پەرەپێدانى تواناکانیان و باشترکردنى ئاستى خوێندنیان ڕێکبخەن.تەوەری شازدەیەمتۆمارەكانی دامەزراوە حكومییەكانماددهی (45)یەکەم: ئەرکی گشت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانە، ژمارەیەک تۆماریان بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت، هەبێت.دووەم: دەبێت دامەزراوەکان دۆسیەیان سەبارەت بە هەر قوتابی و خوێندکارێک هەبێت، دۆسیەکە هەر لە سەرەتای خوێندنەوە زانیاریی سەبارەت بە قوتابی و خوێندکار و چۆنیەتی هاوکاریکردنی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خوێندنی ئەو قوتابی و خوێندکارەی تێیدا تۆمار دەکرێت، و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت دەتوانێت سیستمی ئەلیکترۆنی بەگەڕبخات.تەوەری حەڤدەیەمچێشتخانە و فرۆشگە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (46)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی، مافی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگەی بۆ قوتابی و خوێندکارانی دامەزراوەکە هەیە، بە مەرجێک پەسەندنامەی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەربگیرێت. لە کاتی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگە دەبێت خواردەمەنییەکان تەندروست و بە نرخێکی گونجاو بن، کە پێشوەختە و ساڵانە لەلایەن دامەزراوەکە، یاخود لیژنەیەکی وەزارەت پەسەند دەکرێت. دووەم: ئەرکی ئەنجومەنی دامەزراوەکەیە زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی چێشتخانە و فرۆشگەکە سازبکات، و وردەکاری ئەم پرسە بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. سێیەم: داهاتی بەکرێدانی چێشتخانە و فرۆشگە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەت، و بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی خودی دامەزراوەکە خەرج دەکرێت.چوارەم: ئەرکی دامەزراوەکەیە چاودێری پابەندبوونی بەڵێندەر بە مەرجەکان و ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکات. بەشی شەشەمدامەزراوە هاوبەش و پشتیوانكراو و نێودەوڵەتییەكانتەوەری یەكەم دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانكراوەكانماددهی (47)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی ڕادەستى دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بکات بەرامبەر بە تێچووی ساڵانە. دووەم: دەبێت وەزارەت، بە پێی گرێبەستێک بڕە پارەیەک بۆ ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیانەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا ئاماژەی پێکراوە، دابین بکات. دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە گشت تێچووەکانی مووچە و کرێی تەلارەکە و تێچووەکانی دیکە لە ئەستۆ دەگرێت. سێیەم: ڕادەستکردن، پێدانی تێچووی ساڵانە بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە، شێوازی بەڕێوەبردن، هەلومەرجی کاری فەرمانبەران، شێوازی سەرپەشتیکردن، تاقیکردنەوەکان، بڕوانامەکان و گشت پرسەکانی دیکە، بەپێی گرێبەستی پێشوەختەی نێوان وەزارەت و دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دەبێت، کە هەر (3) سێ ساڵ جارێک نوێ دەکرێتەوە. چوارەم: ئەو دامەزراوەر پەروەردەییە ناحکومییانەی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دەگرنە ئەستۆ، دەتوانن پرۆگرامێکی خوێندنی حکومی یاخود پرۆگرامێکی خوێندنی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراو پیادە بکەن. پێنجەم: خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران لەم دامەرزاوانە بە خۆڕاییە. شەشەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی ئەم دامەزراوانە، بە یەکێک لەم دوو جۆرە دەبێت:-ئەگەر پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکە یان خوێندنگەکە نێودەوڵەتی بوو، بەڵگەنامەی دەرچوون لەسەر بنەمای تێکڕای دەرچوون لە قوتابخانە یان خوێندنگە و دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت. ئەگەر پرۆگرامی خوێندن حکومی بوو، بەڵگەنامەی دەرچوون بەپێی ڕێکاری پێدانی بڕوانامە لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بە هەژمارکردنی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەدرێت. حەوتەم: کاروباری دامەزراوە هاوبەش و پشتیوانکراوەکان، بەپێی ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمدامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حكومییەكانماددهی (48)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ ناوەندێکی فێرکردنی نێودەوڵەتی، دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی حکومی بکات بە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی حکومی کە وەزارەت بەڕێوەیببات، هەروەها دەتوانێت دامەزراوەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی حکومی نوێ بکاتەوە. دووەم: کارمەندانی ئەم دامەزراوانە فەرمانبەر و کارمەندی حکومی دەبن، بە ڕەچاوکردنی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە. وەزارەت دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی دەرەوەی وڵات بۆ کارکردن لەم دامەزراوانە بکات، بەرامبەر بە بڕە مووچەیەک، و دەشتوانێت کارمەندان و مامۆستایانی دەرەوەی وەزارەت بەکاربخات، ومووچەی گشت ئەوانە لە داهاتی قوتابخانەکە دەدرێت. سێیەم: خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران لەم دامەرزاوانەدا بە خۆڕاییە. چوارەم: پرۆگرامی خوێندنی ئەم جۆرە دامەزراوانە، پشتبەست بە یەکێک لە پرۆگرامە نێودەوڵەتییە بڕواپێکراوەکان دەبێت. پێنجەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی پۆلی نۆیەم و دوازدەیەمی قوتابخانە و خوێندنگە نێودەوڵەتییە حکومییەکان، لەسەر بنەمای پروگرامە نێودەوڵەتییەکە و دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت. شەشەم: کاروباری ئەم جۆرە دامەزراوانە بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.بەشی حەوتەمقوتابخانە و خوێندنگەی ئێواران، خوێندنی خێرا، نەهێشتنی نەخوێندەواریی و تاقیكردنەوەی دەرەكیتەوەری یەكەمقوتابخانە و خوێندنگەی ئێوارانماددهی (49)یەکەم: بەدەر لە خوێندنى زمانى سریانى و تورکمانى، قوتابخانەی ئێواران دەوامی ئێوارانە، و بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە کە بەهۆی دەرنەچوونی (2) دوو ساڵ لەسەر یەک لەهەمان پۆل، یاخود بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان، مافی بەردەوامبوونیان لە قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی ڕۆژ نییە.دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی خوێندنی ئێواران بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن و لە تەمەنی یاسایی خوێندنی بنەڕەتی یان ئامادەیین، مافیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە و خوێندنگەی ڕۆژ. سێیەم: کاتەکانی خوێندنی قوتابخانە و خوێندنگەی ئێواران، ژمارەی بەشە وانەکان ، تاقیکردنەوەکان، بڕوانامەکان و هەموو کاروبارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە و خوێندگەکانی ئێواران، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.تەوەری دووەمخوێندنی خێرا و نەهێشتنی نەخوێندەوارییماددهی (50)وەزارەت هەردوو جۆرى خوێندنى خێرا و نەهێشتنى نەخوێندەواریى تەرخاندەکات، بۆ ئەو کەسانەى بەپێى مەرجى تەمەنى هاتوو لەم یاسایەدا مافى خوێندنیان لە ناوەندى خوێندنى پەیڕەوکراو نییە.لقی یەكەمخوێندنی خێراماددهی (51)یەکەم: خوێندنی خێرا بۆ ئەو کەسانەیە کە لە (2) دوو ساڵ زیاتر وازیان لە قوتابخانە هێناوە یاخود پەیوەندیان بە قوتابخانەوە نەکردووە، و تەمەنیشیان لە ڕۆژی (31) سی و یەكی کانونی یەکەمی ئەو ساڵەی خوێندن لە (9) ساڵ زیاترەو لە (16) شازدە ساڵ کەمترە. دووەم: ئەو قوتابیانەی خوێندنی خێرا کە تەمەنیان لە (14) چواردە ساڵ تێپەڕ ناکات، لە تەلاری تایبەت بە خۆیان دەخوێنن. مادده‌ی (52)ماوەی خوێندن لە قوتابخانەکانی خوێندنی خێرا (5) پێنج ساڵە، و ئەم پێنج ئاستەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:- ئاستی یەکەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی یەکەم و دووەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی دووەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی سێیەم و چوارەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی سێیەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی پێنجەم و شەشەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی چوارەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی قۆناغی بنەڕەتی. ئاستی پێنجەم، هاوتایە بە ئاستی پۆلی نۆیەمی قۆناغی بنەڕەتی.مادده‌ی (53)یەکەم: بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانەی بنەڕەتی بە ئەو قوتابیە دەدرێت کە بەسەرکەوتوویی ئاستی پێنجەمی خوێندنى خێرای تەواو کردووە. دووەم: ئەو قوتابیەی لە ئاستی پێنجەم دەردەچێت، مافی بەردەوامبوونی خوێندنی لە پۆلی دەیەمی خوێندنگەی ئامادەیی هەیە، بە مەرجێک تەمەنی لە (22) بیست و دوو ساڵ تێپەر نەبووبێت. سێیەم: بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندن لە قوتابخانەی بنەڕەتی پەیڕەوکراو، قوتابیانی خوێندنی خێرا دەبێت لەو تاقیکردنەوانە بەشداربن کە وەزارەت بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئاستی زانستی‌یان، ڕێکیدەخات. چوارەم: پرۆگرام، بابەتەکانی خوێندن، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەدەستهێنانی بڕوانامەکان و کاروبارەکانی دیکەی پەیوەست بە خوێندنی خێرا، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی دووەمنەهێشتنی نەخوێندەوارییماددهی (54)یەکەم: هەموو ئەوانەی کە ناتوانن بخوێننەوە و بنووسن و بنەماکانی ژماردن نازانن و تەمەنیشیان لە سەروی (16) شازدە ساڵە، مافیان هەیە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە قوتابخانەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی بکەن. دووەم: خوێندن لە قوتابخانەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواریی لە (3) سێ ساڵی خویندن پێکدێت، و هەر کەسێک بەسەرکەوتوویی ئەو قۆناغە ببڕێت بەڵگەنامەی دەرچوونی نەهێشتنی نەخوێندەواریی پێدەبەخشرێت، کە هاوتایە بە بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی (6) شەشی خوێندنی بنەڕەتی. سێیەم: پرۆگرام و بابەتەکانی خوێندن، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بەدەستهێنانی بڕوانامە و کاروبارەکانی دیکەی پەیوەست بە خوێندنی نەهێشتنی نەخوێندەواریی، بە ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات.تەوەری سێیەمتاقیكردنەوەی دەرەكیماددهی (55)وەزارەت ساڵانە تاقیکردنەوەی دەرەکی، بۆ ئاست و بابەتەکانی خوێندن ڕێکدەخات، بەم شێوەی خوارەوە:-یەکەم: هەر کەسێک تەمەنی (19) نۆزدە ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی بنەڕەتی تەواو نەکردبێت.دووەم: هەر کەسێک تەمەنی (24) بیست و چوار ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی ئامادەیی تەواو نەکردبێت.سێیەم: هەر کەسێک تەمەنی (28) بیست و هەشت ساڵی تێپەڕ کردبێت و خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی تەواو نەکردبێت.چوارەم : هەر کەسێک لەو تاقیکردنەوانەی کە لە بڕگەکانی (یەکەم، دووەم، سێیەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسکراون، دەربچێت، بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی ئەو بابەتە یان قۆناغی خوێندنە دیاریکراوەی پێدەدرێت. بەشی هەشتەمفەرمانبەران و پێكهاتە پەروەردەیی و كارگێڕییەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداتەوەری یەكەمبەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستایان، فەرمانبەران و كارمەندانی دیكە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (56)یەکەم: هەموو باخچەیەکی منداڵانی حکومی، بەڕێوەبەر، مامۆستا و فەرمانبەرانی دیکەی دەبێت، ئەگەر ژمارەی منداڵان لە باخچەیەکدا لە (200) دووسەد منداڵ زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر دابنرێت. دووەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بەڕێوەبەری خۆی دەبێت و ئەگەر ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران لە (150) سەد و پەنجا زیاتر بوو، دەبێت یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر یان زیاتر دابنرێت. سێیەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی ژمارەیەک مامۆستای دەبێت کە لەگەڵ ژمارەی قوتابیان یان خوێندکارانیدا بگونجێت. چوارەم: وەزارەت کار دەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی بۆ هەر (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکارێک ڕێنماییکارێکی پەروەردەیی هەبێت. پێنجەم: وەزارەت کاردەکات بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی کە (200) دوو سەد قوتابی یان خوێندکاری زیاتر هەبوو، خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ دابین بکرێت. شەشەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی پێویستە ژمارەیەک فەرمانبەری کارگێڕیی و خزمەتگوزاریی هەبێت، ژمارەکەیان بە ڕێنماییەک دیاریدەکرێت، کە وەزیر دەریدەکات. حەوتەم: هەموو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی بەڕێوەبەرێکی کۆمەڵگەی دەبێت، و بۆ هەر قۆناغێکی خوێندنیش بەڕێوەبەرێک دادەنرێت، بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بەرپرسی سەرەکی دەبێت لە پرسە ئەکادیمی و کارگێڕیی و داراییەکان و ئەرکی سەرەکی سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوون و دابینکردنی دڵنیایی جۆریی خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکانی کۆمەڵگەکە لە ئەستۆ دەگرێت. هەشتەم: قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان، لە مەرجەکانی بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیە بەدەرن، و کارەکانیان بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری دووەمئەركەكانی بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (57)بەڕێوەبەر نوێنەرایەتی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە دەکات، و کارەکانی بریتین لە:- یەکەم: بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە، کارکردن بۆ فەراهەمکردنى ژینگەیەکی کارى تەندروست، پاراستنى سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران و فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە. دووەم: هەوڵدان بۆ هێنانەئارای کەشی پەروەردە و فێرکاریی گونجاو، کە مایەی بەدیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان بێت و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی و کارامەیی و گیانی هاوپشتیوانی قوتابیان و خوێندکارانی دامەزراوەکە. سێیەم: بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردەیی لە دامەزراوەکە بە شێوەیەکی گونجاو وهەماهەنگیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بۆ مسۆگەرکردنی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە دامەزراوەکەدا. چوارەم: دابەشکردنی بەشە وانەکان بەسەر مامۆستایان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، دڵنیابوون لە پیادەکردنی پلانی ساڵانەی خوێندنی بابەتە پەیوەندیدارەکان، دابەشکردنی ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی بەشی کارگێڕیی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە و دانانی لیژنەی پسپۆر. پێنجەم: دەستپێشخەریکردن بۆ داڕشتنی پلانی ساڵانەی دامەزراوەکە و داڕشتنی پلانی تاقیکردنەوەکان و بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونیان، مسۆگەرکردنى ئاستێكی باشی خوێندن و کردنەوەی هەموو ئەو تۆمارانەی کە پێویستە لە دامەزراوەکەدا هەبن. شەشەم: هەڵسەنگاندنی کاری مامۆستایان لەناو پۆلەکانی خوێندن، کاری ڕێنماییکارە پەروەردەییەکان و پشتیوانیکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان. حەوتەم: بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە، سەبارەت بە گواستنەوەی هەر فەرمانبەرێکی پەروەردەیی، وەک ئەوەی بەرژەوەندی گشتی دەیخوازێت بە مەرجێک هۆکارەکانی پێشنیارەکە خرابێتنە ڕوو و ئەنجومەنی دامەزراوەکە پێشنیارەکەی پەسەند کردبێت. هەشتەم: پێشنیارکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە سەبارەت بە ڕەخساندنی هەل بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکە بۆ بەشداربوون لە خولی بەهێزکردنی تواناکانیان، و بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ بەرێوەبەرایەتی پەروەردە سەبارەت بە هەر پرسێکی گرنگ کە هەل ومەرجەکە بیخوازێت.تەوەری سێیەمئەركەكانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (58)یەکەم: ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕیی، یارمەتیدانی بەڕێوەبەرە لە ئەرکە کارگێڕییەکاندا. دووەم : ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری قوتابیان یان خوێندکاران، یارمەتیدانی بەڕێوەبەرە لە کاروباری قوتابیان و خوێندکاراندا، و یارمەتیدان و ڕێنمایکردنی قوتابیان و خوێندکاران، و هەر ئەرکێکی دیکەش کە لەلایەن بەڕێوەبەر پێیان بسپێردرێت. تەوەری چوارەمئەركەكانی مامۆستاماددهی (59)یەکەم: پەروەردەکردن و فێرکردنی قوتابی و خوێندکار بەپێی پڕۆگرامەکانی خوێندن، گەشەپێدانی گیانی داهێنان و خوێندنەوەی بنیاتنەرانەی دەقەکان و ڕەچاوکردنی جیاوازى تواناکانی قوتابیان و خوێندکاران لە کاتی وانە ووتنەوەدا. دووەم: پشتیوانیکردنی قوتابی و خوێندکار لە بنیاتنانی بەهاکان و کەسێتى بەهێز و متمانە بەخۆبوون. سێیەم: داڕشتنی پلانی ساڵانەی خوێندنی بابەتەکان، و دابەشکردنی بەسەر قوتابیان و خوێندکاراندا. چوارەم: ئامادەکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان، ئامادەکردنی پرسیارەکان، چاودێریکردن، ڕاستاندنى وەڵامی تاقیکردنەوەکان و دانانی نمرەکان. پێنجەم: گەشەپێدانی زانیاری و توانا خودییەکان لە ڕێگەی بەشداریکردن لە خولە پەروەردەیی و فێرکارییە جۆراوجۆرەکان، بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونە هاوچەرخەکان لە بوارەکەی خۆیدا و بەشداریکردن لە فێربوونی بەردەوام و فێرکردنی کەسانی دیکەدا. شەشەم: هەماهەنگی لەگەڵ کارگێڕیی دامەزراوەکە بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکردنی باش و چاودێری سەلامەتیی قوتابی و خوێندکار لە کاتی وانە و لەو کاتەی لەژێر سەرپەرشتی مامۆستادان. حەوتەم: پێدانى ئەو زانیاریانەی کە بەخێوکار سەبارەت بە منداڵەکەى داواى دەکات و ڕێزگرتن و پاراستنى نهێنى و تایبەتمەندى دامەزراوەکە و قوتابیان و خوێندکاران. هەشتەم: پێشکەشکردنی نووسراو و پێشنیاز لەکاتی پێویست بە کارگێڕیی دامەزراوەکە، سەبارەت بە چۆنێتی بەرەوپێشبردنی دامەزراوەکە و دابینکردنی دڵنیایی جۆری و سەلامەتی تیایدا، بەشداریکردن لە چالاکی و ئەرکە پێویستەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی بەردەوامیی خوێندن لە ژینگەیەکی تەندروستدا. نۆیەم: هەر ئەرکێکی پەروەردەیی و فێرکردنی دیکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە پێی دەسپێردرێت یان بەپێى هەر ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات دەکەوێتە ئەستۆى.تەوەری پێنجەمئەركەكانی ڕێنماییكاری پەروەردەییماددهی (60)یەکەم: ئەرکی سەرەکی ڕێنماییکاری پەروەردەیی بەدواداچوونە سەبارەت بە پرسی قوتابیان و خوێندکاران و پشتگیریکردنیان بۆ چارسەرکردنی گرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانیان لە چوارچێوەی دامەزراوەکەدا و پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتیان. دووەم: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کێشەی دەروونی و ڕەفتارە ناپەروەردەییەکانی قوتابیان و خویندکاران و ئاگادارکردنەوەی کارگێڕیی قوتابخانە یان خوێندنگە.سێیەم: پیشکەشکردنی ڕاپۆرت و ئەنجامدانی توێژینەوە سەبارەت بە کارەکەی خۆی.تەوەری شەشەمئەنجومەنی دامەزراوەماددهی (61)یەکەم: لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی، ئەنجومەنی دامەزراوە پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەر و ئەندامیەتی هەریەک لە:- یاریدەدەرانی بەڕێوەبەر. بەرپرسی دڵنیایی جۆریی. نوێنەرێکی مامۆستایان کە لە سەرەتای هەموو ساڵێکی خوێندندا دەگۆڕدرێت. ڕێنماییکاری پەروەردەیی، ئەگەر لە دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: لە کاتی هەبوونی ئەنجومەنی بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران، سەرۆکی ئەنجومەنەکە مافی ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی دامەزراوە سەبارەت بە قوتابیان و خوێندکاران هەیە، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. سێیەم: ئەنجومەنی دامەزراوە مانگانە و لە کاتی پێویست کۆبوونەوە دەکات و ڕۆژ و کاتی کۆبونەوەکان لەلایەن بەڕێوەبەر دیاریدەکرێن و پێشوەختە ئەندامانی ئەنجومەنەکەی لێ‌ئاگادار دەکرێنەوە. چوارەم: بڕیارەکانی ئەنجومەنی دامەزراوە بەپێی بنەمای زۆرینە دەدرێت، بەبێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتانەی بەڕێوەبەر بەپێی یاسا هەیەتی سنوردار بکرێت. پێنجەم: قوتابخانە و خوێندنگەکانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان، بەدەرن لەو مەرجانەی لە بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیەدا هاتوون، و کارەکانی ئەو دامەزراوانە بەپێی ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێن. تەوەری حەوتەمئەركەكانی ئەنجومەنی دامەزراوەماددهی (62)یەکەم: بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی وەرزیی بۆ کاری دامەزراوەکە لەڕووی جێبەجێکردنی بنەماکانی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین، بەپێی پێوەر و ستانداردە کارپێکراوەکان. دووەم: بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆکی پلانی ساڵانە و پلانەکانی دیکە و ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکە و پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. سێیەم: بەدواداچوون بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕیی، و ئەرکی بەڕێوەبەره زانیاری پێویست سەبارەت بەو کارانە بە ئەنجومەنەکە بدات. چوارەم: تاوتوێکردن و پێشنیاری چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی دامەزراوەکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە داوا لە ئەنجومەن دەکرێت تاوتوێیان بکات. پێنجەم: تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازانەی کە بەڕێوەبەری دامەزراوەکە خوازیارە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای بکات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی وانەوتنەوە یان فەرمانبەرانی دیكە، ئەوەش دوای خستنەڕووی هۆیەکانی تایبەت بەو داوایە، و لە ئەگەری ڕازیبوونی ئەنجومەن پێشنیازەکانی بەڕێوەبەر پەسەند دەکرێن. شەشەم: پێکهێنانی لیژنەی پێویست لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی کە لە بڕگەکانی سەرەوەی ئەم ماددەیەدا هاتوون. تەوەری هەشتەممەرجەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و دامەزراندنی مامۆستا و ڕێنماییكاری پەروەردەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكاندالقی یەكەممەرجەكانی دانانی بەڕێوەبەر مادده‌ی (63)لە دانانی بەڕێوەبەردا، پێویستە ئەم مەرجانە لە داواکاردا هەبێت:- یەکەم:بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و ئەزموونی لە بواری پەروەردە و فێرکردن لە (٥) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت.بەشداری خولی شیاندنی بەڕێوەبەری کردبێت، کە وەزارەت ساڵانە بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە ڕێکیدەخات. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای بەرزەفتەیی (سەرزەنشت) و زیاتری پێنەدرابێت. دووەم: وەزارەت دەبێت لە ماوەى (4) چوار ساڵدا مەرجەکانى ئەم ماددەیە بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ بکات کە پێش دەرچوونى ئەم یاسایە بەڕێوەبەربوون.سێیەم: بڕگەکانی (یەکەم و دووەم)ی ئەم ماددەیە، بەڕێوەبەرەکانی دامەزاراوەی گوندەکان و شوێنە دوورەدەستەکان ناگرێتەوە، و مامەڵکردنی ئەوان بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی دووەممەرجەكانی دانانی یاریدەدەری بەڕێوەبەرماددهی (64)یەکەم: لە دانانی یاریدەدەری بەڕێوەبەردا، پێویستە ئەم مەرجانە لە داواکاردا هەبێت:- دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان بڕوانامەیەکی پەروەردەیی هەبێت، کە لە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ کەمتر نەبێت. دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، بڕوانامەیەکی پەروەردەیی هەبێت کە لە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ کەمتر نەبێت و ئەزموونیشی لەبواری پەروەردە و فێرکردن‌دا لە (3) سێ ساڵ کەمتر نەبێت.بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتری پێنەدرابێت. دووەم: خاڵەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە یاریدەدەری بەڕێوەبەری دامەزاراوەی گوند‌و و شوێنە دوورەدەستەکان ناگرێتەوە، مامەڵکردنی ئەوان بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات.لقی سێیەممەرجەكانی دامەزراندنی مامۆستا وڕێنماییكاری پەروەردەییماددهی (65)یەکەم: بۆ دامەزراندنى مامۆستا، سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندنى هاتوو لە یاسا بەرکارەکاندا، پێویستە داواکار بڕوانامەی زانکۆى لە بوارى پەروەردەدا هەبێت.بۆ دامەزراندنى ڕێنماییکارى پەروەردەیى، سەرەڕاى مەرجە گشتییەکانى دامەزراندنى هاتوو لە یاسا بەرکارەکاندا، داواکار دەبێت بڕوانامەی بەرایى زانکۆى هەبێت لە یەکێک لە بەشەکانى کۆمەڵناسى، دەروونناسى، کارى کۆمەڵایەتى یان ڕێنماییکارى دەروونی یان هەر پسپۆڕییەکى دیکەى هاوشێوە کە بۆ کارى ڕێنماییکارى گونجاوبێت.دووەم: دەکرێت هەڵگرانى بڕوانامەى بەرایی زانكۆ، هاوشێوە و نزیک لە بوارى پەروەردە، وەک مامۆستا دابمەزرێن، بەمەرجێک وەزارەت داواکارییەکانیان پەسەند بکات.دەکرێت هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم لەکاتى پێویستدا وەک مامۆستا لە قەزا، شارۆچکە، گوند و شوێنە دوورەدەستەکان دابمەزرێن.سێیەم:لەکاتى دامەزراندنى یەکەمجارى مامۆستادا، مەرجە بۆ ماوەیەک کە لە (5) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت، لە شوێنە دوورەکان خزمەت بکات، و هیچ مامۆستایەک ڕاستەوخۆ لە شارەکان دانامەزرێت، و هیچ مامۆستایەکیش پێش تەواوکردنى ئەو ماوەیە بۆ شارەکان ناگوێزرێتەوە.مامۆستایانى خوێندنى زمانى پێکهاتەکان، لەکاتى دامەزراندنیان لە مەرجى خزمەت لە شوێنە دوورەکان بەدەردەکرێن، ئەگەر ناوەندێکى خوێندن بە زمانى پێكهاتەكە لەو شوێنانە بوونى نەبێت.وەزیر بەدەر لە حوکمى خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە دەسەڵاتى گواستنەوەى مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو مامۆستایانەى هەیە کە نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە.چوارەم: مامۆستا و ڕێنماییکارى پەروەردەیى دواى دامەزراندن، خولى پەروەردە و فێرکردن و دڵنیایى جۆریى، کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات، دەبینن.تەوەری نۆیەمڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستا، ڕێنماییكاری پەروەردەیی و فەرمانبەرانی دیكە لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (66)یەکەم: مامۆستا، ڕێنماییکاری پەروەردەیی و فەرمانبەرانی دیکەی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان دادەمەزرێن. دووەم: ئەنجومەنی پەروەردە لە قەزا ئامادەکردنی ناوی پاڵێوراوان و ناردنیان بۆ وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەوە، ئەنجام دەدات. سێیەم: خاڵەکانی بەرایی و شێوازی هەڵبژاردنی پاڵێوراوان، کە لە بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕێگەی ڕێنماییەک ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. مادده‌ی (67)یەکەم: وەزارەت دەتوانێت دواى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران، هەڵگرانى بڕوانامەى زانکۆیى بوارى پەروەردە و هاوشێوە و نزیک، بەگرێبەست و بەرامبەر شایستەیەکى دارایى دیاریکراو دابمەزرێنێت، و دەبێت ئەو مامۆستایانەى بە گرێبەست دادەمەزرێن لە مامۆستایانى وانەبێژبن.