مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش وكارو ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه،به‌پێی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وبه سه‌رپه‌رشتیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن.به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه،وه‌كو ئه‌ندامیكی ده‌ستبه‌ر له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.وه‌زیر بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیكه بسپێری كه خۆی به باشی بزانێ. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباره‌كانیدا،به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ،به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:ژماره‌یان له‌چواركه‌س زیاترنییه.مه‌رجیشه بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌ر ده‌ش (ممارسه) بن. شه‌شه‌م:ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی ده‌سپێردرێ،هه‌ڵده‌سووڕێنێ. حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی پێوه‌ركاری (التقییس)و كۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی خۆیشی به‌پێی سه‌ڵاحییاتێ كه پێی سپێردراوه هه‌ڵده‌سووڕێنێ وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پێوه‌ركاری وكۆنترۆڵی جۆری له پارێزگاكان وابسته‌ی ده‌بن. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێڕی ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ.ئه‌ركوفرمانی زامنكردن ورێكخستنی پێداویسته‌كانی كار، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری دارایی. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تاكه‌كان. ه- به‌شی پۆڵێن كردنی (مقاوله‌كان) به‌ڵێنده‌ره‌كان. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده‌كردن وهه‌ماهه‌نگی كردنی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی ئابووری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی كشتوكاڵی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی پیشه‌سازی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی گه‌شتیاری. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی بیناسازی ونیشته‌جێ وخزمه‌تگوزاریه‌كان. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان بۆ گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی پڕۆژه‌كانی بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وپێك دێت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگتربوونی(الاولویه) پڕۆژه‌كان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌ش كردنی پڕۆژه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكێتی (جدوی) پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان. یازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:ـ أ- مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێمی بۆ پێشخستنی كارگێری. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هێزی كاروكارپێكردن. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده وفێركردن. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری. دووازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری په‌ره‌پێدان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت،وله‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان. ب-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی كاروباری ووڵاته به‌خشه‌ره‌كان ورێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت ووه‌به‌رهێنان.