أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی بیست وپێنجه‌م هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه: 1/كاروباری لق لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌با له (پێنج) ئه‌ندام پێك دێ واتا (4 ئه‌ندام + سه‌رۆك)، ده‌شبێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌یان كرد بێ له (پێنج) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ئه‌وانه ئه‌ندامه‌كانی لق به‌ده‌نگدانی نهێنێ هه‌ڵیانده‌بژێرن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه: شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه. مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ: 1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه. 2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ. 3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ. 4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ. 5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ. 6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م:ـ مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: ناشێ كۆكردنه‌وه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی تر كه له خه‌زێنه‌وه خه‌رج، بكرێ. دووه‌م: هاوسه‌ری ئه‌ندامی كۆچ كردوو كه مووچه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و مووچه‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وی له مووچه‌ی فرمانه‌كه‌ی خۆی یاخود خانشینیه‌كه‌ی خۆی وكامیان باشتر بێ بۆی.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ. دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی. سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ. پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.
یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه، بۆماوه‌ی (30) سی رۆژ، ده‌توانن پێشنیازه یاسا و بڕیار پێشكه‌ش بكه‌ن.
ماددەی پێنجەم
ماددەی پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار.
ماددەی چوارەم
ماددەی چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.
مادده حه‌وته‌م:
مادده حه‌وته‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به:- یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی دروستكردنی قوتابخانه. دووه‌م: به‌رده‌وامبوون له پشتگیریكردنی سندوقی نیشته‌جێكردنی دانیشتووانی كه‌م ده‌رامه‌ت له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌پێی یاسای دابینكردنی خانووی نیشته‌جێبوون بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی ژماره (7)ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2011.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: سه‌رباری ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (50.000.000.000) په‌نجا ملیار دینار بۆ ئه‌م ناوچانه ته‌رخان ده‌كرێت.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه (مناقله) له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌نجام بدات. سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان، له سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، ئه‌نجام بدات و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لێ ئاگادار بكاته‌وه. چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زاو له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌نكراودا، ئه‌نجام بدات. پێنجه‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌رپشك ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێوان داهاته خۆیه‌تیه‌كانی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی له نێو یه‌ك پارێزگاداو ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێو ژمێره‌ی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری و چاككردن بۆ هه‌ر دامه‌زراوێكی شاره‌وانیی. شه‌شه‌م: هه‌ردوو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بۆیان هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌ت له نێو بودجه‌داو له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زادا، ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پلاندانانی لێی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌ته‌واوی پابه‌ند بن به‌و پرۆگرام و په‌رتووكانه‌ی فێركردن و پێڕه‌وی ناوخۆ‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێشتر پێشكه‌شی وه‌زاره‌تیان كردووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانیش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه دووباره چاوبخشێنێته‌وه به پرۆگرامی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی بگونجێت.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ. 4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: 1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ, بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ. 3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست یه‌ك
مادده‌ی بیست یه‌ك: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات. 2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی پرۆسه نه‌وتیه تایبه‌ته‌كانی كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و مادده (15)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: 1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا. (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ. 2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: 1/ ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، وای به‌باش بزانن كه ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ساز بدا، یان ئه‌نجومه‌ن به بڕیارێكی هۆدار داوای كۆبوونه‌وه‌یه بكات، ئه‌وه له‌م باره‌دا ده‌شێ ئه‌نجومه‌ن به پێی ئوسوڵ بانگهێشته‌كه ده‌ربكا و له ماوه‌ی مانگێكدا كه له رۆژی تۆماركردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2/ ده‌سته‌ی گشتی ناشێ گفتوگۆ له‌سه‌ر غه‌یری ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ سازدراوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێوه‌ندییان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه، یان لق و باڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه بن.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته كار. 2/خزمه‌تگوزارانی لق داده‌مه‌زرێنێ و كرێیان دیاری ده‌كا. 3/نوێنه‌رێ داده‌نێ كه له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا لق بنوێنێ. 4/پێشنیار و ئامۆژگاری له باره‌ی كاروباری لقه‌وه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدا. 5/له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی لقدا سه‌رف و خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق ئه‌نجام ده‌دا و راپۆرتی دارایی و حسابی كۆتاش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. 6/لێژنه‌گه‌لی لق بۆ وه‌دیهانینی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 7/ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌دا، هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به پێڕه‌وێك رێكده‌خرێن له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان: یه‌كه‌م: ساڵنامه‌ی جێگیری خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان. دووه‌م: بنه‌ماو شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان. سێیه‌م: پشووه فه‌رمی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان. چواره‌م: وه‌رگرتنی قوتابیان و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ساڵانه‌یان. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران. شه‌شه‌م: چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردنیان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.