دووەم:وەزارەت دەتوانێت بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، هەڵگرانى بڕوانامەى زانکۆیى بوارى پەروەردە و هاوشێوە و نزیک و هەڵگرانى بڕوانامەى دیبلۆمى بوارى پەروەردە، لە گوند و شارەدێ و شوێنە دوورە دەستەکان، و لە شارەکانیش بەپێى پێویستى، بەرامبەر شایستەیەکى دارایى گونجاو، وەك وانەبێژ دابنێت.وەزیر بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى، ڕێنمایى پێویست بە شایستە داراییەکانى وانەبێژان و مافەکانیان، و مەرج و ڕێکارەکانى دامەزراندنیان بە گرێبەست بەپێى حوکمەکانى بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، دیاریدەکات.سێیەم: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕی کرێی وانەبێژیی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا دیاریدەکات. تەوەری دەیەمڕێكارەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (68)یەکەم: دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە ڕێگەی بڕیارێک دەبێت کە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە لەبەر ڕۆشنایى ڕێنماییە کارپێکراوەکان، لەسەر بنەمای پێشنیاری ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا دەیدات، و بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە ناتوانێت بێ پاساوى ڕەوا پێشنیارى ئەنجومەن ڕەتبکاتەوە. دووەم: دەبێت ڕەچاوی بڕوانامە و لێهاتویی و ئەزموون و کارامەیی و هاوسەنگی نێوان هەردوو ڕەگەز لە کاتی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەردا، بکرێت. سێیەم: ماوەی دانانی بەڕێوەبەر (4) چوار ساڵە، و دەشکرێت بۆ تەنها جارێک نوێبکرێتەوە. تەوەری یازدەیەمكۆتاپێهێنانی كاری بەڕێوەبەرماددهی (69)کاری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، لەم بارانەی خوارەوەدا کۆتایی پێدێت:- یەکەم: کۆتایهاتنی ماوەی یاسایی. دووەم: دەستلەکارکێشانەوەی ئارەزوومەندانە. سێیەم: ساغبونەوەی ئەوەی کە ناتوانێت ئەرکەکانی بەجێبێنێت، جا لەبەر هەر هۆیەک بێت. چوارەم: سزادانی بە تاوانی ئابڕوبەر، یاخود سزایەکی کارگێڕی کە (سەرزەنشت) و زیاتر بێت. پێنجەم: ئەگەر (2) دوو ساڵ لەسەر یەک لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەکیدا، دامەزراوە پەروەردەییەکە ئاستێکی نزم بە دەستبهێنێت. شەشەم: وەرگرتنی مۆڵەتی لە (6) شەش مانگ زیاتر، بەدەر لە مۆڵەتی دایکایەتی کە بۆ ماوەی یەک ساڵە. تەوەری دوازدەیەمتواناسازی مامۆستایان و فەرمانبەرانماددهی (70)یەکەم: بەڕێوبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزاروە پەروەردەییە حکومییەکاندا لانیکەم (30) سی کاتژمێر لە ساڵێکدا مافی بەشداریکردن لە خولی پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان هەیە. دووەم: پێویستە وەزارەت هەل بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی توانای سەرکردایەتی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر، و تواناى زانستى و پیشەیى مامۆستایان و فەرمانبەران بڕەخسێنێت. مادده‌ی (71)هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای هاوتاکراو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەموو ئەو ماف و جیاوگانەیان پێدەدرێت کە هاوتاکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، بە پێی یاسا کارپێکراوەکان، پێیاندراوە. تەوەری سێزدەیەمبەشە وانەكان و دابەشكردنیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكاندالقی یەكەمبەشەوانەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (72)یەکەم: ژمارەی بەشە وانەی مامۆستایان لە هەفتەیەکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی (24) بیست و چوار بەشە وانەیە. مامۆستایانی قۆناغی خوێندنی ئامادەیی (22) بیست و دوو بەشە وانەیە.بەڕێوەبەر (4) چوار بەشە وانەیە. یاریدەدەری بەڕێوەبەر (8) هەشت بەشە وانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (20) بیست بەشەوانەیە. مامۆستای خاوەن بڕوانامەی ماستەر (18) هەژدە بەشەوانەیە.مامۆستای خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا (14) چواردە بەشەوانەیە.دووەم: بەشە وانەکان بەپێی پسپۆڕی و پێداویستیی دامەزراوەکە دابەش دەکرێن. سێیەم: ژمارەی بەشەوانەکانی دەقنووسکراو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، لەم بارانەی خوارەوەدا بەم شێوەیە کەمدەکرێنەوە:-(2) دوو بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لە خاڵەکانی (1، 2، 3، 5، 6، 7)ی بڕگەی (یەکەم)دا هاتوون،کە تەمەنیان دەگاتە (50) پەنجا ساڵ.(4) بەشە وانە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر کە تەمەنی دەگاتە (50) ساڵ.(4) بەشە وانە بۆ ئەو مامۆستایەی کە بەپێی ماددەی (88/ دووەم)ی ئەم یاسایە ئەرکی دڵنیایی جۆریی پێدەسپێردرێت.چوارەم: وەزیر دەتوانێت ژمارەى بەشە وانەکانى هاتوو لە بڕگەکانى (یەکەم) و (سێیەم)ى ئەم ماددەیە کەمتربکاتەوە، بۆ مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو مامۆستایانەى نەخۆشى شێرپەنجەیان هەیە.لقی دووەمدابەشكردنی ژمارەی بەشەوانەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكانداماددهی (73)یەکەم: ژمارە و شێوازی دابەشکردنی بەشە وانەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە، ساڵانە و پێش کۆتاییهاتنی مانگی تەمووز پەسەند دەکرێت. دووەم: ئەگەر مامۆستایەک، نەیتوانی گشت ئەو بەشە وانانەی، لە دامەزراوە پەروەردەییە پەیوەندیدارەکەدا بۆی تەرخانکراوە بڵێتەوە، ئەوا دەبێت پاشماوەی بەشە وانەکانی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی دیکەدا تەواو بکات. سێیەم: لە هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیى حکومی، کرێی وانەبێژیی بۆ هیچ مامۆستایەک هەژمار ناکرێت، ئەگەر مامۆستاى میلاک و گرێبەستى دامەزراوەکە تەواوی بەشەوانەکانی خۆی نەوتبێتەوە. چوارەم: مامۆستایانی گوند و شوێنە دوورەدەستەکان حوکمەکانی ماددەی (72) و بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیە، نایانگرێتەوە. مادده‌ی (74)یەکەم: ووتنەوەى وانەى تایبەت لەلایەن مامۆستایانى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکانەوە، لەدەرەوەى دامەزراوەکە، و بەرامبەر بڕە پارەیەک یان هەر بەرامبەرێکى دیکە، بە قوتابیان و خوێندکارانى هەمان ناوەندى خوێندن کە خۆى تێیدا مامۆستایە، قەدەغەیە، بە ڕەچاوکردنى ئەو هەلومەرجە تایبەتەى لە بڕگەى (دووەم)ى ماددە (130)ى ئەم یاسایەدا هاتووە.دووەم: ئەو مامۆستایەی سەرپێچی بڕگەى (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات، سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بە نووسراو ئاگادار دەکرێتەوە و لەکاتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکە، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان یەکێک لە سزا کارگێڕییەکانی بەسەردا دەسەپێنرێت.سێیەم: بەکارهێنانی ناوی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی بۆ کاری بازرگانی، لەلایەن دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی یان کەسانی دیکەوە، قەدەغەیە.چوارەم: پرۆگرامەکان و کتیبەکانی خوێندن ماف و خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت، و بە هیچ شێوەیەک نابێت بەبێ بڕیاری فەرمی وەزارەت کورت بکرێتەوە یان دەستکاری بکرێت.تەوەری چواردەیەملیژنەكانی قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگە حكومییەكانماددهی (75)لە گشت قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی حکومی، بە بڕیاری بەڕێوەبەرەکەی، ئەم لیژنانە پێک دەهێنرێن:- یەکەم: لیژنەی دڵنیایی جۆری. دووەم: لیژنەی تاقیکردنەوەکان. سێیەم: لیژنەی وردبینیکردنی نمرەکان. چوارەم: لیژنەی کارگێڕی. پێنجەم: لیژنەی هونەری بۆ کاروباری وەرزشی، هونەری و ئەدەبی و چالاکییەکان. شەشەم: لیژنەی ژینگە و پاک‌وخاوێنی و بەدواداچوونی تەندروستی. حەوتەم: لیژنەى بەرزەفتکردنى کار و ڕەفتارە ڕێپێنەدراوەکان.هەشتەم: هەر لیژنەیەکی دیکە کە وەزارەت بەپێویستی دەزانێت و دامەزراوەکانی لێئاگاداردەکاتەوە.بەشی نۆیەمپلانی فێركردن و پڕۆگرامەكانی خوێندنتەوەری یەكەمپلانی فێركردنماددهی (76)یەکەم: پلانی فێرکردن لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتەوە بڕیاری لێدەدرێت. دووەم: دەبێت پلانی فێرکردن ئەم تەوەرانە لەخۆبگرێت:- بنەما گشتییەکان . بەهاکان. ئەو ئامانجانەی دەبێت لە هەر بازنەیەکدا بۆ منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران، دیاری‌بکرێت. ئەو کارامەییانەی لە منداڵان و قوتابیان و خوێندکاران چاوەڕێ دەکرێن. ئەو بابەتانەی خوێندن کە دەبێت بخوێندرێن لە هەر بازنە و قۆناغێکدا و هەروەها ناوەڕۆکی سەرەکی بابەتەکە و ئامانجەکەی. ژمارەی بەشە وانەکان بۆ هەر بابەتێک لە ساڵێکدا. تەوەری دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندنماددهی (77)یەکەم: پێویستە هەریەک لە باخچەی منداڵان، خوێندنی بنەڕەتی، خوێندنی ئامادەیی، پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان، خوێندنی خێرا و نەهێشتنی نەخوێندەواریی، پرۆگرامی خوێندنی تایبەت بە خۆیان هەبێت، کە لەگەڵ توانستەکانی منداڵ و قوتابی و خوێندکار لەهەر قۆناغ و بازنەیەکدا بگونجێت. دووەم: پرۆگرامی خوێندن بریتیە لە:-بەشێکی پلانی فێرکردن کە پەیوەستە بە قۆناغێکی خوێندن یان بازنەیەکی دیاریکراو.کتێبەکانی خوێندن لەهەر بابەتێک.کتێبەکانی ڕاهێنان.ڕێبەری مامۆستا. ڕێبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی. ڕێبەری سیستەمی تاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن. سێیەم: پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ هەر بازنە و قۆناغێک لەلایەن وەزارەتەوە بڕیاری لێدەدرێت، بە سوودوەرگرتن لە کەسانی پسپۆر و ئەزموونە جیهانییە سەرکەوتووەکان. چوارەم: ئەرکی ئەنجومەنی وەزارەتە، کە لانیکەم هەر (٤) چوار ساڵێک، لەسەر پێشنیاری لیژنەی پسپۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن، بەڕێگە و میکانیزمی زانستی گونجاو، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکاندا بکات. مادده‌ی (78)بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن، دوای ڕاسپاردەی نووسەرانی کتێبەکان و پسپۆڕان و پاش ڕەزامەندی وەزارەت، مافی گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی کتێبەکانی خوێندندا هەیە.بەشی دەیەمتاقیكردنەوە، نمرەی دەرچوون، كارتی نمرە و بڕوانامەكانتەوەری یەكەمئامانجەكانماددهی (79)ئامانجی تاقیکردنەوەکان بریتییە لە:- یەکەم: پێوانە و هەڵسەنگاندن سەبارەت بە ئاستی بەدیهێنانی ئامانجە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. دووەم: پێوانەی ئاستی بەرەوپێشچوون و فێربوونی قوتابیان و خوێندکاران، لەبواری پەروەردەیی و فێرکردن لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە. سێیەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی سەرکەوتنی مامۆستایان و بەڕێوەبەران و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن‌دا. چوارەم: دانانی پلانی داهاتوو بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، لەسەر بنەماى ئەنجامی تاقیکردنەوەکان. تەوەری دووەمبنەمای تاقیكردنەوەكانماددهی (80)یەکەم: تاقیکردنەوەکان لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکانی خوێندن بنیاتدەنرێن. دووەم: کتێبە بڕیارلێدراوەکانی خوێندن تەنها سەرچاوەن بۆ تاقیکردنەوەکان. سێیەم: سزا کارگێڕییەکانی گزیکردن بە ڕێنمایی ڕێکدەخرێن کە وەزیر دەریدەکات. تەوەری سێیەمتاقیكردنەوەكانماددهی (81)وردەكاریی تاقیکردنەوە لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا، بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکات.مادده‌ی (82)یەکەم: وەزیر دەبێت ساڵانە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە کەسانی پسپۆر و بەئەزموون پێکبهێنێت.دووەم: لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکان، دانانی پرسیارەکانیان، پاراستنی نهێنییەکانیان، پێشنیازکردنی ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەلامەتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیان و یەکلاکردنەوەی تانەکان.مادده‌ی (83)یەکەم: هەرکەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات، یان زانیاریی لە بارەیانەوە بدرکێنێت یان مامەڵەی پێوەبکات، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (٣) سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێتدووەم: ئەگەر کەسی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، ئەندامی لیژنەی تاقیکرنەوەکان بوو یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان هەڵگرتنیان، سزاکەی دەبێتە دوو هێندە و بە تاوانی ئابڕوبەر ئەژمار دەکرێت و لە وەزیفەش دەردەکرێت.سێیەم: ئەگەر تاوانبار فەرمانبەر یان کارمەندێکی دیکەی حکومەت بوو، هەمان حوکمی بڕگەی (دووەم)ی ئەم ماددەیەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.چوارەم: ئەم تاوانە بە تێپەڕبوونی کات خەسڵەتی تاوانکاری لەدەست نادات.تەوەری چوارەمپشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەی دەرچوونماددهی (84)یەکەم: پێویستە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بەبێ بەرامبەر ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامە و بڕوانامەى دەرچوون، لە کاتی بەکارهێنانی لەناو وڵات‌دا بکات.دووەم: پێویستە وەزارەت بەرامبەر بە ڕەسمێک ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامە و بڕوانامەى دەرچوون بکات لەکاتی بردنی بۆ دەرەوەی وڵات.بەشی یازدەیەمسیستەمی دڵنیایی جۆریی، سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنماددهی (85)سیستمی دڵنیایی جۆریی، لە بەشی کارگێڕیی دامەزراوەکان، مامۆستا، قوتابی و خوێندکار، ڕێگەکانی وانەوتنەوە، پرۆگرامەکانی خوێندن و ژینگەی خوێندن پێکدێت. تەوەری یەكەمبەرپرسیارێتی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەتماددهی (86)یەکەم: وەزارەت لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دڵنیایى جۆریى و سەرپەرشتیکردن بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بنەماکانی دڵنیایی جۆریی و متمانەبەخشین، لەبەر ڕۆشنایی پێوەر و ستانداردی زانستیدا، و بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی بەردەوامی توانای کارمەندانى پەروەردە و فێرکردن.دووەم: لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریدا، فیدباکى قوتابی و خوێندکار، مامۆستایان و فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوەکە، وەردەگرێت. مادده‌ی (87)یەکەم: ڕێبەری دڵنیایی جۆریی لەلایەن وەزارەت بڵاودەکرێتەوە، وێنەیەکی لای دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان دەپارێزرێت، و دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ پیادەکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. دووەم: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کارمەندان و خودی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە ڕووی کارگێڕیی و ژینگەییەوە، وەزارەت بەر لە کۆتایی مانگی ئایاری هەر ساڵێک، فۆڕمی وەکیەکی هەڵسەنگاندن بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش دەکات و ئەو فۆڕمانە دەبنە بنەمایەک بۆ خود هەڵسەنگاندن و هەڵسەنگاندنى دەرەکی ناوبەناو لەلایەن دامەزراوەکانەوە و دەبنە بنەمایەکیش بۆ ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاران. سێیەم:بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، و پیادەکردنی بە باشترین شێوە، بەڕێوەبەرایەتییەکی کارگێڕیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دادەمەزرێت.ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە کۆتایی هەردوو وەرزەکانی یەکەم و دووەم، زانیاری سەبارەت بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری کۆدەکاتەوە، و لەسەر بنەمای ئەوە پوختەیەک لەسەر پابەندی دامەزراوەکان لە کۆتایی ساڵی خوێندن پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن دەکات.تەوەری دووەمبەڕێوەبردنی سیستمی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەكانداماددهی (88)یەکەم: بەڕێوەبەری دامەزراوە بەرپرسە لە جێگیرکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوە، سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان و پیادەکردنی ڕێبەری دڵنیایی جۆریی، ئەوەی کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە و دابەش دەکرێت. دووەم: ئەنجومەنی دامەزراوە یەکێک لە ئەندامەکانی، دوای بەشداریکردنی لەخولی ڕاهێنان، بە بەرپرسیارێتیی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی ڕادەسپێرێت. سێیەم: هەر مامۆستایەک پێویستە بە گیانی هاوکاری لە پیادەکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بەشدار بێت، و کار بکات بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە لەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە ئەرکەکانیەوە.تەوەری سێیەمسیستمی دڵنیایی جۆری لە دامەزراوەكانداماددهی (89)یەکەم: پێویستە هەموو دامەزراوەکان، بەر لە کۆتایی مانگی ئایاری هەر ساڵێک، و لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی وەکیەکی دڵنیایی جۆریی کە وەزارەت دایدەڕێژێت و دابەشی دەکات، ساڵانە بۆ ئاستی فێربوونی قوتابیان و خوێندکاران، پابەندی کادیرانی وانەوتنەوە و کارگێڕیی، بەڕێوەچوونی کارى دامەزراوەکە، چالاکییە جۆراوجۆرەکان، و ئاستی سەرکەوتنیان لە پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی هەڵسەنگاندن بکەن. دووەم: پوختەیەک لە فۆڕمەکانی هەڵسەنگاندن، لەگەڵ بەڵگەکان و پێداویستییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزدەکرێتەوە، و هەڵسەنگاندنەکە دەبێتە بنەمای بابەتیانەی پرۆسەی هەڵسەنگاندن. سێیەم: مافی هەر کەسێکە کە بەرژەوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەبێت، وێنەیەکی ڕاپۆرتی کۆتایی هەر دامەزراوەیەک بەدەستبهێنێت، لە ڕێگەی داوایەک کە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن دەکرێت. چوارەم: ئەگەر کەموکوڕی لە کاری دامەزراوەکە بەدیکرا، و لەکاتی دیاریکراودا چارسەر نەکرا، ئەوا ئەرکی وەزارەتە ڕێکاری پێویست بەرامبەر دامەزراوەکە بگرێتەبەر.تەوەری چوارەمڕێبەری دڵنیایی جۆرییماددهی (90)یەکەم: وەزارەت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی لە بواری پەروەردە و فێرکردن‌دا بڵاودەکاتەوە. ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێناسەی دڵنیایی جۆریی و سیستمەکەی، بەڕێوەبردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی لە وەزارەت و دامەزراوەکان، و نیشاندەرەکانی دڵنیایی جۆری لە وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان، شێوازەکانی وانەوتنەوە، پرۆگرامەکان، ژینگەی دامەزراوەکە، پێکهاتەکانی هەگبەی مامۆستا، دیاریکردنی ڕۆڵی بەخێوکاران لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، نموونەیەکی فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی پڕکردنەوەیان لەلایەن كارمەندانی دامەزراوەکان، لە خۆدەگرێت. دووەم: دەبێت ڕێبەری دڵنیایی جۆریی پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە بکرێت و بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش بکرێت.تەوەری پێنجەمهەگبەی مامۆستا و بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرماددهی (91)یەکەم: هەر مامۆستا و بەڕێوەبەر و یاریدەرەی بەڕێوەبەرێک، هەگبەیەکی تایبەت بە خۆی دەبێت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە تایبەتییەکان سەبارەت بە باش بەڕێوەچوونى کارەکانیان. دووەم: هەگبە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:- فێربوونی بەردەوام لە ڕێگەی ئاشنابوون بە گەشەکردنەکانی بواری پەروەردە و فێرکردن. سازدانی سیمیناری پەروەردەیی و فێرکردن یان بەشداربوون تێیاندا. ئەنجامدانی ڕاپۆرت و توێژینەوەی پەروەردەیی و فێرکردنی جیاواز. بەشداریکردنی مامۆستا لە کارەکانی دامەزراوەکەی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی و بەرەوپێشبردنی لە هەموو بوارەکاندا. سێیەم: وەزارەت مافی زیادکردنی پێکهاتەی دیکەی بۆ هەگبە هەیە، و دەبێت بەڕێنمایی ڕێکبخرێت كە وەزیر دەریدەكات. تەوەری شەشەمهەڵسەنگاندنی ساڵانەی دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان و فەرمانبەرەكانیانماددهی (92)یەکەم: كارمەندانی پەروەردەیی و فێرکردن و كارمەندانی کارگێڕیی، ساڵانە لەلایەن بەڕێوەبەری دامەزراوەکەوە، هەڵسەنگاندنیان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ دەکرێت. ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لە تۆمارەکانی دامەزراوەکە تۆماردەکرێن و پوختەیەکی لە شێوەی فۆرمێک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی و وەزارەت دەنێردرێت. هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی كارمەندان و دامەزراوەکە دەکرێت و وەک بنەمایەک بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێ‌زانین بەکاردێت. دووەم: هەر دامەزراوەیەک لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی دەرەکی سەر بە وەزارەت، و بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت و فۆڕمی تایبەت، کە بەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندن بەسەر دامەزراوەکاندا دابەش دەکرێت، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، و ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە وەک هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەر و دامەزراوەکە هەژمار دەکرێت.تەوەری حەوتەمپرۆسەی هەڵسەنگاندن و دەرهاوێشتەكانیماددهی (93)یەکەم: ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنە، فۆرمەکانی هەڵسەنگاندن کۆبکاتەوە، کورت و پوختیان بکات، تۆمار و شیکردنەوەیان بۆ بکات و سوودیان لێ وەربگرێت . دووەم: ئاستی کارایی هەر دامەزراوەیەک بەپێی زانیاری و بەڵگەکانی ڕاپۆرتی ساڵانە دەبێت، و دامەزراوەکان بەم جۆرە پۆلێن دەکرێن:-ئاستی یەکەم: پێویستی بە پشتیوانی گەورەیە.ئاستی دووەم: پێویستی بە پشتیوانیە.ئاستی سێیەم: ناوەندە. ئاستی چوارەم: باشە. سێیەم: هەر کارمەندێکی پەروەردەیی و فێرکردن، لە هەر دامەزراوەیەک، بەپێی هەڵسەنگاندنی هەگبەکەی پۆلێن دەکرێت بۆ:- پێویستی بە پشتیوانیە. پەسەندە. ناوەندە. باشە. زۆر باشە. نایابە. چوارەم: وەزارەت، بە پشتبەستن بە ئاکامەکانی پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، پڕۆسەی هاندان جێبەجێ دەکات. پێنجەم: ڕاپۆرتی ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لەناو دۆسیەی دامەزراوەکەدا هەڵدەگیرێت، و وێنەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن لە پارێزگا بەرزدەکرێتەوە. تەوەری هەشتەمدڵنیایی جۆریی لەكاتی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەییداماددهی (94)یەکەم: ھیچ دامەزراوەیەکى پەروەردەیى دانامەزرێت و مۆڵەتی پێ نادرێت، ئەگەر پێداویستییە خوازراوەکان و ڕێکارەکانی دڵنیایی جۆریی و ڕێبەری دڵنیایی جۆریی، نەبێت.دووەم: هەموو دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، هەر چوار ساڵ جارێک، داوای باوەڕپێدان لە وەزارەت دەکەن، کە وەک سەلماندنی ئاستی وانەوتنەوە ئەژماردەکرێت، و وەزارەت لەو ڕووەوە پشت بەو هەڵسەنگاندنەی دامەزراوەکە دەبەستێت کە لە چوار ساڵی پێشتردا بەدەستیهێناوە.تەوەری نۆیەمئامانجی سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندنماددهی (95)یەکەم: ئامانجی سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندن، گەیشتنە بە ئامانجە پەروەردەیی و فێرکارییەکان و باشترکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و فێرکردن و بنیاتنانی تواناکانە لە دامەزراوەکاندا. دووەم: دەبێت پەرەپێدانی شێوازەکانی پێوانە و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕووە جیاوازەکانیەوە بەپێی بنەما و پێوەری بابەتی بێت، کە مەبەست لێی پەرەپێدانی بوارەکانی پێشخستنە لای قوتابی و خوێندکار و فەرمانبەرانی دامەزراوەکە، و بۆ باشترکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و ناوەڕۆکەکانیان و شێوازەکانی وانەوتنەوە و تاقیکردنەوەکان و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای مامۆستاکانە. لقی یەكەمئەركەكانی سەرپەرشتیكردنماددهی (96)یەکەم: ڕێنوێنی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن، پشتیوانیکردن و پشکنینی کاری دامەزراوەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە ڕووە جیاوازەکانەوە. دووەم: پشتگیریکردنی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان. سێیەم: داهێنانی ڕێکاری بابەتیانە بۆ دڵنیایی جۆریی. چوارەم: ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانە سەبارەت بە باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، پلان و پێشنیازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن، سەرپەرشتیاری و چۆنیەتی گەشەکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و فێرکاریی و چالاکییەکان، کاروباری دارایی و کارەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە. لقی دووەمئەركەكانی سەرپەرشتیاری پەروەردەییماددهی (97)یەکەم: ڕێنوێنی، بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن، پشتیوانیکردن و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی دامەزراوەکان، بۆ دڵنیابوون لە ئاستی پەروەردەیی و فێرکردن و ڕێگەکانی کارکردنیان، بەمەبەستی گەشەپێدانی کاری دامەزراوەکان و پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریی بە شێوەیەکی گشتی و پشتگیریکردنی دامەزراوەکان لە کارەکانیاندا. دووەم: دڵنیابوون لە هەبوونی ڕێکاری تۆکمە بۆ دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەکاندا. سێیەم: هەڵسەنگاندنی کاری کارگێڕیی دامەزراوەکان بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت. چوارەم: هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی مامۆستایان لە کاتی وانەوتنەوەدا بەپێی پێوەرەکانی وەزارەت، و هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بەپێی پێوەری زانستی تایبەت.پێنجەم: هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پابەندبوونی دامەزراوەکان بە یاسا و ڕێنماییەکان، ئاستی تۆمارکردنی دەسکەوتەکانی دامەزراوەکە و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەک کە لە دامەزراوەکەدا ڕوویدابێت. شەشەم: هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پابەبەندبوونی دامەزراوە بە پروگرامەکانی خوێندن و ڕادەی پشتیوانیکردن و هاندانی کارامەیی سەرکردایەتی لای قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان. حەوتەم: دڵنیابوون لە پابەندبوونی مامۆستایان بە ئامادەکردنی هەگبەکانیان و کۆکردنەوەی بەڵگەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازیی بەردەوام. هەشتەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی پەروەردەیی و فێرکردنی قوتابیان و خوێندکاران و ڕێژەی دەرچوونیان. نۆیەم: هەڵسەنگاندنی ژینگەی خوێندن. دەیەم: هەڵسەنگاندنی ئاستی چالاکی ئامادەیی پیشەیی و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەکان لە ڕووی هەماهەنگیکردنیان لەگەڵ بازاڕی کاردا. یازدەیەم: هەڵسەنگاندنی پلانی خوێندنی دامەزراوەکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی و ئەنجامەکانیان، بەپێی چەند فۆرمێکی گشتگیر و پێوەری باوەڕپێکراو. دوازدەیەم: هەڵسەنگاندنی هەر بوارێکی دیکە کە سەرپەرشتیار لە چوارچێوەی داواکاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن، بە گرنگی دابنێت لە ڕووی سوودگەیاندن بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن. سێزدەیەم: کارکردن لەپێناو سوودوەرگرتن لە گرنگی توێژینەوەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم سەبارەت بە گەشەپێدانی سیستەمی پەروەردەیی و فێرکردن. چواردەیەم: وەرگرتنی سکاڵای قوتابیان و خوێندکاران و کەسوکاریان لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکاری لە دامەزراوەکان و لێکۆڵینەوە لێیان، بێ ئاشکراکردنی ناوی سکاڵاکار، و بڕیاردانی گونجاو لە بارەیانەوە لە ماوەیەکدا کە لە (1) یەک مانگ تێپەر نەکات. لقی سێیەمڕێكاری ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی سەرپەرشتیار لەكاتی سەردانی دامەزراوەكانداماددهی (98)یەکەم: ئامادەکاریی بۆ سەردانی دامەزراوەکان بەپێی ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی سیستمی دڵنیایی جۆریی. دووەم: بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کاری دامەزراوەکان، دڵنیابوون لە بوونی ڕێکاریی فەراهەمکردنی دڵنیایی جۆریی و بەدواداچوونیان. سێیەم: شیکردنەوەی ئەنجامی سەردانیکردنەکان و نووسینی ڕاپۆرتی کۆتایی هەڵسەنگاندن. چوارەم: ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی کۆتایی و ناردنی وێنەیەکی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکە. لقی چوارەمدامەزراندنی سەرپەرشتیاری پەروەردەییماددهی (99)یەکەم: مەرجەکانی دامەزارندنی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی: بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و ناونیشانی مامۆستا بێت.