أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه مافی (تصرف) كردن بێ به‌زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی یا باخێكه‌وه خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی مافی وه‌رگرتنی كرێی هاوبابه‌ت (أجر المپل)ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێ كه له لایه‌ن كڕیاره‌كه‌وه به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره و شتانه‌ی له‌سه‌ری كراون حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چواره‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێش جێی ده‌گرێته‌وه: (یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون) بۆ هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت و به‌بێ دانی پێشه‌كی و داواش پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت و، به گوێره‌ی پره‌نسیپێك كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكاندا دیاریی ده‌كات، ته‌ماشای داواكان ده‌كرێت). دووه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: داواكاری موڵك هه‌قی كڕینی شوقه یان خانووی نیشته‌جێ بوون ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیه‌وه به قیستی مانگانه یان ساڵانه له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌داته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاسایه‌كه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون په‌یوه‌ست ده‌بێت به دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون (شوقه له ناوه‌ندی پارێزگاكان) و (شوقه و خانووی نیشته‌جێ بوون له قه‌زاو ناحیه‌كاندا) و راده‌ست دانیان له ماوه‌یه‌كدا كه له دوو ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات له رۆژی ده‌ست به بینا كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونه‌وه.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی و ئالیكی ئاژه‌ڵی و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر یا هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كشتوكاڵی كه‌سه‌ر به لایه‌نی ره‌سمی نه‌بێت، به‌رێوه‌برێن و به‌كار بخرێن ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێریی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی پسپۆر و ده‌ست به‌كار و ئه‌ندامی سه‌ندیكادا نه‌بێت.
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن. 2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم) جێگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك كه له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 2. نه‌قیب: مه‌رجه كه ماوه‌ی ده‌ست دان پیشه‌ی له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3. جێگری نه‌قیب: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌یان له (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا: ده‌بێ ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌ی له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 5. ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له نێو ئه‌ندامه‌كانی دا سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا دیاری بكرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بانگێشت بكرێت گه‌ر سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یان دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ویستیان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، هۆكاری پێویستی كۆبوونه‌وه‌كه به دیار ده‌خرێت، ئه‌و كاته به گوێره‌ی ئوسول ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی كه بانگێشتی ئه‌ندامان بكا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆماركردنی داواكارییه‌وه كاتی كۆبونه‌وه‌كه دیاری بكات. 2. ده‌سته‌ی گشتی نابێ له غه‌یری ئه‌و كێشانه بكۆڵێته‌وه كه كۆبونه‌وه‌یان له پێناودا كراوه، ئه‌گه‌ر پێوه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بن یان له‌وانه‌وه لق و پۆپیان لێ نه‌بوبێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كه حوكمی پاشمله‌یان به‌سه‌ردا دراوه وخۆیان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن یان له‌ماوه‌ی سیی رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌گیرێن سوود له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گرن.