به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان– عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2009 هه‌مواركردنی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (3)ی ساڵی 1994ی هه‌مواركراو.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه:
1- وه‌زاره‌تی داد.
2- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
3- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
4- وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری.
5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
6- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
8- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.
9- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.
10- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
11- وه‌زاره‌تی پلاندانان.
12- وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
13- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.
14- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
15- وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
16- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
17- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.
18- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
19- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
مادده‌ی دووه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه
به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.