ئەزموونی لە بواری پەروەردە و فێرکردن لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت، و لەو ماوەیە لانیکەم (5) پێنج ساڵ کاری وانە وتنەوەی کردبێت. بەشداری لە خولی شیاندنی سەرپەرشتاریی کردبێت، کە وەزارەت ساڵانە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، ئەنجامیدەدات. بە تاوانی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتری بەسەردا نەسەپێنرابێت. دووەم: ڕێکارەکانی دامەزراندنی سەرپەرشتیاران:-سەرپەرشتیار، لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن و بەپێی تاقیکردنەوەی بابەتیانە دەپاڵێورێت، و فەرمانی دانانیان لەلایەن وەزیرەوە بۆ دەردەچێت. لە کاتی پاڵاوتن، لە پێشینەیی بۆ ئەو مامۆستایەیە کە خاوەن بڕوانامەی بەرزتر و لێهاتوویی زیاترە. هەر کەسێک کە داواکاریی بۆ کاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پێشکەش کردبێت و کارەکەی پێ نەدرێت بەپێی یاسای ئەنجومەنی شورای بەرکار لە هەرێم مافی دادخوازی و تانەلێدانی لە بڕیارەكە هەیە.دەروازەی سێیەمدامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانبەشی یەكەمئامانج، جۆرەكان و دامەزراندنتەوەری یەكەم ئامانجماددهی (100)ئامانج لە مۆڵەتپێدانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان ئەمانەن:-یەکەم: ڕەخساندنی بواری زیاتر بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە بەراورد بە تواناکانی حکومەت. دووەم: دابینکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕێگەی پرۆگرام و ڕێکارە هاوچەرخەکان. سێیەم: هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی سیستمێکی هاوچەرخدا. چوارەم: ڕەخساندنی هەل لە بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ ڕەوەند و کەسانی بیانی و ئەوانەی گەڕاونەتەوە هەرێم. پێنجەم: سوودوەرگرتن لە ئەزموون و پێوەرە زانستییە سەرکەوتووەکان، بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاست و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو. تەوەری دووەمجۆرەكانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (101)یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان چوار جۆرن:- دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، کە پرۆگرامی حکومی یان پروگرامێکی تایبەت بە خۆیان کە لە وەزارەت ڕێگەپێدراوە، پیادە دەکەن. دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی، کە بریتین لەو دامەزراوانەی کە:- پرۆگرامێکی خوێندنی ناوەندێکی متمانەدەری نێودەوڵەتی فێرکردنی جیهانی پێشکەوتووی تێدا پیادە دەکرێت. سیستەمێکی ئەزموونەکانی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی متمانەداری باوەڕپێکراویان تێدا پیادە دەکرێت. سیستەمێکی سەرپەرشتیاری یان هەڵسەنگاندنی ناوەندێکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی باوەرپێکراویان، هەبێت. دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیە بیانییەکان، کە پرۆگرامی خوێندن، سیستەمی تاقیکردنەوەکان، جۆری بڕوانامە و هەڵسەنگاندنی وڵاتێکی دیاریکراو پیادە دەکەن، بە ڕەچاوکردنی بنەما گشتییەکانی خوێندن لە هەرێم، وەک ئەوەی لە یاسا بەركارەكاندا، هاتووە. پێویستە داواکاری مۆڵەت ناوێکی جیاکەرەوە بۆ دامەزراوەکەی دیاریبکات، بە جۆریک کە ناوەکە یان ناوە لێکدراوەکە بەتەواویی هەمان ناو نەبێت کە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی دیکە لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە هەیەتى، و نابێت ناوەکە لەگەڵ پەیامی پەروەردە ناکۆک بێت. دووەم: گشت دامەزراوە ناحکومییەکان پابەندن بە پیادەکردنی سیستەمی دڵنیایی جۆریی، و نابێت ئامانجەکانیان لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی ئەم یاسایەدا، ناکۆک بێت. تەوەری سێیەمدامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (102)هەر کەسێک عێراقی بێت یان بیانی، سروشتی بێت یان مەعنەوی و شیاوى یاسایی هەبێت، ئەگەر مەرجەکانی بەخشینی مۆڵەتی تێدا بێت مافی دامەزراندنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی هەیە. لقی یەكەممەرجەكانی بەخشینی مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (103)یەکەم: دەبێت پرۆژەی بونیادنانی دامەزراوەکە ناکۆک نەبێت لەگەڵ بەها نیشتیمانی و بنەما گشتى و فەلسەفەییەکانى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێم. دووەم: نابێت داواکاری مۆڵەت ڕێکخراوێکی سیاسی یان ئایینی بێت. سێیەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت. چوارەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت قەرز و باجی لەسەر نەبێت و بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی قەرز و باج لەگەڵ داواکاریی مۆڵەتدا پێشکەش بکات. پێنجەم: پێویستە داواکاری مۆڵەت تەلاری تایبەت بە خۆی یان گرێبەستی سەرەتایی بۆ بەکرێگرتنی تەلارێکی گونجاو یان زەویەکی گونجاوی بۆ دروستکردنی تەلارێکی پەروەردەیی و فێرکاری هەبێت، مەرج و ڕێکارەکانیشى بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزیر دەریدەکات، بێ ئەوەی مەرجە بیناسازییەکانی لەو مەرجانە توندتربن کە بۆ دروستکردنی تەلاری دامەزراوەی پەروەردەیی حکومی دانراون. شەشەم: ئەگەر داواکاری مۆڵەت دامەزراوەی پەروەردەیی دیکەی هەبێت، مافی هەڵبژاردنی هەمان ناوی دامەزراوەکەی پێشتری بۆ دامەزراوە نوێکەی هەیە، بەڵام بە زیادکردنی وشەیەک یان ناوێکی دیکە. سوودە پەروەردەیی و فێرکاریی و کۆمەڵایەتییەکانی دروستکردنی دامەزراوەکە. حەوتەم: نابێت داواکاری مۆڵەت لە (6) شەش ساڵی پێشتر دەستبەرداری خاوەنداریەتی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بوو بێت بۆ کەسێکی دیکە. هەشتەم: دەبێت داواکاری مۆڵەت گشت مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی تێدابێت. لقی دووەمپێداویستییەكان لە كاتی پێشكەشكردنی داواكریی مۆڵەتداماددهی (104)یەکەم: دەبێت داواکاریی مۆڵەت ئەم زانیارییانی خوارەوە لە خۆبگرێت:- سەرچاوە داراییەکان و لایەنی پشتیوانکار. بڕی کرێی خوێندنی ساڵانە و ژمارەی قیستەکان کە دەبێت بە دراوی نیشتمانی بێت. مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران و مەرجەکانی گواستنەوەیان. پرۆگرامەکانی خوێندن، بەجۆرێک کە لەگەڵ ئامانج و فەلسەفەی ئەم یاسایەدا ناکۆک نەبێت. بنەماکانی دەرچوون و دەرنەچوون و سیستەمی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن. بنەماکانی سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندن. زمانی خوێندن. بازنە و قۆناغ و ژمارەی ساڵەکانی خوێندن. کارامەیی داواکراو لە كارمەندەكاندا. چۆنیەتی دابینکردنی چاودێریی تەندروستی و چالاکییە جۆراوجۆرەکان. پەیڕەوی ناوخۆی پێشنیازکراو بۆ کارگێڕیی دامەزراوەكە. ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی دڵنیایی جۆریی.شوێنی دامەزراوەکە و نەخشەى بیناسازیى.پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی لە قەرز و باج.شێواز و میکانیزمى جێبەجێکردنى ئەرک و پابەندیى دامەزراوەکە بۆ قوتابیان و خوێندکارانى خاوەن پێداویستى تایبەت.دووەم: ئەگەر داواکە سەبارەت بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی یان بیانی بێت، ئەوکاتە پێویستە نوسراوێکی فەرمی سەبارەت بە وەدەستهێنانی بەڵگەنامەی کاندیدبوون بۆ متمانەبەخشین (ئەکریدیتەیشن) لەلایەن ناوەندی سەرەکیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکە یان دەوڵەتە پەیوندیدارەکە، لەگەڵ داواکاریەکە هاوپێچ بکرێت. لقی سێیەمپێشكەشكردنی داواكاریی مۆڵەت و ڕێكارەكانی وەزارەت بۆ پێدانیماددهی (105)یەکەم:پێشکەشکردنی داواکاریی مۆڵەت لەنێوان ڕۆژی یەکەمی مانگی تشرینی دووەم تا ڕۆژی یەکەمی مانگی ئازار دەبێت. پێشکەشکردنی داواکاریی مۆڵەت، دوای پێدانی ڕەسمی پێشکەشکردنی داواکاریی، و هەبوونی گشت مەرجەکانی ماددەی (103) لە داواکاردا و دابینکردنی گشت پێداویستیەکانی ماددەی (104) دەکرێت. پێش بڕیاردان لە داواکە، وەزارەت مافی داواکردنی گۆڕینی داواکارییەکە و ئامادەکردنی هەر پێداویستییەكی لە داواکار هەیە بە گۆڕینی نرخی ساڵانەی خوێندنی پێشنیارکراویشەوە. وەزارەت لە ماوەی (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە گشت مەرج و پێداویستیەکانییەوە وەڵام دەداتەوە، و ئەگەر لەو ماوەیەدا وەڵامی نەدایەوە داواکارییەکە بە ڕەتکراوە ئەژمار دەکرێت. دووەم: لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە لەلایەن وەزارەتەوە، دەبێت ڕەتکردنەوەکە بە نوسراو و هۆدار بێت، لەو بارەدا ڕەسمەکانی پێشکەشکردنی مۆڵەت نادرێتەوە. داواکاری مۆڵەت مافی دادخوازی لە بڕیاری ڕەتکردنەوە یان وەڵام نەدانەوەی لە ماوەی دیاریکراودا، لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێڕاگەیاندنی بڕیارەکە یان دوای تێپەربوونی (60) شەست ڕۆژەکە، هەیە. سێیەم: لە ئەگەری پێنەدانی مۆڵەت، داواکار مافی هەیە دوای نەمانی هۆیەکانی پێنەدانی مۆڵەت و پێدانی ڕەسمی نوێ، جارێکی دیکە داوای مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت بکات.لقی چوارەم پێدانی مۆڵەت و دەرئەنجامەكانیماددهی (106)یەکەم : تەنها پاش بڕیاری وەزیر بە پێدانی مۆڵەت و بەجێهێنانی ئەم ئەرکانەی خوارەوە، مۆڵەت كاریپێدەكرێت.پێدانی ڕەسمی دامەزراندن. دانانی بارمتە نامە، بە بڕێک کە وەزیر بە ڕێنمایی دیاریدەكات، و بۆ ماوەی (3) سێ ساڵ دەبێت، ئەویش بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی کاری دامەزراوەکە بە شێوەیەکی باش و لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا دامەزراوەکە پابەند دەکرێت بە نوێکردنەوەی دڵنیایی بانکی. پێشکەشکردنی هەر پێداویستییەکى دیکە کە وەزارەت بە پێویستی دەزانێت. دووەم: پێدانی مۆڵەتی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان بەپێی پێویست و پلانی وەزارەت و جۆری پسپۆرییەکەیان دەبێت. مادده‌ی (107)یەکەم: ڕێگە بە دەستبەکاربوونی هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی نادرێت و ناتوانێت قوتابی و خوێندکار وەربگرێت تا بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە مۆڵەت وەرنەگرێت. دووەم:ئەو کەسەی مۆڵەتی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی وەردەگرێت، دەبێت لەماوەی (1) یەک ساڵ لە ڕۆژی وەرگرتنی مۆڵەتەکە دامەزراوەکەی دەستبەکار بێت، و تەنها یەکجار و بۆ ماوەی (1) یەک ساڵ ماوەکەی بۆ درێژ دەکرێتەوە. ئەگەر دروستکردنی تەلاری دامەزراوەکە بەپێی مەرجەکان، زیاتر لە دوو ساڵی لە ڕۆژی وەرگرتنی مۆڵەت خایاند، دەکرێت ماوەی یەک ساڵی تریش بدرێت بە خاوەن مۆڵەت بە مەرجێک ڕەسمەکان بدات. درێژکردنەوەی ماوەکانی هاتوو لە خاڵەکانی (1، 2)ی ئەم بڕگەیە، بە بڕیاری وەزیر و لەسەر داوای خاوەن مۆڵەت و پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی ناحکومی دەبێت.سێیەم:موڵەتى دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومى بە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەیەک نادرێت کە لە چوارچێوەى پڕۆژەیەکى وەبەرهێنانى بوارى نیشتەجێبووندا دروستکرابێت و بەشێک بێت لەو خزمەتگوزارییە گشتییانەى کە پێشتر خاوەن پڕۆژەکەى پێ پابەندکراوە.ئەگەر لە هەمان کاتدا، لە مۆڵەتى پڕۆژەى وەبەرهێنانەکەدا مافى هەردوو دامەزراوەی پەروەردەیى حکومى و ناحکومى پێدرابێت، ئەوا دەبێت یەکەمجار دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە بونیاتبنێت، بەپێچەوانەوە، موڵەت بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە نادرێت.هەر پڕۆژەیەکى وەبەرهێنانى هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، ئەگەر دواى چوونە بوارى جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، پابەندى دروستکردنى دامەزراوەى پەروەردەیى حکومى نەبووبێت، بە دروستکردنى دامەزراوەکە پابەند دەکرێت تەنانەت ئەگەر زەوى تەرخانکراویش بۆ بواریکى دیکە بەکارهاتبێت و ناچار دەکرێت لە دەرەوەى پڕۆژەکە دامەزراوە پەروەردەییەکە دروست بکات.پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و کۆمپانیاکانى خزمەتگوزاریى، پابەندن بە دابینکردنى خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ دامەزاروە پەروەردەییە حکومییەکان، بە هەمان نرخى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکە لەلایەن کەرتى گشتییەوە.لقی پێنجەمنوێكردنەوەی مۆڵەتماددهی (108)یەکەم: دەبێت داواکاریی نوێکردنەوەی مۆڵەت، لانیکەم بە (3) سێ مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتی کارپێکراو، پێشکەش بە وەزارەت بکرێت. دووەم: نوێکردنەوەی مۆڵەت هەر (3) سێ ساڵ جارێک دەبێت.ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت بە ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات ڕێکدەخرێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە وەزارەت دەبێت لە ماوەی (30) سی ڕۆژدا، لە ڕۆژی پێشکەشکردنی داوای نوێکردنەوەی مۆڵەت بە گشت پێداویستیەکانیەوە، بڕیار لەسەر نوێکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی داواکە بدات. ئەگەر گشت مەرجەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت لە داواکارییەکەدا هەبوو، مۆڵەتەکە نوێ دەکرێتەوە. لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەت، دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان هەیە لە سەرهەمان كرێی ساڵانەی خوێندن کە پێش نوێکردنەوەی مۆڵەت هەیانبووە، بەردەوام بن. ئەگەر نوێکردنەوەکە سەبارەت بە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی یان بیانی بوو، دەبێت دامەزراوەکە نووسراوی متمانە (ئەکریدیتەیشن)، نەک کاندیدبوون لە دامەزراوە نێوەدەوڵەتییەکە یان دەوڵەتە بیانییەکە، هاوپێچ بکات. لقی شەشەمدەستبەرداربوون لە خاوەنداریەتی مۆڵەت و گواستنەوەماددهی (109)یەکەم: خاوەنی مۆڵەت، تەنها پاش تێپەڕبوونی (4) چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەکە بە شێوەیەکی کرداریی، مافی دەستبەرداربوونی خاوەنداریەتی مۆڵەتەکەی هەیە. دووەم:خاوەن مۆڵەت ناتوانێت بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت و هەبوونی گشت مەرجەکان لەو کەسەی داواکاره ببێتە خاوەنی نوێ، دەستبەرداری مۆلەتەکەی ببێت. لە کاتی هەبوونی گشت مەرجەکان لە داواکاردا، وەزارەت لە ماوەیەک کە لە (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە گشت پێداویستیەکانیەوە تێپەڕ نەکات، داواکارییەکە پەسەند دەکات. سێیەم: مۆڵەت نادرێت بە هیچ کەسێک، کە لە ماوەی (6) شەش ساڵی پێشتر، دەستبەرداری خاوەنداریەتی مۆڵەتێک بووبێت، یان مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنرابێتەوە. مادده‌ی (110)یەکەم: لە حاڵەتی مردنی خاوەن مۆڵەت، مۆڵەتەکە بۆ میراتگرەکەی دەگوازرێتەوە بە مەرجێک گشت مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی هاتوو لەم یاسایە، لە میراتگردا هەبێت. دووەم: لە کاتی بوونی مەرجەکانی ئەم یاسایە لە میراتگردا، میراتگر یان نوێنەرێکی یاسایى دەتوانێت کەسێک کە مەرجەکانی تێدا بێت بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە هەڵبژێرێت، و هەروەها دەتوانێت دامەزراوەکە بفرۆشێت یان دەستبەرداری ببێت بۆ کەسێک کە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی تێدا بێت. سێیەم: ئەگەر مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت لە میراتگر یان نوێنەرە یاساییەكەیدا بوونی نەبوو، ئەوا دامەزراوەکە دەفرۆشرێتەوە یان دەستبەرداری دەبێت بۆ کەسێک کە مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی تێدا بێت. مادده‌ی (111)یەکەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی گواستنەوەی بۆ تەلارێکی دیكە هەیە. دووەم: مەرجەکانی گواستنەوەی دامەزراوەکە لە تەلارێک بۆ تەلارێکی دیکە بە ڕێنمایی کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. تەوەری چوارەمهەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتماددهی (112)لە هەر یەک لەم بارانەی خوارەوەدا، ئەرکی وەزارەتە لە ماوەی (٦٠) شەست ڕۆژدا، مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، هەڵوەشێنێتەوە:-یەکەم: کاتێک دامەزراوەیەک دەفرۆشرێت یان خاوەنەکەی دەستبەرداری دەبێت، بەبێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت. دووەم: کاتێک دامەزراوەیەک بەردەوام دەبێت لە داخستنی دەوام بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا زیاتر لە (1) یەک هەفتە و بەبێ هۆی ڕەوا و بەبێ گوێدانە هۆشداری فەرمی وەزارەت. سێیەم: کاتێک دامەزراوەیەک دەگوازرێتەوە لە تەلارێک بۆ تەلارێکی دیکە بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت. چوارەم: کاتێک خاوەنی مۆڵەت لە کاتی دیاریکراودا داوا سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت ناکات، بێ گوێدانە هۆشداری دووبارەی فەرمی وەزارەت سەبارەت بە بەسەرچوونی مۆڵەتی کارپێکراو. پێنجەم: کاتێک دامەزراوەیەک لەو کاتەی بەپێی بڕیاری مۆڵەت بۆی دیاریکراوە دەستبەکار نابێت، بەبێ بوونی پاساوێکی ڕەوا کە لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. شەشەم: کاتێک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی یان بیانی متمانەی (ئەکریدیتەیشن)ی ئەکادیمی لەدەست دەدات، و لەو کاتەدا دامەزراوەکە دەکرێت بە دامەزراوەیەکی خۆماڵی. حەوتەم: کاتێک سەلمێنرا کە بڕیاری پێدانی مۆڵەت لەسەر بنەمای بەڵگە و نووسراوێکی ساختە بێت. هەشتەم: کاتێک خاوەن مۆڵەت، پاش ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە جارێك لەلایەن وەزارەتەوە، بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی پێشکەش نەکات. نۆیەم: کاتێک دامەزراوەکە پابەند نابێت بە ئەرک و پابەندییە یاسایی و کارگێڕییەکانی، سەرەڕای هۆشداریی زیاتر لە جارێكی وەزارەت. تەوەری پێنجەمڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومیماددهی (113)یەکەم : بەمەبەستی ڵێکۆڵینەوە سەبارەت بە سەرپێچییەكان دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، وەزیر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرێکی گشتی و ئەندامیەتی چەند فەرمانبەرێکی دیکە کە یەکێکیان یاسایی دەبێت، پێکدەهێنێت و لیژنەکە ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە وەزیر دەکات.دووەم : ئەرک و ڕێکارەکانی کاری لیژنەکە بە ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێن. مادده‌ی (114)یەکەم:لە کاتی سەلماندنی یەکێک لە بارەکانی ماددەی (112)ی ئەم یاسایە، وەزارەت پێش دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، مافی سەپاندنی پێبژاردنێکی هەیە له سه‌ر دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی کە لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. وەزارەت مافی دەستبەسەرداگرتنی بڕی دڵنیایی بانکی بە شێوەیەکی کاتی هەیە. دووەم: لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە بڕیاری وەزیر بە سەپاندنی سزای پێبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، خاوەنی مۆڵەت دەتوانێت دادخوازی و تانە لە بڕیارەکە بدات، بەپێی حوکمەکانی یاسای ئەنجومەنی شورای بەرکار لە هەرێم.مادده‌ی (115)یەکەم: لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت، خوێندن لە دامەزراوەکە تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت، لە ڕێگەی بەرێوەبردنێکی هاوبەشەوە لە نێوان دامەزراوەکە و وەزارەت و گشت تێچووەکانی بەڕێوەبردنە هاوبەشەکە لەسەر خاوەنی دامەزراوەکە دەبێت. دووەم: بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی ئەو دامەزراوەیەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی دراوە، وەزارەت دەتوانێت دوای تەواوبوونی ساڵی خوێندن، بەڕەزامەندی قوتابیان و خوێندكاران و بەخێوكارانیان، بۆ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی یان ناحکومی دیكەیان بگوازێتەوە. تەوەری شەشەمحوكمە هاوبەشەكانماددهی (116)خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی بەجێهێنانی پابەندییەكان لە ئەستۆدەگرێت و بەرپرسە لە فەراهەمکردنی مافەکانی کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە. مادده‌ی (117)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی کردنەوەی چێشتخانە و فرۆشگای لە دامەزراوەکە هەیە، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان. دووەم: دەبێت نرخی خواردن و شتومەکی خواردنگە و فرۆشگا گونجاو بێت، و ئەنجومەنی وەزارەت مافی کەمکردنەوەی نرخەکانی هەیە ئەگەر لەچاو نرخی بازاڕ و هاوشێوەکانیان بەرزبوون.مادده‌ی (118)یەکەم: دەکرێت تەلاری دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان موڵک یان کرێ بن. دووەم: ئەگەر تەلاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی لە (٣) سێ نهۆم زیاتربوو، کە هەرسێکیان پۆلی تیدابێت، ئەو کاتە پێویستە ڕەزامەندیی فەرمی وەزارەت وەربگیرێت، و ئەو هەلومەرجە تایبەتانە ڕوونبکرێنەوە کە وایانکردووە تەلارەکە لە (٣) سێ نهۆم زیاتر بێت، و پاش ئەوە وەزارەت بڕیاری خۆی دەدات. سێیەم: ئەو تەلارانەی دوای دەرچوونی ئەم یاسایە بۆ دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی دروست دەکرێن، دەبێت ڕووبەری پۆلەکانیان لە (٣٥) سی و پێنج مەتر دووجا کەمتر نەبێت. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی خۆیانە تەلارەکانیان بۆ (٢) دوو دەوامی یەک لەدوای یەک بەکاربهێنن . پێنجەم: نابێت ئەو مەرجە بیناسازیانەی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان داوا دەکرێن لە کاتی دروستکردنی تەلارەکانیاندا، لەو مەرجانە توندتر بن کە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان داوا دەکرێن. شەشەم: تەلاری ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پێش دەرچوونی ئەم یاسایە دروستکراون بەپێی یاسا و ڕێنمایی و مۆڵەتی کارپێکراوی کاتی دروستکردنیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. حەوتەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی هەبوونی نوسینگەی خۆی لە تەلاری دامەزراوەکەدا هەیە. هەشتەم: ژێرزەمین بە نهۆم هەژمار ناکرێت، و نابێت هیچ پۆلێکی وانەوتنەوە لە ژێرزەمین هەبێت، بەڵکو دەکرێت بۆ هۆڵی کۆبونەوە و هۆڵی تاقیکردنەوە و تاقیگە و کافیتێریا و کاری خزمەتگوزاریی بەکاربهێندرێت.بەشی دووەمپڕۆگرامەكانی خوێندن، سیستەمی وەرگرتن، تاقیكردنەوەكان و بڕوانامەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانتەوەری یەكەمپڕۆگرام و كتێبەكان و بابەتەكانی خوێندنلقی یەكەم پڕۆگرامی خوێندنماددهی (119)هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، دەبێت بە یەكێك لەم چوار جۆرە پرۆگرامەی خوێندن پابەند بێت:- یەکەم: پرۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەت، ئەگەر دامەزراوەکە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی بێت. دووەم: پروگرامێکی تایبەت، ئەگەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی پێشوەختە و بەفەرمی، ڕەزامەندی بۆ پڕۆگرامەکەی لە وەزارەت وەرگرتبێت.سێیەم: پرۆگرامی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی نێودەوڵەتی دانپێدانراو، کە لەلایەن بنکەی سەرەکیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکە پەسەندکرابێت و لەلایەن وەزارەتیشەوە مۆڵەتی پێدرابێت . چوارەم: پرۆگرامی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بیانی، کە تایبەت بێت بە ڕەوەندە بیانییەکان و لەلایەن دەوڵەتی پەیوەندیدار و وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. لقی دووەمبابەتەكانی خوێندنماددهی (120)یەکەم: بابەتەکانی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بەپێی پرۆگرامی خوێندنی دامەزراوەکە دەبێت، کە پێشتر لە وەزارەت ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە. دووەم: هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، دوای ئاگادارکردنەوەی وەزارەت، مافی زیادکردنی بابەتی خوێندنی بۆ پرۆگرامەکانی حکومی هەیە، بەو مەرجەی کاریگەری لەسەر بابەتەکانی خوێندن نەبێت و لەگەڵ بنەما گشتییەکان و فەلسەفەی ئەم یاسایە ناکۆک نەبێت. لقی سێیەمكتێبەكانی خوێندنماددهی (121)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە خۆماڵیەی كە پرۆگرامی وەزارەت پیادە دەکات، هەمان کتێبى دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بەکاردێنێت، و مافی بەکارهێنانی کتێبی دیکەى هەیە بە مەرجێک پێشوەختە ڕەزامەندى وەزارەتى بۆ وەرگرتبێت.دووەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە خۆماڵیانەی پرۆگرامی تایبەت بە خۆیان دەخوێنن، پاش ڕەزامەندی وەزارەت مافی هەبوونی کتێبی تایبەت بە خۆیان هەیە. سێیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکان، کتێبی تایبەت بە خۆیان دەخوێنن، بەڵام دەبێت ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی بۆ وەربگرن. چوارەم: لە گشت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەبێت بابەتی زمانی کوردی بە پێی پرۆگرامی وەزارەت بخوێندرێت.لقی چوارەم زمانی خوێندنماددهی (122)یەکەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بەهەمان ستافی بەڕێوەبردن، دەتوانێت خوێندن بە یەک یان زیاتر لە زمانەکانی عەرەبی، تورکمانی، سریانی، ئەرمەنی، ئینگلیزی یان هەر زمانێکی دیکەی جیهانی باوەڕپێکراو بکات، بە مەرجێک بابەتی زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بەپێی سیستمی وەزارەت بخوێندرێت. دووەم: ڕەوەندی بیانی و پەنابەرەکان دەتوانن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بە زمانی خۆیان بخوێنن، بە مەرجێک بابەتەکانى زمانی کوردی و زمانی عەرەبی بەپێی سیستەمی وەزارەت تێیاندا بخوێندرێت.تەوەری دووەمسیستمی وەرگرتنماددهی (123)یەکەم: بنەمای سەرەکی وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار، بەپێی ئەو مەرجانەی وەرگرتن دەبێت کە پێشتر لەلایەن دامەزراوەکە لەکاتی داواکردنی مۆڵەتی دامەزراندن پێشکەش بە وەزارەت کراوە و مۆڵەتی لەسەر وەرگیراوە، بە ڕەچاوکردنی حوکمی بڕگەکانی خوارەوەی ئەم ماددەیە. دووەم: لە باخچەی منداڵانی ناحکومی، ئەو منداڵانە وەردەگیرێن کە لە ڕۆژی تۆمارکردنیان یان لە (٣١) کانونی یەکەمی ئەو ساڵە، تەمەنی (4) چوار یان (5) پێنج ساڵ تەواودەکەن. هیچ منداڵێک لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی وەرناگیرێت ئەگەر لە (31) کانونی یەکەمی ئەو ساڵە تەمەنی نەبووبێتە (6) شەش ساڵ. نابێت تەمەنی قوتابی لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی لە(19) نۆزدە ساڵ زیاتر بێت. نابێت تەمەنی خوێندکاری ئامادەیی ناحکومی لە(28) بیست و هەشت ساڵ زیاتر بێت. سێیەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە دامەزراوەیەكی پەروەردەیی ناحكومی لە پۆلێکی دیاریکراودا دەخوێنن، جێگایان لە پۆلێکی بەرزتری هەمان دامەزراوە بۆ ساڵی خوێندنی دواتر دابین‌کراو دەبێت، بە مەرجێک دامەزراوەکە ئەو پۆلەى هەبێت و قوتابیەکە یان خوێندکارەکە دەرچووبێت و ئامادەبێت کرێی ساڵانەی خوێندن بدات. