أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (200) دوو سه‌د دیناره و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه (100) سه‌د دیناره. دووه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (250) دوو سه‌د و په‌نجا دیناره نیوه‌ی ده‌وام ساڵانه. سێیه‌م: ره‌سمی مۆڵه‌ته‌دانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) بۆ خانه‌نشیان (500) پێنج سه‌د دینار ده‌وامی ته‌واو ساڵانه. چواره‌م: ره‌سمی مۆڵه‌تدانی كۆگای ده‌رمانی ئه‌هلی (به‌رپرسیاریه‌تی + ئیمتیاز) (1000) هه‌زار دینار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: یاسای ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ژماره(39)ی ساڵی 2004 كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌درێن به وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونی كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییه
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه و له 1/1/2010 وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام له‌م كارانه‌ی خواره‌وه دوور بكرێته‌وه: یه‌كه‌م: پشت گوێ خستن و كۆسپ هێنانه به‌ر پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێره‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌ندیكاو، وه ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ریان ده‌هێنێ. دووه‌م: ده‌ست دانه پیشه به‌بێ نوێ كردنه‌وه‌ی به‌شداری ساڵانه و مۆڵه‌ت. سێیه‌م: چاودێری نه‌كردنی ره‌وشتی پیشه‌یی و ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و كه‌رامه‌تی ئه‌و پیشه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له پێره‌وی ناوخۆدا ده‌قیان گرتووه. چواره‌م: هه‌ڵگرتنی سیفه‌تی به‌درۆی له‌قه‌بی پیشه‌یی یان سیفه‌تی پیشه‌یی یان ناراست، به‌پێی یاسا‌و پێره‌وه به‌رقه‌راره‌كان. پێنجه‌م: سنووردابه‌زارندنی ده‌ست دانه پیشه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له پێره‌وی ناوخۆ و رێنماییه‌كان ده‌قی گرتووه كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌چوێنێ.
ماددەی چوارەم
ماددەی چوارەم: دەستەی گشتیی گەشت وگوزار: سەر بە وەزارەت دەبێت و، كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی وكارگێڕیی دەبێت، فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەكی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا و، پێك دێت لە: 1ـ نووسینگەی سەرۆكی دەستە: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن. 2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆكایەتیی هەر یەك لەوان دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەشە كە خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا. 3ـ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە: پێك دێت لە: أ ـ سەرۆكی دەستە / سەرۆك. ب ـ بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا/ئەندام. ج ـ دوو لە راوێژكارانی وەزارەت كە وەزیر رایان دەسپێرێت/ ئەندام. د ـ بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە زۆرینە دەبن و وابەستە بە راستاندنی وەزیر دەبن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌رمانساز بۆی نییه پیشه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پیشه‌ی نۆژداری و نۆژداری ددان و نۆژداری ئاژه‌ڵی به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌رمانساز پێی هه‌ڵده‌ستێت له فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له كاتی رووداوی له ناكاو و به په‌له، به كارێكی ناشه‌رعی پیشه‌ی نۆژداری ناژمێردرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات: 1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ. 2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه. 3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ. 4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات. 5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ. 6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانی مادده‌ی یه‌كه‌م ده‌یانگرێته‌وه، به خزمه‌تی فعلی داده‌نرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزی و خانه‌نشینی و له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی لێهاتوویی و پایه (المنصب)دا روتبه‌یه‌كی زیاده‌شیان ده‌درێتێ به‌مه‌رجێ له (لیوا) تێپه‌ر نه‌كا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: لیژنه‌ه‌یكی تایبه‌تكار له باره‌گای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك ده‌هێنرێ بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دانانی چه‌ند پێوانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌فسه‌ره گێردراوه‌كان له خزمه‌تی عه‌سكه‌ریدا یا گواستنه‌وه‌یان بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی مه‌ده‌نی یان خانه‌نشین كردنیان.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.