أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان. 4. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ده‌ست دانه پیشه: ده‌ست دانه پیشه‌ی دیاری كرا‌و له په‌یره‌وی ناوخۆدا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. سه‌ندیكایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه دروست ده‌بێت و پێی ده‌گوترێ (سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان)، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كار له (15) ئه‌ندام پێك ده‌هێنێ به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام مه‌رجه ئه‌مانه‌ی لێ بێته دی: یه‌كه‌م: عیراقی بێت و له كوردستان نیشته‌جێ بێت. دووه‌م: به تاوانێكی نا سیاسی یا ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێت. سێیه‌م: بڕوانامه‌ی دبلۆمی هونه‌ری له به‌شه‌كانی (ته‌كنه‌لۆجیا-نه‌وت-گه‌یاندن)ی هه‌بێت، یان فه‌رمانی زه‌وی پێوی (مساح)ی هه‌بێ له یه‌كێك له فه‌رمانگه حكومه‌تییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی كردبێت كه له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی سێزده:
مادده‌ی سێزده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌نهێنی له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا بریكارێك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ دانیشتنی به‌ده‌ر (استثناء)ی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامان ببه‌ستێت.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: كاروباری سه‌ندیكا ئه‌نجومه‌نێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌م ئه‌ندامانه پێك دێن: یه‌كه‌م: نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه‌له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام: به سكرتێر و نه‌قیبیشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ بانگێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1. به بڕیارێكی هۆدار (مسبب) كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی نوسراوی هۆدار سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی بانگهێشته‌كه ده‌ربچوێنێ و رۆژی كۆبوونه‌وه دیاری بكات له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه. دووه‌م: له كۆبوونه‌وه‌كانی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی نابێ له‌و كارانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كاردا هاتوون و كۆبووونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه له هیچ شتێكی تر بكۆڵدرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ته‌ماشاكردنی ئه‌و كێشه و شكاتكاریانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌نێرێ، وه ئه‌و بنه‌مایانه په‌یره‌و ده‌كات كه له یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئیش و كاری لق له پارێزگادا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێ كه پێك هاتووه له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، ئه‌ندامانی لق به هه‌ڵبژاردنی نهێنی هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به‌مه‌رجێك له‌وانه بن كه پیشه‌كه‌یان كردبێ و ماوه‌كه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێك بۆ لیژنه هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: یه‌كه‌م: ده‌كرێ تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بدرێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه، وه بڕیاری دادگاش بنبره. دووه‌م: سزا ته‌میزكراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رپیچی كاردا جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا هاودژ بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1. ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.
مادده‌ی یازده‌هه‌م
مادده‌ی یازده‌هه‌م: 1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه. 2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نێردرێ كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر لاری نه‌بوو لێیان له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی به سه‌لمێنراو داده‌نرێن و بۆیان هه‌یه جێ به جێ بكرێن، به‌ڵام له كاتێكدا كه لاری بوو لێیان له‌و ماوه یاسایی یه‌دا، ئه‌وه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و بنبڕ و دوا بڕیار ده‌بێ.