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بۆیان نییە قوتابی و خوێندکار لەبەر هۆی ناپەروەردەیی، یان ئەوانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن وەرنەگرن، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە قوتابی و خوێندکار پێویستی بە پۆلی تایبەت هەبێت یان وەرگرتنی ببێتە هۆی خەرجی زیاتر لەسەر دامەزراوەکە. پێنجەم:ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، ساڵانە (5) پێنج کورسی بە خۆڕایی بۆ کوڕ وکچی شەهیدان و هاوسەرەکانیان تەرخان بکەن، بەو مەرجەی ئەو ژمارە داواکاریە هەبێت و داواکار مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت. ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، ساڵانە (5) پێنج کورسی بە خۆڕایی بۆ کوڕ وکچ و هاوسەری ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر یان کوڕ و کچیان تەرخان بکەن، بە مەرجێک ئەو ژمارە داواکاریە هەبێت و داواکار مەرجەکانی هاتوو لەم یاسایەی تێدابێت. شەشەم : دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافی ئەوەیان هەیە کە بەڕێژەی (١٠٪) دە لە سەدی کورسیەکانی هەر پۆلێک، بە پێی ڕێکاری دامەزراوەکە قوتابی و خوێندکار وەربگرن.حەوتەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان ساڵانە و پێش کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم لیستێک بە ناو، تەمەن، پۆلەکانی قوتابیان و خوێندکاران، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پەیوەندیدار، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوە، بنێرن. هەشتەم: هیج دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، نابێت قوتابی یان خوێندکاری دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دیکە وەربگرێت و ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوە و بەشداریکردنی لە خوێندن بدات، ئەگەر خوازیارەکە پێشوەختە بەڵگەنامەی گواستنەوەی لە دامەزراوەی دووەمەوە نەهێنابێت. نۆیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان هەیە قوتابی و خوێندکار لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە و نمرە وەربگرن. تەوەری سێیەمتاقیكردنەوە، نمرە و بڕوانامەكانلقی یەكەمتاقیكردنەوە و نمرەكانماددهی (124)یەکەم: کات و شێوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، دانانی نمرە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بەسەر هەموو ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەدا پیادە دەکرێت کە پرۆگرامی حکوومی دەخوێنن، جگە لەو دامەزراوانەی پێشوەختە مۆڵەتیان لە وەزارەت وەرگرتووە بۆ پیادەکردنی سیستەمێک کە بەشێک لە ووردەکارییەکانی جیاوازە لە سیستەمی حکومی. دووەم: ئەرکی هەموو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکانە، کات و شێوەی تاقیکردنەوە و نمرەدانانی تایبەت بەخۆیان هەبێت و پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کرابێت. سێیەم: بەمەبەستی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، وەزارەت لە ڕێگەی ڕێکاری تایبەتەوە بڕیار لە شێوازی هەژمارکردنی نمرەکانی قوتابیانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییە نێودەوڵەتی و بیانییەکان و ئاستەکانیان دەدات.چوارەم: پاش وردبینی، دامەزراوەکان وێنەیەکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکان بۆ یەکەی تاقیکردنەوەکان و بەشی ئەرشیف لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان دەنێرن. لقی دووەمبڕوانامەكانماددهی (125)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی وەزارەت دەخوێنن، دەکەونە ژێر هەمان مەرج و ڕێکاری پێدانی کارتی هەڵسەنگاندن و بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون، ئەوانەی کە لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا پەیڕەو دەکرێن. دووەم: کارتی هەڵسەنگاندن، بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوونی هەر قۆناغێک لەو دامەزراوانە، هاوتایە لەگەڵ کارتی هەڵسەنگاندن و بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون لە دامەزراوەی پەروەردەیی حكومی. سێیەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی پرۆگرامی نێودەوڵەتی و بیانی دەخوێنن، دەکەونە ژێر ئەو مەرج و ڕێکارە تایبەتانەی پێدانی کارتی هەڵسەنگاندن، بڕوانامەی نمرە و بەڵگەنامەی دەرچوون، کە پێشتر لەلایەن دامەزراوەکە پێشکەش بە وەزارەت کراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە. چوارەم: بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی دوازدەیەمی خوێندنگە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان، لە سەر بنەمای دەرچوون لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت و بەڵگەنامەی دەرچوون لە پۆلی دوازدەیەمی خوێندنگە ناحکومییە بیانییەکان لەسەر بنەمای دەرچوون لە تاقیکردنەوە بیانییەکان دەدرێت. پێنجەم: وەزارەت تاکە لایەنە کە مافی پشتگیری‌کردن و هاوتاكردنی بەڵگەنامەکانی دەرچوونی هەیە. تەوەری چوارەمحوكمە هاوبەشەكانماددهی (126)یەکەم: هەر ساڵێکی خوێندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، لانیکەم لە (170) سەد و حەفتا ڕۆژی خوێندن پێکدێت، و هیچ ڕۆژێکی خوێندن لە (5) پێنج کاتژمێر کەمتر نابێت. دووەم: ساڵنامەی خوێندن و کاتەکانی دەوام و پشووەکان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، بەپێی ئەو پرۆگرامە ڕێکدەخرێت کە پێشتر ڕەزامەندی لەسەر وەرگیراوە لە وەزارەت، بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە و حوکمەکانی ماددەی (27) ی ئەم یاسایە. سێیەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن ڕۆژ و کاتژمێری زیاتر بخوێنن، وەک لەوەی لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا هاتووە، و هەروەها دەتوانن لەو ڕۆژانەدا بخوێنن کە بەپێی ماددەی (27) پشوو نییە. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن سوود لە سیستەمی (2) دوو مامۆستا لە پۆل وەربگرن، کە یەکێکیان دەبێت بە مامۆستای سەرەکی و ئەوەی دیکەش دەبێتە مامۆستای هاوکار. مادده‌ی (127)ڕێکارەکانی گواستنەوەی قوتابی و خوێندکار لە نێوان دامەزراوە پەروەردەییە حکومی و ناحکومییەکاندا، بەپێی ڕێنماییەک کە وەزیر دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. مادده‌ی (128)یەکەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنیدا، دەتوانێت بە (1) یەک پۆل دەست پێ‌بکات. دووەم: ئەو قوتابخانە بنەڕەتییە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی یەک بازنەی خوێندنی تێدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (3) سێ ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی یەک بازنەی خوێندن. ئەو خوێندنگە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی ئامادەیی تیدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (٣) سێ ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندنی ئامادەیی. ئەو پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە ناحکومییەی کە لە ساڵی یەکەمی خوێندندا گشت پۆلەکانی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی تێدا نییە، دەبێت بۆ ساڵی دواتر پۆلی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی لەماوەی (5) پێنج ساڵی خوێندندا ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندنی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی.کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناحکومی دەبێت لە ساڵی یەکەمی خوێندندا، لانیکەم پۆلێکی لە هەر قۆناغێکی خوێندن هەبێت، و هەر ساڵێکی خوێندن پۆلێکی نوێ زیاد بکات، بۆ ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ببێتە خاوەن گشت پۆلەکانی خوێندن. سێیەم: هەموو قوتابخانەیەکی بنەڕەتی ناحکومی، بۆ درێژەدان بە خوێندن، دەتوانێت خوێندنی قۆناغی ئامادەیی بکاتەوە، بەمەرجێک لای وەزارەت مۆڵەتی بۆ وەربگرێت. بەشی سێیەمپێكهاتە كارگێڕییەكان لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداتەوەری یەكەمبەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و كارمەندانماددهی (129)یەکەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بەڕێوەبەرێکی هەمیشەیی هەبێت. دووەم: ئەگەر ژمارەی منداڵان لە باخچەیەکی منداڵان لە (150) سەد و پەنجا منداڵ زیاتر بوو، پێویستە یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر دابنرێت. ئەگەر ژمارەی قوتابیان و خوێندکارانی قوتابخانە یان خوێندنگە یان کۆمەڵگەی پەروەردەیی یان پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی گەیشتە (150) سەد و پەنجا، یاریدەدەرێکی بەڕێوەبەر یان زیاتری بۆ دادەنرێت. سێیەم: پێویستە هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی ژمارەیەک مامۆستای هەبێت کە لەگەڵ ژمارەی منداڵان یاخود قوتابیان و خوێندکارانیاندا بگونجێت، و ناکۆک نەبێت لەگەل ڕێنماییەکانی وەزارەت. چوارەم: پێویستە هەموو قوتابخانە، خوێندنگە، کۆمەڵگەی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، ڕێنماییکارێکی پەروەردەیی بۆ هەر (125) سەد و بیست و پێنج قوتابی و خوێندکارێک هەبێت. پێنجەم: پێویستە هەموو قوتابخانە، خوێندنگە، و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، فەرمانبەرێکی تەندروستی هەبێت یان خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێگەی گرێبەستێک لەگەڵ دامەزراوەیەکی تەندروستی دابین بکات. شەشەم: پێویستە هەموو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی ناحکومی بەڕێوەبەرێکی خاوەن بڕوانامەی زانکۆی هەبێت، هەروەها بەڕێوەبەرێک بۆ هەر یەک لە بەشەکانی باخچەی منداڵان و قۆناغی بنەڕەتی و قۆناغی ئامادەیی دابنێت. بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بەرپرسی یەکەمی کاری ئەکادیمی و کارگێڕیی و دارایی دەبێت، هەروەها ئەرکی سەرەکی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆریی لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە کۆمەڵگەکەدا دەکەوێتە ئەستۆی. حەوتەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی دەبێت ژمارەیەک کارمەند دابمەزرێنێت، بەپێی پێداویستی دامەزراوەکە و بەو ناونیشانەی دامەزراوەکە پێویستیەتی.مادده‌ی (130)یەکەم: 1- دەبێت ڕێژەی مامۆستا هەمیشەییەکانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان لە (٨٠٪) هەشتا لە سەدی کۆی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە، کەمتر نەبێت.2- دەبێت ڕێژەی مامۆستا هەمیشەییەکان لە هەر یەک لە (3) سێ قۆناغەکەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە (٨٠٪) هەشتا لە سەدی مامۆستایانی قۆناغە پەیوەندیدارەکەی کۆمەڵگەکە کەمتر نەبێت.3- دەبێت لانیکەم (٨٠٪) هەشتا لە سەدی بەشە وانەکانی هەر یەک لە دوازدە ساڵەکەی خوێندنی قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و (5) پێنج ساڵەکەی پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی بە مامۆستا هەمیشەییەکان بدرێت.دووەم: لە کاتی دەوامی فەرمی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکاندا، هیچ دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی نیە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەیی دیکە و سەرپەرشتیاران و کادیرانی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بەکاربخات، ئەوانە نەبێت کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە یان خواستراون.تەنها پێش دەستپێکردن یان دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی ئەو دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەی کە مامۆستا و فەرمانبەرە حکومییەکە کاری تێدا دەکات، و دوای مۆڵەت وەرگرتنی نووسینەکی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکە لەلایەن مامۆستا و فەرمانبەرەوە، دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی بەکارخستنی مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەیی حکومی هەیە. سێیەم: هیچ کەس ناتوانێت لە یەک کاتدا بەڕێوەبەری دوو دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی بێت. چوارەم: هەر مامۆستایەک بەهۆکاری تەندروستی خانەنشین کرابێت مافی کارکردنی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا نییە. پێنجەم: پێویستە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، لە مانگی یەکەمی ساڵی خوێندندا، ناوی ئەندامانی کارگێڕیی و مامۆستایانیان بۆ وەزراەت بنێرێن. شەشەم:بەڕێوەبەری هەمیشەیی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەمیشەیی، مامۆستای هەمیشەیی و ڕێنماییکاری پەروەردەیی هەمیشەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا ئەوانەی خوارەوەن:- ئەوانەی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دامەزراون بێ ئەوەی لە کەرتی گشتی کار بکەن. ئەوانەی تەمەنیان لە (63) شەست و سێ ساڵ تێپەر نەبووە. ئەوانەی لە دامەزراوەکە دامەزراون بێ ئەوەی گرێبەستی کاری هەمیشەییان لە گەڵ شوێنێکی دیکە هەبێت. بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی کەرتی گشتی، کە خواستراون یان خاوەنی مۆڵەتی بێ مووچەن، بەکارمەندی هەمیشەیی هەژمار ناکرێن. نابێت کاتژمێرەکانی کارکردنی كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان لە (8) هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و لە (40) چل کاتژمێر لە حەفتەیەکدا، زیاتر بێت. تەوەری دووەم مافەكانی كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (131)یەکەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بەرپرسە لە پاراستنی ماف و شایستە ماددی و مەعنەوییەکانی کارمەندەکانی لە ماوەی خزمەتکردنیان لە دامەزراوەکەدا، هەروەها پابەند دەبێت بە ڕەخساندنی دەرفەتی شیاندن و فێربوونی بەردەوام و ڕاهێنانیان لەسەر پرۆسەی دڵنیایی جۆریی. دووەم: پێویستە دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ئەو تۆمارانەی هەبێت کە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەمەرجی گرتوون، ئەوەش بەمەبەستی جێگیرکردنی مافەکانی مامۆستا و کارمەندەکانی. سێیەم: كارمەندانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی پشوویان بە پێی گریبەستی نێوان کارمەند و دامەزراوەکە دەستنیشان دەکرێت، بەڕەچاوکردنی حوکمەکانی یاسای کاری بەرکار لە هەرێم. چوارەم: بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا و ڕێنمایکاریی پەرورەدەیی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، مافی بەشداریکردنیان لە خولی بەهێزکردنی تواناکان و فێربوونی بەردەوام هەیە، کە لە ساڵێکدا نابێت لە (٣٠) سی کاتژمێر کەمتر بێت، و لەسەر خەرجی دامەزراوەکە بۆیان دەکرێتەوە. پێنجەم: ژمارەی بەشە وانەکانی مامۆستایان بەپێی ئەو گرێبەستە دەبێت کە لەنێوان دامەزراوەکە و مامۆستاکە بەستراوە، بە ڕەچاوکردنی کاتژمێرەکانی کار لە هەفتەیەکدا. لە حاڵەتی کارکردنی زیادە یان وتنەوەی بەشە وانەی زیاتر وەک لەوەی لە گرێبەستەکەدا هاتووە، دەبێت دامەزراوەکە مافی هەر کاتژمێرێکی کارکردنی زیادە بە مامۆستا و كارمەندە پەیوەندیدارەکە بدات. شەشەم: کەمترین بڕی مووچەی مانگانەی کارمەندانى باخچە ناحکومییەکان، نابێت لە کۆى مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانى هاوتاکانیان لە کەرتی گشتی کەمتر بێت. کەمترین بڕی مووچەی مانگانەی کارمەندانی قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان، نابێت لە شایستەى دارایى هاوتاکانیان لە کەرتی گشتی کەمتر بێت.حەوتەم: لە پشووی هاویندا، مووچەی مامۆستا و کارمەندانی هەمیشەیی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان بە پێی گرێبەستی نێوان کارمەند و دامەزراوەکە دەبێت، و لە هیچ بارێک‌دا نابێت لە (70%) حەفتا لە سەدی مووچەی مانگانە کەمتربێت. هەشتەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بە بێ دیاریکردنی هۆیەکەی، مافی دەرکردنی بەڕێوەبەر یان کارمەندانی وانەوتنەوە و کارمەندانی دیکەی نیە، کە دەبێت پشتبەست بە ڕاسپاردەی لیژنەیەک کە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن دامەزراوەکە دروست دەکرێت، دوای ئەوەی ڕەزامەندی وەزارەتی بۆ وەردەگیرێت، بڕیاری لە بارەوە بدرێت. نۆیەم: مەرجەکانی بەکارخستن و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست و ناکۆکییەکانی نێوان دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان و مامۆستایان و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە، بەپێی حوکمەکانی یاسای کاری بەرکار لە هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەگەر دەقێکی دیکەی جیاواز لەم یاسایەدا نەهاتبێت. دەیەم: ساڵەکانی کارکردنی بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەڕێوەبەر، مامۆستا، ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، بە ڕاژەی کردەیی بۆ گشت مەبەستەکان هەژمار دەکرێت.تەوەری سێیەمبەكارخستن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانلقی یەكەممەرجەكانی بەكارخستنماددهی (132)یەکەم: مەرجەکانی دامەزراندنی بەڕێوەبەر:- لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی بەرایی زانکۆ بێت. ئەزموونی کار یان چالاکی لەبواری پەروەردە و فێرکردن لە (5) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت، لە عێراق یان دەرەوەی عێراق. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتر نەدرا بێت. دەکرێت هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆ، هەرچەندە خوێندنەکەیان لەبواری پەروەردە نەبووبێت، وەک بەڕێوەبەر بەکاربخرێن، بە مەرجێک پێش دامەزراندنیان خولی شیاندنی بەڕێوبەریان بینیبێت. دووەم: مەرجەکانی دامەزراندنی یاریدەدەری بەڕێوەبەر:- دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان بڕوانامەی زانکۆی لەبواری پەروەردەدا هەبێت.دەبێت یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگەی پەروەردەیی پیشەیی بڕوانامەی زانکۆی لەبواری پەروەردەدا هەبێت، و ئەزموونی لە بواری پەروەردە لە (٥) پێنج ساڵ کەمتر نەبێت. بە تاوانی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت و سزای کارگێڕیی (سەرزەنشت) و زیاتر نەدرابێت. سێیەم: مەرجەکانى دامەزراندنى مامۆستا و ڕێنماییکارى پەروەردەیى، هەمان ئەو مەرجانە دەبێت کە بۆ مەبەستى دامەزراندنیان لە کەرتى گشتى، بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە دانراوە.چوارەم: 1- بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر، لەسەر خەرجی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە، لە یەکێک لەو خولانەی شیاندن بەشدار دەبن کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات. 2- مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لەسەر خەرجی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومیەکە، لە یەکێک لەو خولانەی شیاندن و دڵنیایی جۆریی بەشداردەبن کە وەزارەت ساڵانە ڕێکیدەخات. لقی دووەمگرێبەستی دامەزراندنماددهی (133)یەکەم: پێویستە گرێبەست لەنێوان دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی و هەر كارمەندێكی دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: دەبێت گرێبەستەکە ماوەی کارکردن، بڕی موچە، کات و شێوازی کار، پشووەکان، و مافەکانی دیكەی کارمەندان و سزاکانی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی تێدا هاتبێت. سێیەم: گرێبەستی دامەزراندنی بەڕێوەبەر لە نێوان بەڕێوەبەر و خاوەنی دامەزراوەکە یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات واژۆ دەکرێت. چوارەم: گرێبەستی دامەزراندنی كارمەندانی دیکە، لە نێوان كارمەندەكە و بەڕێوەبەر واژۆ دەکرێت. پێنجەم: دەبێت وێنەیەکى گرێبەستەکە بە تەواوى پاشکۆکانییەوە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندنى ناحکومى دابنرێت. تەوەری چوارەمئەركەكانی بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداماددهی (134)بەڕێوەبەر نوێنەرایەتی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکە دەکات و ئەم ئەرکانەی هەیە:- یەکەم: ئەو ئەرکانەى لە بڕگەکانى ماددەى (57)ى ئەم یاسایەدا هاتوون و لەگەڵ سروشتى ئەرکەکانى بەڕێوەبەر لە دامەزراوەى پەروەردەیى ناحکومیدا دەگونجێن.دووەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ خاوەن دامەزراوەکە سەبارەت بە گرێبەست لەگەڵ كارمەندان بەپێی پێویستی، یان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستیان. سێیەم: هەر ئەرکێکی دیکەی پەروەردەیی کە لەلایەن خاوەن دامەزراوەکەوە، پێی ڕادەسپێردرێت.مادده‌ی (135)یەکەم: ئەو ئەرکانەی لە ماددەکانی(58، 59، 60)ی ئەم یاسایەدا هاتوون، بەسەر یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا، جێبەجێ دەکرێت. دووەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن ئەرکی دیکە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و مامۆستا و ڕێنماییکاری پەروەردەیی بسپێرن بەپێى ئەو ڕێکەوتنەى لەگرێبەستى دامەزراندندا هاتووە.تەوەری پێنجەمئەنجومەنی كارگێڕیی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحكومی لقی یەكەمپێكهێنانی ئەنجومەنماددهی (136)یەکەم: لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومیدا، ئەنجومەنێک پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی خاوەن دامەزراوەکە یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات و ئەندامیەتی هەر یەک لە:- بەڕێوەبەری دامەزراوەکە. دوو نوێنەری دەستەی مامۆستایان.ڕێنماییکاری پەروەردەیی، ئەگەر لە دامەزراوەکەدا هەبێت. دووەم: لە هەر باخچەیەکی منداڵانی ناحکومیدا کە ژمارەی منداڵانی لە (50) پەنجا منداڵ زیاتر بوو، ئەنجومەنێک پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی خاوەن دامەزراوەکە، یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات و ئەندامیەتی هەر یەک لە:-بەڕێوەبەری باخچەکە. دوو نوێنەری دەستەی مامۆستایان.چاودێرێک. سێیەم: بڕیارەکانی ئەنجومەنی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم) و(دووەم)ی ئەم ماددەیەدا، پاش ڕەزامەندی خاوەن دامەزراوەکە یان نوێنەرەکەی، بە پەسەندکراو هەژمار دەکرێن. لقی دووەمئەركی ئەنجومەنی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (137)یەکەم: بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و پرۆسەی دڵنیایی جۆریی لە دامەزراوەکە و هەڵسەنگاندنی وەرزانەیان. دووەم: بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی پلانی ساڵانەی دامەزراوەکە. سێیەم: تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی پەیوەست بە دامەزراوەکەن، و بەڕێوەبەر داوا لە ئەنجومەن دەکات لەو بوارەدا یارمەتی بدەن. چوارەم: بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە بە جۆرێک کە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەم یاسایەدا، بگونجێت.تەوەری شەشەملیژنەكانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانماددهی (138)لە هەر قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و پەیمانگەیەکی پەروەردەیی پیشەیی ناحکومی، بەڕێوەبەر لانیکەم ئەو (6) شەش لیژنەیە دادەنێت کە لە ماددەی (75) ی ئەم یاسایەدا هاتووە. بەشی چوارەمسیستەمی داراییتەوەری یەكەمكرێی ساڵانەی خوێندنماددهی (139)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی مافی وەرگرتنی کرێی ساڵانەی خوێندنی هەیە.دووەم: کرێی ساڵانەی خوێندن کتێبەکانی خوێندن و جلی یەکپۆشی ساڵی خوێندن لەخۆدەگرێت، بە ڕەچاوکردنی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی (30)ی ئەم یاسایە. هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پێش دەرچوونی ئەم یاسایە دەستبەکار بووە، دەبێت لە ماوەی (3) سێ ساڵ لە دەرچوونی ئەم یاسایە لەگەڵ حوکمەکانی خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە خۆی بگونجێنێت. سێیەم: دامەزراوە مافی هەیە بڕی تێچووی خواردن و کرێی هاتوچۆی قوتابی و خوێندکار وەربگرێت، بە مەرجێک ئارەزوومەندانە بێت. چوارەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافیان نییە، بێ ڕازیبوونی بەخێوکار، یان بێ ڕازیبوونی خودی قوتابی یان خوێندکار ئەگەر تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵ یان زیاتر بوو، هیچ بارگرانییەکی دارایی بخەنە ئەستۆیان، جگە لەو کرێیانەی کە لەم ماددەیەدا هاتوون. پێنجەم: دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەتوانن لەسەر کرێی ساڵانەی خوێندنی خۆیان، کە لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەت بڕیاری لێدراوە بەردەوام بن، بێ هیچ دەستێوەردانێک.بەدەر لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، وەزارەت لە کاتى قەیرانى داراییدا، دەسەڵاتى کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى بەڕێژەیەکى گونجاو هەیە.شەشەم: ئەگەر بەخێوکار لە ماوەی (30) سی ڕۆژ لە پێدانی قیستی یەکەم، پەشیمان بوو لە دانانی یان بەردەوامبوونی منداڵەکەی یان قوتابی یان خوێندکارەکەی لە دامەزراوەکە، ئەرکە لەسەر دامەزراوەکە (90%) نەوەد لە سەدی پارەکە بۆ بەخێوکار بگەڕێنێتەوە و گەڕاندنەوەکە پارەی کتێب و جلوبەرگی بەکارهاتوو ناگرێتەوە. منداڵ و قوتابی و خوێندکار لە کرێی وەرزی دووەم دەبەخشرێت، ئەگەر پێش دەسپێکی وەرزەکە دامەزراوەکەی بەجێهێشت بە کشانەوە یان گواستنەوە. حەوتەم: ئەرکی دامەزراوەکەیە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندن، یان پێش دەسپێکردنی خوێندنی منداڵ و قوتابی و خوێندکار، گرێبەستێک لەگەڵ بەخێوکار سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی هەردوو لایەن بکات، بەمەرجێک ناوەڕۆکەکەی بە زمانی دایک بێت، و هیچ بڕگەیەکی گرێبەستەکە لەگەڵ هیچ ماددە و بڕگەیەکی ئەم یاسایە ناکۆک نەبێت. هەشتەم: هەر قوتابی یان خوێندکارێک یەکەمی سەر ئاستی هەر پۆلێک لە پۆلەکانی خویندن بێت، لانیکەم لە (50%) پەنجا لەسەدی کرێی خوێندنی ساڵەکە دەبەخشرێت.مادده‌ی (140)یەکەم: کرێی ساڵانەی خوێندن لانیکەم بە (3) سێ قیست دەبێت. قیستی یەکەم لە کاتی تۆمارکردن یان پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندن دەدرێت. قیستی دووەم لە کاتی دەستپێکی وەرزی دووەم دەدرێت، و قیستی سێیەمیش لەگەڵ وەرگرتنەوەی کارتی نمرە. دووەم: ئەگەر بەخێوکار پابەند نەبوو بە دانی کرێی ساڵانەی خویندن لە کاتی خۆیدا، دامەزراوە مافی هەیە داوا لە وەزارەت بکات بە گواستنەوەی منداڵ و قوتابی و خوێندکار بۆ دامەزراوەیەکی دیکە، و دەبێت وەزارەت لە ماوەی (١٥) پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتی داواکەوە بڕیاری گواستنەوەکە و جێبەجێکردنی بدات. سێیەم: بۆ وەرگرتنی کرێی ساڵانی خوێندن، دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی مافی کردنەوەی ژمارەی بانكی هەیە.تەوەری دووەمباجەكانماددهی (141)باجەکانی سەر دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان، بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێم دەبێت، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لە ماددەی (164)ی ئەم یاسایەدا هاتووە. بەشی پێنجەمسیستەمی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیكردن و هەڵسەنگاندن لە دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكانداماددهی (142)هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پرۆگرامی حکومی بەکار دەهێنێت، پێویستە پابەندی سیستەمی سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆریی و هەڵسەنگاندنی وەزارەت بێت. مادده‌ی (143)یەکەم: هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی کە پرۆگرامی تایبەت بە خۆی پیادەدەکات، ئەوەی کە پێشتر لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند کراوە، دەبێت بەشی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن و هەڵسەنگاندنی تایبەتی خۆی هەبێت. دووەم: هەر کات وەزارەت بە پێویستی بزانێت، مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو دامەزراوانەی هەیە کە پرۆگرامی خوێندنی خۆیان پیادەدەکەن. مادده‌ی (144)یەكەم: ئەرکی هەموو دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە، بەر لە کۆتایی مانگی تەمووز، هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ چالاکییەکانی دامەزراوەکە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ساڵی خوێندنی پێشوو بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی دانانی پلانی ئایندەدا سوودی لێ وەربگیرێت. دووەم: هەڵسەنگاندنی ساڵانەی ئەو دامەزراوانەی کە پرۆگرامی حکومی پیادە دەکەن بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت:- هەڵسەنگاندنی ساڵانەی كارمەندانی پەروەردەیی لەلایەن بەڕێوەبەرەوە. ئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن لە تۆمارەکانی دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکاندا تۆمار دەکرێن و پوختەیەکیشی بەشێوەی فۆرمێک بۆ وەزارەت، وبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان یان ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت. هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی كارمەندەكان و دامەزراوەکە دەکرێت و وەک بنەمایەک بۆ پێشکەشکردنی سوپاس و پێ‌زانین بەکاردێت.