المواد القانونية
مادده‌ی شازده‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: یه‌كه‌م: به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت، و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی شیاو بێت بۆ كاركردن له‌م پیشه‌یه‌دا. دووه‌م: به‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پزیشكی په‌سه‌ندكراو له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕه‌وه بسه‌لمێنێت كه‌وا له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاوه له‌م پیشه‌یه‌دا كاربكات. سێیه‌م: پێویسته له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت و ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له بواری په‌روه‌رده‌ییدا له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: پێویسته به تاوانێكی ئابرووبڕ حوكم نه‌درابێت و به سزایێكی په‌روه‌رده‌یی به‌رچاو سزانه‌درابێت.
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌رپرسن له دابینكردنی ماف و جیاوكه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له‌و قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه‌دا. دووه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و سه‌رمووچه‌و خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ی پێویستیان بۆ پسپۆڕییه‌كانی وانه‌گوتنه‌وه پاش ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن، داوای دامه‌زراندنی مامۆستایان له وه‌زاره‌ت ده‌كات و، وه‌زاره‌تیش له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆر‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانده‌ره یاسایی و زانستیه‌كان و به بڕیاری وه‌زیر ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت. چواره‌م: نابێت قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ی ناحكومی به‌بێ پاساوی یاسایی وبه‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی بێت. پێنجه‌م: پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ئه‌و تۆمارانه بگرنه‌ده‌ست كه‌وا یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجی داناون بۆ جێگیركردنی مافی كارمه‌نده‌كانی له مامۆستا فه‌رمانبه‌ر وكارگوزاره‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م: داهاتی سندوقه‌كه له مانه پێك دێت: 1. ئابوونه‌ی به‌شداربوونی رۆژنامه‌وانان. 2. ده‌سنگه (منحه) و كۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم. 3. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێژه‌ی (10%) له مزو كرێی ئه‌و ئیعلانانه‌ی كه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ. 4. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له پاكی پاره‌ی حازری سه‌ندیكاكه بۆ سندوقه‌كه‌ی داده‌بڕێ به مه‌رجێ له رێژه‌ی (50%)ی پاره حازر به‌ده‌سته‌كه كه‌متر نه‌بێ. 5. ده‌سنگه‌و به‌خششی دارایی جۆر به جۆر، دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 6. ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ساڵانه، له هه‌ر رۆژنامه و ئاژانسی ده‌نگوباس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌رده‌گێرێ، سا هی چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان دابه‌ش كردن بن، به مه‌رجێ له هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 7. داهاته‌كانی وه‌به‌رهانینی پاره‌ی سندوقه‌كه. 8. قازانجی ئه‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ی كه ده‌سته‌ی سندوقه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقه‌كه ده‌یگێڕێ. 9. هه‌ر داهاتێكی دیكه كه موسته‌هه‌قی سندوقه‌كه بێت.
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار، و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پێی شه‌رع له‌سه‌ریه‌تی به‌خێویان بكا و حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه دووه‌م: مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن كه له خواره‌وه ناویان هاتووه: 1. كرێ ی گواستنه‌وه: كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌سمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. 2. مه‌سره‌فی شوێن گۆرین (نفقات التحویل): مه‌سره‌فی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. 3. ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له ده‌ره‌وه‌ی جێگای ئیشی خۆی به سه‌ری ده‌با له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ره‌سمی كه سوكنا و خواردن و مه‌سره‌فی گیرفان ده‌گرێته‌وه. 4. ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه: ئه‌و بڕه پاره براوه‌ی مانگانه‌یه كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌درێ له به‌رامبه‌ر گه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی كاری ره‌سمی له ناو سنووری شاره‌وانیدا.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسای ده‌یان گرێته‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م- جۆری یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان. دووه‌م- جۆری دووه‌م: خودانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادوه‌ر و راوێژكاره‌كانی كارمه‌ند له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه به بریكاری به‌رێوه ده‌به‌ن. سێ یه‌م- جۆری سێ یه‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مانگانه (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو زیاتر مووچه وه‌رده‌گرت. چواره‌م- جۆری چواره‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو كه‌متره.
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)ی له‌م بارانه‌ی خواره‌دا ده‌كه‌وێ: یه‌كه‌م- له كاتی دامه‌زراندندا. دووه‌م- له كاتی گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا. سێیه‌م- له كاتی به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی (ته‌نیا كاركه‌ناری (الاستقاله) نه‌بێ) به مه‌رجێك له شوێنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل بێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێ بۆ ئاكنجی بوون له ماوه‌یه‌ك كه له (9) نۆمانگ تێپه‌ر نه‌كات له مێژووی ترازانیه‌وه (انفكاك) له هه‌ر دووباری گوێزانه‌وه و به دوماهی هاتنی خزمه‌تدا.
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی فه‌رمانگه یا ئه‌وه‌ی كه رایده‌سپێرن (یخولانه) سه‌رف كردن ده‌راستێنێ (یصادق) بۆی هه‌یه ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه پێی وایه راست نین فتیان بكا یان دایان به‌زێنێ له‌گه‌ڵ به‌یان كردنی هۆیه‌كانیان.
مادده‌ی شه‌شه‌م: له كاتی كۆچی دوایی ئه‌ندامی خانه‌نشین، میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی ئه‌م یاسایه‌و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (1)و(4) له مادده‌ی پێنجه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: مسۆگه‌ر كردنی ئاماده‌كاری و پێگه‌یاندنی مامۆستا و وانه‌بێژان وسه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان وبه‌رپرسانی به‌رێوه‌بردنی فێركاری وسه‌رپه‌رشت ومه‌شق پێكردنه‌وه‌یان له كاتی خزمه‌تدا و، به توانا كردنیان له گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ییو زانیستیداو، پشتگیری له پله‌وپایه‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا. 4- گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و ره‌وشت، به پێی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی وهاوكاری و ڕاستگۆیی ودلسۆیی، به گوفتارو به‌كردار.
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون، مووچه‌ی خانه‌نشین وه‌رده‌گرێت، كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.
مادده‌ی یه‌كه‌م: ژن (الزوجه) له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).
مادده‌ی شه‌شه‌م: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق له كاتی خانه‌نشین بوون مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه وه‌رده‌گرێت كه ده‌كاته(80%)ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی.
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ر كار.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة