أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: أ- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: أ- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی كه سایه‌تییه‌كی یاساییه‌و، سه‌ربه‌خۆییه‌كی دارایی و كارگێریی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ئه‌م یاساسه، له‌رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كری َو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێه‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، فه‌رمانه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسا، یان بڕیار، له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌نجومه‌ن، بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ بۆ به‌ئاسانی جێیه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: ده‌سته‌ی گشتیی یه‌كێتی، بۆی هه‌یه، خۆحه‌زانه، دوای ره‌زامه‌ندیی دووله سێی ئه‌ندامانی، یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وساكه، موڵك وماڵی یه‌كێتییه‌كه، ده‌درێت به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی خۆی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه له ده‌قی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م
مادده‌ی سی ونۆیه‌م : لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت بایه‌خ به تۆماركردن و دیاركردنی قڕكه‌ره‌كان ده‌دات و له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك دێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه. 2. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: كاركردن به مادده‌ی (42)ی یاساكه راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م : وه‌زیری داد شوێنی كاركردنی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌سنیشان ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومیك ده‌بێ كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دامه‌زراندنی ده‌رده‌چێ. دووه‌م : ئه‌ندامی داواكاری گشتی دوای ئه‌م سوێند خواردنه‌ی خواره‌وه ده‌س به‌كاره‌كه‌ی ده‌كات: [ به خوای گه‌وره سوێند ده‌خۆم كه كاره‌كانم به باشترین شێوه و به هه‌ق وراست وره‌وان جێبه‌جێ بكه‌م و یاساكان به ته‌واوی و ده‌سپاكی و بێ لایه‌نی پیاده‌بكه‌م وخوا له‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده]. سێیه‌م: سه‌رۆكی داواكاری گشتی له به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم و به ئاماده بوونی وه‌زیری داد سوێند ده‌خوات و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دیكه‌ش سوێند له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (6) له مادده‌ی (49)ی یاسای ژماره (159)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.