دامەزراوەکان لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسەنگاندنی وەزارەت، و بەپێی پێوەر و فۆرمی تایبەت کە بەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندن بە سەر دامەزراوەکاندا دابەشدەکرێن، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە بە گشتی، وەک هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەر و دامەزراوەکە هەژمار دەکرێت. سێیەم: هەڵسەنگاندنی ساڵانەی ئەو دامەزراوانەی کە پرۆگرامی خۆیان بەکاردێنن بەپێی ئەو پێوەرانە دەبێت کە لەکاتی داواکردنی مۆڵەت پێشکەش بە وەزارەت کراوە و ڕەزامەندی لەسەر وەرگیراوە، بە ڕەچاوکردنی حوکمەکانی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (143)ی ئەم یاسایە. بەشی شەشەمحوكمە گشتییەكانماددهی (145)یەکەم: هەموو قوتابخانە و خوێندنگە و کۆمەڵگە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییە ناحکومییەکان، جلی یەکپۆشی تایبەت بە خۆیان دەبێت کە لەلایەن دامەزراوەکەوە دیزاین دەکرێت. دووەم: دەکرێت قوتابخانە ناحکومییەکان، پاش دەوامی فەرمی قوتابخانە، شوێنی حەواندنەوە بۆ قوتابییانی خۆیان بکەنەوە، پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەت، وکرێی مانگانە بەپێی گرێبەستێکی نێوان بەخێوکار و قوتابخانە ناحکومییەکە دەبێت. مادده‌ی (146)یەکەم: دەبێت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان گشت ئەو تۆمارانەیان هەبێت کە وەزیر لە ڕێگەی ڕێنمایییەوە دیاریاندەکات. دووەم:دامەزراوەی پەروەردەیى ناحکومی قازانج نەویست، دەبێت لە پەیڕەوى دامەزرانیدا هاتبێت کە قازانج نەویستە، و ساڵانە لەلایەن وەزارەتەوە چاودێری دەکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە قازانجی دامەزراوەکە بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکە و قوتابی و خوێندكار و مامۆستا و کارمەندانی دیکەی دامەزراوەکە، خەرج دەکرێت. ژمێرکارى دامەزراوەکە لەژێر ووردبینى دیوانى چاودێرى دارایی هەرێمدا دەبێت.مادده‌ی (147)دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکان مافی کردنەوەی خولی بەهێزکردنیان تەنها بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆیان هەیە. مادده‌ی (148)یەکەم: ئەو دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییانەی مۆڵەتیان پێش دەرچوونی ئەم یاسایە وەرگرتووە، مافی هێشتنەوە یان گۆڕینی ناوی خۆیان هەیە، بە مەرجێک مۆڵەت لە وەزارەت وەربگرن و ڕەسمی پێویست بدەن. دووەم: خاوەنی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی خۆماڵی مافی گۆڕینی دامەزراوەکەی بۆ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە، بەم مەرجانەی خوارەوە:-نووسراوێكی متمانەبەخشین (ئەكریدیتەیشن) لە ناوەندێكی جیهانی باوەڕپێكراو پێشكەش بكات.پرۆگرام و شێوازی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی باوڕەپێکراوی هەبێت،ڕەسمی گۆڕینی مۆڵەت کە (50%) پەنجا لە سەدی بڕی ڕەسمی پێدانی مۆڵەتە بدات.گۆڕانکارییەکە گشت قۆناغەکان بگرێتەوە، بەڵام لە پۆلی یەکەم دەست پێ بکات، و ئەو قوتابی و خوێندکارانەی پێش گۆڕینی دامەزراوەکە بۆ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی لە دامەزراوەکە بوون، هەر بە سیستەمی خۆماڵی خۆیان بەردەوام دەبن. مادده‌ی (149)یەکەم: هەر دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومی، سەرپێچی پابەندییەکانی بەپێی ئەم یاسایە و رێنماییەکانی وەزارەت بکات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (10.000.000) دە ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سەرباری ئەوە وەزارەت مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەشی هەیە. دووەم: هەر کەس و لایەنێک، بێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەت دامەزراوەی ناحکومی بکاتەوە، بە پێبژاردنێک کە لە (50.000.000) پەنجا ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (150.000.000) سەد و پەنجا ملیۆن زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت و وەزارەت دامەزراوەکە دادەخات. سێیەم: سزاکانی بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم)ی ئەم ماددەیە، ڕێگە لەوە ناگرێت ڕێکاری یاسایی دیکە بەرامبەر بە سەرپێچکار بگیرێتەبەر ئەگەر سەرپێچییەکی دیکەی کردبێت و سزاکەی لە یاسایەکی دیکەدا دەقنووسکرابێت. دەروازەی چوارەمئەرك و پێكهاتەی وەزارەتی پەروەردە بەشی یەكەمئەركەكانی وەزارەتماددهی (150)وەزارەت لە ڕێگەی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە، هەوڵی گەیشتن بە ئامانجە گشتی و هاوبەشەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەدات:- یەکەم: داڕشتنى سیاسەتى پەروەردەیى و فێرکردن و جێبەجێکردنیان. دووەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو ئەرکانەی لەم یاسایەدا هاتوون. سێیەم: چەسپاندنی بنەمای گشتی فێرکردنی بەرمەبنای دابینکردنی هەلی پەروەردەیی و فێرکاریی گونجاو. چوارەم: کارکردن بۆ دابینکردنی دڵنیایی جۆریی، و بەستنەوەی بە ڕێکاری سەرپەرشتیکردنی هەموو دامەزراوە پەروەردەییە حکومیی و ناحکومییەکان. پێنجەم: دروستکردن، دامەزراندن و بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بە هەموو قۆناغ و جۆرەکانیان و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆییان و دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی بەگەڕکەوتن و بەردەوامبوونی کارەکانیان. شەشەم: دابینکردنی هۆکارەکانی فێرکردن و تەکنیکە پێویستە پەروەردەییەکان بۆ کاری پەروەردە و فێرکردن.حەوتەم: دیاریکردنی بنەما و پێوەرە گشتییەکانی گەشەپێدانی پرۆسەی فێرکاریی. هەشتەم: دانان و نوێکردنەوەی پلانی فێرکردن و پروگرامەکانی خوێندن، بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی ئەو بواره. نۆیەم: گرنگیدان بە توێژینەوەی پەروەردەیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی جیاواز و سوودوەرگرتن لە ئەنجامەکانیان بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی فێرکاریی. دەیەم: خوێندنەوە و دانانی ڕێگە و هۆکاری گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی ئەکادیمی و پیشەیی و کارکردن لەسەر گەشەپێدانیان. یازدەیەم: گرنگیدان بە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونی توانستە پیشەیی و زانستییەكانی كارمەندە پەروەردەییەکان. دوازدەیەم: گرنگیدان بە چالاکیی وەرزشی و هونەری لە دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. سێزدەیەم: گرنگیدان بە لایەنی دەروونیی قوتابیان و خوێندکاران، دابینکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان، توێژینەوەی کۆمەڵایەتی، دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی قوتابی و خوێندکاران و سەلامەتی ژینگەی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان. چواردەیەم: ئامادەکردنی پلانی نیشتیمانی سەرتاسەریی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریی. پازدەیەم: هاندانی پتەوکردنی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوە و کەسوکاری قوتابی و خوێندکاران، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەنجومەنی بەخێوکاران. شازدەیەم: کارکردن بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە بواری پەروەردە و فێرکاریی لەلایەن کەرتی تایبەت و فراوانکردنی چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵیاندا، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پڕۆژە پەروەردەییانەی ئامانجیان بەهێزکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە. حەڤدەیەم: گرنگیدان بە پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەبوارە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە و فێرکردن، و نوێنەرایەتیکردنی هەرێم لەو کۆنگرە و کۆبوونەوە و ڕێکخراو و کۆڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییانەی کە ئامانجی پەروەردەیی و فێرکارییان هەیە. هەژدەیەم: هەر ئەرکێکی پەروەردەیی و فێرکردنی دیکە کە ئەنجومەنی وەزارەت پەسەندی دەکات. بەشی دووەمپێكهاتە و ئەنجومەنی وەزارەت تەوەری یەكەمپێكهاتەكانی وەزارەتماددهی (151)یەکەم:وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە و بەرپرسی کارەکانیەتی و ئاراستەکاری پلانەکانیەتی و سەرپەرشتیکار و چاودێرە بەسەریەوە، بە بڕیار و سەرپەرشتیی خۆی و بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسایە، سەرجەم ئەو بڕیار و فەرمان و ڕێنمایییانە دەردەچن، کە پەیوەندییان بە ئەرک و پێکهاتە و دەسەڵات و هەموو کاروبارە هونەری و دارایی و کارگێڕیی و ڕێکخستنەکانی وەزارەتەوە هەیە، و وەزیر وەک ئەندامێک لەئەنجومەنی وەزیران لە بەردەمیدا بەرپرس دەبێت.نووسینگەی وەزیر: کە لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەیە و چەند فەرمانبەرێکی دیکە یارمەتیدەدەن. دووەم: بریکاری وەزارەت: وەزارەت یەک بریکاری دەبێت، لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی وەزیر پێیدەدات، یارمەتی وەزیر دەدات لە ڕاییکردن و سەرپەرشتیکردنی کاروباری وەزارەتدا.نووسینگەی بریکاری وەزارەت: لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەیە، و چەند فەرمانبەرێکی دیکە یارمەتیدەدەن. سێیەم: وەزارەت ژمارەیەک ڕاوێژکاری دەبێت کە ژمارەیان لە (5) پێنج زیاترنابێت و ئەو ئەرکانە جێبەجێدەکەن کە وەزیر بەپێی پێداویستی وەزارەت پێیان دەسپێرێت، و دەبێت هەریەکەیان خاوەن بڕوانامەی بەرایی زانکۆ بن و ئەزموونیان لە بواری پەروەردە و فێرکاریی لە (15) پازدە ساڵ کەمتر نەبێت. چوارەم: بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ناو وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. مادده‌ی (152)یەکەم: ئەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیانەی خوارەوە لە وەزارەت دەبن:-بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن . بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی تورکمانی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فێرکردنی سریانی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و هونەر. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بیناسازیی. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فێرکردنی ناحکومی.دووەم: لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە دەبێت. سێیەم: هەر یەک لەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانەی لە بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم) ی ئەم ماددەیەدا هاتوون، لەلایەن فەرمانبەرێکەوە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەدەبرێن، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و ئەزموون و خزمەتیشی لە بواری پەروەردە و فێرکردن، یاخود بواری ئەکادیمی لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت. چوارەم: ئەرک و دەسەڵاتی پێکهاتەکانی وەزارەت بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنی وەزیران دەریدەکات.ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت لە کاتی پێویستدا، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیەدا لەسەر پێشنیاری وەزارەت، لێکبدات یان تێکەڵ بکاتەوە.مادده‌ی (153)یەکەم: وەزیر مافی هێنانەئارا یان لێکدان یان هەڵوەشاندنەوە یان گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبەی هەیە. دووەم: پێکهاتەی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەزارەت و ئەرکەکانیان لە ڕێگەی پەیڕەوێکی ناوخۆ، کە وەزیر بە ڕەچاوکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەریدەکات، ڕێکدەخرێت. تەوەری دووەم ئەنجومەنی وەزارەتماددهی (154)یەکەم: ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە) پێکدێت، بە سەرۆکایەتی وەزیر و ئەندامیەتی هەر یەک لە:- بریکاری وەزارەت. ڕاوێژکارەکانی وەزارەت. بەڕێوەبەرە گشتییەکان. دووەم: بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر سکرتێری ئەنجومەن دەبێت، کارەکانی ڕێکدەخات، کۆنوسی کۆبونەوەکان تۆمار دەکات و بڕیارەکانی ئەنجومەن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەنێرێت. مادده‌ی (155)ئەرکەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە پێکدێت لە:- یەکەم: داڕشتنی پلانی کاری وەزارەت و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لەبەر ڕۆشنایی ئامانجەکانی ئەم یاسایە. دووەم: گرتنەبەری بڕیاری پێویست سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریی. سێیەم: بڕیاردان لە ساڵنامەی خوێندن و چەسپاندنی ڕۆژە پشووەکانی خوێندن. چوارەم: ئامادەکردنی پێشنیازی بودجەی ساڵانەی وەزارەت و پێکهاتەکانی و ڕاستاندنی ڕاپۆرتی ژمێرەی کۆتایی. پێنجەم: دانانی ئەرکە لەپێشینەکان و ڕێسا گشتییەکان، بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن و شاند و زەمالەکان. شەشەم: بڕیاردان لە ڕەشنووسی ڕێنماییەکان و هەموارکردنەوەیان. حەوتەم: کارکردن بۆ دابینکردنی دڵنیایی جۆریی. هەشتەم: پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای پەروەردە و ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران. نۆیەم: گفتوگۆکردن و بڕیاردان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی کارەکانی وەزارەت. دەیەم: تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە . یازدەیەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەم یاسایەدا هاتووە، و هەر کارێک کە وەزیر لەبەر ڕۆشنایی حوکمەکانی ئەم یاسایەدا بە پێویستی دەزانێت کە ئەنجومەن تاوتوێی بکات و بڕیاری لێبدات. مادده‌ی (156)یەکەم: ئەنجومەن کۆبوونەوەی مانگانەی دەبێت و دەتوانێت لە کاتی پێویستدا کۆبوونەوەی دیکە لەسەر داوای سەرۆک بکات، و بڕیارەکانی بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەکانی دەدرێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە بەپێی یاسا تەنها لە دەسەڵاتی وەزیرە. دووەم: سەرۆکی ئەنجومەن، مافی بانگهێشتکردنی پسپۆران و کەسانی پەیوەستداری بۆ کۆبوونەوەکان هەیە، بەبێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت.بەشی سێیەمئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تەوەری یەكەمپێكهاتە و كۆبوونەوەكانماددهی (157)یەکەم: لەهەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتیی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەنجومەنێک پێکدێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی و ئەندامیەتی هەر یەک لە: یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی. بەڕێوەبەرەکانی پەروەردە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. دووەم: دەکرێت کەسانی پسپۆر بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەن بانگێشت بکرێن، بێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت. سێیەم: نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، مافی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوانە هەیە کە پەیوەستن بە پرسی مامۆستایان، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. چوارەم: لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆکی ئەنجومەن لە کۆبوونەوەکان، پێشوەختە مافی دستینشانکردنی جێگرەوەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکە هەیە. پێنجەم: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لانیکەم مانگێ جارێک دەبێت، و هەر کاتێکیش پێویست بوو دەتوانێت کۆبوونەوە بکات، و بڕیارەکانی ئەنجومەن بە دەنگی زۆرینە دەبێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییە. شەشەم: بەڕێوەبەری گشتی بڕیاردەرێک بۆ ئەنجومەن لە نێو فەرمانبەرانی پەروەردە دیاریدەکات، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و لە تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبوونەوەکان و گشتاندنیان بەرپرس دەبێت. تەوەری دووەمئەركەكانی ئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانماددهی (158)یەکەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئەو پلان و پرۆژانەی کە وەزارەت لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکە دایڕشتووە، و کارکردن بۆ دڵنیایی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان، و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی وەرزی لە بارەیانەوە بە وەزارەت. دووەم: گفتوگۆکردن دەربارەی کێشە پەروەردەیی و فێرکاریی و کارگێڕیی و هونەرییەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە و بەدواداچوون بۆ ئاستەکانی خوێندن و پرسی دڵنیایی جۆریی، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەنجومەندا. سێیەم: ڕوانین لەو پرسانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دووچاری دەبن. چوارەم: پێشنیارکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا، کە پشت بە پێشنیازی لیژنەی پسپۆر دەبەستێت. پێنجەم: پێشنیارکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دابەشکردنی فەرمانبەران و گشت كارمەندانی دیكە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە ناوەندی پارێزگا و قەزاکانی. شەشەم: پێشنیارکردنی ئاڕاستە گشتییەکانی پلانی پەروەردە و فێرکردن لە سنووری کاری ئەنجومەنەکە و ئاراستەکردنی بۆ وەزارەت. حەوتەم: پێشنیارکردنی دابەشکردنی بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناوەندی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکان، و پێداچوونەوە بەسەر ڕاپۆرتی ژمێرەی کۆتایی. هەشتەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ وەزارەت سەبارەت بەو پرسانەی کە دەتوانن ببنە هۆی باشترکردنی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەکی گشتی. نۆیەم: پێشنیازکردنی کردنەوەی قوتابخانەی نوێی حکومی یاخود داخستنیان، بەگوێرەی پێداویستیەکانی بەرژەوەندیی گشتی. دەیەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەلایەن وەزارەتەوە دەخرێتە ئەستۆی ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا. بەشی چوارەمئەنجومەنی پەروەردە لە قەزاكانتەوەری یەكەمپێكهاتە و كۆبوونەوەكانماددهی (159)یەکەم: دەبێت لە هەر قەزایەک بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردە هەبێت. دووەم: لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی قەزاکان، ئەنجومەنێک بەناوی ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا پێکدەهێنرێت، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و ئەندامیەتی هەر یەک لە: سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یەکەمی قەزا. بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردن. سێیەم: نوێنەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان مافی ئامادەبوونی لەو کۆبوونەوانە هەیە کە پەیوەستن بە پرسی مامۆستایان، بێ ئەوەی مافی دەنگدانی هەبێت. چوارەم: بەڕێوەبەر بڕیاردەرێک بۆ ئەنجومەن لەنێو فەرمانبەرانی پەروەردە دیاریدەکات، کە دەبێت بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت، و بەرپرس دەبێت لە تۆمارکردنی کۆنووسی کۆبوونەوەکان و گشتاندنیان.پێنجەم: کۆبوونەوەی ئەنجومەن لانیکەم مانگی جارێکە، و هەر کاتیش پێویست بوو دەتوانێت کۆبونەوە بکات، و بڕیارەکانی ئەنجومەن بە دەنگی زۆرینە دەبێت، جگە لە دەنگدان لەو پرسانەی کە تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە. شەشەم: دەکرێت خەڵکانی پسپۆر بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن بانگهێشت بکرێن لە کاتی پێویست، بێ ئەوەی مافی دەنگدانیان هەبێت.تەوەری دووەمئەركەكانی ئەنجومەنی پەروەردە لە قەزاماددهی (160)یەکەم: جێبەجێکردن و بەدواداچوونی ئەو پلان و پرۆژانەی کە وەزارەت لە سنووری قەزا دایڕشتووە، و کارکردن بۆ دڵنیایی لە جێبەجێکردنیان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی وەرزیی لە بارەیانەوە بە ئەنجومەنی پەروەردە لە پارێزگا.دووەم: گفتوگۆکردن لەسەر کێشە پەروەردەیی و فێركاریی و کارگێڕیی و هونەرییەکان لە سنووری قەزاکە و بەدواداچوون بۆ ئاستەکانی خوێندن و پرسی دڵنیایی جۆریی. سێیەم: پێشنیازکردن بۆ وەزارەت سەبارەت بە دامەزراندنی بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکردن و گشت کادیرانی دیکەی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە قەزاکان پشتبەست بە پێشنیازی لیژنەی پسپۆر. چوارەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا سەبارەت بە ئاڕاستە گشتییەکانی پلانی پەروەردە و فێرکردن لە قەزا و ئەو پرسانەی کە دەتوانن ببنە هۆی باشکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە شێوەیەکی گشتی. پێنجەم: بەرزکردنەوەی پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا سەبارەت بە دامەزراندنی قوتابخانەی حکومی نوێ یاخود داخستنیان، بەپێی پێداویستیەکانی بەرژەوەندیی گشتی. شەشەم: هەر ئەرکێکی دیکە کە لەلایەن ئەنجومەنی پەروەردەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ بە ئەنجومەنی پەروەردەی قەزا دەسپێردرێت. دەروازەی پێنجەمحوكمە دارایی و گشتییەكان بەشی یەكەمحوكمە داراییەكانتەوەری یەكەمداهاتەكانی وەزارەتماددهی (161)داهاتەکانی وەزارەت پێکدێت لە:- یەکەم: بەشە بودجەی وەزارەت لە بودجەی گشتیی هەرێم. دووەم: داهاتی فرۆشگاکانی دامەزراوە پەروەردەیی و فێركارییە حکومییەکان. سێیەم: یارمەتی و دیاری و بەخشین و ئەو سپاردانەی کە دەدرێت بە وەزارەت بەمەبەستی دروستکردنی تەلاری دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکاریی یان گەشەپێدانیان یان فراوانکردنیان یاخود نۆژەنکردنەوەیان یان دابینکردنی پێداویستیەکانیان. چوارەم: هەر داهاتێکی دیکە کە بۆ وەزارەت و دامودەزگاکانی بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم، دادەنرێت. مادده‌ی (162)ئەو بابەت و کەرەستە و ئامێرانەی کە وەزارەت بەمەبەستی پەروەردە و فێرکردن هاوردەی دەکات، یاخود ئەوانەی بۆ ئەو مەبەستە بە وەزارەت دەبەخشرێن، لە ڕەسمە گومرگیەکان دەبەخشرێن. مادده‌ی (163)وەزارەت، لە ڕێگەی ڕێنماییەوە کە وەزیر دەریدەکات، مافی وەرگرتنی ڕەسمی لەو کار و خزمەتگوزاریانەی خوارەوەدا هەیە:- یەکەم: هاوتاکردنی بڕوانامەکان. دووەم: وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانیان. سێیەم: وێنەی زیادەی بەڵگەنامەکان. چوارەم: ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت، و نوێکردنەوەی مۆڵەت، گواستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ناوگۆڕینی دامەزراوە و ئەو خزمەتگوزاریانەی دیکە کە پەیوەندیان بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانەوە. پێنجەم: بەشداربوون لە تاقیکردنەوە دەرەکییەکان.مادده‌ی (164)یەکەم: هەر کەسێک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردن بێ بەرامبەر دروست بکات و بیبەخشێت بە وەزارەت، لە بڕێکی باج دەبەخشرێت کە هاوتای (20٪) بیست لە سەدی تێچووی دروستکردنی دامەزراوەکە بێت.دووەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، مافی لێخۆشبوونی لە باج بەپێی یاسا بەرکارەکان، هەیە. مادده‌ی (165)ئەو ڕەسم و کرێ و پێبژاردنە کارگێڕییانەى کە وەزارەت وەریاندەگرێت، بۆ دروستکردن یان نۆژەنکردنەوەی تەلاری قوتابخانە، یان پێداویستیی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، یان ڕاهێنانى مامۆستایان و فەرمانبەران یاخود پاداشتکردنیان تەرخاندەكرێن. مادده‌ی (166)دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان، دەتوانن یارمەتی دارایی و بەخشینەکان وەربگرن، بە مەرجێک لەژێر چاودێریی ووردبینى دارایی و بەپێی ڕێنمایییەکانی وەزارەت بێت. تەوەری دووەمحوكمە گشتییەكانماددهی (167)وەزارەت مافی ناردنی نێردەی زانستی بۆ دەرەوەی هەرێم و پێشوازیکردنی نێردەی زانستی لە دەرەوەی وڵات هەیە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان. مادده‌ی (168)یەکەم: شکۆی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی هەرێم، لە سنووری یاسادا پارێزراوە، و نابێت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەبێ پرس بچنە ناو حەرەمیان، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە تاوانێکی بینراو هەبێت، یان لەسەر داوای بەرێوەبەری دامەزراوەکە یاخود پشتبەست بە فەرمانی دادوەر بێت. دووەم: دەستدرێژیکردن بۆ سەر مامۆستا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، یاخود بەهۆی وەزیفەکەیەوە، بە باری توندکاری سزای دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت دادەنرێت. مادده‌ی (169)یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە حکومییە پەیوەندیدارەکان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زەوی پێویست بۆ دروستکردنی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكان و ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردنی دیکەی حکومی تەرخاندەکەن. دووەم: ئەگەر زەوی پێویست بەپێی حوکمەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە تەرخان نەکرا، وەزارەت بۆی هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، زەوی گونجاو بکڕێت یان بە موڵک بکرێتە سەر وەزارەت و لەسەر تێچووی حكومەت، بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بودجەی وەزارەت هەبێت. سێیەم: ئەو زەویانەی دامەزراوەی پەروەردەیی حکومییان لەسەر بنیاتنراوە یان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون، بە ناوی وەزارەت تۆمار دەکرێن. ماددەی (170)بڕى ڕەسمى ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانەى کە وەزارەت پیشکەشى دەکات، بە پەیڕەوێک دیاریدەکرێت، کە ئەنجوومەنى وەزیران دەریدەکات.ماددەی (171)پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێبکەن.مادده‌ی (172) پێویستە وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەربکات. مادده‌ی (173)یەکەم: یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە (4)ی ساڵی (1992)ی هەموارکراو هەڵدەوەشێتەوە. دووەم: یاسای قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (14)ی ساڵی (2012) هەڵدەوەشێتەوە. مادده‌ی (174)کار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت. مادده‌ی (175)یەکەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندن دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بە جۆرێک ڕێکبخات کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا هاوتابێت. دووەم: ئەرکی گشت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندنی دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، خۆیان لەگەڵ حوکمەکانی بگونجێنن. مادده‌ی (176)ئەم یاسایە لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت. د.رێواز فائق حسێنسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان - عێراقهۆیەکانی دەرچوواندنبەمەبەستى ڕێکخستنى کەرتى پەروەردە و بوارە جیاوازەکانى ئەم کەرتە، لە ڕێگەى ئەو ڕێسا یاساییانەى کە زەمینە و ژینگەى تەندروستى پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن و بەدیهێنانى ئامانجە گشتى و تایبەتییەکانى خوێندن دەڕەخسێننن، لە پێناو پێگەیاندنى تاکێکى کوردستانى خوێندەوار، هۆشیار، مرۆڤدۆست، داهێنەر و بەرپرسیار، بۆ ئەوەى پەروەردە و فێرکردن ببێتە سەرمایەگوزارییەکى مسۆگەر لە پڕۆسەى مرۆڤسازیى و نیشتیمانسازیی، بە ئاڕاستەى خستنەگەڕى تواناکان لە خۆشگوزەرانى تاک و کۆمەڵ و بەهێزکردنى ئینتیمای نەتەوەیى و نیشتیمانى، ئەم یاسایە دەرچووێندرا. ...
یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه) | 67
یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه) | 67
یاسای ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری (السلطە القضائیه)به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلئهنجوومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره بڕیار:44مێژووی بڕیار 28/12/1992بڕیاربه پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 7/12/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلطە القضائیه)ده‌روازه‌ی یهكهمچهند حوكمێكی گشتیماددهی یه‌كه‌م:دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا.مادده‌ی دووه‌م:حوكم به ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌چێی و جێ به‌جێ ده‌كرێ.مادده‌ی سێ یه‌م:ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه.مادده‌ی چواره‌م:دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت.مادده‌ی پێنجه‌م:زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ.مادده‌ی حه‌وته‌م:1-دادگاكان له كاتی پشوو یاندا كێشه‌كانی شارستانی و باری كه‌سایه‌تی (القچایا المدنیه والاحوال الشخصیه) نابینن ئه‌گه‌ر به‌په‌له نه‌بن و دادبینی (المرافعه) تیتیاندا له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌موزه‌وه هه‌تا رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولی هه‌ر ساڵێك راده‌گیرێ و كێشه به په‌ه‌له‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری دادوه‌ری ده‌ری ده‌كا دیاری ده‌كرێن.2-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و پشووه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ له كاتی پێویستیه‌كی زۆردا كه‌م بكاته‌وه.ده‌روازه‌ی دووهمدام و ده‌زگاكانی دادوهریبهشی یهكهمجۆرهكانی دادگاماددهی هه‌شته‌م:دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له:1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز).2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف).4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی).5-دادگای تاون (الجنایات).6- دادگای كه‌تن (الجنح).7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس).8- دادگای كار (العمل).9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق).به‌شی دووهمتایبهتكاریهكانی دادگاكان (اختصاصات المحاكم)لقی یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه (محكمه التمییز)مادده‌ی نۆیه‌م:دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن:أ-ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسای رێگه‌ی یه‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی تری و هه‌موو دداوه‌ره كارگه‌ره‌كانی دادگا كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانی ده‌بینێ:1-ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانه‌وه بۆی ده‌نێردرێ سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردانی له بنه‌مایه‌ك كه حوكمێكی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دابێ.2-ئه‌و داوایانه‌ی (الدعاوی)كه حوكمی مردنیان تێدا ده‌رچووه.3-ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و دژكارییه‌ی له حوكم و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه خۆیدا روو ده‌دا.ب-ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یا پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسایی رێگه‌ی به‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه له دادوه‌ره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ده‌بینێ:1-ئه‌و دژكارییه‌ی له جێ به‌جێ كردنی دوو حوكمی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر و له یه‌ك باس‌دا ده‌رچوو بن و به پله‌ی كۆتایی (الدرجه القگعیه) گه‌یشتبن رووده‌دا ئه‌گه‌ر له نێوان دژكاران خۆیان دا بوو یه‌كێكیان له یه‌كێ له دوو حوكمه‌كه‌دا لایه‌ن بوو كه ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی له دوو حوكمه‌كه زاڵ بكا و بڕیاری جێ به‌جێ كردنی بدا. سه‌رۆكی دداگای پێداچوونه‌وه‌ش بۆی هه‌یه تاكاتی ده‌رچوونی بڕیاری پێداچوونه‌وه جێ به‌جێ كردنی هه‌ر دوو حوكمه‌كه رابگرێ.2-ئه‌و دژكارییه‌ی سه‌باره‌ت به تایبه‌تكاری (اختصاص) ی بینینی داوایه‌ك (الدعوی) له نیوان دوو دادگادا روو ده‌دا.3-ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆیانی ره‌وانه ده‌كا و به پێی ئه‌و یاسایه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانی پێ ده‌رچوون له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكاری دادگاران.ج-ده‌سته‌ی شارستانی (الهیئه المدنیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دااوی شارستانی و بابه‌تی جۆراو جۆره‌كانی تره‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له دادگا و لیژنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.د-ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی به پێی یاسا له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و بابه‌تی كه‌سایه‌تی (المواد الشخصیه) یه‌وه ده‌رده‌چن.ه-ده‌سته‌ی سزایی (الهیئه الجزائیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاریانه‌ی به پێی یاسا سه‌باره‌ت به داوا سزاییه‌كان ده‌رده‌چن.و-ده‌سته‌ی كشتوكاڵ: تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاارنه‌ی له لچژنه‌كانی زه‌وی و ده‌ست به‌سر داگرتنه‌وه ده‌رده‌چن.دووه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزای و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كا و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی كاتێ ئه‌و حوكمانه ده‌بینێ كه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) ده‌ركراون، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزایی كاتێ كه به سیفه‌تی ئه‌سڵی حوكم و بڕیاره‌كانی دداگاكانی تاوان (محاكم الجنایات) ده‌بینێ.چواره‌م:أ-ده‌شێ به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تر پێك بهێنرێت.ب-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كانی پێك دێ و له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دداوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.مادده‌ی یازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.ماده‌ی دوازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه.5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان.6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی.7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه.8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا.2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا.4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه.5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.لقی دووهمدادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف)مادده‌ی سیازده‌یه‌م:یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆر ده‌بێ.1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ.سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه.مادده‌ی چوارده‌یه‌م:یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت.دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری دهاك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ. مادده‌ی پازده‌یه‌م:سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كان جێ به جێ كاری (تنفیژ) و فه‌رمانگه‌كانی دادنووس (الكاتب العدل) و به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ناكامڵان (قاصرین) له ناوچه‌كه‌دا و دابه‌شكردنی كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هێنده‌ی به باش ده‌زانێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدا به یه‌كێ له جێگره‌كانی.مادده‌ی شازده‌یه‌م:یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ.دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن.2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان.3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه.4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا.مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌مانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌و ئه‌مانه‌ن:1-سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كار له سنووری ناوچه‌كه‌دا.2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و بۆیشی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای تاوان بكا.4-ناردنی ئه‌و تانوتانه‌ی به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه و پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم.5-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌ر و قازی و مووچه خۆرانه‌وه.6-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان.7-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی.دووه‌م: دده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا.2-سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا دادگای تاوان.3-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی فایلی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێ بۆ دادگای په‌یوه‌ندیدار.4-چاودێریكردنی ده‌وامی داوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كان.لقی سێ یهمدادگا سه‌ره‌تایی (البداءه)مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگا و قه‌زایه‌كدا دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی یا زیاتر پێك ده‌هێنرێ و ده‌شگونجێ له ناحیه‌كاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆشی هه‌یه تایبه‌تداری شوێنه‌كی (الاختصاص المكانی) بۆ دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك فراوان بكا.مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:وه‌زیری ددا بۆی هههی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ.مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت.لقی چوارهمدادگای كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه)مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك دا پێك ده‌هێنرێت كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ.مادده‌ی بیست و دووه‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای باری كه‌سایه‌تی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوا پێك بهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی له‌به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه كه به قازه ناوده‌برێت و دادگاكه به پێی یاسا باس و خوازه‌كانی باری كه‌سایه‌تی ده‌بینێ.دووه‌م: دادوه‌ری موسڵمانی دادگای سه‌ره‌تایی به قازی دادگای باری كه‌سایه‌تی دادده‌نرێ ئه‌گه‌ر قازیه‌كی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو.لقی پێنجهمدادگای تاوان (الجنایات)مادده‌ی بیست و چواره‌م:یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا دادگایه‌كی تاوان پێك ده‌هێنرێ و ئه‌و داوا سزاییانه ده‌بینێ كه به پێی حوكمی یاسا بۆی دیاری كراون.دووه‌م: ده‌شێ زیاتر له یه‌ك دادگای تاوان له پارێزگایه‌كادا پێك بهێنرێت كه به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری داد ره‌ده‌گه‌یه‌نرێت كه تیایدا تایبه‌تكاری حۆره‌كی و شوێنه‌كی (النوعی و المكانی) و مه‌لچبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری ده‌گرێن.سێ یه‌م: ده‌شێ دداگای تاوان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دداگای تاوان وبه‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا كۆ ببێته‌وه.مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:یه‌كه‌م: دادگای تاوانی مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر كۆده‌بێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا یه‌كیك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دووی تر له جێگره‌كان یا یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه ده‌بێ پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.دووه‌م دادگای تاوان له پارێزگاكانی تردا به سه‌رۆكایه‌ت جێگری سه‌رۆك ل مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا و دوو دادوه‌ر له پۆله‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت كۆده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵی و ئیحتیاته‌كانی دادگای تاوان به به‌یاننامه‌یه‌ك راده‌گه‌ێنرێت كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.لقی شهشهمدادگای كه‌تن (الجنح)مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:یه‌كه‌م: دادگایه‌كی كه‌تن یا زیاتر له هه‌ر شوێنێكا پێك ده‌عیچنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ و ئه‌و داوایانه ده‌بینێ كه به پێی یایا بۆی دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: دادگای كه‌تن به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه.سێ یه‌م: دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن دادنرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تابیبه‌تی خۆی نه‌بوو.مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دداگای كه‌تن بۆبینینی جۆرێك یا زیاتر له داوا پێك بهێنێ.لقی حهوتهمدادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداپ)مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادگای هه‌رزه‌كاران به ده‌سته‌یه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه كه به سرۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگای هه‌رزه‌كاران و ئه‌ندامیه‌تی دوو ناوبچیكار (محكم) دبێ به پێی یاسای هه‌رزه‌كاران داوای تاوان ده‌بینێ و حوكمی تێدا ده‌دا.دووه‌م: ناوی سه‌رۆكی ده‌سته و ناوبچیكاره ئه‌سڵی و ئیحتیته‌كان و به به‌یاننامه‌یه‌ك را ده‌گه‌ێنرێ كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پیشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.سێ یه‌م: سه‌رپێچی (مخالفه) و كه‌تن په پێی حوكمی یااسی هه‌رزه‌كاران ته‌نیا له لایه‌ن دادوه‌ری هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌بینرێ. به‌ڵام ده‌شێ له قه‌زا و ناحیه‌كان له لایه‌ن دداوه‌رانی دادگای كه‌تنه‌وه ببینرێ.لقی ههشتهمدادگای كار (العمل)مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: دادگای كار له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا پێكده‌هێنرێ.دووه‌م: دادگای كار به یه‌ك دادوه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه.سێ یه‌م:دادگای كار ئه‌و داوا و كار‌و بارانه ببینێ كه به پێی حوكمه یاسا له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری ئه‌وان.لقی نۆیهمدادگای لێكۆڵینه‌وه (التحقیق)مادده‌ی سی یه‌م:یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوینێكدا پێك ده‌هێنرێ كه دادگای سه‌ره‌تایی تێدا بێ به پێی حوكمی یاسا لێده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر دادوه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دیاری نه‌كرابوو دادوه‌ری دادگای سه‌ره‌تایی ده‌بێته دداوه‌ری لێكۆلینه‌وه.دووه‌م: وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هههیه دادگای لێكۆلینه‌وه ب جۆرێك یا بۆ چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو له تاوان ته‌رخان بكا.سێ یه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ران بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانێك یان چه‌ند تاوانێكی دیاری كرا‌و پێك بێنێ و ده‌سته‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێ.ده‌روازه‌ی سێ یهمخزمهتی دادوه‌ری (الخدمه القچائیه)به‌شی یهكهمئهنجومهنی دادوه‌ری (مجلس القچاء)مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:یه‌كه‌م:أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5"ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده‌نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا.دووه‌م:ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده‌بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن.سێ یه‌م:ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.مادده‌ی سی ودووه‌م:ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:1-لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌زاره‌ت وپێشكه‌شكردنی تێبینی له باره‌یه‌وه.2- لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی وه‌زیر بۆیانی ده‌نێرێ.3-تێروانینی پله‌به‌رزی و گواستنه‌وه‌و به‌خواستندان(الترفیع والنقل والاعاره)ی دادوه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و ره‌فتارو لێهاتووییان و سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری (استقلال القچاء)."5" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (10) له رۆژی 3/5/1994 تایبه‌ت به یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 (یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992.4-ده‌ركردنی بڕیاری پاڵاوتنی ئه‌وانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیان به‌دادوه‌ر تێدایه و ئه‌گه‌ر داواكارانی دامه‌زراندن پتر له پێویست بوون ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن ده‌یانخاته به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و ئه‌وسا بڕیاری پاڵاوتنی سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌دا.5-لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران)ەوه له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ كه ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێكدا له ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵیانده‌بژێرێ و ئیشی تێڕوانینی كاروباری دابینكردنی ڕێك و پێكی (الامور الانچباگیه)ی دادوه‌ران ده‌بێ و بڕیاری لیژنه‌كه‌ش ده‌شێ له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی یه‌وه تانووتی لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئیتر بنبڕ (بات) ده‌بێ.به‌شی دووهمدامهزراندنی دادوه‌ران (تعیین الحكام)مادده‌ی سی و سێ یه‌م:ئه‌وه‌ی به‌دادوه‌ر داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابن:1ـ عێراقی بێ و زمانی كوردی بزانێ و ئه‌هلی یه‌تی مه‌ده‌نی ته‌واوی هه‌بێ.2ـ ته‌مه‌نی له سی ساڵ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن هاوسه‌ر بێ.3ـ حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ئاسایی یان كه‌تنێكی (جنحه) له‌كه‌داركه‌ری شه‌ره‌ف.4ـ ره‌وشتی جوان بێ و ناوبانگی باش بێ و ده‌ستپاك و بێ لایه‌ن ناسرابێ.5ـ مه‌رجه‌كانی رێك وپێكی جه‌سته‌ی تێدابن و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێ.6ـ باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسادا یان ئه‌وه‌ی هاوتای بێ وه‌رگرتبێ.7ـ أ ـ دوای ده‌رچوونی له كۆلیجی یاسا یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده ساڵ پارێزه‌ری یا وه‌زیفه‌یه‌كی شێوه دادوه‌ری كردبێ یا له په‌یمانگای دادوه‌ری ده‌رچووبێ. ب ـ ماوه‌ی كاركردنی له‌و وه‌زیفانه‌ی بڕگه‌ی (أ) دا پێنج ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری له یاسادا وه‌رگرتبێ و سێ ساڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕنامه له‌دكتۆرای وه‌رگرتبێ ئیتر ئه‌و كاركردنه‌ی له پێش وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌كه‌دا بووبێ یا له‌دوای. ج ـ ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی له‌بڕگه‌ی (أ)دایه بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له یه‌ك ده‌درێن. د ـ ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به نووسین بێ یا به‌ده‌می سه‌ركه‌وتووبێ.مادده‌ی سی و چواره‌م:1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه‌كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره‌ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته‌ی خزمه‌ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده‌بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره‌ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.مادده‌ی سی و پێنجه‌م:یه‌كه‌م/ وه‌زیری داد دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن ئه‌و دادگابه دیاری ده‌كا كه دادوه‌ره‌كه كاری تێدا ده‌كا.دووه‌م/ دادوه‌ر تا ئه‌و سوێنده له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا نه‌خوا كاره‌كه‌ی ده‌ست پێ ناكا (سوێند به‌خودا ده‌خۆم كه له نێوان خه‌ڵكیدا دادپه‌روه‌رانه حوكم بده‌م به ئه‌مانه‌ت و به ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی یه‌وه یاسا جێ به‌جێ بكه‌م).مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:1 ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان جێگرانی سه‌رۆك یا پێشینترین دادوه‌رانیدا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر ماوه‌ی خزمه‌ته دادوه‌ریه‌كه‌ی له بیست و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بوو.2 ـ جێگری سه‌رۆك له نێوان دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌گه‌ر خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌ی له بیست و دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوو.3 ـ دادوه‌ر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا له‌وانه‌ی پۆلی یه‌كه‌م یا له‌وانه داده‌مه‌زرێنرێ كه ماوه‌ی خزمه‌تی دادوه‌ری یه‌كه‌یان له بیست ساڵ كه‌متر نییه.4ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كه‌ی و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنرێت.مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:یه‌كه‌م: پله (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده‌ی ساڵانه و پله‌به‌رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره ده‌بێ:پله سنووری مووچه به دینار زیاده ماوه‌ی پله بهرزیـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــأ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــب 460 ـ 500 12 5 ساڵج 380 ـ 435 10 5 ساڵد 310 ـ 370 8 5 ساڵدووهم:أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ.ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ. سێ یه‌م: دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌ت ته‌واو ده‌كا زیاده‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده‌ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده‌ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله‌یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دایه ده‌درێتێ.چواره‌م:أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده‌گرن:مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانداـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچهب ـ مه‌رجه ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده‌گرن له شوێنی كاره‌كانیاندا نیشته‌جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.پێنجه‌م:أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره‌كانی و داواكاره گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده‌گرن.ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه.ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا نیشته‌جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ.شه‌شه‌م:دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده‌گرن:أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینارب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینارج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینارد ـ پۆلی چواره‌م 400 چوار سه‌د دینارحهوتهم: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره‌ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن.هه‌شته‌م:سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێن ناكه‌ونه به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.به‌شی سێ یهمپلهبهرزی و پۆله‌به‌رزی دادوه‌ران(ترفیع الحكام وترقیتهم)مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده‌كرێته‌وه.دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره‌ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره‌كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا.سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره‌تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده‌كا.چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه.پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه‌تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه‌ده‌نی).مادده‌ی سی و نۆیه‌م:یه‌كه‌م: پۆله‌كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره ده‌بێ:پۆل مووچه به دینارـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــیهكهم 520 ـ 590دووه‌م 460 ـ500سێیه‌م 380 ـ435چواره‌م 310 ـ370دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ڕاده‌ی هه‌ره‌نزمی ئه‌و پۆله‌ی بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله‌به‌رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره‌ی لێهاتوویی دادوه‌ره‌كه و شیانی بۆ پله‌به‌رزی وه‌ربگرێ.چواره‌م: وه‌زاره‌تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره‌كه بۆ پله‌به‌رزیپشت ده‌به‌ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته‌كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته‌كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره‌كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا دهربڕیوون و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله‌به‌رزی بۆ ده‌رده‌كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.به‌شی چوارهمپلهكانی دادوه‌ری (المناصب القچائیه)مادده‌ی چله‌م:یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن.دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ.سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ:أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه.د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان.ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد.و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی.ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد.چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:پێشینتره‌یی (القدم)ی دادوه‌ران به‌پێی پایه و پله و ڕۆژی دامه‌زراندنیان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر چونییه‌كی تێكه‌وت پێشینترین به‌و جۆره ده‌بێ كه وه‌زیری داد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.به‌شی پێنجهمموڵهت و مافی خانه‌نشینی (الاجازات والحقوق التقاعدیه)مادده‌ی چل و دووه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه‌تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه.دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته‌كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره.سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بۆی هه‌ڵده‌گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه‌رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.چواره‌م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی پێشووی دا بوونه‌ته مافی خۆی بۆی هه‌ڵده‌گیرێن.مادده‌ی چل و سێیه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه‌تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه‌ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا.دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوهزیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته‌ش بدا.سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون.چواره‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری داده‌نرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزی و زیاده‌ی ساڵانه‌ی ده‌درێتێ.مادده‌ی چل و چواره‌م:1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن.2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن.3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی چل و پێنجه‌م:دادوه‌ر بۆی هه‌یه هر كاتێ ئاره‌زووی كرد واز له كاربهێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده‌مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده‌ست نادات كه ماویه‌تی.مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره‌كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕده‌بێ.مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.به‌شی شهشهمگواستنهوهو سپاردن (النقل والانتداب)مادده‌ی چل و هه‌شته‌م:یه‌كه‌م:أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه.ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ.دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ.سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.مادده‌ی چل و نۆیه‌م:گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.به‌شی حهوتهمئهركهكانی دادوهرماددهی په‌نجایه‌م:یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ:1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه.2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ.3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ.4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا.5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ.دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م:نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.به‌شی ههشتهمسهرپهرشتی كردنی ئیشی دادوه‌ران وكاروباری رێك وپێكیلقی یهكهمسهرپهرشتی كردنی دادوهرانماددهی په‌نجا ودووه‌م:یه‌كه‌م:أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ.ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا.ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا.دووه‌م:أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ.ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن.دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون.سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ.چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.لقی دووهمكاروباری دابینكردنی رێك و پێكی (الانضباط)مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م:لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا:یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه.سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی).دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ.مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م:یه‌كه‌م: داوای رێك وپێكی (الدعوی الانچباگیه) دژ به دادوه‌ر و سپاردنی به لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران به بڕیاری وه‌زیری داد ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌و رووداوه باس بكا كه دراوه‌ته پاڵی و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پشتگیری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌درێ به هه‌ردوولا دادوه‌ره‌كه و داواكاری گشتی.دووه‌م:أ/ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ان له كاتی بینینی دا وا كه دیاری ده‌كا و به‌وه‌زیری داد وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.ب/ دادگایی كردن به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یا هه‌ر یه‌كێ له‌و داواكاره گشتییه‌كان كه له بڕی خۆی ده‌ینێرێ و دادوه‌ره‌كه كه ده‌بێ خودی خۆی ئاماده‌ی ببێ ده‌كرێ و بۆشی هه‌یه پارێزه‌ری له‌گه‌ڵدا بێ.د/لیژه‌ن بۆی هه‌یه به‌خودی خۆی هه‌رچی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به باش ده‌زانێ بیكا.ه/ لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆلینه‌وه و گوێ گرتن له قسه‌ی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و داواكاری گشتی و به‌رگری دادوه‌ره‌كه بیروڕای خۆی له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌بڕێ و بڕیاره‌كه‌شی به وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.و/ لیژنه له هه‌ڵسووراندنی كاره‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كا كه یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنی سزاییدا هه‌ن.مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ.دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ.سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م:وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووت له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران بده‌ن و ده‌سته‌ی فراوانیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری وه‌زیری داد ونوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكا بۆ گوێ گرتن له قسه‌یان و ئه‌وسا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا گۆڕینی ده‌دا و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ.ده‌روازه‌ی چوارهمچهند حوكمێكی جۆراوجۆرماددهی شه‌سته‌م:یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا.دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا.مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:نابێ دادوه‌ر به بێ ڕێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه بگیرێ یا هیچ كردارێكی سزایی له دژی بكرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی كردنی تاوانێكدا نه‌بێ كه ده‌م و ده‌ست لێی ببینرێ.مادده‌ی شه‌ست و دووه‌م:1-له‌سه‌ر پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه به پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فه‌رمانێكی هه‌رێمی ده‌رده‌كرێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (36)ی ئه‌م یاسایه‌یان تێدایه تا به پێی به‌ڵێننامه (عقد) له نێواندا ببنه ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی خۆیان به‌نووسین.2-ماوه‌ی خزمه‌تكردنی ئه‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ دادوه‌ری سێ ساڵ ده‌بێ و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه پێشنیاز بكا كه پێشتر كۆتایی به خزمه‌ته‌كه‌یان بهێنرێ.3-هه‌ریه‌كێ له‌وانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌گه‌رێنرێته‌وه مانگانه (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریان وه‌ك سه‌رمووچه‌یه‌كی دابڕ (مخصصات مقگوعه) ده‌درێتێ.مادده‌ی شه‌ست و سێیه‌م:وه‌ختێ ده‌وام كردن له دادگاكان‌دا به پێی وه‌رزه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دیاری ده‌كرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی ده‌وام كردن ڕۆژانه له پێنج سه‌عات كه‌متر نه‌بێ و ده‌شكرێ وه‌ختێكی تایبه‌تی ده‌وامكردن بۆ مانگی ره‌مه‌زان دیاری بكرێ به مه‌رجێ له چوار سه‌عات كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م:وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م:كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆیهكانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایهدوای پێكهاتنی وه‌زاره‌تی داد له هه‌رێمدا و ده‌ركردنی یاساكه‌ی ده‌بوو یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ربكرێ كه دام و ده‌زگاكانی دادگاكان و بنیاتنانی ده‌زگایه‌كی دادوه‌ری پێشكه‌وتوو دیاری بكا كه بتوانێ بچێته ژێر بارییه‌وه ڕۆڵی خۆی له‌سه‌پاندنی یاساكان و به‌دیهێنانی دادگه‌ری ببینێ به‌شێوه‌یه‌ك كه له گیانی بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌رییه‌وه هه‌ڵقوڵا بێ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م یاسایه ده‌كرا....
یاسای ژماره (14) ی ساڵی 2008 یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 35
یاسای ژماره (14) ی ساڵی 2008 یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق | 35
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراقپشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ژماره (7)ی ڕۆژی 20/ 10/2008 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:-یاسای ژماره (14) ی ساڵی 2008 یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراقدهروازهی یه‌كه‌م دامه‌زراندن و ئامانجهكانماددهی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه :یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم.سێیه‌م : سه‌رۆك : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.مادده‌ی دووه‌م :ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.مادده‌ی سێیه‌م :ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان.دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێكدێ :ـیهكهم : ده‌سته‌ی گشتیله سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و راوێژكاران و راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر پێكدێ و دانیشتنه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك سازده‌دات و له كاتی ئاماده نه‌بوونی به سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی ده‌بێ و به ئاماده‌بوونی سێ له سه‌ر چواری ئه‌ندامانی راده‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێ. راوێژكاره یاریده‌ده‌ره‌كان مافی به‌شدار بوونیان له ده‌نگداندا نییه.دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی: له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و كۆنترین راوێژكار پێكدێ.سێیه‌م: ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: له جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی دووان له راوێژكاران پێكدێ كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سنیشانیان ده‌كات و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێگری سه‌رۆك، كۆنترین راوێژكار سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات.مادده‌ی پێنجه‌م :ئه‌نجومه‌ن سكرتێریكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان هاوتاكه‌ی بێ و به‌لانی كه‌م (10) ده ساڵ خزمه‌تی له كاروباری یاسایی و كارگێڕیی دا هه‌بێ و به سه‌رۆكه‌وه ده‌به‌ستریته‌وه‌و ئه‌م كارانه ده‌كات:ـیهكهم: رێكخستنی گۆڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌كان.دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كارگێڕی و دارایی.سێیه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رایی ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.ده‌روازه‌ی دووهمتایبهتمهندییهكانی ئهنجومهنماددهی شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به یاسادانان و ڕا ده‌ربڕین و راوێژپیكردن له كاروباره یاسایی و دادوه‌ریه‌كان له هه‌رێمدا.به‌شی یهكهمیاساكارییماددهی حه‌وته‌م :ئه‌نجومه‌ن له بواری یاساكاریدا ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ:یه‌كه‌م: ئاماده‌كردن و داڕشتنی پرۆژه‌ی یاساكان له هه‌رێمدا و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان یان لایه‌نه‌كانی كه نه‌به ستراونه‌ته‌وه به وه‌زاره‌ت ده‌بێ.دووه‌م: لێوردبوونه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه یان وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه یاخود لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن له رووی شێوه و بابه‌ته‌وه.سێیه‌م: پڕۆژه‌ی یاساكان به نووسراوێك ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نجومه‌ن كه وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئییمزاكردبـێ له‌گه‌لأ ده‌رخستنی هۆیه پێویسته‌كانی و هه‌موو كاره ئاماده باشییه‌كانی دا.چواره‌م: وه‌رگرتنی بیروڕای وه‌زاره‌ته‌كان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ت له باره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه بۆی هاتوون و بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو داوای ئاماده بوونی نوێنه‌رییان بكات به مه‌رجێك پله‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن له پرۆژه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد دووباره دایده‌رێژێته‌وه و داوای ئه‌و به‌دیلانه ده‌كات كه به پێویستی ده‌زانێ و له‌گه‌لأ ئه‌و راسپاردانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌رزده‌كاته‌وه و دانه‌یه‌كیش له پرۆژه‌كه و راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت یا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به وه‌زراه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه ده‌نێرێ.به‌شی دووهمبیروڕا ده‌ربڕین و راوێژكاریی یاساییماددهی هه‌شته‌م :ئه‌نجومه‌ن راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات له‌و پرسانه‌ی كه له‌لایه‌نی باڵاوه بۆ پرس پێ كردنی ده‌خرێته به‌رده‌می.مادده‌ی نۆیه‌م : ئه‌نجومه‌ن له بواری راده‌ربرین ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات:یه‌كه‌م : ده‌ربڕینی بیروڕا له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ری ناكۆكن یان له نێوان خۆیان و لایه‌نی نهبهستراوهبه وه‌زاره‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی پرسه‌كه‌ش ناوبژیوانییان به ئه‌نجومه‌ن سپارد ده‌بێ پابه‌ندبن بهڕایهكهیهوه.دووه‌م : روون كردنه‌وه‌ی حوكمه یاساییه‌كان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ته‌وه.مادده‌ی ده‌یه‌م :یه‌كه‌م : نابێ جگه له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی په‌یوه‌ست نه‌بوو به وه‌زاره‌ته‌وه كێشه‌كان بخرێنه به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نه‌وه.دووه‌م : نابێ ئه‌نجومه‌ن بیروڕاو راوێژكاریی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و كێشانه ده‌ربڕێت كه له‌به‌رده‌می دادگاكاندان یان سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییان هه‌یه بۆ تانووت لێدان.مادده‌ی یازدهم :وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و دۆزانهی پێی باشه بۆ ئه‌نجومه‌نی ره‌وانه بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه و ڕا ده‌ربڕین له سه‌ریان یان و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاساكانی كه پێی باشه ده‌ربكرێت.به‌شی سێیهمدادوهریی كارگێڕییماددهی دوازدهم :یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادگای كارگێڕیی له سه‌نته‌ری پاریزگاكان له هه‌رێم به پێی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ریك له پۆلی یه‌كه‌م و ئه‌ندامێتی دوو دادوه‌ر له پۆلی دووه‌م یان سێیه‌م یاخود ئه‌ندامێتی دادوه‌رێك و راوێژكارێك دابمه‌زرێنێ.دووه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه داوای ئینتیدابی دادوه‌ران بكات بۆ دادگای كارگێڕیی له‌غه‌یری ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئینتیداب كراون بۆ ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم.سێیه‌م : سه‌یركردنی ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به پێی یاسای دادبینی شارستانی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه و به ئاماده بوونی ئه‌ندامی داواكاریی گشتی ده‌بێ.مادده‌ی سێزده‌م :دادگای كارگێڕیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م : سه‌یركردنی دروستی ئه‌و فه‌رمان و بڕیاره كارگێڕییانه‌ی كه له فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌كان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌چن له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، كه لایه‌نێك ده‌سنیشان نه‌كراوه بۆ تانووت لێدانی له‌سه‌ر تانووت لیدانێكی خاوه‌ن ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕیدا هه‌بێت كه زیان به‌رلایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیدار بكه‌وێ.دووه‌م : یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانووته تایبه‌تیه‌كان به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته خۆجێیه‌كان.سێیه‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه ده‌سته‌كان و كه‌سه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره كارگێڕییه كۆتاییه‌كان.چواره‌م: داواكانی ره‌گه‌زنامه.پێنجه‌م: داواكانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی بریاره كارگیڕییه‌كانی به نایاسایی ده‌رچوون.شه‌شه‌م: تانووتدان له بڕیاره كۆتاییه‌كانی كه له لایه‌نه كارگێڕییه‌كانه‌وه ده‌رچوون له باره‌ی كێشه‌كانی باج و ره‌سم به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه چۆنیه‌تی سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه رێك ده‌خات.حه‌وته‌م: تانووت دان له ره‌تكردنه‌وه یان كار نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر یان ده‌سته‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌ركردنی بڕیارێك یان فه‌رمانێك كه پێویست بوو له‌سه‌ری له رووی یاساییه‌وه بیكات.مادده‌ی چوارده‌م :یه‌كه‌م : بڕیاری دادگای كارگێڕیی له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له رۆژی دووه‌می پێ راگه‌یاندنی یان ئاگادار كردنه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاریی گشتیه‌وه ته‌میزده‌كرێته‌وه.دووه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی كه له ئه‌نجامی تانووت لێدانه‌وه ده‌رچووه بنه‌بڕه.مادده‌ی پازده‌م :ئه‌گه‌ر ناكۆكی له تایبه‌تمه‌ندیدا كه‌وته نێوان دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی و دادگای شارستانی له‌و باره‌دا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌سته‌یه‌ك داده‌نێ كه له شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتبـێ سێ ئه‌ندامیان له دادوه‌ره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌میز) ده‌بێ و سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ له‌گه‌لأ سێ ئه‌ندامی تر كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی هه‌ڵیان ده‌بژێری و ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنبڕویهكلاكهرهوهیهماددهی شازده‌م :دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند نیه به سه‌یركردنی ئه‌و تانوتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به مانه‌ی خواره‌وه:یه‌كه‌م: كاره‌كانی سه‌روه‌ریی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 دا هاتووه به كاری سه‌روه‌ری داده‌نرێ.دووه‌م: بڕیاره كارگێڕییه‌كان كه یاسا رێگای بۆ زولم لێ وه‌رگرتنی یان ناره‌زایی له سه‌رده‌ربڕینی یان تانووت لێدانی بۆ داناوه.مادده‌ی حه‌ڤده‌م :یه‌كه‌م: مه‌رجه به‌ر له پێشكه‌ش كردنی تانووت بۆ دادگای كارگێڕیی خاوه‌ن تانووته‌كه تڤلم (دادخوازی) خۆی له لای لایه‌نی كارگێڕیی تایبه‌ت بكات ئه‌ویش ده‌بێ له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له مێژووی تۆماركردنی دادخوازیه‌كه‌یدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات.دووه‌م: دادخواز (متڤلم) بۆی هه‌یه كه ته‌زه‌لومه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ری لێ نه‌درا، تانووتی خۆی له‌لای دادگای كارگێڕی له ماوه‌ی (30) سیی رۆژ له رۆژی كۆتایی ماوه دیاریكراوه‌كه بدات ده‌نا مافی له تانووت لێدانی له ده‌ست ده‌چێ.مادده‌ی هه‌ژده‌م :دادگای كارگێڕیی بڕیاری خۆی له‌و تانووته‌ده‌دات كه پێشكه‌ش كراوه و بۆی هه‌یه نانووته‌كه ره‌تكاته‌وه یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه یان فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌مواربكات یان بڕیاری تانووت لێدانه‌كه له‌گه‌لأ حوكمدان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای تانووت لێ ده‌رده‌بێ و بڕیاره‌كه‌شی له رووی ته‌میزییه‌وه قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌كه دانانی به پێڕاگه‌یه‌نراو داده‌نرێ و بڕیاری دادگاش كه تانووتی لێ نه‌درابێ و بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم كه له ئه‌نجامی نانووته‌كه ده‌رچووبێ بنبڕه.مادده‌ی نۆزده‌م :ده‌سته‌ی گشتی له ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه پیاده ده‌كا كه دادگای پێداچوونه‌وه (تمیز) به پێی ده‌قی یاسای دادبینی شارستانی هه‌یه‌تی له كاتی تانووت لێدان له بڕیاره‌كانی دادگای كارگێڕیی.مادده‌ی بیسته‌م :یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ر به پێی حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی شارستانی پێشكه‌شی ده‌كات.دووه‌م: بڕیاری ده‌سته قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رۆژی دوای پێڕا گه‌یاندنی.سێیه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه.چواره‌م: ئه‌و داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن.مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م :یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی له باره‌ی سزاكانی كه‌له یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون یاخود هه‌ریاسایه‌كی تر كه‌جێی بگرێته‌وه.دووه‌م : بڕیاری ده‌سته‌كه له ئه‌نجامی تانووته‌كه ده‌رچووه بنبڕه.سێیه‌م : ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئوسوولی دادگایكردنی سزایی سه‌یر ده‌كرێن.مادده‌ی بیست ودووه‌م :یه‌كه‌م :ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، پرۆژه‌ی یاسا و كێشه‌كان بۆ ده‌سته‌ی گشتی ده‌نێرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی و جێبه‌جێ كردنی كاری پێویست له باره‌یه‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامی ئاماده بوو بڕیاره‌كانی ده‌دات و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه.ده‌روازه‌ی سێیهمخزمهتكردن له ئهنجومهنداماددهی بیست وسێیه‌م :مه‌رجه له دامه‌زراندنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار‌و راوێژكاری یاریده‌ر سه‌ره‌ڕای مه‌رجه‌گشتییه‌كان بۆ دامه‌زراندن له فه‌رمانبه‌ریه‌تی گشتیدا ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له یاسا یان هاوتاكه‌ی و بیست سالأ دوای ده‌رچوونی له كۆلێج خزمه‌تی به‌كرده‌یی له فرمانی دادوه‌ریی یان پارێزه‌ریی هه‌بێ، ئه‌مه به نیسبه‌ت سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار و پازده‌سالێش به نیسبه‌ت راوێژكاری یاریده‌ده‌ر.مادده‌ی بیست وچواره‌م :دوو سالأ له‌و ماوه‌یه كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له مادده‌ی پیشوودا هاتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستیریان به‌ده‌ست هێناوه‌و پێنج ساڵیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی خوێندنی بچو‌وكیش بۆ وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له‌و دوو بڕوانامه‌یه به ماوه‌ی كاركردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌نرێ.مادده‌ی بیست وپێنجه‌م :یه‌كه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.دووه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و راسپێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شوورا داده‌مه‌زرێ.مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م :یه‌كه‌م: سه‌رۆك به پله‌ی تایبه‌ت ده‌بێ ومووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (أ) وه‌رده‌گرێ.دووه‌م: جێگری سه‌رۆك و راوێژكار مووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت (ب) وه‌رده‌گرن.سێیه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر مووچه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ.مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م :یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی دوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێم ئینتیداب بكات له وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان له یاسا هه‌یه وپایه‌ی زانستیان له بروفیسۆری یاریده‌ر كه‌متر نیه و ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان ده‌بێ بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخان كه‌ر (متفرغ) بۆ ماوه‌ی (3) سێ سالأ كه قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار.دووه‌م : وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م به ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان، بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن ئینتیداب بكات وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخانكه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ سالأ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و هه‌موو سیفه‌تێكی دادوه‌ریشیان ده‌پارێزن.مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م :نابێ سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یان راوێژكاری ئینتیدابكراو یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر بگیرین یاخود رێكاری سزاییان ده‌رهه‌ق وه‌ربگیرێ مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندیی وه‌زیری داد بێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاوانێكی جینایی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و بینراویان ئه‌نجام دابێ.مادده‌ی بیست ونۆیه‌م :سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك یان راوێژكار یاخود راوێژكاری یاریده‌ده‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن كاتێك شه‌ست و پێنج ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واوكرد و یاسای خانه‌نشین كردنی خاوه‌ن فرمانه به‌رزه‌كانیان بۆ پیاده ده‌كرێ.مادده‌ی سییه‌م :یاسای خزمه‌تی شارستانی پیاده ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ده‌قێكی له‌م یاسادا بۆ نه‌هاتبـێ.مادده‌ی سی ویه‌كه‌م :ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) شوێنی (ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی) ده‌گرێته‌وه له‌هه‌ر شوێنێكی یاسا‌و پیره‌وی به‌ركار له هه‌رێم دا هاتبـێ و ناونیشانی كارمه‌ندان له ئه‌نجومه‌ن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌گۆڕدرێن.مادده‌ی سی و دووه‌م :كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكری گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.مادده‌ی سی وسێیه‌م :پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی سی وچواره‌م :وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتیسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییكوردستان ـ عیراقهۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی دوای ئه‌و گۆرانكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا هات و له‌به‌ر روون نه‌بوونی حوكمه تایبه‌تیه‌كان بۆ سه‌یركردنی ناكۆكیه كارگێڕییه‌كان و بۆ دابین كردنی یه‌كێتی یاسادانان و به مه‌به‌ستی دانانی دادگاكانی كارگێڕیی بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌رێمدا بۆسه‌یركردنی مه‌شرووعیه‌تی بڕیاره كارگێڕییه هه‌مه جۆره‌كان و له پێناوی دانانی ئه‌نجومه‌نی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بره‌خسێ تاكو له لای تانووت له‌و بڕیارانه بده‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌رچوون، له‌گه‌لأ بوونی لایه‌نی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی كه توانای دارشتنی ئه‌و یاساكارییه‌ی هه‌بێ كه حكومه‌ت ئاماده‌ی ده‌كات تاكو پێشكه‌ش به ده‌سته‌ڵاتی یاسادانانی بكات و توانای ئه‌وشی هه‌بێ له ده‌ربڕینی بیروڕا له باره‌ی پرسه یاساییه ئالۆزه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندان له ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم و پێدانی زه‌مانه‌تی ته‌واو كه له‌گه‌لأ گرنگی ئه‌ركی سه‌رشانیاندا بگونجێ، بۆیه پێویستی كرد یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم دابنرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا....
یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 25
یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبهناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژمارهی ده‌رهێنان: 30مێژووی بڕیار: 7/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌یی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌و یاساكاريیهش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی‌دا له ڕۆژی (6/12/2000) دا كردوویه‌تی بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق2/دیوان: دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.4/سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم.5/ده‌سه‌ڵاتی ریقابه: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه، یان هه‌ر فەرمانبه‌رێكی دیوانه كه یه‌كێ له‌و دوانه (اختصاص) ێكی دارایی پێ دابێ.مادده‌ی دووه‌م:ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمدا به‌ناوی (دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ، كه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌بێ و بۆیشی هه‌بێ هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ وه‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پیاده بكات، نوێنه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ده‌دا.مادده‌ی سێیه‌م:دیوان به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه پێوه‌نده.مادده‌ی چواره‌م:سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه.مادده‌ی پێنجه‌م:ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات.پێكهاته‌كانی دیوانماددهی شه‌شه‌م:دیوان له‌مانه پێك دێ:یه‌كه‌م:1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.دووه‌م:به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ:1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان.2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.مادده‌ی حه‌وته‌م:ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شهرتو شروته‌ی هه‌بێ:1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ.3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ.مادده‌ی نۆیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه به ره‌فتاری ره‌سمی ئه‌رك و فەرمانی ریقابه‌ی دارایی، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سوورێنێ، ناشێ به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و فەرمانه‌وه ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكرێ مه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌ڵام ده‌رهه‌ق به نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فەرمانبه‌ره‌كانی دیكه ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ.مادده‌ی ده‌یه‌م:یه‌كه‌م:1/نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه.2/ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ری سه‌رۆك دابمه‌زرێ، ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروتانه‌ی تێدا هه‌بێ:أ ـ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.ب ـ ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانسته‌كانی دارایی یا ئابووری یان یاساییدا هه‌بێ و له ئه‌رك و فەرمانێكیشدا په‌یوه‌ندی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیفه‌ی دیبێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌بێ خزمه‌تی له (١٠) ساڵ كەمتر نەبێ وئەوەش كە دكتۆرای وەرگرتووە دەبێ خزمەتی لە (7) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.ج ـ نابێ به تاوانێ حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.دووه‌م: ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروته‌ی تێدا بێ:1/ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.2/ده‌بێ، لە كەمی، بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له پسپۆرییه‌كدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ ببێ و، ده‌بێ دوای وه‌گرتنی بڕوانامه‌كه‌ش له ئه‌رك وفەرمانێكدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك به كردار وه‌زیفه‌ی دیبێ له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی دیوان و نوێنه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كان و كارمه‌ندانی ریقابه و ته‌دقیقكردن، خۆیان بۆ ئه‌رك و فەرمانی وه‌زیفه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆشیان نییه له كتێب دانان و موحازه‌ره به‌ولاوه، له دوای ده‌وامی ره‌سمیش هیچ پیشه و كارێ هه‌ڵسوڕێنن.مادده‌ی دوازده:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ له پێكهاته‌كانی دیواندا بكاته‌وه یان دابخات.مادده‌ی سیازده:ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه:1/هه‌ر دایره‌یه‌ك له دایره‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، دارایی گشتی له رێگه‌ی جیبایه، یا خه‌رجكردن، یا پلاندانان، یا سه‌یره‌فه، یا بازرگانی، یا ره‌نێوهانینی شمه‌ك یا پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌ڵسووڕێنێ.2/سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و هه‌یئه و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه مه‌نفه‌عه‌تێكی گشتی له خۆی گرتبێ.3/ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتبێ بیخاته ژێر ركێفی ریقابه‌ی دیوانه‌وه.ئه‌رك و فەرمانی دیوانماددهی چوارده‌م:یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌وه كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه:1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ.2/دڵنیا بێ له‌وه كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ.3/دڵنیا بێ له‌وه كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا.دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ.سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا.چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ.پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و بزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ.حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا.مادده‌ی پازده‌م:ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.كاره تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئهنجومهنمادده شازده‌م:یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان:1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ.دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان.چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه.پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهرۆكماددهی حه‌ڤده:سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن:یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه.دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ.سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی.چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات:1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا.2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ.3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.مادده‌ی هه‌ژده:ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان دیوان و لایه‌نێ كه كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، خۆیان یه‌كسه‌ر بۆیان یه‌كلا نه‌كراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه، ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌ست ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و، بڕیاریش، بڕیاری ئه‌وه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.مادده‌ی نۆزده:ئه‌م ئوسوڵ و ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه به سه‌رپێچی كردنی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت:1/ئیلتزام نه‌كردن به یاسا و پێڕۆ و رێنمایی و به‌یاناتی داراییه‌وه.2/پشتگوێ خستن یا كه‌مته‌رخه‌می كه ده‌بێته هۆی به فێڕۆدانی دارایی گشتی یان زیادبوونی ئه‌رك و مه‌سره‌ف (كلفه) یان زیادبوونی خه‌رج یان بزربوون یا فه‌وتان.3/وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه‌كانی دیوان، یان به گوێ نه‌كردنی تێبینیيه‌كانی، یان دواخستنی وه‌ڵامه‌كان پتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌عزه‌ره‌تێك هه‌بێ.4/شاردنه‌وه‌ی كاری سه‌رپێچی، یان دواخستنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیوان له ره‌فتاری سه‌رپێچی.5/به‌كار نه‌خستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ئیداری بۆ وه‌ستاندنی پێ لێ راكێشانی ره‌فتاری سه‌رپێچی و به‌ربڕكردنی سه‌رپێچیكاران.6/جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن.حوكمه كۆتاییهكانماددهی بیسته‌م:فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ.مادده‌ی بیست و یه‌ك:ئه‌رك و فرمان و (ئیختیصاصی) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیوان به پێرۆ دیار ده‌كرێ.مادده‌ی بیست و دوو:سه‌رۆك بۆی هه‌یه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و سێ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.مادده‌ی بیست و چوار:ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.مادده‌ی بیست و پێنج:ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.د.رۆژ نوری شاوهیسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق...
یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 9
یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان عێراقبهناوی خوای بوخشنده ومیهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجوومهنی نیشتمانی كودستانی عێراقژمارهی بڕیار:45مێژووی بڕیار:28/12/1992(( بڕیار))به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی/1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزارو بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 12/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا.یاسای ژماره (15) ساڵی 1992 یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شارهوانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.مادده‌ی دووه‌م:وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.مادده‌ی سێیه‌م:1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و له‌سه‌رپه‌رشتی و چاوردێری كردنی چالاكی یه‌كانیدا و له‌ویشه‌وه ئه‌و رێنمایی وبڕیار و فرمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كاروباره ئیداری و دارایی رێك و پێكی هونه‌ری یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی یاساوپێره‌ودا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی یه وهه‌ر كه‌سێ خۆی په‌سه‌ندی ده‌كا بسپێرێ.2-بریكار به‌رپرسیاره له جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و نه‌خشه بۆ كێشانی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایبه‌تكاری یانه‌وه هه‌بێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ:1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له :أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ لهكارمهندان وپسپۆران بێ.ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ.2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان.دووه‌م/به‌رێوبه‌رێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه.ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه.دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین.سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوتهر.چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان.پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری.جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار.دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه.ب/ به‌شی سكێچ كێشانی.ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆد/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان.سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی .پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان.د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی.دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه.سێ یه‌م/بهڕێوبهرێتیهكانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه.دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان.سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی.چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ.ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن:1-بریكاری وه‌زاره‌ت.2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن.3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ.4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان.6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی.7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی.8-راوێژكاری یاسایی.9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم.دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت.2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان.3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی.4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت.5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا.6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان.سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئهندامانیكماددهی پێنجه‌م:أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێ.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی هه‌شته‌م:ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا‌و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق...
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 26
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 26
یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستانی عێراقژماره ده‌رهێنان: 15 رۆژی ده‌رهێنان 24/10/2001 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (9)ی رۆژی (23/10/2001)ی‌دا ئه‌نجامی داوه و، به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3) ی یاسای ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه‌یره حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ.وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ.ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.به‌شی یهكهمدامهزراندنماددهی دووه‌م:1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ.2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ.3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا.4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.مادده‌ی سێیه‌م:ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.مادده‌ی چواره‌م:بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شهرتو شروتانه هه‌بن:1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ:أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت.ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان.ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه.د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان.2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ.3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ.4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.مادده‌ی پێنجه‌م:1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شهرتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ.2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه.3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.مادده‌ی شه‌شه‌م:له پێڕۆی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.مادده‌ی حه‌وته‌م:رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن:1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن).2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان.3-سجلی پرۆژه‌كان.4-سجلی حساب و حسابكاری.5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.به‌شی دووهمئامانجهكان و شێوازی كارماددهی هه‌شته‌م:رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا.2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.مادده‌ی نۆیه‌م:ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی:1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه.2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات.3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن.4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی.5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.به‌شی سێیهمدارایی رێكخراوه‌كه مادده‌ی ده‌یه‌م:رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.مادده‌ی یازده:دارایی ریكخراوه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:1-ئه‌و به‌ش و پشكه‌ی كه ئه‌ندامه‌كان ده‌یده‌نێ.2-ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خه‌ڵات و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه تاکەی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ.3-ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.مادده‌ی دوازده:ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.مادده‌ی سیازده:رێكخراو پێویسته له كاتی هه‌موو ساڵێكی دارایی یان له كاتی زه‌روره‌تدا ئه‌و راپۆرتانه پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.1-راپۆرتی دارایی ساڵانه كه هه‌موو داهات و خه‌رجی تێدا بێت.2-راپۆرتێكی ئاودامانی ساڵانه كه هه‌موو خزمه‌ت و پرۆژه‌ی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی تێدا بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش نیشان بدات كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه.3-راپۆرتێك هه‌موو پلان و به‌رنامه‌ی به هاناچوون و ئاوه‌دانكاری و فراژوكاریی هه‌رێمی تێدا بێت كه بۆ ساڵی تازه‌ی دارایی بنیاد ده‌نرێن.مادده‌ی چوارده:1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوكرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ).2-سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.مادده‌ی پازده:ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.مادده‌ی شازده:له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ.2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه.3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.مادده‌ی حه‌ڤده:ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.مادده‌ی هه‌ژده:بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ."حوكمه گشتییه‌كان"مادده‌ی نۆزده:1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ.2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.مادده‌ی بیست:هه‌ر رێكخراوێك به پێچه‌وانه‌ی ئیلتیزامات و پێكهاتنی كه له‌ناو هه‌رێم یا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ستبێتی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاساكارپێكراوه‌كانی دیكه ئه‌و رێكخراوه بداته دادگا.مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.مادده‌ی بیست و دوو:كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.مادده‌ی بیست و سێ:هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.مادده‌ی بیست و چوار:وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.مادده‌ی بیست و پێنج:پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.د. رۆژ نوری شاویسسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقهۆكاره پێویستەکانلهبهر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه، به تایبه‌تیش له‌م قۆناغی ئه‌زموونه دیموكراتیهماندا مافی ره‌وای خۆشێتی كه رێكخراوگه‌لی له بواری به هانا چوونی و ئاوه‌دانكاری و فراژووكاریدا بببێ و، له پێناوی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تیش بۆ رێكخراوه كوردستانیه‌كان كه بتوانن له رێگای پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت و پرۆژه و یاریده‌دانی بنیادی ئابووریی و نیشتیمانی یه‌وه هاوبه‌شی له‌و بوارانه‌دا بكه‌ن و سوودیش له شاره‌زایی و وزه و توانای هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و وه‌ربگیرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه، هه‌مووی، ئه‌م یاسا كارییه ئه‌نجام درا....
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006 یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006 یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو | 15
به‌ناوی خوای بەخشندهو میهرهبانبهناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (18)ی رۆژی (6/11/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2006 یاسای دووه‌م هه‌مواركردن بۆ یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره(4) بۆ ساڵی 1992ی ههمواركراوماددهی یه‌كه‌م:بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی(یه‌كه‌م)دا هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.مادده‌ی دووه‌م:بڕگه(3) له مادده‌ی دووه‌م هه‌موارده‌كرێو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:(وه‌زیر، چه‌ند ڕاوێژكارێكی ده‌بێ، نابێ ژماره‌یان له چوار زێتر بێ. له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت، و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده‌یدا یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ‌و شاره‌زاو پیاده‌كاربن).مادده‌ی سێیه‌م:مادده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:(ئامانجی وه‌زاره‌ت:-پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وارو هۆشیارو نیشتمان په‌روه‌رو، ده‌ستپێك به بیركردنه‌وه‌ی زانستی و، گۆشكراو به زانست ومه‌عریفه‌و ئاكاری باش وله خۆگر بۆ ده‌رهاوێشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و، زانا به مافه‌كانی مروڤ و، بڕوادار به سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی وهاووڵاتی بوون وئه‌ركه‌كانی و، تێگه‌یشتوو بۆ سه‌ربه‌ستی وبه‌رپرسێتی له كه‌مه‌ره‌ی كۆمهڵگهداو، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی فێربوون بۆ هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌ند بێ یان پێویستی پێی هه‌بێت).مادده‌ی چواره‌م:بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی چواره‌م هه‌موارده‌كرێ و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ مادده‌كه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (5) و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:-4- زمانه‌كانی توركمانی وسریانی وئه‌رمه‌نی ده‌كرێت به زمانی فێركردن له‌و ناوچانه‌دا كه ئه‌وانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن چرییه‌كی نیشته‌نی پێك ده‌هێنن، به پێی به‌ندو به‌ستی (چوابگ)په‌روه‌رده‌یی، به‌مه‌رجێك فێركردنی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی ئیلزامی بێت.5- گۆرینی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن به پێی داخوازیه‌كانی سه‌رده‌م، به جۆرێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی وپه‌ره‌پێدان، له هه‌رێمی كوردستان گونجا بێت.مادده‌ی پێنجه‌م:هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشهییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا.4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆزی، به گوفتارو به‌كردار.مادده‌ی شه‌شه‌م:مادده‌ی نۆیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:وه‌زاره‌ت، پۆڵ وقوتابخانه، به پێی شێوازی زانستی نوێ داده‌مه‌زرێنێ بۆ چاودێریی:أ- ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌یی تایبه‌ت.ب- سه‌ركه‌وتووه‌كان وبههرهداران(الموهوبین).مادده‌ی حه‌وته‌م:مادده‌ی بیست ویه‌ك هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:پێكهاته‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت پێك دێت له:نوسینگه‌ی وه‌زیر.نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رنامه‌كان وشێوازه‌كانی فێركاری وچاپه‌مه‌نیه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاڵاكی وه‌رزش وهونه‌ر. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی ساوایان وخوێندنی سه‌ره‌تایی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاستكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و بڕوانامه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی دواناوه‌ندی وپیشه‌یییه‌كان. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلان دانانی په‌روه‌رده‌یی. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی توركمانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركدنی سریانی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان ومه‌شقكردن.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتكردنی په‌روه‌رده‌یی.به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بینایه وكارگه‌كان.مادده‌ی هه‌شته‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر دواوه‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌می هه‌مواركراوو، ده‌بێته بڕگه‌ی(5) له مادده‌كه:أ- وه‌زیر بۆی هه‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی عێراقدا ببه‌ستێ.ب- وه‌زیر بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بیانیه‌كان یان كۆمپانیاكاندا ببه‌ستێ كه‌ڵك له ئه‌زمونیان وه‌ربگیرێ له‌و بوارانه‌دا كه خۆی به پێویستی ده‌زانێ، یان پێویستیان به خزمه‌تگوزاریه‌كانیان هه‌یه.مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیست ودووه‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیست و دووه‌م (دووباره)یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت به پێی پێڕۆ په‌یمانگه‌كانی مامۆستایان وهونه‌ره‌جوانه‌كان ومیوانداری (الفندقه)و گه‌شتوگوزارو ئیدیكه‌ش ده‌كاته‌وه.دووه‌م: خوێندنی پیشه‌یی ولقه‌كانی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێت.مادده‌ی ده‌یه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه، دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی حه‌وته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی حه‌وته‌م (دووباره)ده‌شێ ماوه‌ی خوێندن، به گواستنه‌وه بۆ پۆلیكی به‌رزتر كورتبكرێته‌وه. هه‌موو كاروبارێكی گواستنه‌وه‌ش به ڕێنمایی دیار ده‌كرێ.مادده‌ی یانزه‌م:ئه‌م مادده‌یه‌ی خواره‌وه بۆ یاساكه دووباره به زنجیره‌ی مادده‌ی بیسته‌م زیاد ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:مادده‌ی بیسته‌م (دووباره)پێویسته، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌دی بكرێت:أ- ده‌بێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێ و، خزمه‌تیشی له په‌روه‌رده‌دا، له(15) ساڵ پتربێ.ب- به كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌ستپاكی وناوبانگی باش ناسراوبێ وله نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه بێ‌ژان ومامۆستایاندا شاره‌زاو به‌توانا بێت.مادده‌ی دوانزه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.مادده‌ی سیازده‌م:كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێت.مادده‌ی چوارده‌م:له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.مادده‌ی پانزه‌هه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و، له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.عدنان ره‌شاد موفتسهرۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه -به هاوڕا، له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا، كه گرینگیدانی شایسته‌ی به كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه، پێوه‌دیاره، تا به شێوه‌یه‌كی كارا له بزاڤی په‌ره‌سندن وپێشكهوتندا، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینێ، به‌شداری بكا‌و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش توانستی پێ بدرێ شانبه شان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنی زانستی وشارستانیدا پێ هه‌ڵگرێ وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته زامن بكرێ و، بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌وه‌ش، زێتر كارا‌و به توانا بكرێ، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا...
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق | 5
یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقبه ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانبه ناوی گهلهوهئهنجومهنی نیشتمانی كوردستانی عێراقژماره بڕیار: 31مێژووی بڕیار: 19/12/1999بڕیارپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 19/12/1999 دا یاسا كاری كردووه، بڕیاری ده‌رهێنای ئه‌م یاسیهمان دا:یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1999 یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (3)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقماددهی یه‌كه‌م:ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی نۆیه‌م ده‌بێته بڕگه‌ی یه‌كه‌م:یه‌كه‌م: وه‌زیرێك به ناوی (وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) ئیش و كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێته ئه‌ستۆ.بڕگه‌ی (أ) ده‌بێته دووه‌م و برگه‌ی (ب) ده‌بێته (سێیه‌م) له مادده هه‌مواركراوه‌كه‌دا.مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی یانزده‌یه‌م بۆی ده‌بێته بڕگه‌ی (3) (سه‌رۆك بۆی هه‌یه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر قه‌بووڵ بكات).مادده‌ی سێیه‌م:بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دهخوێنریتهوه:له‌كاتی غایب بوونی سه‌رۆك، جێگره‌كه‌ی شوێنی دگرێتهوهو له كاتی غایب بوونی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی پایه‌ی سه‌رۆك به یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ده‌سپێردرێت. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.مادده‌ی پێنجه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق...